تێد هیوز 1930- 1998 Ted Hughes
Sunday, 06/01/2013, 12:00
له ناوچه‌ی یۆرکشار له سه‌روی ئینگلته‌را له دایک بووه له دێی میتۆلمرۆید، له‌ناوچه‌یه‌کی به‌رده‌ڵانی و چۆڵ دا له نێزیک به‌رزایی یه‌کانی پێناین. له پێش چوونی بۆ دانیشگای کامبریدج چوو بۆ خزمه‌تی سه‌ربازی بۆ دووساڵ له‌گه‌ڵ هێزی هه‌وایی له به‌شی په‌یوه‌ندی بێ ته‌ل ڕادیۆیی، له شوینێکی چۆڵه‌وانی دایاننا له‌گه‌ڵ دوو سه‌ربازی تردا له بێزاریدا خۆی به خوێندنه‌وه‌ی شه‌یکسپیره‌وه خه‌ریک کرد، تا وای لێهات به‌شێکی زۆری له‌به‌رکرد.
بههیواداریهوه ده‌ستیکرد به خوێندنی ئه‌ده‌بی ئینگلیزی به‌ڵام وای هه‌ستکرد که بێ که‌ڵک بوو و له‌به‌ر ئه‌وه خوێندنه‌که‌ی گۆڕی بۆ خوێندنی ئاسارو ئه‌نترۆپۆلۆجی و له‌ساڵی 1954 دا خوێندنی ته‌واوکرد و له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌ندێ چیرۆکی فۆلکۆری ده‌خوێنده‌وه‌و هه‌ندێ شیعری نووسی که بڵاوده‌بوه‌وه له گۆڤاری چێکه‌ر وه له‌پاش ئه‌وه به‌رهه‌مێکی چیرۆکی منداڵانی بڵاوبوه‌وه به ناوی
' کوڕهبچکۆلهکهو وه‌رزه‌کان'
له‌وکارانه‌ی که کردی: له باخچه‌ی گووڵ چاندن، پاسه‌وانی شه‌و، مامۆستا، خوێنه‌ری چیرۆک و کارمه‌ندی باخچه‌ی گیان له‌به‌ران که فرسه‌تێک بوو که له‌نزیکه‌وه له‌گه‌ڵ گیان له‌به‌رانی باخچه ی گیانله‌به‌ران بژی و له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م کاره‌ی کارتێکردنی زۆری هه‌بوو له سهربهرههمه ئه‌ده‌بی و شیعریه‌کانی.
لهڕێکهوتێکدا که هه‌ندێ هاوه‌ڵی که ده‌یانویست گۆڤارێک بڵاوبکه‌نه‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا هه‌ندێ له شیعره‌کانی ئه‌ویش له‌ساڵی 1956 دا له‌و بواره‌دا خێزانی داهاتووی که ئافره‌تێکی ئه‌مریکیه ده‌بینێ که سیلڤیا پلاپه. سیلڤیا خۆی له کامبریدج ده‌یخوێند و شاعیرێکی به توانا بوو و شیعره‌کانی له بڵاوبوونه‌وه‌دا بوون، تێد هیوز به‌م شێوه باسی به‌یه‌ک گه‌شتنی ده‌کا له‌گه‌ڵ سیلڤیا پلاپدا:
یه‌که‌م بینین
یه‌که‌م بینین، یه‌که‌م دیمه‌ن به‌ته‌نیا، نه‌ده‌گۆڕا،
وه‌ستابوو له به‌رده‌م چاوی زه‌قی کامێره‌دا،
باڵابه‌رزتر
زیاتر له به‌رزایی تۆ دووباره، لاروله‌نجه‌ی
باڵای باریکی، واده‌رده‌که‌وت قاچی درێژی
جوانی باریکی ئه‌مریکی ، به ساکاری به‌رز،
ده‌مووچاوی وه‌ک تۆپی گورجوگۆڵی خۆشی.
یه‌که‌م جار به‌رهه‌می بڵاوبووه‌وه له‌ژێرناوی: باز لهبهرباران که خێزانه‌که‌ی بۆی چاپ کرد‌و خرایه پێشبهرکێیهکی ئه‌ده‌بی له نیویورک و به یه‌که‌م ده‌رچوو ویه‌کێک لهشهریکهکانی ئه‌مریکی به ناوی شه‌ریکه‌ی هارپه‌ر بڵاوی کرده‌وه. له‌پاش ئه‌وه ماڵیان گوازته‌وه بۆ ئه‌مریکا خێزانه‌که‌ی بوو به‌مامۆستای سمیت کۆلێژ و خۆی بوو به مامۆستای داهێنانی ئه‌ده‌بی.
تێد هیوز شاعیری ئینگلیزی ناسراو و جیاواز له هه‌موو شاعیرانی پێش خۆی، ئه‌وه‌نده نرخی به‌رهه‌مه‌کانی به‌رزن که به‌رهه‌مه‌کانی ده‌خوێنرێت هه‌ر له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی یه‌وه هه‌تا دانیشگاو خوێندنی به‌رز، به‌رهه‌مه‌کانی پێکهاتوون له شیعر، ته‌رجومه، ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی، کاری بڵاوکراوه‌ی ڕادیۆ، به‌رهه‌می منداڵان و شانۆگه‌ری.
تێد هیوز بینینی جیاوازی هه‌بوو له‌هه‌موو نه‌وه‌کانی پێشوی له بهرههمهکانیا، له‌سه‌ره‌تاوه ڕۆشنبیری له‌منداڵیه‌وه وا هاتبوو که له شیعره‌کانیا ناسکیو ڕه‌نگینی ئاسایی بوو، له‌سه‌ر ڕاڕه‌وی ووهردزسوهرسی شاعیر که له شیعرێکیدا له‌ژێر ناوی دافۆدێڵ، گووڵهزهردهکان، به‌ڵام تێد هیوز بۆچوونی جیاوازی خۆی هه‌یه که ئه‌ڵێت: سروشت ناسک نییه، سروشت کاڵ و دڕنده‌و بێ لێبووردنه، وه‌ک ئه‌سپ هه‌ڵمی لێ هه‌ڵده‌سێ و ده‌بریسکێته‌وه له تووڕه‌یی و ماندوبوونا، باز به تووڕه‌یی یه‌وه له‌سه‌ر دره‌خته به‌رزه‌کانه‌وه چاودێری ده‌روپشتی ده‌کاو بۆ کوشتنی ڕاسته‌وخۆ ئاماده، ڕه‌شه‌با هه‌موو ده‌شت وده‌ر ده‌دا به‌یه‌کدا، قه‌له‌ڕه‌شه دڕندهوبێ به‌زه‌ییه، له‌به‌ر ئه‌م بۆچوونانه تێد هیوز جارێکی تر به شاعیری سروشت ده‌ناسێنرێ.
تێد هیوز سروشت و مرۆڤ له‌یه‌کتر جیاناکاته‌وه له جیهانێکدا که سروشت وورده وورده به مرۆڤ ده‌ڕووخێنرێ، له شیعره‌کانیا چه‌وسانه‌وه‌و مردنی ژیانی گیانله‌به‌ران نێشاندهدهن.
له‌شیعرێکیدا به‌ناوی جاگیوار، مه‌به‌ست جۆرێ له پڵنگ، ئه‌وه‌ی ئه‌م شیعره‌ی بینیبێ ئیتر سه‌یری گیان له‌به‌ران له باخچه‌ی گیان لهبهرندا ناکا وه‌ک جاران، به‌ڵکوو گیانله‌به‌رێکی به‌ندکراو له قه‌فه‌زێکدا ده‌کا که به‌رده‌وام بێ ئارام و تووڕه‌یه، هه‌روا په‌ڕی بالنده‌ی له‌رزۆک که ده‌ته‌کێنێ هێلانه‌ی پیسی پڕ له ڕیقنه، چاوی تیژی گیان له‌به‌رانی پڕ له ڕق و ترس. ئاوا کاره‌کانی تێد هیوز ترسێنه‌رن و خوێنه‌ر دڵگران ده‌که‌ن.
لهشیعرهکانیا ئه‌فسانه‌و پاڵه‌وانانی خه‌یاڵی، لهشیعرهکانیا خوێنه‌ر وا لێده‌کا که ئه‌و باسانه‌ی ده‌یکا یا ئه‌و وه‌سفانه‌ی ده‌یکا وه‌ک ئه‌فسانه‌یان لێ دێ. تێد هیوز حه‌زی له به‌کارهێنانی ئه‌فسانه‌ی ته‌قلیدی بوو په‌یوه‌ندی ڕووداوه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ده‌کرده‌وه به ڕووداوه‌کانی کۆنه‌وه. وه‌ک باسی به‌سه‌رهاتێک و بینینی ڕووداوه‌کانی په‌یوه‌ندی بێ ئاگایان هه‌یه به دروستکردنی ئه‌فسانه‌وه، دروستکردنی ئه‌فسانه به به‌شیک ده‌زانێت له دروست بوونی پێناسه‌ی مرۆڤه‌وه، تێد هیوز وه‌ک دروستکه‌ری ئه‌فسانه‌ی لێهاتبوو، ئه‌فسانه‌کانی به‌هێزو قوڵ بوون له واتایاندا.
بۆ نموونه شیعری قه‌له‌ڕه‌ش یه‌کێکه له ئه‌فسانه‌کانی که گۆڕانێکی بێ وێنه‌یه له شیعردا، له‌م به‌رهه‌مه‌یدا قه‌له‌ڕه‌ش له‌جیهانێکی تاریک و هه‌زه‌لیدا ده‌ژی وه‌ک ئه‌وه وایه که یه‌زدان ده‌سه‌ڵاتی له‌ده‌ست داوه‌و که درۆزنی و دوو ڕوویی ده‌وری سه‌ره‌کیان هه‌یه، له به‌رهه‌می قه‌له‌ڕه‌شدا کێشه‌ی شه‌ڕی سارد نیشان ده‌دا که له نیوه‌ی دوهه‌می سه‌ده‌ی بیستا ڕووی ده‌دا، که ده‌ربڕینی چه‌وسانه‌وه‌و ئازاره‌کانی مرۆڤایه‌تیان تیا ده‌بینرێ.
به‌کارهێنانی زمانه‌وانی له به‌رهه‌مه‌کانی تێد هیوزو هاوسه‌ری شاعیری ئه‌مریکی سیلڤیا پلاپ به‌کاریان ده‌هێنا جیاوزبوون، هه‌ردوکیان پێکه‌وه ده‌یانویست فۆرمی زمانی شیعری جیاواز به‌کار بهێنن، سیلڤیا زمانی ڕوتی بێ شاردنه‌وه له شیعردا به‌کارده‌هێنا و زمانی توند‌و تیژی ووشک پڕه له واتای فه‌لسه‌فی و توانای زمانه‌وانی بێ هاوتاو مه‌زنی هه‌یه.
ووشه‌کانی له شیعره‌کانیا به شێوه‌یه‌ک به‌کار ده‌هێنێ و له پاڵ یه‌کدا دایان ده‌نێ که زۆر نامۆیه له نووسینی شیعردا، وه‌ک له شیعری قه‌له‌ڕه‌ش دا ئه‌ڵێت:
ئوتوموبێلهکان ده‌ده‌ن به‌یه‌کدا و کۆرپه‌کان و
جانتاکان پێکه‌وه ته‌قینه‌وه به پێکه‌نینه‌وه.
که‌شتیه‌که وه‌رگه‌ڕاو که‌وته ژێر ئاوه‌وه
وه‌ک پیاوچاک له‌گه‌ڵ سڵاوکردنا به پێکه‌نینه‌وه.
له‌م شیعره‌ی سه‌ره‌وه‌دا دیمه‌نه‌کان په‌یوه‌ند ده‌کا پێکه‌وه له شێوازێکی ترسناکدا، به وشیوه که کۆرپه‌کان ده‌رده‌په‌ڕن له گه‌ڵ جانتاکان که له‌م دیمه‌نه‌دا سروشت یا یه‌زدان گوێ ناده‌نه ئازاره‌کانی مرۆڤ، به شێوه‌یه‌ک که پێکه‌نین دووباره‌کراوه‌ته‌وه به‌جۆریک که ڕووداوه‌که له خوی‌دا بێزار ده‌کا، چوونکه شاعیر ژیان به (تراجی کۆمێدی ده‌بینێ) یا هه‌زه‌لی و له‌هه‌مان کاتدا دڵ ته‌زێن ده‌بینێ، که ئه‌م شێوه لێکچوونانه له زۆر له بهرههمهکانیا ده‌بینرێت.
سیلڤیا پلاپی خێزانی که له خێزانێکی جووله‌که‌ی ئه‌مریکی بوو، باوکی یه‌کێک بوو له‌وانه‌ی له جه‌نگی جیهانی دووهه‌مدا له به‌ندیخانه‌ی ئاشڤیتز کوژرا و هه‌میشه گیرۆده‌ی ئهوبهسهرهاتهبوو له ژیانیدا، خۆی به یه‌کێک له به‌تواناترین شاعیری ئافره‌تی ئه‌مریکی ده‌ناسرێت له ساڵی 1963 دا خۆی ده‌کوژێت کاتێک که مێرده‌که‌ی تێد هیوز به‌جێی ده‌هێڵێ و بوو به کێشه‌یه‌ک بۆ هیوز که هه‌تا مردنی خۆی له‌کۆڵی نه‌ده‌بووه‌وه و هه‌موو نووسه‌ران و شاعیران خۆکوشتنی خێزانه‌که‌یان ده‌خسته ئه‌ستۆی تێد هیوز. به‌ڵام له ساڵی 1998 دا به‌رهه‌مێکی به ناوی نامه‌کانی یادی له دایک بوون که کۆمه‌ڵه شیعرێکه ده‌رده‌چێ ده‌رده‌که‌وێت که په‌یوه‌ندی چۆن بووه له گه‌ڵ سیلڤیا پلاپدا و ئیتر ئه‌و تۆمه‌ته‌ی به‌سه‌ره‌وه نامێنێ.
شیعر له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا وه‌ک له جۆرێکی دژایه‌تیدا ده‌نووسرا جیاواز له شیعری ڕۆمانسی پێشوو، له سه‌رده‌مێکی گۆڕانی به‌ربڵاودا که به زانایانی وه‌ک فرۆید‌و یانگ و ئانشتاین و مارکس که پێشه‌وای گۆڕانه‌کان بوو، چیتر مرۆڤ خۆی به‌وشێوه کۆنه‌ی پێشوو نه‌ده‌بینی، چیتر ئارامی په‌یوه‌ندیه‌کانی مرۆڤایه‌تی گه‌رانتی نه‌ده‌کرا له‌سه‌رده‌مێکدا که باوه‌ڕ به یه‌زدان و بیروڕای ئاینی له لاوازبوندابوون.
له‌م سه‌رده‌مه‌دا ووریایی ئه‌ده‌بی زیاتربوو که به‌په‌رۆشه‌وه بوون بۆ چاره‌سه‌رکردنی سروشتی سه‌رلێشێواوی ژیان، له‌کاتێکدا تێد هیوز ده‌ستیکرد به‌کاری ئه‌ده‌بی جووڵانه‌وه‌ی مۆده‌رنیزم له بهسهرچووندا بوو، له‌به‌رئه‌وه لهوهیدهکرد که گۆڕانی تر پێویست بوو کۆمه‌ڵه‌کێک شاعیری تر په‌یدابوون له‌ژێر ناوی جووڵانه‌وه ی movement له‌ساڵی 1964 دا له‌به‌رهه‌مێکی ڕه‌خنه‌نووس ئه‌لڤارێز ڕه‌خنه‌نووسی ئه‌ده‌بی به‌ناوی شیعری تازه که شه‌ریکه‌ی چاپی پێنگوین بڵاویکرده‌وه که نووسه‌ر به‌ره‌نگاری شاعیره ئینگلیزه‌کان ده‌بووه‌وه که ده‌بێت شیعری قوڵ وپڕواتا بنووسن وه‌ک به‌راورد له نێوان شیعره‌کانی تێد هیوزو فلیپ لارکین و باسی ئه‌وه‌ده‌کات که شیعره‌کانی تێد هیوز باسی شتێک ده‌کا نه‌ک ته‌نها وه‌سفی شتێک وه‌ک له شیعره ته‌قلیدیه‌کانی تردا هه‌ن. له‌به‌رئه‌وه هیوز بوو بهشاعیرێکی ناسراوی وا که گۆڕانی به‌سه‌ر شیعری ئینگلیزی‌دا هێنا، هیوز باسی ئه‌وه‌ده‌کا که چۆن ده‌توانین ئه‌فسانه‌و باسی پاڵه‌وانان به‌کاربهێنین له فۆرمێکی شیعری نوێ‌دا بۆ ڕاگه‌یاندنی لایه‌نه‌کانی ژیان به‌و شێوه‌ی خۆی ده‌ی بینی، هه‌روه‌ها ده‌یویست ڕه‌مز له شیعردا به‌کاربهێنێ و که‌ڵک له ترادیشن و بۆچوونه‌کانی شاعیره‌کانی وه‌ک یهیتزو ولیام بله‌یک وه‌رگرێت، له‌به‌رئه‌وه شیعره‌کانی تێد هیوز پڕبوون له واتاوبیروبۆچوون و وپێویستی به خوێندنه‌وه‌یان هه‌یه بۆ چه‌ند جار بۆ لێ تێگه‌شتنیان.
نموونه‌ی ئه‌وشیعرانه‌ی که زۆرناسراون وه‌ک: بیرکردنه‌وه و ڕێوی، باز له‌به‌ر باران .
. گۆرانی خۆشه‌ویستی
ئه‌وخۆشی ده‌ویست ئه‌میش هه‌روه‌ها
ماچی پیاوه‌که هه‌موو ڕابووردوو داهاتووی هه‌ڵده‌مژی
ئه‌وه‌نده به په‌رۆشه‌وه هه‌وڵی ده‌دا. ئه‌و ئاره‌زووی هیچی تری نه‌ده‌کرد.
خانم گازی لێگرت، قه‌پی لێده گرت هه‌ڵی ده‌مژی، به‌ته‌واوی حه‌زی ده‌کرد قووتی دا .
به سه‌لامه‌تی و به بێ گوومان بۆ هه‌میشه.
هاوارو ناڵه‌یان په‌رده‌کانی ده‌له‌رانه‌وه و ده‌جووڵان.
چاوه‌کانی ئافره‌ته‌که نه‌یده‌ویست هیچی لێ وون بێ.
به چاوه‌کانی ده‌سته‌کانی و مه‌چه‌کی و ئانیشکی داکوتا به‌زه‌ویدا.
ئه‌ویش وا به تووندی ئافره‌ته‌که‌ی گرت که چی تر ژیان له‌ده‌ست و مشتی نه‌یفڕێنێ له‌و کاته‌دا.
پیاوه‌که ده‌یویست هه‌موو داهاتوو ته‌واوبێت،
ده‌یوست که باڵی به‌ده‌وریا بئاڵێنێ به ویستی خۆی تلی پێ‌بدا
له لێواری ئه‌و کاته‌دا تا هێچی ترنهمێنێ بیکا،
هه‌تا هه‌تایه یا هه‌رچی یه‌ک ده‌بوو ببوایه.
باوه‌ش پێداکردنی ئافره‌ته‌که ده‌یویست لاشه‌ی
خۆشه‌ویسته‌که‌ی ئه‌وه‌نده به‌تووندی بلکێنێ به خۆێ دا
تا دیمه‌نی لهسهریهسقانهکانی چاپکا.
زه‌رده‌خه‌نه‌ی پیاوه‌که وه‌ک هه‌وره‌بانی کۆشکی خه‌یاڵی
که هه‌ر گیز گوونجاو نی یه بۆ جیهانی ڕاستی.
زه‌رده‌خه‌نه‌ی خانم وه‌ک گازی جاڵجاڵۆکه وایه.
ئاوا پیاوه‌که پاڵ ده‌که‌وت بێ جووڵان هه‌تا خانم ده‌بوو برسی.
ووشه‌کانی پیاوه‌که وه‌ک ئۆردووی سوپای داگیرکه‌ر
پێ که‌نینی خانم وه‌ک هه‌وڵی کوشتنی مرۆڤ کوژ.
سه‌رنجدانی پیاوه‌که وه‌ک گوولهوخهنجهری تۆڵه.
سه‌ریرکردنی جارجاری خانم وه‌ک خێوی پێچ و په‌نا و پڕ له نه‌هێنی ترسناک.
چپهکانی خانم وه‌ک قامچی و شه‌قی پۆستاڵ.
ماچه‌کانی خانم وه‌ک سه‌رگه‌رمی نووسینی پارێزه‌ران
ده‌ست ماشینی خۆشه‌ویستی وه‌ک قولاپی ڕووخاندن و له‌ناوبردن.
فڕوفێڵی خۆشه‌ویستی وه‌ک قرته‌ی داخستنی قوفڵی به‌ندیخانه کان
هاواری هێواشیان وه‌ک گاوڵکێ به‌سه‌ر زه‌وی دا،
وه‌ک گیانله‌به‌رێ که گیراوه به‌ته‌ڵه‌وه و ته‌ڵه‌که‌ی به دوای خۆیدا ڕاکێشا.
په‌یمانه‌کانی پیاوه‌که وه‌ک په‌یمانی دکتۆر که نه‌خۆش بێده‌نگ ده‌کا.
په‌یمانه‌کانی خانم وه‌ک ته‌پڵی سه‌ری پیاو هه‌ڵگرێ
و له یه‌سقانی ملوانکه‌ی خۆی لێ دروست‌کا.
په‌یمانه‌کانی هه‌موو ماسولکه‌و ڕه‌گی خانمی ڕاده‌کێشا.
ئه ونیشانی خانمیدا که چۆن گرێی خۆشه‌ویستی دروست‌کا.
په‌یمانه‌کانی خانم وه‌ک چاوه‌کانی ئه‌و له‌ناو شله‌ی ده‌رمان
بۆ پاراستن له ئازارونهخۆشی دان.
له‌پشتی چه‌کمه‌جه‌ی نهێنی خانمه‌وه هاوارو قیژه‌یان به دیواره‌که‌دا لکا.
سه‌ریان هه‌ردوو به‌جیا که‌وتبوو هه‌ریه‌ک به‌لایه‌کدا
له‌کاتی خه‌وتنا وه‌کو دوو لای کاڵه‌کی قاش کراولهناوهڕاستا،
هه‌ریه‌ک به‌لایه‌کا که‌وتوو، به‌ڵام زه‌حمه‌ته بووه‌ستێنرێ خۆشه‌ویستی.
له‌کاتی ئاڵان به‌یه‌کدا له کاتی خه‌وتنا، باڵ و لنگیان ده‌گۆڕنه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌کدا،
له خه‌وبینینا مێشکیان وا یه‌کتریان ده‌گرت وه‌ک به‌ندی بارمته،
له به‌یانیدا ده‌مووچاوی یه‌کتریان له‌به‌رکرد.
شاعیری ئینگلیز دیلان تۆماس
دیلان تۆماس 1924-1953
پشت كۆم له باغچهیهكدا
پشت كۆم له باغچه یه‌كدا مرۆڤێكی ته‌نیایه، له نێوان داروو درهختوو
جۆگه‌ی ئاوهكانا، له‌كردنه‌وه‌ی ده‌رگاوه هه‌تا داخستنی، لێدانی زه‌نگ
له‌تاریكی ئێواره‌ی یه‌ك شهممانا نانیپێچراوهی له‌نێوان رۆژنامه‌كه‌یدا
ده‌رده‌هێنا ده‌یخوا ئاوی بهدوادهكا به په‌رداغی زنجیركراو كه‌منداڵان پڕی
ده‌كه‌ن له‌زیخ، له حه‌وزی فوارهكهدا كه‌شتی یه‌كه‌م سه‌وڵی لێدا.
به‌شه‌و نووست لهكوولانهی سه‌گدا، كه‌س زنجیری نه‌كرد.
وه‌ك با ڵندهكان به‌یانیان زوو ده‌هات وه‌ك جۆگه‌ی ئاو‌و ده‌چووه خواره‌وه
پێیان ده‌ووت خاڵه سڵاو‌و.
منداڵانی ڕاكردوو لهقووتابخانهی شار به‌راكردن تێده‌په‌ڕین، تاسه‌ری
هه‌ڵده‌بڕی ته‌نها ده‌نگ بوو، چیتر گووێ یان له وه‌ڵامی نه‌بوو.
كهڕۆژنامهكهی ڕاده‌وه‌شاند ده‌یهێنانه پێكه‌نین
بانگیان ده‌كرد پشت کۆم.
له‌نێوان ده‌نگه ده‌نگی گیان لهبهرانو باخچه‌ی دار بییهكانا
پیره‌ی سه‌گ خه‌وێنه‌ر ته‌نیا له‌نێوان باغهوانو قازهكانا.
منداڵه‌كان هه‌تا پڵنگیان ڕاوودهنا به قیژه قیژوو زیخوو به‌رد
هه‌تا كاتی زه‌نگ لێدان ڕۆژ ئهئاوابهسهر ده‌چوو.
ئافره‌تێكی جوان‌و باڵابه‌رز وه‌ك داری سه‌روو لاواز پێك هاتبوو
لهچنگێك یه‌سقان له‌وانه‌یه بمێنێته‌وه لهباغچهكهدا به‌شه‌و
دوای داخستنوو زنجیردان.
هه‌موو به‌شه‌وو به‌بێ باغچه له‌پشت دیوار‌و پهرژینهكانا:
باڵنده‌كان، گیا، داره‌كان، ئه‌ستێڵ و منداڵانی به‌ره‌ڵای بێ تاوان.
هه‌ر وه‌كوو شلیك به‌دوای پشت كۆمدا به‌ره‌وو كوولانهی تاریك.
(شلیک = توی زه‌وی)
سۆنێت 29 ولیام شه‌یکسپیر
کاتێک له شهرمهزاریدام له نه‌بوونی سامانا له‌به‌ر چاوی پیاوانا
من ئاوا ده‌گریم به‌ته‌نیا به‌جێماوم وا بێ که‌س له جیهانا
هه‌روا بووم به کێشه بۆ یه‌زدانی که‌ڕ پێخاوس بێ په‌روا له گریانا
وا به‌جۆری سه‌یری خۆم ده‌که‌م و ده‌بێ نه‌فره‌ت له چارهنوسکهم
که حه‌زی ده‌کرد وه‌ک پیاوێکبم زیاتر له بۆ سامان هیوادار
که من وه‌ک که‌سێک دیاربم خاوه‌ن چه‌ندین براده‌ری ساماندار
له‌گه‌ڵ ئاره‌زووی هونه‌ری بێ سنوور، وه‌ک له چاوه‌ڕوانی توانای پیاوانا
که‌چی له‌گه‌ڵ که‌مترین ویستی وه‌ده‌ست هێنانی خۆشی‌دا چاوه‌ڕوانه
هێشتا له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆچوونانه‌دا وا له‌وانه‌یه خه‌ریکه ڕقم له خۆمه
به‌ناچاریه‌وه بیرده‌که‌مه‌وه ئیتر له‌گه‌ڵ وه‌زعی خۆما گفتوگۆمه
وه‌ک حه‌زلێکردنی گۆرانی باڵنده به‌یانیان زوو که له زه‌وی مۆنه‌وه له خه‌و هه‌ستان.
چه‌ندین میلۆدی گۆرانی ده‌ڵێن لهبهردهروازهی به‌هه‌شتا به دڵ و گیان
بۆشیرینی خۆشه‌ویستی تۆ که بیر دێننه‌وه چه‌ندین سامانی وا
وای لێکردووم ڕقم له گۆڕینه‌وه‌ی شوێنم بێ له‌گه‌ڵ جێگای هه‌موو پادشاکانا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست