ڕکودی ئابوری و ته‌نیاکه‌وتنی زۆربه‌ی وولاته‌کانی ئه‌وروپا
Tuesday, 13/12/2011, 12:00
داهاتوی ئه‌وروپا و به‌ریتانیا به‌ره‌وکوێ ده‌چێ و چاره چی یه؟
به‌رنامه‌ی پانۆرامای بی بی سی شه‌وی 12/12
به‌رنامه‌ی دهنگوباسی بی بی سی2 10:30 شه‌و
یه‌کێک له‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئابووری داهاتویان له قوتابخانه‌یه‌کی سه‌ره‌تایی یه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد، منداڵه‌کانی ئه‌م قوتابخانه فێری زمانی چینی ده‌بوون، فێربوونی زمانی چینی بۆچی؟ چونه‌که داهاتووی ئابوری جیهان ده‌ست ده‌گۆڕێ له ئه‌مریکاو ڕۆژئاواوه به‌ره‌و چین و هندستان و به‌رازیل، چاوه‌ڕوان ده‌کرێ له ماوه‌ی نزیکه‌ی ده ساڵی داهاتودا باری ئابووری ئه‌و وولاتانه وا چاک ده‌بێ و ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بن و ده‌بنه بازاڕی داهاتووی وولاته پیشه‌سازیه‌کان و سێ هه‌زار ملۆین خه‌لکی ده‌وله‌مه‌ندیا ن تیا په‌یدا ده‌بێ، بۆ کڕینی مه‌کینه‌و ئوتوموبێل و ئاماری دیجیتال و ئه‌لکترۆنی. له‌به‌رئه‌وه ئه‌م مندالانه ده‌بێ ئاماده‌بن بۆ کارکردن و کڕین و فرۆشتن له‌گه‌ڵ ئه‌و وولاتانه‌دا و فێربوونی زمان چاکترین ئاماری په‌یوه‌ندی کردنه. چونکه توانای به‌هێزی ئابوری ده‌ست ده‌گۆڕێ له ده‌ستی ئه‌مریکا وه بۆ وولاتی چین و هندستان.
هه‌رله‌م ماوه‌دا کارگه‌یه‌کی به‌ریتانی له ناوچه‌ی میدلاند/ئینگلته‌را، کارگه‌ی قیتار دروستکردنه و چه‌ندین ساله مه‌کینه‌و فارغۆنی قیتار دروست ده‌که‌ن، که حکومه‌تی به‌ریتانیا ویستی ژماره‌یه‌کی زۆر قیتار بکڕن، له‌م شهریکهیان نه‌کڕی که کارگه‌ی وولاتی خۆیانه و چوون له ئه‌ڵمانیا کریان له شه‌ریکه‌ی سیمهنز، که لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر ئه‌م بۆچوونه کرا و پرسیارکرا بۆ به‌رهه‌می وولاتی خۆامان ناکڕن؟ له‌وه‌لامدا حکومه‌ت ووتی به‌رهه‌می خۆمان زۆر گرانه، هه‌رزانتر بوو که له ئه‌لمانیا بیکڕن.
کارمه‌ندانی ئه‌م کارگه زۆر ناڕازی بوون به‌م بۆچونه‌ی حکومه‌ت و ترسی له ده‌ستدانی کاریان هه‌یه، هه‌روه‌ک له ماوه‌ی 30 سالی ڕابووردودا کارمه‌ندی کارگه‌کانی به‌ریتانیا له ده ملیۆنه‌وه که‌م بوونه‌ته‌وه بۆ دوو ملیۆن، وا ئێستا فه‌رمانڕه‌واو سیاسیه‌کانی به‌ریتانیا پێ ده‌زانن که هه‌ڵه‌بوون، چونکه به‌رهه‌می پیشه‌سازی کارگه‌کانیان پشت گوێ خست و ڕوویانکرده بازاڕی پاره و بورسه‌ی له‌نده‌ن و خزمه‌تکاری چه‌ندین مه‌ڵبه‌ندی خزمه‌ت گوزاری فاینانس (بانق وتهئمین و پول‌و پاره پێک هێنان) ئێستا ئه‌وه بۆ نزیکه‌ی سی ساڵه له‌نده‌ن وه‌ک ده‌زگایه‌کی جیهانی بورسه‌ی پاره و بانقهجیهانیهکان جێی به‌رهه‌م هێنانی کارگه‌و مه‌ڵبه‌نده پیشه‌سازیه‌کانیان گرتووه‌ته‌وه، وا ئێستا له‌م چه‌ندساڵه‌ی سستی ئابوری (رکودی ئیقتیسادی) له ساڵه 2008 وه له‌دوای که‌وتنی بازاڕی خانوکرین و فرۆشتن که له که‌وتنی لیهمان برازهرهوه له ئه‌مریکا ده‌ستی پێ‌کرد، ماوه‌یه‌کی زۆر بانقه‌کان پاره‌یه کی زۆر قه‌رزیان ده‌دا به‌خه‌لک بۆ خانوکرین و به بێ ئه‌وه‌ی هیچ گاره‌نتی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌کانیان ببێ به هه‌زاره‌ها ملیۆن پاره له ماوه‌یه‌کی زۆر که‌مدا له‌ده‌ست چوو. خه‌ڵکێکی زۆر بێ کار ئیتر نه‌یانتوانی پاره‌ی مانگانه‌ی قه‌رزه‌کان بده‌نه‌وه چه‌ندین له بانقه گه‌وره‌کان که‌وتن و ئیفلاسیان ده‌کرد، هه‌تا حکومه‌تی ئه‌مریکی و به‌ریتانی و ئه‌وروپیه‌کانی تر ناچار بوون قه‌رزه‌کانیان ببژێرن به‌مه‌رجێک له داهاتودا که وه‌زعی ئابوری بانقه‌کان چاک ده‌بن پاره‌کانیان بده‌نه‌وه. که‌وتنی ئه‌م بانقانه وه‌ک پولی دۆمینه هه‌ر له ئه‌مریکاوه که ده‌ستی پیکرد ئیتر یه‌ک به‌دوای یه‌کدا که‌وتن و گه‌شته به‌ریتانیاو فه‌ره‌نساو ئه‌ڵمانیا، چونکه له نێوان بانقه‌کانا پهیوهنهی ئاڵ‌و گۆڕی پاره و بازرگانی به هه‌زره‌ها ملیۆن هه‌یه له‌نێوانیانا. بۆنمونه که بانقه‌کانی وولاتی ئایرلاند ئیفلاسیان کرد بانقێکی سکۆتلاندی به‌ناوی ئاڕ بی ئێس په‌نجا بلیۆنی زهرهکرد. حکومه‌ته‌کانی ئه‌م وولاتانه ناچار بوون که قه‌رزه‌کانیان ببژێرن یا یارمه‌تیان بده‌ن به‌هه‌زاره‌ها ملیۆن، چوونکه چالاکی ئابوری ئه‌م وولاتانه له سه‌ر بانقه‌کان وه‌ستاون، ئه‌گه‌ر بانق نه‌توانێ کاربکا ئیتر ئابوری وولاته‌که ده‌ڕوخێ و کار ناڕوا.
هۆی سه‌ره‌کی له‌ده‌ستدانی کار هاتنه کایه‌ی وولاتی چین له پێشکه‌وتنی پیشه‌سازی و به‌رهه‌م هێنانی کالاکان به نرخێکی هه‌رزان و که‌متر له‌و به‌رهه‌مانه‌ی له وولاته‌کانی رۆژئاوا به‌رهه‌م ده‌هێنرا، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه که‌به‌رهه‌م هێنانی کارگاکانی وولاته‌کانی ڕۆژئاوا که‌م بووه و نه‌ما، خه‌لکێکی زۆر کاریان له‌ده‌ستدا و بێ کار بوون و ئیتر نه‌یانتوانی قه‌رزی بانقه‌کان بده‌نه‌وه، ئه‌مه بووه هۆی دروست بوونی وه‌زعی سیستی ئابوری (ڕکودی ئیقتیسادی) چونکه ڕاده‌ی به‌رهه‌م هێنانی ئه‌م وولاتانه که‌متر بوو له‌ڕاده‌ی داهاتی ئابووریان و به‌م که‌م بوونه‌وه‌و نه‌مانی گه‌شه‌دان له ئابوری وولاتدا ده‌ڵێن ڕکودی ئابوری. چوونکه ڕاده‌ی مه‌سره‌فکردنی حکومه‌ت زیاتره له ڕاده‌ی ده‌ستهاتی وولات و له‌به‌رئه‌وه ناچار ده‌بن له بانقی جیهانی نێوده‌وڵه‌تی قه‌رزبکه‌ن.
له‌م دوایی یه‌دا پاره‌ی یورۆی یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا له‌به‌ر زه‌ره‌رێکی زۆری بانقه‌کانی یۆنان وئیتالیاو پۆرتوغال و ئه‌سپانیا، ئهوهچهند جارێک ئا‌ڵمانیا که وه‌زعی ئابوری له هه‌موو وولاته ئه‌وروپیه‌کان چاکتره و به‌رهه‌م هێنانی کارگه کان له‌ناو نه‌چوون وه‌ک کارگه‌کانی به‌ریتانیا و ئابوری زۆر به‌هێزتره له وولاته‌کانی تری ئه‌وروپا، چه‌ندین جار ئاماده بووه قهرزبدا به وولاته‌کانی تری ئه‌وروپا که وه‌زعی ئابوریان زۆر خراپ بووه، وا ئێستا ئه‌ڵمانیا ئاماده نی یه چی تر قه‌رزی که‌س ببژێرێ ئه‌گه‌ر مه‌رجی سیاسی خۆی به‌سه‌ریانا نه‌چه‌سپێنێ / فه‌رز نه‌کا. وا له‌نێوان 27 وولاتی یه‌کیه‌تی ئه‌وروپادا به‌ریتانیا ئاماده نه‌بوو به مه‌رجه‌کانی ئه‌ڵمانیاو فه‌ره‌نسا ڕازی بێ و په‌یمانه‌که‌ی ئیمزا نه‌کرد، چونکه له به‌رژه‌وه‌ندی به‌ریتانیا نه‌بوو، هه‌ندێ یاسای له دژی به‌رژه‌وه‌ندی بازڕی پاره و بورسه‌ی له‌نده‌ن بوو. هه‌رچه‌ند به‌ریتانیا پاره‌ی یورۆ نی یه، به‌لام وه‌ک حکومه‌ت و سیاسیه‌کان ده‌ڵێن بوونیان له یه‌کیه‌تی ئه‌وروپادا په‌یوه‌نده به بوونی کاری یه‌ک ملیۆن کارمه‌ند له به‌ریتانیا. هه‌روه‌ها ئه‌وروپا و ئه‌مریکا گرنگترین بازاڕی به‌رهه‌مه‌کانی به‌ریتانیان، هه‌ر چه‌ند ئه‌م په‌یوه‌ندیه بازرگانیه گرنگه یان هه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌کیه‌تی ئهوورپادا، به‌لام ئاماده‌نین بۆ ئیمزاکردنی هیچ په‌یمانێک که له دژی به‌رژه‌وه‌ندی ئابوریان بێت..
وا ئێستا به‌ریتانیا ده‌گه‌ڕینه‌وه بۆ دامه‌زراندنه‌وه‌ی ده‌زگاکانی پیشه‌سازی ولهسهردهمێکدا که به‌رهه‌می کارگه‌کان 1/3 ی سه‌رچاوه‌ی داهاتی ئابوریان بوو و ئێستا 1/10 جارانه نمونه‌یه‌ک له‌و ده‌زگایانه کارخانه‌ی مه‌کینه‌ی جی سی بی زه‌وی هه‌ڵکه‌ندنه که له‌ماوه‌ی دووسالدا به‌رهه‌می دروستکردنی له 150 مه‌کینه‌وه وا گه‌شتووه‌ته 27000 مه‌کینه له ساڵێکدا.
یه‌کێک له کارگه ناسراوه‌کانی به‌ریتانیا که له گه‌شه‌کردندایه کارگه‌ی بابه‌تی فهخفوریه که کوالیتی چاکی ناسراوه له‌جیهانا.
هه‌روه‌ک ئه‌م به‌رنامه باسی ده‌کرد، زۆربه‌ی به‌رهه‌می کارگه‌کانی به‌ریتانیا که ده‌فرۆشرێن ده‌ڕۆن بۆ ئه‌وروپا به‌لام ئه‌گه‌ر وا ئێستا ئه‌وان کێشه‌ی ئابوریان هه‌یه ئه‌مه ده‌بێته کێشه بۆ فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌کانیان، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه کێشه سیاسیه‌کانی ئه‌وروپا په‌یوه‌ندن به ئابوری به‌ریتانیاوه ئه‌گه‌ر میلله‌ت و حکومه‌تی به‌ریتانیا بیانه‌وێت یاننا. هه‌تا له‌م ماوه‌دا که سه‌ره‌ک وه‌زیرانی وولاتی چین هات بۆ به‌ریتانیا بایی هه‌زارو پێنج سه‌د ملیۆن پاوه‌ند په‌یمانی بارزرگانی به‌ست له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا دا، به‌لام که ڕۆشت بۆ ئه‌ڵمانیا په‌یمانی بایی ده هه‌زار میۆن یئمزا کرد له گه‌ل ئه‌ڵمانیادا، چونکه به‌رهه‌می پیشه‌سازی به‌ریتانیا زۆر که‌متره له هی ئه‌ڵمانیا.
له‌به‌ر ئه‌وه جارێکی تر به‌ریتانیا ڕووده‌کاته‌وه پێکهینانی ده‌زگا پیشه‌سازیه‌کان و به‌رهه‌م هێنانی شتومه‌کی قورس و ماکینه، چونکه کارتێکردنی سستی ئابوری ژماره‌ی نزیک سێ ملیۆن خه‌لک بێ کارن وجه‌ژنی ئه‌م ساڵی کریستمهس وه‌ک جاران جه‌ژنێکی ئاسایی نی یه، به‌تایبه‌ت بۆ چینی کرێکار و هه‌ژار. که وولاتێک نرخی دهستهاتهاکنی زیاتر نه‌بێت له‌نرخی مه‌سره‌فی ڕاده‌ی ته‌زه‌خوم / ئینفله‌یشن به‌رز ده‌بێته‌وه و واتای ئه‌مه که‌م بوونه‌وه‌ی نرخی پاره‌ی وولات و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی شتومه‌کی پێویست بۆ ژیان به‌تایبه‌ت خواردن پێویستیه‌کانی تری ژیان.
گه‌ر سه‌رنجی باری ئابووری یۆنان بده‌ین، یۆنان ئه‌وه‌نده پاره‌ی له ئای ئێم ئێف (بانقی نێو ده‌وڵه‌تی جیهانی وه‌ک چین وههندستان وبهرزیل) که پاره‌ی زیاده‌یان ده‌خه‌نه بانقی مه‌رگه‌زی جیهانی یه‌وه. قه‌رزکردووه که ناتوانێ هه‌تا پاره‌ی سودی قه‌رزه‌که بداته‌وه و ئیتر له‌به‌رئه‌وه قه‌رزی تری ناده‌نێ، به‌هۆی بوونی یۆنان له یه‌کیه‌تی ئه‌وروپادا ئه‌وه دوجاره هه‌زارها ملیۆنی یورۆی ده‌ده‌نێ به پشتیوانی یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا وباری ئابووری زۆرچاکی ئه‌ڵمانیاوه. به‌لام کێشه‌ی ئه‌ڵمانیا ئه‌وه‌یه به‌دوای کاره‌ساتی ئابورری یۆنانا ئابوری ئایرلاند به دوایدا روخا، به‌دوایدا وولاتی پۆرتوغال و ئیتالیا که له 8% ی ئابوری هه‌موو یه‌کیه‌تی ئه‌وروپایه، یۆنان ته‌نها 3% ی ئابوری یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا یه و وه‌ک ڕاده‌ی کارتێکردنی ئابوری ئیتالیا ناکه‌وێ له‌سه‌ر ئه‌وروپا.
وا ئێستا بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشه ئابوریه، ئه‌ڵمانیا چونکه ده‌وڵه‌مه‌ندترین وولاتی یه‌کیه‌تی ئه‌وروپایه مه‌رجی داناوه بۆداهاتووی هه‌ڵسوکه‌وتی سیاسی و ئابووری یه‌کیه‌تی 27 وولاتی ئه‌وروپا بۆ ئیداره‌ی باری ئابووریان، له‌م کێشه‌یه‌دا به‌ریتانیا به‌شداری نه‌کرد له‌ئیمزاکردنی ئه‌م په‌یمانه‌دا، هه‌تا ئێستا زۆربه‌ی سیاسیه‌کانی هه‌موو حیزبه‌کانی به‌ریتانیا به‌رده‌وام کێشه و لێدوان هه‌یه‌و پێیان ناخۆشه به‌ریتانیا وه‌ک ئه‌ندامێکی گرنگی یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا ده‌وری نه‌بێ، ئیهمال کرێ، به‌لام هه‌روه‌ک له‌سه‌ره‌تاوه به‌شداری نه‌کرد له گۆڕینی دروای ئینگلیزی بۆ یورۆ و ئێستا ده‌رده‌که‌وێت که قازانجیان بوو، هه‌رواش توندره‌وه‌کانی حیزبی محافزین خۆشحاڵن به‌ده‌وری سه‌ره‌ک وه‌زران دهفید کامیرۆن به ئیمزانه‌کردنی پێشنیار‌و په‌یمانی یه‌کیه‌تی ئه‌وروپای تازه که به‌رژه‌وه‌ندی و سیاسه‌تی ئه‌ڵمانیا وه‌ستای پێکهێنانی یه‌تی، یه‌کێک له‌و دژایه‌تیانه‌ی که دروست بووه دانانی باج له‌سه‌ر هاتووچۆی پاره له‌نێوان وولاته‌کانی جیهان وئه‌وروپا و به‌ریتانیا، چونکه له‌نده‌ن و بورسه‌ی له‌نده‌ن سه‌رچاوه‌یه‌کی گرنگی فایناناسی / ئاڵوگۆرێ پاره‌ی جیهانیه و ئیمزاکردنی ئه‌م په‌یمانه زه‌ره‌ری هه‌یه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری به‌ریتانیا، له‌به‌ر ئه‌وه به‌ریتانیا فیتۆی له‌دژ ئه‌و قه‌راره به‌کارهێنا.
ئێستا ئه‌و وولاتانه‌ی یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا که به‌رزترین (کرێدیتیان هه‌یه، ده‌وله‌مه‌ندترن) له بانقی مه‌رکه‌زی جهیانی دا هه‌یه ئهڵمانمیا له سه‌دا 2.2، به‌یتانیا 2.5، فه‌ره‌نسا 3.2، پورتوغال 4 ، ئه‌سپانیا 4.8، ئایرلاند 4.9 ، ئیتالیا 5.8 و یۆنان 7.2 له‌سه‌د. مه‌به‌ست له‌م ڕاده‌یه، ڕاده‌ی سودی بانقه هه‌تا ژماره‌که به‌رزتر بێت توانای قه‌رزدانه‌وه‌ی ئه‌و وولاته کێشه‌دار و زه‌حمه‌تتر ده‌بێت. هه‌تا وولاتێک توانای ئابوری چاکتر بێت نیسبه‌تی سودی قه‌رزی که‌متر ده‌بێت وه‌ک ده‌بینین له ئابوری ئه‌لمانیا و به‌ریتانیادا. ئه‌م ژمارانه له گۆڕانی باری ئابوری ئه‌م وولاتانه‌دا هه‌تا ڕۆژ به ڕۆژ ئه‌م نیسبهتانه له‌وانه‌یه جیاوازبن. ئێستا سوید و سویسرا و هه‌تا پۆلۆنیا ڕکودی ئابوری نه‌بوو، به‌لام له خراپتربوونی وه‌زعی یه‌کیه‌تی ئه‌وروپادا کار ده‌کاته سه‌ر زۆربه‌ی وولاتان له ئه‌وروپا و له‌وانه‌یه له ههمووجهیانا. هه‌ر چاوه‌ڕوانییه‌ک بۆ چاک بوونی باری ئابووری هه‌تا قه‌رزی وولاته‌کان ده‌درێنه‌وه ئه‌مه‌ش ماوه‌یه‌کی زۆری پێ ده‌چی.
وولاتی یابان ته‌جروبه‌ی له‌م جۆره کێشانه‌دا هه‌یه و ماوه‌ی 15 سال له‌م کێشه‌دا بووه، به‌لام یابان چونکه یه‌ک میلله‌ت و ناچار بوون و له‌به‌رژه‌وه‌ندیان بوو که هه‌موو حیزبه‌کان و چینه‌کانی میلله‌ت یه‌کگرتوو بوون له چاره‌کردنی کێشه ئابوریه‌کاندا و سه‌رکه‌وتووبوون له‌م بۆچوونه‌دا، به‌لام کێشه‌ی ئه‌وروپا و 27 ده‌وڵه‌ت و زیاتر له 27 میلله‌ت چارکردنی ئه‌م کێشانه ئاسان نی یه، وه‌زعه‌که وای لێهاتووه که ده‌وری دیموکراسی له چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشانه‌دا زۆر لاواز ده‌بێ و چونکه چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشانه به زانیار‌و تێکۆنکرات ده‌کرێت، هه‌موو حیزبه سیاسیه‌کان ده‌بێ هه‌موو پێکه‌وه له‌بۆ به‌رژه‌وه‌ندی وولات و ئابوری وولات له کێشه‌ی دژایه‌تی نێوان خۆیان له بیرچێت و بۆ به‌رژه‌وه‌نده‌ی وولات هه‌موو پێکه‌وه دا ده‌نیشن بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی ئابوری و سیاسی وولاتیان.
لێره‌دا له‌وانه‌یه بتوانین پرسیار له فه‌رمانره‌واکانی هه‌رێم بکه‌ین ئایا چۆن ده‌توانین که‌ڵک وه‌رگرین له‌کێشه ئابوریه‌کانی ئه‌وروپا بۆ بانگکردنی شه‌ریکه‌کانیان بۆ ناوچه‌که‌و به‌هۆی ئه‌وه وه مسۆگه‌رکردنی هه‌ندێ په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له گه‌ڵ ڕۆژ ئاوا‌و چین، به بوونی هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی ڕۆژئاوا له ناوچه‌کدا له‌وانه‌یه جۆرێک له بوون و به‌رگری و پارستنی ئه‌و بوونه بکرێت له دژ ڕژێمه جهنگهلیهکانی ده‌وروپشتمان. جا له‌وانه‌یه به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه له‌وه‌دابێ که دوژمنی دوژمنمان بکه‌ینه براده‌رمان و هیوادارین سیاسیه‌کانمان هه‌ندێ له زیره‌کی خۆیان له‌م فرسه‌ته‌دا به‌کاربێنن، ئاده‌ی بزانین چی ده‌که‌ن؟ ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست