ئیبن خه‌له‌کان زانیاری فه‌لسه‌فی و مێژویی کورد - به‌شی دووه‌م
Sunday, 08/01/2012, 12:00
به‌رهه‌می نوسینه‌کانی ئیبن خه‌له‌کان دانراوه له به‌رزترین ڕاده‌ی مه‌زنی پێویستی دا له مێژوودا، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌رکه‌وتنیه‌وه هه‌تا ئه‌مڕۆ. ناسرا له جیهانا له لایه‌ن چه‌نین زانا‌و سکۆلاره له‌به‌رزترین مه‌ڵبه‌ندی نوسیندا. هه‌ر له سه‌رده‌می هاتنه‌کایه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌وه هه‌تا ئێستا له له‌لایه‌ن چه‌ندین نوسه‌ری عه‌ره‌ب و میلله‌تاکانی تره‌وه به‌رده‌وام که‌ڵکی لێ وه‌رگیراوه، ئه‌و نوسه‌رانه‌ی له نوسینی ڕیهۆتریکی (نیزاعی فه‌لسه‌فی) و نوسینی ڕێزمانی عه‌ره‌بی و په‌خشان و هۆنراوه وبابه‌تی ئه‌ده‌بی بۆ چه‌ندین له نوسه‌رانی دوای خۆی به‌که‌ڵک بوون بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی چه‌ندین له به‌رهه‌می نوسه‌ره‌کان له مێژوودا. هه‌تا له ڕوی ڕێکخستن و نیشاندانی ستایه‌ڵی / شێوازی لێکۆڵینه‌وه‌و نوسیندا به‌رهه‌مه‌که‌ی ئیبن خه‌له‌کان وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کی بێ وێنه بووه که چه‌ندین له زانیار و نوسه‌ران که‌ڵکیان لێ وه‌رگرتووه.
سامانداری به‌رهه‌مه‌کانی ئیبن خه‌له‌کان به‌چه‌ندین جۆر بابه‌ت دیاره و ئاشکرایه بۆ سه‌رنج ڕاکێشانی هه‌رکه‌س که به‌لایه‌وه پێویست بووبێ سه‌یرکردن و لێکۆڵینه‌وه‌ی نوسینه‌کانی له مێژووی ئیسلامدا بۆ نوسین و لێکۆڵینه‌وه له‌هه‌رکام له‌و بابه‌تانه‌دا. هه‌تا نوسه‌ران له په‌یوه‌ند کردنی نوسینه‌کان و لێکۆڵینه‌وه‌کانیان به به‌رهه‌می نوسینه‌کانی ئیبن خه‌له‌کانه‌وه، به‌رهه‌مه‌کانیان زیاتر ڕازاوه‌تر و جێی سه‌رنج ڕاکێشان و نرخاندنیان به‌رزتر بوون.. هه‌ر وه‌ک لێکۆڵهوهرو نوسه‌ری ئینگلیزی سێر ولیام جه‌ونز که باسی مه‌زنی به‌رهه‌مه‌کانی ده‌کاو ده‌ڵێت:
'نوسینه مێژویی یه‌کانی ئیبن خه‌له‌کان، له ئهناقهی نوسینی ووتارو هۆنراوه‌ی سیحری دا که‌م وێنه‌ن وه‌ک ڕێگایه‌کی ڕۆشنکه‌ره‌وه‌ن بۆ هه‌وڵدانی کارکردنی هونه‌ری و زانیاری بۆنوسهرانی دوای خۆی .'
ئیبن خه‌له‌کان به‌رده‌وام له نوسینه‌کانیا چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی مێژووی تری به‌کار هێناوه و به‌رده‌وام سه‌رچاوه‌کان بهبهروارو ناوی نوسه‌ره‌کانه‌وه ده‌ست نیشاندهکا. باسه‌کان په‌یوه‌ند ده‌کا به باسی نوسه‌ره‌کان خۆیانه‌وه و له‌چی سه‌رده‌مێکی مێژوویی دا ژیاون به‌رهه‌مه‌کانیان چۆن و چی بوون. ئه‌وه‌نده لایه‌نی جوانی له به‌رهه‌مه‌کاندا نیشانده‌دا بۆ خوێنه‌رو نوسه‌ری ئه‌وروپی له‌وانه‌یه جێی گومان بێ له‌ڕاده‌ی جوانی به‌رهه‌مه‌کان به‌تایبه‌ت لایه‌نی شیعری تا ڕاده‌یه‌ک زاڵ بووه به‌سه‌ر زۆربه‌ی نوسینه‌کانا چونکه ئه‌و به‌رهه‌مانه ئه‌وه‌نده به‌رزن له‌لای ئه‌وروپی یه‌کان گرنگتربوون بۆ باسی وه‌زعی ئه‌و سه‌رده‌مانه هه‌تا باسی ڕوودواهکان خۆیان. هه‌تا له کارێکی مێژوویی تردا که نوسه‌رێکی کوردی تر به ناوی شێخ نورالدین حه‌سه‌ن ئیبن حه‌بیب که یه‌کێکه له پیاوانی حه‌له‌ب له ساڵی 1377 دا نوسیویه‌تی چه‌ندین جار سه‌رچاوه‌کانی ئیبن خه‌له‌کانی به‌کار هێناوه چونکه ناوی کتێبه‌که‌ی ناوه جوانیه‌کانی نوسراوه‌کان که وه‌رگیراون له کتێبه‌که‌ی ئیبن خه‌له‌کان. ئیبن حه‌بیب نوسراوێکی تری هه‌یه له‌سه‌ر مێژووی میسر له نێوان ساڵه‌کانی 648-761 ی کۆچی
یه‌کێک له نوسه‌رانی موسوڵمانه‌کان به‌ناوی حاجی خه‌لیفه ڕه‌خنه له ئیبن خه‌له‌کان ده‌گرێ که جه‌ختی کردووه‌ته سه‌ر ژیانی ئه‌وانه‌ی که زانیار بوون له یاسادا، له باسی هه‌ندێکیانا له چه‌ند دێڕێک زیاتر نی یه، به‌لام چه‌ندین لاپه‌ڕه پڕده‌کاته‌وه به‌باسی ژیانی یه‌ک شاعیر، هه‌ر وه‌ها ڕه‌خنه‌یه‌کی تری لێ ده‌گرێ که چه‌ندین لاپه‌ڕه له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی نوسیوه که زۆر دیندار نه‌بوون و به‌لام مه‌دحیان ده‌کا و به‌رهه‌می زانیاری و شیعری زۆریان نیشانده‌دا.
به‌لام له‌وانه‌یه ئیبن خه‌له‌کان باسی ئه‌و لایه‌نانه زۆر ناکا که له‌سه‌ریان زیاتر نوسراوه‌و په‌یداکردنی ئه‌و نوسراوانه له‌به‌رده‌ستدان و ئیتر پێویستی نه‌کرد وه زیاتر له‌باره‌یانه‌وه بنوسێت. وه‌ک له‌م سه‌رچاوه‌دا دیسلهینی وه‌رگێر ده‌ڵیت
گرنگی به‌رهه‌می نوسینی ئیبن خه‌له‌کان هه‌رگیز له مێژووی ئه‌و ناوچه‌دا که‌سی تر شتی وای نه‌نوسیوه که نوسینی چه‌ندین بابه‌ت له نوسراوێکدا کۆبکاته‌وه به‌بێ پێشخستن و گرنگدان به ناوی بنه‌ماڵه‌یان و به‌لایه‌وه گرنگی به‌رهه‌می نوسینه‌کانیان له پێشتر بووه.
چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی تر له‌باره‌ی مێژووی جیهانی ئیسلامه‌وه نوسراوه به‌لام هه‌موو سنوردار و وه‌ک به‌رهه‌می ئیبن خه‌له‌کان خاوه‌ن چه‌ندین بابه‌ت و ده‌وڵه‌مه‌ند نه‌بوون له باسهکانیانا. هه‌روه‌ک وه‌گێر باس ده‌کاو ده‌ڵێت، له‌ماوه‌ی چه‌ندین ساڵدا که هه‌وڵمداوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی تر وه‌ک ئه‌م سه‌رچاوه، هه‌ندی هه‌یه به‌س وه‌ک ئه‌م ڕێک و پێک و ده‌وڵه‌مه‌ند نین وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌ک له چواره‌م سه‌ده‌ی کۆچی دا که له شه‌ش به‌ش پێکهاتووه وهه‌ر به‌شێک له‌وانه باسی جۆرێک له‌خه‌لک ده‌کا و به سیلسیله‌ی ئهلف و بێ ڕێکنه‌خراوه.
هه‌روه‌ها وه‌ک نوسهردهڵێت: له‌م هه‌وڵه‌مدا که به‌رده‌وام ده‌گه‌ڕام به‌شوێن نوسهرنێک وه‌ک ئه‌م پیاوه و ده‌مویست زیاتر له باره‌ی ژیانی یه‌وه زانیاریم ده‌ستکه‌وێت و به‌هۆی ئه‌م ههوڵدانهمهوه له چه‌ندین لاوه هه‌ندێ زانیاریم ده‌ستکه‌وت له‌باره‌ی ئیبن خه‌له‌کانه‌وه، هه‌رچه‌ند سه‌رده‌می ژیانی ئیبن خه‌له‌کان ده‌بوو پهیوهندبکری به سه‌رده‌می دهستهلاتداری ئه‌و سه‌رده‌مه‌و په‌یوه‌ندی ئیبن خه‌له‌کان به ده‌سته‌لاتدارانی ئه‌و سه‌رده‌مه،'هه‌رچه‌ند ئه‌مه له خۆیدا نوسینێکی تری ده‌وێت، ' به‌لام لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌م به‌کورتی ئه‌م باسه که له نوسراوی نوسه‌رێکدا ده‌ستم که‌وتووه به‌ناو ی ئه‌بیل مه‌حاسن له یه‌کێک له نوسینه‌کانیا به‌ناوی مانحال السافی، باسێکی تر که به لاتینی نوسراوه به‌ناو' تایدمان' نوسینێکی تر له کتێبه‌که‌ی الماقریزی له‌سه‌ر سولتانه‌کانی مه‌مالیک لاپه‌ڕه 180 که باسی بنه‌ماڵه‌ی ئیبن خه‌له‌کان ده‌کا به‌ناوی بنه‌ماڵه‌ی به‌لخ له‌سه‌ر مه‌زهابی شافیعی / هه‌ندێ ده‌ڵێن حه‌نه‌فی بووه، (به‌لام له به‌رده‌وامی باسی ژیانیدا ده‌رده‌که‌وێت که حه‌نه‌فی نه‌بوه، چونکه به قازی شافیعی دیمه‌شق ناسراوه.) له شاری ئه‌ربیلا، هه‌وڵێر ژیاوه‌و سه‌ره‌تای خوێندنی له هه‌ولێر ده‌ست پێکردووه، به‌لام له دیمه‌شق ژیا‌و له‌وێ کۆچی دوایی کرد له‌وێ که بووبه قازی دیمه‌شق، به‌هۆی هه‌ولدان و زیره‌کی و خوێندنیه‌وه ناسرا به زاناترین و مه‌زنترین نوسه‌ری شاری دیمه‌شق، له‌به‌رواری یانزه‌ی ره‌بیع الاخر وساڵی 608 ی کۆچی و رێکه‌وتی 22-9-1211 ی زاینی، و دایکی کچی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌یوبی، ساڵه‌کانی سه‌ره‌تای ژیانی له هه‌وڵیر ژیا و له پاش ئه‌وه ڕۆشت بۆ موسڵ وله‌وێ جوری پرودنسی خوێند، هێشتا گه‌نج بوو ڕۆشت بۆدیمه‌شق پاش ماوه‌یه‌کی که‌م له‌وێ ئیتر ڕۆشت بۆ میسر، و ده‌ستیکرده‌وه به خوێندن چه‌ندین زانیاری تر فێر بوو، له زانیاری یاسادا بوو به ڕاوێژکار، زانای ئاینی، زانیاری زمان وڕێزمانی عه‌ره‌بی.
له‌میسر بوو به مامۆستا‌و موفتی، هه‌ر به‌رده‌وام خه‌ریکی خوێندن بوو وه بوو به په‌خشان نوس و شاعیر. له پاش ئه‌وه دانرا به قازی دیمه‌شق و قاهیره‌ی به‌جێهێشت له‌به‌رواری 27 ی زوالحهجهی ساڵی 666 و گه‌شته دیمه‌شق له به‌رواری 3ی مهحهرهمی ساڵی 667 و بۆ ماوه‌ی ده‌سال قازی بوو، له پاش ئه‌م ده‌ساڵه بهفهرمهانی شای دیمه‌شق مه‌لیک الزاهیر که فه‌رمانی ده‌رکرد ووتی ده‌بێ چوار قازی بن له دیمه‌شق ئیبن خه‌له‌کان به‌م فه‌رمانه رازی نه‌بوو وازی له کار هێنا، ئه‌و سێ قازیه‌که‌ی تر که دانران ئه‌مانه بوون: شه‌مسه‌دین عه‌بدوللا کوڕی مهحهمهدکوڕی عه‌تا که حه‌نه‌فی بوو، زه‌ینه‌دین عبدالسلام زه‌واوی که مالیکی بوو، شه‌مسه‌دین عه‌بدالره‌حمان که حه‌نبه‌لی بوو، ئه‌مانه هه‌تا ئێستا وه‌کیل و یارمه‌تیده‌ری قازی شافیعی بوو که خۆی بوو. به‌ڵام به‌لای زانیارێکی ئاینی به‌ناوی شه‌یخ شهاب ا‌لدین ئه‌با شامه سه‌یربوو ئه‌م گۆڕانه، له‌سه‌ر ئه‌م گۆڕانه هه‌ندێ له شاعیرانی دیمه‌شق هه‌ندی شیعریان نوسی، (وه‌ک له به‌شی ئه‌م نوسراوه‌دا شیعره‌کان بلاوکراونه‌ته‌وه)
پاش ئه‌م گۆڕانه ئیبن خه‌له‌کان لابراو چوو بۆ میسر وله‌وێ بوو به وه‌کیلی قازی میسر به‌ناوی به‌درالدین سنجاری، له‌م ماوه‌دا له گه‌ڵ کاره‌که‌یدا خۆی خه‌ریککرد به کاری ئه‌ده‌بی، وازی هێنا له کاری موفتی و مامۆستایی و جارێکی تر بانگکرایه‌وه بۆ دیمه‌شق و دانرایه‌وه به قازی دیمه‌شق له جێگه‌که‌ی پێشوی له جێی قازی عیزالدین ئیبن ئهسایغ.
له دیمه‌شق له‌م کاره‌یدا ده‌مێنێته‌وه هه‌تا ساڵی 680 که له‌سه‌رکار لابرا، وه‌ک هه‌ندێ ده‌ڵین له‌و ڕۆژه‌وه هه‌تا رۆژی مردنی له ماڵ ده‌رنه‌چوو، له ڕۆژی شه‌ممه‌ی 26 ی مانگی ڕه‌جه‌ب کۆچی دوایی کرد، هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ی تر ده‌ڵێن له به‌رواری 29 ی مانگی ده‌ی ساڵی 1282 له کۆلێژی نهجیبیه له دیمه‌شق کۆچی دوایی کرد لاشه‌که‌ی له شاخی قاسیۆن نێژرا. .
نوسه‌رێک به‌ناوی حافز قوتب ا‌لدین باس ده‌کا له نوسینێکی له باره‌ی به‌رهه‌می نوسینه‌کان و شێوازی نوسینه‌کانی ئیبن خه‌له‌کاندا، هه‌ر وه‌ها نوسه‌رێکی تر به‌ناوی حافز ئه‌بو مه‌حه‌مه‌د المرقزی که باسی ده‌کا وه‌ک مه‌زنترین نوسه‌رو زانیاری سه‌رده‌م له سه‌ر زانیاری ئاین و فیلۆلۆجی (فه‌لسه‌فی) ڕێزمان و مێژو ئه‌ده‌ب و یاسا، که باس ده‌کا وه‌ک قازی شافیعی، پرۆفێسه‌ر، سکۆلار، موفتی که سه‌ره‌تای خوێندنی له به‌رده‌ست ئیبن که‌ره‌م سوفی له ئه‌ربیل که بوو به ڕێ نێشانده‌ری له هه‌وڵدانی خوێندن و زانیاری‌دا، وه‌ک له باسی زانیارێک به‌ناوی سه‌حیح بوخاری که بوو به مامۆستایه‌ک به‌ناوی ابوالوقت. هه‌روه‌ها چه‌ند مامۆستا‌و زانیاری تر وه‌ک التاوی و ئیبن جومهیزی و که پێناسه‌ی ده‌رس ووتنه‌وه‌ی پێدراوه له‌لایه‌ن زانیارێکی تربهنای موئه‌ید التوسی و ئه‌با روح ئیبن السفیر و زانیاری تر وه‌ک حوسه‌ین ئیبن ئه‌حمه‌د الکوشهیری، ئیسماعیل ئیبن مه‌حه‌مه‌د ئیبن عه‌لی، ئیبن عه‌بدولله حوسه‌ینی چه‌ند مامۆستایه‌کی تری خه‌لکی نه‌یشاپور. ئیبن خه‌لیکان زانیاری له مێژووی شاعیرهکانا وه‌ک موته‌نه‌بی و چه‌ندینی تر و وه‌ک ئه‌م مێژو نوسه که باسی ئیبن خه‌له‌کان ده‌کا و ده‌ڵێت: دانیشتن له‌گه‌لیا ئه‌وه‌نده به‌که‌ڵک و هه‌میشه باسه‌کانی له‌باره‌ی زانیاری و ئه‌ده‌ب و فه‌لسه‌فه بوون ، وه‌ک ئه‌م نوسه‌ره که باسی به‌یه‌ک گه‌شتنی له‌گه‌ل ئیبن خه‌له‌کان ده‌کا وده‌ڵێت:
'که بۆ جاری دوهه‌م بویه‌وه به قازی دیمه‌شق چه‌ندین جار سه‌ردانیم ده‌کرد، به ته‌ماحی ئه‌وه‌ی که که‌ڵک وه‌رگرم له باسه‌کانی، و چه‌ندین له نوسه‌رانی تر باسی زانایی و دڵ فراوانی ده‌که‌ن.
ههربهدهرکهوتن و بلاوبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی ئیبن خه‌له‌کان ئیتر ئه‌م زانا مه‌زنه ناسرا، چه‌ندین جار زانایان و نوسه‌ران له سه‌ریان نوسی، لێره‌دا وه‌ک دیسلهینی نوسهردهڵێت، ده‌مه‌وێت هه‌ندێ نموونه نیشان خوێنهردهم له نوسینی ئه‌وانه‌ی که باسی ئیبن خه‌له‌کان و به‌رهه‌می نوسینه‌کانی ده‌که‌ن: وه‌ک له بیبلیۆگرافی نوسه‌رێک به‌ناوی حاجی خه‌لیفه، تاج ا‌لدین عبد الدباقی ئیبن عبدالحه‌مید المهخزومی له مه‌زهه‌بی مالیکی که 30 نوسراوی هه‌یه‌و له به‌رواری 1542 ی زاینی دا کۆچی دوایی کردووه و باسی لاوازی به‌رهه مه‌کانی ئیبن خه‌له‌کان ده‌کاو به‌رهه‌مه‌کانی ئیبن ئه‌سیر به چاکتر ده‌زانێ، لێره‌دا دیسلهین نوسه‌رو وه‌رگێر له سه‌ر ئه‌م بۆچوونه ده‌ڵێت: جێی بڕوا نی یه که مه‌به‌ستی ئیبن ئه‌سیر بێ که شێوازی نوسینه‌کانی ئه‌وه‌نده ساکار و ساویلکانه، بنه‌ماڵه‌ی ئیبن ئه‌سیر سێ برا بوون و هه‌مویان نوسه‌ربوون که ئه‌م نوسه‌ره به‌ناوی تاج ا‌لدین باسیان دهاک، ئه‌و شێوازه‌ی که ئه‌و به‌به‌رزی ده‌زانێ که عه‌ره‌به‌کان به‌لایانه‌وه چاک بووه، ئه‌وه‌ی ئه‌و عه‌ره‌بانه که زیاتر به به‌رزی ده‌زانن ئاشکرایه که توانای نوسینیان نزمتر و ساویلکه ترن و لهزیرهکیدا لاوازن، هۆی ئه‌م بۆچونه‌یان ئه‌وه‌یه که له به‌رهه‌مه‌کانی ئیبن خه‌له‌کان تێنه‌گه‌شتوون به‌هۆی نه‌زانی خۆیانه‌وه، هه‌ر به‌هۆی ئه‌م نه‌زانیه‌وه به‌رهه‌مه‌کانی ئیبن خه‌له‌کان له‌سه‌ر ڕه‌فه‌ی تۆزاوی له‌بیرچوونه‌وه‌ی مێژوودا به‌جێ مان هه‌تا ئه‌م دوایی یه که‌س پێی نه‌زانی.
له‌به‌رهه‌مێکی نوسینی تردا به‌ناوی به‌رده‌وامی کاره‌کانی ئیبن خه‌له‌کان که نوسه‌رێک به‌ناوی حوسه‌ین کوڕی ئهیبێک، به‌داخه‌وه به‌رواری کۆچی دوایی نه‌زانراوه، وه‌ک نوسه‌ر ده‌ڵێت:
'بێ گومانم حاجی خه‌لیفه ئاگای له به‌رهه‌می نوسینه‌ی ئهیبێک نی یه، چونکه ناوی ئه‌م نوسه‌ره‌ی هه‌رگیز نه‌بردووه له نوسینه‌که‌یدا.' ئه‌م نوسینه ی حوسه‌ین ئهیبێک 30 نوسراوی له‌سه‌ر نوسیوه که نوسه‌رێک به‌ناوی زه‌ینه‌دین عه‌بدالره‌حمان ئیبن الحوسه‌ینی عێراقی که له سالی 1403 ی زاینی دا مردوه نوسینه‌که‌ی به‌ناوی گۆپکه‌ی هێشوه‌کانی باغچه که باسی ژیانی هه‌ندێ له‌و خه‌لکانه ده‌کا که ئیبن خه‌له‌کان باسی کردون له نوسینه‌که‌یدا چاپکراوه له‌لایه‌ن شێخ به‌درالدین زهرکاشی که له سالی 994 ی کۆچی دا کۆچی دوایی کردووه.
نوسه‌رێکی تر به‌ناوی سه‌لاحه‌دین موحه‌مه‌د شه‌کیر به‌ناوی هه‌ندێ وهرگیڕاو له نوسینه‌کانی ئیبن خه‌له‌کان که له‌ساڵی 1362 ی زاینی نوسیونی به کتێبێک بلاویکردووه‌ته‌وه، له‌مه‌وه نوسه‌رێکی تر به‌ناوی غهسیری کتێبێکی تری نوسیوه به ناوی مێژووی عه‌ره‌ب که باسی ئه‌و نوسه‌ره‌ی به ناوی حاجی خه‌لیفه تیا نی یه که هیچ که‌ڵکی لێوه‌رگیرابێ به‌که‌ڵک ناسرابێ که ئه‌م نوسینه له لایه‌ن پیاوێک به‌ناوی موه‌فه‌ق فهزلوالله ئیبن فه‌خر الساقی، وه‌ک قاموسێکی کورت بۆ ده‌ستنیشان کردنی سه‌رچاوه‌کان که باسی سه‌رچاوه‌ی سه‌لاحه‌دین خه‌لیل ئهیبێک که له‌به‌رهه‌می ئیبن خه‌له‌کانه‌وه نوسینه‌کانی کۆکردووه‌ته‌وه له سالی 764 ی کۆچی، 1362 ی زاینی هه‌روه‌ک نوسینه‌کانی ئیبن خه‌له‌کان له ستایل و بابه‌ت و باسهکانا جیاوزی زۆر نی یه و که‌ڵکی لێوه‌رگرتووه بۆ نوسینی ئه‌م سه‌رچاوه مێژوویی یه‌ی. له‌م به‌رهه‌مه‌یدا باسی مێژووی ئیسلام ده‌کا وه‌ک: باسی سه‌رکرده‌و، ئه‌میر وقازی فه‌رمانبه‌ران، زانایانی ئاینی، یاسایی پیری ئاینی، زمان‌زان وئه‌ده‌بی و فه‌لسه‌فی و شاعیر، پزیشک، خه‌لکانی مه‌زهه‌بی، حاجی خه‌لیفه باسی ئه‌وه ناکا که ئه‌م کاره وه‌ک کارێکی درێژه دانه یا وه‌رگیراوه له کاره‌کانی ئیبن خه‌له‌کانه‌وه، به‌لام له سه‌رناوی ئه‌م کاره‌دا به ئاشکرا دیاره که زانیاریه‌کان له سه‌رچاوه که‌ی ئیبن خه‌له‌کانه‌وه وه‌رگیراوه. که چه‌ندین نوسخه له‌م نوسراوه ده‌ستده‌که‌وێ له کتێبخانه‌کانی میسر وه‌ک کتێبخانه‌ی بۆدیلایان، هه‌ندێ له نوسینه‌کانی نوسه‌رێک به ناوی دی هاممه‌ر(نوسه‌رێکی ئه‌وروپی) نوسخه‌یه‌ک کهنوسهردهڵێت خۆی بینیویه‌تی (دیسلهین، وه‌رگێڕ) لای نوسه‌رێک به‌ناوی ئێم گایانهس(نوسه‌رێکی ئه‌وروپی) ئه‌م نوسراوه به‌لای زانیارێکی میسری به‌ناوی جه‌مال ا‌لدین عبدالموحسین یوسف ابن تهقریبادی، یا تنگریفێردی که له ساڵی 1496 ی زاینی دا کۆچی دوایی کردووه نوسراوه‌ته‌وه وه‌ک پاشه‌ڵ 'سه‌پلیمێنت' و ناونراوه مانحال السافی، له‌م سه‌رچاوه‌دا سێ به‌شه وباسی چه‌ندین خه‌لکی ناسراوی مێژووی جیهانی ئیسلامی ده‌کا، بێ گومان نوسه‌ر له نوسینه‌که‌یدا ده‌ڵێت، له نوسینه‌کانی ئیبن خه‌له‌کانه‌وه که‌ڵکم ورگرتووه بۆ ئاماده‌کردنی ، وه‌ئه‌م نوسه‌ره به‌رهه‌مێکی تری له سه‌ر مێژووی میسر نوسیوه به‌ناوی نجم الزهیره.
ئه‌م نوسه‌رانه هه‌ندێ به‌رهه‌می مێژووی و زانیاری و زمانه‌وانیان نوسیوه‌و له به‌رهه‌مه‌کانی ئیبن خه‌له‌کان که‌ڵکیان وه‌رگرتووه وه‌ک: به‌رهه‌مێک به ناوی جنان له نوسینی شه‌مسه‌دین موحه‌مه‌د ئیبن ئه‌حمه‌د تورکومانی که له‌ساله‌کانی 1549-1550 دا کۆچی دوایی کردووه، نوسینێکی تر به‌ناوی الملیک الافزهل عه‌باس ابن موجته‌هید عه‌لی خه‌لکی یه‌مه‌ن له سالی 1376 دا مردووه.
نوسه‌رێکی تر به‌ناوی شهاب ا‌لدین ئه‌حمه‌د عه‌بدوللا که شافعی بووه خه‌ڵکی غازه له فه‌له‌ستین له ساڵی 1419 دا مردووه، و چوارهه‌م نوسینه‌کانی حاجی خه‌لیفه به ناوی قاموسی ناوداران که ئه‌م پیاوه به‌رهه‌می نوسینه‌کانی ابراهیم ابن موس و نوسینه‌کانی فارادی نوسینه‌کانی به‌ناوی التجرید نوسیوه که له‌سالی 1714 ی زاینی دا کۆچی دوایی کردووه که ئه‌مانیش له به‌رهه‌مه‌کانی ئیبن خه‌له‌کان که‌ڵکیان وه‌رگرتووه، ئه‌م نوسراوه وه‌رگێراوه‌ته سه‌ر زمانی فارسی به‌ده‌ستی زافهرهدین ئه‌رده‌بێلی که له قاهیره مردووه له ساڵی 1525 دا، له پێشه‌کی نوسینه‌کانیا پیاوێک به‌ناوی کارین ئیبن ئووه‌یس ئیبن موحه‌مه‌د که به‌ناوی قازی زاده که باس ده‌کاو ده‌ڵێت که سولتان سه‌لیم یه‌کێک له سولتانه‌کانی بایه‌زید که هاته سه‌ر حوکم له‌ساڵی 1512 و له‌سالی 1520 دا مرد هه‌وڵی لێکۆڵینه‌وه‌و کاری مێژوویی کردوه و که‌ڵکی وه‌رگرتوه له نوسینه‌کانی ئیبن خه‌له‌کان، ئه‌م کاره‌ی وای کردووه له زانیار ئه‌رده‌بێلی که به‌رهه‌مه‌کانی ئیبن خه‌له‌کان وه‌رگێرێته سه‌ر زمانی فارسی له کاتێکدا نیوه‌ی وه‌رگێرا بوو که سولتان مرد. به‌لام وا دیاره کاری وه‌رگێڕانه‌که‌ی ته‌واوکردووه، چونکه نوسخه‌ی کاره‌که‌ی ئیبن خه‌له‌کان به فارسی هه‌یه و له تاران چاپ کراوه.
کاره‌کانی ئیبن خه‌له‌کان وه‌ک ئه‌م نوسه‌رو وه‌رگێره ده‌ڵیت جیاوازه له کاره‌کانی مێژوونوسه‌کانی تر که له‌وانه‌یه باسی ته‌نها لایه‌نه سێکته ئاینی یه‌کانیان کردبێ یا دهستهلاتدارو بنه‌ماڵه ئاینی یه‌کانیان کردبێت به‌لام ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه گرنگ بووه له‌م لێکۆڵینه‌وه‌دا لایه‌نی ئه‌ده‌بی و شیعرییه که ئیبن خه‌له‌کان گرنگی پێداوه، و من هه‌وڵمداوه هه‌رچه‌ند له تواناما بووه، به‌لام ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتنی ته‌واوم وه‌ده‌ست نه‌هێنابێ، وه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک بۆ هه‌وڵدان له پشکنینی لایه‌نه ئه‌ده‌بی و شیعری په‌خشان نوسیندا له‌به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی ئۆریانتال و عه‌ره‌بی و پێم وایه که کارێکی زۆری تر ماوه که ده‌بێ ئه‌نجام بدرێ له‌م بواره‌دا. وه من بێگومانم ئه‌م کاره هه‌رچه‌ند دره‌نگ یا زوو بێ ده‌بێ ئه‌نجام بدرێ.
ئه‌وه‌ی تا ئێستا له‌باره‌ی ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی و شیعروه زانراوه ته‌نها هه‌ندێکه که پێش هاتنی ئیسلام باسی لیکراوه و زۆربه‌ی به‌ده‌می باس کراوه وله‌باره‌ی شه‌ڕی نێوان خێله‌کانی عه‌ره‌ب وهه‌ندێ قه‌سیده و لاوانه‌وه وهه‌ندێکی ئاینی.
به‌لام به‌هاتنی زمانی قورئانی پیرۆز فه‌رموده‌کانی خواد که زمانی عه‌ره‌بی یه‌کخست وه‌ک زمانی ئهدهبو و په‌خشان و زمانێک که بوو به زمانی شارستانی عه‌ره‌ب که به‌هۆی ئاینی ئیسلامه‌و میلله‌تێکی خێڵه‌کی و شوان و دزو جه‌رده‌ی کرد به میلله‌تێک که بتوانن نزیکه‌ی نیوه‌ی جیهان تالانکهن و داگیرکه‌ن به‌هۆی ئاینی ئاینی ئیسلام و یه‌ک خستنی زمانی په‌یوه‌ندی کردن و سیاسه‌ت و داگیرکردن و ئامۆژگاری به‌هۆی ئاینی ئیسلامه‌وه هه‌وڵدان به پیکه‌وه ژیان به ئاشتی و بێ ده‌ستدرێژی و دوایی هێنان به ژیانی خێڵه‌کیه‌تی و گه‌ڕۆکی و تالانکردن و کوشتن و بڕین که له که‌لتوری عه‌ره‌بدا ئاسایی بووه. هه‌روه‌ک له‌جێگیربوونی عه‌ره‌به‌وه تا ڕادهبیهک به شارستانی بوونیان کاری کردووه‌ته سه‌ر ژیانیان هه‌روه‌ها ئه‌م کارتێکردنه کاریکردووته سهرلایهنکانی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری.
ئیبن موفه‌ق الموتنهبی، ابوعهلا الماری هه‌ر چه‌ند هه وڵیاندا که شێوازێک له نوسیندا به‌کار بێنن که له شێوازی نوسینی قورئان به‌رزتر بێت، به‌لام سه‌رکه‌وتوونه‌بوون له‌م هه‌وڵه‌یاندا. له‌سه‌رده‌می عومه‌ری کوڕی عه‌بدولعه‌زیز، زۆربه‌ی فه‌رموده و ئامۆژگاریه ئاینی یه‌کان له نێوان ساڵی 140-150 کۆچی کۆکراونه‌ته‌وه و نوسراون له لایه‌ن زانیارێکی ئاینی به‌ناوی ابن شیهاب ا‌لدین الزوهری له دوای ئه‌م زانایه‌کی تر به‌ناوی بوخری له‌م نوسراوانه‌ی هه‌ڵبژارد و به بۆچونی خۆی ڕاسته‌کانی هه‌ڵبژاردو ئه‌وانی تری لابرد له نوسسینه ئاینی یه‌کانا. ئه‌م جیاکردنه‌وه‌و پاکژکردنه به‌هۆی بینینی هه‌ندێ وشه‌ی له‌هجه‌کانی زمانه به‌ده‌ویه‌کانی جیاواز له چه‌ندین ناوچه‌ی نیوه‌دورگه‌ی عه‌ره‌بی دا، ئه‌م کاری هه‌ڵبژاردن‌و جیاکردنه‌وه یه دوه‌م جار بوو پاش سه‌رده‌می حه‌زره‌تی عه‌لی که یه‌کێک له نوسه‌رانی سه‌رده‌می خۆی دانا بۆ کۆکردنه‌وه و نوسینی ئه‌م وتار‌و نوسینه ئاینیانه.
له‌سه‌ره‌تاوه لێکۆڵینه‌وه‌و نوسینی مێژوو به لای عه‌ره‌به‌کانه‌وه پێویست نه‌بوو، وه‌ک به‌یاسای ئاینی نه‌فره‌تی لێده‌کرا، به‌لام مێژووی باس و ڕوداوهئاینی یه‌کان، زانیاری پزیشکی وشیعرو فه‌لسه‌فه و ڕێزمان پێوست بوو به لێکۆڵینه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ریان، هه‌ریه‌کێک له شاره گه‌وره‌کان سه‌رچاوه‌ی مێژویی ئه‌ده‌بی خۆیان هه‌بوو، هه‌تا پاش تێپه‌ڕینی ماوه‌یه‌ک له‌مێژوو سه‌رکرده‌کانی ئیسلام نوسینه‌وه‌ی مێژووی سیاسیان به‌لاوه په‌سه‌ند بوو به‌مه‌رجێک په‌یوه‌ندبێت به ئاین و فه‌رمانه‌کانی یه‌زدانه‌وه، چونکه له سه‌ره‌تای هاتنی ئاینی ئیسلامه‌وه ئه‌م زانیاریانه به‌ده‌می ده‌گوازرانه‌وه له نه‌وه‌یه‌که‌وه بۆ نه‌وه‌کانی تر، هه‌تا له سه‌ره‌تای به‌کارهێنانی نوسینی هندی 'وه‌ک ئهلف و بێی عه‌ره‌بی که له نوسینی ئوردۆوه وه‌رگیراوه و واناونراوه به نوسینی عه‌ره‌بی' له وه‌پێش جۆرێک له نوسینی ڕه‌مزیان بوه و به به‌کارهێنانی ژماره‌وه باسه‌کانیان نوسیوه، وه‌ک نوسینی چاودێری له زانیاری ئه‌سترۆنۆمی که ژماره‌کان که به‌کارده‌هێنران له خوار ژماره‌ی یه‌ک بۆ دوو هه‌زار بوون.
بێ گومان چه‌ندین سه‌رچاوه له سه‌ر مێژووی ئیسلام نوسراوه وه‌ک تاباری ئیبن ئه‌سیر والجاوزی، چه‌ندین کتێب له باره‌ی مێژووی به‌سروه به‌غدا و کوفه‌و حهلهبو دیمه‌شق و موسل نوسراون، به‌لام زۆرگرنگیان پێ نه‌دراوه‌و لهسهرڕهفهکانی کتێبخانه‌کان ماونه‌ته‌وه، هه‌ندێ له‌و سه‌رچاوانه نه‌ماون یا چه‌ندجاری تر له‌سه‌ریان نوسراوه‌و به که‌موکوڕیه‌وه وه‌ک نوسینه‌کانی ئه‌با فێداو سوهیتی، نوسه‌رێک به‌ناوی فهیرۆزئابادی کاری له‌سه‌ر کۆکردنه‌وه‌یان کردووه نزیکه‌ی شه‌ست به‌شی له‌سه‌ر نوسیون. له‌سه‌ره‌تاوه هه‌تا خوێندنی ئاینی به شێوه ترادیشنی له‌به‌رکردن بوو نوسین نه‌بوو، ئه‌م دژایه‌تی یه به‌رده‌وام بووه له‌ناو ئیسلامه‌کانا له‌دژ خوێندن و زانیاری، هه‌تا یه‌کێک له‌و زانیارانه که به پیویستی زانی نوسینیان و پاراستنیان زانیارێک بوو به‌ناوی قامیس که یه‌که‌م جار قه‌له‌می به‌ده‌سته‌وه گرت و ده‌ستیکرد بهنوسینیان له سالی 145 ی کۆچی، هه‌ر وه‌ک پیاوێک به ناوی الدهاب، به‌نوسین خوێندن و فێربوون ده‌ست پێ‌کرد، وه‌ک لێکدانه‌وه‌ی فه‌رموده‌کانی یهزدانو یاسا، زانیارێک یه‌که‌م کتێبی نوسی به‌ناوی ئیبن جوره‌یج به‌ناوی مه‌ککه پیاوێکی تر به‌ناوی سه‌عید ابو عروبه نوسه‌رێکی تر به‌ناوی حه‌مه‌د ابن موسهلهما له‌دوای ئه‌مانا چه‌ندینی تر به‌رده‌وام ده‌هاتن و نوسین ده‌ستی پێ‌کرد.
وا به‌رده‌وام گه‌ر هه‌وڵ بدرێ و پشکنینی مێژوو، زۆربه‌ی زانیار‌و ئه‌دیب و نوسه‌ره ناسراوه‌کانی عه‌ره‌ب له بنه‌ڕه‌تا عه‌ره‌ب نه‌بوون و به‌لای عه‌ره‌به‌وه درۆکردن له که‌لتوری پێش ئیسلامه‌وه له گهلیانا ماوه ته‌وه، هه‌روه‌ک داگیرکه‌ری و تالانکردن درۆکردن به‌لایانه‌وه ئاسایی یه.
(تێبینی:ئه‌م لێکۆڵینه‌وه مێژووییه‌م به پێویست زانی پێش باسی مورته‌زا شاره‌زووری که ده‌بێته به‌شی سێهه‌م له‌م باسه)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست