حیزبه کوردیه‌کانی ئێمه حیزب نین کۆمه‌ڵه میلیشیای چه‌کدارن - به‌شی پێنجه‌م
Friday, 03/06/2011, 12:00
ئێمه که هه‌وڵده‌دین بنوسین و گرنگی ده‌ده‌ین به کێشه‌کانی ووڵات و میلله‌تمان، زۆربه‌مان خۆمان به سیاسی نازانین، غه‌م خواریمان بۆ میلله‌ت و که‌س و کار دهمانکا به نیمچه سیاسی، هه‌روه‌ک چاودێرێک غهممانه چونکه ووڵات هه‌میشه له‌به‌رده‌م مه‌ترسی ده‌ستدرێژی دوژمناندایه له دوور‌و نزیک وهه‌موو لایه‌که‌وه .
خه‌ڵکێکی تر هه‌یه که سایسه‌ت و پێشمه‌رگایه‌تیان کردووه و ئێستا له ده‌ره‌وه، له ئه‌وروپا سه‌رگه‌رمی ئیش و کار و خزمه‌تی ماڵ و خێزان و له‌وانه‌یه زۆرگرنگی نه‌ده‌ن به وه‌زعی ووڵاته‌وه، وده‌ڵێن ئێمه به‌شی خۆمانمان کرد. وه‌کوو ئه‌وان کوردوستانیان ڕزگارکردبێ، ئیتر بیزاربوون له باسی کوردوستان و میلله‌ت به قهرزارباردهزانن، دوورنی یه هه‌ندێکیان له سه‌رده‌می تیکۆشانیانا ده‌ستیان له گه‌نده‌ڵیدا نه‌بووبێ. هێشتا پێ نازانن که ئه‌و وه‌زعه له ئه‌نجامی شۆڕش گێڕی ئه‌وانا دروست نه‌بووه، سه‌رئه‌نجامی وه‌زعێکی سیاسی ناوچه‌که‌یه.
من خۆم وه‌ک یه‌کیک له‌وانه‌ی که وه‌ک پێش مهرگهیهک له شاخ خزمه‌تم نه‌کرد، به پێی رابوردوی ژیانم تا ئێستا به پێی توانا ههرخزمهتێکم پێ بکرێ هه‌رچه‌ند بچوکیش بێت هه‌ر کردومه، هه‌تا خوێندنه‌وه و خۆڕۆشنبیرکردن وکارکردن و لێکۆڵینه‌وه له‌باره‌ی کێشه‌کانی ئابووری و سیاسی جیهانیش له‌وانه‌یه مرۆڤ که‌ڵکی لێ وه‌رگرێ و هه‌وڵبدا خزمه‌تێک بکا.
به‌لای منه‌وه ئاواره‌یی به‌سه‌رهاتێکی خۆ ڕزگارکردنه له کێشه‌ی پڕ له‌مه‌ترسی و مردن و نه‌مان بووکه له‌سه‌رده‌می هاتنه ده‌ره‌وه‌ی هه‌ندێ که‌سانی وه‌ک ئێمه، جا هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه مرۆڤ ناچار ده‌بێ واز له هه موو یادگاره‌کانی ژیان و خۆشه‌ویستانی ژیانی دێنێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرتر بژی و بمێنێ به هیوای دروست کردنی ژیانی خۆش گووزه‌ران. هه‌تا ئه‌وانه‌ی ووڵات به‌جێ ده‌هێڵن بۆ کارکردن و ژیانێکی ئازادتر، چوونکه ژیانی ئارامتر و بێ مه‌ترسی تر که‌متر کێشه‌ی هه‌یه، مرۆڤ ته‌ندروستتر ده‌کاو تا راده‌یه‌ک له‌کێشه‌ی نه‌خۆشی و مرندی دوورده‌خاته‌وه. له‌وێوه به‌هه‌مان شێوه ژیانی خۆشی و سه‌رکه‌وتووی ده‌وێت بۆ وه‌چه‌کانی، و ههربهوجۆرهبۆ که‌س و کاری و ئینجا به‌هیوای چاککردن و خۆش کردنی ژیانی خه‌ڵکی ووڵاته‌که‌ی و به‌تایبه‌ته ڕه‌گه‌زو میلله‌ته‌که‌ی.
ڕه‌گه‌ز چێ یه؟ ڕه‌گه‌ز له‌په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵێک جینی له یه‌ک چوو هاوبه‌ش له حه‌زو کردار‌و له یهکچووندا به‌شداریده‌که‌ن. به‌و جۆره کۆمه‌ڵ و میلله‌تێک که حهزهکانییان وه‌ک یه‌کن یا زۆر له‌یه‌کتر نزیکن، پێکه‌وه له سنووری جیۆگرافی ناوچه‌یه‌کدا یا ووڵاتێکدا کۆیان ده‌کاته‌وه و به‌و جۆره میلله‌تێک پێک دێنن. ئه‌م په‌یوه‌ندی و پێکه‌وه بوون و لێکچوونانه به‌رده‌وام له ماوه‌ی سه‌ده‌ها ساڵ دا هه‌میشه له‌به‌رده‌وامیدا په‌یوه‌ندیه‌کان تووند‌و تۆڵ و به‌هێز تر ده‌بن به هۆی به‌شداریان له هه‌موو خۆشی ناخۆشی دا زاوو زێ و تێکه‌ڵاوبوونی به‌رده‌وام دا په‌یوه‌ندی جینی دروستبوونیان زیاتر له‌یه‌ک ده‌چن و په‌یوه‌ندیه‌کان به‌هێز ده‌که‌ن. بۆنموونه له‌ده‌ربڕینی ئه‌م هه‌ستی لێکچوونانه به ئاسانی ده‌بینرێ له به‌سه‌رهاته وه‌رزشی و میللی و جیهانیهکانا که سروود‌و مۆسیقای میلی ده‌بیستن سه‌ده‌ها وهه‌زاره‌ها خه‌ڵک پێکه‌وه یه‌ک سروود ده‌ڵێن و یه‌ک جۆر سه‌ما ده‌که‌ن و یا پێکه‌وه ده‌گرین و هه‌تا له‌وانه‌یه حه‌زبکه‌ن پێکه‌وه‌ش بمرن، وه‌ک له جه‌نگه جیهاننی یه‌کاندا ڕویداوه.
ئێمه‌ی کوردیش پێش ئه‌وه‌ی زه‌رده‌شتی و ئیسلام بین کورد بووین، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه له سرودی ئه‌ی ڕه‌قیبدا ده‌ڵێین دینمانه ئاینمان هه‌ر نیشتمان، چوونکه له میژومانا له ناو میله‌تی کوردا چه‌ندین جۆر ئاین بوه‌و هه‌یه، به بێ جیاوازی، خوشه‌ویستی میللی کوردوستانیمان هه‌میشه پێش دین بووه، ئیتر ئه‌وه‌ی هه‌ر دژایه‌تی ئه‌م بۆچوونه بکا که له سه‌ده‌ها ساڵدا له‌سه‌ر جینی(دی ئێن ئه‌یی) دروستبوونمانا چاپ بووه با هه‌ر ته‌پڵ بهوورگی خۆی لێدا.. با هه‌ر زوڕنا لێدا.
سه‌ددامی فاشی که جه‌نگی دژ ئاخونه‌کانی ئێرانی کرد، میلله‌تی عێراق له سه‌دا شه‌ستی شیعه‌بوون، غه‌می بوو که هه‌موو لایه‌نی ئێران بگرن، به‌ڵام وا نه‌بوو، ئه‌وه بوو ده‌رکه‌وت بۆ هه‌شت ساڵ به بێ هیچ کێشه‌یه‌ک شه‌ریان بۆ میلله‌تی عره‌ب کرد، لایه‌نی ئاینی یان پشت گوێ خست، که عه‌ره‌ب ئاینی ئیسلام به ئاینی خۆیان ده‌زانن زیاتر له میلله‌تانی تر، چونکه به‌هۆی ئیسلامه‌وه نه‌بوایه ده‌بوو ئێستاش هه‌ر له سه‌عودیه به‌م لاوه نهداهاتن هه‌ر ده‌بوو له‌گه‌ڵ حوشتره‌کانیان بژین.
جارێک له گه‌ڵ براده‌رێکی یابانی قسه‌م ده‌کرد له‌سه‌ر به‌سه‌رهاتی تسونامی و ده‌زگا نه‌وه‌ویه‌کانی فوکوشیما و ده‌یووت، وا یابان هه‌موو له‌ناوچوو فڕۆکه نابێ به‌سه‌ر یابانا بفڕی بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک له‌به‌ر ئه‌شیعه کوشنده‌ی نه‌وه‌وی، وا هه‌موو پێش که‌وتن و ڕه‌نجمان تیا چوو. منیش ووتم وه‌ره بۆ ئه‌وروپا و ده‌توانی لیره کار بکه‌یت و دورکه‌ویته‌وه له یابان، ئه‌وێش له وه‌ڵاما ووتی: جا که‌ڵکی چی یه ئه‌گه‌ر هه‌موو که‌س و کار‌و میلله‌ت تیاچن، با منیش بمرم، مانی من ئیتر که‌ڵکی چی یه ؟.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌کی زۆره له‌ده‌ره‌وه و بینینی چه‌ندین میلله‌تان و به هۆی میداو خوێندن و خوێندنه‌وه مرۆڤ گه‌ر بیه‌وێت زۆرشت فێرده‌بێت، مهرجێش نی یه هه‌مووکه‌س بیرکردنه‌وه‌ی وا بێ، زۆر که‌س هه‌یه له‌وانه‌یه له بوواری چاککردنی ته‌نها ژیانی خۆی و ماڵ و منداڵی تێنه‌په‌ڕێت، به‌ڵام ئه‌م جۆره خه‌ڵکه‌ش چاکترن له‌وانه‌ی که کۆڵ ده‌ده‌ن. ژیان به‌بێ هیواداری وه‌ک ئه‌وه وایه خانه نشین بووبیت و چاوه‌ڕێی مردن بیت، یا وه‌ک هه‌ندێ وا ده‌زانن ژیان به‌س خواردن ونوستنه. بۆ خه‌ڵکێک یا میلله‌تێکی وه‌ک ئێمه که هه‌میشه له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوون به‌ده‌ست ڕژێمه داگیرکهرهکانداین، پێویسته هه‌میشه زیاتر له هه‌وڵدان و کارکرندا بین، چۆنکه زانیاری و ووریایی و ژیانی خۆ خۆشکردن چاکترین هه‌نگاوه بۆ پێش خستن و کارکردن و یارمه‌تی دانی میلله‌ته‌که‌مان. مه‌به‌ست له‌وه نی یه که هه‌موو ده‌بێ بارکه‌ین، ئێستا گه‌ر به‌رده‌وام باری ئابووریمان باش بێت، وه‌زعی ئابووری ئه‌وروپا چه‌ندساڵێکه له خراپ بوندایه، له‌وانه‌یه به‌م زووانه زۆربه‌مان بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ووڵات، گه‌ر داموده‌زگا بیه‌ڵن به‌هیوای خزمه‌تکردن و باوه‌ڕ به‌خۆ دروستکردن، چوونکه بۆنمونه ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر لێپرسراوی هه‌موو پۆلیسی گه‌رمیان نه‌خوێنده‌واربوو، هه‌تا ئیمزای خۆی نه‌ده‌زانی، ئیتر چه‌ندینی وه‌ک من چۆن ده‌توانن له‌گه‌ڵ زه‌لامی وا کاربکه‌ن؟.
یه‌که‌م هه‌نگاو بۆ خزمه‌تی میلله‌ت و نیشتمان خۆ ڕۆشنبیرکردنه، خوێندن، خوێندنه‌وه، کارکردن بۆ دابینکردنی پێدا ویستیه‌کانی ژیان. پێویسته مرۆڤ ژیان وه‌ک قوتابخانه ببینێت، مرۆڤ هه‌رگیز وا بیرنه‌کاته‌وه که هه‌موو شت یا زۆرشت ده‌زانێت، هه‌میشه ئاماده‌بێت بۆ هه‌ر له منداڵی یه‌وه بیخه‌ینه مێشکی منداڵانمانهوه که ده‌بێت له‌هه‌موو که‌س زیره‌کتربن. هه‌ریه‌ک له‌ئێمه ده‌بێ له خۆمانه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین.
براده‌رێکی جوله‌که جارێکیان پێی ووتم، مرۆڤ نابێ به‌زه‌یی به‌خۆی و میللهتیا بێته‌وه، به‌زه‌یی هاتنه‌وه‌و گریان بۆ خۆت و میلله‌تت نیشانه‌ی تێشکانه، ده‌بێ به‌ره‌ورووی ئه‌و ڕووداوانه کۆڵنهدهربێ و هه‌وڵ بدا زانایانه‌و کارامه به‌ره‌نگاری دوژمن ببنه‌وه، ئه‌وه بوو جووله‌که‌کان دوای جێنۆسایدی ئاشتڤیز له‌ناوچوونی پێنج ملیۆن خه‌ڵکی جووله‌که، به کاری به‌رده‌وام و هه‌وڵدان له بواری زانیاری دا ئێستا هه‌موو سیاسه‌تی ئه‌مریکی و رۆژئاوا به‌ده‌ست ئه‌وانه، ژماره‌یان له پێنج ملیۆن تێناپه‌ڕێ له ئه‌مریکا. سه‌یرده‌که‌ی خاوه‌نی گه‌وره‌ترین شه‌ریکه و داموده‌زگا وده‌وڵه‌مه‌ندی جیهانیان هه‌یه. تیکۆشان ئه‌وه‌نی یه به کڵاشینکۆفێکه‌وه به‌رامبه‌ر ناتۆ شه‌ڕبکه‌ی. سه‌یری مێژووی شۆرشهکانمان بکه‌ین هه‌ر له ناو دێهات و ناوچه‌کانی خۆمانا ژیانی لادێمان وا له‌ده‌ستدا، گیانی کارکردن و به‌رهه‌م هینانمان تیرۆرکرد.
خه‌ڵکێکی زۆری کورد که له ووڵاته‌کانی ده‌ره‌وه‌دا ده‌ژین زۆریان هه‌یه زمانی ئه‌و ووڵاتانه فێرنابن، که زمانه ئه‌وروپیه‌کان فێرنه‌بیت ئیتر هیچ فێرنابی. ئیتر چۆن و چی جۆره خزمه‌تێک به میلله‌ت ده‌که‌یت؟ زۆربه‌ی له‌وانه سه‌ر به حیزبه کوردیه‌کانن، ڕابه‌ره حیزبیه‌کان ئه‌وه‌نده بێ ئاگا‌و گێلن هیچ هه‌ست به‌م کهمووکوریانه ناکه‌ن، براده‌ری باکورم هه‌یه که کاری حیزبایه‌تی ده‌کا، ئه‌وه بیست ساڵه ده‌یناسم و تا ئێستا نه به‌کوردی و نه به ئینگلیزی ناتوانین ووت‌وێژی ته‌واوی بکه‌ین، ئه‌و زۆربه‌ی تورکی و منیش زمانی تورکی به زمانی فاشیست ده‌زانم، ئتر ئه‌مه که‌ی تێکۆشانه وکه‌ی کارکردنه بۆخزمه‌تی ووڵات و نیشتمان؟ ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌ش ده‌گری به دوژمنت دا ده‌نێن. مه‌ڵبه‌نده کوردیه‌کان هه‌موو ده‌بێ سه‌ربه حیزبه‌کان بێت و هه‌رکه‌س سه‌ر به‌خۆیان نه‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌ندامیش بێ گوێی لێ ناگردن و ڕێزی شارستانی وه‌ک ئه‌وروپی ناگرن چوونکه خزمه‌تکاری گه‌نده‌ڵن و سه‌ربه حیزبه میلیشیاکانن. ئه‌و مه‌ڵبه‌ندانه به پاره‌ی ده‌زگای خه‌یری و پاره‌ی شاره‌وانی ئه‌م ووڵاتانه ده‌برێن به‌ڕێوه و موچه‌خۆریان بۆ گیراوه. هه‌ریه‌کێک ده‌توانێ سکاڵابکا لای ده‌سته‌ڵاتدارانی ئه‌و شاره‌وانیانه ومهڵبهندهکانیان پێداخهن، چونکه ئه‌و مه‌ڵبه‌ندانه بۆ خزمه‌تی خه‌ڵکانی ئه وشارو ناوچانه دانراون نه‌ک بۆکاری سیاسی و خزمه‌تی حیزبه میلیشیا کان. به‌ڵام بوونیان چاکتره له نه‌بوونیان، نه‌مانیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی دوژمنانه هه‌رچه‌ند کار‌و خزمه‌تگوزاریان ساویلکانه بێ..
خه‌ڵکێکی کوردی زۆری باکور، لێره پێیان ده‌ڵێین کرمانج له ئه‌ڵمانیا و سوید‌و به‌ریتانیا وفه‌ره‌نسا و ووڵاته‌کانی ئه‌وروپا، به‌ڕاستی خه‌ڵکی باکور زۆر تێکۆشه‌رن، زۆریان کارده‌که‌ن و یارمه‌تی مانگانه ده‌ده‌ن به حیزبه‌کانیان، مید تی ڤیان دامه‌زراند هه‌ر به کۆکردنه‌وه‌ی پاره‌ی خه‌ڵکی کوردی باکور له ئه‌وروپا، به‌ڕاستی مید تی ڤی شۆڕشێک بوو له میدای پروپاگه‌نده دا، که داموده‌زگای فاشی تورکی به‌رده‌وام هه‌راسان کردووه و هه‌وڵده‌ده‌ن دایخه‌ن و چه‌ند جار ده‌ستدریژی کراوه‌ته سه‌ریان، به‌ڵام هه‌ر ماوه و هه‌وڵده‌درێ بمێنێ. به‌ڵام شۆڕشی کوردوستانی باکوور به‌رامبه‌ر ئه‌وروپای رۆژئاوهیه نه‌ک ته‌نها تورک، به‌رامبه‌ر ناتۆ شۆڕش ده‌که‌ن، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و ناوه‌یان لێ نه‌ناوه که له‌ماوه‌ی سی ساڵدا ده‌ڵێن چه‌ندین هه‌زار دێ له‌نێوچووه، ئا یا بۆ هه‌وڵناده‌ن بیخه‌نه ئه‌و قاڵبه‌وه و شۆڕشی رۆشنبیری پروپاگه‌نده له ئه‌وروپادا بکه‌ن و هه‌وڵ بده‌ن ده‌زگا مرۆڤایه‌تی و ده‌زگا رۆشنبیر و قوتابیان و خه‌ڵکانی ئۆپزیسیۆنی پارته حوکمراکان له‌به‌رده‌وامی ده‌ستدرێژی فاشی تورکی ئاگادارکهن ؟ هه‌وڵبده‌ن پشتگیریان مسۆگه‌رکه‌ن هه‌تا ئه‌و ووڵاتانه هه‌وڵبده‌ن له گه‌ڵ ڕژێمی تورکی که رێزی مافی مرۆڤی کوردیش دابینکرێ و به‌شداری ته‌واوی له داموده‌زگای دیموکراسی دا هه‌بێت.
خۆئهگر ڕۆژئاوا ڕاستکهن له کۆمه‌کی ڕاپه‌ڕینی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ده‌بوو له تورکیاوه ده‌ست پێ بکه‌ن، چوونکه جه‌یشی تورکی دوهه‌م گه‌وره‌ترین جه‌یشی ناتۆیه. تورکیا به بێ پشتگیری ناتۆ‌و رۆژئاوا ده‌بێ به‌رماڵی سواڵکه‌ری ڕاخا بۆ پارهکۆکرنهوه.
کاتێک هه‌رکه‌سێک ده‌یه‌وێت پێشنیاری هه‌ر شتێک بۆ خه‌ڵکی تر بکات، ده‌بێت خۆی ئه‌وشتانه‌ی به‌رچاو گرتبێت و بتوانێت هه‌ندێکی یا زۆربه‌ی ئهوپێشنیارانه به‌جێ بهێنێت. به‌جێ هێنانی ئهوبۆچوونانهش له بواری خۆیاندا ده‌بێت بۆنموونه له ووڵاته‌کانی ڕۆژئاوادا بواری به‌جێ هێنان و وه‌ده‌ست هێنانی زۆرشت هه‌یه.، له‌هه‌موویان زیاتر بواری خوێندن و خوێندنه‌وه و خۆ زاناکردنه.
هه‌رکارو خزمه‌تێک ئه‌گر هه‌رچه‌ند که‌میش بێت له هیچ چاکتره، بۆ نموونه: له ساڵی 1997 دا له به‌شداریکردنم له ماراپۆنی له‌نده‌ندا ئاڵای په‌که‌که‌م خسته سه‌ر هه‌موو ته‌له‌فزیۆنی ئه‌وروپا نیشانم دان که ده‌بێ کاری وابکه‌ین چاکتره له خۆپیشاندانی لاکۆڵان که که‌س گرنگی پێ نادا. له‌و ماوه‌دا که ئاپۆ گیرا به پیلانی سی ئای ئه‌ی و میتی تورکی. به‌رده‌وام خۆپیشاندان له زۆربه‌ی ووڵاته‌کانی جیهان دا و له‌سه‌ر میدیای ئه‌وروپا ناوی سه‌رۆک ئاپۆیان به تاوانبارێکی له یاسا ڕاکردوو ده‌برد له‌سه‌ر بی بی سی و ڕادیۆ، من له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی یۆنانی له له‌نده‌ن خۆم گه‌یانده لای(بێن براون) ڕۆژنامه‌نووس و په‌یامنێری بی بی سی و پێم ووت: به‌ڕێز ئێوه ده‌زگای ته‌له‌فزیۆنی بی بی سی و ڕادیۆتان خۆتان به ده‌زگایه‌کی میدیای بێ لایه‌ن دا ده‌نین، به‌ڵام بۆ ناوی سه‌رۆک ئاپۆ به تاوانباری له یاسا راکردوو ده‌به‌ن ؟ ئایا که‌ی یاسای مرۆڤایه‌تی و دیموکراسی راست تا ئێستا له تورکیا بووه؟ هه‌ر له‌م دووسێ ساڵه‌دا جه‌ندرمه‌کانی تورک زیاتر له بیست ڕۆژنامه‌نوسیان کوشتووه له کوردوستانی باکور. ئه‌ویش ووتی راسته وایه، له‌و کاته‌وه ئیتر به ناوی سوکایه‌تیه‌وه ناوی سه‌رۆک ئاپۆیان له سه‌ر بی بی سی لابرد.
له‌ساڵی 1986 دا له کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری کورد له له‌نده‌ن، من که هه‌میشه بێ لایه‌نم پێشنیاری به‌کارهێنانی ئاڵای کوردوستانم کرد له له‌نده‌ن و حیزبه‌کوردیه‌کان زۆربه‌یان ناڕازی بوون و ده‌یانووت خۆ کورد ووڵاتی خۆی نیه نابێ ئاڵابهکاربێنین. دکتۆر شه‌فیق قه‌زاز پشتگیری پێشنیاره‌که‌ی کردم و ووتی: تیپێکی فوتبۆڵ ئاڵای هه‌یه بۆ سی ملیۆن کورد نه‌یبێ ؟ حیزبه‌کان به‌لایانه‌وه وا بوو ئه‌گه‌ر ئاڵابهکاربێنین ئیتر داوای جیابوونهوهدهکهین له‌لایه‌ن داگیرکه‌رانی کوردوستانه‌وه تاوانبار ده‌کرێین، ئه‌وه‌نده گیل و نه‌زان بوون، بۆچی هه‌موو ڕۆژئاوا‌و داگیرکه‌ران نازانن ئێمه هه‌میشه ده‌مانه‌وێ و ده‌بێ سه‌ربه‌خۆبین و ووڵاتی خۆمان و که‌لتورو زمانی خۆمانمان هه‌یه؟ وا له‌م بیست ساڵه‌ی دوایی یه‌دا هه‌رچه‌نده هه‌ندێکمان به‌گه‌نده‌ڵی تاوانباردهکرێین توانیمان نیمچه سه‌ربه‌خۆیی یه‌ک به یارمه‌تی رۆژئاوا وه پێک بێنین و نه‌مان هێشت تیرۆریسته‌کان بێن وه‌ک به‌غداو حلله و عه‌ماره و به‌سره خه‌ڵک له بازاڕ‌و سهرجادهکانا بته‌قێننه‌وه ژیانی خه‌ڵک بکه‌ن به‌جه‌هه‌نم و به بێ میشکی خۆیان بتۆپن وبچن بۆ به‌هه‌شت. زۆرکه‌س له خه‌ڵکانی ووڵاتانی ده‌ره‌وه ئێمه به عاقڵ داده‌نین که نه‌که‌وتینه کاری تیرۆریستی و که‌ڵکمان له وه‌زعه‌که وه‌رگرت. له‌و ماوه‌دا که لێپرسینه‌وه‌ی تۆنی بلێر کرا و ماوه‌یه‌کی زۆر خۆی وفه‌رمانبه‌رانی داموودازگای له‌سه‌ر نا ڕه‌وایی فه‌رمانی داگیرکردنی عیراق وله‌ناوبردنی ڕژێمی سه‌ددام لێپرسینه‌وه‌یان لێ ده‌کرا، من به هه‌ندێ براده‌رم ووت، با بڕۆین له‌و ماوه‌دا خۆپیشاندانی دژ به تونێ بلێر بوو، با برۆین به‌ناوی کورد‌و هه‌ڵه‌بجه‌وه پشتیوانی خۆمان ده‌ربڕین بۆ تۆنی بلیر، که‌س نه‌هات، یان له ترسا یا له‌به‌ر ئه‌و چوارپاوهنهی که ده‌بوو بیده‌ن به کرێی پاس، من به‌ته‌نیا به پارچه نوسینێکه‌وه که به‌ناوی هه‌ڵه‌بجه‌وه نوسیم:
(به‌ناوی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌وه که کیمیا بارانکرا ئێمه‌ی کوردی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه سوپاست ده‌که‌ین ته‌ونی بلێر)
ئه‌وهه‌موو خه‌ڵکه‌ی لێ بوو هه‌تا به‌عسیه‌کانیش له‌وێ بوون که خۆپیشاندانی دژ تۆنی بلێریان ده‌کرد، که‌سێک له‌و خه‌ڵکانه ناوچاویان لێ درژ نه‌کردم، هه‌رچه‌ند خه‌ڵکێکی زۆر هاتن و پرسیاریان لێکردم وێنه‌و فلیمیان گرتم، به‌ڵام که‌س شتێکی له‌دژم نه‌ووت که بێزارمکا، ئه‌وه‌یه دیموکراسی.
به‌ڕێزان ئێمه‌ی کورد ئه‌وه‌نده خراپ نین که له‌م ماوه‌ی دوایی یه‌دا والهخۆمان گه‌شتووین به‌هۆی هه‌ندێ گه‌نده‌ڵه‌وه. ئه‌وه چه‌ند ساڵ بوو کاره‌بای شاره‌کان و سه‌رجاده‌کان و کۆڵانه‌کان و زۆربه‌ی ماڵه‌کان نه‌بوو، به‌ڵام خه‌ڵکی هه‌ر ڕێزی ماڵ و مولکی یه‌کتریان ده‌گرت و تا ڕاده‌یه‌ک دامودهگایهکی خۆمانمان هه‌بوو بۆ چاودێری ئه‌من و ئاسایش، سه‌یرکه ئه‌گه‌ر یه‌ک شه‌و له له‌نده‌ن، پاریس، نیویۆرک کاره‌با نه‌بێ چی ڕووده‌دا؟ باوه‌ڕکه هه‌زاره‌ها دوکان و مه‌خزه‌ن و ماڵ تاڵان ده‌کرێ، خۆ له لافاوه‌کانی ئامریکا و هه‌ندێکی به‌ریتانیا به ڕوونی ئه‌وه ده‌رکه‌وت. با وا نه‌زانین که به‌هۆی چه‌ند گهندهڵێکهوه ده‌توانرێ هه‌موو میلله‌ت به گه‌نده‌ڵ تاوانبارکهن، میلله‌تی ئێمه‌ش که‌لتوری ئاسیا یی ویابانمان هه‌یه، که له‌وێ ده‌هه‌زار دۆلار بکه‌وێته له سه‌رجاده که س هه‌ڵی ناگڕی چوونکه به هی خۆیانی نازانن و ده‌یده‌نه ده‌ست خاوه‌نی یا پۆلیس، له ساڵه‌کانی شه‌سته‌کانا لای خۆشمان وابوو. به ئاشکر بینیمان له لافاوی تسونامی که وا به‌شێوه‌یه‌کی شارستانی له سه‌ره‌دا ده‌وستان و یه‌ک تۆز خواردنی برنجیان وه‌رده‌گرت و له‌گه‌ڵ یه‌کتر به‌شیان ده‌کرد، ئه‌و خه‌لکه‌ی که ده‌چوون بۆ شوێنی لافاوه‌کان ته‌نها بۆ شتی خۆیان ده‌گه‌ڕان ماڵی که‌سی تریان نه‌ده‌برد بۆخۆیان. بێ گوومانم ئێنمه ش ئه‌گه‌ر داموده‌زگایه‌کی تۆزێ چاکترمان هه‌بێت ده‌توانین وه‌ک ئه‌وان بژین، من خۆم دووجار چووم بۆ ئه‌و ووڵاته‌و زۆر لێکچوونم تێ بینی کردووه. له‌به‌رئه‌وه با کاڵای زبڵی چینی درۆزن پشت گوێخهین و بۆ چاکردنی کاروباری داموده‌زگامان ڕووبکه‌ینه کاڵای داموده‌زگای پێش که‌وتووی یابان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست