حیزبه‌کوردیه‌کانی ئێمه حیزب نین ، کۆمه‌ڵه میلیشیای چه‌کدارن - به‌شی چواره‌م
Thursday, 26/05/2011, 12:00
زۆر سه‌یره سه‌ره‌ڕای بوونی بوارێکی وا فراوان و که‌ڵک وه‌رگرتن له فه‌لسه‌فه‌ی دیموکراسی له بنه‌ڕه‌تا یۆنانی و پاش ئه‌وان نزیک بوونمان له ووڵاته‌کانی ڕۆژ ئاواوه. کورد به‌رده‌وام نوسه‌رو ڕۆشنبیرمان بووه، به‌س بۆ ئێستا له سه‌ده‌ی 21 دا له‌خه‌و هه‌ڵده‌سین و ده‌مانه‌وێ ده‌ستنیشانی گه‌نده‌ڵه‌کان بکه‌ین ، بۆچی هه‌ر له سه‌ره‌تای که‌ڵک وه‌رگرتنمان له به‌روبوومی شۆڕش گێڕی که ئازادی خوێندن به زمانی کوردی هه‌ندێ ئه‌وتۆنۆمی هه‌رچه‌ند له سه‌ره‌تاوه کارتۆنی بووه، یه‌ک دوو دانیشگاو هه‌ندێ ئازادی بیر‌و راده‌ربڕین، به‌ڵام بۆ ئێستا گه‌نده‌ڵه‌کانمان ده‌ست نیشان ده‌که‌ین؟ ئایا ته‌نها لاسایی کردنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته؟ به‌ڵام بۆ تا ئێستا سه‌رنج له‌وه ناده‌ین وجه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ناکه‌ین که خۆمان و میلله‌تی خۆمان گۆره‌پانی گه‌نده‌ڵیمان پێک هێناوه؟ ههرئهمانهی که داوای زیاتر جه‌ختکردن ده‌که‌ن له چه‌سپاندنی داموده‌زگای دیموکراسی، ههرئهمانه خۆیان ئه‌ژنۆو باڵ و ماسوڵکه‌ی دروستبوونی گه‌نده‌ڵی بوون. وه‌ک له کوردی خۆمانا ده‌ڵێن:' تۆبه‌ی گورگ مه‌رگه'، ئیتر چۆن جێی باوه‌ڕن که داموده‌زگای دیموکراسی دروستکه‌ن؟
هه‌ندێک له‌وانه که به‌رده‌وام هه‌مووژیانیان پاره‌یان له داگیرکه‌رانی کوردوستانه‌وه وه‌رگرتووه و ئێستاش واباسه هه‌ندێکیان هه‌ر وه‌ریده‌گرن، چونکه بمبوورن خۆم نوسخه‌ی ئه‌و چه‌کی پارانه‌م نه‌بینیوه. چۆن خه‌ڵکێک خۆی ئێستاش گه‌نده‌ڵ و جاش بن و پاره و پێشنیار له داگیرکه‌رانی کوردوستان وه‌رگرن، چۆن مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه به‌شداری فه‌رمانره‌وایی ناوچه‌ی هه‌رێم بکه‌ن؟ ئه‌وانه که خۆیان گه‌نده‌ڵ بن چۆن ده‌توانن باسی دیموکراسی بکه‌ن؟ ده‌بوو لیژنه‌یه‌کی لێکۆڵینه‌وه هه‌بێت و هه‌تا مافی خۆ هه‌ڵبژاردنیان نابێ ببێت، وه‌ک له ووڵاتانی ئه‌وروپادا یاسا هه‌یه، خه‌ڵکێک خۆی ڕێزی یاسای دیموکراسی نه‌گرێت به‌یاسای دیموکراسی نابێت ڕێگای به‌شداربونی هه‌بێیت له فه‌رمانڕه‌وایی دام و ده‌زگای دیموکراسی دا. مه‌سه‌له‌یه‌کی کوردی خۆمان ده‌ڵێت: 'خویه‌ک گرتت به‌ژیری ته‌رکی ناده‌ی به پیری'
ماوه‌یه‌کی زۆر حیزهبهکوردیهکان/میلیشیاکان ئاڵاکه‌یان ئه‌مه بوو:"دیموکراسی بۆ عێراق و ئه‌وتۆنۆمی بۆ کوردوستان"
ئه‌رێ ئێمه‌ی کورد هه‌قی دیموکراسی عێراقمان چی بوو؟ 'ڕێوی خۆی بهکونا نه‌ده‌چوو هه‌ژگێکی ده‌به‌ست به‌خۆیه‌وه'.
له‌بیرمه له 91 دا دوای ڕه‌وه‌که دهنگوباسی جێنۆسایدی کورد له‌سه‌ر میدیای جیهان بوو، هنری کیسنجه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشوی ئه‌مریکی ووتی: ئایا بۆ کورد ته‌نها باسی مافی خۆیان ناکه‌ن و چی یانه به‌سه‌ر دیموکراسی عێراقه‌وه؟
ئه‌و کیسنجهرهی که کوێخای ڕێکه‌وتنه‌که‌ی جه‌زایرو ئاش به‌تاڵی 75 19بوو. ئێستاش دڵمان خۆش نه‌که‌ین که‌س به‌بێ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی هیچ یارمه‌تیه‌کی کورد نادا. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا له ووڵاتا نه‌بوایه ئایا تا ئێستا چه‌ندین جۆر/جار براکورژی دروست نه‌ده‌بوو؟
له بیرمه منداڵ بووم له‌زه‌مانی پێش جمهوری که هێشتا پاپهتیهکانی خێزانی هاشمی سه‌عودیه‌کان مه‌لیکی عێراق بوون، خوێندن هه‌موو به عه‌ره‌بی، ئاگری نه‌ورۆز قه‌ده‌غه‌بوو، به‌ڵام هه‌ندێ گه‌نج هه‌ر له‌دووره‌وه به‌سه‌ر شاخه‌کانه‌وه ده‌یانکرده‌وه، ڕاوڕاوێن پۆلیس ده‌چون بۆیان چونکه، داموده‌زگای سه‌عودیه‌کان و جاشی ئیمپراتۆری به‌ریتانیا قه‌ده‌غه‌یان کردبوو، چونکه شاخه‌کانی کوردوستانی سنوری ئێران و عێراق سنوری وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن ڕۆژهه‌ڵاتی نیشتمانی عه‌ره‌به.
ئه‌م هه‌موو پێشه‌وا ئاینیانه که ڕۆژانی هه‌ینی هه‌ریه‌کی نوسراوێکی ئاینی دهخوێنێهوه بۆ ئامۆژگاری خه‌ڵک که ڕێک و پێک بژین و فه‌رمانه‌کانی یه‌زدان به‌جێ بهێنن هه‌ستیان نه‌ده‌کرد که ئه‌و سیاسه‌ته‌ی که منداڵی کوردی پی ده‌چه‌وسێنرایه‌وه، منداڵه‌کانمان بێ ئه‌وه‌ی یه‌ک ووشه‌ی عه‌ره‌بی بزانن ده‌بوو به عه‌ره‌بی بخوێنێ، که ئه‌مه له هیچ فه‌لسه‌فه‌و ئاینێکی ئاسمانی دا ڕه‌وا نی یه. تا ئێستا چه‌ند مه‌لا تێهه‌ڵدانی خوارد‌و به‌ند کرا له سه‌ر پێ شێلکردنی فه‌رمانه‌کانی یه‌زدان له‌لایه‌ن ڕژێمه داگیرکه‌رو دیکتاتۆره‌کانی ووڵاته‌وه؟ ئایا هه‌ندێ هۆکاری گه‌نده‌ڵی له‌وانه‌وه ده‌ستی پێ نه‌کردووه؟ ئه‌و سه‌رخێڵه گه‌نده‌ڵانه‌ی که تێکه‌ڵاویان هه‌بوو له‌گه‌ڵ خێزانی سهعودیهکانی به‌غدادا به‌خه‌یاڵیانا نه‌ده‌هات که باسی مافی خوێندن بکه‌ن به زمانی کوردی؟
له کاتی جه‌ژنی نهوروزو سه‌ری ساڵی کوردی دا سرودی نه‌ورۆزیان گۆڕیبوو به جه‌ژنی دارودره‌خت:
جه‌ژنی دارودره‌خته کۆتایی ڕۆژی سه‌خته، نه‌مام بنێژه وه‌خته، جه‌ژنی دار‌و دره‌خته.
هه‌تا له کاتی ئاهه‌نگی ئهوجهژنهدا گۆرانی ێه‌باح و فه‌رید ئه‌تره‌ش و عبدوالحلیم حافزیان لێ ده‌دا.
چه‌وسانه‌وه‌ی راستی میلله‌تی کورد له‌وه‌دا بوو، به‌زۆر ده‌بوو زمانی عه‌ره‌بی فێربن، وه‌ک هه‌ر له‌منداڵیه‌وه به ئامۆژگاری تۆقێنه‌ری باسی جه‌هه‌نم و پردی سیرات و ئه‌گه‌ر له‌کاتی خه‌وتنا شه‌هاده‌ت نه‌هێنی که مردی ده‌چیته جه‌هه‌نم و نابێ کچان بچن بۆ مه‌کته‌ب جونکه فێری زانیاری شه‌یتانی ده‌بن و سفورو بێ ڕه‌وشت ده‌بن. خوشکێکم که دهچووبۆ مه‌کته‌ب مه‌لاکانی هه‌ڵه‌بجه به باوکمیان له مه‌کته‌ب ده‌رهێنا، ئایا ئه‌م مه‌لایانه جادوگه‌رو بێ مێشک و نه‌فام و گه‌نده‌ڵ نه‌بوون؟ ئه‌مانه هه‌موو فه‌لسه‌فه‌ی ژێردستکردن و داپڵۆسینی برا پاپهتیه عه‌ره‌به‌کانمان بوو که به‌ناوی ئاینی ئیسلامه‌وه ده‌یانکرد. . من خۆم له پۆلی شه‌شی سه‌ره‌تایی یه‌وه بۆ یه‌کی ناوه‌ندی ده‌بوو به عه‌ره‌بی بخوێنم و له‌به‌ر ئه‌وه یه‌ک ساڵ دواکه‌وتم. ئاوا چه‌ندین سالی ژیانمان به داپلۆسینی به‌رده‌وام به‌هه‌موو ئامارێکی داپلۆسین، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه بوو له‌ڕووخانی مه‌لیکه پاپهتهیهکاندا جاشه‌کانی به‌ریتانیا له عێراق، داوای ئازادی دیموکراسی ده‌کراو خۆشیمان لێ هات وا ئیتر کوردوستان ڕزگار ده‌بێ لامه‌رکه‌زی و ئه‌وتۆنۆمی و سه‌ربه‌خۆیی بووبوو به باسی به‌رئاگردان و چاخانه‌و دوکانه‌کان.
وه‌ک باس ده‌کرا شۆڕش وا به‌په‌له دروست بوو هه‌تا سه‌رکرده‌و سیاسیه کورده‌کان خۆشیان ئاگایان لێ نه‌بوو و خۆیان یه‌کسه‌ر سواری ملی شۆڕش بوون و زۆر به به‌ره‌ڵڵایی شۆڕش ده‌ستی پێ‌کرد. چونکه وه‌ک له دابه‌شکردنی کوردوستانه‌وه بۆ به‌کارهێنانی کورد دژی ڕژێمه دیکتاتۆره‌کان که‌به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا خۆیان دایان نان دوای ڕوخانی ده‌سته‌ڵاتی عوسمانیه‌کان له ناوچه‌که‌دا بۆ به‌کارهێنانیان له کاتی پێویستدا.
له‌ناو بازاری هه‌ڵه‌بجه‌دا له سه‌ره‌تای شۆڕشی ئه‌یلولی ساڵی 1961 دا ناوبازاڕ ده‌بریسکایه‌وه له ڕیزه فیشه‌ک دانی خه‌ڵک که هه‌رکه‌س هه‌ر جۆره چه‌کێکی ده‌ستده‌که‌وت ئیتر یه‌کسه‌ر ده‌یدا له به‌رۆکی و ئاماده‌ی شۆڕش بوون. ئه‌ودیمه‌نه ئه‌وه‌نده جوان و سه‌رنج ڕاکێش بوو، هێشتا که‌س باسی گه‌نده‌ڵی نه‌بیستبوو.
له‌بیرمه یه‌که‌م ئاهه‌نگی نهورۆزو ئاهه‌نگی سواره‌کانی دوانزه سواری مه‌ریوان له ده‌شتی گوڵان له هه‌ڵه‌بجه که ئه‌حمه‌دی حه‌مه ئه‌مینی سه‌رکرده‌یه‌کی عه‌شیره‌تی نه‌ورۆڵی که به‌سواری ئه‌سپه‌که‌یه‌وه دووتهپڵی بچوکی له‌به‌رده‌ستدا بوو، وه‌ک شانۆگه‌ری دوانزه‌سواره‌ی مه‌ریوان ته‌پلی لێ ده‌دا و حه‌مه‌ی فه‌ره‌جی قاله‌سوور که یه‌کێکه له تێکۆشه‌ره‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شۆڕشی ئه‌یلول به‌سه‌ر ئه‌سپێکه‌وه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێ سواری تر به جلی کوردی‌و مشکی وجامانهوه، له‌کاتێکدا که هێشتا سه‌ره‌تای شۆڕش بوو که‌س ووشه‌ی جاش و گه‌نده‌ڵ نه‌بیستبوو، ئه‌و که‌ڵه شێرانه لهههرباسێکی شۆڕش دا ناویان سه‌رچاوه‌ی زه‌رده‌خه‌نه‌ی هیواداری گه‌نجان و منداڵانی کورد بوون.
به‌ڵام وه‌ک خۆم منداڵی هه‌ڵه‌بجه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌م، که شۆرش ده‌ستی پێ‌کرد، پێم وابوو له‌سه‌ره‌تاوه له هه‌ڵه‌بجه‌و دهربدنیخانهوه ده‌ستی پێ‌کرد. وه‌ک ئه‌وه وابوو هه‌موو گه‌نجی کورد چه‌کداربوون، چونکه خه‌لک ئه‌وه‌نده تینوی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی بوون.
شۆڕش پێویستی به چه‌ک بوو، چه‌ک زۆر که‌م بوو، ئه‌وه‌ی هه‌بوو زۆربه‌ی کۆن بوو، هه‌تا تاپڕو سێ تیر‌و ساچمه‌زه‌نیان به‌کار ده‌هێنا.
هێشتا جاش په‌یدا نه‌بووبوو، شۆڕش خۆی جاشی دروستکرد، به‌ره‌ڵڵایی شۆڕش بوو به‌هۆی دروستبوونی جاش، بۆنمونه ئه‌و تێکۆشه‌ره کورده‌ی که یه‌که‌م جار سه‌رقافڵه‌و ته‌پل لێده‌ری دوانزه سواره‌ی مه‌ریوان بوو له جه‌ژنی نه‌ورۆزدا له دێی پریس له ناوچه‌ی نه‌ورۆڵی پێش مه‌رگه چوونه سه‌ری و داوای چه‌کیان لێکرد. ئه‌ویش پیاوێکی ناسراوو سه‌رخێڵی عه‌شره‌ت و چه‌ک کردنی پیاو وه‌ک ئه‌وه وابوو ڕاسته‌وخۆ ده‌ستدرێژی شه‌رف و ناموسی پیاو بکه‌ن، هه‌رچه‌ند هه‌وڵی دا بوو وازی لێ بێنن به‌ڵام هه‌ر وازیان نه‌هێنا به ده‌مانچه‌که‌ی دوو پێش مه‌رگه‌ی لێ کوشتن، ئه‌وانیش هێزی تریان هێناو هه‌ر له‌ناو دێی پریس دا به‌رگری کرد هه‌تا کوشتیان. ئه‌و تێکۆشه‌ره ئه‌وه‌نده پیاو بوو، ڕاینه‌کرد و بڕوا بۆ هه‌ڵه‌بجه بۆ لای حوکمه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی ببێ به جاش، هه‌ر له ناودێ دا به‌رگری کرد هه‌تا کوشتیان، ئه‌وانیش نامه‌ردانه دێ یه‌که‌یان سوتان. ئا له‌وڕۆژه‌وه جاش دروست بوو، ئیتر خه‌ڵکێکی زۆری عه‌شیره‌تی نه‌ورۆڵی په‌یوه‌ندیان به حکومه‌ته‌وه کرد و چه‌کیان وه‌رگرت و بوون به جاش و ناو نران جاشی شه‌ست و سێ، 63 ئه‌مه سه‌ره تایه‌ک له باسی دروستبوونی گه‌نده‌ڵی، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ده‌ڵێم ئه‌م حیزبانه حیزب نین کۆمه‌ڵه میلیشیای چه‌کدارن.
ئه‌و حیزبانه / کۆمه‌ڵه میلیشیایانه ئه‌گه‌ر حیزبی ڕێک و پێک و خاوه‌ن یاسا و چاودێریکهرو سه‌رپه‌رشتی که‌ریان ببوایه ئه‌ڵبه‌ته له وبه‌سه‌رهاته ده‌کۆڵینه‌وه و نه‌یانده‌هێشت ته‌شه‌نه بکاو بناغه‌ی جاشیه‌تی لێوه ده‌ست پێ بکا. له‌پاش ئه‌م ڕووداوه له‌ناوچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان به هه‌مان شێوه عه‌شیره‌تێکی ناسراو بنه‌ماڵه‌ی سانئهحمهد خان تێکۆشه‌ری کورد به هه‌مان شێوه ده‌ست درێژیان لێ کرا و ئه‌وانیش بوون به جاش. چه‌ندین پیاوی تێکۆشه‌ری ناسراوی وه‌ک کاکه حه‌مه‌ی فه‌ره‌ج که کاک ئه‌حمه‌دی برای به‌ناهه‌ق له دوکانه‌که‌ی خۆیدا جاشه‌کان کوشتیان به بێ ئه‌وه‌ی هیچ تاوانێکی هه‌بێ، ئه‌و رووداوه ئه‌وه‌نده دڵ ته‌زێن بوو که ماوه‌یه‌ک دوکان و بازاڕ به ئاسایی نه‌بوو له هه‌ڵه‌بجه و هه‌موو تازێ باربوون بۆی. چه‌ندین تێکۆشه‌ری وه‌ک کاکه حه‌مه کوڕێ جوانی له‌ده‌ست دا، قاچی له ده‌ستدا وا تووش بوون ئیتر چاریان نه‌ما و ده‌بوو له‌گه‌ڵ لایه‌نێکدا بن. چه‌ندینی وه‌ک کاکه حه‌مه‌و ئه‌حمه‌دی حه‌مه ئه‌مینی نه‌ورۆڵی و وه‌ستا ئه‌نوه‌ر و چه‌ندینی تر که له سێداره‌دران خنکێنرا ن و بوون به شه‌هید، وشههیدیش خۆی فشه‌یه و له‌زمانی عه‌ره‌بی یه‌وه وه‌رگیراوه و بۆ دڵ خۆشدانهوهی خێزان و که‌سانی ئه‌وانه‌ی تیا چوون، چونکه تاڵانکهرو ئه‌نفال که‌رو تێرۆریست هه‌رکه‌س کوژرا به هه‌ق و ناهه‌ق هه‌ر شه‌هیده. ئه‌و پێش مه‌رگه تێکۆشه‌رانه‌ی که ماڵ‌و که‌سی خۆشه‌ویستییان له‌ده‌ست داوه و خانه نشین کراون ئێستا ئه‌گه‌ر ههرگهندهڵێکیان له دهروپشت بێ تاوانیان چی یه؟ وه‌ک ده‌ڵێن له نزیک کوره‌وه بی، بێگومان پرژت به‌رده‌که‌وێ.
نموونه‌یه‌کی تر ڕه‌شه‌ی ێالحی سه‌ره‌ک جاشێکی ناسراوی هه‌ورامی له هه‌ڵه‌بجه، وه‌ک باسیان ده‌کرد، خۆی یه‌کێک له عهریفهکانی جه‌یشی عێراق بوو که هاته ناوشۆڕشهوه، به‌ڵام بۆ بوو به‌جاش؟ له‌به‌ر گه‌نده‌ڵی و داوێن پیسی عه‌بدول وه‌هاب ئه‌تروشی، چونکه عه‌بدول وه‌هاب ده‌ستدرێژی ناموسی له خه‌ڵکی بیاره ده‌کرد. هه‌تا له وکێشهیهدا نزیکه‌ی هه‌فته‌یه‌ک به شاخه‌وه مابووه‌وه، به خۆی و پێنج شه‌ش چه‌کداره‌وه، به‌لام چاری نه‌بوو ده‌بوو ببێ به جاش به‌هیوای ئه‌وه‌ی تۆڵه‌ی خۆی بکاته‌وه. که هاتنه هه‌ڵه‌بجه خۆشترین مه‌کته‌بی سه‌ره‌تایی سێ قاتی مه‌کته‌بی ئاشتی هه‌ڵه‌بجه‌یان کرد به ڕه‌بیعه که‌من منداڵێکی هه‌ڵه‌بجه بووم زۆرم پێ ناخۆش بوو، چونکه ئه‌و مه‌کته‌به زۆر گه‌وره و سێ قات و یه‌کێک له ده‌زگا ڕۆشنبیریه نوێیه‌کان له ده‌ستهاته‌کانی ڕژێمی جمهوری بوو که زۆرجوان دیاربوو له هه‌ڵه‌بجه‌دا، به هیوا بووین ببێ به قه‌ڵایه‌کی ڕۆشنبیری هه‌ڵه‌بجه.
به‌هاتنی ڕه‌شه‌ی ێالحه بۆ هه‌ڵه‌بجه ئیتر پێشمه‌رگه‌ی شۆرشی ئه‌یلول چی تر نه‌یانده‌وێرا به ئازادی بێنه ناو هه‌ڵه‌بجه‌وه نه به شه‌وو نهبهڕۆژ. چونکه پێش هاتنی ڕه‌شه‌ی ێالحه زۆر جار هه‌ر له دوای نیوه‌ڕۆوه ده‌هاتنه ناو هه‌ڵه‌بجه ده‌بوو به شه‌ڕه‌ته‌قه‌و ده‌قڵیشایه‌وه. شه‌ڕه‌که‌ش به‌س له‌نێوان کورد وکورد.
ئه‌وه‌بوو ڕه‌شه‌ی ێالحه بوو به یه‌کێک له پاڵه‌وانه‌کانی شه ڕی قادسیه‌ی سه‌ددام و له‌ئه‌نجام دا هه‌ر به فه‌رمانی سه‌ددامی فاشی خۆی کوژرا. ئه‌وزه لامه زۆر زیره‌ک بوو، وه‌ک به گشتی هه‌ورامی به زیره‌ک ناسراون، چه‌ندین ساڵ له هه‌ڵه‌بجه بوو، هه‌رگیز زه‌ره‌ری بۆ خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه نه‌بوو ئه‌گه‌ر به‌چه‌که‌وه نه‌هاتنایه بۆ کوشتنی، هه‌تا منداڵانی هه‌ڵه‌بجه به ئاشکرا قونبهلهیان بۆ دانا بیکوژن، گرتنی به‌ڵام ئازادی کردن و هه‌رگیز وه‌ک هه‌ندێ له بهرهڵڵاکانی شۆڕش ڕێی نه‌دا چه‌کداره‌کانی ده‌ستدرێژی ناموسی که‌س بکه‌ن. ئه‌وه بوو، سه‌ددام که‌ڵکی له‌م زه‌لامه وه‌رگرت و شۆڕش کردی به دوژمنی خۆی، ئه‌مه له‌به‌ر گه‌نده‌ڵی و به‌ره‌ڵڵای وشێوازی میلیشیایی شۆرشهکانمان.
له‌به‌رئه‌وه پێم وایه به‌لابردنی هه‌ندێ ده‌سته‌ڵاتدار گه‌نده‌ڵی ته‌واو نابێ، به‌ڵام تکایه ده‌سته‌ڵاتداران گه‌ر ههرنیازێکی باشتان بۆ خزمه‌تی میلله‌ت و نیشتمان هه‌یه ده‌توخوا ماوه‌یه‌ک واز بهێنن بابزانین ئه‌وانه‌ی که هه‌وڵی گۆڕان ده‌ده‌ن چیمان بۆ ده‌که‌ن؟ خۆ ئێوه ماڵ و پاره و سامانی چاکتان هه‌یه، ئیتر چیتانه له‌م هه‌موو سه‌ریه‌شه‌یه؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست