"بۆ حیزبایه‌تی هاتووه‌ته كه‌ركوك"د..سه‌عدی به‌رزنجی‌و مه‌لا شاخی ده‌بێته ده‌مه‌قاڵه‌یان
Tuesday, 27/01/2009, 12:00
له‌سایتی "هاوڵاتی"وه‌رگیراوه- ـ كه‌ركوك:
له‌سیمینارێكدا، د. سه‌عدی به‌رزنجی جێگری سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌په‌رله‌مانی عێراق‌و مه‌لا شاخی نوێنه‌ری تاڵه‌بانی، ده‌بێته ده‌مه‌قاڵه‌یان‌و مه‌لا شاخی د.سه‌عدی به‌رزنجی به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه بۆ كاری حیزبایه‌تی هاتووه‌ته كه‌ركوك‌و ئه‌ویش ئه‌وه ره‌دده‌كاته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، سیمینارێك له‌باره‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌س‌وكاری ئه‌نفالكراوه‌كان له‌كه‌ركوك بۆ د.سه‌عدی به‌رزنجی جێگری سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ستراو ئاماژه‌یان به‌چۆنیه‌تی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌س‌وكاری ئه‌نفالكراوه‌كاندا، له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌مه‌قاڵه له‌نێوان مه‌لا شاخی نوێنه‌رانی تاڵه‌بانی له‌كه‌ركوك‌و د. سه‌عدی به‌رزنجی روویدا.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌باره‌ی سیمیناره‌كه‌و نه‌جات حه‌سه‌ن به‌رپرسی لقی سێی پارتی له‌كه‌ركوك، چه‌ند قسه‌یه‌ك ده‌كات‌و كۆبوونه‌وه‌كه جێده‌هێلێت، دواتر مه‌لا شاخی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه ده‌ڵێت"ئه‌م سیمیناره بۆ خه‌ڵكی كه‌ركوك كراوه، به‌ڵام خه‌ڵكی كه‌ركوك ئاگاداری ئه‌م سیمینار‌و كۆبوونه‌وه‌یه نین"، له‌وكاته‌دا د.سه‌عدی به‌رزنجی قسه‌كانی پێده‌بڕێت‌و ده‌ڵێت ئه‌م سیمیناره بۆ من رێكخراوه نه‌ك تۆ، مه‌لا شاخیش پێی ده‌ڵێت ئه‌ی بۆ رێگه‌ت به‌نه‌جات حه‌سه‌ندا قسه بكات.
دوای ئه‌وه هه‌ردوولایان ده‌بێته ده‌مه‌قاڵه‌یان‌و مه‌لا شاخی به د.سه‌عدی به‌رزنجی ده‌ڵێت"تۆ بۆ حیزبایه‌تی هاتووه‌تییه كه‌ركوك، نه‌ك بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌س‌وكاری ئه‌نفالكراوه‌كان، رێگه به‌لایه‌نێك ده‌ده‌یت قسه بكات، به‌ڵام رێگه به‌لایه‌نێكی تر ناده‌یت".
له‌به‌رامبه‌ردا د.سه‌عدی به‌رزنجی وه‌ڵامی ده‌داته‌وه‌و پێی ده‌ڵێت"نه‌خێر ئێمه بۆ كاری حیزبایه‌تی نه‌هاتووین‌و حیزبایه‌تیشمان نه‌كردووه".
هه‌ر ئه‌وكاته كاكه‌ڕه‌ش سدیق به‌رپرسی ئۆفیسی كه‌ركوكی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140، به د.سه‌عدی به‌رزنجی ده‌ڵێت"تۆ رێگه به‌لایه‌نێك ده‌ده‌یت قسه بكات، به‌ڵام رێگه به‌لایه‌نێكی تر ناده‌یت‌و ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه تۆ بۆ كاری حیزبایه‌تی هاتوویت".
کوردستانپۆست:
سه‌عدی به‌رزنجی دیاره یه‌کێکه له که‌ڵه‌فایلداره‌کانی رژێمی گۆڕبه‌گۆڕی سه‌ددام ، له فایله‌که‌یدا ده‌یه‌ها راپۆرتی تیایه ده‌رهه‌ق به پیلانگێڕی دژی خه‌ڵکی کوردستان ، ئێستا مه‌سعودی خیانه‌تکار و جاشمه‌نسه‌ب ، که‌سێکی ئاوا فایلدار و سووکی کردۆته ده‌مڕاستی کوردان له په‌رله‌مانی عێراق. کورد تا که‌سانی وا پیس سه‌رسه‌ری وه‌ک سه‌عدی به‌رزنجی و ئه‌حلام ئه‌سعه‌د و که‌مال په‌رله‌مانی تیرۆریست و ئه‌وانی دیکه‌ی له ده‌سه‌ڵات له ناوه‌ند تێدابێت،حاڵی کوردد له‌وه باشتر نابێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست