لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له‌باره‌ی لایه‌نی نه‌ته‌وایه‌تی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی - به‌شی چوارده‌هه‌م
Tuesday, 08/11/2011, 12:00
به‌ره‌و دروست بوونی ئیمپراتۆری ئه‌یوبی و جه‌نگی پیرۆزی
بۆ سه‌لاحه‌دین گرتنی حه‌له‌ب سنوری بۆده‌سته‌ڵاتی مه‌سیحیه‌کان دانا ، گرتنی حه‌له‌ب ئه‌وه نه‌بوو که له‌سه‌ره‌تاوه ده‌یوت ئه‌وه‌نده ئاسانه که وه‌ک مه‌ڕ دۆشینه، گرتنی حه‌له‌ب ئه‌وه‌نده زه‌حمه‌ت بوو که هه‌شت ساڵ و نیوی پێ چوو. له‌مردنی السالحه‌وه که‌وتنی حه‌له‌ب ده‌ستی پێ‌کرد. که‌وتنی شاری حه‌له‌ب، سه‌ره‌تایه بوو بۆ ده‌ست پێکردنی کامپه‌ینی دژ به مه‌سیحیه‌کان و ڕزگارکردنی قودس. هه‌روه‌ها سنوری دانا بۆ ده‌سته‌ڵاتی مه‌سیحیه‌کان به‌درێژایی قه‌راغه‌کانی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاستدا، لێره‌دا سه‌لاحه‌دین سه‌رکه‌وتنی له یه‌که‌مین هه‌نگاوی کامپه‌ینی دژبه مه‌سیحیه‌کاندا وهدهستهێا.
یه‌کێک له شاعیره‌کان به شیعرێک باسی دوادوایی ده‌سته‌ڵاتی مه‌سیحیه‌کان به دوادوایی زه‌نجی یه‌کان له مانگی سه‌فه‌ردا ده‌کا که مه‌سیحیه‌کان و که‌وتنی قودس دوایی یان پێدێ له‌مانگی ڕه‌جه‌بدا. دوای مانه‌وه‌ی سه‌لاحه‌دین بۆ یه‌ک شه‌و له قه‌ڵای حه‌له‌بدا، ڕۆژی دوای ئه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌ی ئه‌نتاکیه که به‌ده‌ست مه‌سیحیه‌کانه‌وه بوو که‌وته‌ڕێ. سه‌یری (نه‌خشه‌ی ژماره 3) له قه‌ڵای حه‌ریم دا که به‌ده‌ست سه‌رکرده‌یه‌کی مه‌ملووکی تورکی سه‌رده‌می نورالدینهوه بوو به‌ناوی سورخاک، هه‌وڵیان ده‌دا که به ووتوێژ ڕێککه‌ون به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سورخاک کێشه‌ی هه‌بوو له‌گه‌ل جه‌نگاوه‌ره‌کانی خۆیدا له ناو قه‌ڵاکه‌دا، ڕۆژێک که له‌ده‌ره‌وی قهڵادهبێ ده‌رگای له‌سه‌ر دا ده‌خه‌ن و ڕێی ناده‌ن بچێته ژووره‌وه و هێزه‌کانی ته‌قی ا‌لدین به دیل ده‌یگرن، که سه‌لاحه‌دین گه‌شته قه‌ڵاکه گیرابوو و سوورخاک به‌ندکرابوو، ئیتر فه‌رمانی دا ئازادیکهن. ماوه‌یه‌ک له‌وێ مایه‌وه، پێش ئه‌وه‌ی بکه‌وێته ڕی بۆ داگیرکرندی ناوچه‌کانی تر، وسه‌رگه‌رم بوو به هه‌ندێ ئیشووکاری فه‌رمانڕه‌وایی ناوچه‌کانه‌وه، له گه‌ڵ سه‌رکرده‌ی مه‌سیحی ئه‌نتاکیه بۆهیمۆند په‌یمانێکی دیل گۆڕینه‌وه‌ی ئیمزاکرد، قه‌ڵای عزازی دا به علام ا‌لدین سولیمان که یه‌کێک بوو له‌وانه‌ی زووتر حه‌له‌بی به‌جێهێشت و بوو به لایه‌نگری.
فه‌رمانڕه‌وای حه‌له‌ب درایه ده‌ست کوڕی چوارهه‌می به‌ناوی زاهیر که‌ته‌مه‌نی ده ساڵ بوو، فه‌رمانڕه‌وای قه‌ڵاکه‌ی دایه ده‌ست سیف ا‌لدین یازکوج که یه‌کێک بوو له مه‌ملووکه‌کانی شێرکۆی مامی و له‌کاتی هه‌وڵدانا بۆ کوشتنی سه‌لاحه‌دین له لایه‌ن دۆژمنهکانیهوه که به‌چه‌قۆوه هاتبوون سه‌لاحه‌دین بکوژن به‌رگری له سه‌لاحه‌دین کردبوو. جارێکی تر وه‌ک له هه‌موو شوێنه‌کانی تردا که ده‌هاتنه ژێر ده‌سته‌ڵاتی باجی مهکوسی له‌سه‌رناوچه‌که لابرد، وه‌ک خۆی ده‌یووت:
' ئیمه که ئه‌م شوێنانه داگیر ده‌که‌ین هه‌وڵ ده‌ده‌ین باری ئابووری ژیانی خه‌ڵک چاککهین نه‌ک هه‌وڵبده‌ین به‌خشیشیان لێ وه‌رگرین. '
هه‌ندێ سه‌رچاوه ده‌ڵێن: که به یاسا داواکراوه له وخهلکانهی حه‌له‌ب که ئیسلام نه‌بوون جۆرێ له جل و به‌رگی جیاواز له‌به‌رکه‌ن بۆئه‌وه‌ی له موسولـمانهکان جیاکرێنه‌وه و جیاوازی نێوان مه‌زهه‌به جیاوازه‌کانی ئیسلام نه‌مێنێ و یه‌کیه‌تی له نێوان موسولمانهکا ندا دروست‌کا، وه‌ک جیاوازی نێوان شیعه‌و سوننه، به‌ڵام ئه‌م یاسایه هه‌ندێ کێشه‌ی له نێوان موسولمانه‌کان و خه‌ڵکی تردا دروستده‌کرد. (سه‌رچاوه:ابن جوبه‌یر وعمادالدین)
وه‌ک عمادالدین له کتێبه‌که‌یدا به‌ناوی البرق الشامی باسده‌کا و ده‌ڵێت: کۆمه‌ڵێک یاسای تر دانران، له یه‌کێ له‌و فه‌رمانانه‌دا شێخ علاالدین مه‌سعود دانرا به سه‌رۆکی کۆلێجی حه‌نه‌فی حه‌له‌ب ورقعه، فه‌رمانێک ده‌رچوو بۆ شیعه‌کانی حه‌له‌ب که نابێ دهستخهنه نێو کاروباری سونیهکانهوه، یاسایه‌کی تردانرا بۆخاوه‌ن کار و وه‌ستاو زانیاره‌کان که ئه‌گه‌ر بڕوانامه‌ی مامۆستا‌و وه‌ستایی ناسراویان نه‌بێت نابێ ڕێیان بدرێ کاربکه‌ن، پزیشکه‌کان به‌بێ شناسنامه‌ی شاره‌زایی و باوه‌ڕپێکراو نابێ بواری کارکردنیان بده‌نێ و چاره‌سه‌ری نه‌خۆش بکه‌ن. دهرمانفرۆشهکان ده‌بێ شناسنامه‌ی کارکردن و زانیاریان هه‌بێت به‌بێ بڕوانامه نابێ بوواری کارکردنیان بده‌ن.
فه‌رمانیان ده‌رکرد ئه‌گه‌ر هه‌رکه‌س بگیرێ به‌بڕوانامه‌ی ساخته‌وه له‌کارکردندا ده‌بێ سزای بدرێ و نه‌یه‌ڵن کاربکا. به فه‌رمانێکی تر سیحر بازوو فاڵچی قه‌ده‌غه‌کران له کارکردن هه‌روه‌ها نابێ له په‌رستگاکان و مزگه‌وته‌کانا ڕێبدرێ هیچ جۆره کارێکی بازرگانی بکرێ. کاری پزیشکی و ده‌رمان فرۆشی زۆر گرنگی پێ‌درابوو هه‌روه‌ک چۆن پزیشکی تایبه‌تی سه‌لاحه‌دین دکتۆر میتران بڕوانامه‌ی پزیشکی هه بوو، ده‌بوو هه‌موو کارمه‌ندانی پزیشکی تر بڕوانامه‌یان هه‌بێت.
سه‌لاحه‌دین له‌ناوچه‌که‌دا مایه‌وه هه‌تا 14/8 له‌نێو له‌شکره‌که‌یدا، له‌گه‌ڵ له‌شکری حه‌له‌ب وناوچه‌ی فورات و هه‌ندێ له له‌شکری تورکومانهکانا به‌ره‌و حمس و حه‌ما وده‌شتی بقاع و له‌وێوه به‌ره‌و دیمه‌شق که‌وتنه‌ڕێ و له 24/8 دا گه‌شتنه دیمه‌شق.
مه‌سیحیه‌کان ئاگاداربوون لهجمووجوڵی له‌شکره‌کانی سه‌لاحه‌دین و غه‌میان بوو که فرسه‌ت بێنێ و په‌لاماریاندا له کاتێکدا بالدوینی سه‌رۆکیان که بالدوینی لیپهرناودهبرا، (لیپه‌ر، ناوی نه‌خۆشی گوولیه) و نه‌خۆشیه‌که‌ی به‌ره‌و خراپ تر ده‌چوو، هه‌تا وای لێ هات نه‌یده‌ویست که‌س ببینێ و فه‌رمانده‌ی به‌ڕێوه‌بردنی کاره‌کانی دابوه ده‌ست یه‌کێک له سه‌رکرده‌کانی به‌ناوی گای دی لوسینیان.
(سه‌لاحه‌دین و شه‌ڕی پیرۆزی لاپه‌ره 204 )
سه‌لاحه‌دین ته‌نها سێ هه‌فته مایه‌وه له‌دیمه‌شق له 17/9 دا له دیمه‌شق ده‌رچوو و له پردی خه‌شاب 10 میل له ده‌ره‌وه‌ی دیمه‌شق دابه‌زی، له‌م ماوه‌یه‌دا نامه‌ی بۆهات له خه‌لیفه‌ی به‌غداوه که باسی مه‌زنی ده‌ستکه‌وته‌کانی ده‌کرد و ده‌یووت ناوچه‌ی جه‌زیره‌و موسلی لێ ده‌رچێ ده‌توانی هه‌موو ناوچه‌کانی تر بخه‌یته ژێر ده‌سته‌ڵاتی خۆت. سه‌لاحه‌دین ووتی من به نامه و نووسین وه‌لام ناده‌مه‌وه به‌ڵکو به نیشاندانی کاره‌کانم له ڕێی ڕزگارکردنی خاکی ئیسلامدا له‌ده‌ست خاچه‌کان، هه‌روه‌ها سه‌لاحه‌دین ئاماده‌گه‌ری خۆی ڕاگه‌یان بۆ ئه‌و ئیسلامانه‌ی که ڕاسته‌وخۆ پشتیوانی ناکه‌ن ونایانه‌وێ بێنه مه‌یدانی جه‌نگه‌وه که ده‌بێ بهکردارتوانایان بسه‌لمێنن نه‌ک ته‌نها به‌قسه.
پێش ئه‌وه‌ی جارێکی تر بکه‌وێته ڕێ، هه‌ندێ پیاوی له ناوچه‌ی حه‌دیسه‌و تکریته‌وه هاتن بۆ لای سه‌لاحه‌دین و لایه‌نگری خۆیانیان ده‌ربڕی، به‌ڵام باسی ئه‌وه‌یانده‌کرد که موسل بووبووبه به‌کێشه بۆیان موسلاویهکان وپێ یان خۆش نیه. ئه‌م دووشوێنه نزیکه‌ی 130 میل دووربوون له به‌غداوه و هه‌فته یه‌ک ڕێکردن بۆ ناوچه‌ی ده‌سته‌ڵاتداری سه‌لاحه‌دین، له‌به‌رئه‌وه نامه‌ی بۆ خهلیفهنووسی و باسی ئه‌وه‌ی ده‌کرد ئهگهرفهرمانڕهوای موسل ده‌ستدرێژی بکاته سه‌ر ئهودووشاره، ئاماده‌یه هێزه‌کانی بنێرێ بۆ کۆمه‌کی یان.
سه‌لاحه‌دین به‌رده‌وام ده‌یویست خه‌لیفه ئاگادارکا که ئاماده‌ن بۆ جه‌نگی خاچهکن و ئاگامان لێ یه که ئه‌وان له خۆئاماده‌کردندان، وه‌ک له‌نامه‌یه‌کدا بۆ خه‌لیفه ده‌یووت:
'خاچه‌کان پاره‌ی زۆریان پێدراوه بۆ مه‌سره‌فی جه‌نگ، به‌لام ئێمه گیانی خۆمان داناوه پێش پاره وه‌رگرتن پاره پێش خێزان و خێزان پێش که‌ش ده‌که‌ین پێش پیاوه‌کانم،
ئێمه ئاماده‌ین له ناوجه‌رگه‌ی ووڵاتی خاچه‌کان خۆیاندا لێ یاندهین.'
له‌باسی سه‌رکرده‌کانی تری موسوڵمانهکانا ده‌یووت:
'سه‌رکرده‌کانی تر پاره‌و توانایان هه‌یه به‌ڵام نا‌وێرن له خاچه‌کان بده‌ن، یا ده‌یانه‌وێ بجه‌نگن به‌ڵام توانای جه‌نگیان نی یه.' هه‌روه‌ها ده‌یووت:
' من که هه‌رشوێنێک دێته ژێر ده‌سته‌ڵاتم به زۆر پاره له که‌س وه‌رناگرم زۆر جار پاره و ماڵی خۆم خه‌رجده‌که‌م له‌سه‌ر هه‌ژار و بێ ده‌سته‌ڵات. خه‌لیفه ده‌بێ بزانێ که من هیچ دهستهاتم نی یه جگه له‌وه‌ی به یاسا له ده‌رگای ماڵه که‌مه‌وه به ئاشکرا بۆم دێته ژووره‌وه.'
هه‌فته‌یه‌ک دوای ئه‌م نامه نووسینانه سه‌لاحه‌دین به خۆی و له‌شکره‌که‌یه‌وه به‌ڕێکه‌وت به‌ره‌و ئه‌رده‌ن، وه‌ک عمادالدین باس ده‌کاو ده‌ڵێت: له 29/9 دا به ته‌نکایی ڕووباری حوسهینیهدا په‌ڕیه‌وه به‌ره‌وناوچه‌ی به‌یسان به‌ڵام قه‌ڵاکه چۆڵ بوو. وه‌ک ولیامی ته‌رابلسی باسی ئه‌م ڕووداوهدهکاو ده‌ڵێت: خه‌لکی بایسان کهمهسیحی بوون هه‌موو باریانکردو ڕایانکرد بۆ تیبریاس، له 30/9 دا له‌شکری سه‌لاحه‌دین شاره‌که‌یان تاڵان کردوسووتانیان و به‌ره‌و دۆڵی هارۆلد ڕۆشتن، له‌م شوێنه‌دا چه‌ندساڵێک له‌وه‌پێش جارێکی ترسهلاحهدین بهشهڕهاتبوو له‌گه‌ڵ خاچهکاندا.
سه‌لاحه‌دین هندێ له جه‌نگاوه‌ره‌کانی نارد بۆ گه‌ڕان به‌شوێن له‌شکری خاچهکاندا به سه‌رکردایه‌تی دوو تورک به‌ناوی چۆلی و عزالدین جوردیک، ئه‌م سه‌رکرده یه‌کێک له لایه‌نگره تازه‌کانی بوو، له‌م گه‌ڕانه‌دا له‌سه‌رڕێگای نابلس گه‌شتن به قافڵه‌یه‌کی مه‌سیحیه‌کان که له کیراکهوه هاتبوون هه‌ندێکیان کوشتن و ژماره‌یه‌کیان لێ به‌دیل گرتن.
که هێزه‌کانی خاچه‌کان هه‌واڵیان زانی سه‌لاحه‌دین له به‌یسانه، و له‌وێوه بۆ ناوچه‌ی سێفۆریس و به‌رزایی یه‌کانی نازاررێس له دۆڵی جێزریل له ڕۆژئاوای شاخی مۆرێح نزیکه‌ی ده میل دووربوون، بۆ له‌شکرێکی وا گه‌وره ڕێکردن یه‌ک هه‌فته‌ی پێ ده‌چوو، به‌پێی سه‌رچاوه‌ی ولیامی تهربلسی که ده‌ڵێت: ژماره‌یان 1300 سوارو پانزه هه‌زار پیاده بوون. که سه‌لاحه‌دین زانی هێزی مه‌سیحیه‌کان له‌کوێن، ئه‌میش له‌شکره‌که‌ی گواسته‌وه بۆ نزیکه‌ی نۆ میل له هه‌مان شاخدا بۆ سه‌رچاوه‌ی جه‌لوت له‌نزیک دێیه‌که‌وه به‌ناوی جیدۆنا، پێنج سه‌د سواری نارد بۆ لێدانیان و تاڵان‌کردنی ناوچه‌کانیان و له‌شکره‌که‌ی دابه‌شکرد و ڕێکی خست له شێوه‌ی ئاماده‌گه‌ری جه‌نگدا.
ژماره‌ی هێزه‌کانی سه‌لاحه‌دین زۆرتر بوون له هێزه‌کانی مه‌سیحیه‌کان، سه‌لاحه‌دین ئه‌و پێنج سه‌د سواره‌ی نارد بۆ تاقیکردنه‌وه وجمووجووڵی هێزه‌کانی مه‌سیحیه‌کان و بزانێ که ئایا ده‌یانه‌وێ له ڕووبه‌رێکی فراواندا بڵاوببنه‌وه بێن بۆشه‌ڕ، به‌ڵام وادیاربوو که مه‌سیحیه‌کان ده‌یانویست که به کۆمه‌ڵ پێکه‌وه بمێننه‌وه و نه‌یانده‌وێرا بڵاوببنه‌وه بکه‌ونه به‌رده‌ست هێزه‌کانی سه‌لاحه‌دین، ئیتر که زانی مه‌سیحیه‌کان/خاچه‌کان په‌لامار ناده‌ن و نایانه‌وێت بڵاوببنه‌وه ئیتر ئه‌میش نه‌یویست په‌لاماریان بدا.
وه‌ک ولیامی ته‌رابلسی باسی ئه‌م ڕووداوانه ده‌کاو ده‌ڵێت: خاچه‌کان هێزی پیاده‌یان پێش سواره‌کان خستبوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تیرهاوێژه‌کانی سه‌لاحه‌دین نه‌توانن له سواره‌کانیان بده‌ن، و هێزه‌کانی سه‌لاحه‌دین له سه‌رچاوه‌ی رووباری جالووت بوون و نه‌یان ده‌هێشت هێزه‌کانی خاچه‌کان بگه‌نه ئه‌م سه‌رچاوه. سه‌لاحه‌دین ده‌یویست که کۆمه‌ڵی مه‌سیحیه‌کان بڵاووببنهوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌شکره‌که‌ی بتوانن لێ یاندهن به‌ڵام خاچاکان هه‌موو به کۆمه‌ل و پێکه‌وه ڕێ یاندهکرد له‌به‌ر ئه‌وه سه‌لاحه‌دین په‌لاماری نه‌دان و ته‌نها سواره‌کانی به‌رده‌وام ده‌نارد بۆ لێ دانیان و ده‌گه‌ڕانه‌وه، هه‌رله‌کاتی ئه‌م په‌لاماردانه‌دا هه‌ندێکی تری له هێزه‌کانی ده‌نارد بۆ لێدان و تاڵان‌کردنی ناوچه‌کانی مه‌سیحیه‌کان.
هێزی مه‌سیحیه‌کان زه‌خیره‌یان که‌م بووبوه‌وه و دوادوایی وه‌رزی حه‌ج بوو سه‌لاحه‌دین له‌وه‌ی ده‌کرد که هه‌وڵی ده‌دا ڕێگای په‌یوه‌ندی وپێگه شتنی زه‌خیره‌و خواردهمه نیان ببڕێت و زۆر له له‌شکره‌که‌ی خۆی سه‌رگه‌رمی تاڵان‌کردنی ناوچه‌کانیان بوون. وه‌ک ولیام ته‌رابلسی باسی ده‌کا و ده‌ڵێت: مه‌سیحیه‌کان هه‌ندێ زیانیان لێکه‌وت به‌ڵام که‌شتیه کانیان له‌ده‌ریاوه شتومه‌ک و خوارده‌مه‌نیان بۆده‌هێنان. زۆرله مه‌سیحیه‌کان نارازی بوون له سه‌رکرده‌کانیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ په‌لاماری هێزه‌کانی سه‌لاحه‌دینیان نه ده‌دا وپه‌لاماری شه‌وانه‌ی هێزه‌کانی سه‌لاحه‌دین زه‌ره‌ری زۆری لێ ده‌دان.
وه‌ک ڕایمۆندی تهربلسی باس ده‌کاو ده‌ڵێت: زۆرله مه‌سیحیه‌کان ناڕازی بوون له سه‌رکرده‌یه‌کیان به‌ناوی گای دی لوسینیان، نه‌زانی ئه‌م سه‌رکرده وای له سه‌رکرده‌کانی تر کردبوو که کاروبار پشت گوێخهن و ڕقیان لێی بوو که ئه‌وه‌نده دهبهنگوو هیچ نه‌زانه، به‌ڵام به‌بۆچوونی چه‌ندین سه‌رکرده‌ی تر، له‌شکری سه‌لاحه‌دین زۆر به‌هێز بوون بۆ په‌لاماردان ومه‌سیحیه‌کان نه‌یانده‌وێرا بێنه مه‌یدانی به‌ربڵاوه‌وه پهلاماربدهن، چوونکه له‌شکری سه‌لاحه‌دین دهورهیاندهدان و لهناویاندهبردن.
وه‌ک عمادالدین باس دهکاودهڵێت: که سه‌لاحه‌دین هه‌مووڕۆژێک چاوه‌ڕێ بوو که خاچه‌کان بین و پهلاماربدهن وه‌ک زۆرجار ده‌یانکرد، به‌ڵام ئه‌م جاره په‌لاماریان نه‌ده‌دا و خه‌ریک بوو ئه‌میره‌کانی ناڕه‌زاییان ده‌رده‌بڕی و ده‌یانووت وا خه‌ریکه زه‌خیره نامێنێ و له‌به‌ر ئه‌وه سه‌لاحه‌دین وازی هێنا و به‌ره‌و شاخی تابوور له‌شکره‌که‌ی خسته ڕێ به هیوای ئه‌وه که مه‌سیحیه‌کان دوایان که‌ون و ئه‌مانیش بگه‌ڕینه‌وه بۆیان بۆ لێدانیان. مه‌سیحیه‌کانیش به‌ره‌و جێگای خۆیان گه‌ڕانه‌وه.
ولیامی تهربلسی باسی ئه‌وه‌ی ده‌کرد که‌ده‌ڵێت: شه‌ڕ رووی نه‌دا چوونکه ماسی ئه‌فسانه‌یی ده‌رکه‌وت له سه‌رچاوه‌ی جه‌لوت دا و پاراستنی له به‌ڵای شه‌ڕ، ئه‌مه وه‌ک چیرۆکێکی ئه‌فسانه‌یی بوو له ناوچه‌که‌دا، به‌ڵام له ڕاستی دا سه‌رچاوه‌ی ئاوی جه‌لود هیچ ماسی تیا نه‌بوو بۆیه وایان ده‌ووت.
له باسی ئه‌م سه‌فه‌ره‌دا سه‌لاحه‌دین نامه‌یه‌کی نووسی بۆ خه‌لیفه‌ی به‌غدا و باسی ئه‌وه‌ی ده‌کرد که هه‌رچه‌ند جار لێمان دهدانو تاڵانماندهکردن مه‌سیحیه‌کان نه‌یان ده‌ویست بێنه مه‌یدانی جه‌نگه‌وه.
(سه‌لاحه‌دین و شه‌ڕی پیرۆزی لاپه‌ره 208)
له‌م ماوه‌دا سه‌لاحه‌دین ده‌یویست هه‌ندێ له هێزهمیسریهکانی بنێرێته‌وه بۆ میسر و له‌جێی ئه‌وان سووریه‌کان دانێ و هه‌روه‌ها فه‌رمانڕه‌وای میسری گۆڕی که سه‌یفه‌دین عادلی برای بوو به تقی الدینی خاڵۆزای و ئه‌مه یه‌که‌م جاری بوو پاش چه‌ند ساڵێک که فه‌رمانڕه‌وای ناوچه‌کان بگۆڕی دوای ناردنی توورانشای برای له دیمه‌شقه‌وه بۆ میسر. سه‌یفه‌دین عادل که له جێی سه‌لاحه‌دین بوو و ههمووکاروبارێکی میسری به‌ده‌سته‌وه بوو له‌و ماوه‌دا که سه‌لاحه‌دین میسری به‌جێ هێشتبوو، وه‌ک عماد ا‌لدین باس ده‌کاو ده‌ڵێت: سه‌یفه‌دین عادل ده‌یویست میسر به‌جێ بێڵێ چوونکه ده‌یویست خۆی بگڕێته‌وه و ببێته فه‌رمانڕه‌وای حه‌له‌ب.
وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌ک به‌ناوی ابن ابی تهی باس دهکاودهڵێت: سه‌لاحه‌دین له‌م ماوه‌یه‌دا ویستی هه‌ندێ پاره له سه‌یفه‌دین عادل قهرزکاو داوای 150،000 دیناری لێ کرد که پێویستی بوو.
سه‌یفه‌دین عادل پاره‌که‌ی پێ ده‌دا وه‌ک وابزانێ که ناوچه ی حه‌له‌بی پێ ده‌فرۆشێ، به‌ڵام سه‌لاحه‌دین له وه‌ڵام دا ده‌ڵێت:
" ئێمه ناتوانین هیچ کڕین و فرۆشتن وبازرگانی به ناوچه‌کانی ووڵاتی ئیسلامه‌وه بکه‌ین، ووڵات موڵکی میلله‌ته نه‌ک سه‌رکرده‌کان، کاتێک فه‌رمانڕه‌وای ناوچه‌ی حه‌له‌ب ده‌درێ به ده‌سته‌وه، هه‌موو داهاتی ناوچه‌که سامانی میلله‌ته و ئێمه‌ش چاودێری سامانی ووڵات و میلله‌تین. "
ئه‌گه‌ر ناوچه‌ی حه‌له‌ب بهراووردبکرێ له‌گه‌ڵ ووڵاتی میسردا زۆر که‌م دیاربوو، به‌ڵام ناوچه‌ی حه‌له‌ب سنووری ده‌گه‌شته حه‌رران و ناوچه‌ی فورات و جه‌زیره وهه‌تا ناوچه‌ی حه‌ما له خواره‌وه‌ی ناوچه‌که. له‌م گۆڕانانه‌دا ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی له‌ده‌ست ده‌دا زاهیر کوڕی سه‌لاحه‌دین بوو که ته‌نها شه‌ش مانگ حه‌له‌بی به ده‌سته‌وه بوو، به‌ڵام هێشتا زۆر منداڵ بووتهماحی ده‌سته‌ڵات گرتنه‌ده‌ستی نه‌بوو.
سه‌لاحه‌دین دیمه‌شقی به‌جێ هێشت بهرهوڕۆژههڵات و ناوچه‌ی ده‌ریای مردوو وه له ناوچه‌ی ربعا ده میل له سه‌ره‌وه‌ی کیراک دابه‌زی، خه‌ڵکی ناوچه‌که هاتن و داوای پارێزگاری ده‌سته‌ڵاتی سه‌لاحه‌دینیان ده‌کرد له دژ خاچه‌کان، وه‌ک عمادالدین باس ده‌کاو ده‌ڵێت: زۆر له‌کۆنه‌وه له‌م ناوچه‌دا هه‌میشه موسوڵمان ژیاون به‌ڵام ناوچه‌که له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی مه‌سیحیه‌کانا بووه ومنداڵه‌کانیان له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتداری ئه‌وانا به‌خێوده‌کرێن و هه‌میشه ده‌ترسن که دڵسۆزی خۆیان نیشانده‌ن بۆ فه‌رمانڕه‌وا ئیسلامه‌کان.
ڕێنالد دی چاتیلۆنی سه‌رکرده‌ی مه‌سیحیه‌کان ئاگاداربوو له هاتنی له‌شکری سه‌لاحه‌دین و هێزێکی هینابوو بۆ به‌رگری کردن. که هێزه‌کانی سه‌لاحه‌دین ده‌ڕۆشتن بهرهوبهرزایی یه‌کانی ڕبعا ڕێنالد دی چاتیلۆن ڕێی نه‌دا خه‌ڵکه که باربکه‌ن له ناوچه‌که و خۆیان بپارێزن له هاتنی له‌شکری سه‌لاحه‌دین و بڕۆنه ناو قه‌ڵاکه، ئه‌م بۆچوونه‌ی ههڵهیهبوو که وای ده‌زانی ده‌توانێ به‌رگری له هاتنی له‌شکری سه‌لاحه‌دین بکا ، هه‌رچه‌ند شوێنی له‌شکری مه‌سیحیه‌کان له به‌رزا یی یه‌کدا بوو وایان ده‌زانی که ئیسلامه‌کان ناتوانن سه‌رکه‌ون و بۆیان بێن، به‌لام وا نه‌وبوو له‌شکری سه‌لاحه‌دین سه‌رکه‌وتن بۆیان‌و ڕاویاننان و دوای له‌شکری مه‌سیحیه‌کان که‌وتن به‌ره‌و شاره‌که‌یان و شاره‌که‌یان تاڵانکرد، و سه‌لاحه‌دین حه‌وت ده‌زگای بۆمبابارانی به‌ردی دامه‌زراند بۆبهردبارانی قه‌ڵاکه‌یان.
سه‌یفه‌دین عادل له‌میسره‌وه هات له به‌رواری 22/11 دا به‌هێزێکه‌وه و کاروانی بازرگانی و ماڵ‌و خێزانی وکه‌سوکاری له‌میسره‌وه. الفازل نامه‌ی نارد بۆ تقی ا‌لدین و هه‌واڵی ئه‌م سه‌رکه‌وتنانه‌ی پێ دا و که کیراک گیراوه‌و لووت به‌رزی خاچه‌کان شکاوه هێزه‌کانمان سه‌رکه‌وتوون. وه‌ک ولیامی ته‌رابلسی باس ده‌کا وده‌ڵێت: له‌و کاته‌دا که ئه‌م پالامارانه ده‌درا له قه‌ڵاکه‌دا زه‌ماوه‌نی زرکوری هامفری تیرۆنی پێنجه‌م بوو، خانمی ئیزابێلای خوشکی پادشا بالدوینی لێ مارهدهکرا، قه‌ڵاکه له کاتی ئاههنگدابوو، پڕبووله سه‌ماکه‌رو گۆرانی بێژ و چه‌ندین خێزانی خه‌لکی سووریا به‌شداری ئه‌م ئاههنگانهبوون، که جهنگاوهرکان ده‌گه‌شتنه چاڵه‌کانی ده‌وری قه‌ڵاکه‌و هه‌وڵیان ده‌دا تاڵانی و کوشتار بکه‌ن.
وه‌ک عماد ا‌لدین باس دهکاودهڵێت:سه‌لاحه‌دین شتوومه‌کی پێویستی گه‌مارۆدانی له‌گه‌ڵ خۆی نه‌هێنابوو و وازی هێنا له گرتنی قه‌ڵاکه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌کی تر به‌ناوی ابن الادم باس دهکاودهڵێت: که مه‌سیحیه‌کان هێزی یارمه‌تیان بۆهاتو و نه‌یانده‌هێشت ئیسلامه‌کان بگه‌نه ناوقهڵاکهوه. ئیتر سه‌لاحه‌دین و هێزه‌کانی وازیان هێنا.
سه‌لاحه‌دین له‌م ماوه‌دا سه‌رگه‌رمی گۆڕینی ده‌سته‌ڵاتداره‌کانی میسر‌و سووریابوو وتقی ا‌لدین به‌ڕیوه بوو بۆ میسر و اڵعادل به‌ره‌و سووریا ده گاڕهیهوه و مانگی ڕه‌مه‌زان بوو به‌رده‌وامی شه‌ڕ ئاسان نه‌بوو. جاری وا هه‌بوو که هه‌ندێ له سه‌رکرده‌و ئه‌میره‌کانی سه‌رگه‌رمی تاڵانی بوون، نه‌یده‌ویست به سزادان له‌گه‌ڵیان بجووڵێته‌وه دلیان عاجزکا، کاتی وا هه‌بوو که زۆر له کامپهینو مه‌یدانی شه‌ڕدا ده‌مانه‌وه ماندو ده‌بوون نه‌یده‌ویست زۆریان لێ‌بکا زیاتر بمێننه‌وه.
له‌به‌رواری 19/12 دا سکرتێری سیف ا‌لدین عادل سانیا بن نهال گه‌شته حه‌له‌ب ئه‌م پیاوه خۆی مه‌سیحی بوو به‌ڵام ژنێکی موسوڵمانی هێنابوو وئیسلام بوبوو و له دامووده‌زگای سه‌یفه‌دین عادل دا ژماره‌یه‌ک مه‌سیحی فهرمانداربوو چه‌ندین ڕه‌خنه‌یان لێ ده‌گرت وشیعریان به‌سه‌ردا هه‌ڵده‌دا له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ندێ له کارمه‌ندانی مه‌سحیی بوون.
ئه‌فزه‌لی کوری سه‌لاحه‌دین له‌گه‌ل تقی الدیندا ڕۆشت بۆ میسر له ڕێگادا به‌رده‌وام نامه‌ی ده‌نووسی بۆ عمادالدین و هه‌واڵی سه‌فه‌ره‌که‌ی پێ ده‌گه‌یاند لهنامهکانیا نه‌ی ده‌ویست کۆدی نهێنی به‌کاربهێنێ و چوونکه ده‌یووت به نووسینی کۆد، جوانی شێوازی نووسینی نامه‌کانی تیک ده‌دا، ده‌یووت شتێکی وا له‌نامه‌کاندا نی یه که نهێنی بێ وئه‌گه‌ر نامه‌کان گه‌شتنه ده‌ست دوژمن که‌ڵکی لێوه‌رناگرن.
فراوان بوونی سنوری ده‌سته‌ڵاتداری سه‌لاحه‌دین کێشه‌یه‌کی تری دروست ده‌کرد که هه‌تا ناوچه‌ی تر‌و جه‌نگاوه‌ری زیاتربوایه مه‌سره‌فی زیاتر ده‌بوو. له‌م ماوه‌دا ناوچه‌کانی حه‌دیسه‌و تکریت و هه‌ولیرو شاره‌زوور لایه‌نگیری خۆیان ڕاگه‌یاند. کێشه‌ی مه‌سره‌ف به‌رده‌وامبوو، چوونکه هه‌موو ناوچه تازه‌کان چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنی پاره‌و به خشیش بوون،. له گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا مووچه‌ی مامۆستا وکارمه‌ندان و به‌ڕێوه‌به‌رانی ده‌زگا ئاینیه‌کان و سه‌رکرده‌کان و جه‌نگاوه‌ره‌کان، له‌گه‌ڵ ئه‌رکی به‌هیزکردنی بهندهرو شوێنه‌کانی به‌رگری وچه‌ک کڕین و دروستکردنی که‌شتی ههموومهسرهفبوون. له گه‌ل ئه‌م هه‌موو مهسرهفهدا دڵفراوانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌یوبی و پاره‌دان و به‌خشیش به کارمه‌ندان و ئه‌میره‌کانیان ئه‌رکی مه‌سره‌فیان زیاتر ده‌کرد، له هه‌ندێ کاتدابهخشینی پێنج یا ده هه‌زار دیرهه‌م پاره‌یه‌کی زۆر بوو کهدهیاندا به سه‌رکرده‌و ئه‌میره‌کان. له ناوچه‌ی وادا هه‌بوو کهمهسرهف له‌پێنج ملیۆن دینار تێده‌په‌ڕی. ئه‌و داهاتانه‌ی که فه‌رمانڕه‌وای سه‌لاحه‌دین ده‌ستیان ده‌که‌وت وه‌ک: باج و زه‌کات و ده‌ستهاته‌کانی تاڵانی داگیرکردنی ناوچه‌ی مه‌سیحیه‌کان بوون.
فه‌رمانڕه‌واکانی ناوچه‌کانی هه‌ولێر و سه‌نجار وجه‌زیره وه‌ک، فه‌رمانڕه‌وای ناوچه‌ی حه‌دیسه‌و ته‌کریت لایه‌نگیری سه‌لاحه‌دین بوون، پیاویان ده‌نارد وه‌ک سهنجارشای ناوچه‌ی جه‌زیره، زین ا‌لدین یوسفی ناوچه‌ی اربیل که سیف ا‌لدین غازی باوکی ده‌یویست ببێ به فه‌رمانڕه‌وای موسل، له‌م ماوه‌دا زین ا‌لدین کوچک فه‌رمانڕه‌وای شاری هه‌ولێر توورکێکی خزمی کوکوبوری که سه‌رکرده‌یه‌کی نزیکی سه‌لاحه‌دین بوو. له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌وتنی حه‌له‌ب و هاتنه ژێرده‌سته‌ڵاتی سه‌لاحه‌دینه‌وه ده‌سته‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وای موسلی لاواز کرد، فه‌رمانڕه‌وای موسل هه‌وڵی ده‌دا که به په‌یمانێک ڕێکه‌ون له گه‌ڵ سه‌لاحه‌دین دا.
محی ا‌لدین قازی شاره‌زوری په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ شیخ الشیوخ مه‌ندووبی خه‌لیفه هه‌بوو بۆ وتوێژی کێشه‌کانی نێوان موسل و سه‌لاحه‌دین، ئه‌م پیاوه ڕێزی لێ ده‌گیرا له لای سه‌لاحه‌دین و به‌غداوه. له‌م لێدوانانه‌دا سه‌لاحه‌دین که چه‌ندین لایه‌نگری زه‌نجی توورکی هه‌بوو له ناوچه‌ی موسلدا نه‌ی ده‌ویست دڵیان بڕه‌نجێنێ و هیچ ڕێککه‌وتنێک ئیمزا کا له‌گه‌ل موسلدا. شیخ الشیوخ وه‌فدی به‌غدا پاش هه‌وڵدانێکی زۆر نه‌یتوانی ڕێکیانخا و له گه‌ڕانه‌وه‌یدا زۆر بێزار‌و تووڕه‌بوو هه‌تا به‌خشیشی ئاسایی وه‌رنه‌گرت که له سه‌رئه‌نجامی ئه‌م سه‌ردانانه‌دا پێ یاندهدرا. هه‌رچه‌ند سه‌لاحه‌دین هه‌وڵی دا وه‌فدی به‌غدا به‌رده‌وام بێ له هه‌وڵه‌کانیا به‌ڵام ڕازی نهبوودهیووت: دوای ئه‌و هه‌موو هه‌وڵانه‌م باوه‌ڕناکه‌م هیچ هیواداریهک مابێ، و به‌مه سه‌لاحه‌دین تووڕه بوو و بیری له‌وه ده‌کرده‌وه که بگه‌ڕێته‌وه بۆ په‌لاماردانی موسل.
پاش هه‌ندێ ووتوێژ و کۆبوونه‌وه له‌گه‌ل سیڤ ا‌لدین عادلی برای و ڕاوێژکهرانی به چێکیان نه‌ده‌زانی که به‌ره‌و موسل بڕۆن چوونکه به‌رده‌وام ناوچه‌کانی ده‌وری موسل هه‌موو ده‌بوونه لایه‌نگری سه‌لاحه‌دین، له ئه‌نجام دا به شیخ الشیوخی ووت: ئێمه په‌لاماری موسل ناده‌ین هه‌تا به‌ڕێزتان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆناوچه‌که.
به‌شی داهاتوو:
به‌شی 15 به‌رده‌وامی فراوان بوونی ده‌سته‌لاتی سه‌لاحه‌دین له میزۆپۆتامیا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست