ستالین هه‌رچه‌ند دیکتاتۆرێکی مێژوویی خوێن مژی ناسراو بوو، به‌لام له‌کاتی پێویستدا نیشتمان په‌روه‌ربوو
Monday, 14/11/2011, 12:00
له به‌رواری 22/6 /1941 هیتله‌ر په‌لاماری ڕووسیا/ یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌تی دا به سێ ملیۆن سه‌ربازه‌وه له دوورایی 180 میل له وارشۆ وه، په‌لاماره‌که وا به‌په‌له بوو، له‌م په‌لاماره‌دا ڕووسیا 1200 ته‌یاره‌ی هه‌بوو، زۆربه‌ی به بۆمبابارانی هیتله‌ر له ناوچووو. ستالین ی سه‌رسام کرد، له و وانه‌بوو که هیتله‌ر په‌لاماری ڕوسیا ده‌دا، ستالین په‌یمانی ئیمزاکرد بوو له‌گه‌ل هیتله‌ر له سالی 1939 دا که ئه‌وروپا له نێوانیانا دابه‌شکه‌ن، ئه‌وه بوو به‌ئاسانی فه‌ره‌نسای داگیرکرد، که‌س له ئه‌وروپا به‌رامبه‌ری ڕانه‌وه‌ستا به‌ریتانیا نه‌بێ. ستالین هه‌میشه گومانی له به‌ریتانیا هه‌بوو و باوه‌ڕی پێ یان نه‌ده‌کرد. له‌م په‌لاماره‌ی ئه‌ڵمانیادا شاری مینسک که‌وت له ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌دا و په‌لاماری ئه‌ڵمانی یه‌کان هه‌ڕه‌شه‌ی له مۆسکۆ ده‌کرد که داگیری کا. ڵینین ئه‌م وولاته ئیشتراکیهی دروست کرد و که‌وته ژێر ده‌ستی ستالین، وه‌ک ستالین خۆی ده‌یوت:
لنین ئه‌م وولاته مه‌زنه‌ی دروستکرد و وا ئێمه له ده‌ستماندا.
پێش به‌رپابوونی شه‌ڕ و په‌لاماری ئا‌ڵمانیا بۆ سه‌ر ڕوسیا، ستالین ده‌ستی کرد به شۆڕشی پیشه‌سازی به‌رهه‌می ئاسن و پۆلا له سه‌ره‌تای بیستهکانا 400 ته‌ن ابوو لا ساڵێکادا، له پلانی پێنج سالهیدا له سه‌ره‌تای سی یه‌کاندا گه‌شته سه‌دو بیست هه‌زار ته‌ن. به‌هۆی ئه‌م کاره‌یه‌وه که خه‌لکی ناچارکرد به‌رهه‌می کشتوکالی واز لێ بێنن گرانیه‌ک دروست بوو که پێنج ملپن خه‌ڵکی ڕووسیا له برسا مردن.
له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی په‌لاماری ئهڵمانیهکانا ستالین نه‌خۆش که‌وت، ته‌نیا که‌وت، باوه‌ڕی به‌خۆی نه‌بوو، وای ده‌زانی ئه‌ندامانی پۆلیت بیرۆ هه‌موو له‌دژین و هه‌وڵ ده‌ده‌ن له ناوی به‌رن، تووشی پارانۆیا بوو، گوومانی له هه‌موو ده‌وروپشتی بوو
ستالین ئاماده نه‌بوو، یا سوپای ڕووسیا ئاماده نه‌بوون بۆ ئاماده‌گه‌ری و بهرهڕووبونهوهی په‌لاماری هیتله‌ر، ستالین و پۆلیت بیرۆ وا بوو که هیتله‌ر په‌لاماری به‌ریتانیا ده‌دا، چوونکه به بێ کێشه و به ئاسانی هیتله‌ر فه‌ره‌نسای داگیر کرد.
که ڕۆژێ له‌م ڕۆژه سه‌ختانه‌دا، چوار ڕۆژ دوای ده‌ست پێکردنی ئه‌م جه‌نگه هه موو ئه‌ندامانی حکومه‌تی سۆڤیه‌تی چوون بۆ لای ستالین، به‌ته‌نیا له ژووره‌که‌ی خۆیدا و چاوه‌ڕێ بوو بێن له‌ناوی به‌رن، ووتی بۆچی هاتوون، ووتیان هاتووین تۆ سه‌رۆکی ئێمه‌ی ده‌بێ سه‌رکردایه‌تیمان بکه‌یت بۆ به‌رگری له وولاتمان، ئه‌م جه‌نگه له ناوچه‌ی باربهرۆسا ده‌ستی پێ‌کرد.
زۆری پێ نه‌چوو هێرشی به‌ربلاوی ئه‌لمانیا به‌رده‌وام و له به‌رواری سێی ته‌مووزدا هه‌واڵ هات: لیتوانیا و بێله‌روس و به‌شێکی ئۆکرانیا که‌وته ژێر ده‌ست ئه‌ڵمانیه‌کان له ڕۆژئاوای یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ته‌وه ئه‌و هه‌موو ناوچه بهربلاوهیان گرت.
نیکیتا خرۆچتۆڤ سه‌رکرده‌ی هێزه‌کانی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت له کیێڤ پایته‌ختی ئۆکرانیا ته‌له‌فۆنی کرد بۆ ستالین و پێی ووت وا کیێڤ ده‌بی ته‌سلیم بێ و ده‌وره‌مان دراوه به سوپای ئه‌ڵمانیا، ستالین توڕه‌بوو ته‌له‌فۆنه‌که‌ی دانا و شه‌ش سه‌د هه‌زار سه‌ربازی سۆڤیه‌تی ته‌سلیم بوون.
کوالیتی سه‌رکردایه‌تی ستالین قسه‌ی که‌م ده‌کرد، گوێگرێکی چاک بوو، له سهرسهریهتدا پرۆفێشنال، کۆمه‌ڵێ سه‌رکرده‌ی وه‌ک ترۆتسکی، زینۆڤیا، ریکۆڤ، بۆکارین لهدهوربوو. ستالین دراسه‌ی ژیانی ناپلۆین بۆناپارتی کردبوو، که‌س له‌به‌رده‌ست ستالین دا سه‌لامه‌ت و بێ غه‌م نه‌بوو هه‌تا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی مۆلۆتۆڤ، هه‌تا ژنی سکرتێره‌که‌ی خۆی به‌ند کرد به‌ناوی بێرا و چه‌ندین سال له به‌ندیخانه مایه‌وه‌و له ئه‌نجام دا کوشتی به‌تاوانی جاسوسی. ستالین کوڕی پینه‌چی یه‌کی خه‌لکی جۆرجیا و خۆی ڕووسی نه‌بوو، پاشه‌ڵی گه‌نده‌ڵ و دزو بانق بڕ و پاره‌یه‌کی زۆری په‌یدا ده‌کرد به جه‌ریمه بۆ یارمه‌تی شۆڕشی بهڵشهڤیک / شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر
واتای ناوی ستالین پیاوی پۆڵا، هه‌تا چێرچیل به خاڵه جه‌و ناوی ده‌برد، چوونکه ناوی جوزیف / یوسف بوو.
ئه‌ڵمانیا هه‌ڕه‌شه‌ی داگیرکردنی مۆسکۆی ده‌کرد له په‌لامارێکدا به ناوی په‌لاماری تایفون (ڕه‌شه‌بای باراناوی)
کاسوتۆڤ سه‌رکرده‌ی سوپایی به‌رگری له مۆسکۆ بوو له سالی 1812 دا که ناپلیۆن هات بۆ داگیرکردنی مۆسکۆ، سه‌رکردایه‌تی به‌رگریه‌کی پالهوانانهی کرد. جیکۆڤ یه‌کێک له‌وسه‌رکردانه‌ی که ده‌یویست به‌رگری بکه‌ن له مۆسکۆ وه‌ک کاسوتۆڤ ، هه‌ندێ له سه‌رکرده‌کان ده‌یانویست مۆسکۆ چۆلکه‌ن له به‌رواری 15/10/ 1941 دا.
ستالین له باسی کوشتاری زۆری سه‌ربازه‌کان و خه‌لکی ئه‌و ناوچانه‌ی که له په‌لاماری ئهڵمانیهکانا ده‌کوژران ده‌یووت:
کوشتنی یه‌ک زه‌لام ترادیژیه، به‌لام کوشتنی یه‌ک ملیۆن به‌س ژماردنهکهیهتی.
له‌سه‌ره‌تاوه ستالین نیازی بوو مۆسکۆ چۆلکه‌ن، و هه‌موو داموده‌زگای حکومه‌ت و چه‌ندین کارخانه خه‌ریک بوو بارده‌کران چه‌ندین ته‌ن نووسراو ده‌سوتێنرا و قیتاری گواستنه‌وه بۆ خه‌لک و گواستنه‌وه‌ی شتومه‌ک ئاماده‌کران و هه‌رچی دوکان و بازاڕ خه‌ریک بوو بگوێزنه‌وه بۆ ناوچه‌کانی تری ڕووسیا وبه هۆی ئه‌م سه‌ر لێ شێواویه‌وه سه‌ده‌ها خه‌لک که‌وتنه تالانی وماڵ و دوکان بڕین و جه‌ریمه‌کردن، له‌م ماوه‌دا ستالین قهراریدای که مۆسکۆ چۆڵ ناکه‌ین و به‌رگری ده‌که‌ین و فه‌رمانی دا به کوشتنی سه‌ده‌ها له دز و جه‌رده‌کان.
هیتله‌ر وای ده‌زانی مۆسکۆ ناتوانێ به‌رگری بکاو ده‌که‌وێ، به‌لام له هه‌مان کاتدا، شاری بچکۆلانه‌ی بێرسک به چه‌ند سه‌د جه‌نگاوه‌رێکه‌وه به‌رگریانکرد و هه‌فته‌یه‌کی پێچوو داگیریکه‌ن و سه‌ده‌ها ئه‌ڵمانیان کوشت، سه‌ربازه‌کانی ئه‌ڵمانیا کۆلانهو کۆلان و ماڵه‌و ماڵ شه‌ڕیان له گه‌ڵ به‌رگری که‌رانی ئه‌م شاره بچکۆله‌دا، هه‌تا ئه‌ڵمانیه‌کان به بۆمبای ئاگرین و هه‌موو خه‌ڵکی شاره‌که‌یان سووتاند و شاره‌که له‌و کاته‌وه بووه به ڕه‌مزی به‌رگری له نیشتیمان و مۆنومێنتێک وه‌ک ڕه‌مزی به‌رگری شاره‌که له ناوه‌ڕاستی شاره‌که‌دا دروست کراوه و هه‌موو ساڵێک یادی ده‌کرێته‌وه.
نوسه‌ری ڕۆننامهگهری ڕووسی ڤاسیلی گرۆسنۆڤ که خۆی چاودێری ئه‌م ڕووداوانه بووه و له‌سه‌ریان نوسیویه‌تی له کتێبه‌که‌یدا به‌ناوی شه‌ڕ و چاره‌نووس باس ده‌کاو ده‌ڵێت: لێره‌دا قوڵترین هه‌ستی نیشتمان په‌روه‌ری ده‌رده‌که‌وێ، ستالین چوارچێوه‌ی ئومه‌میه‌ت و مارکسیزم دا بوو به‌لام له‌کاتی پێویستدا بوو به نیشتمان په‌روه‌ر، هیچ نه‌بی بۆ ماوه‌یه‌ک بۆ به‌رگری له ئه‌ڵمانی یه نازیه‌کان و هه‌ڕه‌شه‌ی تێشکان وڕووشکانی فه‌خری نیشتمان په‌روه‌ری خه‌ڵکی ڕووسیاو یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت.
له‌م ماوه‌دا مۆسکۆ له‌ژێر بۆمبابارانی به‌رده‌واما و هێشتا مێترۆی مۆسکۆ ته‌واو نه‌بووبوو، ستالین له گه‌ل خه‌لکی ئاسایی مۆسکۆدا له بۆمبا‌باران خۆی ده‌شارده‌وه، هێزه‌کانی ئه‌ڵمانیه‌کان به‌رده‌وام نزیک ده‌بوونه‌وه و هه‌تا له له به‌رواری یه‌کی دوانزه‌دا، دوانزه میل له مۆسکۆوه دووربوون، به‌لام وه‌رزی سه‌ما هات و ئینجا ستالین و جیوکۆڤ په‌لاماری به‌ره‌نگاریان ده‌ست پێ‌کرد ئه‌ڵمانیه‌کانیان ناچارکرد به دووری سه‌د میل پاشه‌کشه بکه‌ن و ئه‌ڵمانیا یه‌که‌م تێشکانی به‌خۆیه‌وه بینی له مانگی یه‌کی سالێ 1942 دا، سه‌ده‌ها و هه‌زاره‌ها سه‌ربازی ئه‌ڵمانی هه‌ر ڕه‌ق بوونه‌وه به سه‌رمای سی پله له ژێر سفر، هه‌ر له‌م ماوه‌دا بوو یابان بۆردومانی به‌نده‌ری پۆل هاربه‌ری ئه‌مریکی کرد و ئه‌مریکای ناچارکرد بێته جه‌نگه‌وه.
جارێکی تر ئه‌ڵمانیا له ئۆکرانیا په‌لامارێکی تری دا‌و دووهه‌م شاری داگیرکرد و 250000 ی تر سوپای یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت ته‌سلیم بوو. له لایه‌کی تره‌وه له ناوچه‌ی قه‌فقاس ناوچه‌ی نه‌وتی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت ئه‌ڵمانیا هه‌ڕه‌شه‌ی په‌لاماری داگیرکردنی ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست بگرن به‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ی سوته‌مه‌نی نه‌وتی پێویست بۆ شه‌ڕ له سالی 1943 دا.
لێره‌دا به‌لای ستالین و پۆلیت بیرۆوه پێویست بوو په‌یوه‌ندیکردن به به‌ریتانیا وچهرچلهوه بۆ ئه‌وه‌ی جه‌بهه‌یه‌کی تر بکه‌نه‌وه له ئه‌وروپا و کێشه‌و توانی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌ڵمانیا که‌م بکه‌نه‌وه له‌سه‌ر یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت، ستالین وه‌زیری ده‌ره‌وه مۆلۆتۆڤی نارد بۆ له‌نده‌ن بۆ لێدوان، له‌سه‌ره‌تاوه مۆلۆتۆڤ ملی نه‌ده‌دا به مه‌رجه‌کانی به‌ریتانیا و چێرچیل و په‌یوه‌ندی کرده‌وه به ستالینه‌وه، ستالین فه‌رمانی پێ دا که ده‌بێ ڕازی بی به هه‌ر مه‌رجێک و کێشه‌یه‌ک نی یه، چوونکه یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت هێشتا لهبهرهڕووبونهوهی هه‌ڕه‌شه‌ی داگیرکردندا بوون.
له‌یه‌که‌م به‌یه‌کتر گه‌شتنیان چێرچیل چوو بۆ مۆسکۆ و بۆ باسی کارکردن و هاوپه‌یمانیان کردنه‌وه‌ی جه‌بهه‌یه‌کی تر له ئه‌وروپا له‌دژ هیتله‌ر، که چێرچیل هه‌ندێ په‌یمانی پێ ده‌دا ستالین خۆش حاڵ ده‌بێ وخۆش باوه‌ڕ ده‌بێ، له پاش ئه‌م کۆبوونه‌وه چێرچیل له باسی ستالین دا ده‌ڵێت: ستالین ساویلکه و هه‌ڵسوکه‌وتی وه‌ک وه‌رزێرێکی کشتوکاڵی یه وڕوواڵهتی سروشتی نزمی ڕووسیه‌کان دیاره له کاره‌کته‌ری ستالین دا.
له‌به‌یک گه‌شتنی دوهه‌مدا ستالین له شوێنی به‌هێزتره‌وه له جاری پێشوو لێدوان ده‌کا له‌گه‌ل چێرچل دا ومل نادا به مه‌رجه‌کانی ڕۆژئاوا و چێرچیل تووڕهداکا و له‌به‌رئه‌وه له پاش کۆبوونه ئه‌و شه‌وه ستالین چێرجیل ده‌کا به میوانی له ماڵی خۆیدا و پێکه‌وه ئه‌و شه‌وه ده‌خۆنه‌وه و باسی چه‌ندین بابه‌تی مێژوویی و که‌لتوری ده‌که‌ن، له‌باسی کاره‌کته‌ره مه‌زنه‌کانی به‌ریتانیادا چێرچیل باسی هه‌ندێ له پیاوه مێژوویی یه ناسراوه‌کانی به‌ریتانیا ده‌کا، به‌لام ستالین ده‌ڵێت نا ببوره وا نی یه، پیاوی ناسراوی ئێوه وێڵنتۆنه که ناپلیۆنی شکاند له جه نگی وهتهرلودا. به‌لای ستالینه‌وه خه‌لکی وه‌ک سه‌رکرده‌و ڕزگارکه‌ر به‌خه‌لکی مێژوویی ناسراوتر و جێگای ڕێز داده‌نێ که ده‌وریان بووه له دروست کردن و پارێزگاری سه‌ربه‌خۆیی نیشتمانیاندا.
له ئه‌نجامی ئه‌م دوو به‌یه‌ک گهشتنهدا، سه‌فیری به‌ریتانیا وه‌ک ڕاوێژکارێکی چه‌رچل له بۆکۆبوونه‌وه‌ی سێهه‌م به پێویستی ده‌زانێ که هه‌ندێ ئامۆژگاری بدا به چێرچل، چوونکه چێرچل وه‌ک سه‌رۆکی ئیمپرتۆری به‌ریتانی حسابی بۆ که‌س نه‌ده‌کرد و به‌لای سه‌فیری به‌ریتانیا له مۆسکۆ ئه‌م جۆره بۆچوونه ڕاست نه‌بوو وه جۆرێک بوو له‌که‌ل له‌ڕه‌قی و نه‌زانی، له کۆبوونه‌وه‌ی سێهه‌م دا ستالینگراد له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی داگیرکردندا بوو به‌لام ئه‌مه‌ش دوایی هات به تێشکانێکی تری ئه‌ڵمانیه‌کان ڕێکه‌وتی یادی ده‌یه‌م سالی فه‌رمانڕه‌وایی هێتله‌ری ده‌کرد. دوای په‌لاماردانی پۆل هاربه‌ر له لایه‌ن یابانییه‌کانه‌وه ئه‌مریکا هاته مه‌یدانی مه‌یدانی شه‌ڕه‌وه جه‌بهه‌ی شه‌ڕه‌کانی جه‌نگی جیهانی دوهه‌م بۆ هێتله‌ر فراوانتر بوو له سه‌روی ئه‌فریقاو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له‌به‌ر ئه‌وه مه‌ترسی سه‌ره‌کی داگیرکردن له سه‌ر یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت نه‌ما.
ستالین گه‌نجتر بوو له ئایزنهاوه‌ری سه‌رۆکی ئه‌مریکا و چێرچیل، ئایزنهاوه‌ر نه‌خۆش بوو و هێتله‌ریش پیر بووبوو، ئه‌وه بوو له‌ئه‌نجام دا لایه‌کی ئه‌وروپای داگیرکرد و بوو به دیکتاتۆرێکی مێژووی ناسراو له سه‌رده‌می خۆیدا به‌ده‌سیسه‌ی خۆی هه‌موو ئه‌و سه‌رکرده دڵسۆز و نیشتمان په‌روه‌رانه‌ی له‌ناوبرد که جێی گومان و هه‌ڕه‌شه بوون بۆی. له‌سه‌ره‌تاوه لینینی دوورخسته‌وه و نه‌خۆش که‌وت و مرد، کێ ده‌ڵێیت مرندی لنینیش هه‌ر به‌ده‌سیسه‌ی خۆی نه‌بوو، ئه‌وه بوو ترۆتسکی ڕای‌کرد و بوو به په‌ناهه‌نده له مه‌کسیک و له‌وێ هه‌ر به‌ده‌سیسه‌ی ستالین تیرۆرکراو کوژرا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی مۆلۆتۆڤ که نزیکترین و دڵسۆزترین بوو دووری خسته‌وه‌و له‌ناوی برد، هه‌تا که ژنی سکرتێره‌که‌ی ده‌نێرێت بۆ به‌ندیخانه به تاوانی خیانه‌ت به‌ندی ده‌کا و به میرده‌که‌ی ده‌ڵێت، ژن چی یه،ژنێکی تر بێنه-
چه‌ندینی وه‌ک سه‌ددام لاسایی ستالینیان کرده‌وه، هه‌رچه‌ند ستالین دیکتاتۆرو زاڵم و دڕنده بوو، به‌لام له‌کاتی پێویستدا بوو به سه‌رکرده‌ی به‌رگری کردن له یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت و رووسیا، له‌سه‌رده‌می ستالین دا نزیکه‌ی 30 ملیۆن که‌س له‌ناوچوو به به‌ندکردن و له‌برسا و له سه‌رما مردنی به‌ندیخانه‌کانی سایبیریا. له‌سه‌رو ئه‌م هه‌مو زولم و زۆر و دڕنده‌یه‌تی یه‌ی، یه‌که‌م سه‌رکه‌وتنی وه‌ده‌ست هێنا به‌سه‌ر ئه‌ڵمانیای نازیه‌کان و هێتله‌ردا له سالی 1942 دا به‌وجۆره توانای باوه‌ربه‌خۆبوون و به‌رگری دروستکرد له ناو خه‌لکانی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت و رووسیا وهه‌تا هێزه‌کانی حولهفای به‌ریتانیا و ئه‌مریکاو هه‌موو ڕۆژئاوا.
چه‌ندینی وه‌ک سه‌ددام ویستیان لاسایی ستالین بکه‌نه‌وه و له‌سه‌ر ژیانی ستالین لێکۆڵینه‌وه‌یان کرد زۆریان به‌کار هێنا، به‌لام هه‌رگیز به‌ئامانجی سه‌رکه‌وتنی ڕژێمی دیکتاتۆرو خوێن مژی ستالین نه‌گه‌شتن و هه‌رگیز ناگه‌ن، به‌لام له‌م باسه‌دا ئه‌وه فێرده‌بین، ستالین هه‌رچه‌نده دڕنده‌و خوێن مژ و بووه هۆی کوشتن و ئه‌شکه‌نجه‌ی ملیۆنه‌ها، به‌لام له کاتی پێویستدا سه‌رکردایه‌تی پارێزگاری کردنی یه‌ک پارچه‌یی وولاته‌که‌ی کرد و ملی نه‌دا نه بۆ هیتله‌ر و نه‌بۆ ڕۆژئاوا چوونکه باوه‌ڕی به ڕابووردوو داهاتووی یه‌ک گرتوویی هه‌موو وولاته‌که‌ی هه‌بوو وه‌ک هه‌ندێ خه‌لکی لای ئێمه نی یه که هه‌تا ده‌مانه‌وێ ناوچه‌کانی کوردوستان له یه‌ک جیاکهینهوهو وه ک سلێمانی له هه‌ولێر و که‌رکوک و دهۆک و بادینان له سۆران وباکور له له‌باشوور، هه‌ر دابه‌ش بوون پارچه‌پارچه‌کردنێکی وولاتمان له به‌رژه‌وه‌نده‌ی دوژمنانی کورده، به‌رزی و مه‌زنی له‌باوه‌ڕ به‌خۆبوونی یه‌کیه‌تی ڕاسته‌قینه‌و یه‌کگرتووی هه‌موو پارچه کانی کوردوستاندا یه نه‌ک پارچه پارچه بوون و بچووک بوونه‌وه و بێ هێزبوونیان ناچاری سه‌رشۆڕبوون بۆ داگیرکه‌رانی کوردوستان .
بۆ نووسینی ئه‌م نووسراوه که‌ڵکم وه‌رگرتووه له به‌رنامه‌یه‌ک له‌سه‌ر ده‌وری ستالین له جنگی جیهانی دوهه‌مدا له سه‌ر چه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی بی بی سی چوار شه‌وی یه‌ک شه‌ممه‌ی 13/ 11 و کتێبه‌که‌ی ڤاسیلی گرۆزنۆڤ شه‌ڕو چاره‌نووس، ئه‌م به‌رنامه‌یه به فلیمی شه‌ڕه‌کانه‌وه نیشاندرا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست