نه‌گبه‌تی نه‌زانی یا گه‌نده‌ڵی ؟
Monday, 21/11/2011, 12:00
ووشه‌ی نه‌گبه‌تی شتێکی سه‌یره، ووشه‌یه‌کی کراوه‌یه‌بۆ لێکدانه‌وه‌و هه‌رکه‌س لهوانهیهبهپێی زانیاری و رۆشنبیری و که‌لتوری بنه‌ماڵه‌ی خۆی ووشه‌ی نه‌گبه‌تی تێبگاو به‌کاری بێنێ، من هه‌رچه‌ند ماسته‌رو دکتۆرام له‌واتای به‌ربڵاوی ئه‌م ووشه‌یه‌دا نهبیستوهببێ، به‌لام دنیا سه‌یره، له‌وانه‌یه ڕۆژێ دێ لهدانیشگاکانی ناوچه‌ی هه‌رێمدا هه‌ندێ خه‌لک به‌ئاسانی دکتۆرا یا ماسته‌ری تیا بێنین، به‌تایبه‌ت گه‌ر په‌یوه‌ند بن به‌گروپێکی میلیشیا یا جارجار با بڵێین حیزب له‌به‌ر خاتری براده‌ران و میلله‌تی خۆمان، چونکهلهناو میلله‌تانی ڕۆژهه‌ڵاتی وه‌ک خۆمانا، ئه‌م شێوهڕێزگرتنهههر جوانه، ئیتر به‌رامبه‌ره‌که‌ت میلیشیا بێ یا زانا یا ئه‌کادیمی هه‌رچه‌ند له‌ناو میلله‌تی وه‌ک ئێمه‌دا وا خهریکهجیاوازی زۆر نامینێ له‌نێوان خه‌لکی میلیشیا وئه‌کادیمی و زانا و نه‌زانا.
له‌ناو خه‌لکانێ کهلهوانهیهتواناو شه‌هاده‌ی باوه‌ڕپێکراویان هه‌بێت یان نه‌بێت، قهیناکهههر خزمه‌ت ده‌که‌ن، ئیتر خزمهتهکهچاک بێ یا ننا، به‌که‌ڵک بێ یا بێ که‌ڵک، خه‌لک هه‌ر سه‌رگه‌رمی کاربێ و خزمه‌ت بکا، چونکهوا سوپاس بۆ خوا‌و ئه‌مریکای وه‌ک هه‌ندێ که‌م عه‌قل ده‌لێن ئه‌مریکای بێ ڕه‌وشتی هێنا، بۆ ماوه‌یه‌ک کورد بوو به‌خاوه‌ن دهغیلهو تا ڕاده‌یه‌ک داهاتی خۆی، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر قاسهکهیه یا هه‌ندێ لهقاسهکهی لهبهردهستدایهئیتر خۆی و خوای خۆی، خۆی ده‌زانێت، ئه‌گه‌ر به‌رێکه‌وت هه‌رچه‌ندێک بهههڵهبهرهو قوڵایی گیرفانی بڕوا‌و هه‌رگیز نه‌یه‌ته‌ده‌ره‌وه، ئه‌وه کێشهیهنی یهچونکهههر به‌و پارهسهرلێ تێکچووه له‌گیرفانیا، هه‌ر به‌و پارهکهبهههڵهلهکونجی درزی/دزی گیرفانیا جێی خۆی کردهوهوا به‌گه‌رمی له‌شی زهلامهکهدوور نی یهخهوی لێکه‌وێ و که‌س به‌ئاگا نه‌بێ له‌چۆنیه‌تی گه‌شتنی به‌و شوێن و په‌نایه، ڕۆژێک ده‌بێ کهخاوهنهقاچاخهکهی یا گهندهلهکهی هه‌ر به‌و پارهیهدهڕوا بۆ حه‌ج و خۆی پاک ده‌کاته‌وه‌و خوا لێی خۆش ده‌بێ، به‌لام ئه‌گه‌ر زه‌لامێک پێی زانی و یا چه‌ند زه‌لامێک پێیان زانی لهبهغیلی دا ، یا بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێک فیکه‌ی حه‌یا بردنیان بۆ لێ دا، ئه‌وه‌ده‌بێ به‌جۆرێک گه‌نده‌ڵی و له‌ئه‌نجام دا یا په‌نا دهباتهدهستلاتدارو درۆکردن یا پهنادهباتهبهر هه‌وڵێک بۆ داپۆشینی گه‌نده‌لی خۆی بهچارشێوی شه‌رمه‌زاری لادان له‌سه‌ر گهندهلێک له‌خۆی کۆنترو وه‌ستا تر و ده‌یه‌وێت شاڵاو و هاڵاوی نه‌گبه‌تی به‌سه‌ر ئه‌وێش دا بڕژێت و تا ڕاده‌یه‌کی باش به‌په‌نگ بێت وه‌ک سلێمانی خۆمان ده‌ڵێن، به‌لام ئهوانهپاش ماوه‌یه‌ک ته‌جروبه‌و وه‌ستایی له‌وکارانه‌دا ئیتر
' بێ عار دای له‌ده‌ریا وتی ته‌ڕته‌ڕ نه‌باشه' وا چه‌قاوه‌سوو ده‌بن هه‌ر گوێش ناده‌نێ، ده‌زانن پاش ماوه‌یه‌ک باسهکهکپ ده‌بێته‌وه‌و خه‌لک و میلله‌ت له‌بیریان ده‌چێ چوونکهئهوهندهکێشهو ههڕهشهوترس و نه‌گبه‌تی ژیان زۆره، هه‌ر چی یه‌کیش بێت، له‌ئه‌نجام دا زۆربه‌یان پاسپۆرتی ئه‌وروپایان هه‌یه‌و غه‌میان نی یه‌و ئیتر لهوانهیهههر پێویست به‌حه‌ج و خۆ پاککردنهوهنهکاو بیقوچێنن.
خۆنهگبهتی گه‌نده‌ڵی هه‌ر ئه‌وه‌نی یه پاره‌و داهاتی وولات فه‌رهودکردن بێ، وه‌ک له‌که‌لتوری باوک سالاری پارۆکیالدا وه‌ک له‌وولاته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتدا ئاسایی یه، زۆرکه‌س هه‌وڵ ده‌دا کهلۆمهبخاتهسهر دهستهلاتدار / وه‌ک له‌جێی باوک فه‌رمان ڕه‌وا، ئیتر ئه‌و دهستهلاتدارهچهند تاوانباربێ یاننا خۆ کێشهیهنی یه‌و بوونی ئه‌ویش له‌وێدا لهوانهیهجۆرێک بێت لهنهگبهتی یا بهنهگبهتی ته‌واو بێت. وهزعهکهلهوێژا وای لێدێ ئیتر بۆ خه‌لکی ئاسایی له‌کاتی لێکۆڵینه‌وه‌و پرسیاردا بڵێن نازانم ڕه‌حه‌تی گیانم، گه‌ر له‌وێدا بهساکارو نه‌زانیش بناسرێن، گرنگ ئهوهیهتاوانهکان له‌کۆڵ خۆیان که‌نه‌وه.
نه‌گبه‌تی یه‌که لهوهدایهخۆمان به‌دیموکرات ده‌زانین، لهوانهیهههر واتای دیموکراسی نه‌زانین و که‌سمان نه‌فه‌سی گوێگرتن و به‌رگه‌گرتنی ڕه‌خنه‌مان نی یه و بهڕهخنهلێگرتن سورو شین ده‌بینه‌وه، دیموکراسی پرۆسێسێکهوا بهپهلهناکرێ ماوه‌یه‌کی باشی ڕۆشنبیرکردن و کارکردنی ده‌وێ، ئه‌وه‌ی لای ئێمهههیهئێستا جۆرێکهلهئازادی ئه‌گه‌ر هه‌بێت، به‌لام نه‌گبه‌تی یهکهلهوهدایه ئه‌و ئازادیه‌ش شتێکی ڕووکه‌شی بێیت، وه‌ک بینیمان، له‌هه‌ندێ ڕووداوی ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وپێشدا. وه‌ک ووتم که‌لتوری باوک سالاری که‌ئێمه‌ی بچوک مه‌به‌ستم بچووک له‌چاو خه‌لکی به‌ده‌سته‌لات و هه‌ندێ ده‌وڵه‌مه‌ندی گه‌نده‌ڵدا، هه‌ر لۆمه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌خه‌ینه‌سه‌ر خه‌ڵکێ کهلهخۆمان بهدهستهلاتتر ده‌زانین و فه‌رمان ڕه‌وابن، ئه‌ی خۆمان ده‌ورمان چی یهلهم وه‌زعه، ئه‌م جاره‌ش ده‌ڵێم ئه‌م نه‌گبه‌تی یه؟ ئایا ئێمه‌هه‌ر دهستهلاتێکمان به‌ده‌ست بێت گه‌نده‌ڵ نابین؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش گه‌نده‌ڵ نیین ئه‌ی بۆچی خۆمان هه‌ڵوێستمان نی یه؟ بۆ نموونهلهرووداوهکانی ئه‌م دوایی یه‌ی باکور کهئۆردۆگان وا بێ ئابڕۆ تاوانبار ده‌رچوو، هه‌ر چه‌ند تاوانباری و بێ ئابڕوویی به‌رامبه‌ر میلله‌تی کورد زۆر لهزووهوهزانراوه، بۆچی زۆر لهنوسهرانمان جگه‌له‌هه‌ندێ نه‌بێ هه‌ڵوێستیان نه‌بوو؟ ئایا ئه‌وانه‌ی کهلهئهوروپا ده‌ژین غه‌می ئه‌وه‌یان نه‌بوو که‌کاتێک به‌تورکیادا تێده‌په‌ڕن ترسی ئه‌وه‌یان ههیهتوشی کێشهببن ئه‌گه‌ر به‌ئاشکرا له‌دژ ڕژێمی فاشی تورکی بنووسن؟ ئایا زۆربه‌ی نوسه‌ران ناتوانین کامپه‌ینێک بکه‌ین که‌خه‌لکی ناوچه‌ی هه‌رێم و هه‌موو کوردوستان هیچ به‌رهه‌می تورکی نه‌کڕین؟ هه‌وڵ بده‌ین هیچ جۆرههاریکاریهک نه‌که‌ین له‌گه‌ڵ شه‌ریکه‌کان و بازرگانه‌کانی تورک؟
ئایا شه‌رم نی یهلهشاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی به‌رهه‌می تورکی ئهوهندهبهڕێز و به‌پێز بووهکهدهپرسی ئهمهدروستکراوی کوێیهدهڵێت تورکی ئه‌سله، ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستمان هه‌بێت نابێ که‌س بیکرێ، یا وا به‌مه‌زن و بێ هاوتا ناوی به‌رهه‌می تورکی بێنێ، به‌لام هه‌تا ئێستا به‌داخه‌وه هه‌ڵوێستی وا زیرهکانهمان نی یه. ئه‌گه‌ر میلله‌ت خۆی هه‌ڵوێستی وای هه‌بێت ئیتر ده‌وری فه‌رمانڕه‌وا زۆر که‌م دهبێتهوهیا نامێنێ، ئایا ئه‌م نه‌زانی یههۆکهی گه‌نده‌ڵی و نه‌زانی نوسه‌ره‌کانمان نی یه‌که ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگام لێ یه هه‌رگیز باسیان نه‌کردووه؟
یا ئێمهڕهوا بێ یاننا هه‌موو تاوانه‌کان دهخهینهئهستۆی حکومه‌تی هه‌رێم، باوه‌ڕناکه‌م که‌س بتوانێ ڕێگریمان له‌وه‌دا بکا، به‌لام ئه‌ی هه‌ر یه‌کێک له‌ئێمه، یا بۆ که‌س لهنوسهرهکانمان هیچیان پێ نی یهبڵێن ده‌بێ ئێمه‌یا میلله‌ت چی بکا به‌چی جۆرێ هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ین بۆ ده‌رخستنی هه‌ڵوێستی خۆمان ؟.
ئایا که‌س باسی ئه‌وه‌ده‌کا که‌بڵێت، حکومه‌تی هه‌رێم حکومه‌تی ته‌واو ناسینی نێوده‌وڵه‌تی نیه‌تا بتوانێ به‌ئاشکرا دژایه‌تی تورکیا‌و ئیران وعه‌ره‌به‌کان بکا، ئایا ئه‌م حکومه‌ته‌ی ئێستای هه‌رێم ته‌نها جۆرێک نی یهلهئهوتۆنۆمی ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عێراق حکومه‌تی ته‌واو دڕنده‌ی جارانی جارێ نی یهکهلێماندا و دامانپڵۆسێ وه‌ک ڕژێمه‌کانی پێش‌و و هه‌روه‌ها تا ڕاده‌یه‌کی باش بوونی ئه‌مریکا له‌ناوچه‌که‌دا که‌ڵکی بووهبۆ دژایه‌تی ڕاسته‌وخۆی دوژمنه‌کانی کورد له‌ناوچه‌که‌دا، ئایا ئه‌گه‌ر حکومه‌ت و توانای به‌رگری و سه‌ربازی و کۆمه‌کی نێوده‌وڵه‌تی خۆمانمان نه‌بێت، ئیتر چۆن ده‌توانین به‌ره‌نگاری هاتنی له‌شکری تورک یا ئێران بکه‌ین، پێ نه‌زانین و له‌پشت گوێ خستنی ئه‌م ڕاستیانه نه‌گبه‌تی یه‌کی تر نه‌زانی نی یه؟
زۆر سهیرهبهههڵهلهدیموکراسی گه‌شتن جۆرێکی ترهلهنهگبهتی و گه‌نده‌ڵی نوسه‌ری وا مان ههیهئهوهندهساویلکهو نه‌زان بن بڵێن بومه‌له‌رزه‌که‌ی وان ده‌ستی تورکیا ی سواڵکه‌ره، تورکیایه‌ک کهلهمێژوویانا فه‌لسه‌فی یه‌ک، زانیارێک هونه‌رمه‌ندێکی ناسراوی جیهانیان تا ئێستا نه‌بووه، هه‌تا جێی باوه‌ڕبێ ته‌کنۆلۆجی بومه‌له‌رزه‌ی هه‌بێت. نه‌گبه‌تی یهکهلهبهههڵهگهشتنهلهدیموکراسی ئه‌گینا جێی نوسینی وا به‌هیچ جۆرێ ڕه‌وا نی یهلهسهر دیواری هیچ که‌لاوه‌یه‌ک.
ئه‌ی هه‌واڵی که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌ک، زۆر سهیرهههندێ له نوسه‌ران و خوێنه‌رانی وولاتی ئێمهئهوهندهنهگبهت بن باوه‌ر بهشتی وا بکه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر زانیاری ته‌واومان له‌وبوارانه‌دا نه‌بێت، په‌یوه‌ندی بکهبهسهرچاوهکانی میدیاکانی ئه‌وروپاوه، له‌و ماوه‌یه‌دا که‌ئه‌و باسهههبوو، له‌سه‌ر دهنگوباسی شه‌ریکه‌ی سکای، له‌سه‌ر بی بی سی، له‌سه‌ر سی ئێن ئێن، سه‌یرم کرد هیچی وا نی یه، ئه‌ی بۆ نوسه‌ران و خه‌لکانی میدیایی ناوچه‌ی هه‌رێم سه‌یری ئه‌و سایتانه‌یان نه‌ده‌کرد بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی ڕاستی ئه‌و هه‌واڵه؟ یا ئه‌و جۆره‌بێ ئاگاییه‌ش جۆرێکی تر نی یه لهگهندهلێ وته‌مبه‌ڵی و نهگبهتیهکهلهوێدانی یه؟
هه‌تا ئێستا سه‌یری زۆربه‌ی نوسراوه‌کان ده‌که‌ین زۆربه‌ی له‌سه‌ر لادانی چارشێوی گه‌نده‌ڵی یه‌و ئه‌م کاره‌ش خراپ نی یهبهلام ئه‌مه‌ته‌نها چارهنی یه. له‌سه‌ر هه‌ر یه‌کێک له‌نوسه‌ران و خوێنه‌ران پێویستهکهسهیری توانا‌و هه‌ڵوێستی خۆمان که‌ین، ئایا تا ئێستا چیمان کردووه‌و له‌مه‌ودوا ده‌توانین چی بکه‌ین ئینجا ده‌ست بدهینهقهلهم و ئاموژگاری و رێ نمایی بۆ خه‌لک و میلله‌ت بنووسین، زۆربه‌مان ده‌ڵێین هه‌ڵه‌کان و گه‌نده‌له‌کان و دزه‌کان و که‌موکوڕیه‌کان ئه‌مانه‌ن و ئه‌وانه‌ن ئه‌م و ئه‌ون خۆشمان هیچمان لهوانهیهپێ نه‌بێ.
وا ئێستا به‌زمێکی تر دروست بووه: نیمچهههرێمێکمان هه‌یه، وا خهریکهبهدهست ڕاوێژ‌و فه‌لسه‌فه‌ی هه‌ندێ نوسه‌رانمان ئه‌ویش به‌ش بهشترکهین، به‌ڕاستی گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵی و نه‌گبه‌تی کورد ئهوهیهکهههوڵ بده‌ین ڕێک به‌دڵی فاشی تورک و ئێرانهشڕهو عه‌ره‌به‌کان ناوچه‌کانی کوردوستان جیا که‌ینه‌وه‌و بیانکه‌ین به‌ناوچه‌ی بچووک بچووک و وه‌ک قه‌رنی 18 و 19 ئیماراتی بچووک بچوک دروستکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی لهوهبچوکتر و قزمتربین و بۆ دوژمنه‌کانمان ئاسانتربێ هه‌ر کاتێ ویستیان وه‌ک فوتبۆل تێمان هه‌ڵده‌ن و یاریمان پێ بکه‌ن و به‌کارمان بێنن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان.
جارێ له‌شاری سلیمانی خه‌لکی شاره‌که‌و کوڕی شارهکهزۆربهیان له‌وێ نه‌ماون، وه‌ک هه‌ندێ لهلادێی یه‌کان ووتبویان هه‌ر به‌قه‌د دهمهخاکهنازێکتان ماوهئهویشتان ده‌ڕۆن بۆ ئه‌وروپا، ئیتر ئه‌وانه‌ی کوڕی شارهکهمافی ئه‌وه‌یان نی یهکهقسهلهسهر بچوککردنه‌وه‌ی پچڕ پچر کردنی ناوچه‌ی هه‌رێم و ئه‌م بۆچوونه له‌به‌رژه‌وه‌ندی که‌سی کوردی تیا نی یهدوژمنانی کورد نه‌بێ.
خهریکهوای لێکه‌ن له‌هه‌ڵه‌بجه‌و پێنجوێنهوهبهڤیزهبڕۆین بۆ سلێمانی و سلێمانی له‌هه‌ولێری دێرین جیاکهنهوهلهئهنجامدا هه‌ولێریش ببێ به‌شاری تورک و یه‌ک دوو کوکوبوری تری لێ په‌یدا که‌ن.
ئه‌وه‌یه هه‌نگاوی خیانه‌ت و گه‌نده‌لێ ته‌واو که‌به بچوککردنه‌وه‌و له‌یه‌ک دابڕینی ناوچه‌کانی کوردوستان یه‌کیه‌تی کوردوستان هه‌ڵوه‌شێنن، خۆ گه‌نده‌لی هه‌ر پاره‌دزین نی یه، گه‌نده‌لی سه‌ره‌کی خیانهتکردنهلهیهکیهتی کوردوستان و هه‌تا ههتایهبۆ ئه‌وانه‌ی ده‌نگ بۆ ئه‌و جۆرهجیا بوونهوهدهدهن سه‌رشۆری شه‌رمه‌زای، ئهوانهکوڕی شارهکهنین دوژمنی هه‌موو کورد‌و کوردوستانن، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌و ئه‌وروپا ده‌ژین، گه‌ر ناتوانن خزمه‌ت بکه‌ن، ده‌بوو بێ ده‌نگ بن و له‌به‌رژه‌وه‌ندی دوژمن هیج نه‌نوسن.
له‌وانه‌یه‌ئه‌و جۆرهخهلکانهبهتهمای هه‌ندێ پاره‌ی به‌لاش بن / گه‌نده‌لی بن، باوه‌رناکه‌م به‌خشیشی وا وه‌رگرن ئه‌گه‌ر لهدوژمنهوهنهبێ.. ئه‌گه‌ر هه‌ندێ خه‌لکی ڕۆشن بیر‌و خوێنده‌واری کورد وا له‌دیموکراسی و ئازادی تێبگه‌ن و وا لنگه‌وقوچ له‌وه‌زع تێبگه‌ن ئیتر ئه‌وانه که‌ی مافی ئازادی و دیموکراسی و ئامۆژگاری خوێنه‌ری کوردیان پێ یان ڕه‌وایه؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست