سه‌فه‌رێک به‌ره‌و مه‌ریخ
Saturday, 26/11/2011, 12:00
ڕۆژنامه‌ی گاردیان 26-11-2011 له‌نده‌ن
ڕۆژنامه‌نووس ڕیچارد لهسکهمب
لهکهیپ کارنیڤاڵ / ناسا له‌ئه‌مریکاوه
سه‌فه‌رێک به‌ره‌و مه‌ریخ: ئایا ژیان له‌سه‌ر مه‌ریخ هه‌یه؟ ناسا هه‌وڵده‌دا بۆوهدهست هێنانی وه‌لامی ئه‌م پرسیاره
له‌ده‌زگای ناسای ئه‌مریکی یهوهڕۆژی شه‌ممه26-11-2011 که‌شتی یه‌کی فه‌زایی سه‌فه‌ری ده‌ست پێ‌کرد.
مه‌کینه‌ی ڕۆڤه‌ر به‌قه‌باره‌ی سه‌یاره‌یه‌ک ده‌ستیکرد به‌فڕین له‌گه‌ڵ که‌شتی یه‌کی فه‌زایی به‌ره‌و مه‌ریخ بۆ ماوه‌ی 350 ملیۆن میل ا و 2.500 ملیۆن دۆلاری تێده چێ بۆ یه‌کێک لهناڕهحهتترین لێکۆڵینه‌وه‌ی زانیاری له‌جیهانا بۆ مه‌ریخ / ئه‌ستێره‌ی سور.
دوای چه‌ندین سال له‌پلان دانان و پلان گۆڕان شه‌ریکه‌ی فه‌زای ئه‌مریکی باوه‌ڕیان وایهدهزگای لێکۆڵینه‌وه‌ی زانیاری مه‌ریخ لهوانهیهگرنگترین نه‌هێنی و زانیاریمان بۆ وه‌ده‌ست بێنێ له‌باره‌ی ئه‌م ئهستێرهسهیر وسهرسوڕهێنهرهوه، ئهمهکارێکهکه23 مانگ کارکردن و خۆئاماده‌کردن و ماوه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی بۆ تهرخانکراوهبۆ ئه‌وه‌ی بزانن که‌ئایا هیچ جۆرێ ژیان له‌سه‌ر مه‌ریخ تا ئێستا بووهیا هه‌یه‌و ئایا هیچ جۆرهمیکرۆبێکی ژیان و ژیانی له سه‌ره.
وه‌ک بهمهریخ ده‌ڵێن سێ گۆشه‌ی به‌رمودا له‌کۆمه‌له‌ی ئه‌ستێره‌کانی سۆلار (.له‌کۆمه‌ڵه‌ی ڕۆژدا) یا ئه‌ستێره‌ی مردن.
کۆلین هارتمان خانمی جێگری فه‌رمانداری ده‌زگای ناسا له‌کاتی کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌نوسی دا پێش فڕینی ڕۆڤه‌ری مه‌ریخ ڕۆژنامهنوساینی ئاگادارکردهوهکهئهمریکا یه‌که‌م وولاتهکهتوانی ئاماری پشکنین دابهزێنێتهسهر مه‌ریخ بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی زانیاری، وا ئێستا جارێکی تر ئه‌م کاره‌ده‌که‌ین و باسی کرد له‌کاتی گه‌شتنی بهسهرمریخ ئه‌م سه‌یاره/مه‌کینه‌که6 تایه‌ی ههیهلهکهشتی فه‌زایی یه‌که‌و ئامارێکی نوێیهکهتا ئێستا ئاماری وا به‌کار نههێنراوهو تا ئێستا شتی وا چاوه‌ڕوان نهکراوهدروست بکرێ.
ده‌زگای ناسا بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی کاری فه‌زایی ڕاوه‌ستان له‌ناردنی خه‌لکی فه‌زایی 'ئهسترۆنهوت' له‌گه‌ل خانه‌نشین کردنی ئاماری فه‌زایی پێش‌و دوای 30 سال به‌کارهێنان له‌کاری لێکۆڵینه‌وه‌ی زانیاری فه‌زایی دا، به هیواداری ئه‌نجام دانی ئه‌م که‌شتی یهنوێیه، هه‌رچه‌ند که‌شتی یه‌کی فه‌زایی ڕووسی به‌ناوی فۆبۆز گرانت مه‌ریخی له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا هه‌وڵدرا بینێرن بۆ فه‌زا، به‌لام ههولهکهسهرکهوتوو نه‌بوو به‌هۆی هه‌ندێ کێشه‌ی ته‌کنیکی یه‌وه. ئه‌م مهکینهفهزایی یهشهش تایه‌ی هه‌یه‌و سێ مه‌تر درێژه و دوجار له‌ئاماره‌کانی نیراوی پێش‌و گهرهترهو پێنج ئهوهندهقورستر و ئه‌م ساڵ هه‌شته‌م سالهلهم هه‌ولانه‌دا کارده‌که‌ن. ئه‌م کهشتیهفهزایی یهچاوهڕوان ده‌کرێ له6/8/2012 و له‌وێ بمێنێتهوهیهک ساڵی مه‌ریخی که‌ماوه‌ی 98 هه‌فته‌ی ئاسایی (سه‌رزه‌ویه) بۆ مه‌به‌ستی گه‌ڕان و لێکۆڵینه‌وه‌و ڕۆژی 200 مه‌تر ئه‌م مهکینهدهگهڕێ و کامێره‌یه‌کی بهسهرهوهیهبهسهر عهمودێکهوهو له‌سه‌رزه‌وی یهوهبهڕیمۆت کۆنترۆل دهگێڕڕێت به‌سه‌ر ڕوبه‌ری مه‌ریخ دا به‌ئاره‌زووی خۆیان بۆ کوێی بنێرن و هاتوچۆی پێ بکه‌ن، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌م مهکینهکهناوی کیریۆستی یه(ویستی پشکنین) چه‌ندین ئاماری لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ره کهدهجار بهکارترهلهوانهی هه‌تا ئێستا نێراوون، ئه‌م مهکینهدهتوانێت زه‌وی ڕووبه‌ری مه‌ریخ هه‌ڵکه‌نێ کۆیکاتهوهو بیگوێزێتهوهبۆ لێکۆڵینهوهبهرد هه‌ڵکه‌نێ و جیهازی له‌یزه‌ری لهگهلدایهبۆ هه‌ڵوه‌شانی ڕوبه‌ری زه‌وی و به‌ردی سه‌ر مه‌ریخ لهدورایی حه‌وت مه‌تره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بهکامێرهلهدوورهوهلێکدانهوهی ده‌وروپشتی ره‌سم بگرێ، کامیره‌یه‌کی زۆر حه‌ساس بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی شتی ووردی باریکتر لهموی له‌شی مرۆڤه، بۆ ڕه‌سمگرتنی ئه‌شیعه‌و به‌ردو خۆڵ و بۆ لێکدانه‌وه‌ی و زانیاری بۆ هه‌وڵی داهاتوو ناردنی مرۆڤ بۆسهرمهریخ، ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌ی ڕه‌سم گرتن‌و ههڵکهندنهدهتوانێ بکا له‌قوڵایی یه‌ک مه‌ترا له‌سه‌ر ڕوبه‌ری مه‌ریخ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئاساری بوونی سه‌هۆڵ، هایدرۆجین دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و مه‌عده‌ن و مینرالانهی که‌په‌یوه‌ندیان به‌بوونی ئاوهوهههبێت. زانیارانی ناسا شوێنی دابه‌زینی ئه‌م مه‌کینه‌ی که‌شتی فه‌زایی یه‌یان ههڵبژاردووهلهشوێنێک که‌ناویان ناوهچاڵی ڕه‌شه‌با (گه‌یڵ کرهیتهر) ئه‌م شوێنهلهلیستی 30 شوێندا له‌سه‌ر مه‌ریخ ههڵبژێردراوهچونکهبڕوایان وایهپاشماوهی ئاساری ئاوی لهوانهیهتیابێ، هه‌ر وه‌ها له‌نزیک ئه‌وێدا شاخێکی لێ یهکهپرهلهمینرال (ماده‌ی مه‌عده‌نی) کهلهوانهیهپهیوهندیان بوبێ به‌ئاوه‌وه.
له‌نزیکبوونه‌وه‌ی که‌شتی یهفهزایی یهکهمهکینه/ئوتومبێلهفهزایی یهکهبهپهرهشوت دا داده‌به‌زێنن کهپهیوهند ده‌بێ بهکرهینێک / سلینگێک پێش ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی دابهزێتهسهر ڕوبه‌ری مه‌ریخ. ڕۆژی شه‌ممه26-11 له‌کات ژمێر 10:02 ی به‌یانی به‌کاتی فلۆریدا و 3:02 به‌کاتی له‌نده‌ن ده‌نێررێت به‌هۆی ساروخی ئه‌تله‌س ڤی و هه‌ندی لهچاودێریکهران غهمیانهکهئهم ساروخا ماده‌ی نه‌وه‌وی تیایهلهجۆری ئه‌ی 4.8 کیلۆگرام پلوتۆنیهم 238 دایۆکساید باتری بۆ توانای سوته‌مه‌نی ئه‌م که‌شتی یهفهزایی یه‌و مه‌ترسی ده‌رچوونی ماده‌ی نه‌وه‌وی ' یه‌ک له420' ئیحتمال ده‌کرێ و زیانی بۆ ده‌زگا فهزیی یهکهنهبێ بۆ شوێنی تر نی یه.
له‌م کارهفهزاییهدا زانایانی که‌نه‌دی و ڕوسی و ئیسپانی به‌شداریان کردووه، وه‌ک دکتۆر هارتمان ده‌ڵێت ئهمهههوڵێکهلهپێناوی ناردنی مرۆڤ بۆ سه‌ر مه‌ریخ و هیوادارم بمێنم و ئه‌م دهسکهوتهزانیاریهی مرۆڤایهتیهبهچاوی خۆم ببینم که‌خه‌لکی فه‌زایی ئهسترۆنهوت بووتی فه‌زایی لهپێکهن و دابهزنهسهر رووبه‌ری مه‌ریخ.
ئه‌م ههوڵهمهزنهی زانیاری فه‌زا بۆ ئه‌م مهبهستانهدهکرێت:
هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی مه‌وادی کیمیاوی که‌پێویستی بهژیانهوهههیه
گه‌ڕان بۆ هه‌ر نیشانه‌یه‌کی ژینگهلهسهر مه‌ریخ
لێکۆلینه‌وه‌ی ته‌رکیبی ماده‌کانی سه‌رمه‌ریخ وه‌ک به‌رد و خۆڵ مینرال
لێکۆڵینهوهلهپێکهاتنی مه‌ریخ له‌ماوه‌ی 4 هه‌زار ملیۆن سالی رابوردودا
گه‌ڕان بۆ ده‌ست نیشانکردنی ئاساری ئاو و دوه‌م ئۆکسیدی کاربۆن، شله‌مه‌نی و غاز
پێوانی ئه‌شیعه‌ی نه‌وه‌وی له‌سه‌ر ڕووی مه‌ریخ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست