ولیام شه‌یکسپیر
Monday, 16/01/2012, 12:00
1564 1616 William Sahespear
شه‌یکسپیر یه‌کێکه له پێشه‌واکانی مێژوویی له‌هونه‌ری کاری ئه‌ده‌بی و شیعری لیرک و
شانۆگه‌ر له جیهانی ڕۆژئاودا. چل شانۆگه‌ری نووسی که له سه‌دا حه‌فتاوپێنجی
به شیعر، له باره‌ی چیرۆکی هه‌زه‌لی و مێژوویی وتراژیدی و ڕۆمانس. کاری په‌خشان
نووسینی به شێوازی قه‌سیده و گۆرانی بوون. چه‌ندین شیعر‌و لیریکی، شیعری گۆرانی
نووسیوه وه‌ک؛ به‌هار، زستان، له شانۆگه‌ریLoves Labours Lost ' ڕه‌نجی
خۆشه‌ویستی له‌ده‌ست چوو'
سۆنیتی قه‌راغ ڕووبارRiverside، گۆرانی له‌ژێر دره‌ختی سه‌وزدا له شانۆگه‌ری
As you Like Itگۆرانی ئاریێل له شانۆگه‌ری The Tempest تێمپێست.
بێجگه له به‌رهه‌می شیعری له شانۆدا، شه‌یکسپیر پێنج به‌رهه‌می شیعری تری نووسیوه له ساڵی 1593 دا ڤینه‌س و ئه‌دۆنیسی نووسی که 1194دێڕ بووله سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی چیرۆکی په‌یوه‌ندی جنسی ئیرۆتیک به شێوازی میتری که نۆجار بڵاوبووه‌وه، له‌پاش ئه‌وه
به‌رهه‌مێکی تری بڵاوبووه‌وه به ناوی ده‌ستدرێژی له‌سه‌ر لووکرێچی ، The Rape of Lucrece 1855دێڕ له‌سه‌ر به‌سه‌رهاتی چیرۆکی ترادیژی ئه‌م نووسراوه پێنج جار بڵاوبووه‌وه.
له شانۆگه‌ری دوانزه‌هه‌مین شه‌ودا The Twelfth Nights و له‌چه‌ندین شانۆگه‌ری تردا.
ئه‌م دووبهرههمهی ناسراوترین به‌رهه‌می بوون له‌سه‌رده‌می پادشای ئێلیزابپی یه‌که‌م دا
شه‌یکسپیر 154 سۆنێتی نووسیوه، شیعرێکی تری به‌ناوی سکاڵای خۆشهوێستێک که 329
دێڕه. شه‌یکسپیر شیعری میتری و شیعری ئازادی نوسیوه.
زۆربه‌ی به‌رهه‌مه شیعریه‌کانی له نێوان ساڵانی 1593-1613نوسیوه،
شیعره‌کانی به‌گشتی: شیعری شانۆگه‌ری و، تراجیدی ومێژوویی و ڕۆمانسی.
ئه‌وه‌ی که هانده‌ری کارکردن و سه‌رکه‌وتنی نوسینی شیعر و نوسینی شانۆبوو ئاماری
چاپکردن بوو که له سه‌ده‌ی پانزه‌دا ده‌ستی پێ کرد به‌م جۆره کاره ئه‌ده‌بی و هونه‌ریه‌کان بۆ یه‌که‌م جار چاپ ده‌کراو بڵاوده‌بووه‌وه و ده‌فرۆشرا، به‌دوای ئه‌وه‌دا دروستکردنی خانوی شانۆ که یه‌که‌م شانۆ له ساڵی 1567دا دروستکرا که ناوی ماڵی شێری سووری شانۆ که پیاوێک به‌ناوی جۆن بره‌ین دروستی کرد که بوو بۆ یه‌که‌م شانۆگه‌ری که چوونه ژووره‌وه به‌پاره بوو.
ئێدمۆند سپێنسه‌ر ته‌نها شاعیر بوو که پێش شه‌یکسپیر به‌رهه‌مه‌کانی چاپ بکرێ و بۆ
فرۆشتن بڵاوببێته‌وه که‌زۆربه‌ی شیعره‌کانی ئاینی بوون. خانووی دوهه‌م که بۆ
شانۆ دروستکرا ناونرا شانۆکه، The Theatre پاش ئه‌وه له بیست و پێنج ساڵی
داهاتوودا ژماره‌یه‌کی تر خانووی شانۆی تر دروستکرا که یه‌کێک له‌وانه که ناوی گلهوب پیه‌ته‌ر که له ساڵی 1599دروستکراوه له له‌نده‌دن هه‌تا ئێستا ش ماوه.
به‌رهه‌مه‌کانی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی شه‌یکسپێر به‌تایبه‌ت شانۆگه‌ریه‌کانی وای کرد له له‌نده‌ن که ببێت به یه‌کێک له چاکترین مه‌ڵبه‌ندی شانۆگه‌ری له هه‌موو جیهاندا.
یه‌کێک له نووسه‌ره‌کانی سه‌رده‌می خۆی به‌ناوی فرانسیس مێرێس ئه‌ڵێت:
"چاکی ده‌ستی داهێنانی هونه‌ری و قسه‌ی خۆشی هونه‌رمه‌ندانی سه‌رده‌می فیساغۆرپسی
یۆنانی کۆن له گیانی شه‌یکسپیر و زمانی هه‌نگوینی شه‌یکسپیردا ده‌ژین."
هه‌تا ئێستا سه‌ده‌ها جار له سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانی شه‌یکسپیر نوسراو‌و کتێب بڵاو بووه‌ته‌وه له سه‌ر شانۆگه‌ریه‌کانی، وه‌ک نووسه‌رو ئه‌کته‌ری شانۆ، به‌رهه‌می هه‌زه‌لی، تراجیدی،
شانۆگه‌ری مێژوویی، شیعره‌کانی شه‌یکسپیر و شیعری شانۆگه‌ری شیعری تر وسۆنێت،
له‌سه‌ر زمان و که‌لتوری کاره‌کانی شه‌یکسپیر له به‌رهه‌مه هونه‌ری و ئه‌ده‌بی یهکانیا.
به‌رهه‌مه‌کانی که هه‌میشه په‌یوه‌ندن به په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی، ڕۆمانسی و ڕامیاری،جنس و ئاینی و مێژووهبووه.
کارتێکردنی شه‌یکسپیر له‌سه‌ر نه‌شونمای شیعری ئینگلیزی، له‌سه‌ر بۆچون‌و فه‌لسه‌فه‌ی
ژیانی و لایه‌نی ریهوتریک (ووت‌وێژی کێشه‌ی فه‌لسه‌فی) له کاره‌کانی شه‌یکسپیر.
له‌سه‌ر ستایڵ، شێواز. مێپۆدۆلۆجی (زانیاری ڕێگای بهرکارهێنراو له کاره‌کانیا) و
کۆنتێکستی (بابه‌ته‌کانی که باسی چی جۆره بابه‌تێک /تۆپیکێ ده‌که‌ن)
ولیام شه‌یکسپیر ناسراو به نووسه‌ری شانۆگه‌ری هاملێت و ئوپێللۆو و چه‌ندین شانۆگه‌ری
تر 154 سۆنێتی (شیعرێ به ژماره‌ی دیاریکراوی دێڕه‌کانی و ڕیتمیان) نووسیوه.
.aله‌م سۆنێته‌ی خواره‌وه‌دا ئه‌ڵێت:
له‌شێوه‌ی جوانترین دروستکراوا ده‌مانه‌وێ زیادبوون
وه‌ک جوانی گوڵه‌باغ هه‌میشه بمێنێ هه‌تا به لێکردنه‌وه ش نابێ ته‌واوبێت
نه‌وه‌ی ناسکت ده‌بێت جوان وه‌ک خۆت وه‌ک خۆت ئاوا چاوی بریسکه‌دار
وه‌ک سامانی سوته‌مه‌نیت بۆ گڕی ڕۆشناییت، برسیه‌تیت دروست کرد
به‌ڵام مڵکت وازۆر تۆ له‌دژی خۆت و زۆرداری بۆ شیرینیت
په‌یکه‌ری هونه‌ری تۆ له جیهانا تاک که ته‌نها نیشانه‌یه بۆ جوانی به‌هار
له‌م سۆنێته‌ی سه‌ره‌وه‌دا باسی ئه‌وه‌ده‌کا که ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان ئافره‌تی جوانیان ویستوه بۆ
دروستکردنی منداڵی جوان نه‌ک بۆ ڕێزگرتن و خۆشه‌ویستی. که‌واته ئه‌رستۆکرات و
ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌و سه‌رده‌مه ئه‌وه‌نده دڕنده بوون له‌رووی نرخی ئافره‌تاندا چونکه وا
ده‌رده‌که‌وێت نرخی ته‌واوی مرۆڤایه‌یه‌تی و جێگای ته‌واوی خۆیان پێ ڕانهبینرواو له‌ناو
کۆمه‌ڵ دا.
.b
نه پاره بده‌و نه پاره وه‌رگره به‌قه‌رز گهردهتوانی،
قه‌رزکردن زۆرجار خۆت و براده‌رایه‌تی له‌ناوده‌با.
زۆرجارقهرزکردن لاوازده‌کا ده‌وری مێردایه‌تی،
ئه‌مه ڕاستیه‌که که زۆر به‌ڕوونی ئاشکرا.
وه‌ک چۆن تاریکایی شه‌ودێت به دوای ڕۆژ ئاوابوونا.
ئیتر بۆ هیچ پیاوێک ڕواڵه‌تت نابینری به درۆزنی.
(ده‌وری یه‌ک له دیمه‌نی سێ له شانۆگه‌ری هاملێت،Act 1, scene 3 Hamlet)
له‌م سۆنێته‌ی سه‌ره‌وه‌دا ده‌وری پول و پاره نیشان ده‌دات له په‌یوه‌نی کۆمه‌ڵایه‌تی دا، که
چۆن ده‌وری تێکدانی هه‌یه له‌نێو کۆمه‌ڵ دا.
.
له‌سه‌رده‌می خۆیدا نوسینهکهانی شه‌یکسپیر بووبه‌هۆی چه‌ندین کێشه‌و لێدوانی ئه‌ده‌بی له‌نێوان نووسه‌ران وئهدیبهکانا له‌هه‌مان کاتدا جێگه‌ی خۆی کرده‌وه له نێوان نووسه‌ران و ئه‌دیب و هونه‌رمه‌نداندا، توانای له زۆرلایهنهکانی ئه‌ده‌بدا وه‌ک شانۆگه‌ری، شیعر‌و هونه‌رو فلیم دا ناسرا له‌هه‌موو جیهاندا و ناسرا به چاکترین و به‌توانا ترین نوسه‌رو ئه‌دیبی ئینگلیزی.
بێن جۆنسن یه‌کێک له ئه‌دیبه‌کانی سه‌رده‌می خۆی له‌باره‌ی شه‌یکسپیره‌وه ئه‌ڵێت:
.cبه‌رهه‌مه‌کانی هونه‌رییت وه‌ک په‌یکه‌رن به بێ په‌رستگاو گومه‌زی
هه‌میشه زیندو کاتێک که کتێبه‌کانت هه‌ن به‌رده‌وام،
ئێمه‌ش بۆخوێندنه‌وه ی به‌رهه‌می وا چاک وپڕ له زیره‌کی
له باس وگوێ گرتنی وه‌سفی مه‌زنی بهرههمهکانتا بێ به‌ش نین.
له‌ماوه‌ی نزیکه‌ی چوار سه‌د ساڵی ڕابووردوودا چه‌ندین باس و نووسین کراوه له سه‌ر
ژیان وبۆچوونهنهکانی شه‌یکسپیر له باره‌ی ئاین وڕۆمانس و جنس وکێشه‌کانی په‌یوه‌ندی
کۆمه‌ڵایه‌تی و چه‌ندین له لایه‌نه‌کانی تری ژیان چونیه‌تی نووسین و سه‌رچاوه‌کانی،
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کی زۆر نووسین و بۆچوونی جیاواز له‌باره‌ی شانۆگه‌ریه‌کانی نوسراون.
بیست و سێی مانگی نیسان که به‌رواری ئاینی ساینت جۆرجه دانراوه به ڕۆژی له‌دایک
بوونی شه‌یکسپیر، چوونکه له زه‌مانی شه‌یکسپیردا به‌رواری له‌دایک بوون و مردن به
ته‌واوی نه‌نووسراون. له شارۆچکه‌ی بچووکی سه‌روی ڕۆژهه‌ڵاتی له‌نده‌ن سترادفهر
له‌دایک بوو له خێزانێک که چوارکوڕو چوارکچیان بووه.
باوکی له‌سه‌ره‌تاوه بازرگانێکی ده‌وڵه‌مه‌ند بووه به‌ڵام له دوادوایی ژیانیا ههژاربووهو ئه‌م هه‌ژاریه کاری کردووه‌ته سه‌رژیانی شه‌یکسپیر.
گرنگی و مه‌زنی شه‌یکسپیر له‌وه‌دایه ئه‌و بابه‌تانه‌ی که له‌سه‌ری شانۆ‌و شیعر‌و لیریکی له
سه‌ر ده‌نووسین هه‌میشه ڕاسپارده‌ی فه‌لسه‌فی هه‌بوو له کاتێکدا که بۆچوونه‌کانی ئه‌و به
چه‌ند سه‌د ساڵ پێش بیرکردنه‌وه‌و بۆچوونی خه‌ڵکی ئه‌و سه‌رده‌مه بوون، بۆ نموونه له
ئۆتێللۆ دا پیاوێکی ڕه‌ش ده‌کا به پاڵه‌وانی شانۆگه‌ریه‌که که له‌و سه‌رده‌مه‌دا سه‌رده‌می
ڕه‌گه‌ز په‌رستی و کۆیله کڕن وفرۆشتن بووه. بابه‌تی داگیرکردن و ده‌ست به‌سه‌راگرتن
وه‌ک له شانۆگه‌ری تێمپێست، گیروگرفتهکۆمهڵایهتیهکان: به‌غیلی، فیتنه، ته‌ماح، ڕۆمانس و گیروگرفتهکۆمهڵایهتیهکان و چه‌نده‌ها بابه‌تی تر.
چه‌ند نموونه‌یه‌ک له شیعره‌کانی:
.c بۆ خۆشه‌ویستێک
مه‌یه‌ڵه بێمه نێو ڕاستی بیرکردنه‌وه‌کانت
بزانه که ڕێگرێک هه‌یه.
ئهوهخۆشهویستی نی یه که له بوارێک‌دا بگۆڕێت،
یا ده‌چه‌مێته‌وه به کات وگیروگرفت و به‌سه‌رهات.
ئای، نا ئه‌وه نیشانه‌یه‌که هه‌رگیز ناگۆڕێ.
خۆشه‌ویستی ئه‌وه‌یه که هه‌رگیز له‌ق نابێت به‌ته‌ماح
ده‌بێ به‌ئه‌ستێره‌ی گه‌شی وا که چه‌ندین لێ ی ده‌وه‌ڕن،
به‌وانه‌ی که نهناسروو که‌م نرخن.
هه‌رچه‌ند بۆهه‌میشه له ههرهبهرزیشدا نامێنێ،
خۆشه‌ویستی کاری بێ مێشک نی یه
لێوی وه‌ک گوڵه باغ وڕوومه‌تی وه‌ک
له به‌رده‌م قه‌وسی برۆی وه‌ک داس.
خۆشه‌ویستی ڕاست ناگۆڕێت به چه‌ندین ههفتهومانگ و کات،
به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌تا قه‌راغی دوایی ڕۆژ تا مردن.
ئهگهروانی یه ئه‌مه‌ی من ده‌یڵێم هه‌ر که‌س بتوانی ئیسپاتی کا،
چی تر خۆشه‌ویستی ڕاست نه‌بووه مه‌رج بێت وازبێنم له‌نووسین.
.d سۆنێتی ژماره 18
گهربهراوردی جوانیتکهم له‌گه‌ڵ ڕۆژی هاوینا
ده‌کرێ به‌راووردی جوانیت که‌م له‌گه‌ڵ ڕۆژی هاوینا؟
ده‌ستی کارامه ی هونه‌ری زۆربه‌رزتره
له نه‌خشه‌کێشانی جوانیتا.
ڕه‌شه‌بای توڕه ده‌شڵه‌ژێنێ چرۆی خۆشه‌ویستی گوڵی به‌هار.
عومری هاوین زۆرکورتره له هه‌موو به‌رواری سا ڵ.
جارجارچاوی ڕۆژ زۆر گه‌رم وبهتین ڕووناکی ده‌دا،
به‌ڵام هه‌ندێ جارشێوهی ئاڵتونی کزده‌بێ و ده‌ڕوا.
به‌ڵام هاوینی جوانی تۆ له‌م ڕووداوانه‌دا به‌شداری ناکا.
به‌ڕێکه‌وت کرداری سروشت ده‌گۆڕێ و وده‌ستکاری ده‌کرێ،
به‌ڵام هاوینی جوانی تۆهه‌میشه یی یه‌و ته‌واو نابێت.
سامانی شۆخی تۆ که‌س ناتوانێ داگیری کا.
هه‌تا مردنیش ناتوانێت له سێبه‌ری تاریکی
خۆی دا جوانیت وونکا.
چونکه ژیانی جوانی تۆ له گه‌شه دایه به به‌رده‌وامی .
هه‌تا پیاو هه‌ناسه ده‌داو ده‌ژی تا به‌رده‌وامی بینینی چاو
هه‌تا تۆ ماوی و ده‌ژیت به ژیان جوانی ده‌به‌خشیت.
له‌م شیعره‌ی سه‌ره‌وه‌دا شه‌یکسپیر لایه‌نی ناسکی و عاتفی ڕۆمانسی به‌کاردێنێ که لایه‌نی هیواداری و خۆشی ژیانی مرۆڤ نیشان ده‌دا، ئه‌م سۆنێته له‌م ساڵانه‌ی دوایی یه‌دا له فلیمی دڵداری شه‌یکسپیردا به‌کارهێنرا به ناوی Shakespear In Loveله شیعره‌که‌دا وا ده‌گه‌یه‌نی که خۆشه‌ویستی وه‌ک ئه‌وه وایه که وه‌ک هاوینێکی جوانی و به‌رده‌اومی خۆشی له ژیانا پێک ده‌هێنێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست