سه‌رنجێک له‌کورسیه‌که‌ی خانمی وه‌سمان پاشا
Sunday, 22/05/2011, 12:00
زۆر سه‌یریه‌له‌دیموکراسی کورده‌واریدا، ئازادی بۆ هه‌موو که‌س هه‌یه‌هه‌رچی یه‌کیان ده‌وێ بینوسن، ئیتر، بابه‌ته‌کان ڕاست یا درۆ، به‌پشتیوانی سه‌رچاوه‌ی زانیاری یا بێ زانیاری و به‌ره‌ڵڵایی. له‌سه‌ر کورسیه‌که‌ی خانمی وه‌سمان پاشای هه‌ڵه‌بجه‌نوسینیێکی عه‌شایرانه‌ی نوسسیوه‌و به‌شان و باڵی خانمی وه‌سمان پاشادا هه‌ڵده‌دا، جارێ ئه‌و خانمه‌خۆی له‌بنه‌ڕه‌تا هه‌ڵه‌بجه‌یی نه‌بووه، وه‌سمان پاشا ئه‌وه‌نده‌به‌ته‌مه‌ن بووه‌که‌خۆی نه‌یتوانیه‌وه، یا له‌به‌ر روواڵه‌تی پیری یا له‌به‌ر ناشیرینی، به‌ناوی زه‌لامێکی تری خه‌ڵکی دێی عه‌بابه‌یلێ یان ناردووه‌بۆ داواکاری خانم له‌ناوچه‌ی سنه‌و خوازبێنیان کردووه‌بۆ وه‌سمان پاشا.
له‌کاتی گواستنه‌وه‌یه‌دا هه‌روه‌ک له‌عه‌شایری کوردا تا ئێستا ش هه‌ر له‌وانه‌یه‌باو بێ، ئافره‌ت به‌شوودان به‌ده‌ست ئافره‌ت خۆی نه‌بووه، ئه‌گینان شووی نه‌ده‌کرد به‌وه‌سمان پاشای پیر، هه‌رله‌به‌ر ئه‌و جیاوازی ته‌مه‌نه‌بوو، فه‌رمانداری وه‌سمان پاشا له‌ده‌ست خۆیدا نه‌ماو که‌وته‌ده‌ست ژنه‌زۆر گه نجه‌که‌ی به‌ڵێ ڕاسته خانم خۆی زۆر زیره‌ک بوو بۆیه‌توانی کاروباری فه‌رمانداری ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ببات به‌ڕێوه. به‌ڵام ئه‌وبراده‌ره‌که‌باسی زانایی وکارامه‌یی خانمی وه‌سمان پاشا ده‌کا، ئه‌ی بۆ ناڵی ئه‌و هه‌موو ماڵ‌و مولکه‌ی له‌کوێ بوو؟ ئایا یه‌زدان تاپۆی ئه‌و هه‌موو ماڵومولکه‌ی بۆ ناردوون یا به‌زۆره‌مله‌کی و زوڵم و زۆر‌و گه‌نده‌ڵی ده‌ستی که‌وتووه؟ خۆی له‌بنه‌ڕه‌تا ئه‌و خێزانه‌زۆربه‌یان که‌فه‌رماندار بوون له‌سه‌ر بناغه‌ی گه‌نده‌ڵی وجاشیه‌تی بوو، له‌سه‌رده‌می عوسمانیه‌کانا که‌ناوچه‌که‌له‌ژێرده‌سته‌ڵاتی عوسمانی‌دا بوو، هه‌رکه‌س باجیان بۆ عوسمانیه‌کان کۆده‌کرده‌وه‌وخزمه‌توو جاشیه‌تیان بۆ ده‌کردن ئیتر ده‌یانکرد به‌فه‌رماندارو به‌گ و قائیمقام و پاره‌و موڵک‌و سامانی ناوچه‌کانیان ده‌خسته‌به‌رده‌ست، ئه‌و له‌قه‌بی به‌گ له‌تورکه‌کانه‌وه‌پێیان دراوه‌و هیچ جێی شانازی که‌س نی یه، راسته‌سه‌رۆکی خێڵی جاف بوون، به‌ڵام به‌رهه‌م و زه‌وی و زاری خێڵی جاف له‌به‌رده‌ستی خۆیانا بوو ، زۆر جاریش، وه‌ک باوکم و نه‌نکم و خه‌ڵکی ئه‌وزه‌مانه‌که‌هه‌تا ده‌وری ساڵی شه‌سته‌کان و حه‌فتاکانیش مابوون و له‌وانه‌یه‌هه‌ندێکی زۆر که‌میان هه‌تا ئێستاش ماون، ده‌توانن بڕۆن لێ یان بپرسن ئه‌م باسه‌ی مه‌ن راسته‌یاننا؟ ئه‌وبنه‌ماله‌هه‌تا سه‌رده‌می عوسمانی بوو جاشی ئه‌وان بوون، که‌ده‌سته‌ڵاتی ئیمپراتۆری به‌ریتانی هاتنه‌ناوچه‌که‌ئیتر یه‌کسه‌ر بوون به‌پیا وو به‌کرێگیراوی ئه‌وانیش.
وه‌سمان پاشا له‌زه‌مانی خۆیدا زۆر زۆرداربووه، ئه‌گینا قه‌یسه‌ری حه‌مام و چه‌ندین خانوو زه‌ویو زاری کشتوکاڵی لایه‌کی شارزه‌ور چۆن ده‌بێ به‌موڵکی ئه‌گه‌ر به‌زوڵم و زۆرداری و گه‌نده‌ڵی نه‌بوایه؟ له‌بیرمه‌باوکم باسی ده‌کرد، که‌له‌گه‌ڵ باپیرم له‌قه‌یسه‌ری وه‌سمان پاشا دوکانی خه‌یاتی و کوتاڵی بووه، باسی ده‌کرد ده‌یووت، ڕۆژی واهه‌بوو وه‌سمان پاشا پیاوی ده‌نارد به‌خه‌ڵکی قه‌یسه‌ری و دوکانداره‌کانی ده‌ووت: وه‌سمان پاشا ئه‌مڕۆ چل داری به‌درێژی ئه‌م داره‌ده‌وێ له‌دوکانداره‌کانی قه‌یسه‌ری، ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌وڕۆژه‌په‌یدای نه‌که‌ن، پاشا جه‌زای پاره‌و تێهه‌ڵدانتان ده‌دا، خه‌ڵکه‌که‌ش له‌ترسا هه‌ر ئه‌وڕۆژه‌ده‌بوو ئه‌وچڵ داره‌بۆ وه‌سمان پاشا په‌یداکه‌ن. ئه‌مه‌عه‌داله‌تی خانم و وه‌سمان پاشایه‌که‌ئێستا هه‌ندێ به‌هه‌ڵه‌وه‌به‌شان و باڵیانا هه‌ڵده‌ده‌ن. وه‌سمان پاشا ده‌بوو پیاوی هه‌ڵه‌بجه‌له‌گه‌رمای هاوین دا به‌سه‌ره‌هه‌موو شه‌وێک دووپیاو بنیڕن بۆ باوه‌شێن کردنی وه‌سمان پاشا، نه‌وه‌ک له‌گه‌رما خه‌وی لێ نه‌که‌وێت. ئا ئه‌مه‌پیاوه‌تی وه‌سمان پاشا‌و خانمی ژنی بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، هه‌ر ئه‌وبنه‌ماڵه‌به‌کرێ گیراوه‌چه‌کداری خێڵی جافیان هه‌بوو که‌ساڵی چه‌ند جارێک له‌پڕ ده‌هاتن هه‌موو بازاڕ‌و دوکانی پێنجوێن و هه‌ڵه‌بجه‌یان تاڵان ده‌کرد و هه‌رکه‌س به‌رهه‌ڵستی بکردنایه‌ده‌یان کوشت، زۆر شه‌رمه‌بۆ خه‌ڵکێک که‌ڕاستی رووداوه‌کان نازان و له‌خۆیانه‌وه‌وه‌سفی بنه‌ماڵه‌ی وا جاش و به‌کرێگیراو بکه‌ن، هه‌رچه‌ند ئه‌و بنه‌ماڵه‌وا هه‌موو پیاو خراپ نه‌بوون، ،ئه‌حمه‌د به‌گی موختار که‌شاعیر بوو له‌سه‌ر شۆڕشی ڕزگاری خوازی کورد کوژرا، تایه‌ربه‌گ یه‌کێکه‌له‌شاعیره‌ناوداره‌کانی کورد و بێ گوومانم پێش مه‌رگه‌و تێکۆشه‌ری چاکیان تیا هه‌ڵکه‌وتووه‌و شه‌هیدیان داوه، به‌ڵام که‌مۆرڤ باسی هه‌ر به‌سه‌رهاتێک ده‌کات، ده‌بێ به‌ویژدان و سه‌رچاوه‌ی جێی با وه‌ڕه‌وه‌باس بکات، هه‌تا هه‌ندێ که‌س و کار‌و خزمانم تێکه‌ڵاوی خزمایه‌تیان له‌گه‌ڵ ئه‌وبنه‌ماڵه‌دا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه‌ئه‌وه‌ناگه‌یه‌نێت من ڕاستیه‌کانی ڕووداوه‌کان بگۆڕم بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێکی مۆرڤ خۆی یا به‌خاتری هه‌رکه‌سێک. که‌سوکاری ئه‌و بنه‌ماڵه‌به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ فه‌رمانره‌واکانی عێراق و داگیرکه‌رانی ناوچه‌که‌دا هه‌میشه‌له‌پێشه‌وه‌بوون ڕێزیان لێ گیراوه، ئه‌گه‌ر بۆ گه‌نده‌ڵی نه‌بوو ئه‌ی بۆ خه‌ڵکی تر ئه‌و جۆره‌ئیمتیازو شوێنه‌یان پێ نادرێ؟.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست