رِه‌وشى رِاگه‌یاندن له‌هه‌رێمى كوردستان مه‌ترسیداره
Thursday, 03/03/2011, 12:00
بۆ:رِاى گشتى
بۆ:نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق
بۆ:باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكاو ولاَتانى ئه‌وروپى له‌عێراق
بۆ:سه‌رجه‌م رِاگه‌یاندن و رِێكراوه‌كانى رِاگه‌یاندن
له‌رِۆژانى رِابردوودا، به‌هۆى نارِه‌زایه‌تى خه‌ڵكى سلێمانیه‌وه، ده‌یان په‌یامنێرى رِاگه‌یاندنه‌كان په‌لامار دران و زیانى ماددیى و جه‌سته‌ییان پێگه‌یاندن و كه‌ناڵى ئاسمانى(NRT) له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى ده‌مامكراو سوتێنرا.
گروپى رِۆژنامه‌نوسانى بێسنورى كوردستان زۆر به‌توندى په‌لاماردانى په‌یامنێرانى ده‌زگاكانى رِاگه‌یاندن و سوتاندنى كه‌ناڵى ئاسمانى(NRT) زۆر به‌توندى ئیدانه ده‌كات و سه‌لامه‌تى گیانیان ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆى به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان. رِایده‌گه‌یه‌نین كه وه‌كو گروپى رِۆژنامه‌نوسانى بێسنورى كوردستان ته‌واوى هه‌وڵه‌كانى خۆمان خستۆته گه‌رِ بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رنجى رِاى گشتى نێوده‌وڵه‌تى بۆ سه‌ر ئه‌م بارودۆخه‌ى كوردستان به‌تایبه‌تى خراپبونى رِه‌وشى رِاگه‌یاندن له‌هه‌رێمى كوردستان له‌سایه‌ى ده‌سه‌لاَتى دیموكراسیخوازى كوردیه‌وه.
جارێكی‌تر ته‌ئكید له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه‌ته‌قه‌كردن له‌خۆپیشانده‌ران و په‌لاماردانى په‌یامنێرى كه‌ناڵه‌كانى رِاگه‌یاندن و سوتاندنى كه‌ناڵى ئاسمانى (NRT)، سه‌لمێنه‌رى ئه‌و رِاستیه‌ن كه‌رِه‌وشى رِاگه‌یاندن له‌هه‌رێمى كوردستان له‌رِه‌وشێكى مه‌ترسیداردایه و پێویستى به‌چاره‌سه‌رى به‌په‌له هه‌یه.
گروپى رِۆژنامه‌نوسانى بێسنورى كوردستان زۆر به‌توندى رِه‌خنه له‌باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌گرێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ى ده‌كرێنه سه‌ر رِۆژنامه‌نوسان و هه‌رِه‌شه‌ى كوشتن‌یان لێده‌كرێت ئه‌وان بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه. به‌برِواى ئێمه ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان شه‌رعیه‌تى مرۆڤدۆستیان له‌ده‌ستداوه. كه‌وتونه‌ته ژێر كاریگه‌رى پارته‌كانی ده‌سه‌لاتداره‌وه‌و هیچ پاساوێك بۆ بێده‌نگ بوونیان قابیلى قبوڵ كردن نییه.
له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌وان خۆیان به‌هه‌ڵگرى پاراستنى مافه‌كانى مرۆڤ و به‌رگریكارى رِاسته‌قینه‌ى رِاگه‌یاندنى ئازاد ده‌زانن كه‌چی ئه‌وان بێده‌نگیان له‌سه‌ر هه‌ره‌شه‌و لێدانی رِۆژنامه‌نوسان و ته‌سككردنه‌وه‌ى ئازادی بیرورِاو مایه‌ى سه‌رسورِمانه ئه‌و بانگه‌شه‌یانه ئه‌و ولاَتانه بۆ ئازادی و مافی مرۆڤ ده‌كه‌ونه ژێر پرسیارێكى جددییه‌وه. جارێكى تر رِایده‌گه‌یه‌نین كه‌پێویسته هه‌ریه‌كه له‌باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌م بێده‌نگیه بشكێنن و فشار بخه‌نه سه‌ر ده‌سه‌لاَتدارانى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئاشكراكردنى دۆسیه‌كانى پێشوتر وه‌كو تیرۆركردنى (عبدالستار تاهیر شریف و سۆران مامه حه‌مه و سه‌رده‌شت عوسمان)و په‌لاماردانى رِۆژنامه‌نوسانى كوردستان و سوتاندنى كه‌ناڵێكى ئاسمانى (NRT)، چونكه به‌پێى زانیاریه‌كانى ئێمه، له‌هه‌رێمى كوردستان بارودۆخى رِه‌وشى رِاگه‌یاندن زۆر مه‌ترسیداره و پێویستى به‌وه هه‌یه هه‌موو لایه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م بارودۆخه بێنه ده‌نگ.
گروپى رِۆژنامه‌نوسانى بێسنورى كوردستان
25/2/2011
هه‌ولێر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست