حیزبه کوردیه‌کانی ئێمه حیزب نین کۆمه‌ڵه میلیشیای چه‌کدارن - به‌شی شه‌شه‌م
Sunday, 12/06/2011, 12:00
له سه‌ره‌تای ڕژێمی جمهوری و شۆڕشی ئه‌یلوله وه هه‌ندێ له ڕووداوه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌م له بیره که له سه‌ره‌تاوه هه‌ندێ ئازادی کاری ڕێکخراوه سیاسیه‌کان درا. هه‌ندێ ڕێکخراوی گه‌نجان و قوتابیان پێک هێنران وه‌ک نیمچه دیموکراسیه‌ک هیواداربووین به وه‌ده‌ست هێنان دیموکراسی و به‌جێ هێنانی مافی مرۆڤ. ڕێکخراوه‌کانی پارتی و حیزبی شیوعی باسی ئازادی کاری سیاسی ده‌کراو، وه‌ده‌ست هێنانی ئه‌وتۆنۆمی. له باسی وه‌ده‌ست هێنانی مافی سه‌ربه‌خۆیی کورد و چالاکی کورده‌واری دا حیزبی شیوعی یه‌که‌م کۆمه‌ڵی سیاسی بوون که دژایه‌تی باسی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی کوردیان ده‌کرد، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هێشتا باسی شۆڕشی چه‌کداری نه‌بوو له ئارادا، ئه‌وان دژایه‌تی باسی نیشتمان په‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی کوردوستانیان ده‌کرد. باسی فه‌لسفه‌ی مارکسی لینینی و ئومه‌میه‌ت و دیکتاتۆری پرۆلیتاریا، که ده‌بێ کرێکار و ڕه‌نجده‌ران و چه‌وساوه به‌شداری فه‌رمانڕه‌وی ووڵات بن و باسی برایه‌تی کورد‌و عه‌ره‌ب ده‌کرا. چه‌په‌کان و حیزبی شیوعی ئه‌وه‌نده بێ ئاگا‌و گێل بوون، نه‌یانده‌زانی ئه‌و ئاڵایه زه‌قترین درۆیه وبرایه‌تی کورد‌و عه‌ره‌ب و یه‌کیه‌تی سۆفیه‌ت وه‌ک ئیمپراتۆری میلله‌تانی چه‌وساوه هه‌مووی درۆ بوو، به زۆر کۆمه‌ڵێک له ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا داگیرکرابوون و به‌رووبومی ووڵاتیان له لایه‌ن ڕووسیاوه فه‌رهود ده‌کراو دیکتاتۆری پرۆلیتاریا له بنه‌ڕه‌تا به‌جێ نه‌هێنرا هه‌تا له زه‌مانی ستالینه‌وه که لینین وترۆتسکی خانه نشین کرد‌و له ده‌سته‌ڵاتی دوورخستنه‌وه، به‌ده‌سیسه‌ی ستالین ترۆتسکی له مه‌کسیک تیرۆرکراو. ئیتر یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت له ژیرده‌ست هێتلهرێکی ترکه ستالین بوو له‌ژێر ئاڵای مارکسی لینینزما دروست بوو بۆ داپلۆسینی میلله‌تانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا و ئاسیای ڕووسیا و ژێرده‌ست کردنیان بههموو شێوه‌یه‌ک، هه‌تا وای لێهات له سه‌رده‌می ستالین دا نزیکه‌ی 30 ملیۆن خه‌لکی ڕووسیاو ووڵاته‌کانی ژێرده‌سته‌ڵاتی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت به‌چه‌ندین جۆر کوشتن و ئازاردان و دورخستنه‌وه بۆ سایبیریا و به‌ندیخانه‌ی کاری سه‌خت تیرۆرکران و له ناوچوون.
بێ گوومان ستالین ده‌وری سه‌ره‌کی هه‌بوو له به‌رگری کامپه‌ینی داگیرکردنی هیتله‌ر له سه‌ر ڕووسیا، که باسی ڕووداوه‌کان ده‌کرێ، له ڕاستی دا هه‌ڵه‌ی هیتله‌ر ئه‌وه بووکه له وه‌رزی به‌ره‌و سه‌رما چوونا ده‌ستی کرد به کامپه‌ینی داگیرکردنی رووسیا و زۆربه‌ی سوپاکه‌ی هه‌ر له سه‌رما په‌کیان که‌وت ڕه‌ق بوونه‌وه و مردن، نه‌ک به ئازایه‌تی فه‌رمانره‌وایی ستالین. ئه‌وه ش خۆش به‌ختانه هه‌ڵه‌یه بوو که بووه هۆی ڕووخانی هیتله‌ری فاشی و له ئه‌نجاما سه‌رکه‌وتنی ڕۆژئاوا‌و هاوپه‌یمانانی.
هه‌رله پاش که‌وتنی هیتله‌رو ئه‌ڵمانیه‌کان، ده‌وڵه‌تی پۆلۆنیا هه‌وڵی ده‌دا که سه‌ربه‌خۆیی وه‌ده‌ست بهێنێ و ڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن ڕۆسیای ستالینه‌وه داگیر نه‌کرێ، که کۆمه‌ڵێ سیاسی و سه‌رکرده‌کانی پۆلۆنیا بانگ کران وچوون بۆڕووسیا بۆ لێدوان وڕێکه‌وتن، هه‌موو ئه‌وانه‌ی که چووبوون بۆ لێداون هه‌موو گیران و تیرۆرکران. ستالین ده‌مکوت و سه‌رکوتی هه‌موو جۆره هه‌وڵێکی ڕزگاری خوازی و دیموکراسی ده‌کرد، لیۆنید بریجینێفی سه‌ره‌ک کۆماری یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت که دوای نیکیتا خرۆتچشۆڤ سه‌ره‌ک کۆماربوو، که مرد حه‌وت له گرانترین ئوتوموبێلی جیهانی له دوا به‌جێ ما که مڵکی خۆی بوون.
یه‌کێک له و شاعیرانه‌ی که ته‌نها بۆ نوسینی یه‌ک شیعر تیرۆر کرا ئه‌م شاعیره به ناوی ماندڵستام بوو.
ئه‌م شیعره له نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 1933 دا بڵاو بووه‌وه، ئه‌وه‌نده شیعره‌که ناسرا هه‌تا سه‌رۆکی ده‌زگاکانی که‌جی بی
نهێنی ڕژێمی دیکتاتۆری ستالین هه‌موو شیعره‌که‌یان له‌به‌ر بوو، له‌سه‌ر ئه‌م شیعره شاعیر بهنددهکرێ ودهینێرن بۆ به‌ندیخانه‌ی کاری سه‌خت له سایبیریا و له‌وێ گیانی له‌ده‌ست ده‌دا به کاری سه‌خت وئازاردان و سه‌رمای 30 پله له‌ژێر سفر.
که ئه‌ڵێت:
ده‌ژین هه‌ست ناکه‌ین له‌سه‌ر زه‌وین، ده‌نگی ووشه‌کانمان
نابێت له ده هه‌نگاو تێ په‌ڕێ.
له‌نێوه‌ڕاستی قسهوباسا دێته یادمان سه‌رۆکی سه‌رته‌ختی کرملین:
په‌نجه ئه‌ستووره‌کانی وه‌ک کرمی قه‌ڵه‌و،
ده‌نگی زووڵاڵی زرنگه‌ی دێ وه‌ک زه نگی مس.
که سمێڵ سیسرک پێ ده‌که‌نێ
سه‌رنووکی بووته‌کانی ده‌بریسکێنه‌وه.
بهدهوروپشتیا فه‌رمانبه‌ره مل باریکه شان خواره‌کان،
بهسهرپهنجهیهک دهیانسوڕێنێ وه‌ک نیوه ئینسان،
ئهمیاوێنن سیکهیان دێ به‌مشه م‌ش.
به‌ڵام سه‌رۆک ته‌نیا به لێدان و نووکی شه‌ق،
به ئاسانی یاسا ده‌گۆڕێ وه‌ک ناڵی ئه‌سپ
ڕاسته‌وخۆ ده‌یدا به نه‌رمه‌ی ناو‌و قه‌ددا،
بهبرۆو که‌ل له‌سه‌رو ناوچاودا.
(له‌ڕۆژنامه‌ی گاردیانه‌وه وه‌رمگرتوو له‌نده‌ن مایسی 1994)
جا ئه‌مه‌ش لایه‌نێکی گه‌نده‌ڵی چه‌په‌کان و شیوعیه‌کان، که بێ ئاگابوون له‌ڕاستی پرنسیپی کۆمۆنیزمی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت، وه‌ک براده‌رێک به شێوه‌یه‌کی قوشمهوه ده‌یووت: له موسکۆ باران ببارێ له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه شیوعیه‌کان چه‌تر هه‌ڵده‌ده‌ن، شیوعیه‌کان له 1974 دا چه‌کی جاشیهتیان هه‌ڵگرت به فه‌رمانی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت، ڕووسیا، هه‌ر له‌وماوه‌دا به فه‌رمانی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت چونه جه‌بهه‌ی وه‌ته‌نی سه‌ددامی فاشی یه‌وه. ئه‌وانیش له‌کاتی پێویست دا هه‌ر به‌شێک بوون له میلیشیا چه‌کداره‌کان، چوونکه ئه‌وان به لایه‌نگری کردنی سه‌ددام هه‌موو پرینسپی ماکسی لینینزمیان له پێ کرد، چوونکه له دژی مافی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌و داپڵۆسراو بوون. چوونکه ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌درا بۆ دابینکردنی مافی مرۆڤی کورد بوو له‌ده‌ست ده‌ستدرێژی ژێرده‌سته‌یی ڕژێمه فاشیه‌کانی عه‌ره‌بی عێراق. ئینجا له هه‌موویان دڕه‌نده‌تر سه‌ددامی فاشی بوو که له‌سه‌رژیانی ستالین سه‌رچاوه‌ی خوێندبووه‌و ئه‌و شێوازی دیکتاتۆریه‌ی لاسایی فه‌لسفه‌ی ژیانی ستالین بوو، هه‌تا وای لێهات که تووشی شه‌ڕی ئێران و داگیرکردنی کوه‌یتی کرد هه‌موو له پێناوی مانه‌وه‌ی خۆیدا بوو، چوونکه ده‌ترسا ڕژێمی ئیسلامی ئێران بگاته عێراق و له‌ناوی به‌رن، ئه‌مه‌ش قوزرایهوه به ڕژێمه‌کانی خه‌لیج و ڕۆژئاوا. چوونکه ڕۆژئاوا که‌ڵکی ئابووری زۆری وه‌رگرت له‌م شه‌ڕانه‌ی سه‌ددام که ده‌گه‌شته سه‌ده‌ها هه‌زار ملیۆن دۆلار و باری ئابووریان پێی چاک بوو. . داهاتی عیراق له‌پێش ئه‌م شه‌ڕانه‌دا ساڵی 35 هه‌زار ملیۆن دۆلار بوو، له پاش شه‌ڕی ئێران حکومه‌تی عێراق هه‌شتا هه‌زار ملیۆن قه‌رزاربوو. ئه‌وه بوو داوای له کوێت وئیمارات کرد که به‌رهه‌می نه‌وتی که‌م بکه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه عێراق زیاتر نه‌وت بفرۆشی و له‌قه‌رزه‌کانی خۆش بن، به‌ڵام کوه‌یت و ئیمارات رازی نه‌بوون. سه‌ددام هه‌وڵی ده‌دا له به‌رهه‌می نه‌وتی عێراق زیادکا چونکه پێویستی به پاره‌ی زیاتر بوو به‌ڵام کوێت و ئیمارات قبوڵیان نه‌کرد و ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی که کوه‌یت داگیرکا، هه‌رچه‌ند له‌سه‌ره‌تاوه حکومه‌تی ئه‌مریکا دژایه‌تی ئه‌م نیازه‌ی سه‌ددامی نه‌کرد و ئه‌م داگیرکردنه‌ی به بێ پرسیار له ئه‌مریکا نه‌کرد.
سه‌رچاوه:
Saddam Hussein, Apolitical Biography by Efraim Karsh & Inari Rausti Wheaton 1991 London
ئه‌وه بوو دیکتاتۆریه‌تی سه‌ددام وبه ته‌نیا که‌وتنی سه‌ری کرد به‌قوڕا. هه‌رچه‌ند سه‌ددام ماوه‌ی زیاتر له ده ساڵ سه‌رکرده‌ی عێراق بوو هه‌موو سامانی عێراقی به‌کارهێنا بۆ لهشکرگهری و به‌هێزکردنی دامودازگای خۆی، به‌لام چوونکه ته‌نها بۆ پاراستنی که‌سی خۆی بوو، دزی و گه‌نده‌ڵی و جه‌ریمه‌کردن وده‌ستی تیرۆرکردنی هه‌تا گه‌شته خێزان و بنه‌ماڵه‌ی خۆی که عه‌دنان خیروالله و حه‌سه‌ن کامیلی ئامۆزا‌و زاوای و چه‌ندین که‌سی تری تکرینی و سامهڕڕایی و که‌سانی خێڵی خۆی کوشت، به‌ڵام هه‌ر خۆی له‌ئه‌نجام دا وا به شهرمازاریهوه تیاچوو که وه‌ک مشکێک له چاڵێکی ڕه‌ش ده‌رهێنراو عدام کرا. ئه‌مه ئه‌نجامی به‌ره‌ڵڵایی و گه‌نده‌ڵی وکاولکردنی ولاتێکی ده‌وڵه‌مه‌ند و چوونکه ئه‌و خه‌وه‌ی که ده‌یبینی که ببێ به‌سه‌رۆکی هه‌موو میلله‌تی عه‌ره‌ب نه‌هاته دی و به له‌نێوچونی خۆی دوایی هات.
چوونکه سه‌ددام له ڕێگای زیره‌کی و خوێندن و زانینی فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی سه‌رکرده مه‌زنه‌کانی جیهانه‌وه شاره‌زا نه‌بوو،
سه‌رکرده ده‌بێ وا بزانێ شه‌ره‌فی خزمه‌تکاری میلله‌ت و نیشتمانی له‌سه‌رشانه، نه‌ک هه‌موو میلله‌ت وبه‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی بکا به قوربانی گیرفان و کورسی خۆی. سه‌ددام زه‌لامێ بوو که هیچ شه‌هاده‌یه‌کی نه‌بوو، هه‌ر وه‌کوو هه‌ندێ له کۆلکه ماسته‌رو دکتۆراکانی ئێستا که هه‌ندی میلیشیای چه‌کدار وه‌ده‌ستی ده‌هێنن هه‌ر به ساخته‌و درۆزنی چوونکه ئه‌مانیش لاسایی سه‌ددام ده‌که‌نه‌وه، چوونکه شه‌هاده له مه‌ره‌که‌بی سه‌ر کاغه‌ز زیاتر هیچی تر نیه گه‌ر زانیاری شایسته‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌بێت و به‌کارنه‌هێنرێت بۆ خزمه‌تی ووڵات و نیشتمان. چوونکه خوێندنی ته‌واو پرۆسێسی ژیانی نێو مه‌ڵبه‌نده ئهکادیمیهکانهو مرۆڤ ڕۆشنبیر ده‌کا و ده‌یگۆڕێ و بهوجۆرێ ده‌بێ له گه‌نده‌ڵی دوورکه‌وێته‌وه، نه‌ک هه‌ر به‌رده‌وام بێ. له‌به‌رئه‌وه شه‌هاده‌ی ماسته‌ر و دوکتۆرا پرۆسێسێکه نه‌ک شه‌هاده یه‌ک و تایبه‌ت بوونه له بابه‌تێکی زانیاری دا. له‌به‌رئه‌وه گه‌ر ده‌مانه‌وێت ڕزگار بین له گه‌نده‌ڵی ده‌بوو له‌سه‌ره‌تاوه ده‌زگا ڕۆشنبیری و ئه‌کادیمیه‌کان پاککه‌ینه‌وه، نه‌ک وه‌ک یه‌کێک له لێپرسراوانی ئه‌و ده‌زگایانه ده‌یویست دکتۆرا ته‌واوکا له له‌نده‌ن، به‌ڵام زۆر زه‌حه‌مه‌ت بوو بۆی، لای براده‌ریک ووتبووی ده‌مه‌وێ لێکۆڵینه‌وه‌ی زه‌لامێک که دکتۆرای هه‌یه له‌و بابه‌ته‌دا به‌کاربهێنم / بدزم بۆ ته‌واوکردنی دکتۆراکه‌م، چه‌ندین زه‌لامی وامان هه‌یه که ئه‌وجوره شه‌هادانه ده‌ده‌ن به خه‌ڵکی تر جا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ماسته‌ر و دکتۆراکانیان له 25 د یناریهکی زه‌مانی سه‌دام زیاتر بایه‌خی پێ نادرێ له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات.
ئاخر که‌ی وا ده‌بێی نیشتمان په‌روه‌ری و خزمه‌تی نیشتمان که یه‌کێک له ڕێبه‌رانی ده‌زگای ئه‌کادیمی نیازی وابێ ئه‌ی خه‌ڵکی نه‌خوێنده‌وار چۆن گه‌نده‌ڵ نابن؟ خه‌ڵک هه‌یه لێره له سه‌ر دزی به‌ندکراوه بۆ زیاتر له دوومانگ که‌چی له‌سلێمانی دکتۆربوو ده‌رسی ده‌وته‌وه .. دز چۆن ده‌بێ ڕێبه‌ری نه‌وه‌ی داهاتو و مامۆستای مه‌ڵبه‌ندی ئه‌کادیمی بێ؟ من ته‌نها به چه‌ند که‌سێک ده‌زانم وا بێ، به‌ڵام ئاخۆ چه‌ندینی تر وابن؟ له‌به‌رئه‌وه‌یه ده‌ڵێم ته‌نها چه‌ندکه‌سێک نی یه که گه‌نده‌ڵن، ده‌بێ ڕیشوی گه‌نده‌ڵی له بیروڕاو فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی زۆر خه‌لکی کورد دا له بن و ڕیشوهوه ده‌ربهێنرێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست