شیعر‌و وه‌رگێران به‌شی 3
Sunday, 01/01/2012, 12:00
2- ولیام بله‌یک
William Blake 1757 1827
ولیام بله‌یک له‌له‌نده‌ن له‌دایک بووه، باوکی وه‌ستای دروستکردنیشتومهک له‌پێست، وه‌ک زین ولغا وجڵهوی ئه‌سپ. له‌ماڵه‌وه دایکیفێری خوێندن و نووسینی کردووه، له‌پاش ئهوهدهستیکرد به‌کاری نووسینی هه‌ڵکه‌ندن لهوێوهدهستی کرد به‌کاری هونه‌ری نه‌خشه کێشان و شیعر نووسین.
گوێی نه‌ئه‌دا به‌هه‌ڵسوکه‌وتی ته‌قلیدی و حه‌زی له‌ئازادی بیروڕاو کاروبیرکردنهوهی نوێ بوو، شیعره‌کانی بهداهێنانهوهههمیشهڕهمزی و حه‌زی به‌تێکه‌ڵ بوونی گیانی و سیحری بوو لهشیعرهکانیا.
له‌منداڵی یهوهلهقوتابخانهی هونه‌ر ی ده‌خوێند، بووبهشاگرت له‌کاری نه‌خش هه‌ڵکه‌ندندا که‌بوو به‌کاری سه‌ره‌کی و هونه‌ری هونه‌رمه‌ندو شاعیر.
به‌رهه‌مه‌کانی بله‌یک وه‌ک: جیروسلهم (قودس) میڵتن، گۆرانیه‌کانی بێ تاوان و بهتهجروبه، ئه‌م کارانه‌ی له‌سه‌رده‌می خۆیدا پشتگوێ خرابوو به‌ڵام ئێستا له‌ڕیزی کارهبهرزهکانی ئه‌و سهردهمهدان.
له‌سه‌رده‌می ژیانیدا سه‌رده‌می شۆڕشی فه‌ره‌نسی سه‌رده‌می نوێی فیکری و خۆی به‌مۆدێرن ده‌زانی و که‌باوه‌ڕی به‌لایه‌نی زانیاری چه‌سپاندن باوه‌ڕی به‌بۆچوونی ماعقولیهت به‌چه‌سپاندنی بینین و ڕاستی ڕووداوه‌کان و گۆڕانه‌کان بوو. ولیام بله‌یک به‌یه‌کێک لهڤیژنهری که‌توانای بینینی داهاتوو هه‌بوو.
وه‌ک پێاوێکی کاسب ده‌ژیا که‌نه‌یتوانی دوکانه‌که‌ی به‌جێ بێڵێ بۆ ئاهه‌نگی ، به‌ساکاری ده‌ژیا، خۆی یه‌کێک بوو له‌نێوان چوارمنداڵدا له‌خێزانه‌که‌یدا، له‌باره‌ی گیروگرفتی نێوان خێزانهوهئهڵێت:
'خراپترین دوژمنی پیاو ئهوهیهکهکێشه له‌ناوماڵ و خێزاندا بێت'
له‌ساڵی 1782 دا خانمی کاپرین بهوچهری ماره‌کرد، ههمیشهبهئاسایی و خاکی ده‌ژیا، له‌ساڵی1827 کۆچی دوایی کرد و له‌گۆڕستانێکی ئاسایی دا نێژرا لهبهنهیڵ فیڵد گۆڕه‌که‌ی هیچ نیشانهنهکراو جیاواز نه‌بوو له‌هی خه‌ڵکانی تر. له‌کاتی ژیانی خۆیدابهرزی و چاکی شیعره‌کانی نه‌ناسرابوون هه‌تا دوای مردنی چونکهزیاتر ناسربوو به‌هونه‌رمه‌ند بۆ ئه وکارههونهریانهی کهدهیکرد له‌هونه‌ری وێنه‌و نهخشهکێشانا، به‌ڵام دوای مردنی ناسرا به‌یه‌کێک له‌چاکترین شاعیرانی ئینگلیز. کارههونهری و شیعره‌کانی بۆ سه‌رده‌مێکی زۆر پێش خۆی بوو له‌به‌ر ئهوهلهسهردهمی خۆیدا ئه وگرنگیهی پێ نه‌ده‌درا چونکهخهڵکوو نوسه‌رانی ئهوسهردهمهبێ ئاگا بوون له‌توانای زۆرچاک و به‌رزی له‌نووسین وناسینی به‌رهه‌می هونه‌ری و شیعره‌کانیا.
ئهمهشیعرهی یهکێکهلهناسراوترین شیعره‌کانی که‌منداڵانی قوتابخانه‌ی سه‌رتایی به‌گۆرانی ده‌یڵێن:
a چاوی پڕله‌ڕق
پڵنگ پڵنگ گڕی شه‌وقی چاوه‌کانت دهبریسكێنهوهلهتاریکی شه‌وا.
چی چاوێکی نهترسبوو که توانی لاشه‌ی مه‌زنت دروست‌کا؟
له‌چه‌ند به‌رزی ئاسمانهوهدهبینرێ بریسکه‌ی گڕی چاوه‌کانت؟
به‌چی باڵی هیواداری، چی ده‌ستێک ده‌وێرێ له ناوبه‌رێ توانای گڕی چاوه‌کانت؟
توانای هوونه‌ری چی بازووێهک ده‌له‌رزێنێ توانای بێ پایانی دڵت؟
کاتێک که‌دڵت لێ ده‌دا، چی توانایه‌کی بێ پایان ده‌بزوێنێ له‌ده‌ست و پێت دا؟
چی چه‌کوش و چی زنجیرێک له‌چی کوره‌ی ئاگرێکدا دروستکراوهمێشکی تۆ؟
چی ده‌زگایه‌ک، چی مشتی به‌هێزی وه‌ستایه‌ک ده‌وێرێ به‌ره‌وڕووی په‌لاماری ترسناکت بێته‌وه!
کاتێک پاڵه‌وانان ڕم و تیره‌کانیان هاوێشت، ئاوی باخچه‌کانی به‌هه‌شتیان دا به‌فرمێسک.
ئایا ئه‌وه‌ی توانای تۆی دروستکرد، بهزهردهخهنهوهسهیری کرد
هه‌رئه‌و به‌رخیشی دروستکرد؟
پڵنگ پڵنگ گڕی شه‌وقی چاوه‌کانت دهبریسكێنهوهلهتاریکی شه‌ودا.
مندالانی قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی ئینگلیز زمان سه‌ره‌تای ئه‌م شیعرهبهم شێوه ده‌ڵێن:
'تایگه‌ر تایگه‌ر بێرنین برایت، ئین زهدارکنێس ئۆف زهنایت'
بله‌یک زۆرجار نه‌خشه‌کێشان و شیعرنووسینی په‌یوه‌ند ده‌کرد به‌یه‌کتره‌وه، بابه‌ته‌کانی زۆر ئاینی و ئه‌فسانه‌یی بوون، له‌یه‌کێک لهپهخشانهکانیا ئه‌ڵێت:
' ئایا نرخی تهجروبهچییه؟ ئایا ده‌گونجێ کڕینی پیاو به‌گۆرانیه‌ک، یا گونجاوهکڕینی عه‌قڵ به‌سه‌ماکردن له‌سه‌رجاده؟ نا ئهوکڕینهبهنرخی ماڵ و خێزانی وههوڵدانییهتی. عه‌قڵ ده‌فرۆشرێت له‌بازاڕی چۆڵا که‌که‌س نایکڕێت و له‌کێڵگه‌ی ڕووتدا کهجوتیار زه‌وی ده‌کێڵێ بۆ نان په‌یداکردن به‌په‌رۆشه‌وه'
ئه‌م نووسراوه‌ی بهشێکهلهنوسراوێک به‌ناوی بیرکردنه‌وه‌ی شه‌و که‌له‌ساڵی 1797 دا بڵاوبووه‌وه. له‌یه‌کێک لهشیعرهئاینی یهکانیا ئه‌ڵێت:
.b ده‌بینیت جیهان لهدهنکێک لما، به‌هه‌شت ده‌بینرێ له‌گوڵێکی ده‌شتا
جیهانی بێ سنوورلهنێو له‌پی ده‌ستدا، ژیانی ههمیشهلهیهک سه‌عاتدا.
3- رودیارد کیپلینگ 1865 1936 Rudyard Kipling
رودیار کیپلین ناسراو به‌شاعیر و ڕۆمان نووس له‌کاتی خۆیدا لهوانهیههاوتای که‌م بووبێ
باوکی جۆن لۆکوود هونه‌رمه‌ندو په‌یکه‌رتاش و نووسه‌ربوو خه‌ڵکی ستافهردشهر له‌ئینگلته‌راو دایکی به‌ناوی جۆزیفین شاعیر بوو.
دووپوری ژنی دوو هونه‌رمه‌ندی ناسراوبوون که‌ناویان ئێدوارد بێرنز جه‌ونز و ئیدوارد پۆینته‌ر، خوشکێکی تری شوی کرد بهئاسنگهرێکی ناسراو به‌ناوی ئه‌لفرێد باڵدوین و کوڕێکیان بوو که‌بوو به‌سه‌ره‌ک وه‌زیرانی به‌ریتانی به‌ناوی ستانلی.
جۆن لۆکوود کیپلینگ که‌باوکی شاعیرهلههندستان کاری ده‌کرد که‌بوو بهپرۆفیسۆری په‌یکه‌رتاشی وبیناسازی له‌کۆلێژی هونه‌ر له‌شاری بۆمبای له‌هندستان رودیاردی کوڕی لهبۆمبای له‌هندستان له‌دایک بوو.
رودیاردی منداڵ که‌چاوی هه‌ڵهێنا بهخۆرهتاوو ڕه‌نگاوڕه‌نگی دیمه‌نه‌کانی ده‌وروپشتی هندستان که‌له‌ته‌مه‌نی سێ ساڵی دا گهڕایهوهبهسهردان بۆئینگلتهرا زۆر گه‌ڕانه‌وه‌که‌ی به‌دڵ نه‌بوو چوونکهئهو نازو نیعمهتو چه‌ندین خزمه‌تکاری هندستانی بهدهوروپشتیا، گهرماوخهوی دوای نیوه‌ڕوان و ده‌نگی چه‌نین باڵنده‌و بۆقی سه‌ردارو ده‌نگی گیانله‌به‌رانی دارستانی شه‌وانی بهلاوهچاکترو خۆشتر بوو.
پاش بیستودووساڵ له‌باره‌ی ئهوبیرهوهریانهوهلهشیعرێکدا ئه‌ڵێت:
.aده‌بێ بگهڕێینهوهبۆلای ده‌رگا بێ ئهڵقهڕێزهکان، بۆ ئه‌و ژیانه‌ی که لهمنداڵیمانا هیچ نه ده‌گۆڕا
بۆ پێی پێخاوس له‌سه‌رزه‌وی سارد‌و ڕه‌شدا، له‌گه‌ڵ بنمیچی به‌رزی ژووره‌کانا که‌به‌رده‌وام
بازرگانی لێ ده‌کرا
بۆئهوگوڵانهی کهشێوهیان وه‌ک بۆقێ و لهولایانهوهدرهوشانهوهی مانگ.
له‌گه‌ڵ قیڕه‌ی بۆقی سهردرهختهکان کهههمووئهوناوهکهڕدهکا
له‌گه‌ڵ ویزه‌ی گه‌ڵای قڵیشاوی دارهمۆزهکان، که‌بوون به‌هاوه‌ڵی قسه‌کردنمان
بۆئێمه یبچکۆلهههتا کاتی خه‌وتنمان.
له م شیعره‌ی سه‌ره‌وه‌دا به‌ئاشکرا خۆزگهدهخوازێ به‌و ژیانهساکارهی منداڵی چونکهلهتهمهنی شه‌ش ساڵی دا باوکی لههندستانهوهناردیهوهبۆ ئینگلته‌را بۆ خوێندن، پاش چه‌ندین ساڵ خۆی له‌سه‌ر ئهوگهرانهوهدهنووسێ له‌نووسراوێکدا له‌باره ی ژیانی خۆیهوهکهلهکاتی گه‌شتنی بهئینگلتهرا کهئاووههوای تاریک و باراناوی خانوهبۆرهکانی به‌نده‌ری تیڵبهری که‌لێی داده‌به‌زن که‌ئه‌ڵێت:
له‌پاش ئهوهزهوی تاریک و ژووری تاریک‌تر که‌پڕبوو له‌سه‌رما.
ئه‌م شیعره‌ی خوارهوهیهکێکهلهشیعرهناسراوهکانی شیعری ئینگلیزی سه‌ده‌ی بیسته‌م:
.b ئه‌گه‌ر
ئه‌گه‌ر ده‌توانیت تۆش وه‌ک ئه‌وانه‌ی ده‌وروپشتت که‌عه‌قڵیان دۆڕان و تۆمهیان
خسته‌ئه‌ستۆی تۆ، تۆش عه‌قڵت له‌ده‌ست نه‌ده‌یت.
گه‌ر ده‌توانیت له‌کاتێکدا که‌س باوه‌ڕی پێت نامێنێت تۆ باوه‌ڕت به‌خۆی بێت.
گه‌ر ده‌توانیت چاوه‌ڕوان بیت و له‌چاوه‌ڕوانی ماندو نه‌بیت.
گه‌ر ده‌توانیت که‌خه‌ڵک بهدرۆوهناوت دینن تۆ درۆنهکهیت، یا که‌ڕقیان لێت ده‌بێت،
تۆڕقت له‌که‌س نه‌بێت.
گهردهتوانیت هه‌رگیز خۆت به‌زانا نه‌زانیت.
ئه‌گه‌ر ده‌توانیت خه وببینیتههرگیز خه‌وبینین نه‌که‌یت بهڕابهرت.
گه‌ر ده‌توانی بیربکه‌یته‌وه، به‌ڵام نه‌یه‌ڵیت بیرکردنهوهئامانجت بێت.
گه‌ر به‌ره‌و ڕووی سه‌رکه‌وتن یا تێ شکان بویته‌وه، بێ جیاوازی هه‌ردوو وه‌کو یه‌ک ببینیت.
گه‌ر ده‌توانیت گوێ له‌و ڕاستیانهبگریت، سه‌غڵه‌ت نه‌بیت که‌خه‌ڵکی بێ ویژدان
به‌ده‌م تۆوهکردویانهبهدرۆو بوختان بۆههڵخهڵهتانی بێ مێشکان.
ئه‌گه‌ر له‌به‌رچاوتا ئه وکارانه‌ی کهژیانت بۆیان ته‌رخان کرد ووردوخاش بوون،
یا هه‌موو دهستهاتهکانت له‌به‌رده‌متا کهڵهکهکهن و له‌به‌رچاوتا له‌ناوچێ و سووتا
نه‌توانیت بیانپارێزی.
هه‌روه‌ک چۆن لهسهرهتاوهوهدهستت هێنان سه‌رله‌نوێ ده‌ست که‌یته‌وه به‌دروستکردنیان
هه‌ر بهوئامارانهی له‌سه‌ره‌تاوه به‌کارت هێنان، چی تر ههرگیزنهکهیت باسی له نێو چونیان .
گهردهتوانی به‌هێزی دڵ وبازوو دلێرانهپاش ئه‌وه‌ی دهستهاتهکانت له‌ده‌ست چوون
لهکارکردناببیت به‌رده‌وام
کاتێک هیچ بهدهستهوهنهما بقیڕێنیت بهسهرئهوانهی که‌چاوه‌ڕوانی تێ شکانت بوون و بڵێیت:
چاوه‌ڕێکه‌ن!
گه‌ربتوانی بدوێیت له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵی قه‌ڵه‌باڵغی خه‌ڵکا به‌تواناوه،
له‌خۆت نه‌گۆڕێیت له‌کاتێکا شان به‌شانی پادشا ده‌ڕۆیت به‌ڕێوه.
لهكاتێکدا نهخۆشهویست و نه‌دوژمن ناتوانن ئازارت بده‌ن،
له‌کاتێکدا هه‌مووکه‌س ده‌یانه‌وێت هاوه‌ڵیت که‌ن، خۆت له‌که‌س به‌زیاتر نه‌زانیت.
ئه‌گه‌ر بتوانیت ماوه‌ی یه‌ک ده‌قیقه‌ی تۆڵه‌و ڕقت که‌توانای لێ بووردنت نامێنێت
پڕکه‌یت له‌شه‌ست چرکهڕاکردن ولهتۆڵهسهندنهوهڕاکهیت،
زه‌وی و هه‌رچی مڵكی تیایهمڵکی تۆیه، له‌وه‌ش زیاترئێستا تۆ پێاویت کوڕی من!
له‌یه‌کێک له‌سه‌فه‌ره‌کانی ساڵه‌کانی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مدا ئه‌م شیعرهدهنووسێ
.cگۆرانیه‌ک له‌گه‌ڵ ڕهشهباوشهپۆلی ده‌ریا
1914 1918
زۆر چاک بێگوومانبهئێستا ئێمه‌وه‌ک لهبهرهوڕووی ده‌ریادا ده‌جه‌نگین،
له‌گه‌ڵ ڕه‌شه‌باو شه‌پۆلی به‌رزدا ئه‌مشه‌و یاریمان له‌گه‌ڵ ده‌کا.
له‌ڕووی توانای ڕه‌شه‌با دا له‌مه‌ترسی دا که‌شتییه‌که‌مان ده‌گێڕین.
وا به‌ره‌وڕوی مه‌ترسی چاره‌نووس، چۆن وا دێت له‌کاتی دڵ ته‌نگی،
هه‌رواش له‌کاتی سه‌رکه‌وتن.
یاریهکهزیاترهله تواناییاریچی، که‌شتیه‌که‌ش به‌تواناتر لهدهریاوانهکان!
له‌ته‌م ده‌رچووین به‌ره‌و تاریکایی، کهبریسکهی دانه‌کانی شانه‌ی شه‌پۆل
دهخولێنهوهبهرهوڕوومان، ئاوا به‌بێ گوێدان ئاوی ده‌ریا کاری واده‌کا.
وه‌ک گیانی تیابێ، بهپهلهدههات به‌ره‌وڕوومان
هه‌روه‌ک بۆ زاڵ بوون به‌سه‌رمانا نوقمکا له‌ئاوی سه‌وزا ئاڵای که‌شتیمان
ئاوابهردهوام ده‌ببینین مه‌ترسی چاره‌نووس.
بێ گوومانین شه‌پۆل و ڕه‌شه‌با توانای زۆر زیاتریان ههیهبۆلێدانمان،
ئێمه ده‌بێ ههمیشهچاودێر بین هه‌روه‌ک توانای که‌شتیه‌که‌مان.
له‌به‌ره‌نگاری شه‌پۆله‌کاندا کهبهکۆمهڵ و به‌رده‌وام ده‌نگیان دێت وه‌ک گۆرانی ووتن.
له‌ڕووی مه‌ترسی چاره‌نووس بیینین چۆن وا شه‌پۆله‌کان گهشتنهسهر که‌شتی
کهدارو ته‌خته‌ی شکان و قڵیشان، به‌ڵام هه‌رچۆن بێت ناگه‌ڕێینه‌وه
وازناهێنین له‌هه‌وڵدان.
ئاوا له‌نێوان شه‌یتان و ده‌ریای قوڵدا هه‌تا بۆقێی سه‌رکه‌وتن لێ ده‌دا.
بابهخێرهاتنی کاتکا مه‌ترسی چاره‌نووس چۆن وائاشکرابوو به‌ڕوونی.
به‌ڵام کات و شوێن ده‌گات بهوسهعاتهی کهکۆڵ ناده‌ی بۆئه‌وه‌ی بژیت
تا وامان لێ ده‌کا هه‌موو پێکه‌وه به‌ره‌وڕووی مه‌ترسی چاره‌نووس ده‌بینه‌وه
ئاوا ده‌رده‌که‌وێت له‌کاتی ته‌نگانه‌دا ڕاده‌ی هه‌وڵدان و به‌ره‌نگاری.
یاریهکهزیاتره لهتواناییاریچی، که‌شتیه‌که‌ش
به‌تواناتر لهدهریاوانهکان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست