لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له‌باره‌ی لایه‌نی نه‌ته‌وایه‌تی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی - به‌شی پانزده‌هه‌م
Thursday, 24/11/2011, 12:00
به‌رده‌وامی فراوان بوونی ده‌سته‌لاتی سه‌لاحه‌دین له میزۆپۆتامیا
له‌سه‌ره‌تای ساڵی 580 ی کۆچی و 1184ی زاینی دا سه‌لاحه‌دین به عمادالینی ڕاگه‌یاند که په‌یوه‌ندی به زین ا‌لدین یوسف و شاری هه‌ولێر و قه‌ڵاکه‌یو وناوچه‌ی شاره‌زوور و ناوچه‌ی زابی بچووکه‌وه بکا که ببنه لایه‌نگری، که هێشتا ئه‌م ناوچانه له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی سه‌لاحه‌دین دا نه‌بوون. عزالدینی فه‌رمانڕه‌وای موسل به زانینی ئه‌م هه‌واڵانه که ناوچه‌کانی ده‌وری موسل وا خه‌ریکن ده‌بنه لایه‌نگری سه‌لاحه‌دین سکرتێری خۆی به‌ناوی قایماز نارد وداوای له له هاوپه‌یمانه‌کانی له ئهزربهیجان قلیج ئه‌رسه‌لان کرد که سێ هه‌زار سواری بۆ نارد و سه‌رکرده‌یه‌کی تری ناوچه‌که به‌ناوی په‌هله‌وان که له‌شکر ئاماده ده‌کا بۆپهلاماردانی شاری هه ولێر.
له‌م ماوه‌دا به‌رده‌وام کێشه هه‌بوو له‌نێوان فه‌رمانبه‌رانی ناوچهکهانی ده‌وری موسل و فه‌رمانڕه‌وای موسلدا، داوای یارمه‌تی له هاوپه‌یمانه‌کانی سوودی نه‌بوو، چونکه ئه‌وانیش له دژایه‌تی سه‌لاحه‌دین ده‌ترسان. له‌هه‌مانکات دا، فه‌رمانڕه‌وای موسل سه‌رگه‌رمی به‌رگریکردن بوو له ناوچه‌کانی ژێرده‌سته‌ڵاتی که به‌رده‌وام هێرش ده‌کرایه سه‌ریان و تالانیان ده‌کردن، له یه‌کێک له‌م ڕووداوانهدابوو ، وه‌ک ابن الاسیر باسی ده‌کا که هێزه‌کانیان ڕێگایان له ده‌ستدرێژیکه‌رانی سه‌ردێ یه‌کانی ناوچه‌ی موسل گرت و ده‌ریانکردن. (سه‌لاحه‌دین و شه‌ڕی پیرۆزی لاپه‌ڕه 216)
له‌م ماوه‌دا سه‌لاحه‌دین بیری ده‌کرده‌وه له خۆکۆکردنه‌وه بۆ پهلماردانی خاچه‌کان. له‌مانگی نیساندا که مشتی تووندی وه‌رزی سه‌رما شل ده‌بوو و وه‌رزی به‌هار ده‌ستی پێ ده‌کرد سه‌لاحه‌دین به خۆی و له‌شکریه‌وه به‌ره‌و ده‌شتی بقاع ڕۆشت ووه‌ک مێژوو نووس مه‌قریزی باسی دهکاودهڵێت: له به‌رواری 21/4 دا په‌یوه‌ندی کرد به میسره‌وه بۆ ناردنی پاره‌و چهکو پیاو بۆ کامپه‌ین و جه‌نگی دژبه خاچه‌کان.
له 31/5 دا نورالدین موحه‌مه‌د گه‌شته حه‌له‌ب و ده‌یوست بگاته لای سه‌لاحه‌دین بۆ ئه‌وه‌ی سووپاسی بکا بۆپێ به‌خشینی قه‌ڵاو ناوچه‌ی ئامه‌د. یه‌کێکی تر له سه‌رکرده‌کانی ناوچه‌ی ئامه‌د به‌ناوی قوام ا‌لدین عبدالله له‌گه‌ڵیا بوو که لایه‌نگیری خۆی ده‌ربڕێ بۆ سه‌لاحه‌دین. ئه‌م دووپیاوه له‌گه‌ڵ العادل له 21 /4 دا له ده‌شتی بقاع گه‌شتن به سه‌لاحه‌دین ئه‌مانه هاتبوون له‌گه‌ل هه‌ندێ له‌شکرو ئهمیرهکانیانا، وه‌ک له نامه‌یه‌کی سه‌لاحه‌دین دا ده‌رده‌که‌وێ له 12/6 دا نووسیبووی بۆ به‌غدا که ژماره‌یه‌کی زۆر له سه‌رکرده‌کان به‌ڕێوه‌بوون بۆلای بۆ لایه‌نگیری. له‌م کاته‌دا که یارمه‌تی له میسره‌وه به‌ڕێوه‌بوو، نورالدینی فه‌رمانڕه‌وای ماردین و ناوچه ی داراو شرف الدینی برای سه‌رکرده‌ی له‌شکری ناوچه‌ی سنجار هاتن بۆلای سه‌لاحه‌دین.
پاش ماوه‌یه‌ک ڕێکردن له ناوچه‌ی راس الما له 13/7 دا سه‌لاحه‌دین دابه‌زی به پێی نامه‌کانی که ده‌لێت: گه‌شته ناوچه‌ی خاچه‌کان له به‌رواری 16/7 دا، به‌لای ڕۆژهه‌ڵاتدا پێچی کرده‌وه به‌ره‌و عه‌مان وناوچه‌ی زیزا و به‌ره‌و ئارنوون و له‌وێوه به‌ره‌و وادی سانینه و ره‌بعه (سه‌یری نه‌خشه‌ی 2) له‌وێوه گه‌شت به تقی ا‌لدین له‌گه‌ڵ الفازل هه‌ندێکی تر له بارومالی العادل که له به‌رواری 12/7 دا میسریان به‌جێهێشت، له‌م ماوه‌دا سه‌لاحه‌دین پێویست بوو له‌شکره‌که‌ی سه‌رگه‌رم کا به تاڵان‌کردنی ناوچه‌کانی خاچهکانهوه.
به‌پێی نوسراوه‌کانی مه‌قریزی که‌ده‌ڵێت: له‌شکره‌کانی حه‌له‌ب گه‌شتنه عمان له 18/7 دا و له 22/8 دا گه‌شتنه کیراک. سه‌لاحه‌دین هێزه‌کانی ئاماده‌کرد بۆ لێدانی قه‌ڵای کیراک که هێشتا له‌ده‌ست خاچهکانا بووکه پانتایی ڕووبه‌ری قه‌ڵاکه 150 مه‌تر بوو، وه نه‌یده‌ویست که هه‌موو هێزه‌کانی لێره‌دا کۆ کاته‌وه هێزی دانابوو بۆ پارێزگاری میسر‌و سووریا چوونکه له‌وانه بوو خاچه‌کان بڕۆن په‌لاماری شوێنه‌کانی که‌ی سووریا بده‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی له توانایاندا نه‌بوو به‌ره‌نگاری سه‌لاحه‌دین ببنه‌وه له‌وێدا، وه‌ک له ساڵی 1183 دا ڕوویدا که ویستیان په‌لاماری دیمه‌شق بده‌ن. له‌م بهرهڕوبوونهوهدا له گه‌ڵ خاچهکانا وه‌ک الوسیل که سه‌رچاوه‌یه‌کی تره باس ده‌کا وده‌ڵێت: سه‌لاحه‌دین نه‌یده‌ویست هێزه تازه‌کان وه‌ک له‌شکری نورالدین که تازه هاتبوون به‌شداری جه‌نگ بکه‌ن، له دواوه دای ده‌نان نه‌وه‌ک بکه‌ونه ته‌ڵه‌ی هێزی خاچاکانهوه، له پشته‌وه هێشتنیه‌وه له‌گه‌ڵ سیف ا‌لدین عادلی برای که بۆ کاتی پێویستی ئاماده‌بن.
سه‌لاحه‌دین خۆی و تقی ا‌لدین پێکه‌وه له‌شکره‌کانیان ئاماده‌کرد بۆ په‌لاماردان، هێزه‌کانی سه‌لاحه‌دین پێنج ده‌زگای بۆمبابارینی قه‌ڵاکه‌یان ده‌مه‌زراند و ته‌نها کێشه لێره‌دا زاڵ بوون به‌سه‌ر خه‌نده‌قی ده‌وری قه‌ڵاکه‌دا بوو. هه‌تا هێزه‌کانی نورالدین هاتنه مه‌یدانه‌وه به‌ڵام له‌م کاته‌دا سه‌لاحه‌دین زانی خاچه‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕێگای یارمه‌تی و زه‌خیره‌ی لێ بگرن و سه‌رچاوه‌ی ئاوی لێ ببڕن، ئیتر وازی هێنا له گرتنی قه‌ڵاکه‌و وه‌ک ابن جوبیر باس ده‌کاو ده‌ڵێت: هه‌ردوو هێزه‌کانی سه‌لاحه‌دین و خاچه‌کان ده‌یانویست ته‌نها سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاو له‌و ناوچه‌دا بوو ده‌ستی به‌سه‌رابگرن، به‌لام هێزه‌کانی سه‌لاحه‌دین زووترگهشتنه سه‌رچاوه‌که‌و نه‌یانهێشت خاچه‌کان بیگه‌نێ. له‌م ناوچه‌دا هێزه‌کانی سه‌لاحه‌دین دامه‌زران و هێشتا وازیان نه‌هێنا له لێدانی قه‌ڵای کیراک، سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاو له‌ناوچه‌ی هیسبان بوو نزیکه‌ی یه‌ک ڕۆژ ڕێ کردن دووربوو له قودسه‌وه که پێیان ده‌ووت عین العوالی شه‌ش میل له هیسبیانهوه دوور بوو له‌سه‌روی وادی نوسهیریات بوو.
هێزه‌کانی موسوڵمانه‌کان خۆیان ئاماده‌کردبوو که مه‌سیحیه‌کان بێنه ده‌ره وه و لێ یاندهن، هه‌موو ناوچه‌کان خرابوونه ژێر چاودێری، به‌لام شه وێکیان له ناوچه‌یه‌کدا که له‌ژێر چاودێری توورکێکدا بوو به ناوی چوولی مه‌سیحیه‌کان توانیان به‌دزیه‌وه ده‌رچن وه‌ک عمادالدین باس ده‌کاو ده‌ڵێت: به‌داخه‌وه ئه‌م فرسه‌ته‌مان له‌ده‌ست چوو که مه‌سیحیه‌کان به‌دۆڵێکدا به‌شه‌و توانیان ده‌رچن وه‌ک ده‌رچوونی باڵنده له هێلانه‌که‌یدا.
قه‌ڵاکه‌ی کیراک هێشتا نه‌گیرا بوو خاچه‌کان له ناوچه‌که‌دا چاوه‌ڕێ بوون ههتاهێزێکی گه‌وره‌ی ئیسلامه‌کان کۆبوونه‌وه له ناوچه‌که‌دا ئینجا فرسه‌تیان هێناو ده‌رچوون، قه‌لای کیراک هه‌تا ئه‌و کاته وه‌ک کێشه‌یه‌ک مابووه وه بۆ هێزه‌کانی سه‌لاحه‌دین و ده‌بوو داگیریکه‌ن چوونکه هه‌میشه هه‌ڕه‌شه‌یه بوو بۆ قافلهکانی نێوان میسروسووریا. مه‌سیحیه‌کان ئه‌مجاره‌ش نه‌یانویست بێنه مه‌یدانی شه‌ڕه‌وه، له‌پاش ئه‌م هه‌موو هه‌وڵ و له‌شکر کۆکردنه‌وه مه‌سیحیه‌کان فرسه‌تیان هێناو وناوچه‌که‌یان به‌جێ هێشتوو جه‌نگ ڕووی نه‌دا.
سه‌لاحه‌دین له‌وێوه به‌ره‌و شاری نابلس ڕۆشت که‌به‌ده‌ست خاچهکانهوهبوو شاره‌که‌ی داگیرکرد و له‌شکره‌که‌ی شاره‌که‌یان تاڵانکرد وئاگریان تێ به‌ردا به‌لام نه‌یانتوانی قه‌لاکه‌ی بگرن. ژماره‌یه‌کی زۆری مه‌سیحی و جووله‌که‌یان گرت وبردنیان له‌گه‌ڵ خۆیان و به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ی ناوچه‌که ڕۆشتن بهرهوگردی سێباستێ له‌وشوێنه‌ی که مهزرگایهکی ئیسلام به‌ناوی مهزرگای زه‌که‌ریا کهکرابوو به که‌نیسه، سه‌رکرده‌ی که‌نیسه‌که ڕێککه‌وت له‌گه‌ڵیانا و خۆیاندا به‌ده‌سته‌وه بهبهرهڵڵا کردنی هه‌شتا به‌ندی موسولمانه‌کان و له‌وێوه به‌ره‌و جه‌نین له‌شکره‌که‌یان که‌وته‌ڕێ که بیست میل له نابلسهوه دووره.
سه‌لاحه‌دین ده‌ستی کرد به په‌لاماردانی ناوچه‌ی مه‌سیحیه‌کان و تاڵان کردنیان بۆ نیشاندانی توانای هێزه‌کانی، چونکه مه‌سیحیه‌کان ڕاسته‌وخۆ نه‌یانده‌توانی به‌ره‌و ڕوی ببنه‌وه. وه‌ک ابن جوبیر باس دهکاودهڵێت: له‌م ماوه‌یه‌دا که هێشتا سه‌لاحه‌دین خه‌ریکی لێدان و تاڵان‌کردنی ناوچه‌کانی مه‌سیحیه‌کان بوو، وه‌ک نیشاندانی توانای بۆ مه‌به‌ستی پڕووپاگه‌نده له‌دژ دوژمنه‌کانی، به‌ڵام هێشتا به‌ته‌واوی ئاماده نه‌بوو و هه‌ر له هه‌وڵدانا بوو بۆبه‌هێزکردنی له‌شکره‌کانی و نیشاندانی خه‌لیفه که ئه‌و ته‌نها سه‌رکرده‌یه‌کی ئیسلامه له‌وسه‌رده‌مه‌دا که بتوانێ به‌ره‌نگاری خاچه‌کان ببێته‌وه. له هه‌مان کاتدا هاتووچۆی خه‌ڵکانی ئاسایی و بازرگانه‌کان له هه‌ردوولای مه‌سیحی و ئیسلام دا به بێ کێشه به‌رده‌وام بوو، بازرگانی هه‌رلایه له‌ناوچه‌ی ئه‌ویتردا باجی خۆی ده‌دا وکه‌س کێشه‌ی بۆ دروست نه‌ده‌کرد.
له‌لایه‌کی تره‌وه سه‌لاحه‌دین هێشتا سه‌رگه‌رمی کێشه‌ی موسل بوو، عوسمانی کوڕی له دیمه‌شق و سه‌لاحه‌دینی ئاگادار کرد که شیخ الشیوخ و شهاب ا‌لدین بشیر له دیمه‌شقن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌به‌غداوه نێردراون. وه له‌نامه‌که‌یدا ده‌یووت که ڕۆبی شه‌ره‌فیان له‌لای خه‌لیفه‌وه هێناوه بۆ سه‌لاحه‌دین وسیف ا‌لدین العدال و نهسیرالدینی کوڕی شێرکۆ. سه‌لاحه‌دین ڕۆبه‌که‌ی خۆی دا به نورالدینی حه‌سه‌ن کیفا که ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ناوچه‌ی فورات له 27 /9 دا وه‌ک ڕه‌مزی ڕێزگرتن و سووپاس کردن بۆ دڵسۆزی و لایه‌نگیری کردنی.
له‌باره‌ی سه‌ردانی وه‌فدی به‌غداوه ئه‌نجامی هیچی وا نه‌بوو که‌شایانی باس بێ چوونکه هه‌ردوو پیاو به‌گه‌رمای ڕێگا نه‌خۆش که‌وتن، هه‌رچه‌ند سه‌لاحه‌دین هه‌وڵی دا له‌گه‌ڵیان که بمێننه‌وه به‌ڵام ئه‌وان ههردهیانویست برۆن و له‌ڕێگا شهاب ا‌لدین به‌شیر کۆچی دوایی کرد له ناوچه‌ی سوخنه. شیخ الشیوخ نه‌خۆشیه‌که‌ی خراپتر بوو له ناوچه‌ی رعبه یا رحبه که ئه‌مه به ناوچه‌یه‌کی پیس و نه‌گبه‌ت داده‌نرا، و به‌لای خه‌ڵکه‌وه وابوو که فریشته‌ی مردنی لێ یه هه‌رچه‌ند هه‌وڵدرا که له‌وێ چارهسهریکهن به‌ڵام خۆی ڕازی نه‌بوو ده‌یووت من به‌س پهنادهبهمه به‌رخودا چاکمکا، ئه‌میش له‌وێ مرد له‌به‌رواری 5/12 دا.
(سه‌لاحه‌ین و شه‌ڕی پیرۆزی لاپه‌ڕه 221)
له‌وه‌ی ده‌کرد مردنی ئه‌م دوو پیاوه دوایی بهێنێ به هیواداری چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی نێوان موسل و سه‌لاحه‌دین، هه‌رچه‌ند ده‌سته‌ڵات و ناوچه‌کانی سه‌لاحه‌دین فراوان بووبوون، موسل بوبوو به‌کێشه‌یه‌ک بۆ سه‌لاحه‌دین له ناوچه که‌دا. به په‌لاماردانی ڕۆژئاوای ئه‌رده‌ن و ناوچه‌ی کیراک سه‌لاحه‌دین نیشانی هه‌موو دوژمنه‌کانی ده‌دا که به‌ڕاستیه‌تی دژایه‌تی ده‌سته‌ڵاتی خاچه‌کان و ئه‌وروپا ده‌کا.
له‌مانگی یانزه‌دا تقی ا‌لدین به‌ره‌و میسر که‌وته ڕێ، به پێی سه‌رچاوه‌یه‌ک به‌ناوی مه‌قریزی که ده‌ڵێت: تقی ا‌لدین فه‌رمانڕه‌وای میسری ده‌کرد له‌ژێر ناوی عوسمانی کوڕی سه‌لاحه‌دیندا، العادیل له‌ژێر ناوی کوڕی گه‌وره‌ی به‌ناوی الافزهل فه‌رمانڕه‌وای حه‌له‌ب بوو، هه‌روه‌ها ڕوونکرابوهوه که ئه‌گه هه‌ر یه‌ک له‌مانه بمرن یه‌کێک له براکانی سه‌لاحه‌دین جێی بگرێته‌وه.
له 4/1 دا سه‌لاحه‌دین له دیمه‌شق بوو، له‌وێوه به‌ره‌و بقاع که‌وته ڕێ و ئینجا به‌ره‌و حه‌ماو له‌وێشه وه نیازی بوو به‌ره‌و موسل بکه‌وێته‌ڕێ. له 6/4 دا نامه‌یان نارد بۆ تقی ا‌لدین له حه‌ماوه که په‌یامنێر له شاری ئهنتاکیهوه هاتوه که ده‌ڵێت:سیف الهدین عادلی برای گه‌ڕاوه‌ته‌وه له‌ناوچه‌ی مه‌سیحیه‌کانه‌وه، ڕایمۆندی ته‌رابلس ژماره‌یه‌ک به‌ندی موسوڵما نهکانی ئازاد کردووه و نامه‌یه‌کی له‌گه‌ڵیان ناردوه له‌باره‌ی شهڕوهستانهوه، که ئه‌نتاکیه به په‌یمانی شه‌ڕوه‌ستانی ساڵی 1183 وه په‌یوه‌ندن، که له کاتی که‌وتنی شاری حه‌له‌به‌وه له‌گه‌ڵ سه‌لاحه‌دین ئیمزاکراوه.
زۆر پێویست بوو که ئه‌م په‌یمانی شهڕوهستانه به‌رده‌وام بێ له‌به‌ر مردنی بالدوین پادشای خاچه‌کان. دوای کامپه‌ینی عین الجلوت گای دی لوسینیان که له سه‌رکاری سه‌رکردایه‌تی لابرابوو له به‌ر شکانیان له‌و کامپه‌ینه‌دا، برازای بالدوین که ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵ بوودانرا له جێی له‌گه‌ل یارمه‌تی ده‌رێ به‌ناوی ڕایمۆندی تیبریاس که‌بوو به وه‌کیلی سه‌رکرده‌ی خاچه‌کان.
له‌نامه‌که‌دا که ناردیان بۆتقی ا‌لدین باسی جه‌بهه‌یه‌کی تر که‌کراوه‌ته‌وه له دژ ئه‌رمه‌نیه‌کان، به‌لام ئه‌رمه‌نیه‌کان داوای شه‌ڕوه‌ستانیان ده‌کرد و سه‌لاحه‌دین ئاماده بوو بۆ یارمه‌تیدانی قلیج ئه‌رسه‌لان ، سه‌لاحه‌دین مه‌رجی شه‌ڕوه‌ستانی به‌سته‌وه به بهرهڵلاکردنی هه‌ندێ له به‌نده‌کانی قلیج ئه‌رسه‌لان له‌لای ئه‌رمه‌نیه‌کان وده‌یانوت، ئه‌گه‌ر به‌ریان نه‌ده‌ن وا دێین بۆ داگیرکردنی ناوچه‌که‌تان.
له‌م ماوه‌دا په‌یامنێر له هه‌ردوولای دۆست و دوژمنه‌وه ده‌هاتن بۆ په‌یوه‌ندی له گه‌ل سه‌لاحه‌دیندا، وه‌فدی هه‌وڵدانی ڕێکه‌وتن ده‌هات له لایه‌ن ده‌سته‌ڵاتداری موسله‌وه بۆ ڕێککه‌وتن. له‌نێوان ئه‌م هاتووچۆو نامه ناردنانهدا باسی ئه‌وه ده‌کرا له گه‌ل تقی ا‌لدین که ده‌بێ په‌لاماری ناوچه‌ی مه‌غریب بدا به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌سته‌ڵاتداری الموهاد له‌ناوچه‌که‌دا، به‌لام سه‌لاحه‌دین ده‌یووت :
'نابێ سنووری جه‌نگه‌کانمان فراوان بکه‌ین، الموهاد دوژمنی چاکن به‌ڵام ئێستا به فروانکردنی سنووری جه‌نگه‌کانمان هێزه‌کانمان لاوازده‌بن و پێویستیمان به‌وه نیه' و داوای له تقی ا‌لدین ده‌کرد که جارێ واز له‌و بۆچوونهبێنێ.
له‌م ماوه‌دا له چه‌ند نامه‌دا له نێوان دووکوڕی سه‌لاحه‌دین دا که باسی چه‌ندین پیاوو مه‌ندووبی ناوچه‌کان که دڵسۆزی و لایه‌نگری خۆیان نیشان ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ په‌یماندان به ناردنی له‌شکر بۆ یارمه‌تی سه‌لاحه‌دین له گه‌ل چه‌ندین دیاری و بهخشیشدا، هه‌روه‌ها دهنگوباسی هه‌ندێ ئاڵۆزی نێوان سه‌لاحه‌دین و سکرتێره‌که‌ی عماد ا‌لدین ده‌کا که سه‌لاحه‌دین لێی زویره به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی بۆ سه ردانی ناوچه‌ی فورات ونا وچه‌ی نیل، باسی ئه‌وه یاندهکرد که عماد ا‌لدین وا خه‌ریکه ته‌مه‌نی ده‌گاته شه‌ست وپیر ده‌بێ وه‌ک عمادالدین که خۆی ده‌ڵێت: له‌هه‌ندێ جاردا که له گه‌ڵ سه‌لاحه‌دین نه‌بووه له هه‌ر کامپهینێکدا وای ههستکردووه که وه‌ک جه‌نگاوه‌رێکی بریندار و بێ ده‌سته‌ڵات ئه‌و شه‌وه‌ی به‌سه‌ربردووه.
وا باسده‌کرا که ئاڵۆزی په‌یوه‌ندی نێوان سه‌لاحه‌دین و ڕاوێژکاروسکرتێری که عماد ا‌لدین بوو له سه‌رکێشه‌ی موسل بوو له کاتێکدا که لایه‌نگرانی سه‌لاحه‌دین له ناوچه‌که‌دا وه‌ک فه‌رمانڕه‌وای هه‌وڵێر و شاره‌زوورو سنجار کێشه‌یان هه‌بوو له‌گه‌ڵ فه‌رمانڕه‌وای موسلدا. کوکوبوری لایه‌نگری سه‌لاحه‌دین سکاڵای ئه‌وه‌ی ده‌کرد که لایه‌نگرانی موسل په‌لاماری فه‌رمانڕه‌وای هه ولێریان داوه. به ڕای الافزالی کوری سه‌لاحه‌دین له‌به‌رژه‌وه‌ند یان نه‌بوو که گیرۆده‌ی کێشه‌کانی نێوان فه‌رمانڕه‌واکانی ناوچه‌که بن چوونکه دژایه‌تیان له‌وانه‌یه له کامپه‌ینی جه‌نگی سه‌ره‌کی دژ خاچه‌کان دووریانخاته‌وه.
سه‌لاحه‌دین به‌ره‌و ناوچه‌ی حه‌له‌ب به‌ڕێکه‌وت، له وێوه به‌ره‌و البیرا (نه‌خشه‌ی 8) ماوه‌یه‌ک مانه‌وه وله‌وێوه به‌ره‌و حه‌ران/جه‌زیره و پاش ئه‌وه‌ی له ڕووباری فورات په‌ڕینه‌وه‌و شه‌ست میل دوورکه‌وتنه‌وه له فوراته‌وه. وه‌ک عمادالدین باس ده‌کا ده‌ڵێت: ماوه‌ی گه‌شتنی له‌شکری سه‌لاحه‌دین له حه‌له‌به‌وه بۆ حه‌رران که له 5 1/ ده‌رچون ولهیهکی سێ له حه‌رران /جه‌زیره دابه‌زین. وه‌ک ابن شداد باس ده‌کا و ده‌ڵێت: کوکوبوری یارمه‌تیدان به په‌یداکردنی سه‌ده‌ها که‌شتی بچووک بۆ په‌ڕینه‌وه‌یان له فورات. له ڕۆژێک له و ڕۆژانه‌دا که سه‌لاحه‌دین سه‌رگه‌رمی یاری پۆلۆ ده‌بێ له گه‌ل کوکوبوری له نێوان باسهکانا له سه‌ر په‌نجا هه‌زار دینارکه کوکوبوری په‌یمانی دابوو بیدا به سه‌لاحه‌دین بۆ مه‌سره‌فی هاتنی بۆ ناوچکه، و که‌نیازی نه‌بوو بیدا و سه‌لاحه‌دین فه‌رمانیدا که بیگرن و کوکوبوری به‌ندکرا.
عمادالدین له نامه‌یه‌کدا که بۆ الفازلی ڕاوێژکاری ئه‌یوبیه‌کان له میسر باسی ئه‌م ڕووداوه‌ی بۆ کرد، و له‌وه‌ڵامدا الفازل ده‌یووت: من ماوه‌یه‌که چاوه‌ڕێی ئه‌م کۆسپه بووم، ئه‌مه به هۆی تهماحو که‌ل له ڕه‌قی کوکوبوریو لاوازی توانای بیرکردنه‌وه‌یه‌وه بووه. کێشه‌ی نێوان سه‌لاحه‌دین و کوکوبوری له‌سه‌ر ئه‌وه بووه که کووکوبوری داوای له سه‌لاحه‌دین کردوووه بێت بۆ ناوچه‌که چوونکه ده‌سته‌ڵاتداری موسل و لایه‌نگرانی هه‌ڕه‌شه‌یان لێ کردووه، بۆ مه‌سره‌فی ئه‌م کامپاینه سه‌لاحه‌دین داوای په‌نجا هه‌زاردیناری لێ کردووه، به‌ڵام که گه‌شتووه‌ته ناوچه‌که و داوای ئه‌وپاره‌یه‌ی لێ کردووه، کوکوبوری نه‌یوستوه پاره‌کی بداتێ، وداوای هه‌ندێ ملکو زه‌وی و زاری تری لێکردووه و سه‌لاحه‌دین له وه‌ڵامدا فه‌رمانی گرتنی داوه. عمادالدین له نامهکانیا بێ گوومانبوو له‌وه‌ی ماوه‌ی گرتنی زۆرکورت ده‌بێ و هیواداره له نامه‌کانی داهاتوودا هه‌واڵی به‌ربوونی باسکرێ. سه‌رئه‌نجامی ئه‌م کێشه‌یه، که کوکوبوری زانی سه‌لاحه‌دین مل نادا له داواکانی و به‌ندی کرد، ئیتر ڕازیده‌بێ و داواکانی سه‌لاحه‌دین به‌جێ دێنێ و ئازاد ده‌کرێ.
سه‌لاحه‌دین له‌و ماوه‌یه‌دا که له‌ناوچه‌که‌دا بوو ئاگادارکرا له‌لایه‌ن قلیج ئه‌رسه‌لانه‌وه که هه‌موو هاوپه‌یمانه‌کانی موسل نیازیان هه‌یه که هێزه‌کانیان کۆ که‌نه‌وه بۆ لێدانی له‌شکری سه‌لاحه‌دین ئه‌گه‌ر سه‌لاحه‌دین هێزه‌کانی نه‌کشێنێته‌وه له ناوچه ی موسل و ماردین، به‌لام سه‌لاحه‌دین گویی نه‌دانێ وهێزه‌کانی برد بۆ ده‌شتی دونهیسیر له ناوچه‌ی ماردین، له‌به‌رده‌م ماردیندا له‌شکری پشتگیریکه‌ری نورالدین موحه‌مه‌د هاتن بۆ لای به‌سه‌رۆکایه‌تی برایه‌کی چوونکه خۆی نه‌خۆش بوونهیتوانی بێت و له پانزه‌ی شه‌ش دا بهنهخۆشیهکهی مرد. برایه‌کی و دووکوڕی گه‌نجی له پاش به‌جێ ما که هاوپه‌یمانی سه‌لاحه‌دین بوون له‌ناوچه‌ی حه‌سه‌ن کیفا و ماردین.
سه‌لاحه‌دین په‌لاماری ماردینی نه‌دا چوونک له سالی 1183 دا په‌یمانی ڕێککه‌وتنی هه‌بوو لهگهڵهڵ قوتب ا‌لدین غازی فه‌رمانڕه‌وای و له‌وکاته‌دا کوڕێکی گه‌نجی به‌ناوی نیزام ا‌لدین پقوش فه‌رمانڕه‌وای بوو، ئه‌م کوڕه ده‌رگای قه‌ڵاو شاره‌که‌ی له سه‌رخۆی داخست و سه‌لاحه‌دین وازی لێهێناو به‌ره‌وناوچه‌ی نسیبین که‌وته ڕێ. له‌کاتێکدا نه‌سیبینی به‌جێ هێشت سهنجارشا بهلهشکرێکهوه گهشتهلای، وه‌ک عماد ا‌لدین باسی ده‌کاو ده‌ڵێت: یه‌کسه‌ر به‌ره‌و شاری به‌له‌د و له‌وێوه به‌ره‌و موسل ڕۆشت وله مانگی ته‌موزدا له ناوچه‌ی ئیسماعیلیه‌ی نزیک موسل دابه‌زی.
سه‌لاحه‌دین که گه‌شته به‌له‌د وه‌فدی خۆی به سه‌رۆکایه‌تی زیاالدین شاره‌زووری نارد بۆ به‌غدا بۆ لای خه‌لیفه که ئاگاداریکا له‌مه‌به‌ستی هاتنی بۆ ناوچه‌که.
له‌باسه‌کانیدا ده‌یووت: 'فه‌رمانڕه‌وای موسل ناوی سه‌رکرده‌کانی سه‌لجووقی له خوتبه‌ی ڕۆژانی هه‌ینی دا ده‌خوێننه‌وه له جیاتی ناوی خه‌لیفه‌و په‌یمانیان هه‌یه له گه‌ل خاچهکاندا له دژ کامپه‌ینی له‌شکری ئیسلام، وهباجی زۆر له خه‌لکی ناوچه‌که ده‌سه‌نن و په‌یوه‌ندی به هاوپه‌یمانه‌کانیه‌وه کردووه که له‌دژ ئێمه له‌شکر بکه‌ن. داوای له خه‌لیفه ده‌کرد که کۆمه‌کی بکا و داوایان لێ بکا بۆ وه‌ستانی ده‌ستدرێژیان له سه‌رهاوپه‌یمانانی له هه‌وڵێرو ناوچه‌کانی ده‌وری موسل.
له‌م ماوه‌دا زه‌نجی یه‌کان و عزالدینی موسل کۆمه‌لێک خه‌ڵکیان نارد بۆ لای سه‌لاحه‌دین و داوای ڕێککه‌تنیان لێ ده‌کرد، ئه‌وانه‌ی که ناردیان: به پێی نووسراوه‌کانی ابن الاسیرکه ده‌ڵێت: عزالدین دایکی خۆی نارد، کچی نورالدینی سوریا که له‌سوریا وه هاتبوو وه مێرده‌که‌ی به‌ناوی عمادالدین زنجی و هه‌ندێ له خانمانی سه‌رکرده‌کانی تر، و داوای په‌یمانی ڕێککه‌وتنیان له‌سه‌لاحه‌دین ده‌کرد، بێ گوومان بوون له‌وه‌ی که ده‌بێ ڕێککه‌وتنێک ئیمزا بکرێ له‌گه‌ل سه‌لاحه‌دین دا و په‌یمانیاندا که پشتگیری بکه‌ن له هه‌ر کامپهینێکیا دژ به خاچه‌کان.
به‌ڵام سه‌لاحه‌دین و ڕاوێژکارانی دوای شه‌وێک لێدوان لهومهرجانهی که موسلیهکان پێشنیاریان کردبوو هه‌ندێ مه‌رجیان دانا و دایان بهوهفدهکه بۆ فه‌رمانڕه‌وای موسل، له‌ئه‌نجام دا تورکه‌کان ڕازی نه‌بوون و ڕێکه‌وتنه‌که ڕووی نه‌دا. وه‌ک ابن الاسیر باس ده‌کاو ده‌ڵێت: که دووڕاوێژکاری سه‌لاحه‌دین که دووکوردی ناوچه‌ی موسل بوون به‌ناوی زیاالدین عیسا و المشتووب باسی ئه‌وه‌یان ده‌کرد که موسلیهکان له لاوازی‌دا داوای ئه‌م ڕێککه‌وتنه ده‌که‌ن و ئافره‌تیان ناردووه بۆلێداوان و ئێمه نابێ به قسه‌ی ئه‌وان ههلخهلهتێین.
سه‌لاحه‌دین له ناوچه‌که‌دا مایه‌وه و په‌له‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌بوو، کوکوبوری و زین ا‌لدین فه‌رمانڕه‌وای هه‌ولێر په‌رینه‌وه ئه‌وبه‌ری دیجله له لای ڕۆژهه‌لاته‌وه بۆخۆئاماده‌کردن بۆ په‌لاماردانی موسل. سه‌لاحه‌دین ڕۆژانه هێزی ده‌نارد بۆ لێدانیان و تاقی کردنه‌وه‌ی به‌رگریان، له‌هه‌مانکاتدا سه‌لاحه‌دین ده‌یویست زه‌وی ومولکی فه‌رمانڕه‌وا موسلی یه‌کان دابه‌شکا به‌سه‌ر لایه‌نگرانی خۆیدا له ناوچه‌که‌دا. عمادالدین خانویه‌کی وه‌رگرت که مولکی وه‌زیرێکی موسلی بووکه نرخی پانزه ههزاردیناربوو.
المشتوب و چه‌ند سه‌رکرده‌یکی تری کوردی له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌رخێڵێکی تری کورد مولکو زه‌ویوزاریان پێدرا له ناوچه‌ی هه‌کاری. هه‌ندێ له کورده‌کانی ناوچه‌ی عه‌مادیه نێرران بۆ ناوچه‌ی عه‌قره هه‌ندێ زه‌ویان پێدرا په‌نجا میل له‌سه‌ره‌وه‌ی موسل.
له‌م ماوه‌دا هاوینێکی گه‌رم بوو که ده‌بوو جه‌نگاوه‌ره‌کان جلی قورس و ئه‌ستووری جه‌نگ له‌به‌رنه‌که‌ن، وه‌ک عماد ا‌لدین باس ده‌کاو ده‌ڵێت: ئێمه په‌له‌مان نی یه به‌هێواش ڕێ ده‌که‌ین و خه‌ڵکی موسل ده‌بێ وه‌ک به‌ندکراو له شارنهیهنهدهرهوه. (سه‌لاحه‌دین و شه‌ڕی پیرۆزی لاپه‌ڕه 229)
نامه‌نووسین له نێوان کوره‌کانی سه‌لاحه‌دین دا ئهفزل و زاهیر وعوسمان له‌باره‌ی کامپه‌ینی ناوچه‌ی موسله‌وه و باسیانده‌کرد که فه‌رمانڕه‌وای ناوچه کان که‌به‌رده‌وام پیاو و دیاری ده‌نێرن بۆ سه‌لاحه‌دین و لایه‌نگیری خۆیان ده‌رده‌بڕن، و عزالدینی فه‌رمانڕه‌وای موسل وه‌ک به‌ند وایه له ناوشارو ناتوانێ بێته‌ده‌ره‌وه و به پشتی خوا سه‌رکه‌وتن نزیکه. له‌م ماوه‌دا له نامه‌کاندا باسی ئه‌وه ده‌کرا که هاوینێکی زۆرگهرمهو، فه‌رماندراوه بۆ هێنانی به‌فرێکی زۆر بۆ له‌شکرو ئه‌میره‌کان له‌شاخه‌کانه‌وه.
بۆماوه‌یه‌ک گه‌مارۆدان هه‌ربه‌رده‌وام بوو و باسی لادانی ڕووباری دیجله‌یان ده‌کرد بۆ ئاوبڕان له قه‌ڵای موسل به‌ڵام ئه‌مه نه‌ده‌کرا چوونکه هه‌ڵکه‌ندنی ڕاره‌وی تر بۆ ڕووباری دیجله ماهویهکی زۆری ده‌ویست. ئه‌م پلانه لیژنه‌ی سهرپهرشتیکهرو موهه‌ندیس فهخرالدین ده‌هان ڕازی بوون له‌سه‌ری، به‌ڵام له‌سه‌رئه‌نجامدا سه‌لاحه‌دین وازی لێ هێنا له‌به‌رئه‌وه‌ی پاره‌ی زۆر و ماوه‌ی زۆری ده‌ویست.
سه‌لاحه‌دین هۆی تری هه‌بوو بۆ وازهێنان له‌م پرۆژه‌یه به‌هۆی مردنی شاه ئه‌رمانی خێڵات و فه‌رمانڕه‌وای ناوچه‌ی ده‌وری ده‌ریاچه‌ی وان، که مه‌ترسی هه‌بوو دۆژمنانیان ده‌ست بگرن به‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا. ڕاوێژکهرانی سه‌لاحه‌دین پێشنیاری ئه‌وه‌یانده‌کرد که هه‌تا زووه بگه‌ینه ناوچه‌ی ده‌ریاچه‌ی وان، هه‌ندێکی تریان بۆچونیان وا بوو که واز له گه‌مارۆدانی موسل نه‌هێنن، هه‌ندێک له ڕاوێژکه‌ران ده‌یانووت که ده‌توانین له‌شکرمان له هه‌ردوولا هه‌بێت و به‌شی هه‌ردوولا هێزمان هه‌یه. وه‌ک عماد ا‌لدین باس ده‌کاو ده‌ڵێت: که ئه‌وشه‌وه ڕۆژمان کرده‌وه تا به‌یانی له باسی ئه‌م پرۆژانه‌دا، به‌ڵام له به‌یانی دا نامه‌مان بۆ هات له ناوچه‌ی ڤانه‌وه که داوایان لێ ده‌کردین که بڕۆین و ناوچه‌که بگرینه ژێر ده‌ست.
سه‌رئه‌نجامی ئه‌م لێدوانانه زین ا‌لدین یوسف نێررایهوه بۆ هه‌ولێرو هێزی مهشتوبی سه‌رکرده‌ی کوردی له گه‌ڵا نێررا بۆ هه‌ولێر. نسیرالدین موحه‌مه‌دیان نارد بۆ ناوچه‌ی خێلات له‌گه‌ل کوکوبوری وسه‌لاحه‌دین په‌یوه‌ندی کرد به خه‌لیفه‌ی به‌غداوه و باسی ئه‌وه‌ی ده‌کرد که ناوچه‌ی خێلات بێ فه‌رمانڕه‌وایه وخۆی به‌ڕێوه‌یه بۆ ئه‌وێ.
ژنی فه‌رمانڕه‌وای مردوو کچی پاهلهوان که فه‌رمانڕه‌وای ناوچه‌ی هه‌مه‌دان و توورکێکی لایه‌نگری فه‌رمانڕه‌وای موسل بوو، نیازی بوو که ناوچه‌که وه‌ک میراتی بۆی به‌جێ بمێنێ و ده‌ست بگرێ به‌سه‌ر مولکهکانا. ناوچه‌ی دیاربه‌کریش بێ سه‌رکرده بوو، له‌ماردین کوڕی قوتب ا‌لدین ته‌نها ده‌ساڵ بوو، وه دوڵهتشای کوڕی نورالدین موحه‌مه‌دیش ده‌ساڵ بوو. سه‌رداری ناوچه‌ی ارزان و بیتلیس تازه جه‌ڵته لێی دابوو و گڵۆڵه بووبوو له جێگادا. ئه‌وانه‌ی که نامه‌یان نارد بۆ سه‌لاحه‌دین که بچێ بۆ ناوچه‌که حه‌زیان له چاره‌ی په‌هله‌وانی سه‌رداری تورک نه‌بوو، له‌به‌رئه‌وه سه‌لاحه‌دین په‌یوه‌ندی کرد به خه‌لیفه‌وه بۆئه‌وه‌ی له کارووباری هه‌موو ناوچه‌که ئاگاداریکا.
هێزه‌کانی سه‌لاحه‌دین وازیان هێنا له گه‌مارۆدانی موسل و به‌ره‌و ناوچه‌ی ده‌ریاچه‌ی وان به‌ڕێ که‌وتن، خۆی له ناوچه‌ی مایئاافیرقین له‌ڕۆژئاوای ده‌ریاچه‌ی وانه‌وه دابه‌زی، که ڕۆژێک ڕێکردن بوو له ئامه‌ده‌وه (سه‌یری نه‌خشه‌ی ژماره1)
دوای مردنی قوتب ا‌لدین کاری فه‌رمانڕه‌وای شاری ماردین به‌جێ ما بۆ کوڕه‌که‌ی که منداڵ بوو، به‌ڵام دایکی بوو به‌فه‌رمانڕه‌وای که خوشکی نورالدین موحه‌مه‌دی حه‌سه نکیفا و یه‌کێک له لایه‌نگره‌کانی پێشووی سه‌لاحه‌دین بوو. به‌لام له م کاته‌دا فه رمانڕهوایی به‌ده‌ست ئهمیرکهوه بوو به‌ناوی ئهسهدالدین یورون قوش، هه‌رچه‌ند سه‌لاحه‌دین چاوه‌ڕێی به‌رگری نه‌ده‌کرد به‌لام ئه‌م ئه‌میره ئاماده نه‌بوو یه‌کسه‌ر خۆی بدا به‌ده‌سته‌وه‌و ده‌رگای قه‌ڵاکه‌ی داخست و نیازی بوو به‌رگری بکا، شوێنی ئه‌م قه‌لایه زۆر سه‌خت بوو بۆ په‌لاماردان، سه‌لاحه‌دین نه‌یده‌ویست به‌زۆر داگیریکاو ده‌یووت:
' ئێمه ڕێزی فه‌رمانڕه‌وایی به‌ڕێزتان ده‌گرین و ئاماده‌ین بۆ ووتوێژ، ئێمه به مافی خۆمان ده‌زانین که پارێزگاری فه‌رمانره‌واییتان بکه‌ین. هه‌تا خۆت حه‌ز نه‌که‌یت ئێمه نامانه‌وێ بێینه ناو شاره‌که‌تانه‌وه، حه‌زده‌که‌ین که ببینه هاوپه‌یمانی به‌ڕێزتان به ماره‌کردنی یه‌کێک لهکچهکانت له کوڕێکم '
به وجۆره سه‌لاحه‌دین ده‌یویست دژایه‌تی پێک بهێنێ له‌نێوان خانمی فه‌رمانڕه‌واو ئه‌سه‌د الدینی ئه‌میری که ده‌یویست بهرگریبکا.
بێوه‌ژنی قوتب ا‌لدین ئاماده بوو بۆ ڕێککه‌وتن، به‌م شێوه‌یه هێزه‌کانی ماردین بوون به لایه‌نگری سه‌لاحه‌دین و خانمی قوتب ا‌لدین مایه‌وه وه‌ک فه‌رمانڕه‌وای ماردین. ئیععشاقی کوڕی سه‌لاحه‌دین که ته‌مه‌نی نیزک 11 ساڵ بوو کچێکی قوتب الدینیان لێ ماره‌کرد. له‌به‌رواری 29/8 دا حاکمی له‌شکری سه‌لاحه‌دین به‌ناوی القازی ابن ئهشرون هات بۆ شاری ماردین بۆ ماره‌کردنی کچی فه‌رمانڕه‌وای ماردین له کوڕێ سه‌لاحه‌دین، به ڕۆژێک دوای ئه‌وڕۆژه‌ی کاروباری ماره‌کردن دوایی پێهات سه‌لاحه‌دین به‌ڕێکه‌وت بۆ ناوچه‌ی خیلات...
به‌شی داهاتوو:
به‌شی 16 به‌رده‌وامی فراوانبوونی ده‌سته‌لاتی سه‌لاحه‌دین له ناوچه‌ی موسڵ و فورات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست