ئایا ڕژێمی مورسی میسر هه‌مان ڕێبازی ڕژێمی ئێران ده‌گرێ؟
Tuesday, 27/11/2012, 12:00
نوسینی عه‌بدول له‌تیف مه‌ناوی سه‌رۆکی پێشوی ده‌زگای ته‌له‌فزێۆنی میسر،
ڕۆژنامه‌ی تایمزی له‌نده‌نی 26 /11/2012 :
له‌م ڕۆژانه‌دا له ژورێکی ماڵی په‌رله‌مانی پیران له له‌نده‌ن کۆمه‌ڵێک له نوسه‌ران و سیاسیه‌کانی میسری و به‌ریتانی کۆبوونه‌وه بۆ باسی میسر. زۆربه‌ی میسریه‌کان لیبرال / ئازادی خواز یا وا خۆیان نیشانده‌دا ئازادی خوازبن، وه‌هه‌موویان غه‌میان داهاتووی میسر بوو له سه‌رده‌می ده‌سه‌لاتداری ئیخوانه‌کانی میسردا، به‌لام هه‌موویان هه‌مان بۆچونیان نه‌بوو، هه‌ندێکیان ده‌یانووت ئازادی خوازه‌کان ده‌بێ فرسه‌تی ئیخوانه‌کان بده‌ن بزانین له فه‌رمانڕه‌ویی دا چی ده‌که‌ن و یارمه‌تیان بده‌ین، چونکه ئه‌م ئیخوانانه ههرگیزبواریان نه‌دراوه له‌سه‌ر حوکم بن، ئه‌وانه‌ی که له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆچونه‌دا نه‌بوون ده‌یانووت ئیسلامی سیاسی مه‌به‌ست له دوادوایی ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمی سیکولاره.
به‌لام یه‌کێکیان که ئێرانیه‌ک بوو له ساڵی سه‌ره‌تای ڕژێمی ئێرانه‌وه 1979 وه له به‌ریتانیا ده‌ژی ده‌ستی ڕاکێشا بۆ یه‌کێک له ژووره‌کان و باسی کرد که له یه‌کێک له‌و ژوورانه‌دا زیاتر له 30 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌هه‌مان شێوه خۆی له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا بووه له لێدوانێکی وادا که هه‌ندێ ئێرانی و به‌ریتانی باسی وه‌زعی ئێرانیان کردووه، کاتێک که ئایه‌توالله خومه‌ینی گه‌ڕابووه‌وه بۆ ئێران ڕژێمی شا ڕووخابوو به‌هه‌مان شێوه لیبراله‌کان / ئازای خوازه‌کان له‌و کۆبوونه‌وه‌دا دایانووت که ده‌توانن له گه‌ل ڕژێمی ئیسلامی کاربکه‌ن، ئه‌و لێدوانه هه‌روه‌ک ئه‌م لێدوانه‌ی ئه‌مڕۆ که باسی میسریان ده‌کرد، وه‌ک ئه‌و پیاوه ووتی: ' ئایا ئێمه ئێستا له کوێداین و ئێران له کوێدایه؟ '
موحه‌مه‌د مورسی و یاسای نوێی داموده‌زگای که ده‌سه‌لاتی ته‌واوی سه‌ربه‌خۆی به خۆی دا به بێ ئه‌وه‌ی که‌س بتوانێ دژایه‌تی قه‌راره‌کانی بکا، هه‌تا ده‌زگای یاسایی سه‌ره‌کی میسر ناتوانێ له دژ هیچ قه‌رارێکی بوه‌ستێ هه‌ر وه‌ک فیرعه‌ونێکی تر....
خه‌لکی میسر هیواداربوون که له یه‌ک پچڕانی دامودهزگاو دارایی و ئابووری میسر یه‌ک بخا‌و چونکه له‌سه‌رده‌می ڕاپه‌ڕیندا هه‌موو تێکچووبوون، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ڕژێمی حوسنی موباره‌کیان ڕووخان، وه له‌یه‌که‌م ووتاریدا په‌یمانی ئه‌م یه‌کخستنه و یه‌کیه‌تی هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کانی میسری دا و په‌یمانیدا که فه‌رمانڕه‌وایی و ده‌سه‌لات بۆهه‌موو که‌سێک و لایه‌نێکی سیاسی و ئاینی و سێکت و چینه جیاوازه‌کانی میسره و که‌س بێ به‌ش نابی له مافی خۆی. به‌لام وا ده‌رده‌که‌وێت که هه‌موو قه‌راره‌کان له چه‌ند مانگێکی سه‌ره‌تای فه‌رمانڕه‌وایی دا له ده‌زگای حیزبی ئیخوانه‌کان قه‌رار دراوون و به پێی سیاسه‌تی خۆیانه. بۆ نموونه له‌ژێر ناوی برایه‌تی وولات، هه‌موو سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌کان گۆڕان و له جێیان خه‌لکی ئیخوان دانران، هه‌روه‌ها چه‌ندین له خه‌لکانی مه‌سیحی و سێکولار لابران له کۆمیته‌ی نوسینه‌وه‌ی یاساکانی میسر و زۆرینه‌ی کۆمیته‌کان ئه‌ندامی ئیخوانه‌کان خۆیان دانران. ئه‌م کۆمیته‌یه به یاسا پارێزراون که‌س ناتوانێ له‌دژیان هیچ کارێ بکا، هه‌تا ده‌زگای یاسایی سه‌ره‌کی لێیان قه‌ده‌غه‌کراوه که باسی هیچ له‌م هه‌ڵسوکه‌تیان بکرێ که‌س باسی کاره‌کانی دژ بهیاسایان بکا. به‌کارهێنانی کێشه‌کانی جیهانی تاکتیکی سیاسیانه له کاتێکدا مورسی سه‌رکه‌وتووبوو له وه‌ده‌ستهێنانی شه‌ڕوه‌ستان له نێوان ناوچه ی غه‌زه‌و ئیسرائیل‌دا که کردی به ئه‌ستێری جیهانی، ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ی به‌کارهێنا بۆ گۆڕانی چه‌ندین یاسا که‌وا خهریکهخۆی ده‌کا به دیکتاتۆر و له‌وانه‌یه له وانه‌ی پێشووی خراپتر بێ، وا ئێستا ده‌سه‌لاتی دیموکراسی بێ سنوری بۆخۆی دانا و که هیچ یاسایه‌کی میسر نه‌توانێ به‌رهه‌ڵستی بکا هه‌تا پارله‌مانی نوێ هه‌ڵده‌بژێردرێ و مه‌گه‌ر خوا بزانێ که‌ی.
به‌پێی ویستی خۆی هه‌موو یاسا له‌ده‌ست خۆیدا ده‌بێت و که‌س ناتوانێ به‌ره‌نگاری قه‌راره‌کانی بکا، وه‌ک خۆی ده‌ڵێت تا بتوانێت پارێزگاری شۆڕشی پێ بکا، به ویستی خۆی ده‌سه‌لاتی یاسایی داوه به سه‌رۆکی دادگا هه‌رکه‌سێک یا هه‌ر کارێک به بۆچوونی خۆی دژ به به یاسای بزانێ به‌ندی کا بۆ ماوه‌ی 6 مانگ، هه‌روه‌ها لیژنه‌ی یاسایی بۆی نیه هیچ له‌م یاسانیهی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه یا هیچ که‌س له لیژنه‌ی شورا لابا. وا هه‌تا ئێستا له چه‌نین لاوه له میدایا سکاڵاده‌که‌ن له یاساکانی مورسی وخهلکانی میدیای ئیخوانه‌کان و که‌سانی داموده‌زگای.
ده‌زاگای چاودێری مافی مرۆڤ له‌باره‌ی هه‌ڵسوکه‌وتی ڕژێمی مورسیه‌وه ده‌ڵێت: ' ئه‌م یاسایانه‌ی مورسی هه‌ڕه‌شه له یاسای ده‌وله‌تی میسر ده‌کاو دژ به یاسای گشتیه‌و چه‌وسێنه‌رن، هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه ده‌کا که‌نابێ که‌س له‌سه‌رو یاساوه بێت هه‌تا سه‌ره‌ک کۆمار خۆی، و داوای لێده‌کا که ئه‌و یاساینهی خۆی دایناون سیاسی و چه‌وسێنه‌رن و ههڵوهشێنرێ، هه‌روه‌ک خۆی له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ل ئیخوانه‌کان باسی ده‌کرد، که ئه‌م یاسایانه له دژ هیچ که‌س و هیج لایه‌نێکی سیاسی نیه و نیازم نیه تۆڵه له‌که‌س بکه‌مه‌وه. به‌لام وه‌ک سه‌یری ئه‌م په‌یمانانه‌ی ده‌کرێ که‌س باوه‌ڕی پێ ناکا، چونکه له‌سه‌ر جاده‌کانی قاهیره و ئه‌سکه‌نده‌ریه و شاره‌کانی تر، وه‌ک ده‌لێن ئیتر که‌س باوه‌ڕی به ئیخوانه‌کان نیه، چونکه هیچ له په‌یمانه‌کانی به‌جی نه‌هێنا که به میلله‌تی دابوو پێش هاتنه سه‌ر حوکم کاتێک ڕاپه‌ڕین ڕوویدا له‌مانگی یه‌کدا. بیانووی هه‌موو ڕژێمێکی دیکتاتۆری بوونی وه‌زعێکی نائاسایی پێویستی به‌و جۆره یاسایانه‌یه، له کاتێکدا شۆرشی نوێ له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌دایه یاسای دیکتاتۆری له وانیه پێویستکا، وه‌ک مورسی ده‌ڵێت:' بۆ پارێزگاری ئه‌من و ئاسایش،' هه‌ر وه‌ک ئیمام خومه‌ینی له کاتیکدا سواری فڕۆکه‌که‌ی بوو له پاریس ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ تاران، به ڕۆژنامه‌نوسانی ووت: 'پیاوی ئاین نایه‌وێت حوکمی وڵات بکا.' بێ گوومان. هه‌تا ئێره ڕۆژنامه‌ی تایمز.
سیاسه‌ت و ئاین دوو بابه‌تی جیاوازن، ڕه‌وشت له سیاسه‌تدا نیه بۆیه له چه‌رخی ناوه‌ڕاسته‌وه ئه‌وروپا ئاینیان له ده‌سه‌لاتی فه‌رمانڕه‌وایی جیاکرده‌وه، ئاین مه‌به‌ست له به‌ڕه‌وشت به‌رزی ژیان و ڕاستگۆیی یه، به‌لام سیاسه‌ت زیره‌کی و فێڵزانیه له ده‌سه‌لاتداری و په‌یوه‌ندی نێوه‌ده‌وڵه‌تیدا، بێ گومان زۆربه‌ی جار ئه‌و درۆکردنه بۆ مه‌به‌ستی نیشتمان په‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی وبه‌هێزبوونی توانای ئابووریه.
هه‌روه‌ک هنری کیسنجه‌ر له دوای ئاشبه‌تاڵی شۆڕشی ئه‌یلولی ساڵی 1974 که وه‌زیره‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکای سه‌رو که بوو به وه‌ستاو موهه‌ندیسی دروستکردنی ئاشبه‌تاڵی جه‌زائیر، ئاشبه‌تاڵێک که هه‌زاره‌ها قوربانی درا له پێناویا ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی ئۆتۆنۆمی و وه‌ده‌ستهێنانی مافی مرۆڤ بۆ کوردی باشور، به‌لام له‌م دهسدرێژیهدا هیچ ده‌وڵه‌تێکی ئیسلام دێڕێکی له‌سه‌ر نه‌نووسین و هیچیان نه‌ووت، و ژماره‌یه‌کی زۆری کورد خۆیان کوشت و دهها هه‌زاریان نارد بۆ خوارووی عێراق، ماوه‌یه‌ک پاش ئه‌وه هنری کیسنجه‌ر جایزه‌ی نوبڵی ئاشتی جیهانی پێدرا، له باسی ئاش به‌تاڵی شۆڕشی کوردا ووتی: : "ئێمه بێ ڕه‌وشتیمان کرد له دژ کورد، به‌لام ڕه‌وشت له سیاسه‌تدا نیه"
ئه‌گه‌ر ڕه‌وشت له سیاسه‌تدا نه‌بێت وه‌ک ناسراوێکی سیاسی وه‌ک هنری کیسنجه‌ر ده‌ڵێت، چۆن سیاسه‌ت که پێکهاتووه له زیره‌کی درۆزنی و بێ ڕه‌وشتی ڕه‌وایه سیاسه‌ت به ئاینه‌وه بکرێ؟ له‌سه‌ره‌تای شه‌سته‌کانا ئیخوانه‌کان گه‌شتنه کوردوستان، مه‌لاو پێشه‌وا ئاینیه‌کانی شاری سلێمانی ئیهمالیان کردن و به پیریانهوه نه‌چوون، ئیتر ڕۆشتن بۆ هه‌ڵه‌بجه، وه‌ک له کتێبه‌که‌ی به‌ڕێز حه‌کیمی مهلاساڵحدا باس ده‌کا (هه‌ڵه‌بجه‌له ئامێزی مێژوودا)، له‌وێ مه‌لا لادێیه‌کان پێشوازیانکردن و ده‌ستیان کرده ملیان، چوونکه نه‌زان و ساویلکه بوون. ئیخوانه‌کان ده‌ستکردی ڕۆژئاوابوون له‌دژ ده‌سه‌لاتی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت، هه‌ر وه‌ک قاعیده‌و تاڵه‌بان و سه‌ددام و ئۆردوگان و دزه‌کانی سه عودیهو خه‌لیج به پشتیوانی ڕۆژئاوا دروست بوون.
به ئاینی بوون پێویستی به سیاسه‌ت نیه،باوه‌ڕی ڕاستی ئاینی ده‌رونیه و له ناخی مرۆڤدایه و گه‌ر سیاسه‌تی پێوه‌کرا ئیتر ده‌بێ به درۆزنی و گه‌نده‌ڵی، هه‌روه‌ک له ڕژێمه ئیسلامیه‌کان و فه‌رمان ڕه‌وا کانی ناوچه‌که‌دا ئاشکرایه که هه‌موو دز و گه‌نده‌ڵ و درۆزنن. ئه‌وه‌ی ڕژێمه‌کانی وولاتهئیسلامیهکان ده‌یکه‌ن و به‌تایبه‌ت عه‌ره‌به‌کانی خه‌لیج هیچ کاتێک به پێی پرنسیپی ئاینی نه‌بوون، له 1991 ی ڕه‌وه‌که‌دا که ڕۆژئاوا پارێزگاری ئاسمانی بۆ کورد دانا، مه‌لیکی سه‌عودیه به ڕۆژئاوای ووت: 'ئه‌گه‌ر سه‌ددام هه‌موو کورد بکوژێ نابی بێن بۆ وه‌ستانی ده‌ستدرێژی سه‌ددام،' به‌لام ڕۆژئاوا پێشنیاری مه‌لیکی سه‌عودیان ئیهمال کرد، چونکه به‌رژه‌وندیان بوو بێنه ناوچه‌که‌و تا ڕاده‌یه‌کی باش بۆ یه‌که‌م جار له‌به‌رژه‌وه‌ندی کورد بوو، هه‌رچه‌ند له‌سه‌رده‌می سه‌ددام دا هه‌موو یارمه‌تیه‌کی سه‌ددامیان دا و بی ده‌نگ بوون له کامپه‌ینی ئه‌نفال و کیمیابارانی کورد.
ئێستاش به‌رده‌وامی کێشه‌ی سوریا له به‌رژه‌وه‌ندی کوردی باشووره، به‌شاری فاشی جارێ نه‌ڕووخێ باشه، چوونکه زیانی بۆ هه‌موو ڕژێمه فاشیه‌کانی ناوچه‌که هه‌یه، وا خه‌ریکه کێشه‌ی دوژمنایه‌تی شیعه‌و سوننه‌ی عێراق به‌هۆی به‌رده‌وامی کێشه‌ی سوریاوه زیاتر ده‌بێت، و ئه‌گه‌ر کوردی باشوور عاقڵ بین و یه‌کگرتووبین، هێزی دیجله‌و فورات هه‌موو فشهدهردهچێ، هه‌رچه‌ند ترادیژیای سوریا به‌رده‌وامه به‌لام که‌ڵکی ئێمه‌ی کوردی باشووری تیایه، بێ گوومان کێشه‌ی خێڵه‌کیه‌تی و دواکه‌وتوویی و هه‌ندێ گه‌نده‌لی و دزیمان تیایه، له کاتی ته‌نگانه‌دا پێویسته یه‌کگرتوو عاقڵ بین، چوونکه باوه‌ڕناکه‌م جارێکی تر که‌س بێت پارێزگاری ئاسمانیمان بۆ دانێ.
ئه‌گه‌ر پیویست بکا، شه‌ڕی ته‌کنۆلۆجی پاریتزانی وا پێشکه‌وتووه که جارێکی تر پێویستمان به شه‌ڕی شاخ نه‌بێ، ئه‌وانه‌ی به‌رده‌وام باوه‌ڕیان به‌و جۆره شه‌ڕه‌یه بێ گوومان هه‌ڵه‌ن و وولاتی خۆمان زیاتر کاول ده‌کا، هه‌ر وه‌ک له ڕابووردودا به‌سه‌ر خۆمان هات. به‌هیوا بین کێشه‌ی نیوان شیعه‌و سوننه به‌رده‌وام بێ، له‌کاتی ناچاریدا ده‌توانین بڵێین سوپاس بۆ یه‌زدان بۆ به‌رده‌وامی کێشه‌ی نێوان سوننه و شیعه‌کان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست