شیعر و وه‌رگێڕان
Friday, 18/11/2011, 12:00
پێشه‌کی:
مێژووی ئه‌ده‌بی ئینگلیزی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوه‌ڕاسی سه‌ده‌ی حه‌وت. له‌وسه‌رده‌مه‌وه هه‌تا ئه‌مڕۆو شیعرێکی زۆر نووسراوه، له‌سه‌ره‌تاوه که‌زۆربه‌ی خه‌ڵک نه‌خوێنده‌وار بوون به‌س به‌ده‌می گێڕاوه‌ته‌وه له ده‌سته‌یه‌ک خه‌ڵکه‌وه بۆ منداڵه‌کانیان و له‌وانیشه‌وه بۆ مداڵانی پاش ئه‌وان.
له‌سه‌ده‌کانی دوایی دا نه‌ک ته‌نها له ئینگلته‌را به‌ڵکو له‌و ووڵاتانه‌ی که زمانی یه‌که‌میان ئینگلیزییه وه‌ک ئایرلاندو ئه‌مریکای سه‌رو، که‌نه‌دا، ئهوستراڵیا، نیوزیلاند شیعر‌و چیرۆکی شیعری نووسراون. لهوووڵاتانهی که ئینگلیزی زمانی دووهه‌میانه وه‌ک هه‌ندێ له ووڵاته‌کانی ئاسیا‌و ئه‌فریقاو هندستان له پاش ساڵی 1922 وه شیعریان نووسیوه به ئینگلیزی .
له‌گه‌ڵ نه‌شونمای بازرگانی وشۆڕشی پیشه‌سازی و دروست بوون و بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی ئیمپراتۆری به‌ریتانی ئه‌ده‌ب و شیعری ئینگلیزیش نه‌شونمای کرد‌و به جیهاندا بڵاوبووه‌وه. ئێستا یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین و به‌ربڵاوترین زمانی جیهانی ، زمانی بارزرگانی، ڕامیاری، ئه‌ده‌ب و هونه‌ر وتهکنۆلۆجی و په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تانه.
له شاعیره ناسراوه‌کانی سه‌ره‌تای شیعر له ئینگلته‌را: چۆسه‌ر، بێن جۆنسن ومیڵتن و شه‌یکسپیر له پاش ئه‌وان ڕۆبه‌رت براونین ئێلیزابێپ جۆرجینه ڕۆزێتی شاعیری میتا فیزکی جۆرج هێربێرت، هینری ڤۆگهن، ڕیچارد کارشهو جۆن دۆن . پاش ئه‌مان شاعیره‌کانی سه‌ده‌ی ههژدهونۆزدهو بیست و چه‌ندین شاعیری تر به‌دوای ئه‌مانا هاتوون.
چه‌رخی ناوه‌ڕاست له ئینگلته‌را یا 'مێداڤیل ئینگلاند'
سه‌رده‌می نێوان ساڵه‌کانی 1066 1485 داده‌نرێت که به‌گشتی ده‌ناسرێت به چه‌رخی ناوه‌ڕاست، که له‌م ماوه‌یه‌دا باری ئابووری خه‌ڵک له‌م ووڵاته‌دا به‌ره‌و چاکی ده‌ڕۆشت که نه‌شوونمای دروست بوونی که‌نیسه‌و دانیشگا کان ده‌ستی پێ‌کرد، له کاتێکدا که زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌وسه‌رده‌مه به کاری کشتوکاڵی یه‌وه خه‌ریک بوون و وورده‌وورده شاری بچوک دروست ده‌بوون.
له شاره‌کانا زۆربه‌ی خه‌ڵک بازرگان بوون و هه‌ندێ خه‌ڵکی وه‌ک پارێزه‌ر و دکتۆر په‌یداده‌بوون و ژماره‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند خه‌ریک بووزۆردهبوون چوونکه شه‌ڕی نێوان خاوه‌ن زه‌وی و ناوچه‌گه‌ری خه‌ریک بوو نه‌ده‌ما.
له وسهردهمهوه که جیاوازی توانای خه‌ڵکی به‌هۆی بازرگانی و شوێن و جێی ده‌سته‌ڵاتداره‌وه دروست ده بوون، ئیتر دروست بوونی چینایه‌تی ده‌ستی پێ‌کرد، زۆربوونی خه‌ڵکێ که توانای ئابووریان به‌هێز ده‌بوو، ئیتر پادشاکان له‌وانه‌ی هه‌ڵ ده‌بژارد بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کارووباری ووڵات بۆ دروستکردنی دامووده‌زگای ده‌وڵه‌تی و پارێزگاری خاوه‌ن زه‌وی و بازرگان و خه‌ڵکانی ده‌وڵه‌مه‌ند.
له‌م سه‌رده‌مه‌دا که‌نیسه جێگه‌ی خوێندن و ڕۆشنبیری بوو له‌سه‌ره‌تاوه بۆ کوڕان و خوێندن به لاتینی بوو. جه‌ژنه‌کان و فێستیڤاڵ دهگێڕرا ئه‌سپ سواری و تیروکه‌وان و شه‌ڕه شمشێر، له گۆڕانی وه‌رزه‌کانا جه‌ژن هه‌بوو، جه‌ژنه ئاینی یه‌کان و جه‌ژنی پادشاکان و داموودهزگایان.
سه‌رده‌می تیودهر له نێوان ساڵه‌کانی 1485- 1714 ووڵاتی ئینگلته‌را له گۆڕینا بوو به هۆی کێشه‌ی ئاینی له‌سه‌رچۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ردنی که‌نیسه‌وه به تایبه‌ت خه‌ڵکی کاپۆلیک و خه‌ڵکێ که به پیوریتان ناسرابوون.
له‌سه‌رده‌می هنری هه‌شته‌م دا کاروباری ئابووری له گه‌شه‌کردن دا بوو له‌م سه‌رده‌مه‌دا لایه‌نی که‌لتوری و ڕۆشنبیری له گه‌شه‌کردن دا بوو وه‌ک هونه‌ری مۆسیقا‌و ئه‌ده‌ب و شانۆ، هنری هه‌شته‌م خۆی یه‌کێک بوو له‌وانه‌ی حه‌زی له‌م گه‌شه‌دانه بوو به کاری که‌لتووری ڕۆشنبیری.
به‌رده‌وام له‌سه‌رده‌می پادشا ئێلیزابێپی یه‌که‌مدا ئه‌م نه‌شوو نمایه به‌رده‌وام بوو، له‌پاش ئه‌م پادشایه، ئیتر سه‌رده‌می کۆرنۆڵ بوو که لایه‌نی سپۆرت و نهشموونمای که‌لتووری تا ڕاده‌یه‌ک قه‌ده‌غه‌کرد چوونکه ده‌بوو به‌هۆی له پشت گوێ خستنی کاره ئاینی یه‌کان ئه‌م ماوه‌یه درێژه‌ی کێشا له‌نێوان 1617 1660 له‌م ماوه‌دا پادشایه‌کی تر هات که چارلسی دوهه‌م بوو، که گرنگی دا به وه‌رزش و ئه‌ده‌ب و هونه‌ره‌وه و به‌ڵام گه‌شه‌پێ دانه‌که هێشتا وا به گه‌رمی نه‌بوو چوونکه کارتێکردنی سه‌رده‌می پێشوو هه‌رله‌سه‌ر خه‌لک مابوو و درێژه‌ی کێشا بۆ چه‌ندین ساڵی تر هه‌تا ده‌وری سه‌رده‌می هانۆڤه‌ری که له‌نێوان ساڵه‌کانی 1714 1790 دا بوو ئه‌مه له‌سه‌رده‌مێکدا بوو که شۆڕشی پیشه‌سازی ده‌ستی پێ‌کرد له ئینگلته‌را. له‌م سه‌رده‌مه‌دا خه‌ڵکێکی زۆر باریاندهکرد له لادێ وه بۆ شاره‌کان، سه‌رده‌مێکی نه‌شوونمای گرنگ بوو که خه‌ڵکێکی زۆر کاریان ده‌ست ده‌که‌وت له شاره‌کان و زه‌وی و زاری زۆر ده‌که‌وتنه ژێر ده‌ست خه‌ڵکانی ده‌سته‌ڵاتدار و ده‌وڵه‌مه‌ند.
به‌هۆی زۆری کار‌و زۆربوونی توانای ئابووری نووسراووکتێب کڕین و چوون بۆشانۆ گه‌شه‌ی ده‌سه‌ند.
له‌سه‌رده‌می پادشا ڤیکتۆریا دا به‌سه‌رده‌می گۆڕینی په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ناسڕێت که لایه‌نه‌کانی سپۆرت و هونه‌رو ئه‌ده‌ب گه‌شه‌ی ده‌سه‌ند، شازاده ڤیکتۆریا هه‌وڵی ده‌دا بۆ چاککردنی وه‌زع و چۆنیه‌تی یاساکانی کارکردن و بۆ چاککردنی خۆشگووزه‌رانی و کرێکار‌و باری ئابووریان. یاسا دانرا بۆ پارێزگاری مافی کارکردنی منداڵ و ئافره‌ت، و یاسای کارگا کان دانرا و مه‌رجی پارێزگاری ته‌ندورستی کارمه‌ندان دانرا، به‌وجۆره کهکاروباری ژیان و ئابووری خه‌لک بهرهوچاکبوون ده‌چوو، هه‌روه‌ها لایه‌نی کات ڕابواردن و خۆشگووزه‌رانی خه‌ڵک گرنگی پێ ده‌درا و گه‌شه‌دان به لایه‌نه‌کانی سپۆرت و هونه‌رو ئه‌ده‌ب و شانۆ و به‌هۆی چاکبوونی کاروباری ئابووری و ته‌ندروستیانه‌وه په‌ره‌ی ده‌سه‌ند و نهشونمایانکرد.
سه‌رنجێک له سه‌ر شیعر نووسین:
ووشه‌ی شیعر له بنه‌ڕه‌تا له زمانی یونانی یه‌وه هاتووه (poesis) پۆوزیز بووه واتاکه‌ی ئه‌وه‌یه که شتێک دروستکه‌ی یا شتێک بکه‌ی. ئه‌رستۆتڵ ئه‌ڵێت: ئه‌وشته‌یه که له ووتاربه جۆری ڕیپمی پێکهاتووه. به‌ڵام نووسه‌رێکی ڕووسی ئه‌ڵێت: شیعر ئه‌وشته‌یه که پێکهاتووه له ووتاری ڕیپمی و سه‌رنج ڕاکێشه بۆ دروست بوونی.
ئه‌وه ئاشکرایه که شیعر پێکهاتووه له ووشه‌و ڕسته. به‌ڵام جیاوازی شیعر له نووسین و ووتاری ئاسایی ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژاردنی ووشه‌و ڕسته‌کان به‌شێوه‌یه‌ک ده‌کرێ که سه‌رنجی خوێنهوروو گوێگر ڕاکێشێ.
جیاوازیه‌که له‌وه‌دایه هه‌رئه‌و وشه ئاسایانهیه که لهووتوێژو گفتووگۆی ڕۆژانه‌دا به‌کارده‌هێنرێن به ڵام لێره‌دا جۆری به‌کارهێنان و خستنه پاڵ یه‌کیان زۆر جیاوازتره له به‌کارهێنانی ئاسایی به شێوه‌یه‌ک که خۆشی دروست ده‌کا، هه‌ست وسه‌رنجی گوێگروخوێنهر ڕاده‌کێشێ به‌هه‌رشێوه‌یه‌ک بێت کارده‌کاته سه‌ریان.
شیعر بیروڕاو بۆچونێک ده‌رده‌بڕێ له باره‌ی هه‌ست وخه‌ڵک و شوێن وڕووداوهکانهوه، له‌وانه‌یه کێشه‌یه‌ک دروست بکات و دیمه‌نێک یا وێنه‌یه‌ک دروست بکات. له‌وانه‌یه چیرۆکێک بگێڕێته‌وه له‌باره‌ی مێژوو فه‌لسه‌فه‌ی ژیان و بۆچوونی ڕامیاری و ئاینی و کۆمه‌ڵایه‌تی وله‌باره‌ی چه‌ندین له‌لایه‌نه‌کانی ژیان ده‌دوێ و باس بکات.
شیعر زۆر جار له‌باره‌ی کێشه‌کانی ژیان به‌کارهێنراوه وه‌ک میدیایه‌کی ڕاگه‌یاندن و هه‌ست جووڵان له‌باره‌ی یه‌کسانی مرۆڤ، ڕه‌گه‌ز، جیاوازی نێر‌و مێ هه‌وڵدان بۆ یه‌کسانیان، ئاین، بیروڕای ڕامیاری، سروشت و جوره‌کانی چه‌وسانه‌وه و ڕێزی مافی گیان له‌به‌ران وباس و پارێزگاری سروشت .
شه‌یکسپیر که له‌وانه‌یه یه‌کێک بێت له پێشه‌واکانی شیعر نووسین له مێژووی ئه‌ده‌ب و شیعری ئه‌وره‌پای ڕۆژئاوادا له‌نێوان ساڵه‌کانی 1564- 1616و هه‌تا ئێستاش. به‌رهه‌مه‌کانی هونه‌ری شانۆ‌و شیعری که شانۆکانی زۆربه‌ی به شێوه‌ی شیعر‌و په‌خشان نووسیوه له‌به‌رزترین ڕاده‌ی هونه‌ری دان.
گهرسهیری شیعرکهین ده‌توانین به دوو جۆر لێی بکۆڵینه‌وه: یه‌که‌م له‌باره‌ی لایه‌نه‌کانی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی شیعر وه‌ک پێوانه‌ی شیعری و چوارینه یا چوارخشته‌کی لایه‌نه ته‌کنیکیه‌کانی شیعر نووسین،هه‌ندێکی تر وه‌ک گۆرانی و په‌خشانی شیعری و سروود، هه‌ندێ وه‌ک نووسینی لاوانه‌وه / ئێپیک وه‌ک چیرۆکی پاڵه‌وانه‌کان وبه‌سه‌رهاتی که‌لتوری کۆن، وه‌ک حه‌یرانی قه‌ڵای ده‌م ده‌م وشیرین و فه‌رهاد چیرۆکی گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌کانی کۆنی هۆمه‌ری یۆنانی شه‌ڕی ترۆی که 3000 له‌مه‌وبه‌ر بۆ ده‌وری ده ساڵ به‌رده‌وام بوو، جۆرێکی تر وه‌ک ووت‌وێژی دراما و شانۆگه‌ری به شیعروهک شانۆگه‌ریه‌کانی شه‌یکسپیر ، هه‌نێک وه‌ک له‌گه‌ڵ شانۆگه‌ری گۆرانی ومۆسیقا و ئۆپرا و سه‌ما کردنا به‌کارده‌هێنرێ، وه‌ک له شانۆگه‌ری موزیقی، 'موزیکاڵ'.
لایه‌نی دووهه‌می له‌باره‌ی لایه‌نی گشتی په‌یام و بابه‌تی شیعره: وه‌ک هه‌ندێ شیعره‌کانیان له‌باره‌ی رۆمانسهوه هه‌ندێ زۆر ئاینی وه‌ک تی ئێس ئیللیهتی ئه‌مریکی، هه‌ندێ وه‌ک یه‌یتسی ئایرلاندی له‌باره‌ی ئه‌فسانه‌و نیشتمان په‌روه‌ری و زیندوکردنه‌وه‌ی که‌لتوری ڕه‌سه‌نی میلله‌ته‌که‌ی، هه‌ندێ زۆربه‌ی له‌باره‌ی کێشه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رده‌م.
زۆر خه‌ڵکیش هه‌یه که‌دۆستی شیعر و شیعر خوێندنه‌وه‌ن بابه‌تیان له‌لاوه گرنگ نێ یه ته‌نها حه‌زیان له‌لایه‌نی هونه‌ری و ده‌نگی مۆسیقی و شێواز‌و چۆنیه‌تی دروستکردنی باسی دیمه‌ن و به‌سه‌رهاته‌کانه .
زۆرجار خۆشی بینین له شیعر پێک دێت به به‌کارهێنانی ووشه‌یه‌ک له شوێنێکی پێویستدا، وه‌ک بڵێی چه‌ند جوانه، چه‌ند سه‌رسوڕهینه‌ره له‌و کاته‌و لهوشوێنهو له و ده‌قه گونجاوه‌دا که ووشه‌که جێی خۆی ده‌گرێ. شتێکی که ته‌ونی شیعره‌که‌یه که هه‌ست ده‌جوڵێنێ، ته‌ون مه‌به‌ست له‌ڕاده‌ی تێکه‌ڵاوبوونی عاتیفی یه له توانای ڕهگهیاندندا وه‌ک کاڵی و تۆخی ڕه‌نگ که به‌زمان دروست ده‌بێت له دیمه‌نێکی سیحراوی شیعری دا. له‌کاتی ئه‌و ڕاگه‌یاندن و ده‌ربڕینانه‌دا چی ئاره‌زوو خۆشی یا ناخۆشی وڕق و بێزاری دروست ده‌کات که شاعیر له‌هه‌ستی خۆیه‌وه ده‌ری ده‌بڕێ بۆ خوێنه‌رو گوێگر‌و هه‌ستی ئه‌وانیشی پێ ده‌جوڵێنێ.
وه‌ک میڵتن شاعیری ئینگلیزی ئه‌ڵێت:
تۆڵه، ئۆ خوا، تۆ قهلاچۆتکرد پیاوچاکان،
که یهسقانهکانیان بڵاوبوونه‌ته‌وه‌و ڕاکشاو
له‌سه‌ر شاخه‌کانی ئه‌لپ وا سارد.
له وشیعرهی سه‌روه‌دا، ده‌نگی ووشه‌کان وا ده‌رده‌خات که شاعیر وا تووڕه‌یه که داوا له‌خوا ده‌کا بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه، وا به ئاشکرا به‌زه‌یی خۆی ده‌رده‌خا بۆ ئه‌وانه‌ی که کۆژراون.
کوژراوه‌کان وا ده‌رده‌خا که ئه‌وه‌نده بێ تاوانن وه‌ک پیاوچاکانی خوان.
له‌م شیعره‌دا سه‌یری ده‌نگێکی جیاوازدهکهین کهخانمی کریستینا ڕۆزێتی ئه‌ڵێت:
دڵم وه‌ک باڵنده‌یه‌ک ده‌خوێنێ
که هێلانه‌ی له ناو سه‌وزایی ئاودار.
دڵم وه‌ک داری سێوه‌کان که لقه‌کانیان شۆڕبونه‌ته‌وه
به قورسی میوه‌ی وا زۆر هه‌زاربه‌هه‌زار.
لێره‌دا شاعیر تهسهورو ده‌نگێ شیعری خۆشی ڕاده‌گه‌یه‌نێ، لێره‌دا ئاسانه که بزانین بۆ دهنگو ته‌ونی شیعری وا ئاشکرایه، چونکه خوێندنی باڵنده له شوێنێکی سهوزوئاودارا و داری سێ‌و که ئه‌وه‌نده به‌ری پێوه‌یه که شۆڕبووه‌ته‌وه. ئه‌مه موودی /ئاره‌زووی شاعیریشمان نیشان ده‌دا که دڵ خۆشه‌و خۆش گووزهرانه له ماوه‌یه‌کی ژیانا.
ئهلیتیرهیشن aliteratiion ڕواڵه‌تێکی تر له شیعردا که ده‌نگی ووشه‌یه‌ک دووباره ده‌کاته‌وه ده‌بێته‌وه له‌چه‌ند ووشه‌یه‌کی تردا، وه‌ک لهوشیعرهی سه‌ره‌وه‌دا که ده‌ڵێ:
به‌قورسی میوه‌ی وا زۆر هه‌زاربه‌هه‌زار. ئه‌م لایه‌نه ده‌نگی لایه‌نی هارمۆنی مۆسیقی شیعری ده‌نگه‌کان ڕێک ده‌خا.
له‌شیعردا کۆمه‌ڵێک ووشه‌ی ته‌کنیکی هه‌یه که شاعیر ده‌بێ بیزانێت، وه‌ک:
سیمیلی simile لێکچونی شتێک له شتێکی تر، بۆ نموونه وه‌ک وهردسۆرپی شاعیر جوانی شاری له‌نده‌ن بهراووردهکات له‌گه‌ڵ قوماشی ڕه‌نگاوڕه‌نگ.
مێتافۆر metaphorوه‌ک پیاوێکی ئازا به پڵنگ ناوببرێ، یا وه‌ک له‌رانه‌وه‌ی دارێک له بهرڕهشهبا که وه‌ک ئه‌وه وایه له‌سه‌رما یا له‌ترسا بله‌رزێت.
کۆنسیت conceit وه‌ک هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن به خه‌یاڵێک یا به بینینی دیمه‌نێک که له ڕاستی ژیاندا ناگونجێ. وه‌ک هه‌ندێ جار شاعیر ئه‌وه‌نده به توانایه له داهێنانا که یاری به به‌کارهێنانی ووشه ده‌کات، وه‌ک مه‌ڵبه‌نده ئاڵتوونیه‌کانی مانگ،یا سێوی ڕۆژی ئالتونی و سێوی مانگی زیوین
پێرسۆنیفیکهیشن personification که له تهسوهردا شه‌خسیه‌تی زه‌لامێک وه‌ک زه‌لامێکی تر نیشان بدرێت. به‌کارهێنانی ئه‌مه ڕووده‌دات کاتێک که شتی ده‌وروپشتمان شه‌خسیه‌تی مرۆڤی پێ ده‌ده‌ین وه‌ک گره‌ی Gray شاعیر ئه‌ڵێت:
ئایا ده‌نگی به‌رزی شه‌ره‌ف ده یشێوێنێ تۆزی بێ ده‌نگ؟
یا تێنیسی شاعیر ئه‌ڵێت: کاتێک تاریکی چڕی شه‌خه‌ڵ ئاوا کردی ئاسمان سه‌رسام.
سیمبۆڵ symbol ڕه‌مز وه‌ک به‌کارهێنانی ووشه‌یه‌ک که زۆرجار به‌کارده‌هێنرێ بۆ مه‌به‌ستێ یا ڕاستیه‌ک که له ڕاستیا نی یه یا ڕوونادا، وه‌ک ڕۆژ هه‌ڵاتن زۆرجار به‌کارهێنراوه بۆ ده‌ست پێکردنی ژیان یا له‌سه‌ره‌تاوه به نوێیی، چونکه خۆی سه‌ره‌تای ڕۆژی نوێیه. یا ته‌وقه‌کردن، ته‌نها له‌نێوان برادهرد یا ناسیاودا ڕوونادا به‌ڵکو ڕه‌مزێکی به‌خێرهاتنه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ بێگانه‌دا بێت.
یا به‌کارهێنانی ووشه‌ی پڵنگ وه‌ک ڕه‌مزی شتی ترسناک. له‌به‌کار هێنانی ڕه‌مز دا به‌جۆرێک به‌کارناهێنرێت که بڵێت وه‌ک پڵنگ، هه‌ر یه‌کسه‌ر بۆ نموونه دڵ شێر، مه‌به‌ست نه‌به‌رد یا ئازا، ئیتر گونجاو نی یه بڵێ وه‌ک دڵ شێر.
ئیمهج image ته‌سه‌ور: ته‌سه‌ور دروستکردن، شاعیر که شیعرێک ده‌نووسێ ته‌سه‌ورێک وه‌ک وێنه‌یه‌ک یا چه‌ن وێنه‌یه‌ک دروست ده‌کات له بیره‌وه‌ری و بینینی خوێنه‌ردا، به کۆمه‌ڵێک وێنه و په‌یوه‌ندیان به یه‌که‌وه باسی ڕووداوێک دروست ده‌کات، وه‌ک باسی به‌سه‌رهاتێک به شیعر، بۆ نموونه تێنهسنی شاعیر ئه‌ڵێت:
ماڵه تاریکه‌که جارێکی تر له‌لایا ڕاوه‌ستاوم، له‌م کۆڵانه ناخۆشه‌دا،
ئه‌و ده‌رگایه‌ی که دڵم له ڕابووردودا لێی ده‌دا، وا به‌په‌له چاوه‌ڕێی ده‌ستێک.
ئه‌وده‌سته‌ی که چی تر ده‌ستی له‌ده‌ستم نادا، له‌به‌ر ئه‌وه ناخه‌وم،
وه‌ک تاوانبارێک له‌به‌یانی زوو دا به‌دزیه‌وه به‌ره‌و ده‌رگا.
ئه‌و له وێ نی یه و زۆر دووره، ده‌نگی ژیان ده‌ست پێده‌کاته‌وه
جارێکی تر، ئاوا بهسهرلێ شێواوی له‌به‌ر نمه‌ی بارانا،
له‌سه‌رجاده‌ی ڕووت و ڕۆژی ناکام و بێ ئه‌نجاما.
شاعیر له باسی ماڵی تاریک، جاده‌ی ناخۆش وبه‌یانی باراناوی ئه‌م دیمه‌نانه دروست ده‌کات و ئینجا باسی برادهێکی مردوو ده‌کا که له‌و ماڵه‌دا ده‌ژیا. شاعیر ئه‌م دیمه‌نانه وا دروست ده‌کاته‌وه وا ده‌رده‌خات که ناتوانێت له‌و یادگارانه خۆی دوورخاته‌وه‌و ڕاکا و به دڵ ته‌نگی یه‌وه باسی براده‌ره‌که‌ی و ئه ودیمهنانه ده‌کات، دروستکردنی ئه‌م دیمه‌نانه‌ی به‌شیعر تاعزێ باری خۆی ده‌رده‌خا بۆ خوینه‌ر. به‌م شێوه‌یه توانیویه‌تی ئیمهج، ته‌سه‌ورێک دروست کا که سه‌رنجی خوێنه‌ر ڕاکێشێ.
پارهدۆکس و ئه‌مبیگویتی : پارادۆکس ئه‌وه یه که‌شتێکی نامۆیه که جێ ی باوه‌ڕ بێت به‌ڵام ڕاسته، وه‌ک بۆنموونه زه‌لامێک له دوای به‌ربوونی له به‌ندیخانه ژیانی ئه‌وه‌نده سه‌خت بێت خۆزگه به‌ژیانی به‌ندیخانه بخوازێ.. بۆنموونه کیتی keat شاعیر ئه‌ڵێت:
ئهومیلۆدیانهی که ده‌یبیستم شیرینن، به‌ڵام شیرینترن ئه‌وانه‌ی که هێشتا گوێم لێیان نه‌بوون.
ئه‌مه له‌وه‌ده‌کا که جێی باوهڕنهبێت، ئه‌گه‌ر گوێت له مێلۆدیهک نه‌بوبێت چۆن ده‌زانی شیرینترن، به‌ڵام شاعیر لێره‌دا مه‌به‌ستی له وه‌یه ئه‌وه‌ی ته‌سه‌وری ده‌که‌ی که هێشتا گوێت لێ نه‌بووه که چاوه‌ڕێ وتهسهور ده‌که‌یت زۆر شیرین‌تر بن له‌وانه‌ی که گوێت لێ بوون، لێره‌دا ئاوا پاردۆکسی به‌کارهێناوه چونه‌که ڕوواڵه‌تی سه‌رسوڕمانی پێک هێناوه له شیعره‌که‌یدا، لێره‌دا له‌به‌کارهێنانی پارهدۆکس دا ڕوواڵه‌تی دژایه‌تی و سه‌رسوڕمان به‌کارده‌هێنیت.
ئه‌مبیگویتی: (ووته‌یه‌ک که زیاتر له واتایه‌ک بگه‌یه‌نێ) مه‌به‌ست له‌وه‌یه که شیعرێک ده‌نووسیت له‌وانه‌یه چه‌ند واتایه‌کی جیاوازیان هه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه هه‌ندێ جار بوونی ئه‌م لایه‌نه چاکی و وه‌ستایه‌تی شاعیر ده‌رده‌خه‌ن، جاری وا هه‌یه له دانانی ووشه‌دا و پاش و پێشی ووشهکانا ئه‌مبیگویتی دروست ده‌بێت.
لایه‌نێکی تری شیعر نووسین دروستکردن و ڕێکه‌وتنی ده‌نگه‌کانه (ڕیپم) له‌وشوێنه‌دا که دێڕی شیعر ته‌واو ده‌بێت ده‌بێت له‌گه‌ڵ مێلۆدی ده‌نگه مۆسیقیهکهیدا بگونجێ. ئه‌گه‌ربێت و چاودێری ئه‌م لایه‌نه‌ی نه‌کرێت ئیتر شیعر ده‌بێت به په‌خشان و لهپهخشانیشدا لایه‌نه ته‌کنیکیه‌کانی شیعر پێویست نابێت.
زۆرلایه‌نی تری ته‌کنیکی شیعر هه‌یه که لێره‌دا ناتوانرێت، یا من توانای ئه‌وه‌م نییه که باسی که‌م، چوونکه ده‌قی وه‌رگێڕانی شیعر له‌زمانێکه‌وه بۆ زمانێکی تر ده‌گۆڕێت، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر بمه‌وێت نموونه‌یه‌ک له‌سه‌ر ڕیپم بهێنمه‌وه که له زمانی ئینگلیزی دا هه‌رچۆنیک بێت له کوردیه‌که‌یدا جیاوزه، چونکه له ده‌قی زمانه‌که‌ی خۆی دا ده‌رده‌چێت ده‌نگه مۆسیقیه‌کان ده‌گۆڕێن، ئیتر من هه‌رچی یه‌ک بڵێم له‌وانه‌یه ته‌واو ڕاست نه‌بێت.
به‌ڵام له‌م کاره‌دا هه‌وڵم داوه به پێی توانا هه‌تا بتوانم به ڕواڵه‌تێکی شیعریه‌وه شیعره‌کان وه‌رگێڕم. وه‌رگێڕان ئه‌وه‌نده سه‌خته نزیکه‌ی بیست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر کاتێک که ویستم شیعری کوردی وه‌رگێڕم بۆ ئینگلیزی سه‌رکه‌وتوو نه‌بووم و ژماره‌یه‌کی زۆر که‌م نه‌بێت نه‌متوانیوه شیعر کوردی وه‌رگێڕم بۆ ئینگلیزی جگه له چه‌ند دانه‌یه‌ک نه‌بێت، به‌تایبه‌ت وه‌گێرانی شیعره کلاسیکی یه‌کان وه‌رگێڕانی زۆر زه‌حمه‌ته له سه‌قی خۆی دا، به‌لام وه‌رگێڕانی شیعری نوێ ئه‌و کێشه سه‌خته‌ی نی یه. له‌هه‌وڵدانی وه‌رگێڕانی شیعری کوردی دا ئه‌وه‌نده سه‌خت بوو به‌لامه‌وه هه‌تا وام لێ هات به ئینگلیزی ده‌ستم کرد به‌شیعر نووسین، زۆر ئاسانتر بوو که به‌ئینگلیزی بنووسم هه‌تا وه‌ریگێڕم. هه‌تا ئێستا ژماره‌یه‌کی که‌مم نووسیوه و هه‌ندێکی بڵاوبووه‌ته‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه ئاشکرایه که شیعرنووسین ئێستا له جیهانا هیچ داهاتی وای نییه که شایانی باس بێت، وه‌ک له قه‌ڕنی حه‌ڤده‌و ههژدهونۆزهدهدا له ئه‌وروپا و پێشتر زۆر شاعیره به‌تواناو ناودهرهکان به فرۆشتنی شیعره‌کانیان ژیاون .
سۆنێت: سۆنێت به جۆرێ شیعر که له چوارده هێڵ شیعر پێکهاتووه، ئه‌م جۆره شیعره به دووجۆر پێک دێن: یه‌که‌م دووبه‌ش وه‌ک هه‌شت هێل له‌سه‌ره‌تاوه‌و شه‌ش هێل له به‌شی دوهه‌مدا. جۆری دوهه‌م جۆری سۆنێتی شهیکسپێری یه که له سێ به‌ش چواردێڕی و دووپارچه دوودێڕی بۆ ته‌واوکردنی چواردهدێڕهکه.
گه‌رباسی لایه‌نه ته‌کنیکیه‌کانی شیعر بکه‌ین پێویستی به یه‌ک کتێب هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه به‌داخه‌وه ناتوانین به شێوه‌یه‌کی تێروته‌سه‌ل باسی دروستکردنی لایه‌نی ته‌کنیکی شیعرنووسین بکه‌ین و به‌هیوام ئه‌م باسه به‌جێ بهێڵم بۆ خه‌ڵکێکی شاره‌زاو به‌توانا تر له خۆم له‌م بواره‌دا.
له‌م کاره‌مدا هه‌ندێ له باسی ژیان و به‌رهه‌می نزیکه‌ی 42 شاعیرم وه‌رگێڕاوه، هه‌ر وه‌ک له به‌شێکی پێشتردا له سه‌ر وهردزۆسی شاعیری ئینگلیزی هه‌ندێکیم بلاوکرده‌وه له داهاتودا به‌هیوام به‌شه‌کانی تری بلاوبکه‌مه‌وه و به‌شی داهاتوو
به نوسینێک له سه‌ر بینینی شیعری ده‌ست پێ ده‌کا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست