کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەبارەت بە دەستدرێژی کوڕی بەرپرسی ئاسایشی سەید سادق لەسەر کچێکی خوێندکار

Wednesday, 31/12/2014, 12:00


رۆژ لەدوای رۆژ کاریگەریی مەترسییداری ئەم دەسەڵاتە تا بێت زیاد دەکات و گەیشۆتە ئاستی نامووس و شەرەفی هاوڵاتیان، بیست و سێ ساڵ زیاترە، بگرە هەر لەسەردەمی شاخەوە، ئەم بەرپرسانە لە هەوڵی شکاندنی کەرامەتی مرۆڤی کورد و دەستدرێژیی کردندا بوون بۆ سەر ژنانی لادێ و گوندەکان، کاتێکیش هاتنە ناو شارەوە، وا لە ماوەی ئەم بیست و سێ ساڵەدا هەرچییان لەدەست هاتووە کردوویانە، وا ئیستا کوڕەکانیان دەستیان بەو بێناموسیی و دەستدرێژییکردنە کردووە، ئەو دەسەلاتە لەسەر کۆمەلگای کوردی لە باشور دەردەکەوێ.
یەکێک لەم دیاردە قیزەوەنانە دەست دریژی سیکسی بەرپرسانە بۆ سەر ژنان، لە رێگای پۆستی حکومی و حیزبی، تەنانەت ئەم بەرپرسە بیمورالانە سڵ ناکەنەوە بەرامبەر خیزان و خوشک و کجی شەهیدانی هاوڕێی خەباتی دوێنیشیان. دەستدرێژی سیکسی و لە رێگای بەکارهینانی پلە و پارەی خەلک بۆ تێرکردنی ئارەزووە تیرنەبووەکانی خۆیان.
ماوە ماوە بەرەنگ و تاوانێکەوە لە میدیا و فەیسبوک دەردەکەوێ . وەک رۆژی ٢٨ی ئەم مانگە راگەیەنرا بریاری گرتنی بەریوبەری بنكه‌ی چاكسازی ئافره‌تان و نه‌وجه‌وانان هەولێر دەرچوو، چونکە دەستدریژی کردبووە سەر چوار کارمەند، ئیستا هەواڵێکی تر و دۆسێیەکی دیکەش هەڵدرایەوە، کە کوڕی بەرپرسی ئاسایشی سیدسادق لەگەڵ جەند گەنجێکی هاوڕێی خۆیدا پێش چەند رۆژێک دەستدرێژی دەکەنە سەر کچێکی خوێندکار و لاقەی دەکەن، ئەمەش دەنگدانەوەی زۆری لەلای خەڵک دروستکردوە بەوەی، کە بە رۆژی روناک مناڵی بەرپرسان شوێنی بەرپرسەکانیان گرتۆتەوە و دەستدریژی دەکەنە سەرژن و کجانی ئەم نیشتیمانە.
ساڵی پاریش برای زابتێکی ئاسایشی سیدسادق بە مەبەستی دەستدرێژی سێکسی کورێکی منداڵ دەڕفێنێت، بە رێکەوت سەیارەی پۆلیس دەیان بینی دەکەوێتە دوایان و کابرا دەگرێت، پاش ئەوەی هەفتەیەک دەگیرێت، ئیتر بەڕەڵای دەکەن و ئازاد دەکرێت، ئەمەم ئەو مانایەش دەگەیەنێت، کە ئەگەر هەر تاوانێک لەم بەرپرسانە، یان کوڕەکانیان ئاشکرا بکرێت، ئەوا بۆ ماوەیەکی کورت دەیان گرن و دوایی بەڕەڵا دەکرێن.
شایانی باسە ئیستا هەمان بنەماڵە لە رێگای گۆڕینی بڕگە یاساییەکە و فشارخستنە سەر بنەماڵی ئەو قوربانییە هەوڵ دەدەن بە رێگای خێڵەکیانە کەسێک دەگرن و لە ژێر فشاری ترس و تۆقاندندا ناچاریان دەکەن دۆسییەکە دابخەن، خۆشبەختانە ئەو کچە خوێندکارە چۆتە لای رێکخراوە ناوەندەکانی دژ بە توند و تیژی ژنان لە سەید سادق و سکاڵای تۆمار کردووە.
ئەوەی پێویستە لێرەدا بگوترێ، کە بەرپرس و منداڵ و کەسوکارەکانیان رۆژ لە دوای رۆژ برەو بەم دیاردە مەترسیدارە دەدەن و دەستدرێژی دەکەنە سەر شەرەف و نامووسی ژن و کچی هاوڵاتیان، پێویستە سنورێکیان بۆ دابنرێت، تاکە سنوریش خۆکۆکردنەوە و راپەڕینە، کە ئەم سیستەمە دەبێت بروخێت و ئەم تاوانبارانە بەرەو رووی دادگای گەل بکرێنەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە