به‌هاری عه‌ره‌بی
Wednesday, 23/11/2011, 12:00
ئه‌مه بیروڕای ڕۆژنامه نوسی تایمز، بێن ما کینتایهر ڕۆژنامه‌ی تایمز 22-11-2011
وه‌رگێڕانی له ئینگلیزیه‌وه: یاسین مه‌حموود عه‌زیز
ڕاپه‌ڕین له سوریا، لیبیا، تونس، میسر به‌س ڕاپه‌ڕینی به‌کۆمه‌ڵ نی یه کاری مه‌ردانه‌ی هه‌ر یه‌کێک له‌وانه‌یه که به‌شداری ده‌که‌ن
ئایا هه‌ر یه‌کێک له ئێمه ئاماده‌ین بۆ کارێکی وا ئازایانه یا بێ ده‌گ ده‌بین وسه‌رشۆڕ ده‌که‌ین؟
ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌کێک له ئێمه سه‌ربازێکی سوری بین و سه‌یری ڕووداوه‌کان ده‌که‌ین و جارێ نازانین چیبکه‌ین که شۆڕش به‌رده‌وامه له په‌ره‌سه‌ندنا ئه‌یا ده‌چیته ناوئه‌و شۆڕشگێرانه؟ ئایا دوای ئهفسهرهکهت ده‌که‌ویت که بچێته ناو شۆڕشگێران یا له ناو سوپای ڕژێم دا ده‌مینیته‌وه؟ ئه‌یا ده‌وه‌ستیت و چاوه‌ڕێ ده‌که‌یت بۆ بێ گوومان بوون له هه‌ڵوێستت؟ ئه‌گه‌ر میوهفرۆشێ بیت له بازاڕێکی تۆزاوی شاری سیدی بوئهزیز له تونس و خه‌لکی زۆر خه‌ریکی خۆپیشاندانن له پاش مردنی یه‌کێک له خۆپیشاندانی چه‌ند ڕۆژێکی پێشودا که هه‌ر نه‌شی ناسی ئایا ده‌ڕۆیت بۆ کۆمه‌کی یا بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداربی له نوسینه‌وه‌ی مێژودا؟ یا ده‌ڕابه‌ی دوکانه‌که‌ت دا ده‌ده‌یته‌وه‌و ده‌ڕۆیت هه‌تا وه‌زع بێ ده‌نگ و ئاسایی ده‌بێته‌وه؟ یا ئه‌گه‌ر له ته‌رابلس پایته‌ختی لیبیا وا هێزی دژایه‌تی ڕژێم خه‌ریکه‌ن نزیک ده‌بنه‌وه بۆ داگیرکردنی ته‌رابلس و ڕوخاندنی ڕژیم، یا له قاهیرهیت و قه‌له‌باڵغی خه‌لکێکی زۆر له مه‌یدانی ئازادی قاهیره‌ن و تۆ بیرده‌که‌یته‌وه ئایا بڕۆم بۆ کۆمه‌کی خوپیشاندان یاننا، ئه‌ی کاره‌که‌ت ؟ منداله‌کانت؟ که به‌ند ده‌کرێیت و ناتوانی بیانژیهنیت و له بهندیخانهیت له ژێرده‌ست لێکۆڵینه‌وه‌ی پۆلیسی نه‌هێنی یا ده‌کوژرێیت.
وه‌زعی شێواو نائاسایی جیهانی وولاته عه‌ره‌به‌کان و ڕاپه‌ڕینی به‌هاری عه‌ره‌بی له‌وه‌ده‌کا نیشانمان ده‌دا شه‌پۆلی گۆڕانێکی بێ وێنه‌ی گۆڕانی ڕامیاری و کۆمه‌ڵایه‌تی ، وه‌ک ئاوه‌ڕۆی لافاوی گۆڕانی بێ وێنه‌ی مێژوو که به ره‌وڕووی یه‌ک لادهڕوا، له ڕاستیدا وه‌ک گۆڕانهمهزنهکانی ترکه پێکهاتوون له هه‌زاره‌ها خه‌لک به‌ته‌نیا، که هه‌ریه‌کی په‌یمانی ته‌نیای خۆیان به‌ده‌سته له‌سه‌ر بۆچونی پرینسپ و بیروڕای سیاسی وئازایه‌تی، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت و حسابات و ترس.
به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و باوه‌ڕ به‌خۆ بوون که په‌یمانی ئاسایی ڕه‌وشتی هه‌ریه‌کێک له‌م خه‌لکانه که دژایه‌تی موعه‌مه‌ر قه‌زافی و زین عابدین بن عه‌لی تونس ، به‌شار ئه‌سه‌د و حوسنی موبارهرک وه‌ک ویستی ڕه‌وشتی ئاسایی هه‌ریه‌کێک له‌وانه، به‌لام مێژوو وا به ئاشکرا وه‌ک ڕه‌ش و سپی نه‌نوسراوه، به‌لکو به هه‌وڵدان و لێکۆڵینه‌وه و هه‌وڵدان و زۆرجار وا ڕوون و ئاسان نیین، وه زۆر جار ئه‌م بۆچوونانه ده‌که‌وێته سه‌ر کاره‌کته‌ری خه‌لکان و بۆچوونی سیاسی و وه‌زعی تایبه‌تی خه‌لک. له به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی دیکتاتۆر و خوێن مژدا، ده‌بینین هه‌ندێ به‌رگری ده‌کا، هه‌ندێ به‌شداری دیکتاتۆر ده‌کا، و خه‌لکێکی زۆر بێ ده‌نگ و هیچ به‌شداری ناکا، به‌لام ئه‌مه ڕواڵه‌تی ڕاپه‌ڕینی به‌هاری عه‌ره‌ب جیا ده‌کاته‌وه ئه‌و کۆمه‌ڵانی خه‌لکه زۆره‌ی که جاران هه‌موو بێ ده‌نگ بوون و به‌شداری دژایه‌تی ڕژێمی دیکتاتۆریان نه‌ده‌کرد ئێستا زۆربه‌یان به‌شدارن و ڕاپه‌ڕین و ئێستا شۆڕش ده‌که‌ن.
ئێمه له به‌ریتانیا ڕووداوی وا به‌لامانه‌وه وه‌ک ئه‌فسانه‌ی لێهاتووه و به‌لای ئێمه‌وه ده‌ڵێین هه‌رگیز هه‌رگیز هه‌رگیز نابینه کۆیله، له ڕابوردودا به‌سه‌رهاتی کارکردنی خیانه‌تی هه‌ندێ خه‌لک بۆ نازیه‌کان له کاتی داگیرکردنی ئه‌وروپادا و باوه‌ڕمان وابوو که به‌ریتانیه‌کان هه‌ڵده‌ساین و به‌رگری داگیرکه‌رو دیکتاتۆرمان ده‌کرد و شه‌ڕمان له دژ ئه‌ڵمانی داگیرکه‌ران ده‌کرد ئه‌گه‌ر به‌ریتانیایان داگیرکردایه، به‌لام به‌رگری دیکتاتۆری خوێن مژ و دڕنده بێ گوومان زۆر زه‌حمه‌ته پێویستی به ئازایه‌تی وغیره‌تی بێ وێنه ده‌کا نازانین هه‌تا به‌ره‌و ڕووی نه‌بینه‌وه.
زۆرجا ده‌پرسین گه‌ر ئێمه بووینایه چیمان ده‌کرد؟ وه‌ک له چه‌ندین ڕووداوه‌کانی مێژودا چه‌نین کتێب چاپکراوه‌و ڕووداوه‌کان ده‌گێڕنه‌وه، به‌لام سه‌یرده‌که‌ین ئێستا هه‌ر وه‌ک ڕووداوه‌کانی مێژوو له‌م ڕووداوانه‌دا به‌هه‌مان شێوه له‌وجۆره ڕوداوانه ڕووده‌ده‌ن و دوباره ده‌بنه‌وه وه‌ک له کتێبی نوسه‌رێکی جوله‌که‌دا ئێرین نیمۆرسکی له کتیبه‌که‌یدا ماڵی فه‌ره‌نسیه‌ک 'سویت فرانکهیز' ڕوداوێکی ترسێنه‌ری خیانه‌تکردن له‌کاتێکدا که ئه‌ڵمانیه‌کان له‌فه‌ره‌نسا بوون، ئه‌م نوسه‌ره ئه‌م کتێبه‌ی نوسی ماوه‌یه‌کی که‌م پێش کوشتنی له به‌ندیخانه‌ی نازیه‌کان ئه‌م ئافره‌ته جوله‌که‌یه کوژرا له به‌ندیخانه‌ی ئاشتفیز. له کتێبێکی تردا له‌باره‌ی ده‌زگای حکومی نه‌هێنی که باسی کۆمه‌ڵانی به‌رگری پۆلۆنیه‌کان له پۆلۆنیا له دژ نازیه‌کان که له به‌ر لوتی ئهڵمانیهکانا کاریان ده‌کرد. له به‌رهه‌مێکی تر به‌ناوی' به‌ته‌نیا له به‌رلین' نوسه‌رێک به‌ناوی هانز فالادا له کتێبه‌که‌یدا چیرۆکی ڕاستی به‌سه‌رهاتێک به‌کارده‌هێنێ له‌باره‌ی دووهاوسه‌ر له به‌رلین وه‌ک خه‌لکی له دژایه‌تی قه‌زافی دا له ته‌رابلس، یا خه‌لکی حومس له دژ ڕژێمی سوری و خه‌لکی مه‌یدانی ته‌حریر له قاهیره قه‌راریاندا که هیچ ڕێگه‌ی تر نییه که هه‌ڵوێستیان هه‌بێ به‌بێ به‌رگریکردن هه‌موو هه‌ستان بۆ وه‌ده‌ست هێنانی گۆڕان.
ئه‌م ویسته / ئیختیاره به جوانی نیشان ده‌درێ له فلیمێکدا که له دوادوایی ئه‌م هه‌فته‌دا دێته بازاڕه‌وه و نیشان ده‌درێ به ناوی 'ریزیستهنس- به‌رگری ' ئه‌م فلیمه له‌سه‌ر ڕۆمانێک نوسینی ئه‌ون شیهرس و ئه‌ستێره 'نه‌جم' ی ئه‌م فلیمه ئه‌ندریا ڕایزبۆرۆ و مایکڵ شین، که به‌خه‌یالی به‌ریتانیا ده‌بینێ داگیرکراوه له لایه‌ن ئه‌ڵمانه نازیه‌کانه‌وه له ساڵی 1944 دا، زۆربه‌ی پیاوانی وولات هه‌موو دیار نه‌مان و ڕۆشتن خۆیان شارده‌وه له نێو گرده‌کانی ناوچه‌ی وه‌یڵز بۆ پێکهێنانی به‌رگری بۆ شه‌ڕکردن له دژ داگیرکه‌ران، که پیاوان ماڵ و منداڵیان به‌جێ ده‌هێڵن که ئه‌وانیش یا له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیه‌کان هاریکاری بکه‌ن یا به‌رگری بکه‌ن، ئه‌مه به‌س وه‌ک چیرۆکی خه‌یالی نوسراوه و تهسهورکراوه، به‌لام باسی ئه‌وه‌ده‌کا که چی ڕووی ده‌دا ئه‌گه‌ر له سالی 1940 دا ئه‌ڵمانیا به‌ریتانیا داگیرکردایه وینستن چێرچل 'سه‌ره‌ک وه‌زیرانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی به‌ریتانیا' فه‌رمانی دا بوو به دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵانی به‌رگری ته‌مرینی شه‌ڕی گریله بکه‌ن دژ داگیرکه‌ره نازیه‌کان، چاوهڕنکراوی ژیانی گریله به‌س 14 ڕۆژ بوو. به‌رگری چه‌ندین چیرۆکی پاڵه‌وانانه پێک ده‌هێنێ، بێ گوومان هیچ بواری دل خۆشی بێ‌گومانی له غیره‌ت و به‌ره‌وڕووی شه‌رکردن ئاشکرا نه‌بوو، به‌لام ئه‌م بۆچوونانه به پێچه‌وانی بۆچوونی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی پێشوی به‌ریتانیا له پهنجاکانا ئه‌نتۆنی ئیدن که جارێک پرسیاری لێ ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر به‌ریتانیا له لایه‌ن ئه‌ڵمانیاوه داگیرکرایه چی له به‌رهه‌ڵستی فه‌ره‌نسیه‌کان جیاواز ده‌بوو، ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌ک له‌ژێر دیکتاتۆری نازیه‌کانا بونایه؟ ئه‌نتۆنی ئیدن له‌وه‌لام دا ووتی:' ڕاست نی یه و جێی باوه‌ڕ نی یه ئه‌گه‌ر ههروولاتێک ڕودانی وامان به‌سه‌ردا نه‌هاتبێ له‌خۆمانه‌وه قسه بکه‌ین و حوکم بده‌ین وهیچ بڵێین.' چونه‌ک چه‌ند جه‌زیره‌یه‌کی قه‌ناتی نێوان ئینگلته‌راو فه‌ره‌نسا نه‌بێ هه‌رگیز به‌ریتانیا داگیر نه‌کراوه تا به ڕووداوی وادا تێپه‌ڕێ ئه‌ویش بۆ ماوه‌ی پێنجا سال بوو و باوه‌ڕی وا بوو خه‌لکی چاری نه‌بوو،هه‌ندێ به‌رگری ده‌کرد و هه‌ندێ بێ ده‌نگ ده‌بوون بۆ ماوه‌یه‌ک هه‌ر وه‌ک خه‌لکی وولاتانی تر.
هه‌موو دیکتاتۆرێ جۆرێکه له ئاماری داگیرکه‌ری که یاسایان به‌ده‌ستی ئاسنین ده‌چه‌سپێنن، هه‌ر وه‌ک له ته‌رابلس و تونس و قاهیره و دیمه‌شق هه‌ندێ هاریکاریان کرد له گه‌ل دیکتاتۆرهکانا له دژ هاو وولاتیان و دراوسێ و خهبهردهدهن که له‌دژ ڕژێم هه‌ر کارێکی خۆ پیشاندان و هاندانی به‌رگری ڕژێم بکه‌ن به تێکهلاوبوون و چاودێری و زۆریش به س سه‌یرکه‌رن و له دووره‌وه وه‌ستاون، هه‌ر وه‌ک له فه‌ره‌نسا له‌ژێر داگیرکه‌ری نازیه‌کانا، هه‌رواش له ڕاپه‌ڕینی به‌هاری عه‌ره‌بی دا ئه‌وانه‌ی به‌رگری ڕژێمی دڕنده‌یان کرد و له هه‌موو که‌س زیاتر شهڕیانکردن، غه‌می دۆرانی هیچیان نه‌بوو، چوونکه هه‌ژاربوون و زۆر زه‌ره‌ریان نه‌ده‌کرد، خه‌لکی نه‌ترسی گه‌نج و مامۆستا وچالاک و ڕۆژنامه نووس و وه‌رزێر و کرێکار، ئه‌وانه‌ی که هیچیان نی یه هه‌میشه له پێشه‌وه‌ن له پێش ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی و ماڵ و سامانن، هه‌ر وه‌ک زۆر له حه‌ره‌که‌ی به‌رگریکردن که له نێوانیان هه‌میشه بێ کێشه‌و به‌رژه‌وه‌ندی ناوخۆ‌و دژایه‌تی نی یه. زۆر جار رووده‌دا، ئه‌وانه‌ی که له گه‌ل ڕژێم دا بوون له دوای ڕووخانی ڕژێم شۆڕشگێران وازیان لێ ناهێنن و حسابیان له‌گه‌ل ده‌که‌ن، له ئه‌نجام دا ده‌رده‌که‌وێ کێ له‌گه‌ل لایه‌نی هه‌ق و ڕاستا بوو، وه‌ک له فه‌ره‌نسا ناویانده‌برد به 'ئیپورهیشن' یا کرداری پاک کردنه‌وه‌یان له پیسی هاوکاری ڕژێمی دیکتاتۆر تاوانبار.
ئاوا له وولاته عهرهبهکانا ملیۆنه‌ها گیانی ئیلهامیان تیا دروست بووه نه‌ک به هۆی هانده‌ری ئاینی، نه به‌هۆی سه‌رکرده په‌رستی یه‌وه به‌لکو به‌هۆی به‌شداریان بۆ ئه‌نجامێک که له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو یه‌کێک له‌وانه‌یه و هه‌موو له‌بۆ ئه‌و مه‌به‌سته کۆبوونه‌وه که مه‌ترسی له به‌رگریکردنی به‌رده‌واما به‌لایانه‌وه چاکتر بوو له ژیان له ژێر دهستهلاتداری دیکتاتۆری تاوانبار‌و خوێن مژدا، له‌سه‌رئه‌نجامی ئه‌م بۆچوونه‌دا زۆر خه‌لک به‌ندکران و ئازاردران و کوژران.
باوه‌ڕم وایه که سوریه‌کانیش سه‌رکه‌وتووده‌بن له به‌رگری ڕژێمی دیکتاتۆر و ده‌ستدرێژی تاوانباری به‌رده‌وامی دا، ئه‌وه‌ی له سوریا ڕووده‌دا ته‌نها هه‌وڵدانی بێ ووچانی به‌رگری نی یه، یا سه‌رکه‌وتنی ڕاست به‌سه‌ر هه‌ڵه‌و تاواندا، یا گۆڕانێکی ئاسایی له مێژوودا، ئه‌مه کاری ملیۆنه‌ها خه‌لکی خاوه‌ن قه‌راری خۆیانن که قه‌راری پرینسیپ و ههنگاوێکی نائاسایی یه که له‌ده‌ست خۆیانا نه‌بووه و زوڵم و چه‌وسانه‌وه‌و تاوانه‌کانی ڕژێمی دیکتاتۆری به‌زۆر چه‌سپاندویه‌تی به‌سه‌ریانا، هه‌ر وه‌ک هه‌موو به‌رگریه مه‌زنه‌کان له مێژودا، شۆڕشی ڕزگاری سوریا پرسیار ده‌کا نه‌ک ته‌نها له سوریه‌کان له هه‌موو ئێمه:
' ئه‌گه‌ر ئێمه بین چی ده‌که‌ین؟'
ڕۆژنامه نووسی تایمز بێن ماکینتایه‌ر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست