وه‌رزش و ته‌ندروستی - ڕاکردنی ماراتۆن - به‌شی دووه‌م
Tuesday, 24/01/2012, 12:00
سه‌رنجێک له‌یاریه‌کانی ئۆله‌مپی:
یاریه‌کانی ئۆله‌مپی کۆنترین مێژووی هه‌یه له جیهانا که له یۆنانی کۆنه‌وه ده‌ستی پێ کردووه. له کۆنا ئه‌م یاریانه وه‌ک فێستڤاڵێکی ئاینی ده‌ستی پێ کردووه که هه‌رچوارساڵ جارێک کراوه بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ له سهرشهرهفی سه‌رۆکی خواکانیان که ناوی زیۆس بوو. که ئه‌م یاریانه بۆ ماوه‌ی هه‌زارساڵ به‌رده‌وام بوو. له سه‌ره‌تای مێژووی ئه‌م یاریانه که باسی تۆمارکراوه له ساڵی 776 پێش زایین هه‌تا 395 ی زاینی به‌رده‌وام بوو.
چه‌ندین جۆرعادات و ته‌قالیدی کۆن په‌یڕه‌وی ده‌کرا. ملوانکه له گه‌ڵای زه‌یتون که له‌گه‌ڵ خه‌ڵاتی سه‌رکه‌وتووه‌کان پێیان ده‌درا، مه‌رجی به‌شداری له یاریهکانا ده‌بو به‌شداران به سه‌رڕاستی و بێ فێڵکردن و به‌شه‌ره‌فه‌وه به‌شداری بکه‌ن. میرنشینه جیاوازه‌کان که به‌شداریان ده‌کرد که هێشتا ده‌وڵه‌تی یه‌کگرتووی یۆنان پێک نه‌هاتبوو، هه‌رچه‌ند شه‌ڕوو دوژمنایه‌تی له نێوانیانا ببوایه له کاتی ئه‌م فێستڤاڵه وه‌رزشی یه‌دا دوژمنایه‌تی و شهڕدهوهستا بۆ ڕێزی ئه‌م فیستڤاڵه ئاینی و وه‌رزشی یه، هه‌تا ساڵی 338 ی پێش زاین که هه‌موو میرنشینه‌کانی یۆنان بوون به‌یه‌ک.
هه‌رچوارساڵ جارێک کۆده‌بوونه‌وه له ئۆله‌مپیا له شوێنێکی ئاینی پیرۆزدا به ناوی ئالتیس بۆ ڕێزلێگرتنی و پێشکه‌ش کردنی قوربانی بۆ خواکانیان، له وێدا کێبه‌رکێی وه‌رزشی زۆریان ده‌کرد و به‌شداران عادات و ته‌قالیدی وه‌ک یه‌کیان هه‌بوو له‌به‌رئه‌وه جیاوازی نه‌بوو له بۆچوونوو هه‌ڵسوکه‌وتی به‌رێوه‌بردنی جه‌ژنه‌که‌یاندا.
خه‌ڵکێکی زۆر ده‌هاتن له هه‌موو لایه‌که‌وه هه‌تا له ساڵه‌کانی دوادوایی دا له ئیسپانیا و ئه‌فریقاوه خه‌ڵک ده‌هاتن بۆ سه‌یرکردن.
له کاتی ئه‌م فێستیڤاڵه‌دا شه‌ڕوه‌ستان ده‌ست پێ ده‌کراو ڕێزی به‌رزی و به‌ڕێزی ئه‌م یاده ئاینی یه ده‌گیرا و له‌به‌رئه‌وه هه‌موو که‌س ده‌یتوانی بێت بۆ سه‌یرکردن و به‌شداری کردن.
ئه‌م فێستیڤاڵه پێنج ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بوو.
ڕۆژی یه‌که‌م:
له رۆژی یه‌که‌مدا هه‌ندێ هه‌ڵسووکه‌وتی ئاینی و مه‌راسیمی ئاینی په‌یڕه‌وی ده‌کرا، نوێژدهکرا ڕۆژی کوڕان بوو و قوربانی و حه‌یوان سه‌ربڕین ده‌کرا بۆ قوربانی دان به خواکانیان.
ڕۆژی دوهه‌م:
ئه‌ویاریانه‌ی که به‌سواری ئه‌سپه‌وه ده‌کران، یاریه‌کانی پێنتاپلۆن که پێکهاتووه له پێنج یاری وه‌رزشی وه‌ک زۆرانبازی وڕمبازی وتیر هاوێشتن وڕاکردن وقورس هاوێشتن.
ڕۆژی سێهه‌م:
به‌ڕیز تێپه‌ڕینی تاقمی بریارداران و حاکمانی یاریه‌کان و پاڵه‌وانه وه‌رزشی یه‌کان و سه‌ربڕینی سه‌د دانه گا بۆ قوربانی زیۆس سه‌رۆکی خواکان، کردنی ئه‌ویاریانه‌ی که به پێ ده‌کران و ڕۆژه‌که به جه‌ژنێک بۆ هه‌موو به‌شداران و سه‌یرکه‌ران ده‌کرا وتهواودهبوو.
ڕۆژی چوارهه‌م:
له‌م ڕۆژه‌دا یاریه‌کانی شه‌ڕه شمشێر و به‌کارهێنانی ئاماره مهعدهنیهکانی خۆپاراستن کێ به‌رکێ له ڕاکردن به‌دوایه‌کدا و نیشاندانی توانا‌و ته‌کنیکی شه‌ڕه ڕم وشمشێر.
ڕۆژی پێنجه‌م:
خۆنیشاندانی هه‌موو پهڵهوانانی به‌ژداران و سه‌رکه‌وتوو دابه‌ش کردنی خه‌ڵات به‌سه‌ر سهرکهوتووهکانا، جه‌ژنکردن یادکردن به مۆسیقا‌و سه‌ماکردن و ئاوا به فێستڤاڵێکی گه‌وره پێنج ڕۆژی یاریه‌کان و جه‌ژنه‌که دوایی پێ ده‌هێنرا.
به‌شداریکردن له‌م یاریانه‌دا به‌پێی ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه ده‌کرا:
. ده‌بوو به‌شداری یاریه‌کان ئازاد بێت و کۆیله نه‌بێت.
. یۆنانی نێربێت (ئافره‌ت قه‌ده‌غه بوو به‌شداری بکا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نابێ تووشی ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی کوشتن بن)
. ده‌بوو وه‌رزشه‌وان له به‌ر هیچ هۆیه‌کی ئاینی و وه‌رزشی قهدهغهنهکرابێ له به‌شداری له
یاریه‌کانی پێشوودا.
. ده‌بوا ئاماده‌یی ته‌واوی خۆی به سوێندخواردن ڕابگه‌یه‌نێت که په‌یڕه‌وی هه‌موو یاساکانی
یاریکردن و به‌شداری بوون ده‌کا به‌بێ هیچ سه‌رپێچی یه‌ک.
. ده‌بوو نیشانی دا که ئاماده‌یی به‌رز و به‌توانای هه‌یه بۆوه‌رگرتن و به‌شداری کردن.
به‌شداران ده‌بوو به ڕووتی به‌شداری بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یه‌ڵن ئافره‌ت بێن بۆ سه‌یر و هه‌وڵ بده‌ن به‌شداری به‌که‌ن.
سه‌رکه‌وتن و پله‌ی به‌رز وه‌ده‌ست هێنان زۆر به‌ڕێزه‌وه سه‌یر ده‌کرا و به‌شداران ده‌بوا به‌رزترین توانای گونجاویان هه‌بێت بۆ به‌شداری کردن، له‌به‌ر ئه‌وه سه‌رپه‌رشتی کردن و چاودێریکه‌ری تایبه‌تیان هه‌بوو بۆ ته‌مرین کردن و خۆئاماده‌کردن، به‌خشیش و خه‌ڵاته‌کان گران به‌ها بوون و گره‌و ده‌کرا لهسهریاریهکان و پاره‌یه‌کی زۆر دهبرایهو ده‌دۆڕا له سه‌ر به‌شداران و پاڵه‌وانانی یاریه‌کان، هه‌روه‌ک ئێستا له سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا شه‌ریکه‌کانی گره‌و پاره دانانی خه‌ڵکی زۆر بازاڕی گه‌وری هه‌یه، به‌ڵام له و سه‌رده‌مه‌دا به جۆرێکی بچوکتر‌و که‌متر. پاڵه‌وانه سه‌رکه‌وتووه‌کان به مه‌زنی و به‌رزیه‌وه ڕێزیان لێ ده‌گیرا و ده‌بوون به پێشه‌وای وه‌رزشی له بواره‌کانی خۆیان دا.
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئافره‌تان بێ به‌ش کرابوو له یاریه‌کانی ئهولهمپی کۆن، خۆیان فیستڤاڵ و یاری خۆیان پێک ده‌هێنا. فێستڤاڵی ئافره‌تان له شوێنێک ده‌کرا به ناوی هێرایه و ته‌نها یاری به پێ چوون و ڕاکردن ده‌کرا و هه‌موو چوارساڵیک ده‌کرا. 1. هه‌مان سه‌رچاوه‌لاپه‌ڕه 360
له یاریه‌کانی ئۆله‌مپی شاری ئه‌تینا وه له یۆنان له ساڵی 1896 هه‌تا ئێستا هه‌ر چوارساڵ جارێک ئه‌م یاریانه له ووڵاتێکی جیاواز ده‌کرێت، یاریه‌کانی ئۆله‌مپی هاوین و یاریه‌کانی ئۆله‌مپی زستانان.
4- من و ڕاکردنی ماراتۆن :
ئه‌وه ماوه‌ی بیست‌و یه‌ک ساڵه وه‌رزشی ڕاکردنی ماراتۆن ده‌که‌م، بیست وحه‌وت ساڵه له‌ده‌ره‌وه‌م.
وه‌رزش کردن و ڕاکردن له ووڵاته‌کانی ئه‌وروپاو زۆر ووڵاتی تر به هۆی پێشکه‌وتنی ڕۆشنبیری وه‌رزشی و ته‌ندروستیه‌وه زۆر به پێویست داده‌نرێت. زۆر که‌س به‌بێ سه‌رنج له ته‌مه‌ن و جیاوازی جێنده‌ر (جیاوازی ژن وپیاو) خه‌ڵکێکی زۆر زانیاری و هۆشیاری ئه‌وه‌یان هه‌یه که وه‌رزش ده‌که‌ن و هه وڵ ده‌ده‌ن بۆ چاککردنی ته‌ندروستی وپاراستنی ته‌ندروسی زۆر پێویسته و به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی که ده‌ڕۆن به ته‌مه‌ن دا و له سه‌روو ته‌مه‌ن سی یا سی وپێنج ساڵییه‌وه‌ن.
ئه‌وه ئاشکریه له‌سه‌دا نه‌وه‌دوپێنجی ئه‌و خه‌ڵکه زیاتر وه‌رزش ده‌که‌ن بۆ پاراستنی ته‌ندروستی و له‌ش ساغی، خه‌ڵکێکی زۆر بۆخۆ دوورخستنه‌وه له مه‌راق و ئه‌رکی کارکردن، چوونکه ڕاکردن مێشک ساف ده‌کاو مه‌راق ناهێڵێ.
خه‌ڵکێکی تر هه‌ر له منداڵی و گه‌نجیه‌وه خه‌ریکی وه‌رزشیک یا چه‌ند وه‌رزش ده‌بن به پێی ویست و ئاره‌زووی خۆیان، هه‌ندێ به‌رده‌وام لهژیانیانا واز ناهێنن و ده‌بێت به به‌شێکی سه‌ره‌کی له ژیانیان و هه‌ندێ ده‌بێ به به‌شێک له کارکردنیان، هه‌ندێک هه‌وڵ ده‌ده‌ن و زۆربه‌ی ژیانی گه‌نجیان بۆ وه‌رزشێک ته‌رخان ده‌که‌ن و له‌وانه‌یه هه‌وڵ بده‌ن بۆئه‌وه‌ی بگه‌نه ڕاده‌ی پاڵه‌وانی جیهانی.
پاش ماوه‌یه‌کی زۆر له ژیانیان که خۆیان خه‌ریک ده‌که‌ن به وهزشێک یا چه‌ند وه‌رزشێکه‌وه ئیتر ده‌بن به زانا له‌و بواره‌دا، ده‌بن به مامۆستا و به‌ڕێوه‌به‌ر و ئامۆژگاریکه‌ر وه‌ک کارمه‌ندێک سه‌رگه‌رم ده‌بن بهوکارانهوه .
به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مه‌دا هۆشیاری و ڕۆشنبیری وه‌رزشی که زۆرپێش که‌وتووه به تایبه‌ت له ووڵاته کانی ڕۆژئاوادا، خه‌ڵکێکی زۆر سه‌رگه‌رمن به پاراستنی تهندروستیانهوهو وه‌رزشێک یا زیاتر له وه‌رزشێک ده‌که‌ن، جا له‌به‌ر ئه‌وه بازاڕی کاڵای وه‌رزشی و یانه‌ی وه‌رزشی زۆر بوون و بوون به به‌شێک له بازاڕی کارکردن و پاره‌په‌یداکردن، به‌هۆی ئه‌وه‌وه بازاڕی کاڵای وه‌رزشی یانه‌ی وه‌رزشی و ئامۆژگاری وه‌رزش و توانای وه‌رزشه‌وانانی جیهان به‌کار ده‌هێنرێ بۆ پڕووپاگه‌نده‌ی کاڵای شه‌ریکه گه‌وره‌کانی جیهان و بازاڕێکی زۆر مه‌زنیان پێکهێناوه له جیهانا.
منیش بێ گوومان به‌هۆی ئه‌وماوه زۆره‌ی که له‌ده‌ره‌وه ده‌ژیم و خوێندوومهو کارم کردووه هه‌میشه هه‌وڵم داوه که باری ژیانم و ژیانی ماڵ و منداڵم چاک که‌م له یه‌کێ له بواره‌کانی وه‌رزش دا به‌شداری بکه‌م و هه‌وڵ بده‌م که ته‌ندروستی خۆم چاک بێت به‌رده‌وام .
خۆ مردن و ژیان مه‌رج نییه بکه‌وێته سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌رزش بکه‌یت یاننا، چوونکه زۆرجار مرۆڤ هه‌رچه‌ند ته‌ندروستی چاک بێت له‌وانه‌یه به‌هۆیه‌ک که هه‌رگیز چاوه‌ڕوانکراوو نه‌بێت ژیانی له ده‌ست دا.
خه‌ڵکیک که به‌رده‌وام وه‌رزش ده‌که‌ن، ژیانیان زۆرجیاوازتره له‌خه‌ڵکانی تر، هه‌ر خۆشێ ئه‌وجۆره ژیانه‌یه که وا له خه‌ڵکانی زۆردهکا که وازنه‌هێنن و به‌رده‌وام بن له وه‌رزش دا‌و به‌پێی توانا ژیانێکی ته‌ندروست به‌سه‌ربه‌رن.
منیش به‌هۆی ئهوڕێکهوتهی که‌وای لێ کردم لێره بژیم و ماوه‌یه‌کی زۆر له ووڵات دوورکه‌ومه‌وه، هه‌میشه هه‌وڵم داوه به خۆ ڕۆشنبیر کردنی خۆم و خوێندنه‌وه‌ی به‌رده‌وام و تێکه‌ڵاو بوونی خه‌ڵکی ئه‌م ووڵاته‌و خه‌ڵکی ڕۆشنبیر، هه‌روه‌ها له بوونما لێره هه‌میشه هه‌وڵم داوه له گه‌ڵ جۆری ژیانی ئێره‌دا خۆم بگوونجێنم وتێکه‌ڵاوی خه‌ڵکی ئێرهبم و له شێوه‌ی جیاوازی ژیانیان و ههڵسووکه وتیان شاره‌زاو ئاگاداربم.
هه‌روه‌ها تێکه‌ڵاو بوون و کارکردنم له ناوخه‌ڵکی ئه‌م ووڵاته‌دا وتێکه‌ڵاوی خۆم و ماڵ و منداڵم له نێو خه‌ڵکی ئه‌م ووڵاته‌دا هۆی سه‌ره‌کی بوون لهسهرکارکردنه سه‌رم له‌ده‌ست پێ کردنی وه‌رزشی ڕاکردن و به‌شداریکردنم له هه‌ندێ ڕاکردنی ناوچه‌یی و جیهانی دا.
له ڕێکه‌وتێکدا په‌یمانم دا که ده‌ست بکه‌م به‌ڕاکردن و وه‌رزشی ڕاکردن بکه‌م، له‌و ماوه‌یه‌دا که بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر نه‌ده‌کرا یا زۆر زه‌حمه‌ت بوو په‌یوه‌ندی به ووڵاته وه وماڵهوهبهکهم له‌سه‌رده‌می ڕژێمی ڕه‌گه‌زپه‌رست و فاشی سه‌ددام دا، که وای لێ هات هه‌تا ده ساڵ نه‌متوانی سه‌ردانی ووڵات و که‌سووکارم بکه‌م و هه‌تا نه‌مانده‌وێرا تهلهفۆیش بکه‌ین.
ئه‌و هه‌موو بێزاری و مه‌راقه وای لێکردم که ده‌ست بکه‌م به‌ڕاکردن و ڕاکردن له ده‌ست مه‌راق، هه‌ندێ جار بۆ پڕکردنه‌وه‌ی کاتی به‌تاڵیم له کاتی بێ کاری دا، له چهندلاپهڕهی داهاتوودا باسی ئه‌وه‌ش ده‌که‌م که چۆن ده‌ستم کرد به‌ڕاکردنی ماراتۆن که ئه‌وه له‌ماوه‌ی ئه‌م بیست و یه‌ک ساڵه‌دا تا ئێستا چوارده‌جار نیوو مارتۆن که جاری سیانزه میله و هه‌شت جار ماراپۆنی له‌نده‌ن که‌نزیکه‌ی 43 کیلۆمه‌تره و دوجار مارتۆنی تۆکیۆو جارێک ڕاکردنی ماراتۆنی ڤیلنیهس له پایته‌ختی لیتوانیا له به‌رواری 11-9-2011 دا.
له‌ساڵه‌کانی سه‌ره‌تاوه هه‌فته‌ی یه‌ک دووجار زیاتر ڕامنه‌ده‌کرد، به‌ڵام وورده وورده که ڕاهاتم له گه‌ڵ ڕاکردن دا و به‌شداریم له ڕاکردنی ماراتۆندا وای لێکردم که هه‌وڵ بده‌م زیاتر ڕاکه‌م و زیاتر زانیاری په‌یداکه‌م له باره‌ی وه‌رزشی ڕاکردنه‌وه.
وا ئێستا به‌رده‌وام هه‌فته‌ی دوو یا سێ جار ڕاده‌که‌م هه‌ر جاری زیاتر له سهعاتو نیوێک، ئه‌گه‌ر ناوم هه‌بێت بۆڕاکردن و به‌شداری مارتۆنێک ئیتر ئه‌وه به‌رنامه‌ی مانگانه‌و ساڵانه‌م ده‌بێت بۆ ته‌مرین کردن و گه‌شتن به توانایه‌ک که بتوانم ڕاکردنی مارتۆنهکهی که ته‌واوکه‌م به بێ کێشه.
من ته‌مه‌نم له ده‌وری سی و پێنج ساڵی دا بوو که ده‌ستمکرد به ڕاکردن و نه‌ده‌کرا یا که‌مێک دره‌نگ بوویا شاره‌زایی ته‌واوم نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بده‌م بۆ وه‌ده‌ست هێنانی پله‌ی یه‌که‌می جیهان، به‌ڵام هه‌میشه هه‌وڵم داوه‌و هیواداربووم که چه‌ند که‌سێک له گه‌نجه‌کانمان ڕازیکهم که ده‌ست بکه‌ن به‌ڕاکردنی ماراتۆن و به‌ڵکوو ته‌ماحی ئه‌وه‌یان هه‌بێت بگه‌نه ڕاده‌ی پاڵه‌وانیه‌تی جیهان.
به‌داخه‌وه هه‌تا ئێستا نه‌متوانیوه بگه‌مه ئه‌و ئاواته‌و کوردێک یا چه‌ند کوردێک په‌یداکه‌م که ئه‌و هه‌وڵه بده‌ن و ئێمه ی کوردێش وه‌ک زۆر له‌میلله‌تانی تر چه‌ند پاڵه‌وانێکی ناسروامان هه‌بێت له جیهانا، به‌ڵام به‌هۆی بوونی خه‌ڵکێکی زۆرمان له ده‌ره‌وه و ووڵاته‌کانی ڕۆژئاوا، هیوادارم که ڕۆژێک له ڕۆژان ئهوئاواتهمان بێته دی.
ماوه‌یه‌کی زۆربوو که ووڵاتم به‌جێ هێشتبوو چوونکه له خزمه‌تی سه‌ربازی ڕامکردبوو نهم ده‌توانی په‌یوه‌ندی بکه‌م به‌ماڵه‌وه، نه به نامه، نه به ته‌له‌فۆن، زۆر که‌م ڕێک ده‌که‌وت که له کوردستانه‌وه بێن و ناسیاوبن، چوونکه خه‌ڵک به بێ ئیزنی حکومه‌تی به‌عس نه‌بوایه نه‌یانده‌توانی بێنه ده‌ره‌وه‌ی ووڵات، به تایبه‌ت بۆ ئه‌وروپا، منیش زۆری بیری ماڵه‌وه‌و ووڵات و براده‌رانم ده‌کرد، که مرۆڤ مه‌راقی به‌رده‌وامی بوو ئیتر زووزوو تووشی نه‌خۆشی ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی نه‌بم، جارێک دکتۆره‌که‌م ووتی ڕاکردن بۆ مه‌راق خواردن زۆرچاکه، گه‌ر ده‌توانیت جار جار ڕاکه بۆ ئه‌وه‌ی مێشکت سافکاو زۆر مه‌راق نه‌خۆیت. هه‌رچه‌ند یه‌کسه‌ر به‌م قسه‌یه ده‌ستم نه‌کردن به‌ڕاکردن.
به‌ڵام ئه‌مه له‌خه‌یاڵما بوو هه‌تا به ڕێکه‌وت ڕۆژێ له ماڵی خزمێکی خێزانه‌که‌م بووم له ڕۆژهه‌ڵاتی له‌نده‌ن که دانیشتبووین ولهسهرتهلهفزیۆن ماراپۆنی له‌نده‌نی نیشان ده‌دا. ئه وڕۆژه که ڕۆژی مارتۆن بوو، ئا له‌وێ دا بوو که قه‌رارم دا ده‌ست بکه‌م به‌ڕاکردن و ووتم من ده‌بێت ساڵی داهاتوو ئه‌م مارپۆنه ڕاکه‌م.
ئیتر به‌بێ هیچ ڕابووردوویهکوو زانیاری وه‌رزشی هه‌رله‌خۆمه‌وه قه‌رارێکم دا که وه‌ک جۆرێک له که‌ل له ڕه‌قی هه‌رگیز گوومانم نه‌بوو له‌وه‌ی که نه‌توانم به‌م کاره هه‌ستم.
له به‌رواری حه‌وتی مانگی مایسی 1990 وه وه‌رزشی ڕاکردنم ده‌ست پێ کرد ، له‌وه پێش له کوردستان هه‌رگیز به‌رده‌وام هێچ ڕاکردن و وه‌رزشی ترم نه‌کردبوو، جگه له‌وه‌ی جارجار یاری فوتبۆڵی لاکۆڵان نه‌بێت ئه‌وێش له به‌تاڵی و بۆکات به‌سه‌ربردن له منداڵی‌دا.
ئیتر بێ ئه‌وه‌ی بزانم ئایا ده‌توانم یان نا، چونکه بێ گوومان بۆ ده‌ست پێکردنی کاری وا ده‌بێت لێکۆڵینه‌وه‌ی پزیشکی و فه‌حسی ته‌واوبکه‌یت و پرسیار له دکتۆرت بکه‌یت که ئایا توانای ته‌ندروستیم ڕێ ده‌دا ئه‌م وه‌رزشه بکه‌م یاننا ؟
من له دکتۆره‌که‌م پرسی، به‌بێ ئاگاداری ئه‌و ئه‌م کاره‌م ده‌ست پێ نه‌کرد. ههرئهوهندهو زیاتر لێکۆڵینه‌وه‌م نه‌کرد. له پێش ماوه‌یه‌ک بۆم ده‌رکه‌وت ئه‌و بۆچوونه‌م زۆر نه‌زانانه‌و ساویلکانه بوو.
له به‌رواری حه‌وتی مایس 1990 دا ده‌ستمکرد به‌ڕاکردن، له و ماوه‌یه‌دا به‌تاڵ بووم و کاتم هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا بیر ده‌که‌مه‌وه و سه‌رسامم که چۆن خۆم نه‌کوشت به ڕاکردن، چونکه هیچ جۆره زانیاریه‌کم نه‌بوو و هیچ هه وڵێکم نه‌دا بۆ ده‌ستکه‌وتنی زانیاری له باره‌ی ڕاکردنه‌وه، به‌ڵام له‌وه بێ گوومان بووم که ته‌ندروستیم چاک بوو و هیچ کێشه‌یه‌کی ته‌ندروستیم نه‌بوو.
له ماوه‌ی مانگێکدا ماوه‌ی ڕاکردنم گه‌یانده نزیکه‌ی یه‌ک کاتژمێرو نیو، که ئێستا بیری لێ ده‌که‌مه‌وه که جۆرێکی سه‌یره له شێتی.
له چه‌ند هه‌فته‌ی سه‌ره‌تاوه که ده‌گه‌ڕامه‌وه له ڕاکردن و پاش حه‌مام کردن، یه‌کسه‌ر له‌سه‌ر پشت پاڵ ده‌که‌وتم له‌سه‌رزه‌وی ته‌خت بۆ ماوه‌یه‌ک، له گه‌ڵ ئازاری ماسولکه‌کانی ژێر قاچم و ماسولکه‌ی ڕانم و نێوان ئه‌ژنۆو قاچم، من ده‌بووا به هێواشی وه‌ک پاش ماوه‌یه‌ک ده‌ستمکرد به خوێندنهوهولێکۆڵینهوه له سهروهرزشی ڕاکردن، به تایبه‌ت له به‌شی دیراسه‌ی وه‌رزشی دانیشگا برونێڵ که له و ماوه‌یه‌دا له‌وێ خوێندنی به‌کالۆریۆسم ده‌کرد له ئیداره‌و هونه‌ردا ده‌م خوێند و فێربووم که ڕاکردن ده‌بێت به هێواشی و پهلهنهکهیت.
له سه‌رتاوه بۆ ماوه‌ی پێنج یا ده ده‌قیقه ڕاده‌که‌یت و گه‌ر ماندووبوویت ئیتر به هێواشی به پێ به‌ڕێوه ده‌ڕۆیت هه‌تا پشووی ته‌واو ده‌ده‌یت، ئینجا ده‌ست ده‌که‌یته‌وه به‌ڕاکردن، ئاوا به‌رده‌وام بۆ چه‌ند مانگێک هه‌تا له‌گه‌ڵ ڕاکردندا وا ڕا دێیت ئیتر پێویست ناکا به پشوودان و به‌ڕێوه چوون و وه‌ستان. له‌م ماوه‌یه‌دا ماسولکه‌کانی له‌شت ڕادێن، ماسولکه‌ی سی یه‌کان و دڵ وورده وورده ڕا دێن. له‌کاتی ڕاکردن دا لێ دانی دڵ دوو ئه‌وه‌نده زیاد ده‌کا و ده‌بێت دڵ ئاماده بێت بۆ ئه‌و هه‌موو ئه‌رکه قورسه.
که ئاوا ڕاهاتی، ئیتر هه‌ناسه بڕکێت نامێنێت و جۆریک له هه‌ناسه‌دان ده‌ست پێ ده‌کا له‌کاتی ڕاکردندا که پێی ده‌ڵێن جۆری دوهه‌می هه‌ناسه‌دان واتا سێکند برێپ به ئینگلیزی second breath چی تر هه‌ست به سه‌غڵه‌تی سنگ و هه‌ناسه‌دان ناکه‌یت.
بۆ ڕاهاتن له‌گه‌ڵ ئێش و ئازاردا ده‌بێ به‌رگه‌بگرێت، له‌سه‌ره‌تاوه بۆ ماوه‌ی سێ بۆ شه‌ش مانگ ئه‌م ئازارنه له‌وانه‌یه به‌رده‌وام بێت، به ڵام لهزهلامێکهوه بۆ یه‌کێکی تر جیاوازی هه‌یه، ئه‌گه‌ر خۆت به‌رده‌وام وه‌رزشت کردبێت، له‌وانه‌یه هیچ ئازارت نه‌بێت یا ئازارت که‌متر بێت.
به‌ڵام زۆرکه‌س حه‌زی له ڕاکردن نییه‌و وه‌رزشی تر ده‌که‌ن، ئه‌وه که‌وتوه‌ته سه‌ر ئاره‌زووی مۆرڤ خۆی، زۆر هه‌یه حه‌زی له مه‌له‌یه، به تایبه‌ت ئافره‌ت، یاری تێنس، باله، و پیاو مسته بازی زۆران بازی و ، یاری تۆپی ده‌ست، تۆپی سه‌به‌ته، تۆپی پێ و چه‌ندین جۆر وه‌رزشی تر.
وه‌رزشی ڕاکردن توانای ته‌حه‌موولی مرۆڤ زیاد ده‌کا، چوونکه ئێستاش پاش بیست ساڵ ڕاکردن که ده‌چمه‌ده‌ره‌وه ده‌ست پێ کردنی ڕاکردنم به‌لاوه ئیزعاجه، به‌ڵام پاش ماوه ی ده بۆ پانزه ده‌قیقه ڕاکردن که ئاره‌ق ده‌که‌م ئیتر ده‌که‌ومه نه‌زمی ڕاکردن و هه‌ستی بێزاریم نامێنێ. ئێستا وام لێ هاتووه مه‌گه‌ر نه‌خۆشی و برینداریه‌کی زۆر په‌کم خات له ڕاکردن وام لێ بکات وازی لێ بێنم، پێم خۆشه هه‌تا ده‌مرم له‌ڕاکردن وازنه‌هێنم.
ئه‌گه‌رله به‌رهه‌ر هۆیه‌ک نه‌توانم ڕاکه‌م بۆماوه‌ی چوارپێنج ڕۆژ یا هه‌فته‌یه‌ک، وا هه‌ست ده‌که‌م شتێکی گرنگم له‌ده‌ست داوه. به‌لای منه‌وه هه‌ر ڕاکردنێک ده‌که‌م وه‌ک ده‌ستکه‌وتێک یا داهاتێک وایه. پێش ڕاکردن و خۆشتن و نان خواردن، هه‌ست ده‌که‌م خۆش حاڵم، دیمه‌نی ده‌وروپشتم به‌لاوه جوانه، حه‌زم له سوعبهتوو قسه‌ی خۆشه، ژیان و جیهانی ده‌وروپشتم به‌لاوه خۆشه. هه‌ست ده‌که‌م پێویستم بهپشودانه وخۆش ده‌خه‌وم له‌کاتی ئاسایی خه‌وتنا ، ئاره‌زووی خواردنم زۆره، که ده‌ڕۆم به‌ڕێوه هه‌نگاوه‌کانم سوکوو ئاسانن، هه‌ست به لاوازی و ته‌مبه‌ڵی ناکه‌م، له‌شم سووکه، وورگم نێ یه‌و قهڵهونیم.
وه‌ک هه‌ندێ له وه‌رزشه‌وانانی جیهان ده‌ڵێن، شتێکی سیحراوی هه‌یه له‌ڕاکردنی مارتۆندا که لهڕاکردنهکانی تردا نی یه.
خه‌ڵکێکی زۆر له جیهانی ڕۆژئاوادا ڕاکردنی مارپۆن گه‌ر ته‌نها بۆ یه‌ک جاریش بێت، یه‌کێکه له هیواداریهکانی ژیانیانه، وه‌ک ده‌ستهاتێکی زۆر گرنگ له‌ژیانا.
ماوه‌ی خۆ ئاماده‌کردن و بۆ چه‌ندین مانگ چاوه‌ڕوانی و دڵه‌ڕاوکێیی که ئایا ده‌توانی ته‌وای که‌یت؟ له‌به‌رئه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌یت، که چی بکه‌ی باشه بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ئه‌و سه‌رکه‌وتنه و هه‌وڵ ده‌ده‌یت ئه‌وه‌ی له توانادایه بیکه‌یت، چوونکه که‌س نییه له ژیانا حه‌زی له تێ شکان بێت. ئایا چی بێت که وا ڕاکردنی ماراپۆن سیحراوی ده‌کات، له ماوه‌ی 42 کیلۆمه‌ترو 185 مه‌تردا، ئایا خۆنواندنه له‌ناو قه‌ڵه‌باڵغی خه‌ڵکدا له‌سه‌رجاده، ئایا ده‌رکه‌وتنه له سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن، یا وه‌رگرتنی تی شێرتو مه‌دالیه‌ی ته‌واوکردنه که ده‌یکه‌یته ملت و زۆر خه‌ڵک ده‌ی بینێت.
مه‌گه‌ر من بزانم چه‌ند خۆشه، هه‌رچه‌ند به‌داخه‌وه به ته‌مه‌ندا چووبووم که ده‌ستم پێ کرد و نهم توانی بگه‌مه ڕاده‌ی پاڵه‌وانی جیهانی هه‌روه‌ها ئاگاداری و ڕۆشنبیری ته‌واوی وه‌رزشیم نه‌بوو تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که بزانم ئایا ده‌گوونجێ هه‌وڵ بده‌م بۆوهدهست هێنانی پاڵه‌وانێتی جیهانی و یه‌که‌می جیهان. به‌ڵام به شانازیه‌وه چه‌ندین جار توانیم به ئاڵای کوردوستانه‌وه ڕاکه‌م و له ته‌له‌فزیۆن ده‌رکه‌وم، وه‌ک کوردێک، هه‌ندێک له ئیمه‌ش وه‌ک هه‌موو میلله‌تانی جیهان وهرزشهوانمان هه‌یه‌و ئاماده‌ی کێ به‌رکێ و به‌شداری ڕاکردنه جیهانی یه‌کان ده‌که‌ین.
هه‌تا ئێستا چه‌ند کوردێک له‌م ڕاکردنانهدا به‌شداریان کردووه‌و له پاڵه‌وانیه‌تی جیهانی دا نزیک یه‌که‌می بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه لهناومیللهتی ئێمه‌دا چوونکه داموودهزگاو حکومه‌تی ته‌واوی سه‌ربه‌خۆی خۆمان نه‌بووه، ئاگاداری وڕۆشنبیری پێویست نی یه له‌ناو کۆمه‌ڵگای کورددا، ده‌زگاکانی. ده‌زگاکانی میدیای کوردی له‌وه‌ناکات به‌ئاگابن له ده‌نگووباسی وه‌رزش به پێی پێویست وه‌ک میلله‌تانی تر وگرنگی ناده‌ن به لایه‌نه وه‌رزشی یه‌کان، چوونکه ڕۆژنامه‌گه‌ری وه‌رزشیمان نییه یا گه‌ر هه‌شمان بێت زۆرکه‌مه.
هه‌میشه هه‌وڵم داوه‌و بۆ په‌یداکردنی وه‌رزشه‌وانی کورد بۆ ڕاکردنی مارتۆن و وه‌ده‌ست هێنانی پاڵه‌وانێتی جیهانی، زۆرجار له‌گه‌ڵ مه‌ڵبه‌نده کوردیه‌کانا هه‌ولم داوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌تا ئێستا نهم توانیوه که‌س به‌وه ڕازی که‌م که ژیانی خۆی بۆ چه‌ند ساڵێک تهرخانکا بۆ وه‌رزشی ڕاکردنی ماراتۆن وبگاته ڕاده‌ی پاله‌وانێتی جیهانی.
خه‌لکێکی زۆر ڕاده‌که‌ن به‌س بۆ به‌شداری و خۆشی و ڕاگرتنی ته‌ندروستی خۆیان، به‌شداری ماراتۆن وه‌ک هانده‌رێکی بێ وێنه یه له به‌رده‌وامی له به‌رنامه‌ی ڕاکردندا بۆ ڕاگرتین چاکی ته‌ندروستی.
من خۆم که ناوم هه‌بێت و وهرگیرابم بۆ به‌شداری ماراتۆنێک، ئیتر به‌رنامه‌م ده‌بێت بۆ هه‌موو هه‌فته‌و مانگه‌کانی ساڵ، کات و ماوه ته‌رخان ده‌که‌م بۆ ڕاکردن و په‌یڕه‌وی به‌رنامه‌ی جۆری پێ ویست خواردن وخواردنه‌وه ده‌که‌م.
له هه‌موو وه‌رزه‌کانی ساڵ دا ده‌بێ ڕاکه‌م، هه‌تا له زستان دا، که لاشه ڕاهات له‌گه‌ڵ ڕاکردن دا ئیتر سه‌رماو گه‌رما زۆر گرنگ نی یه، بۆ هه‌ر جۆرێک له گۆڕانی وه‌رز ده‌بێت ئاماده‌یی تایبه‌تت هه‌بێت. له‌زستان دا جلی سووکوو گه‌رم تر و ئاماده‌بیت بۆ به‌ره‌نگاری هه‌واو ڕه‌شه‌بای سارد، له وه‌رزی گه‌رم دا به جلی سووک و کاسکێتهوه به پاراستنی چاوت له تیشکی ڕۆژ، و چونکه زۆر گرنگه که به‌رده‌وام ئاگاداری ده‌وروپشتت بیت و به‌تایبه‌ت له په‌ڕینه‌وه‌ی کۆڵان و جاده‌کاندا. هه‌میشه چاکتره له‌به‌ره‌و ڕووی ترافیکه‌وه ڕاکه‌یت چونکه زیاتر ئاگات لێ ده‌بێت که چی ئوتوموبێلێک له نێزیکتهوهیه، ئه‌گه‌ر ده‌شت و پارکی سه‌وز نه‌بوو بۆ ڕاکردن.
پێڵاوی پێویست و تایبه‌ت بۆڕاکردن پێویسته بۆ پاراستنی ته‌ندروستی قاچه‌کانت، هه‌رچه‌ند من ماراتۆنی یه‌که‌مم ته‌واوکرد به جووتێ کاله‌ی ڕاکردنی هه‌رزانه‌وه که ته‌نها 10 پاوه‌ندم پێ دابوو، چوونکه کاله‌ی ڕاکردنی ماراپۆن له 40 پاوه‌ند و بهرهوژوورترن.
ته‌نها کاتێک که نهم توانیبێت ڕاکه‌م له وه‌رزه‌کانی ساڵ دا، له‌کاتی به‌فری زۆربارین که ده‌بێت به سه‌هۆڵ به‌ندان و مرۆڤ له‌وانه‌یه بخلیسکێت و یهسقانهکانی بشکێت و هه‌روه‌ها گه‌ر پله‌ی گه‌رما زۆر به‌رزبێت و زۆرگه‌رم بێت ئه‌مه ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی به‌شێکی زۆر له شله‌مه‌نی له‌ش (دیهایدرهشن) که ترسی سه‌کته‌ی دڵی هه‌یه، به‌ڵام زۆرجار به‌یانیان زوو چاکترین کاته بۆڕاکردن له وه‌رزی گه‌رمادا.
له‌ڕۆژه‌کانی ڕاکردن دا هه‌تا له پێش و پاش ڕاکردنیش هه‌میشه ئاوخواردنه‌وه پێ ویسته، چوونکه له کاتی ڕاکردن دا له‌ش ئاوێکی زۆر له‌ده‌ست ده‌دا بۆ ساردکردنه‌وه‌ی له‌ش، له‌ش پێویستی به ئاو هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پێویستی ڕاده‌ی ئاو له‌له‌ش دا که‌م نه‌بێته‌وه و به‌ئاسانی ئۆکسجین بگاته مێشک به‌هۆی ئاسانی سوڕانی خوێنه‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه ئاشکرایه وه‌ک خۆم که هه‌فته‌ی نزیکه‌ی ماوه‌ی ماراپتۆنێک ڕاده‌که‌م به دووسێ جار ڕاکردن، ساڵی نزیکه‌ی به قه‌ده‌ر په‌نجا جار ماراتۆن ڕاده‌که‌م
به‌گشتی وه‌رزشه‌وان دووجۆرن: وه‌ک له زمانی ئینگلیزی دا ده‌ڵێن، ئهمهتوهر، واتای بۆ مه‌به‌ستی پاره‌په‌یداکردن نی یه وه‌ک وه‌زشی قوتابخانه‌کان و کۆلێژ و دانیشگا و هه‌ندێ سێنته‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و کێ به‌رکێ جیهانیهکان.
جۆری دوهه‌م پرۆفێشنال، ئه‌و وهزشهوانانهن که بۆ مه‌به‌ستی پاره‌په‌یداکردن کاری وه‌رزشی ده‌که‌ن، زۆربه‌ی پرۆفێشنالهکان به پله‌ی ئهمهتوری دا تێده‌په‌ڕن و له پاشدا ده‌بن به پرۆفێشنال، وه‌ک بۆکسێن ویاری سه‌به‌ته‌و باله‌و تێنس و یاری فووتبۆڵ و چه‌ندین جۆر وه‌رزشی تر.
به‌شی داهاتوو به‌شی سێهه‌م
به باسی زانیاری هه‌ندێ ووشه‌ی ته‌کنیکی و وه‌رزشی ده‌ست پێده‌کا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست