لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له‌باره‌ی لایه‌نی نه‌ته‌وایه‌تی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی..- به‌شی یه‌که‌م
Saturday, 30/07/2011, 12:00
هه‌ندی تێبینی وه‌رگێڕله‌سه‌ر کۆکردنه‌وه و نووسینی ئه‌م باسه مێژوویی یه:
ماوه‌یه‌که خه‌ریک بووم به کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌م باسه به هیوای ئه‌وه‌ی له به‌رگێکدا بڵاوی بکه‌مه‌وه. سه‌ره‌تا وه‌ک حه‌زو ئاره‌زووی خۆم، وه‌ک باسێکی مێژوویی به پێویستم ده‌زانی بۆ پاراستن و نووسینه‌وه‌ی مێژووی کورد وه‌ک خزمه‌تێکی بچووک. حه‌زم له‌گه‌ڕانه به‌شوێن زانیاریه مێژووییه‌کاندا، پاراستنیان و ڕێز لێ گرتنیان، یا هیچ نه‌بێ زانینیان.
ئه‌مه باسی بنه‌ماڵه‌یه‌کی کورده، که زیاتر له هه‌شت سه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له سه‌رده‌مێکدا که جگه له خاوه‌ن ده‌سته‌ڵات و فه‌رمان ڕه‌واو ده‌زگا ئاینیه‌کان نه‌بێت که‌س خوێنده‌واری نه‌بوو.
ئه‌م بنه‌ماڵه که خێزانی ئهیوبیهکانن له‌سه‌رده‌می خه‌لیفه عه‌باسییه‌کانی به‌غداو له دوادوایی سه‌رده‌می سه‌لجوقیه‌کاندا و هاتنی زهنجییه تورکه‌کانی ناوچه‌ی موێل بوون به فه‌رمانڕه‌وای ناوچه‌که. هاتنه کایه‌ی ئه‌م بنه‌ماڵه‌و گه‌شتنیان به توانای دروستکردنی ئیمپراتۆری ئه‌یوبی به سه‌رکردایه‌تی سه‌لاحه‌دین له سه‌ده‌ی دوانزه‌دا شایانی ئه‌وه‌یه که زانیاری لهسهرکۆبکرێتهوه لێکۆڵینه‌وه وتوێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ربکرێت.
گرنگی شوێنی ئه‌م بنه‌ماڵه له مێژوودا به‌ڕاستی به وهرگێڕانو لێکۆڵینه‌وه‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ک دوایی نایه‌ت به‌ڵکو پێویستی به کارێکی تێڕو ته‌سه‌ل و نوسینی نامه‌ی پی هێچ دی / دوکتۆرایه. کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌ماڵه مێژووییه که له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌سته‌ڵاتدارو زلهێزی جیهانیان بووه له وڵاتێک‌دا که کوردوستانه و لانکه‌ی شارستانیه‌تی میزۆپۆتامیایه، بۆ ڕۆشنبیرو فه‌رمانڕه‌واو قوتابی جیله‌کانی داهاتوومان زۆر پێویسته‌و که‌ڵکی لێوه‌رده‌گیرێ.
به‌ڕاستی لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌ماڵه به‌شێکی گرنگه له ناسین و زانینی مێژووی میللهتو نیشتمانمان، سهرکهردهیهکی وه‌ک سه‌لاحه‌دین که زۆربه‌ی سه‌رکرده‌کانی جیهان لێکۆڵینه‌وه لهسهرژیانو کاره‌کته‌ر/شه‌خسیه‌تی ئه‌م سه‌رکرده دهکهنو ئامۆژگاری و که‌ڵک له فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی وه‌رده گرن. له‌سه‌رده‌مێکدا بوو به زلهێز و توانی به‌رامبه‌ر هه‌موو ده‌سته‌ڵاتی خاچه‌کانی ئه‌وروپا بوه‌ستێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌زیره‌کی و زانایی سه‌لاحه‌دین و ئه‌یوبی باوکی و شێرکۆی مامی که توانیان هه‌موو هێزه کوردیه‌کان یه‌کخه‌ن و، وه نزیک بوونه‌وه‌ی له هێزهتورکهکانی ناوچه‌که که زۆربه‌یان دژایهتیاندهکرد، هه‌روه‌ها یه‌کخستنی هێزه‌کانی سوریا‌و میسر و به‌کارهێنانی توانای ئابووریان و یه‌کخستنی هه‌موو هێزه‌کانیان. به‌ڕاستی ئه‌م کاره به سه‌رکرده‌یه‌کی وه‌ک سه‌لاحه‌دین نه‌بوایه به که‌سی تر نه‌ده‌کرا، به‌وجۆره توانیان هه‌موو هێزه‌کان پێکه‌وه هه‌موو ناوچه‌که بپارێزن له هه‌ڕه‌شه‌ی داگیرکردنی ئه‌وروپیه‌کان که ده‌یانویست به‌ناوی ئاینه‌وه ناوچه‌که داگیرکه‌ن.
زۆر خه‌لکی کورد ڕه‌خنه له ده‌سته‌ڵاتی سه‌لاحه‌دین ده‌گرن، که ده‌ڵێن هیچی بۆ کورد نه‌کرد، سه‌لاحه‌دین له سه‌رده‌مێکی نه‌خوێنده‌واریدا که زۆربه‌ی زۆری میلله‌تان نه‌خوێنده‌وار بوون، خه‌ڵک که ژێردهستدهکران وه‌ک کۆیله له بازارڕدا ده‌فرۆشران.
له وسه‌رده‌مه‌دا وه‌ک له باسومێژووی ناوچه‌که‌دا ده‌رده‌که‌وێت ناوی کوردوستان وه‌ک ووڵاتێک نه‌بوو، ناوچه‌که به سه‌روی میزۆپۆتامیا ناوده‌برا، هه‌ر ته‌نها به‌ناوی ئاینه‌وه سه‌لاحه‌دین ده‌یتوانی هه‌موو هێزه‌کانی ناوچه‌که یه‌کخا وه‌ک هێزێک به‌کاریان بێنێت، هه‌رجۆره خۆ جیاکردنه‌وه‌یه‌ک له‌و هێزانه به‌هێزترین دژایه‌تی ده‌کرا له‌لایه‌ن تورکه‌کان و خه‌لیفه‌کانی به‌غداوه.
له‌وسه‌رده‌مه‌دا کاتی ئه‌وه نه‌بوو که باسی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کورد بکا، چوونکه کورد به‌ته‌نیا خۆی که‌م بوو هیچی پێ نه‌ده‌کرا، ناوچه‌که به‌رده وام له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌سته‌ڵاتداری ناوچه‌یی و خێڵه‌کێتی وهه‌ڕه‌شه‌ی په‌لاماری چه‌نده‌ها جۆر دۆژمندا بوو وه‌ک ئه‌رمه‌نی و بێزه‌نتی و خاچه‌کانی ئه‌وروپا.
چه‌ندین ئیماره‌تی تورک‌و کوردی جیا جیا که هه‌رلایه‌ک بۆ ته‌ماحی تاڵانی و پاره لایه‌نی دۆژمنانیان ده‌گرت و هه‌رکه‌سێ که پاره‌و مولکی زیاتریان بداتێ ئاماده‌بوون بۆ نۆکه‌ری. هه‌تا ده‌سته‌ڵاتداره ئاینیه‌کان له ترسی هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌سته‌ڵات له‌ده‌ستدان زۆرجار په‌یمانیان له گه‌ڵ لایه‌نیک یا چه‌ند لایه‌نێک له دوژمنان ده‌به‌ست بۆ به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندی و ده‌سته‌ڵاتی خۆیان، ئیتر گرنگ نه‌بوو گه‌ر لایه‌نی هاوپه‌یمان هه‌ر ڕه‌گه‌زێ، میلله‌تێ یا هه‌رچی ئاینێکی ببووایه.
له‌م سه‌رچاوانه‌دا که بۆ ئه‌م باسه سوودم لێ وه‌رگرتووه، که باسی ڕووداوه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌که‌ن، تا ئێستا ڕێکه‌وتی هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کم نه‌کردووه که ناوی ناوچه‌کانی کوردستان به یه‌ک ناوچه ناو ببا وه‌ک کوردستان، له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌ر به میزۆپۆتامیا ناسراوه‌و ناوبراوه، وه‌ک ناوچه‌کانی باشوور‌و باکوری کوردوستان به به‌شێک له‌سه‌رووی میزۆپۆتامیا ناوده‌برا. له‌و سه‌رده‌مه‌دا ناوی تورکیای ئێستا به ئاسیای بچوک ناوبراوه و ناوی ده‌وڵه‌تی تورکیا نه‌بوو له ناوچه‌که‌دا.
له‌وسه‌رده‌مه‌دا هیچ ده‌زگایه‌کی پاراستنی نێوده‌وڵه‌تی له جیهانانهبوو بۆ دابین کردنی خه‌ریته‌ی سه‌ربه‌خۆیی هیچ میلله‌ت و ووڵاتێک. سه‌لاحه‌دین هه‌رچیه‌کی بنیات بنایه پاش ماوه‌یه‌ک دوای مردنی هه‌ر ده‌ڕووخا. هه‌رگیز گه‌رانتی بۆ پاراستنی هیچ په‌یمان و مهرجوو هیچ ڕێکه‌وتنێ نه‌بوو، هه‌ر وه‌ک له په‌یمانه‌کانی نێوان موسوڵمانه‌کان و مه‌سیحیه‌کانا ده‌رده‌که‌وێ، هه‌رچه‌ند په‌یمانیان ببه‌ستایه هیچ گه‌رانتی نه‌بوو هه‌ر لایه‌ک ئه‌و په‌یمانه پێ شێل نه کا و هه‌ڵینه وه‌شێنێته‌وه. هه‌تا وه‌ک له دوای ماوه‌یه‌ک به مردنی سه‌لاحه‌دین، خاچه‌کان له‌سه‌رده‌می برازای سه‌لاحه‌دین، کامیلی کوڕی العادیل دێنه‌وه قودس تا مه‌غۆله‌کان دێن و ناوچه‌که داگیرده‌که‌نه‌وه.
بنه‌ماڵه‌ی ئه‌یووبی ئیمپراتۆری ئه‌یوبیان دامهزراندو به‌ره‌نگاری هه‌موو هێزه‌کانی ئه‌وروپای خاچه‌کان که به‌سه‌ده‌ها که‌شتی جه‌نگی و ماڵ‌و پاره‌و سه‌دا ههزارجهنگاوهرهوه ده‌هاتن بۆ له‌ناوبردنی ئیمپراتۆری ئه‌یووبی، به‌لام سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون، له ئه‌نجامدا ناچاربوون له گه‌ل سه‌لاحه‌دیندا ڕێکه‌ون، لهوڕێکهوتنهدا سه‌ربه‌رزی وسه‌رکه‌وتنی سه‌لاحه‌دین پارێزراو تۆمارکرا. وه‌ک له باسی ئه‌م به‌سه‌رهاتانه‌دا ده‌رده‌که‌وێ لایه‌نی ئیمزا کردنی په‌یمانی ڕێکه‌وتن له‌نێوان خاچه‌کان و موسوڵمانهکااندا، که لایه‌نی سه‌لاحه‌ین پێنج پیاوبوون چواریان کورد‌و یه‌کێکیان تورک بوو.
گه‌ر سه‌یری مێژووی شوڕشی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌کان بکه‌ین، ده‌بینین ته‌نها له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌وه پاش ڕوخانی ده‌سته‌ڵاتی عوسمانیه‌کان له ئه‌وروپا میلله‌تان و وڵاتان ده‌ستیانکردوه به ڕاپه‌ڕین و شۆڕش له پێناوی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیدا. ئیتر بۆ میلله‌تی کورد گله‌یی له سه‌لاحه‌دین بکا که ئه‌وه‌نده ئیسلام بووه شناسنامه‌ی خۆی لهبیرچوبێ یا هیچی بۆمیلله‌تی کورد نه‌کردبێ؟
ئاشکرایه کورد له مێژوودا چه‌ندین پیاوی ناوداری هه‌بووه، له‌بواری مێژوونووسین و ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و فه‌لسه‌فه‌دا. شوێنی سه‌ره‌کی و له دایکبوونی و ژیانی زه‌رده‌شت و په‌رستگاکانی له بانه وسه‌قزو پاوه بووه. زه‌رده‌شت یه‌که‌م فه‌لسه‌فیه و یه‌که‌م ڕابه‌ری ئاینی و فه‌لسه‌فی جیهانیه.
نیتشه، فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی زۆر لێکۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ی بیری سه‌رمایه‌داری له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌کانی زه‌رده‌شت داناوه‌و نووسیوه و ئه‌م ژیانی پێشکه‌وتن و خۆشگوزه‌رانییه ی ئه‌م سه‌رده‌مه ئه‌نجامی چه‌سپاندنی فه‌لسه‌فه‌کانی زه‌رده‌شته بۆ پێشکه‌وتنی شارستانیه‌تی وڵاته‌کانی ڕۆژئاوا.
گووتیه‌کان کورد بوون ویه‌که‌م کۆمه‌ڵی شارستانی جوانیان دامه‌زراندوه و پاش ئه‌وان میدیه‌کان که کورده‌کانی ناوچه‌کانی خوارووی کوردوستان و ناوچه‌ی وورمێ و حه‌کاری وعیلام بوون، هه‌موو پێکه‌وه کۆبوونه‌وه چوونکه ئاشووریه‌کان به‌رده‌وام هه‌موو ساڵێ ده‌هاتن په‌لاماری کورده‌کانیان ده‌دا چوونکه باجی ساڵانه‌یان نه‌ده‌دا، چه‌ندین لادێ و شاری کوردیان کاولدهکرد، له ئه‌نجامدا خێڵه‌کانی هه‌موو کوردستان کهئهوسهردهمه ئاشوریه‌کان ناوچه‌ی باشوری کوردستانیان به زاموایان ناوده‌برد کۆبوونه‌وه و له چه‌ندین جه‌نگدا ئاشووریهکانیان تێکشکاندو له‌ناوبرد و پایته‌خته‌که‌یان که نه‌ینه‌وا بوو سوتاند، له‌و ڕۆژه‌وه به‌رواری میژووی کوردی تۆمارکراوه که تا ئێستا 2711 یه
سه‌یری چه‌ندین سه‌رچاوه له‌سه‌ر ئیمپراتۆری فارسی نوسیویانه و باسده‌که‌ن که فارسیه‌کان خۆیان هیچ ده‌سته‌ڵاتداری و ئیمپراتۆری خۆیان نه‌بوو، به‌هۆی ژن وژنخوازی تێکه‌ڵاوی سه‌رکرده‌کانی میدیه‌کان بوون و ئیتر ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر ئیمپراتۆری میدیهکاناو گۆڕیان به ناوی ئیمپراتۆری فارس، وه‌له بواری لهشکرکردندا کورده میدیه‌کان گه‌وره‌ترین هێزیان بوون.
بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر باسی سه‌لاحه‌دین: له‌و سه‌رده‌مه مێژووییه‌دا گه‌وره‌ترین کێشه، کێشه‌ی نێوان مه‌سیحی و ئیسلام بووه، ده‌سته‌ڵاتی تورک و فارس و عه‌ره‌ب هه‌مووی به‌ناوی ئیسلامه‌وه بوو که هه‌رجۆره ده‌سته‌ڵاتداریان به‌ده‌سته‌وه بووبێ، ئیتر بۆ سه‌لاحه‌دین به‌ناوی ئیسلامه‌وه نابێ ده‌سته‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وایی هه‌بێ که له وڵاتی یه‌مه‌نه‌وه بۆمیزۆپۆتامیا وسوریاو لوبنان وفه‌له‌ستین و میسر‌و سودان و سه‌روی ئه‌فریقا له‌ژێر دهستهڵاتیدابو، وه بووبه تاکه هێزی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌موو هێزه‌کانی پادشاکانی ئه‌وروپا. له سه‌رده‌مێکدا که چه‌نده‌ها کێشه‌ی ناوخۆ‌و دووبه‌ره‌کی هه‌بوو له‌نێوان میلله‌تان و ووڵاتانی موسوڵمانه‌کاندا.
سه‌رکرده‌یه‌ک که بتوانێ چه‌ندین میلله‌ت و ڕه‌گه‌زی جیاواز یه‌کخا و دوژمنایه‌تی وتاڵانکردنی یه‌کتریان تیا نه‌هێڵێ و سه‌ربه‌رزوو ئازاد بن و باوه‌ڕبه‌خۆبوونیان تیا دروستبکا، ئیتر بۆ پیاوی وا جێگای فه‌خرو سه‌ربه‌رزی میلله‌تی کورد نه‌بێت؟ که هه‌موو ناوچه‌که‌ی پاراست له هه‌ڕه‌شه‌ی داگیرکه‌رانه‌ی ئه‌وروپیه‌کان بۆ داگیرکردن و تاڵان‌کردنی ناوچه‌که که به‌ناوی ئاینه‌وه ده‌هاتن؟
ئه‌وروپای ئهوسهردمه ئه‌وروپای ئێستا نه‌بوو، ئێستاش ئه‌وروپا ئه‌و شارستانیه‌ت وپێش که‌وتنه‌یان هه‌ر بۆ خۆیان ده‌وێت و هه‌میشه بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێکی ڕامیاری و ئابووری هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له پێشه، ئه‌و ئاڵای شارستانیه‌ت و یه‌کسانیه ته‌نها ڕووکه‌شیه و به‌رگێکی نوێیه‌و کراوه به‌به‌ری پادشا‌و سه‌رکرده‌کانیاندا.
سه‌لاحه‌دین توانی بهسهردژایهتی ناوخۆ دا سه‌رکه‌وێ هێزه‌کانی ئیسلام یه‌کخات له کاتێکدا که ووڵاتی موسوڵمانه‌کان له سه‌رده‌مێکی زۆر خراپ و دژایه‌تی ناوخۆدا ده‌ژیان له سه‌ر مڵکوو ده‌سته‌ڵات شه‌ڕی یه‌کتریان ده‌کرد، هه‌تا له نیوان توورکهکانا چه‌ندین دژایه‌تی هه‌بوو وه کێشه‌ی نێوان سه‌لجووقی و زهنجیهکان له ئارادابو ده‌سته‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وایی ناوچه‌ی فارسه‌کان دژایه‌تیان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاتی خه‌لیفه‌ی عه‌باسیدا و له دژ سه‌لاحه‌دین بوون، له کاتێکدا که ناوچه‌کانیان هه‌میشه هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستدرێژی ئه‌رمه‌نیه‌کان و بێزه‌نتی و مه‌سیحیه‌کانی ئه‌وروپای لێده‌کرا.
مه‌زنی سه‌لاحه‌دین له‌وه‌دا بوو، که دهبووجیاوازی نێوان نه‌ته‌وه و چینهجیاجیا کان و دژایه‌تی نێو ئه‌م هه‌موو لایه‌نانه یه‌کخا و بیانکا به هێزێکی یه‌کگرتوو له دژ هه‌ڕه‌شه ی ده‌سته‌ڵاتداری هه‌موو ئه‌وروپای مه‌سیحی.
گهرئاوڕێک له‌و مێژوه بده‌ینه‌وه و سه‌یری فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی سه‌لاحه‌دین و سوارچێکان و ده‌سته‌لاتدارانی دهووپشتی بکه‌ین، زۆر شت هه‌یه که به‌راووردیان که‌ین له گه‌ڵ بارودۆخی ئێستادا و که‌ڵک له‌و مێژوه وه‌رگرین، سه‌رکردایه‌تی هه‌موو میلله‌تێک ئه‌شێ که‌ڵک له مێژو وه‌رگرێت، به‌تایبه‌ت سه‌رکرده‌کانی کورد، چونکه به‌رده‌وام پلانی دوژمنکارانه‌ی شۆڤێنی فاشیانه به‌رده‌وام له کاردایه بۆ سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی کورد‌و سه‌رچاوه‌ی شارستانی کوردستان.
من خۆم مرۆڤیکی ئاینی نیم پڕوپاگه‌نده بۆ هیچ لایه‌نێکی ئاینی و ڕامیاری ناکه‌م و به‌لای منه‌وه ئاین شتێکی تایبه‌ته بۆ خه‌ڵک، گه‌ر خۆیان خوێنده‌وارو زانا بن پێویستیان به‌که‌س نییه که ئامۆژگاریان بکاو بازرگانی بکا به ئاینیانه‌وه، خۆیان ده‌توانن که سه‌رچاوه‌ی پێویست په‌یداکه‌ن بۆ ههرڕێنمایییهک که پێویست بێت. به‌ڵام ئه‌م بۆچوونه‌م وام لێناکا که هه‌موو ده‌رگاکانی لێکۆڵینه‌وه‌و فێربوون له‌سه‌رخۆم داخه‌م وهه‌وڵ نه‌ده‌م خزمه‌تێک هه‌رچه‌ند بچووکیش بێ به میژووی میلله‌ته‌که‌م بکه‌م.
له‌وسه‌رده‌مه مێژووییه دواکه‌وتوه‌دا گه‌ر ترسی خودا و ئاین نه‌بوایه میلله‌تان یه‌کتریان ده‌خوارد وهه‌رگیز ئاسایش و ئاشتی نه‌ده‌بوو، سه‌لاحه‌دین و خه‌ڵکانی دامودهزگاو بنه‌ماڵه‌ی ئه‌یوبی هه‌ر به‌رهه‌می ئه‌و سه‌رده‌مه‌ن. خۆی ئاین کاتێک هات بۆخهڵکێکی نه‌خوێنده‌وار و نه‌زان بۆ ئه‌وه‌ی به ئاشتی وئاسووده پێکه‌وه بژین وترسێک دروست بکا که ده‌ست درێژی نه‌که‌نه سه‌ر یه‌کتر.
دروستبوون و په‌یدابوونی سه‌رکرده‌یه‌کی وه‌ک سه‌لاحه‌دین که هه‌رچه‌ند زۆربه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی فه‌لسه‌فه‌ی ئاینی ئیسلام بوو، به‌ڵام هه‌ر ناوچه‌یه‌کی داگیر ده‌کرد فه‌رمان ڕه‌وایه‌کی کوردی دا ده‌نا، زۆربه‌ی سهرکردهناسراوهکانی کورده‌کان و خزمه‌کانی خۆی و هه‌ندێ دۆستی توورک بوو، هه‌رچه‌ند ململانێی نێوان ده‌سته‌ڵاتداری کورد‌و توورک به‌رده‌وام له مێژوودا هه‌ر بووه، به‌ڵام سوارچاکی و زانایی ئه‌م سه‌رکرده له‌وه‌دا بوو که ئه‌و دوو لایه‌نه یه‌کخا و برایه‌تیان له نێواندا دروست‌کا به ناوی ئاینه‌وه. ئاین خۆی لایه‌نێکی ئابووری و ڕامیاری په‌یوه‌ندیه‌کانه له مێژوودا، به‌ڵام له فه‌لسه‌فه‌ی شارستانیه‌تی ڕۆژئاودا ئه‌وهه‌نگاوه گرنگه‌یان نا که ئاینیان له فه‌رمانڕه‌وایی و ڕامیاری دوورخسته‌وه، ئیتر ئه‌م هه‌نگاوه چاک بێ یا خراپ ئێستا به‌ڕوونی ئه‌نجامی دیاره.
باوه‌ڕکردن به هه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی ژیان و ئاینێک ویستی تایبه‌تی تاکه که‌سه‌و نابێت تێکه‌ڵ به‌باری ڕامیاری وپه‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی یه‌وه بێت، هه‌ر وه‌ک تا ئێستا عه‌ره‌ب به‌کاریان هێناوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، چوونکه به‌بێ ئاینی ئیسلام عه‌ره‌ب له‌برسا مردبوون و له سنووری نیوه‌دورگه‌ی عه‌ره‌بی وبه‌نده‌ری فارس و سه‌عودیه زیاتر ده‌وڵه‌ت و ده‌سته‌ڵاتداری تریان نه‌بوو.
کاتێ که مافی چاره‌نووس هاته کایه‌وه فه‌لسفه‌ی ئاین و پیرۆزی بیرباوه‌ڕی ئاین بوو به فه‌لسه‌فه‌ی ناخی ده‌روونی تایبه‌تی مرۆڤ و پێویست ناکا که‌س بازرگانی پێوه بکاو دامووده‌زگای به هۆیه‌وه دروست‌کا. فه‌لسه‌فه‌ی ژیان له‌سه‌ده‌ی هه‌ژده‌وه تا سه‌ده‌ی بیست و بیستویه‌ک، که شارستانیه‌ت پێشکه‌وت و میلله‌تان توانیان شارستانیانه بژین و فه‌لسه‌فه‌ی دیموکراسی به‌رده‌وام له به‌کارهێناندا بوو، ئیتر لایه‌نی ناسیۆنالی هاته پێش هه‌موو لایه‌نه‌کانی تر. هه‌تا له‌سه‌رده‌می سه‌لاحه‌دین دا، سه‌لاحه‌دین لایه‌نی نه‌ته‌وایه‌تی کوردی به‌کارهێناوه بۆ به‌هێزکردنی ده‌سته‌لاتی، به‌لام به‌ناوی ئاینی ئیسلامه‌وه که له‌وکاته‌دا به‌بێ ئاڵای ئاین هیچ میلله‌تێکی تر دوای نه‌ده‌که‌وت.
نزیکترین و تێکه‌ڵاوترین میله‌ت له‌گه‌ڵ کوردا له ناوچه‌که‌دا تورک بوون، هۆی تێکه‌ڵاوی ئه‌م دوو میلله‌ته ته‌نیا ئاین و جوگرفیای ناوچه‌که بووه که پێکه‌وه ژیاون و پارێزگاری ناوچه‌که له به‌رژه‌وه‌ندی ههردوولایانبوو. هه‌رئه‌م فاکته‌ره‌یه بووه‌به‌هۆی نه‌ته‌وه‌کانی میسۆپۆتامیا به‌یه‌که‌وه بژین هاوپه‌یمان بن به‌تایبه‌ت کورد‌و توورک. هه‌تا هاتنی سه‌رکرده‌ی فاشی تورک که‌مال ئه‌تاتورک، که له‌وسه‌رده‌مه‌وه سه‌ره‌تای دۆژمنایه‌تی نێوان کورد‌و توورک به‌ڕاستی ده‌ستی پێ‌کرد.
گه‌ر کورد‌و توورک وه‌ک هێزیک به‌رده‌وام یهکگرتوبوونایه، هه‌تا ئێستا ده‌یانتوانی گه‌وره‌ترین هێز له‌ناوچه‌که‌دا دروستبکه‌ن و بالانسی هێزی ناوچه‌که بگۆڕن وسنوور بۆ ده‌سته‌ڵاتی عه‌ره‌ب و فارس وهه‌تا سنوور بۆ ده‌سته‌لاتی ڕۆژئاوا له‌ناوچه‌که‌دا دانین .
ڕووداوه مێژوویی یه‌کان به‌ڕوونی ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن مه‌به‌ستی ئیمپراتۆری به‌ریتانیاو فه‌ره‌نسا له دوای جه‌نگی یه‌که‌م، هه‌ر ئه‌وه بووه که ههمووکوردو تورک له‌یه‌ک ده‌وڵه‌تدا پێکه وه نه‌بن، چوونکه سامانی زۆری کوردوستان ده‌بوو به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ند بوون و به‌هێزبوونی ده‌سته‌ڵاتی کوردوتوورک له ناوچه‌که‌دا، به‌ڵام هه‌ندێ له ده‌سته‌ڵاتداران و سیاسیه‌کانی توورک و کورد ئه‌وه‌نده گێل و نه‌زانن بوون تا ئێستا له‌م ڕاستیه تێ نه‌گه‌شتوون.
هیوادارم ئه‌م هه‌وڵه سودی هه‌بێت وکهلێنێک له کتێبخانه‌ی کوردی پڕبکاته‌وه‌و هه‌موو کارێکیش بێ خه‌وش که‌موکوڕتی نابیت، ڕه‌خنه‌و تێبینی خوێنه‌رانیش به گرنگ ده‌زانم. یاسین عه‌زیز
ئه‌م لێکۆڵینه‌وه ئاماده‌یه بۆ بڵاوبوونه‌وه له به‌رگێکدا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست