کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌ڵسوکه‌وتی داپڵۆسین و چه‌وسانه‌وه‌ له‌ ڕژێمی مالیکی عێراقدا

Sunday, 10/03/2013, 12:00







سه‌ره‌ڕای گۆڕان وگه‌شه‌دان به‌ دیموکراسی، خێوی ڕژێمی پۆلیسی سه‌ددام هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ عێراق ده‌کا

سه‌رنوسی ڕۆژنامه‌ی تایمزی له‌نده‌نی ڕۆژی شه‌ممه‌ 9 -3- 013

دوای ده‌ساڵ تێپه‌ڕین به‌سه‌ر ڕۆخانی سه‌دام و هاتنی هێزه‌کانی هاوپه‌یمان بۆ له‌ناوبردنی ڕژێمی فاشی سه‌ددام که‌ میوانێک سه‌ردانی باکوری عێراق ده‌کا له‌وه‌ناکا هیچ ئاساری ڕژێمی داپلۆسینه‌ری سه‌دامی پێوه‌دیاربێ، له‌سه‌رده‌می سه‌ددام دا له‌وه‌ی ده‌کرد به‌ته‌نه‌که‌و به‌رمیل نه‌وت به‌ قاچاخی بنێرنه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی یاسای بایکۆتی یوئێنه‌وه‌، ئێستا به‌ هه‌زاره‌ها به‌رمیل له‌ ناوچه‌ی هه‌رێمه‌وه‌ به‌بێ کێشه‌ ده‌نێرنه‌ بازاڕی فرۆشتنه‌وه‌ و پاره‌ی نه‌وت ڕژاوه‌ته‌ ناوچه‌که‌و بووه‌ته‌ هۆی نه‌شونمای ئابوری، شه‌ڕی ئیتنی و خێڵه‌کی نیه‌ وئازادی ڕاده‌ربڕین و میدیا هێشتا له‌ گه‌شه‌داندایه‌و ماویه‌تی ته‌واو جێگیربێ، ئه‌م جۆره‌ ئازادیه‌ چیتر وه‌ک جاران وه‌ک فه‌نتازی و خه‌وبینین نیه. هه‌روه‌ها به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ ناوچه‌ی شیعه‌کانی خواروی عێراق و ناوچه‌ی به‌سره‌ وه‌زعه‌که‌ به‌هه‌مان شێوه‌، به‌لام که‌ سه‌ردانی ناوچه‌ی ڕۆژئاوای عێراق و به‌غدا ده‌که‌ی شێوازێکی جیاواز تێبینی ده‌کرێ‌، و له‌م ناوچانه‌دا شیعه‌و سوننه‌ بێگومان به‌ هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌وه‌ سه‌یری یه‌کتر ده‌که‌ن و مه‌ترسی به‌رده‌وامی شه‌ڕی ناوخۆ هه‌یه‌. هه‌رچه‌ند ڕیشوی دیموکراسی شوێنی خۆی گرتووه‌ به‌لام هێشتا ماویه‌تی گه‌شه‌دار وته‌واو بچه‌سپێنرێ، هه‌روه‌ک ڕۆژنامه‌نوسی تایمز 'ئه‌نتۆی لۆید' ڕیپۆرتاژی ده‌نێرێ له‌ فه‌لوجه‌و به‌غداوه‌ نه‌شونمانی ئابوری و هه‌وڵی ئازادی له‌ ناوه‌ڕاستی عێراقدا ئاشکرایه‌ زۆر ناسکه‌و له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی ڕژێمی دیکتاتۆرو چه‌وسێنه‌ری نوری مالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی عێراقدایه‌، به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی پیاوی هه‌ڕه‌شه‌و داپڵۆسێنه‌ر بۆ تۆڕی ده‌زگای پۆلیسی نه‌هێنی عێراق و به‌کارهێنانی یاسا به‌شێوه‌ی خراپه‌کاری که‌ دانراوه‌ بۆدژایه‌تی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستی، ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وته‌ وا ده‌رده‌خا ئه‌م ڕژێمه‌ دیکتاتۆره‌ وله‌ ڕاستیدا ڕواڵه‌تێکی هه‌ڕه‌شه‌و ترسێنه‌ره‌ بۆ چه‌ندین ملیۆنی خه‌ڵکی عێراق پێکده‌هێنێ، ئه‌و خه‌ڵکه‌ پێیان ڕه‌وایه‌ وه‌زعێکی باشتر له‌وه‌ی که‌ ئێستا تیاده‌ژین پاش ماوه‌ی ‌ 10 ‌ساڵ هه‌وڵدان بۆ چه‌سپانی ئازادی و دیموکراسی.
یه‌کێک له‌ سه‌رکرده‌ ئاینی سونیه‌کان باس ده‌کاو ده‌ڵێت به‌به‌ڵگه‌وه‌ خۆم ئاگام لێیه‌ له‌ به‌ندکردنی زیاتر له‌ 3 هه‌زار که‌س که‌ ڕژێمی مالیکی به‌ندیکردوون، ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وته‌ی ڕژێم ‌ له‌ دژیاسای عێراقه‌، وئه‌م به‌ندکراوانه‌ زۆربه‌یان خه‌ڵکی سونه‌ن، ده‌زگای مافی مرۆڤ ئه‌منستی له‌ هه‌فته‌ی ئاینده‌دا ڕاپۆرتێک له‌ باره‌ی ئه‌م وه‌زعه‌وه‌ ئاشکرا ده‌کا له‌ باره‌ی ده‌سدرێژی مافی مرۆڤ له‌ لایه‌ن ڕژێمی مالیکی یه‌وه‌، و باسی ئه‌وه‌ده‌کا که‌ سه‌ده‌ها که‌س فه‌رمانی کوشتنیان ده‌رده‌چێ به‌ بێ مافی دادگایی کردن و دادگایی کردنیان له‌ 15 چرکه‌ زیاتر نیه‌، و به‌زۆری ئازاردان گفتی تاوانباریان لێوه‌رده‌گیرێ و تاوانبارده‌کرێن به‌کارو چالاکی تیرۆریستی. هه‌روه‌ها ئه‌م ڕۆژنامه‌ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی عێراق و یوئێن و ده‌سه‌لاتداری هێزه‌کانی هاوپه‌یمان سه‌رکه‌وتوونه‌بن له‌ تاوانبارکردنی مالیکی و ڕژێمی، له‌وه‌ده‌کا مه‌ترسی ده‌کرێ شه‌ڕی ناوخۆو جارێکی تر ڕژێمی پۆلیسی داپلۆسێنه‌ر وه‌ک سه‌ددام له‌ عێراقدا جێگیرده‌بێ.
یه‌کێک له‌وانه‌ی گیراوه‌ پیاوێکی عێراقی په‌ساپۆرتی به‌ریتانی هه‌یه‌ به‌ناوی ڕه‌مزی شه‌هاب که‌ ئه‌وه‌ 15 ساڵه‌ له‌گه‌ل ڕۆژنامه‌ی تایمز کار ده‌کاو ته‌مه‌نی 70 ساڵه‌ و له‌کاری ڕۆژنامه‌گه‌ریدا به‌تاوانی کاری تێررۆریستی تاوانبار کراوه‌ و به‌س له‌به‌رئه‌وه‌ ی سونیه‌ و حکومی به‌ندکردنی 15 ساڵ دراوه‌و ده‌زگای ئه‌منستی و ڕۆژنامه‌ی تایمز ئاگادارن له‌ به‌ندکردنی.
ئه‌م هه‌ڵسوکه‌تانه‌ی ڕژێم په‌یوه‌ند نین به‌ هۆکاره‌کانی لابردنی سه‌ددام و کامپه‌ینی ها‌وپه‌یمان بۆ ڕوخانی ڕژێمی سه‌ددام که‌ کارێکی یاسایی بوو بۆ له‌ناوبردنی ڕژیمی کاولکه‌رو داپلۆسێنه‌ری سه‌ددام که‌ به‌رده‌وام په‌یڕه‌وی یاساکان و فه‌رمانه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی / یو ئێنی نه‌ده‌کرد. ده‌بێ ئه‌وه‌ بزانین که‌ دیموکراسی ته‌واو به‌س به‌ هه‌ڵبژاردن و ئینتیخابات ته‌واو نابێ و نابێ وازی لێ بهێنرێ که‌ خۆی له‌ پرۆسێسی پیاده‌کردندا گه‌شه‌داربێ، ڕژێمی دیموکراسی که‌ به‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ندامانی میلله‌ت داده‌مه‌زرێت ماوه‌یه‌کی زۆری ده‌وێت که‌ به‌رهه‌م داربێ و پیاده‌بکرێ و کارکردن و هه‌وڵدانی به‌رده‌وامی ده‌وێت به‌هۆی میدیای ئازاد و داموده‌زگای شارستانی چاودێر بۆ سه‌رۆکاری کاره‌کانی له‌لایه‌ن هه‌موو چینه‌کانی میلله‌ته‌وه‌. ئه‌و زانیاریانه‌ی که‌ کۆکراوه‌ته‌وه‌ له‌ لایه‌ن ده‌زگای مافی مرۆڤی جیهانی / ئه‌منێستی نیشانی ده‌دا ڕاستی بینینی به‌سه‌رهاته‌کان که‌ ڕۆژنامه‌نوسی تایمز خۆی چاودێریان بووه، ئه‌م ڕۆژنامه‌ نوسه‌ به‌ندکراوه‌ له‌ فه‌لوجه‌ له‌ لایه‌ن سه‌ربازه‌کانی ڕژێمه‌وه‌، وه‌ک پۆلیس خۆی ئاگادار و مه‌به‌ستیان بووه‌ به‌ندیکه‌ن و ئازادی نه‌که‌ن، هه‌روه‌ک به‌ندکردنی ڕۆژنامه‌نوسێکی فه‌ره‌نسی له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵدا به‌لام به‌ندکردنی ئه‌م ڕۆژنامه‌نوسه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عێراقیه‌ مه‌ترسی زیاتره‌ بۆ ژیانی. سه‌ددام دیکتاتۆرێکی خوێن مژ و به‌لایه‌وه‌ ستالین سه‌رکرده‌یه‌کی مه‌زن بوو، هیچ له‌ دۆسته‌کانی عێراق گومانیان له‌وه‌ نیه‌ که‌ بڵێن که‌ وه‌زعی عێراق به‌بێ سه‌ددام زۆر چاکتره‌، هه‌روه‌ ها نابێ گومان له‌وه‌ بکه‌ین که‌ به‌ره‌وپێشه‌وه‌ چوونی عێراق بۆ چه‌سپاندنی یاسای دیموکراسی ته‌واو بێ گومانین و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نیه‌. ‌
ئه‌مه‌ رواڵه‌تی ئاشکرای مالیکی یه‌ ئه‌گه‌ر کورد یه‌کگرتوو نه‌بێت بێ گومان چی له‌ سوننه‌کان ده‌کا هه‌روا ئاماده‌ ده‌بیت بۆ ڕوخانی ماڵی کورد وکامپه‌ینی جێنۆسایدی تر وه‌ک سه‌ددام هه‌ر ئه‌م دیکتاتۆره‌یه‌ که‌ هه‌وڵده‌داو ده‌یه‌وێت جاشی کورد به‌کرێ بگرێ، لێره‌دا ده‌بێ تێبگه‌ین که‌س له‌ سه‌رکرده‌کانی عه‌ره‌ب و داگیرکه‌رانی کوردستان هیچیان له‌ سه‌ددام پیاوتر نین، لێره‌دا ده‌رده‌که‌وێت هه‌ر هه‌وڵێکی جیاوازیگه‌ری نێوان لایه‌نه‌کانی کورد وه‌ک کارێکی خۆبه‌خشی خۆفرۆشتن، ولات فرۆشتن و تاوانکاریه‌ و له‌ دژی یه‌ک بوون و به‌هێزبوونی داموده‌زگای یه‌کگرتووی کورده، ئیتر هه‌ر جۆره‌ بۆچوونێکی جیاوازیگه‌ری سۆرانی و بادینی باشورو باکور له‌ دژی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆیی و یه‌کگرتووی کورد و دڵخۆشکه‌ری داگیرکه‌رانی کوردستانه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە