شه‌ڕی نهێنی له‌دژ ئێران
Saturday, 03/12/2011, 12:00
هه‌ندێ ته‌قینه‌وه‌ی نهێنی کوشتار له‌هه‌ندێ ده‌زگای نه‌وه‌وی ئێران‌دا له‌ماوه‌ی دووهه فته‌دا په‌نجه‌ی بۆ کامپیه‌نی ئیسرائیل ڕاده‌کێشێ له‌دژ ئێران - ڕۆژنامه‌نوس شیرا فره‌کنێل له‌رۆژنامه‌ی تایمز، له‌نده‌ن 2-12 باس ده‌کا:
دوکه‌ڵێکی زۆر به‌ڕاسه‌ری سه‌نته‌ری شاری ئه‌سفه‌هانه‌وه‌نیشانه‌ی په‌لامارێکی ئیسرائیله‌له‌سه‌ر ده‌زگا نه‌وه‌ویه‌کانی ئێران.
دوهه‌م ته‌قینه‌وه‌له‌دوو هه‌فته‌دا ڕاستی ئه‌م بۆچه‌نه‌مان نیشان ده‌دا، به‌لام ڕژێمی ئیران هێشتا ئینکاری ده‌کا و ده‌ڵێت به‌ڕێکه‌وت ئه‌و ڕووداوانه‌بووه. به‌بۆچوونی چاودیران جۆرێکی تر په‌لامار بۆ له‌ناوبردنی ده‌زگا نه‌وه‌ویه‌کانی ئێران وا هاتووه‌ته‌کایه‌وه‌و به‌رده‌وامه. له‌جیاتی په‌لاماری ئاشکرا وا به‌نه‌هێنی، هه‌روه‌ک لێپرسراوێکی ئیسرائیل ده‌ڵێت، ئه‌مه‌جه‌بهه‌یه‌کی نوێ و شێوازێکی نوێی شه‌ڕکردنه.
ئیسرائیل هه‌میشه‌له‌ریزی پێشه‌وه‌ی هه‌ولدانابووه‌بۆ ڕێگرتن له‌ئێران له‌دروستکردنی چه‌کی نه‌وه‌ویدا، هه‌روه‌ک وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل له‌لێدوانێکی ڕادیۆدا دوێنی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌کرد که‌ئه‌و بۆچوونانه‌ی که‌ده‌ڵێن ده‌ستی ئیسرائیل له‌لێدانی ئه‌سفه‌هانا هه‌یه و هه‌روه‌ها له‌لێدانی ده‌زگایه‌کی ساروخ له‌ڕۆژئاوای تاران دوورنییه‌ڕاست بێ.
ئیهود به‌رراک سه‌ره‌ک وه‌زیرانی ئیسرائیل باس ده‌کاو ده‌ڵێت: بێ گوومان له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئیسرائیله‌هه‌ر کێشه‌یه‌ک له‌ڕێگای ئێران‌دا په‌یدا بێ له‌هه‌وڵیدا بۆ دروستکردنی چه‌کی نه‌وه‌وی، هه‌ر کارێک بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌بۆ ئێمه‌به‌که‌ڵکه.
له‌ڕوداوی ڵێدانی ده‌زگای ئه‌سفه‌هاندا دوهه‌فته‌له‌مه‌وبه‌ر زیاتر له‌بیست پاسدار و جه‌نه‌رال حه‌سه‌ن موقه‌ده‌م زانای سه‌ره‌کی چه‌کی ساروخی ئێران کوژرا. له‌ده‌زگای ئه‌سفه‌هاندا ئاماری دوروستکردن وگۆڕان جۆرێک له‌سوته‌مه‌نی نه‌وه‌وی که‌پێی ده‌ڵێن کێکی زه‌رد ده‌گۆڕڕێت بۆ ماده‌ی هێکسافلۆراید بۆ ئه‌وه‌ی بگاته‌راده‌ی سوته‌مه‌نی هه‌تا ده‌گاته‌ڕاده‌ی به‌کارهێنان بۆ دروستکردنی چه‌کی نه‌وه‌وی. ئه‌م دوو ته‌قینه‌وه‌ڕویاندا له‌پاش ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی نه‌وه‌وی جیهانی ڕیپۆرتی لێکۆڵینه‌وه‌ی خۆیان پێشکه‌ش لیژنه‌که‌کرد.
دوێنێ شه‌و سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌مریکی ووته‌کانی ده‌سته‌لاتداری ئێرانی به‌درۆخسته‌وه‌که‌ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌سفه‌هان له‌نزیک ئه‌و ده‌زگایه‌دا بووه‌نه‌ک له‌ده‌زگاکه‌خۆیدا. به‌لام زانینی ڕاده‌ی زیان پێ گه‌یاندنی ئه‌م ده‌زگایانه هێشتا نه‌زانراون.
له‌ماوه‌ی دووسالی ڕابوردودا نزیکه‌ی شه‌ش جاری تر له‌م جۆره لێدانه ڕویانداوه‌له‌م ده‌زگایانه‌دا، له‌م لێدانانه‌دا: ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ده‌زگای ساروخی شه‌هاب 3 له‌نزیک شاری خوره‌م ئاباد له‌مانگی ده‌ی 2010 دا، له‌رووداوێکی تردا زانیارێکی نه‌وه‌وی ئێرانی به‌ناوی داریۆش دزایی له‌مانگی حه‌وتدا له‌تاران کوژرا. له‌ده‌زگای نه‌وه‌وی ڤایره‌سی ستوکسنێت په‌لاماری کاری دروستکردنی سێنته‌ر فیوجی نه‌وه‌وی دا‌و زیانی زۆری دا له‌جۆرێک له‌شه‌ڕی لێدانی شه‌ڕی سایبه‌ر/ تۆڕی کۆمپیوته‌ر.
جه‌نراڵ گیۆرا ئیلاند سه‌رکرده‌یه‌کی پێشوی ده‌زگای نهێنی سوپایی ئیسرائیلی باس ده‌کا بۆ ڕۆژنامه‌ی تایمز و ده‌ڵێت:
"ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕوداوانه‌به‌ڕێکه‌وت بێت، به‌ڕێکه‌وت ژماره‌یه‌کی زۆری وا ڕونادا، که‌وا زۆر ڕوداوی وا ڕوده‌ده‌ن، له‌وانه‌یه‌ده‌ستی خودای تیابێ، لێدانی به‌م جۆره‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئیسرائیله‌که‌کێشه‌دروستکا بۆ ڕژێمی ئیران له‌دروستکردنی چه‌کی نه‌وه‌ویدا، ئه‌م جۆره‌لێدانه‌به‌بێ شه‌ڕی ڕاسته‌وخۆ له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئیسرائیله.
ئه‌م جۆره‌لێدانانه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردولا ئێران و ئیسرائیله‌چونکه‌شه‌ڕی ڕاسته‌وخۆ له‌به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌کیان نی یه
ئیهود باراک دوێنێ ووتی: "ئیسرائیل ئێستا نیازی نی یه‌په‌لاماری ڕاسته‌وخۆ بدا، هه‌رچه‌ند فڕۆکه‌وانه‌کانی ئیسرائیل ته‌مرینی به‌جێ هێنانی ئه‌م کاره‌یان کردووه‌و ئاماده‌ن که‌به‌په‌لاماری له‌دوره‌وه‌ئه‌م کاره‌بکه‌ن." هه‌روه‌ها ده‌یووت:" ئێمه‌پێویست ناکا شه‌ڕی ڕاسته‌وخۆبکه‌ین، به‌لام له‌وانه‌یه‌کاتێ بێت ئه‌م شه‌ڕه‌پێویست بیت، ئێمه‌بۆ ئه‌نجامدانی سێ هه‌ده‌ف ئاماده‌ین: ئێران نابێ چه‌کی نه‌وه‌وی ببێ، ئێمه‌ئاماده‌ین بیوه‌ستێنین، هه‌رچی یه‌ک پێویست بێت بۆ ئه‌م کاره‌ئێمه‌له‌به‌رده‌م مانایه‌و ئاماده‌ین بۆ به‌جێ هێنانی."
هه‌رکاتێک ئیسرائیل په‌لاماربدات هاوپه‌یمانانی له‌ڕۆژئاوا وه‌ک ئه‌مریکا و به‌ریتانیا ئاماده‌ن بۆ یارمه‌تی، هه‌ر چه‌ند چاوه‌ڕوان ده‌کرێ که‌ئێران هه‌وڵ بدا تۆڵه‌بسێنێ. ئه‌ڵمانیا دوێنێ ڕایگه‌یاند که‌هه‌واڵیان پێ گه‌شتوه‌که‌ئێران نیازیه‌تی په‌لاماری هه‌ندێ ده‌زگای ئه‌مریکی بدا له‌ئه‌ڵمانیا و پۆلیسی ئه‌ڵمانیا خه‌ریکی لێکۆڵینه‌وه‌ن. سه‌رکرده‌یه‌کی مخابه‌راتی سه‌ربازی ئیسرائیلی به‌ناوی ئیمۆس یادین ده‌ڵێت: ئێران توانای هه‌یه‌پێنج بۆمبای نه‌وه‌وی دروست‌کا له‌ماوه‌ی 18 مانگی ده‌هاتودا.
سه‌رئه‌نجامی ئه‌م رووداوانه‌وه‌ک ڵێکدانه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌نوسی تایمز هیو تۆملینسن ده‌ڵێت:
له‌سه‌ره‌تاوه‌رژێمی ئێران ئینکاری ئه‌م رووداوانه‌یان ده‌کرد و ده‌یانوت ڕوداوه‌که‌ی شاری ئه‌سفه‌هان ڕۆژی دوشه‌ممه‌ی پێشوو مناوه‌ره/ته‌مرینین عه‌سکه‌ری بووه، له‌دوای ئه‌وه‌ووتیان ته‌قینه‌وه‌ی مه‌خزه‌نی نه‌وت بووه‌و هه‌وڵیان ده‌دا که‌دایپۆشن به‌هه‌وڵی پڕوپاگه‌نده‌ی ڕژێم هه‌تا ده‌رکه‌وت هه‌موو درۆبوون. هه‌تا نه‌یانتوانی شاردنه‌وه‌ی کوژرانی جه‌نرال حه‌سه‌ن موقه‌ده‌م دوهه‌فته‌له‌وه‌پێش که‌زانیاری ساروخ بوو و په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به‌ئیمام عه‌لی خامه‌نه‌ئی یه‌وه‌بوو. موختاری تاران ووتی ئه‌و جه‌نراله‌جێگرتنه‌وه‌ی مه‌حاڵه. له‌وانه‌یه‌بڵێین ئایا ئه‌م جۆره‌لێکدانه‌چه‌ند درێژه‌ده‌کێشی هه‌تا ئه‌و راده‌ی ده‌بێته‌لێکدانی ڕاسته‌وخۆ که‌هه‌ردولا بێ گومانن له‌م ڕووداوه.
ئێران هه‌میشه‌سوێندیان خواردوه‌که‌ئیسرا ئیل له‌ناوبه‌رن ئه‌گه‌ر په‌لاماربدا. وه‌زیری به‌رگری ئێران جه‌نرال ئه‌حمه‌د فه‌هیدی له‌م هه‌فته‌یه‌دا ووتی: ئه‌گه‌ر ئیسرائیل په‌لاماربدات ئێمه‌ئاماده‌ین به‌سه‌دو په‌نجا هه‌زار ساروخ وه‌لامیان بده‌ینه‌وه. هه‌روه‌ک ئه‌م ڕۆژنامه‌نوسه‌ده‌ڵێت هه‌رچه‌ند وا ده‌ڵێن به‌لام ئێران ده‌سته‌لاتی سنورداره (محدود) ه و ناتوانن به‌وجۆره‌خوێناویه‌که‌ده‌یڵێن وه‌لام بده‌نه‌وه. ئه‌گر ئێران به‌ساروخ له‌شاره‌کانی ئیسرائیل بدات وه‌لامی لێدان و ده‌ستوه‌شانی وا زۆر به‌هێزتر ده‌بێت له‌لایه‌ن ئیسرائیل و ئه‌مریکا و وولاته‌عه‌ره‌به‌کانه‌وه که ئێران زۆر زه‌ره‌ده‌کا.
وه‌ک ئه‌م ڕۆژنامه‌نوسه‌ده‌ڵێت: به‌لامه‌ئه‌و ئاماره‌به‌کاره‌ی که‌له‌ده‌ست ئێراندایه‌داخستنی مه‌زیقی ده‌ریایی هورموزه‌که‌له‌وانه‌یه‌ڕێگای له40% نه‌وتی ڕۆژئاوا ببڕێت و ئه‌مه‌ده‌بێته‌به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌جیهانا وکارده‌کاته‌سه‌ر باری ئابووری جیهان. ئه‌مه‌ده‌بێته‌توڕه‌کردنی هه‌تا براده‌ره‌کانی ئیران خۆی وه‌ک وولاتی چین که‌چین و ڕوسیا پشتگیری ئێرانیان کردووه‌له‌دژ ڕۆژئاوا که‌ئیران ته‌نیاکه‌ن به‌هۆی سزادانی ئابوری ئێران له‌ڕێی ' ی‌و ئێن / نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانه‌وه' هه‌روه‌ها ئێران ده‌توانێ وه‌کیله‌کانی وه‌ک حیزبولله‌و حه‌ماس به‌کاربێنێ به‌بۆمپابارانی ئیسرائیل له‌سنوره‌کانیانه‌وه، هه‌تا له‌م هه‌فته‌دا هه‌ندێ ساروخیان نا به‌ئیسرائیله‌وه‌له‌سنوری لوبنانه‌وه. هه‌رچه‌ند وه‌زعی نیوان ئیسرائیل و ئێران وا خراپه‌به‌لام ئه‌گه‌ر شه‌ڕ ببێ سه‌ر ئه‌نجامی زه‌ره‌ری شه‌ڕ ئه‌وه‌نده‌زۆره، له‌به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌کیان نی یه‌شه‌ڕ ده‌ست پێ بکا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست