چی فێرده‌بین کاتێک یاریه‌کانی ئه‌وله‌مپی له‌نده‌ن دوایی هات ؟
Tuesday, 14/08/2012, 12:00
به‌شی سێهه‌م
له‌ساڵی 1896 زاینی یه‌وه هه‌ر 4 ساڵێک جارێک یاریه‌کانی ئه‌وله‌مپی ده‌کردێت له وولاتێک له خیهانا، یه‌که‌م جار له یۆنان کرا و پاش ئه‌وه له پاریس و ئنجا له ساڵی 1908 و 1948 وا ئه‌مساڵ بۆ سێهه‌م جار 1012 له له‌نده‌ن کرا، له به‌رده‌وامی کردنی ئه‌م یاریانه‌دا گۆڕان به‌رده‌وام بووه له جۆر‌و ژماره‌ی یاری وژماره‌ی وه‌رزشه‌وانان، و ژماره‌ی ئه‌و وولاتانه‌ی که به‌شداری ده‌که‌ن ژماره‌یان به‌رده‌وام له زیاد بووندایه، وه‌ک له هه‌موو لایه‌ناکنی پێش که‌وتنی نه‌شونمای شارستانیدا پێشکه‌وتن و گۆڕان به‌رده‌وامه و یاریه‌کانی ئه‌وله‌مپی بوارێکی ئاشکراو ناسراوی ئه‌م که‌لێنه‌ی گرتووه، چونکه له یاریه‌کانی ئه‌وله‌مپی کۆندا که3000 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستی پێ‌کرد ته‌نها ئیماره‌ته‌کان و دورگه‌کانی یۆنان به‌شداریان ده‌کرد له‌م فێستڤاڵی کۆمه‌لایه‌تی وئاینی و وه‌رزشیانه‌دا، به‌لام وا ئه‌مساڵ 204 ده‌وڵه‌ت و له‌و ژماره زیاتر له میله‌تانی جیهان به‌شداریانکرد و ساڵ به‌ساڵ و به‌رده‌وام زیاتر گرنگی ده‌درێ به م یاریانه.
گۆران له چه‌ندین لایه‌نی پێش که‌وتنی شارستانی له به‌رده‌وامی دایه‌و چونکه ئه‌م فێستڤاڵه فرسه‌تێکی وا پێک دێنێ که هه‌موو چینه‌کانی کۆمه‌ڵانی ده‌سه‌لاتدارو بێ ده‌سه‌لات و به‌هێزو لاواز ده‌وله‌مه‌ند و هه‌ژار به‌بێ جیاوازی ڕه‌گه‌زو جێده‌ری نیڕو مێ هچ جۆره جیاوازیه‌کی تر وه‌ک خۆپیشاندنێکی گرنگ و مه‌زنی پێشکه‌وتنی شارستانی له جیهانا به‌ڕێوه ده‌برێ.
وه‌ک ئه‌مساڵ له له‌نده‌ن سه‌ره‌تای کردنه‌وه‌ی یاریه‌کان وه‌ک کورته‌یه‌ک له باسی مێژووی به‌ریتانیا وده‌وری به‌ریتانیا له پێشکه‌وتنی شارستانی له‌زۆر له بواره‌کانی ئه‌ده‌بی وهونه‌ری وشۆڕشی پیشه‌سازی وڕۆشنبیری و ده‌وری میلله‌تانی به‌ریتانیا له‌م بوارانه‌دا نیشاندا. ئیتر بینه‌رو خوێنه‌ر هه‌رکه‌س به توانای تێگه‌شتنی و بۆچوونی خۆی:
له‌وانه‌یه هه‌ندێ بڵێن ئه‌مه خۆپیشاندانه وه‌ک یادێکی ده‌سه‌لاتی ئیمپراتۆری به‌ریتانیا و یادی ده‌ستهاته‌کانی، یا وه‌ک هه‌وڵدان بۆ جۆرێک له یادکردنه‌وه‌و که‌مێک دڵخۆشکه‌رو سه‌بوری بۆ له‌ده‌ستدانی ده‌سه‌لاتی ئیمپراتۆری به‌ریتانیا، یا وه‌ک پێشبڕکیه‌ک که کام وولات چاکتر و به‌تواناتره له هه‌ڵسان به‌م فێستیڤاڵه جیهانیه مه‌زنه، یان وه‌ک له ناوه‌نده هونه‌ری وزانیاری و ڕۆشنبیریه‌کانا ده‌ڵێن: نا ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌ر چوو و ئه‌مه‌سه‌رده‌می پێکه‌وه‌بوون و هاوکاری کردنی گشتی میلله‌تانی جیهانه، ئێمه ده‌بێ شارستانی تر بژین به بێ شه‌ڕ به ئاشتی و ئازادی و ڕێزگرتن و پێشکه‌وتن و چاودێری مافی مرۆڤ، وا ئێستا سه‌رده‌می ژیانی پێکه‌وه بوونی 'گلۆبالی 'جیهانیه.
هه‌روه‌ک له ئاهه‌نگی ته‌واو بوونا نیشانده‌دراو راده‌گه‌یه‌نرا ده‌بێ هه‌روه‌ک فێستیڤاڵی ئاهه‌نگ گێڕان هه‌موومیلله‌تانی پێکه‌وه بکه‌ین، به‌خۆشیه‌وه به‌شداری بکه‌ین که وا ئێستا جیهانی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی مافی مرۆڤ وا پێشکه‌وتووه، سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستی تێرۆریستی له جیهانا وا هه‌موو پێکه‌وه توانیمان سه‌رکه‌وتووبین.
نه‌ک ته‌نها ئه‌م سه‌رکه‌وتنه سه‌رکه‌ورتنی ژیانی شارستانی وده‌ستهاتی به‌ریتانیا و له‌نده‌نه به‌ڵکو سه‌رکه‌وتنی پێکه‌وه بوونی هه‌موو میلله‌تانی جیهانه که له‌وپه‌ڕی دژایه‌تی و به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی پێش بڕکێدا له دژ یه‌کتر ده‌بینرا پاش ته‌واوبوونی یاریه‌کان لایه‌نی دژایه‌تی و ئۆپزیسیۆن، و سه‌رکه‌وتوو دۆڕاو ده‌ستیان له ملی یه‌کتر ده‌کرد و پیرۆزبایی یان ده‌کرد له یه‌کتر. چوونکه وه‌ده‌ست هێنانی ئه‌م سه‌رکه‌وتنانه ته‌نها سه‌رئه‌نجامی سه‌رفکردنی پاره‌یه‌کی زۆر نه‌بوو، به‌ڵکو به‌شداری و خۆبه‌ختی 70000 که‌سی خۆبه‌خش که به بێ مووچه به‌شداریان ده‌کرد که له پێش ده‌ست پێکردنی یاریه‌کانا که‌داواکرا بۆ کاری فۆله‌نته‌ری 250000 که‌س ئاماده‌بوون بێن بۆ کاری یارمه‌تی به بێ مووچه، نه‌ک ته‌نها له خه‌ڵکانی به‌ریتانیا به‌ڵکو ژماره‌یه‌کی زۆریان له وولاته‌کانی ئه‌وروپاو ئه‌مریکا و ئوسترالیاوه هاتبوون بۆ یارمه‌تی دان و کارکردن به‌به‌لاش.
هه‌ر وه ها به‌شداری سه‌یرکردنی ئه‌م یاریانه ته‌نها له یاریگاکانی ئه‌وله‌مپیدا نه‌بوون به‌ڵکو له هه‌موو ماڵێکدا و له پارکه‌کانا به شاشه‌ی گه‌وره‌و و له جیهانا چه‌ندین هه‌زار ملیۆن خه‌لک سه‌یریانده‌کرد و زۆر جار خه‌لک له گه‌ل پاڵه‌وانه‌کانی سه‌رکه‌وتوو دۆڕاودا فرمێسکیان ده‌ڕشت.
هه‌تا پێش ده‌ستپێکردنی یاریه‌کان به ماوه‌ی 70 ڕۆژ مه‌شخه‌ڵی ئاگری ئه‌وله‌مپی له سه‌رو خواری به‌ریتانیان 8000 که‌س به‌سه‌ره هه‌ڵیان ده‌گرت و ڕایانده‌کرد و بوار بۆ زۆر له خه‌لکانی جیاواز هه‌بوو بۆ به‌شداریکردن له هه‌ڵگرتنی ئه‌م مه‌شخه‌ڵه‌دا.
مه‌به‌ست له سه‌رۆکاری کردن و به ڕێوه‌بردنی ئه‌م یاریانه‌دا ئه‌وه بوو که نیشانی جیهانی بده‌ن که په‌یوه‌ندی و ڕێزی مرۆڤایه‌تی گه‌شتووه‌ته کوێ و ده‌توانین چی بکه‌ین؟ بۆ یه‌که‌م جار له یاریه‌کانی ئه‌م ساڵدا به‌شداری ئافره‌تانی هه‌موو وولاتانی جیهان به بێ جیاوازی و ڕێگر، و بۆ یه‌که‌م جار خانمی سارا عه‌تار که ته‌مه‌نی 19 ساڵیدا بوو به‌شداری وولاتی سه‌عودیه و له یه‌کێک له یاریه‌کانا که به‌شداریکرد هه‌موو خه‌ڵکی ناو یاریگاکه چه‌پڵه‌یان بۆلێ ده‌داو پێخۆشحالیان ده‌ربڕی هه‌رچه‌ند 45 چرکه (سانیه) له دوای یه‌که‌مه‌وه بوو، به‌لام بێ گوومان بۆ یه‌که‌م جار بوو به پاڵه‌وانی یه‌که‌می ئافره‌تانی سه‌عودیه.
لایه‌نی ئاینی و ڕه‌مه‌زان هیچ کێشه‌یه نه‌بوو،چوونکه ڕوون و ئاشکرایه له دوای ته‌واوبوونی یاریه‌کانی ئه‌وله‌مپی ئه‌وچه‌ند ڕۆژه‌ی که له ڕۆژووگرتن له ده‌ست دراوه ده‌کرێ به‌ڕۆژووبن له دوای مانگی ڕه‌مه‌زان.
کارتێکردن و میراتی یاریه‌کانی ئه‌وله‌مپی وه‌ک ده‌ڵێن (لێگه‌سی ئه‌وله‌مپی له‌نده‌ن) به‌هۆی پێشکه‌وتنی ته‌کنۆلۆجی و دیجیتالی ئه‌لکترۆنی که توانرا و به ڕوونی و دیجیتاڵی ڕه‌نگی و له کاتی خۆیدا هه‌موو یاریه‌کان نیشان بدرێن و له سه‌ر ته‌له‌فزیۆنی دیجیتال و ئینته‌رنێت به‌رده‌وام یاریه‌کان ببینرێن و هه‌رچه‌ند کاتی یاریه‌کان به‌سه‌ر چووبێ ده‌کرا سه‌یرکردنه‌وه‌یان و بینینا بۆ چه‌ندین جار. ئه‌م توانایه ها‌نده‌ر‌ێکه بۆ گۆڕینی که‌لتوری وه‌رزشی و بۆ کردنی کاری وه‌رزشی و بۆ ژیانێکی ته‌ندروست و هیواداری و باوه‌ڕبه‌خۆبوون. وه‌ک هه‌ندێ له پاڵه‌وانانی وه‌ده‌ست هێنه‌ری میدالیای ئاڵتوونی باسیان ده‌کرد له به‌رنامه‌کانی ته‌له‌فزیۆندا، وه‌ک هوسه‌ین بۆڵتی جامایکا و 'مۆ فارای سۆمای' که خاوه‌نی 2 مه‌دالیای ساحه‌و مه‌یدانه و ده‌یووت : هه‌فته‌ی له نێوان 100- 120 میل ڕامکردووه بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ئه‌م سه‌رکه‌وتنه، مۆ فارا به‌هۆی وه‌ده‌ستهێنانی ئه‌م سه‌رکه‌وتنانه‌وه ده‌زگایه‌کی خێرخوازی به ناوی خۆیه‌وه کرده‌وه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی و پاره بۆ منداڵه هه‌ژاره‌کانی ئه‌فریقا. خۆی وه‌ک منداڵێک 8 ساڵان له خێزانێکی په‌ناهه‌نده‌ی سۆمالی که چه‌ندین ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هاتن بۆ به‌ریتانیا، وا بوو به پاڵه‌وانێک که نه‌ک هه‌موو خه‌لکی به‌ریتانیا به‌ڵکو چه‌ندین ملیۆن خه‌لک له جیهانا به‌هۆی ئه‌م سه‌رکه‌وتنانه‌وه ده‌یناسن. .
ئه‌مساڵ 3 وولاتی نوێ مه‌دالیه‌یان وه‌ده‌ست هێنا که تا ئێستا هیچ مه‌دالیه‌یان وه‌ده‌ست نه‌هێنا بوو: قوبروس، گرینادا و گواتیمالا
204 وولات به‌شداریانکرد و بۆ وه‌ده‌ستهێنانی 303 مه‌دالیا و 85 وولات له‌وانه مه‌دالیه‌کانیان وه‌رگرت
ئه‌مریکا زۆرترین مه‌دالیای وه‌ده‌ستهێنا و چین دووهه‌م و به‌ریتانیا سێهه‌م وه‌ک له سایتی بی بی سی ده‌بینرێن .
بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مه‌دالیای ئاڵتوونی ئه‌مریکیه‌کان یه‌کی 20000 دۆلار وه‌رده‌گرین له حکومه‌تی ئه‌مریکی، چینی 51000 دۆلار و ڕووسیا یه‌کی 100000 دۆلار ده‌دا به وانه‌ی میدالیه‌ی ئاڵتوونیان وه‌ده‌ست‌هێناوه.
وولاتی سینگافۆر به‌خشیشی یه‌ک ملیۆن دۆلاری ئاماده‌کردبوو بۆ وه‌ده‌ستهێنانی میدالیه‌ی ئاڵتوونی به‌لام که‌س تا ئێستا وه‌ده‌ستی نه‌هێناوه.
وه‌رزشه‌وانانی به‌ریتانیا په‌یمانی هیچ پاره‌یان پێ نه‌دراوه، به‌لام ناو و ده‌ستهاتیان به‌کارده‌هێنرێ له لایه‌ن شه‌ریکه‌گه‌وره‌کانه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌وه ده‌ستهاتیان ده‌بێت.
وولاتی هندستان که له‌به‌شی یه‌که‌می ئه‌م نوسراوه‌دا باسکر که لاکشمی میتال 8 ملیۆن پاوه‌ندی دانا بۆ خزمه‌تی یاریه‌کانی ئه‌وله‌مپی، هه‌ندستان ته‌نها 3 مه‌دالیه‌ی برۆنز و یه‌ک مه‌دالیه‌ی زیوی وه‌ده‌ستهێنا و ئه‌و به‌خشیشه‌ی زۆر که‌متر بوو گه‌ر به‌راووردی که‌ین له‌گه‌ڵ وولاتی چین که نزیکه‌ی 450 ملۆینی پاوه‌نی سه‌رفکردووه له سه‌ر وه‌رزشه‌وان ودامووده‌زگاو زانیاری وه‌رزشی له وولاتی چین.
وه‌ک باس ده‌که‌ن له عێراق نیاز هه‌یه یاسایه دانرێ له‌سه‌ر شه‌ریکه گه‌وره‌کان و به‌تایبه‌ت شه‌ریکه بیانیه‌کان بۆ دانێ نیسبه‌تێک باج بۆ خزمه‌تی کاری وه‌رزشی و هونه‌ری ڕۆشنبیری، وهه‌روه‌ها نیاز هه‌یه له هه‌موو گه‌ڕه‌ک و شار وشارۆچکه‌کانا کتێبخانه بکریته‌وه و په‌یوه‌ندی ئینته‌رنێتی به‌لاش بۆ هه‌موو هاو وولاتیان به‌تایبه‌ت مندالان و نه‌وه‌ی نوێ، وه‌ک هه‌نگاوێک بۆ هاندانی کتێب خوێندنه‌وه‌و گه‌ڕان به‌دوای سه‌رچاوه‌ی زانیاری‌دا.
ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌واڵه ڕاست بێت، له‌وانه‌یه چه‌ندین مه‌ڵبه‌ندیڕۆشنبیری وه‌رزشی و کادیری وه‌رزشی بهێنرێ له‌ده‌ره‌وه بۆ مه‌شقی وه‌رزشی و فێربوونی ته‌کنۆلۆجی دیجیتال و بودجه‌ی ئه‌م یارمه‌تیانه سه‌رۆکاری ده‌کرێ به به‌لیژنه‌ی شاره‌وانی خه‌لاکانی ناوچه‌کانه‌وه که هیچ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت و بازرگانیان تیا نابێت و به‌رده‌وام له به‌رده‌م چاودێری میلله‌تدا ده‌بن، هیووادارم ئه‌م هه‌واڵه ڕاست بێ وئه‌م خه‌وه وا زوو بێته‌دی.
به‌ڕاستی هه‌وڵدان بۆ کارێکی وا ده‌بێت له خه‌لک و تاکی که‌س خۆیانه‌وه ده‌ست پێبکه‌ن، مرۆڤ خۆی گه‌ر ڕاستگۆبێ و بیه‌وێ هه‌ر گۆڕانێک بکا له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی تاکی خۆی یا میلله‌تیا، ده‌بێ خۆی هه‌نگاو بنێ وچاوه‌ڕێی خه‌لکانی ده‌سه‌لاتدار نه‌بن، که خه‌لک خۆیان ده‌ستیان پێ‌کرد و شتێک دروست بوو، ئیتر ده‌سه‌لاتدار و فه‌رمانڕه‌وا ناچاره کۆمه‌کی بکا، کارێکی وا هیچ هه‌نگاوێکی سیاسی نیه هه‌تا مه‌ترسی بۆ ده‌سه‌لاتی که‌س دروست بکا. هه‌رکه‌س له خۆیه‌وه ده‌توانێ ده‌ست پێ بکا، وه‌ک ئه‌و کوڕه ڕه‌شه به‌ریتانیه به‌ناوی جۆشوا که 4 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر یاری بۆکسێنی بینی له یاره‌یه‌کانی بێجینگ وولاتی چین، ووتی وا من ئیتر ده‌ست پێده‌که‌م و به‌هیوای وه‌ده‌ستهێنانی میدالیه‌ی ئاڵتوونی ویه‌ک ڕۆژێک پێش ته‌واوبوونی یاریه‌کانی ئه‌وله‌مپی له‌نده‌ن خه‌وه‌که‌ی هاته دی وله پاڵه‌وانی جیهانی ئه‌وله‌مپی که ئیتالی برده‌وه‌و مه‌دالیه‌ی ئاڵتوونی وه‌ده‌ستهێنا.
ڕاسته لێره 'له‌نده‌ن' هه‌موو دامووده‌زگایه‌ک بۆ ئه‌وگه‌نجه هه‌بوو، لای خۆمان ده‌توانین ئێمه‌ش هه‌وڵ بده‌ین ئه‌و دامووده‌زگایه‌مان هه‌بێت، به‌بێ هه‌وڵدان هیچ وه‌ده‌ست نایه‌ت، و به‌هه‌ولدان باوه‌ڕبخۆبوون و سه‌رکه‌وتن دروست ده‌بێت.
وا لێره، له به‌ریتانیا باسی وه‌رزش و ته‌ندروست ژیان و هه‌وڵدان بۆ سه‌رکه‌وتن و وه‌ده‌ستهێنانی پیرۆزی له گۆڕاندایه که‌لتورو بیر‌و بۆچونی ژیانا بێ گوومانم ئه‌م کارتێکردنه به‌ربڵاوه له جیهانا و هیوادارم له وولاتی ئێمه‌شدا ئه‌م کارتێکردنه‌ی به‌رده‌وام و ئاشکرابێت، جیاوازی یاریه‌کانی له‌نده‌ن له‌وانه‌ی چه‌ندین ساڵانی پێشوو له‌م گۆڕانانه‌دان. ده‌با هه‌وڵبده‌ین ڕۆژێک ببێ خه‌لکی وولاتی ئێمه‌ش ئه‌وه‌نده وه‌رزشی و ته‌ندروست بن ئیتر عیاده‌ی دکتۆره‌کان چۆڵ و هه‌رزان و شوێنی ڕووتکردنه‌وه‌و ئیفلاسکردنی خه‌لکانی هه‌ژار نه‌بێت.
سه‌رچاوه: که‌ڵکم وه‌رگرتووه له خوێندنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌کان و سه‌یری یاریه‌کانی ئه‌وله‌مپی و باسی ئه‌م یاریانه له لایه‌ن چه‌ندین وه‌رزشه‌وان و زانیاری وه‌رزشی یه‌وه‌و سه‌یری سایتی بی بی سی .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست