تۆنی بلێر، 'سه‌فه‌رێک' - به‌شی 1
Sunday, 19/08/2012, 12:00
Tony Blair, A Jouney
بلاوکراوه‌ی چاپخانه‌ی ههتچینسن، له‌نده‌ن 2010
تۆنی بلێر سه‌ره‌ک وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا و سه‌رۆکی حیزبی کرێکاران 'له‌یبه‌ر' له‌نێوان ساڵی 1997 - 2007
یه‌کێکه له سه‌رکه‌وتوترین سه‌رکرده‌کانی حیزبی کرێکارانی به‌ریتانیا که توانی 3 جار له هه‌ڵبژاردنی سه‌رک وه‌زیرانی بهریتانیاوبهردهوام سه‌رۆکی حیزبی کرێکاران بێ بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ و توانی به‌سه‌رکه‌وتوویی چه‌نین گۆڕان وه‌ده‌ست بێنێ له داموده‌زگای ئابووری و به‌ڕێوه‌بردن، و ڕۆشنبیری ویاسایی بیر‌و بۆچوونی سیاسه‌تی حیزبی له‌یبه‌ر.
له‌سه‌رده‌می ئه‌م 10 ساڵه‌دا وه‌ک سه‌رکرده‌ی به‌ریتانیا له به‌شداری چه‌ندین شه‌ڕ له ناوچه‌ی به‌لکان، و ئه‌وروپا و ئه‌فریقا و له عێراق و ئه‌فغانستان کرد. هه‌رچه‌ند ده‌وری سه‌رکردایه‌تی له به‌شداریکردنی ئه‌م شه‌ڕانه‌دا چه‌ندین لایه‌نی کێشهدارو دژایه‌تی بۆ دروستکرد، به‌لام به‌بێ سڵه‌مینه‌وه له چه‌ندین جۆر ئۆپۆزیسیۆن و دژایه‌تی ناوخۆ ونێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وام ئه‌وه‌ی خۆی باوه‌ڕی پێ بوو کردی. چه‌ندین جار خه‌ریک بوو تووشی تێشکان و کۆسپی مه‌ترسی دار که هه‌ڕه‌شه‌ی تێشکان و له‌ده‌ستدانی سه‌رکردایه‌تی حکومه‌ت و حیزبی کرێکارانی ده‌کرد، به‌لام هه‌ر وازی نه‌هێناو به توانای باوه‌ڕبه‌خۆبوونی سیاسی و سه‌رکردایه‌تیه‌وه هه‌تا ئێستا له مێژووی سه‌رکرده‌کانی به‌ریتانیا له‌وێنه‌ی که‌م بووه.
منیش ویستم ئه‌م کتێبه بیخوێنمه‌وه، چونکه په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به ژیانم و ژیانی میلله‌تی کوردی کوردوستانی باشوره‌وه هه‌یه وه‌ک یه‌کێک له خه‌لکی هه‌ڵه‌بجه، ده‌ورێکی مه‌زنی' تۆنی بلێر' له ڕوخان و لابردنی رژێمی ڕه‌گه‌ز په‌ره‌ست و فاشی سه‌ددام دا هه‌بوو. وه‌ک تۆنی بلیر له باسی کامپه‌ینی لابردنی سه‌دام دا ده‌ڵێت: 'له‌ناوبردنی سه‌دام و ڕژێمی سه‌ددام پێوست بوو، هه‌تا نه‌مانی کوڕه‌کانی له‌به‌رژه‌وه‌ندی عێراق و ناوچه‌که بوو، لێره‌دا باسی ده‌ستدرێژی و جه‌ریمه‌ی عوده‌ی کوڕی سه‌ددام ده‌کا به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر خه‌ڵکی شاری به‌غدا، و ده‌ڵێت: 'چاکتر نه‌خۆی و نه هیچ کام له کوڕه‌کانی نه‌مان، چونکه مه‌ترسی بوون بۆ هه‌موو ناوچه‌که"
وه‌ک ههولدانێکم له نزیک بوونه‌وه‌ی باسی ڕووداوه‌کان له سه‌رکرده‌یه‌کی وا ئازا‌و چاونه‌ترس که ده‌ورێکی گرنگی هه‌بوو له لابردنی ڕژێمی دیکتاتۆری پێشوو که خه‌وی به‌سه‌رکردایه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌رستی میلله‌تی عه‌ره‌به‌وه ده‌بینی، به‌لام خه‌وه‌که‌ی نه‌هاته دی. وا ئێستا خه‌ریکه به‌رووبوومی ئه‌م گۆڕانه ده‌رده‌که‌وێت، هه‌رچه‌ند ده‌ستی خراپه وبه‌رژه‌وه‌ندی وولاته‌کانی دراوسێ هه‌میشه هه‌ڕه‌شه‌ی تێکدان و شێواندن ده‌که‌ن، جۆرێکی که‌م له دیموکراسی و هه‌ندێ ئازادی که هه‌رگیز وولاتی عێراق و ناوچه‌ی هه‌رێمی خۆمان به‌خه‌ویش بوایه 25 ساڵ لهمهوپێش جێی باوه‌ڕی که‌س نه‌ده‌بوو.
بێ گوومان باسی هیچ سه‌رکرده‌و پێشه‌وایه‌کی سیاسی هه‌رچه‌ند سه‌رکه‌وتوو بووبێ یاننا بێ ڕه‌خنه نیه، و وه‌ک له‌به‌رده‌م ژیانی مرۆڤدا هه‌میشه مه‌ترسی به‌هه‌ڵه‌دا چوون هه‌یه. مه‌زنی له سه‌رکردایه‌تی دا سنگ فراوانی و خۆڕاگری و زیره‌کیه که ده‌یانگه‌یه‌نێته ڕاده‌ی وا مه‌زن که گۆڕانی وا بکه‌ن وه‌ک تۆنی بلێرکردی، لابردنی سه‌دام وه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک بۆ گۆرانی دیکتاتۆره‌کان که‌وا ده‌بینین یه‌ک به‌دوای یه‌کدا ده‌ڕوخێن و ترس چوه‌ته دڵی ئه‌وانه‌ی ماون چونکه کورسی سه‌رکردایه‌تی به‌رده‌وامی هه‌میشه بۆ که‌س نیه. هه‌رچه‌ند ته‌واو ئاشکرا نیه که له‌سه‌ره‌تاوه مه‌به‌ستی گۆڕانه‌که به‌س بۆ عێراق بوو یاننا، به‌لام ترسی خسته دڵی هه‌موو دیکتاتۆره‌کانی ناوچه‌که. تۆنی بلێر باسی تایبه‌تی بنه‌ماڵه‌ی تکریتیه‌کان، به تایبه‌ت سه‌ددام و کوڕهکانیهتی دهکاوباسی به‌هاری عه‌ره‌بی به‌تایبه‌ت باس ناکا، چه‌نکه له ساڵی 2010 دا بلاوبووه‌ته‌وه، به‌لام ڕوون و ئاشکرایه لابردنی سه‌ددام سه‌رتایه‌کی چاک بوو بۆ دیکتاتۆره‌کانی تر که هه‌موویان له‌سه‌ره‌تاوه به‌ده‌ستی ڕۆژئاوا دروست بوون و هه‌ندێکیان به پشتیوانی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌تی جاران و وا ئێستا ڕوسیای مافیا‌و وه‌ک ده‌ڵێن چینی پشیلهخۆر که ده‌یانه‌وێ و به‌هیوان به‌رده‌وام بن بۆ کۆمه‌کی هه‌ندێکیان، هه‌رچه‌ند گۆڕانه‌کان له‌وانه‌یه به‌س گۆڕانی ده‌موچاوه‌کان بێت نه‌ک ڕژێم، چونکه دیموکراسی ته‌واو له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌به‌رژه‌وه‌ندی ڕۆژ ئاوا‌و ڕۆژهه‌ڵات نیه.
من خۆم هه‌رگیز سیاسی نه‌بووم، به‌لام به‌هۆی جوغرافیای شوێنی وولاته‌که‌مان و ژێرده‌سته‌یی وولاته‌که‌مان له‌لایه‌ن چه‌ندین ڕژێمی جه‌نگه‌ڵی یه‌وه به ویستی خۆمان بووبێ یاننا ژیانمان سیاسی کراوه. ئه‌م کتێبه‌ی تۆنی بلێر که نزیکه‌ی 718 لاپه‌ڕه‌یه، هیوادارم له چه‌ند به‌شێکدا هه‌ندێ تێبینی له باسی ڕوودواکانی په‌یوه‌ند به ناوچه‌ی خۆمانه‌وه بڵاوبکه‌ینه‌وه.
له‌سه‌ره‌تا وپێشهکی کتێبه‌که‌یدا تۆنی بلێر ده‌ڵێت:
'من له نوسینی ئه‌م کتێبه‌دا وه‌ک جۆری نوسینی ته‌قلیدی باسی هه‌ندی ڕووداوی مێژوو به به‌رواره‌وه وه‌ک تا ئێستا چه‌نین سیاسی تر نوسیویانه ناکه‌م، به‌لکوو به‌لای منه‌وه ڕووداوه گرانگهکان و په‌یوه‌ندیا به چه‌ندین لایه‌ن و خه‌لکانی ناسراوی سیاسیه‌وه، له باره‌ی ڕووداوه‌کانی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا. هه‌تا ئێستا چه‌ندین جۆر هه‌ڵسه‌نگاندن و نردخاندن نوسراوه له باره‌ی ماوه‌ی سه‌رکردایه‌تیم و ئه‌و کارانه‌ی کردوومه له‌ماوه‌ی ئه‌م 10 ساڵه‌دا، به‌لام خه‌لک ئازاده چی ده‌ڵێن و ده‌نووسن، ئه‌وه ئاشکرایه ته‌نها یه‌ک که‌س ده‌توانێ باسی ڕاستی ته‌جروبه‌ی ئه‌م ڕووداوانه بکا ئه‌و که‌سه‌ش منم و من سهرکردهبووم. ئه‌وه‌ی من خۆم ده‌یزانم ئه‌وه‌یه که کاتێک له 1/5/1997 بوومه‌ته سه‌ره‌ک وه‌زیرانی به‌ریتانیا شه‌خسیه‌تێکی سیاسیم هه‌بوو و له‌ساڵی 2007 دا که ده‌ورم ته‌واوبوو شه‌خسیه‌تێکی سیاسی تر و مه‌به‌ستم له‌ناوی کتێبه‌که‌م به‌ناوی ' سه‌فه‌رێک' ته‌نها ئه‌م گۆڕانه‌یه که له خۆما ڕوویداوه وه‌ک سه‌فه‌رێکی گۆڕان. من له‌م نوسراوه‌دا باسی ڕوودواوه گرنگه‌کان ده‌که‌م له تێڕوانینی سه‌رکرده‌یه‌که‌وه که قه‌راره‌کان به‌ده‌ست من بوون و په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆم بووه به‌و ڕووداوانه‌وه.
له‌باسی ئه‌م ڕووداوانه‌دا وه‌ک: چۆنیه‌تی ده‌سه‌لات گرنته ده‌ست 'بوون به سه‌ره‌ک وه‌زیران' کێشه‌ی ئایرالاندی سه‌رو، مردنی خانمی دایانا، ڕووداوی 11/9 ، کامپه‌ینی عێراق، گۆڕانه‌کان له داموده‌زگای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تدا، هه‌ولدان بۆ هێنانی یاریه‌کانی ئهولهمپی بۆ له‌نده‌ن، ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌کانی 7/7 / 2005 له له‌نده‌ن. په‌یوه‌ندیم له گه‌ل وه‌زیری دارایی گۆردن براون، په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ل سه‌رۆکه‌کانی ئه‌مریکی، هه‌وڵدانم له نوسینی ئه‌م کتێبه‌دا به په‌له نه‌بوو و 3 سالی پێچوو.
باسی ئه‌و ڕووداوانه ده‌که‌م هه‌ر وه‌ک له کاتی خۆیدا چۆن ڕوویانداوه، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام له کارکردندام و زۆر سهرگرمم به‌کاره‌وه و به‌رده‌وام له پرۆسێسی فێربووندام. باسه‌کان له‌به‌رده‌وامیدان له کاتی ڕوودانیانه‌وه و په‌یوه‌ندیان به داهاتووه‌وه وه‌ک سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا و په‌یوه‌ندیان به ڕووداوه‌کانی عێراق و ئه‌فغانستان و به‌رده‌وامی کاری تێرۆریستی له دوای 11/9 وه و هه‌روه‌ها به‌رده‌وامی پێویستیه‌کانی گۆڕان له داموده‌زگاکانی ناوخۆی به‌ریتانیا وه‌ک، دامووده‌زگای ته‌ندروستی، خویندن و ڕۆشنبیری، داموده‌زگای یاسا، چاکردنی ژیانی خه‌ڵکی به‌ریتانیا و پێویستی ئه‌م گۆڕانانه و په‌یوه‌نی و پیویستی ئه‌م گۆڕانانه به گۆڕانه‌کانی چاوه‌ڕوانکراو له لایه‌نه‌کانی ئابووری و ته‌کنۆلۆجی و سیاسی له جیهانا. په‌یوه‌ندی ئه‌م گۆڕانانه به کاره‌ساته‌کانی سستی ئابوری، و ڕوخانی توانای بانقه‌کان، کێشه‌ی دراوی یۆری یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا و په‌یوه‌ندیان به به‌ریتانیه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستدرێژی ئه‌من ئاسایش و پارێزگاری به‌رژه‌وه‌ندیمان له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، و ئه‌م کتێبه وه‌ک نامه‌یه‌که بۆ وولاته‌که‌م که خۆشم ده‌وێ.
هه‌ندێ له‌م سهرکهوتنانهم وه‌ده‌ستهێنا به‌هۆی بوونی خه‌لکانی زانا‌و و به‌تواناو چاونه‌ترس له‌گه‌ڵما، که هه‌رگیز غه‌می ماندووبوون و که‌م خه‌وی و دژایه‌تیان نه‌بوو. ئه‌م کۆمه‌ڵه خه‌لکه هه‌روه‌ک خۆم هه‌ستیان ده‌کرد بۆ وه‌ده‌ستهێنان و به‌ئه‌نجام گه‌شتن، هه‌ر وه‌ک خۆم ویستیان بوو به‌شداریم بکه ن و هه‌وڵ بده‌ن بۆوهدهسهێنانی ئه‌نجام ، ده‌مانویست نیشانی ده‌ین وه‌ک خه‌لکی به‌ریتانیا هه‌میشه نه‌ترس و بێ وازهێنان له گه‌ل باوه‌ڕ به‌خۆبوون و هه‌ستی خۆشه‌ویستی وولاتمان، جێگه‌مان له جیهانا له ئه‌مڕۆداو له داهاتوودا به‌هۆی نرخ دان به ڕووداوه‌کانی مێژووی ڕابووردو توانای بینینمان بۆ داهاتوو، هه‌موو پێکه‌وه به‌ڕاست و چه‌پ و ناوه‌ڕاست هه‌موو پێکه‌وه بۆ گۆڕان و نوێکردنه‌وه، هه‌روه‌ک سه‌رکه‌وتووبووین له وه‌ده‌ستهێنانی گۆڕان له سیاسه‌تی حیزبی کرێکاراندا چه‌ندین گۆڕانی ترمان وه‌ده‌ستهێنا.
هه‌وڵدان بۆ گۆڕان و نوێبوونه‌وه له جێی حیزبی 'کۆنسێرفهتیق، موحافزین ' به ئه‌جێندای نوێبوونه‌وه که ده‌مویست به‌ریتانیا نوێ بکه‌مه‌وه وه‌ک پێشه‌وای به‌توانای ناسراوی نوێبوونه‌وه له جیهانا که پێمان ده‌نایه سه‌ده‌ی 21 و ده‌مویست وولاتێک بین که فه‌خر به شوێن و شێوازی بوونمانه‌وه بکه‌ین له جیهانا، ده‌بوو هه‌نگاو بنێینه گۆڕه‌پانی نوێوه دژی ڕق له یه‌کتر بوون و به‌غیلی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌کی، زیاتر گرنگی بده‌ین به زیره‌کی و وازبێنین له ناوی بنه‌ماڵه‌و چینایه‌تی، به‌ئاسانی و بێ غه‌م به‌ره‌وڕووی کۆمه‌ڵانی میلله‌ت ببینه‌وه، و له‌به‌رده‌م گۆڕانه‌کان له باری ئابووری جیهانیدا، وه دهمیویست که پلان دانێم بۆ چه‌ندین پرۆژه‌ی پڕ هیواداری.
ده‌مویست گۆرێن بکه‌م له داموده‌زگای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حکومه‌ت و گۆڕان له شێوازی فه‌رمانڕه‌وایی ساڵه‌کانی 1945 وه بیانگۆڕم بۆ شێوازی نوێی 2005 که ده‌توانین وه‌ک وولاتێکی به‌شداری یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا و به‌کۆمه‌کی وولاته یهکرگرتووهکاکنی ئه‌مریکای سه‌رو قهرارهکانمان کاریگه‌ربن له جیهانا، له‌دژ لاوازبوونی ده‌سه‌لاتمان له سه‌رده‌می هاتنه کایه‌ی چه‌ندین زل هێزی ئابووری نوێ له جیهانا وه‌ک ووڵاتانی چین و هندستان و به‌رازیل، هه‌وڵ بده‌ین بۆ یارمه‌تی و کۆمه کی وولاتهکاکنی ئه‌فریقا بۆ گه‌شه‌دان به ئابووریان ده‌بوو سیاسه‌تمان بگۆڕین، ئه‌م کتێبه چه‌ندین بینین نیشان ده‌دا هه‌ندێکی سه‌رکه‌وتوو هه‌ندێکی هێشتا ماویه‌تی و به‌لام گرنگ ئه‌وه‌یه کاری نوێ بوونه‌وه و گۆڕان به‌رده‌وام بێ، و ده‌بێ پشت بکه‌ینه دژایه‌تی حیزبایه‌تی، وه‌ک خۆم هه‌میشه ده‌ڵێم: من قه‌رزاری حیزبی کرێکاران و ئه‌ندامه‌کانی و خه‌لکانی چالاکی و زۆر سوپاسیان ده‌که‌م بۆدڵسۆزیان و کۆمه‌کی کردنم ، ئه‌وه ڕاسته که هه‌ندێ جار وا بیرده‌که‌مه‌وه بیر‌و بۆچوونم موحافیزه له بواری ئابووری و پارێزگاری ئه‌من و ئاسایشی وولاته‌که‌م، به‌لام دڵم لێده‌دا بۆ به‌ره‌و پێشه‌وه چوون، و گیانم هه‌میشه له گه‌ڵ تێکۆشاندایه بۆ هه‌وڵدانی گۆڕان و نوێ بوونه‌وه و پێش که‌وتن. '
نوسه‌رێکی ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی تێلێگرافی له‌نده‌ن به‌ناوی خانمی' ئه‌لیسن پیه‌رسن' له باره‌ی ئه‌م کتێبه‌ی تۆنی بلێره‌وه ده‌ڵێت:
' تۆنی بلێر له کتیبه‌که‌یدا 2 جۆر له شه‌خسیه‌ت نیشان ده‌دا، جۆرێکی خاوه‌ن پرینسیپی ئاینی و دڵ فراوان وجۆریکی تری سیاسیه‌ک که باوهڕبهخۆو خاوه‌ن قه‌رارو بێ مه‌ترسی له دژایه‌تی دوژمنانی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه، به‌ده‌رچوونی ئه‌م کتێبه‌ی له هه‌فته‌یه‌کدا 100.000 دانه‌ی لێ فرۆشراو داهاتی که نزیکه‌ی 4.6 ملیۆن پاوه‌ن بوو به‌خشی به سوپای به‌ریتانی. به‌سه‌رکه‌وتنی له ئینتیخاباتی 1997 دا دوایی هێنا به حکومه‌تی محافزین که 18 ساڵ بوو له‌سه‌ر حوکم بوون.
حکومه‌تی له‌یبه‌ر 3 جاری به‌دوای یه‌کدا سه‌رکه‌وتووبوون له ئینتیخاباتدا و حوکمیان به‌ده‌سته‌وه بوو، هه‌ندی له و گۆڕانانه‌ی که ویستی کردی، هه‌رچه‌ند به‌رده‌وام دژایه‌تی هه‌بوو. کتێبه‌که‌ی زیره‌کانه‌و هه‌ندێ جار زۆر هه‌زه‌لی به جۆرێک که له‌کاتی خوێندنه‌وه‌یدا خوێنه‌ر حه‌زناکا واز بێنێ له خوێندنه‌وه‌ی. له ماوه‌ی ئه‌م دهسالهدا به‌سه‌ر چه‌ندین کێشه‌ی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌دا سه‌رکه‌وتووبوو، به‌لای زۆر خه‌لکه‌وه که دژی ڕوخانی ڕژێمی عێراق بوون به پیاوێکی بێ شه‌رم و جه‌ربه‌زه‌و موجریمی شه‌ڕی داده‌نێن. ئه‌م سه‌رکرده ناسرا بهسهرکردهیه که خۆی باوه‌ڕی به‌هه‌رچی بوو، هه‌میشه هه‌وڵی ده‌دا بۆ ئه‌نجام دانی و هه‌رچه‌ند به‌ره‌وڕووی دژایه‌تی ده‌بووه‌وه، هه‌ر وازی نه‌هێناو هه‌وڵی ده‌دا بۆ ئه‌نجام دان و سه‌رکه‌وتن.'
هه‌تا ئێستاش جارجار که لێدوان له‌گه‌ڵ تۆنی بلێر ده‌که‌ن و باسی ناشه‌رعیه‌تی ڕوخانی ڕژێمی عێراق ده‌که‌ن، وه‌ک له‌م ماوه‌دا جارێکی تر له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆنی بی بی سی ئه‌و پرسیاره‌یان لێکردو له وه‌ڵامدا ووتی:
"ئه‌و جه‌ریمانه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د کردویه‌تی له ماوه‌ی دوساڵدا له سوریا، سه‌ددام له هه‌ڵه‌بجه له یه‌ک ڕۆژدا کردی."
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست