کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کێيشه‌کانی عێراق له‌ بنه‌ره‌تا کێشه‌ی نه‌وه‌ویه‌که‌ی ئێران و ئه‌مریکایه‌

Friday, 23/12/2011, 12:00






کێشه‌ی نه‌وه‌ویه‌که‌ی ئێرانه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی حه‌ساری ئابوری وه‌ستانی ڕێگای ناردنی نه‌وتی ئێران که‌ ئێران کێشه‌کانی عێراق به‌کارده‌هێنێ و هه‌ڕه‌شه‌ی تێکدانی وه‌زعی ئاسیشی عێراق ده‌کا.

عێراق ساڵێ 140 بلیۆن به‌رمیل له‌ ساڵێکدا ده‌فرۆشێ و چواره‌م گه‌وره‌ترین به‌رهه‌م هێنه‌ری نه‌وته‌ له‌ جیهانا

ئایاسه‌رکرده‌ی میلیشیاکانی عێراق شێت بوون نۆکه‌ری ئاخونه‌کانی ئێران بکه‌ن به‌ کوشتنی خه‌لکی بێ تاوانی سیڤیل و تێکدانی وه‌زعی ئابوری و ئاسایشی عێراق بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئێران؟ چونکه‌ ئه‌گه‌ر عێراق به‌رهه‌م هێنانی نه‌وتی که‌م ببێته‌وه‌ ئیتر حه‌ساری نه‌وت فرۆشتن له‌سه‌ر ئێران زه‌حمه‌ت و کێشه‌دارتر ده‌بێ.

ئه‌مریکا له‌ به‌رژه‌وه‌ندی نی یه‌ شه‌رێکی تر ده‌ست پێ بکا له‌ ناوچه‌که‌دا له‌ دوای کشانه‌وه‌ی له‌ عێراق، له‌ هه‌وڵدانایه‌ له‌ گه‌لا وولاتانی چین و یابان که‌ بازاڕی نه‌وتی تر بدۆزنه‌وه‌و نه‌وت له‌ ئێران نه‌کڕن و حه‌سار له‌ سه‌ر ئێران دانێن و نه‌یه‌ڵن چی تر نه‌وت بفرۆشی و کێشه‌ی ئابوری زیاتری بۆ دروستکه‌ن بۆ ناچارکردنی بۆ وازهێنان له‌ وه‌ده‌ست هێنانی چه‌کی نه‌وه‌وی

دوای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا، عێراق به‌ره‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی تاقیکردنه‌وه‌یه‌ک ده‌بێته‌وه‌ که‌ تێشکان زۆر زه‌ره‌ریه‌تی

له‌ نوسینه‌ سه‌ره‌کیه‌کانی ڕۆژنامه‌ی تایمز 21.12.2011 &22

ته‌نها چه‌ند ڕۆژێک دوای کشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریکی له‌ عێراق، سیسته‌می له‌رزۆکی عێراق مه‌ترسی ڕوخانی لێ ده‌کرێ، تاریق هاشمی نایبی سه‌ره‌ک کۆمار وا له‌ده‌ست به‌ند کردن ڕاده‌کا، کاتێ که‌ فه‌رمانی به‌ندکردنی درا به‌تاوانی ئه‌وه‌ی که‌ سه‌رۆکاری لیژنه‌ی کوشتاری نه‌هێنی کردووه‌ دژ ئۆپۆزیسیۆن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ خۆی نوری مالیکی تاوان بارده‌کا به‌م تۆمه‌تکردنه‌ی، ڕایگه‌یاند که‌ جه‌لال تاله‌بانی سوێندی خوردووه‌ به‌ پارێزگاری کردنی .

له‌وولاتێکدا که‌ سه‌ره‌ک کۆمارو سه‌ره‌ک وه‌زیران و نایبی سه‌ره‌ک کۆمه‌ر هه‌ریه‌که‌ی له‌ گروپێک و سێکتێکی جیاوازی میلله‌تن که‌ سوننی و شیعه‌ وکوردن. ده‌مێک پێش نه‌بوو که‌ عێراق له‌ به‌ره‌ڕووبونه‌وه‌ی شه‌ڕی ئه‌هلی دا بوو به‌هۆی هه‌م جیاوازیانه‌وه‌، به‌لام ئێستا سوپای ئه‌مریکی لێ نه‌ماوه‌ که‌ پرێزگاری ئاشتی بکا.

به‌ عێراق ڕه‌وایه‌ له‌م وه‌زعه‌ چاکتر، کامپه‌ینی له‌ به‌عسیه‌ت پاکردنه‌وه کارێکی کێشه‌دار بوو که‌ له‌دوای ڕوخانی سه‌ددام ده‌ستی پێکرد که‌ په‌یکه‌ری سیاسی حیزبی به‌عس هه‌ڵوه‌شێنرا، ئه‌مه‌ بوو به‌ هۆی کێشه‌ په‌یدا کردن له‌ به‌رده‌م هه‌وڵی بینا کردنه‌وه‌ی عێراقدا زیاتر له‌وه‌ی که‌ چاوه‌ڕوان ده‌کرا له‌ ساڵی 2003 دا، هه‌رچه‌ند عێراق وولاتێکی ئاڵۆزو کێشه‌داره‌ به‌لام بوونی ده‌سته‌لاتی ئه‌مریکی توانی پارێزگاری بوونی حکومه‌تی عێراق بکا له‌ساڵی 2005 وه‌، هه‌رچه‌ند هه‌ندێ کێشه‌و مه‌ترسی کاری تیرۆریستی له‌ کاتی هه‌ڵبژاردندا هه‌بوو، به‌لام هێشتا له‌ 62 % ی خه‌لکی عێراق به‌شداری ده‌نگدانیان کرد. میلله‌تانی عێراق برسی ئارامی حکومه‌تێکی دیموکراسی و بێ کێشه‌ و ئاشتین که‌ سه‌رکرده‌کانیان ده‌بێ بیچه‌سپێنن.

به‌رهه‌می نه‌وت که‌ وا گه‌شتوه‌ته‌ ساڵی 140 هه‌زارملیۆن به‌رمیل، چوارهه‌م گه‌وره‌ترین به‌هه‌م هێنه‌ر له‌ جیهانا و دانیشتوانی سی ملیۆنه‌ له‌ دانیشتوانی سه‌عودیه‌ زیاترنی یه‌. به‌م سامانه‌وه‌ عێراق ده‌بوو یه‌کێک بیت له‌ ده‌وڵه‌مه‌ندترین وولات له‌ جیهانا، ئه‌مریکا به‌رده‌وام هه‌وڵی دا به‌ بێ کۆڵدان بۆ دروستکردنه‌وه‌ی عێراق هه‌تا له‌وێ بوون. هه‌تا له‌ دوای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا، له‌ عێراقدا ئه‌مریکا یه‌کێک له‌ گه‌وره‌ترین سه‌فاره‌تی هه‌یه‌ له‌ جیهانا که‌ هێشتا 16 هه‌زار ئه‌مریکی لێ یه‌ بۆ یارمه‌تی حکومه‌تی عێراق، ده‌بوو هه‌موو شتێک له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عێراق بێت.

به‌لام هه‌ر که‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکا ده‌کشانه‌وه‌، عێراق جارێکی تر ده‌خلیسکایه‌ ئاڵۆزی و کێشه‌وه‌، هه‌ر وه‌ک باس ده‌کرا که‌وا هاشمی ده‌بێ به‌ند بکرێ به‌تاوانی سه‌رۆکاری ته‌قاندنه‌وه‌ی چه‌ندین بۆمبا. سالح موتله‌ق سونی یه‌کی تر نایبی سه‌ره‌ک وه‌زیران ده‌ڵێت مالیکی دیکتاتۆره و له‌ سه‌ددام خراپتره‌، ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆکی حیزبی العراقیه‌ که‌ یه‌کێکه‌ له‌ حیزبه‌ که‌مایه‌تیه‌کان مالیکی تاوانبارده‌کا که‌ تانک و موده‌ره‌عه‌ی ناردووه‌ته‌ به‌رده‌م ماڵی خالکانی ئۆپۆزیسیۆن و به‌رده‌م ماڵی سێ له‌ سه‌رکرده‌ی حیزبه‌ سونییه‌کان چونکه‌ ئه‌و حیزبانه‌ داوای حکومه‌تی ئه‌تۆنۆمی ده‌که‌ن بۆ ناوچه‌کانی خۆیان وه‌ک حکومه‌تی ناوچه‌ی کورده‌کان که‌ ئێستا هاشمی ڕایکردووه‌ بۆ ئه‌و ناوچه‌ بۆ خۆپاراستن له‌ ده‌ست مالیکی.

عێراق له‌ ژێر ده‌سته‌لاتی حکومه‌تی سه‌ددام دا حکومه‌تی ته‌واوی هه‌موو گه‌لی عێراق نه‌بوو، حکومه‌تی کۆمه‌ڵێک سه‌رسه‌ری و موجریم و گه‌نده‌ڵ بوو که‌ یاسای ته واو له‌ وولاتا نه‌بوو به‌ یه‌کسانی بۆ هه‌موو که‌س. یه‌کیه‌تی حوله‌فا بۆ لابردنی سه‌ددام به‌ یاسای ڕه‌وشتی شارستانی ده‌وڵه‌تی ڕه‌وا بوو چونکه‌ سه‌ددام بوو بوه‌ هۆی پێک هێنانی ئاڵۆزی و هه‌ڕه‌شه‌ بۆ وولاتانی ناوچه‌که‌، ڕژێمی سه‌ددام بوو بوه‌ کێشه‌ له‌ ڕێگای میلله‌تانی عێراق دا که‌ ببنه‌ یه‌کێک له‌ وولاته‌ ئاساییه‌کانی جیهان که‌ مافێکی ئاسایی بوو. وێراق هێشتا زۆر دووره‌ له‌وه‌ی بێته‌ ڕیزی وولاتانی جیهانه‌وه‌، هیچ یه‌کێک له‌ م حیزبانه‌ی عێراق له‌ به‌رژه‌وه‌ندیان نی ی که‌ وه‌زعی عێراق جارێکی تر ئاڵۆزبێ و شه‌ڕی ئه‌هلی دروست بێت. ئێستا که‌وتووه‌ته‌ سه‌ر سه‌رکرده‌کانی عێراق که‌ نیشانی ده‌ن که‌ سه‌رکرده‌ن و به‌رژه‌وه‌ندی عێراقێکی ئارام و سه‌ربه‌خۆ ده‌بن و ئاسایی وه‌ک یه‌کێک له‌ وولاته‌کانی جیهان کاربکا. چه‌ندین له‌ وولاتانی جیهان له‌ ساڵی 2003 دا هاتن و عێراق ڕزگارکه‌ن له‌ده‌ست کۆمه‌ڵێک تاوانبارو سه‌رسه‌ری، به‌لام ئێستا ئه‌و وولاتانه‌ نیازیان نی یه‌ که‌ جارێکی تر بێن بۆ یارمه‌تی عێراق ئه‌گه‌ر سه‌رکرده‌کانیان خۆیان ڕێک نه‌که‌ون له‌ نێوان خۆیانا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌لکانی عێراق.‌‌
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە