سه‌رنجێک له کتێبه‌که‌ی ده‌یڤید ماکدهواڵ: مێژویه‌کی نوێی کورده‌کان
Thursday, 27/12/2012, 12:00
A MODERN HISTORY OF THE KURDS
DAVID McDOWALL
له‌خوێندنه‌وه‌ی زۆر له سهرچاوهکانا له باره‌ی مێژوی کورده‌وه له‌وانه‌یه که‌مێک لادان له ڕاستی ڕوداوه‌کان چاوه‌ڕوان بکرێ، به‌تایبه‌ت بۆ میلله‌تێکی به‌رده‌وام ژێرده‌سته که هه‌میشه دوژمنانی داگیرکه‌رو ڕه‌گه‌زپه‌رست هه‌وڵیان داوه سه‌رچاوه مێژووی وکه‌لتوری و ئه‌ده‌بی و هونه‌ریه‌کان له‌ناوبه‌رن و بشارنه‌وه یا له باره‌یانه‌وه ڕاستیه‌کان بگۆڕن. وه‌ک هه‌وڵدانێک بۆ له‌ناوبردنی هه‌موو هه‌وڵێکی ژیانه‌وه‌ی مێژوویی و ڕۆشنبیری و که‌لتوری کورد له‌به‌رئه‌وه زۆر له سه‌رچاوه‌کان که به‌کارده‌هێنرێن له‌وانه‌یه ده‌قی ته‌واوی ڕاستیه‌کانی ڕوداوه‌کانی مێژوو نیشان نه‌ده‌ن.
ئه‌م لایه‌نی لادانه له‌وانه‌یه به‌هۆکاری دژایه‌تی، عاتیفی، وکه‌م ته‌رخه‌می یا خۆپاراستن له ڕه‌خنه‌گرتن بێت، گه‌ر خوێنه‌ر هه‌وڵ بدا سه‌یری به‌رهه‌می نوسه‌رانی بیانی بکا و بزانێ ئه‌وان چی ده‌ڵێن و چۆن سه‌یری ئه‌و ڕوداوه مێژوویی یانه‌ی ڕابوردووی مێژوی کورد ده‌که‌ن، وه‌ک چاودێرێک دوور له هه‌رلایه‌نێکی لادان و لایه‌نگیری و به‌جۆرێکی ئه‌کادیمی، له‌وانه‌یه گه‌ر ڕاسته‌وخۆ له‌به‌رهه‌مه نوسینه‌کانا ده‌رنه‌که‌وێت، له ناوه‌ڕۆکی لێکدانه‌وه‌ی ڕوداوهکانا چه‌ندین ڕاستیمان بۆ ده‌رکه‌وێت که له‌وانه‌یه خۆمان، ئاگامان لێ نه‌بێ، یا له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک خۆمانی لێ گێلکهین، بۆمه‌به‌ستی خۆلادان له ڕه‌خنه گرتن که ده‌بێته هۆی هێشتنه‌وه‌ی لایه‌نێکی لادان له‌ڕاستیه‌کان، به‌هۆی هه‌ستی نیشتمان په‌روه‌ری یا خێڵه‌کیه‌تی یا هه‌ر هۆیه‌کی تر.
ئه‌م نوسه‌ره نوسه‌رێکی ناسراوه‌و چه‌ندین به‌رهه‌می نوسینی تری هه‌یه، ئه‌م به‌رهه‌می نوسینه‌ی 3 جاری تر چاپکراوه، و دیاره نوسینه‌که‌ی جێی باوه‌ڕی ئه‌کادیمی و لێکدانه‌وه‌ی زانایان و جێی باوه‌ڕی چاپخانه‌کان و خوێنه‌رانه له‌به‌رئه‌وه‌یه به‌رهه‌مه چاپکراوه‌کانی بازاڕیان بووه. به‌لام که سه‌یری ڕابوردووی ئه‌م نوسه‌ره‌م کرد کێ یه و ده‌ڵێ کارمه‌ندێکی سه‌ربازیه له داموده‌زگای سوپایی به‌ریتانیا دا، که‌مێک گومانم کرد و دوورنیه مه‌به‌ستێک نه‌بێ له بلاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م نوسینه‌دا، ئیتر مه‌به‌سته‌که سیاسی یا وه‌ک ههووڵدانێک بۆ کۆمه‌کی سیاسی یا ناشیرنکردنی باسی کورد، یا گۆڕینی هه‌ندێ له ڕاستیه‌کان، به‌لام خوێنه‌ر له خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌کدا نابێ په‌له بکاو له‌سه‌ره‌تاوه بڕیاربدا که ئه‌م به‌رهه‌مه له‌وانه‌یه چاک و به‌که‌ڵک یا به پێچه‌وانه‌وه بێت گه‌ر له خاڵی سه‌ره‌تاوه هه‌تا دوایین خاڵی کتێبه‌که نه‌خوێنێته‌وه. نوسینی ئه‌م کتێبه بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێک بێت، چاک بێ یاننا هه‌ر خوێندنه‌وه ی که‌ڵکی ده‌بێ، وه‌ک به‌ڕێکه‌وت خۆم جارێک بۆ گه‌ڕان به دوای زانیاری له‌باره‌ی ئیمپراتۆری میدیهکانا له باسی سه‌ره‌تای دروست بوونی ئیمپراتۆری فارسه‌کانا زانیاری به‌که‌ڵکم ده‌سکه‌وت و باسه‌که تایبه‌ت نه‌بووبه باسی میدیه‌کان و کورد.
هیچ به‌رهه‌مێکی نوسین له جیهانا نیه بێ ڕه‌خنه ده‌ربازبێ له‌به‌رده‌م چه‌ندین جۆر خوێنه‌ردا، ئه‌وه‌ی من تیا ده‌بینم له‌سه‌ره‌تای نوسینه‌که‌دا که باسی مێژووی نوێی کورده ده‌بوو زیاتر ئه‌کادیمیانه کورته‌یه‌ک له مێژووی کۆنی کوردی ته‌واوی بنوسیایه، چونکه سه‌رچاوه‌ی جێی باوه‌ڕ وزانیاری ته‌واو زۆره له ئه‌وروپا و بێ ئه‌وه‌ی پێویست بێ پرسیار له هیچ زانیارێکی کورد بکا، هه‌ندێ پێشه‌کی له‌سه‌ر مێژووی کۆنی کورد نوسیوه، به‌لام زۆر دوورن له ڕاستیه‌وه، وک بۆنموونه باسی میدیه‌کان ده‌کا و باس ناکا که کورد بوون و وولاتی میدیه‌کان به‌س له نێوان سنوری هه‌مه‌دان و تاران‌دا نیشان ده‌دا، له ڕاستیدا ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌کی ئاشکرایه. له‌م باسه‌دا جارێکی تر هه‌ڵه‌یه‌ک زه‌قی دیاره که ده‌ڵێت: گومان ده‌کرێ که کورد میلله‌تێکی جیاواز بن، یا هه‌ر میلله‌ت بن. له شوێنێکی تردا ده‌ڵێت: جیاوازی زاراوه کوردیه‌کان ئه‌وه‌نده جیاوازن وه‌ک جیاوازی نێوان زمانی ئه‌ڵمانی و ئینگلیزیه له به‌راوردی زاراوی / دایالێکتی کوردوستانی سه‌رو خواروداو جیاوازی نێوان زازاو بادینی و سۆرانی، ئه‌م بۆچوونه‌شی هه‌ڵه‌یه، ئه‌و زاراوه‌ی کوردوستانی باکور که سۆرانی لێی تێنه‌گا زاراوێکه که تێکه‌ڵاوه به زمانی تورکی که ڕژێمی فاشی که‌مالی له هه‌وڵدانی توانه‌وه‌ی کوردا له ناو تورک‌دا کردووه. له باسی کوردی لوڕی دا وا باس ده‌کا که لوڕ میلله‌تێکی جیاوازن و به‌لام باسی ته‌واو ناکا ئه‌گه‌ر کورد نه‌بن چین و میلله‌تی لوڕ کێن و له کوێوه هاتوون؟
له باسی سه‌لاحه‌ین و ئهیوبیهکانا، هه‌ر زۆر بی نرخی باسی کردوون ده‌ڵێت هیچیان بۆ کورد نه‌کردووه، له‌م باسه‌یدا زۆر هه‌ڵه‌یه، هه‌رچه‌ند زۆر خه‌ڵکی کورد لۆمه‌ی نه‌بوونی وولاتی سه‌ربه‌خۆی کورد ده‌خه‌نه سه‌ر سه‌لاحه‌دین ، به‌لام به‌چوونی لایه‌نه ئه‌کادیمیه‌کان ئه‌و بۆچوونه هه‌ڵه‌یه، من خۆم هه‌ندێ لێکۆڵینه‌وه‌م له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته کردووه، هه‌تا ناو و باسی نزیکه‌ی 50 نوسه‌رو ده‌سه‌لاتدارو شاعیری کوردم له به‌رگێکدا کۆکردووه‌ته‌وه و به‌کوردی ئاماده‌یه بۆ بلاوکردنه‌وه و بسی هه‌ندێکیان له بازاڕدایه، سه‌لاحه‌دین له چه‌ندین سه‌رچاوه‌دا باسی کراوه که یه‌کێکه له ناسراوترین له سه‌رکرده‌ی مێژوویی له ڕه‌گه‌زی کورد، به‌ڵام ئه‌م براده‌ره نوسه‌ره هه‌ر زۆر ساکارانه باس ده‌کا، چونکه ڕیچاردی یه‌که‌م پادشای ئینگلیزی که پێی ده‌ڵێن ڕیچاردی دڵ شێر، نه‌یتوانی سه‌لاحه‌دین ودهسهلاتداری ئه‌یوبیه‌کان له‌ناو به‌رێ و به تێشکاوی گه‌ڕایه‌وه، هه‌تا گه‌شته‌وه وولاتی خۆی پادشایه‌تی ئینگلته‌رای له‌ده‌س دا. وا دیاره هه‌ر وه‌ک ڕقێکی خێڵه‌کێتی وبیرتهسکی ئاینی مێژوویی له‌سه‌ر سه‌لاحه‌دین هه‌بێت له باسی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبیدا باسه‌که‌ی وا کورتی هێناوه. ...
ئه‌م نوسه‌ره به‌ڕێزه له‌م کاره‌یدا په‌یوه‌ندی به 60 که‌سایه‌تی کورده‌وه کردووه له ڕۆشن بیر‌و نوسه‌رو سیاسی ههرچوارپارچهکه، به‌لام باوه‌ڕناکه‌م له نێوان ئه‌م 60 که‌سه‌دا چوار نوسه‌رو زانیاری مێژوویی ناسراوی کوردی تیابێ، خه‌لکێک به‌هۆی ناوی حیزبی و میلیشیایی و شوێنی کاریانه‌وه و په‌یوه‌ندیان به وه‌زعی کوردستانه‌وه ناسراون، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی من خۆم له نزیکه‌وه ده‌یانناسم زانیارنین له‌م بواره‌دا. ئه‌م لایه‌نی لاوازیه دیاره بۆ نموونه له ناوهێنانی شاری سلێمانی دا به 'السلیمانیه' خه‌ڵکێک که خۆی به ڕۆشنبیر و زانیاری سیاسی ومێژووی کورد بزانێ چۆن هه‌ست به‌م وجیاوازیه زه‌قه ناکا، له هه‌موو کتێبه‌که‌دا ناوی شار سلێمانی به 'السلیمانیه' هاتووه که ووشه‌یه‌کی عه‌ره‌بیه‌و ده‌بوو نوسه‌ران و ڕۆشنبیرانی کورد به‌کاری نه‌هێنن، که‌سه‌یری سه‌رچاوه ئینگلیزیه‌کانی سه‌ده‌ی 18 و 19 ده‌که‌ی هه‌مووی به کوردی ناوه‌که تۆمارکراوه که به 'سلێمانی' ناوی ده‌به‌ن.
ئه‌م ناوه به ئاشکرا ناوێکی ته‌عریب کراوه که‌چی هه‌ندێ له ڕۆشنبیره گه‌مژه‌کانی ئێمه‌پێی نازانن، ئه‌م جۆره هه‌وڵدانی گۆڕینی ناوی شوێنی کوردوستان و خه‌ڵک هه‌وڵێکی فاشیستی که‌مالیستی و ڕهزاشاو سه‌ددامی یه هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌وه.
بێگومان له خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر به‌رهه‌مێکی نوسیندا هه‌ردولایه‌نی ڕه‌خنه‌و پیاهه‌ڵدان هه‌یه، هیچ به‌رهه مێکی نوسین نیه بێ ڕه‌خنه هه‌تا نوسراوه ئاینیه‌کانیش بێ ڕه‌خنه نین، نوسه‌ره‌که خۆی کارمه‌ندێکی سوپایی بووه له داموده‌زگای به‌ریتانیادا، چونکه عه‌قڵیه‌تی / مێناتاڵێتی داموده‌زگای حکومی و عه‌سکه‌ری به‌ریتانی هه‌تا ئێستاش کارتێکردنی خه‌یاڵ و پڵاوی ئیمپراتۆری به‌ریتانی و سه‌رده‌می شاژنی ڤیکتۆریایه، هه‌ر وه‌ک خۆم له‌ناویانا بۆ نزیکه‌ی 10 ساڵ کارم کردووه و ئاگادارم.
ئه‌م لێکۆڵینه‌وه کارێکی زۆر چاکه هه‌رچه‌ند ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی به ئاسانی لێ ده‌گیرێ، به‌لام ئه‌م نوسه‌ره وه‌ک نوسه‌رێکی سه‌رده‌می و ڕۆژئاوایی کارێکی زۆر چاکی کردووه و باسی هۆی دواکه‌وتوویی و ژێرده‌سته‌یی میلله‌تی کورد به ڕوونی ده‌کا بێ ئه‌وه‌ی غه‌می بێ هیچ لایه‌نێکی حیزبی سیاسی یا که‌سایه‌تی میلیشیایی و خێڵه‌کی لێی زویر و دڵ ته‌نگ بێ .
باسی هه‌ر 4 پارچه‌که ده‌کاو هۆی سه‌ره‌کی خێڵه‌کیه‌تی و نه‌بوونی یه‌کیه‌تی و نه‌خوێنده‌واری و نه‌زانی و به‌کارهێنانی ئاین بۆ مه‌به‌ستی به‌رژه‌وه‌ندی داگیرکه‌ری وخۆپه‌رستی دزی و گه‌نده‌ڵی و تالان کردن و نه‌بوونی په‌یوه‌ندی سیاسی و ڕۆشنبیری له‌نێوان هه‌ر 4 پارچه‌که‌دا، و نه‌بوونی هیچ چه‌ترێکی ڕۆشن بیری زانیاری و که ههمووزانیارو سیاسیه‌کانی شۆڕشه‌کانی کورد کۆبکاته‌وه.
وه‌ک مایکڵ مهکدهواڵ هۆی سه‌ره‌کی کارتێکردنی ژیانی خێڵه‌کیه‌تی فارس و عه‌ره‌ب و تورک له‌هه‌مان کاتدا باس ناکا که هه‌موو خێڵه کی بوون و به‌هه‌مان شێوه‌ی فیوداڵ / دۆژمنایه‌تی به‌غیلی و تالانکاری ژیاون و به‌رده‌وام به‌کارهێنراون له‌لایه‌ن خه‌لکان و ده‌سه‌لاتداری له خۆیان به دهسهلاتتر وه‌ک ئه‌وروپای ڕۆژئاوا‌و ڕوسیا‌و له کۆنا ڕۆمانه‌کان. به‌لام بۆ نیشاندانی ده‌وری کورد له نه‌بوونی یه‌کیه‌تی یه‌کی وا که هه‌موو میلله‌تان و ولاتانی جیهان وا لێ بکه‌ن پشتگیریان بکا بۆمه‌به‌ستی بوون به ده‌وله‌تێکی سه‌ربه‌خۆ، وه‌ک له هاتنی مه‌ندوبی به‌ریتانی بۆ سلێمانی بۆ لای شێخ مه‌حمودی نه‌مر، 60 سه‌رخێڵ دێن و هه‌موو خۆیان به‌سه‌رۆک و مه‌ندوبی کورد داده‌نێن، ئه‌م هه‌موو سه‌رۆکانه مه‌ندوبی به‌ریتانای سه‌رسام ده‌کاو هه‌ر له‌وێدا بۆی ده‌رده‌که‌وێت، ئه‌م میلله‌ته یه‌ک نین. یه‌کبوونیان ئاسان نیه به جۆرێک که هیچ زل هێزێک کۆمه‌کی له بوونێکی سه‌ربه‌خۆ یان بکا.
له‌باسی شێخ عوبه‌یدوللای شه‌مزینی شۆڕشی 1880 دا باس ده‌کاو لۆمه‌ی ده‌کا بۆ ئه‌وه‌ی دژایه‌تی ڕاسته‌وخۆی سوڵتانی عوسمانی نه‌کردووه، به‌هه‌ڵه‌ی داده‌نێ، له‌سه‌رده‌مێکدا که عوسمانیه‌کان ئاینی ئیسلامیان به‌کارهێنا بۆ ده‌ست به‌سه‌راگرتنی سامان و به‌رهه‌می هه‌موو وولاته‌کان و میلله‌تانی ژێرده‌ستیان، جێی باوه‌ڕ نیه که شێخ عوبه‌یدوللا بیتوانیایه به ئاشکرا دژایه‌تی ده‌سه‌لاتداری عوسمانیه‌کان بکا، چونکه چه‌ندین له لایه‌نه ئاینیه‌کانیان ئه‌ڵقه له گوێی عوسمانیه‌کان بوون وه‌ک نه‌قشبه‌ندی و قادری چه‌ندین له پێشه‌وا ئاینیه‌کان وسهرخێڵه ناسراوه‌کانی هه‌موو کورودستان، بێ گومان شێخ عوبه‌یدوللا لایه‌نی دژایه‌تی شیعه‌و سوننه‌ی به‌کارهێنا، ئه‌مه یه‌کێک له هه‌ڵه‌کانی بوو، هه‌روه‌ک له مێژوودا ئاشکرایه که هه‌میشه ئاین به‌کارهێنراوه بۆ داپۆشینی ویسته شاراوه‌کانی ته‌ماحی تالانکردن و داگیرکه‌ری، یاسای ڕاستی یه‌کسانی ئاینی هه‌رگیز به‌ته‌واوی نه‌سه‌پێنراوه، چوونکه زۆربه‌ی ده‌سه‌لاتداره ئاینیه‌کان خۆیان دز و تالانکهرو درۆزن بوون.
باسی ده‌وری سمایل خانی سمکۆ ده‌کاو ئه‌ویش وه‌ک گه‌نده‌ڵێکی مێژوویی ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی خێڵه‌کیه‌تی خۆی مه‌به‌ست بوو وه‌ک زۆر له سه‌رکرده‌کانی تری خێڵه‌کی تر له مێژوودا، هه‌میشه ئاماده‌بوون بۆ پارێزگاری ده‌سه‌لاتی خۆیان ملی چه‌ندین له سه‌رکرده‌کانی تری کورد بشکێنن و وه‌ک جارێک ئه‌م سمایل خانه عه‌بدول سه‌لام به‌رزانی ده‌گرێ و ڕێک ده‌یداته ده‌ست عوسمانیه‌کان و عیدامی ده‌که‌ن، چه‌ندین جار له گه‌ڵ ڕوسیا‌و به‌ریتانیا و لایه‌نه‌کانی دژایه‌تی ناوچهکانا په‌یوه‌ند بووه بۆ لێدانی چه‌ندین له خێڵه کورده‌کانی دوژمنانی به کۆمه‌ڵ گه‌وره‌و بچووکی قه‌سابی کردوون. له هه‌مان کاتدا فارسه‌کان به‌هه‌مان شێوه خێڵه‌کانی به‌ختیاری و قاجار و چه‌ندین تر پێکه‌وه نه‌بوون و یه‌کیه‌تیان نه‌بووه، وولاتی فارسه‌کان پێش ئه‌وه‌ی ڕه‌زا شا ناوی بنێ ئێران هه‌ر ووڵات نه‌بوون، هه‌مان شێوه‌ی خێڵه‌کیه‌تی وه‌ک به‌ره‌ڵڵایی کوردیان هه‌بوو، و له‌و ماوه‌دا فرسه‌تێکی چاک بوو بۆ کورد گه‌ر یه‌ک بوونایه‌و وازیان له ڕقه‌به‌رایه‌تی خێڵکهیهتی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی خۆیان بهێنایه ده‌کرا شتێک بۆخۆیان پێک بێنن، به‌لام به‌هه‌مان شێوه له‌وێشدا نه‌خوێنده‌واری و نه‌زانی و گه‌نده‌لی هه‌وڵی دزی و تالانکردن و به‌کارهێنانی ئاماری سه‌ره‌کی دواکه‌وتن که ئاین بوو به‌رده‌وام به‌کارده‌هێنرا له بۆمه‌به‌ستی داگیرکه‌ری و ههڵخهلهتانی کۆمه‌ڵگای کورد که تائێستاش به هه‌مان شیوه یا که‌مێک جیاوازتر به‌کار ده‌هێنرێ.
هه‌روه‌ها باسی ئهردهلانیهکان ده‌کاو وه‌ک نموونه‌یه‌ک که ههردهسهلاتدارێکێ کوردی له ناوچه‌که‌دا دروست بووبێ به پشتیوانی لایه‌نێکی ده‌سه‌لاتداری زل هێزی ناوچه‌که بووه و ئهردهلانیهکان به پشتیوانی فارسه‌کان دروست بوون، هه‌ر وه‌ک کۆماری مه‌هاباد ستالینی ڕوسیا بۆ مه‌به‌ستی ته‌ماح له نه‌وتی ئێران ڕوسیا دروستی کرد و وازی لێ نه‌هێنا هه‌تا ده‌سه‌لاتداری فارسی ئێران ملی دا و به‌شی نه‌وتی له سامانی نه‌وتی ئێران‌دا دابین کرد، ستالینی ڕوسیای ڕازی کرد ئینجا ئه‌ویش پشتگیری کۆماری مه‌هابادی دوایی پێ هێنا.
وه‌ک له‌م کتێبه‌ی مایکڵ مهکداواڵدا باسی سه‌رکه‌وتنی شه‌ڕی ئاوهباریک ناکاو باسی خسنتهخوارهوهی 5 فڕۆکه‌ی ئینگلیز ناکا له لایه‌ن مه‌حمود خانی دزڵی یه‌وه، له‌وانه‌یه به‌لای ئه‌م به‌ڕێزه‌وه ئه‌و جۆر نیمچه سه‌رکه‌وتنانه جێی سه‌رنجی سیاسی نه‌بن و شایه‌نی باس نه‌به‌ن گه‌ر به‌راورد بکرێن له‌گه‌ل مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی دروست بوونی بوونێکی سیاسی کورد که له ناوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تیدا و به یاسای نێوده‌وله‌تی بناسرێ.
له‌باسی شێخ مه‌حمودی حه‌فید دا ده‌ڵێت: شێخ ده‌یویست خۆی به‌سه‌رۆکی هه‌موو کورد دانێ، به‌لام کۆمه‌کی جافه‌کانی شاره‌زوور و هه‌ڵه‌بجه‌و شێخه‌کانی ته‌وێڵه‌و بیاره و گه‌رمیان و کفری و که‌رکوک که نزیکترین ناوچه‌ن له داموده‌زگای شێخه‌وه له گه‌ڵیا نه‌بوون ئیتر ناوچه‌ی سه‌روی کوردوستان و ڕۆژئاوا‌و ڕۆژهه‌ڵات چۆن له‌گه‌ڵیا ده‌بن؟ چونکه هه‌موو وه‌زیر و گزیره‌کانی خزم و که‌س و کاری خۆی بوون، به شێوه‌یه‌کی پارۆکیالی خێڵه‌کی و بواری به‌شداری خه‌ڵکی ناوچه‌کانی تری نه‌دا، بۆنموونه هه‌موو ناوچه‌ی عه‌ربه‌تی دابوو به شێخ له‌تیف و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه یه‌که‌م ڕاپه‌ڕین دژی خاوه‌ن موڵک له ناوچه‌که‌دا له عه‌ربه‌ت له‌دژی ئه‌م گه‌نده‌لی یه له باشوری کوردستان ڕویدا، وه‌ک باس ده‌کاو ده‌ڵێت: ' بۆ حکومه‌تی به‌ریتانیا ئه‌م شێخه شایسته‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌موو کوردی نه‌بوو و کۆمه‌کی هه‌موو کورد یا زۆرینه‌ی کوردی نه‌بوو.' (ئه‌م باسانه‌ی وه‌ده‌ست هێناوه له ده‌زگای تۆمارکردنی ڕوداوه‌کانی حکومه‌تی به‌ریتانی / پابلیک ڕێکۆرد ئۆفیس)
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو مه‌یجر سووهن ڕقی له شێخ بوو، چونکه هه‌ندێ له داموده‌زگای گه‌نده‌ڵ بوون، لێره‌دا جیاوازی نوسینه‌کانی خۆمان و ده‌ره‌وه ده‌رده‌که‌وێت: خواڵێ خۆش بوو به‌ڕێز حه‌مه ڕه‌سوڵ هاوار له کتێبه‌که‌یدا له‌سه‌ر شۆڕشی شێخ مه‌حمود به‌هیچ جۆرێ ڕه‌خنه‌ی لێ ناگرێ و هه‌ر به شان و باڵیدا هه‌ڵ ده‌دا ده‌ست نیشانی سه‌رکه‌وتنی مه‌زنی له شه‌ڕی ئاوهباریکدا ده‌کا و باسی ئه‌وه ده‌کا که ئه‌و سه‌رکه‌وتنه هۆی سه‌ره‌کی ئه‌وه بوو، کامپینه‌که / شه‌ڕه‌که به‌پێی ئامۆژگاری نوسه‌ری کورد موحه‌مه‌د ئه‌مین زه‌کی به‌گ که پێی ووتبوو شێخ خۆت له خێڵه‌کی چڵپوو چلێس خۆر لاده‌و به‌گه‌نجی شاری سلێمانی ئه‌م شه‌ڕه بکه‌و هۆی سه‌ره‌کی سه‌رکه‌وتنی ئه‌وه بوو، که دیاره زۆر ڕاست و دروست بوو، به‌لام هه‌ر وه‌ک لایه‌نی خێڵه‌کیه‌تی له به‌رهه‌می چه‌ندین له نوسهرهکانمانا دیاره که ده‌بێ هه‌ندێ جار لایه‌نێک بگرن خۆیان بپارێزن له ڕه‌خنه گرتن، چونکه له کۆمه‌ڵگای خێڵه‌کیدا ڕه‌خنه گرتن ده‌س درێژیه و خه‌ڵک نه‌فه‌سی ته‌سکه‌و دڵ گران ده‌بن به هه‌ڵماڵینی چارشێو له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و بێ ئاگایی و نه‌زانی هه‌ندێ لهوکهسایهتی و سه‌رکردانه.
له‌باره‌ی کوردستانی ڕۆژئاواوه، وا دیاره کورد هه‌تا سه‌ره‌تای شه‌سته‌کانا به‌شداربوون له حکومه‌تی سوریادا، به‌لام به‌هاتنی جه‌مال عه‌بدول الناسر گه‌ر بمایه که‌مال ئه‌تا تورکێکی عه‌ره‌ب بوو، که له په‌لاماری به‌ریتانیاو فه‌ره‌نسا بۆ سه‌ر میسر له ساڵی 956 1ی شه‌ڕی سوێسدا کردیان به پاڵه‌وانی ڕه‌گه‌زپه‌رستی عه‌ره‌ب، به‌لام هه‌مووی دۆر بوو (بۆئه‌م باسه له‌نوسراوێکی تردا به‌هیواین باسی که‌ین) هه‌تا هه‌ندێ له چه‌په‌کانی خۆمان له کاتێکدا مرد تازێ باربوون و بۆی ده‌گریان، هه‌روه‌ک به‌هه‌مان شێوه بۆ مردنی ماوی دیکتاتۆرو درۆزن ده‌گریان، به هاتنی ڕژێمی به‌عسی ڕه‌گه‌زپه‌رستی عه‌ره‌ب وه‌زعی کورده‌کانی سوریا وجهزیرهش شلۆق بوو به‌هۆی هه‌ولدانی یه‌کیه‌تی سوریا و میسر وخوێندن و ڕۆشن بیری میدیای کوردی قه‌ده‌غه‌کرا و له‌وێش ده‌سکرا به ته‌عریب کردن، به‌ڵام له دڕندهیهتیدا هێشتا تا ئێستا هیچ ڕژێمێک نه‌گه‌شتووه‌ته دڕنده‌یه‌تی ڕژێمی تورکی فاشی. له کوردوستانی سوریاش به‌هه‌مان شێوه‌ی خێڵه‌کیه‌تی له‌باتی دوو یا سێ حیزب زیاتر له 15 حیزب دروست بوون.
خێڵه‌کیه‌تی هه‌تا له ڕۆژئاوادا هه‌یه، نه‌ک به شێوه‌ی سه‌ده‌ی 17 و 18 ی لای ئێمه، به‌ڵکو به‌شێوه‌ی لایه‌نگیری سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری و هه‌ندێ جار به‌شێوه‌یه‌کی زیره‌کانه‌تر، بۆ نموونه کۆمه‌کی تیپه‌کانی وه‌رزشی فوتبوۆڵ شێوه‌یه‌کی نوێیه له خێڵه‌کیه‌تی که هه‌ندێ جار به ئاشکرا تاوان و کوشتاری تیا ده‌کرێ و له‌به‌ر ئه‌وه به یاسای شارستانی پێشکه‌وتنی ته‌کنۆلۆجی هه‌وڵ ده‌ده‌ن کۆنترۆڵی که‌ن و ڕێگری بۆ دانێن، کێشه‌ی ڕه‌گه‌ز په‌رستی به‌رده‌وام وه‌ک شێوه‌یه‌کی خێڵه‌کیه‌تی له بواریکی فروانتردا هه‌ر به‌رده‌وامه‌و جیهانی شارستانی له ههوڵدانان بۆ له‌نێوبردنی. هه‌تا له ناو سیاسیه‌کانی سه‌رده‌مدا هه‌یه، بۆنموونه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی ده‌زگای فاینانسی / بانقی گشتی یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا، که کارمه‌ندێکیان ده‌ویست و گۆردن براون سه‌ره‌ک وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا ویستی خۆی تهرخانکا بۆ هه‌ڵبژاردن به‌لام حکومه‌تی نوێی محافزین / کۆنسێرفهتیڤ ڕازی نه‌بوو، خانمی کریستین لیگاردی فه‌ره‌نسی هه‌ڵبژێردار، ئه‌م دژایه‌تیه هه‌رچه‌ند دژایه‌تیه‌کی سیاسی بوو، به‌لام وه‌ک جۆرێکه له دژایه‌تی که به‌رده‌وام له ڕۆژنامه‌کاندا به‌شێوه‌ی ڕه‌خنه‌لێگرتنی خێڵه‌کیه‌تی باس ده‌کرا.
هه‌رجۆره خۆجیاکردنهوهیهک، هۆکارێکی پێش بڕکیی هه‌یه‌و په‌یوه‌نده به به‌رژه‌وه‌ندی تاک و کۆمه‌ڵ و ووڵات به‌هێز بوون وهه‌وڵدان بۆ مانه‌وه، به‌لام جیاوازیه‌که لێرده‌دایه که گه‌شته ڕاده‌ی دژایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی وولات هه‌موو لایه‌نه خێڵه‌کیه‌کانی دژایه‌تی کۆمه‌کی یه‌کتر ده‌که‌ن و پشتی یه‌کتر ده‌گرن ئیتر ئه‌مه ' باند واگهنه یاننا' کێشه‌یه‌ک نیه، گرنگ ئه‌وه‌یه به‌رژه‌وه‌ندی بوونینا پێکه‌وه به‌هێز نیشانده‌ن بۆ پارێزگری به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ت و وولاتیان که‌ده‌بێ له‌پێش هه‌موو جۆره به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی خێڵه‌کی و تایبه‌ته‌وه بێ.
له ناو میلله‌تی کوردا زۆرمان باسی خراپی لایه‌نی خێڵه‌کیه‌تی ده‌که‌ین، که‌چی خۆمان خێڵه‌کین، چونکه به‌ڕه‌خنه په‌ست و دڵگران ده‌بین، هه‌ر ده‌مانه‌وێت زۆربێ و بۆر بی، نوسه‌رانمان زۆربه‌ی به شێوازی خێڵه‌کی خۆیان ده‌ناسێنن به خوێنه‌ر، نوسه‌ر گه‌ر خێڵه‌کی نیه ناوی دێ و شار‌و خێلی بۆچیه که دهیلکێنێ به ناویه‌وه؟ یا باسی کێشه‌ی مێژوویی نێوان خێڵه‌کان که باسێکی به‌که‌ڵک نیه بۆ نه‌وه‌ی نوێ.
له کتێبه‌که‌ی ئه‌م نوسه‌ره‌دا باسی لایه‌نه جیاوازه‌کان و حیزبه سیاسیه‌کانی هه‌ر 4 پارچه ده‌کا و به بۆچونی ئه‌م نوسه‌ره په‌که‌که داده‌نێ به‌یه‌که‌م پێشه‌وای شۆڕشی ڕزگاری چونکه هه‌میشه دژ خێڵه‌کیه‌تی بووه و چه‌ندین سهرخێڵێان له‌ناوبردووه، له‌لایه‌نی چه‌په‌وه سیاسه‌تی خستووته کار، کۆمه‌کی سه‌ره‌کی په‌که‌که له‌لایه‌ن خه‌ڵکانی کوردی ئه‌وروپا کاریگه‌ری له ئه‌روپادا و ده‌ستکه‌وته‌کانیان زیاتر ده‌ستنیشان ده‌کا زۆر زیاتر له حیزبه‌کانی تر، هه‌رچه‌ند بۆچوونه‌کانی زۆر ڕاستن، به‌لام عه‌قڵیه‌تی په‌که‌که‌ش خێڵه‌کیه چونکه میلله‌ت خێڵه‌کیه، چونکه جه‌خت ناخه‌نه سه‌ر کاری ڕۆشن بیری و زانیاری و زۆربه‌ی براده‌رانی باکورو و ئه‌مانه‌ی ئه‌م ماوه‌ی دوایییه‌ی باشوریش که هاتوون بۆ ئه‌وروپا له ئه‌وروپا زمانی ئه‌م وولاتانه فێر نابن ڕوناکه‌نه لایه‌نی زانیاری و خۆڕۆشنبیرکردن بۆ ڕێکخستن وکۆکردنه‌وه‌ی کۆمه‌کی میلله‌تانی ئه‌وروپا بۆ کورد، یا بۆ به‌رهه‌م هێنانی کادیری ئابووری و سیاسی وبازرگانی و هونه‌ری و وه‌رزشی وجیهانی له‌چه‌ندین بواری ژیانی شارستانیدا.
ڕواڵه‌تی خێڵه‌کیه‌تی په‌که‌که‌و زۆربه‌ی حیزبه‌کانی تر، که هه‌رکه‌س له‌گه‌ڵیان نه‌بێ هه‌رجۆره خزمه‌تێک بکا پشت گوێی ده‌خه‌ن چونکه له‌په‌که‌که وایه ده‌بێ هه‌موو بڕۆین به‌ره‌و شاخ، که ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌کی ئاشکرایه که دژ به تورکیای نۆکه‌ری ناتۆ به چه‌کی سوکه‌وه شهڕلهدژ ناتۆ بکه‌ین، هه‌روه‌ک حیزبه‌کانی خۆمان له ڕابوردودا وا بوون وا ئیشهالله خه‌ریکه بگۆڕێن. وه‌ک خۆم له ساڵی 1997دا له ماراسۆنی له‌نده‌ندا ئاڵای په‌که‌که‌م خسته سه‌ر ته‌له‌فزیۆنی هه‌موو ئه‌وروپا که 'یورۆ سپۆرته' به براده‌رانی باکورم ووت ده‌وه‌رن کاری وا بکه‌ین، مه‌سیره‌ی لاکۆڵان که‌لکی چیه که ئێوه جارجار ده‌یکه‌ن؟
هه‌رچه‌ند ئه‌م نوسه‌ره له‌پێش په‌که‌که‌دا پارتی دیموکراتی کوردستانی با شوور ودیموکراتی ئێران به پێشه‌وا داده‌نێ به‌لام په‌که‌که‌یه کۆمه‌کیان جیهانی تره و زیاتر له نێوه‌ندی سیاسی و ڕۆشنبیری ئه‌وروپادا ناسراون. به‌لام له‌ساڵی 1925 ه‌وه تورکیای که‌مالی فاشی ئه‌نفال و قه‌لاچۆی کورد ده‌کا، ئه‌ی کوا هه‌وڵی ناساندنی ئه‌م قه‌لاچۆکردنه به جیهانی شارستانی بۆ ئه‌وه‌ی تورکیا تاوانبار کرێ و تاوانه‌کانیان بخرێته به‌رده‌م دادگای مرۆڤایه‌تی جیهانی له شاری هه‌یگ له هۆڵه‌ندا، هه‌ر وه‌ک جێنۆسایدی ئه‌رمه‌نیه‌کان له کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیدا ناسراوه جێنۆسایدی به‌رده‌وامی کوردی باکوریش به جیهان بناسێنرێت؟
کامپه‌ینی له‌ناوبردنی ئه‌رمه‌نیه‌کان که حکومه‌تی که‌مال ئه‌تا تورکی فاشی به تورک و کورده‌وه کردی له‌ساڵی 1895 و ساڵی 1915 چۆن بووه به له‌که‌یه‌کی شه‌رمه‌زاری بۆ ڕژێمه‌کانی یه‌ک له دوای یه‌کی تورکی فاشی، هه‌رواش بووه ته هۆی ئیهمالکردنی کورد له لایه‌ن ئه‌وروپای ڕۆژئاواوه، چونکه فاشی تورک توانی به ئاره‌زوی خۆیان کورد به‌کاربێنن له قه‌لاچۆکردن و له نێوبردن و ئه‌نفالکردنی نزیکه‌ی یه‌ک ملیۆن خه‌ڵکی ئه‌رمه‌نی، چونکه ئه‌رمه‌نیه‌کان هه‌ر وه‌ک کورد ده‌یانویست وولاتی سه‌ربه‌خۆی خۆیان هه‌بێت و جیابنه‌وه له ڕژێمی فاشی تورکی. لێره‌دا ده‌بی بڵێین، ئایا سه‌رکرده ئاینیه‌کان وسیاسیه‌کان و نوسه‌ران و ڕۆشن بیرانی کورد خه‌وتبوون که نه‌فره‌ت له‌کاری تاوانباری تورکه‌کان و کوردهجاشهکانی که‌مال ئه‌تا تورک بکه‌ن؟ ئایا ئه‌وه فرسه‌تێک نه‌بوو که بچن یا هه‌وڵ بده‌ن بۆ کۆمه‌کی ئه‌رمه‌نیه‌کان، هیچ نه‌بی وه‌ک هه‌وڵدانێک بۆ نیشاندانی هه‌ڵوێستی مرۆڤایه‌تیان، هه‌تا له داهاتوودا ئه‌م هه‌ڵوێسته به‌رده‌وام له‌به‌ر چاودا بێ بۆ هه‌موو کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی؟
که‌ی له ئاینی ئیسلام و هیج ئاینێکی تردا ئه‌وه ڕه‌وا بوو، یه‌ک ملیۆن ماڵ و منداڵ و پیرو گه‌نجی ئه‌رمه‌نی سه‌ربڕن چونکه ئیسلام نه‌بوون، یا ئهمادهنهبوون وولاتی خۆیان به‌جێ بێڵن، هه‌ر له پاش ئه‌و کامپه‌ینه فاشیه‌کانی تورک چیان کرد به ئه‌رمه‌نی به‌هه‌مان شێوه کامپه‌ینی ئه‌نفال و قه‌لاچۆی کوردی باکوریان کرد و هه‌تا ئێستا به‌رده‌وام ده‌یکه‌ن.
هه‌روه‌ک له‌و ماوه‌دا که جینۆسایدی کوردی باکور ده‌ستی پێ‌کرد به‌تایبه‌ت له نێوان ساڵی 1925 هه‌تا ساڵی 1965 جارێک سه‌ره‌ک وه‌زیرانی به‌ریتانیا 'ئه‌نتۆنی ئیدن' له په‌یوه‌ندی کردنێکدا له‌گه‌ڵ یه‌کێک له‌ده‌سه‌لاتدارانی ئه‌وروپا باس ده‌کاو ده‌ڵێت:
'زۆر سه‌یره هه‌ر به‌و شێوه و میتۆده‌ی که فاشی تورک جێنۆسایدی ئه‌رمه‌نیه‌کانی به‌کورد کرد، هه‌ر به‌هه‌مان شێوه تورکه‌کان جێنۆسایدی کورد ده‌که‌ن.'
هه‌تا ماوه‌یه‌ک ئه‌م ئه‌رمه‌نیانه ئاماده‌بوون له گه‌ڵ کوردا ده‌وڵه‌تێکی فیدراڵی پێک بینن، له چه‌ندین وولاتانی جیهاندا خه‌لکی ئیسلام و ئاینه‌کانی تر پێکه‌وه به‌شدارن له دروستکردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆدا، ئه‌گه‌ر سه‌رکرده‌کانمان که‌مێ زیره‌ک و سیاسی بوونایه ئه‌ڵبه‌ت له‌گه‌ل ئهرمهنیهکانا ده‌بوون بۆ مه‌به‌ستی وه‌ده‌ستهێنانی کۆمه‌کی ئه‌وروپا نه‌ک قه‌لاچۆکردنیان . .
ناوی مێجهرسۆون وه‌ک به جاسوسی به‌ریتانیا دانراوه چه‌ندین ساڵ له ناو کوردا، به‌لام به‌و ماوه زۆره‌ی که له‌ناو کوردا ژیاوه وا دیاره بووه به‌کورد و غهمخواری کورد بووه‌و ڕقی له داموده‌زگای شێخ بوو له بهرههندێ خێڵه‌کیه‌تی و گه‌نده‌ڵی و نه‌زانی، له‌وه‌ده‌کا کورد براده‌رێکی زۆر غهمخواری هه‌بوو که له‌سه‌ر کورد حکومه‌تی به‌ریتانیا له‌سه‌ر کار ده‌ریانکرد، به‌لام خۆمان پێمان نه‌زانی و ڕێزمان نه‌گرت، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م پیاوه جاسوس بووبێت، کورد چی بوو تا جاسوسی له‌سه‌ربکرێ، ده‌زگای نه‌وه‌وی، نانۆ ته‌کنۆلۆجی، ته‌کنۆلۆجی فه‌زا، یا هه‌ر ئه‌و بۆچوونی ڕق لێ بوونه بۆچوونی ساویلکانه‌ی خانه‌قای بیاره و ته‌وێڵه نیه که له‌و سه‌رده‌مه‌دا زیاتر 100% ئه‌و خه‌ڵکه نه‌خوێنده‌وارو نه‌زان بوون؟ ئه‌گه‌ر ڕاستی باسی ژیانی مه‌یجه‌ر سۆون به‌وجۆره بێ که ئه‌م نوسه‌ره باسی ده‌کا.
بێوه‌ژنه‌که‌ی که له له‌نده‌ن هه‌ندی له براده‌ران دۆزیانه‌وه‌و چوون بۆ لای جلی کوردی سهروکڵاوژنانهی کوردی و چه‌ندین یادگاری کوردستانی نیشان دابوون، وه کاتێک که مرد چل هه‌زار پاوه‌نی به‌شی موڵکی به‌خشی به ده‌زگای خێرخوایی بۆ خه‌لکی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، هیوادارین ئه‌و پاره مابێ له گه‌ڵ فایزی بانقا ئه‌وه نزیکه‌ی 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ڕوویدا بۆ ئه‌وه‌ی به‌کار بهێنرێ بۆ کارێکی خێرخوایی یا ڕۆشنبیری کوردی.
کتێبکه‌ی ده‌یڤد ماکدهواڵ سه‌رچاوه‌یه‌کی زۆر چاکه، له‌وه‌ده‌کا تا ڕاده‌یه‌ک ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سیاسه‌تی به‌ریتانیا نیشاندا، سه‌ره‌ڕای هه‌ندێ که‌موکوڕی ئه‌م کتێبه چه‌ندین جاری تر چاپکراوه و ده‌ستخۆشی لێ ده‌کرێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست