چەند ڕاستیەک لەسەر کەماڵ پۆرکەریم له په‌ێوه‌ندی قسه‌کانی له گه‌ڵ به‌رێز ره‌حیم ره‌شیدی.
Sunday, 02/01/2011, 12:00
مه‌گه‌ر ده‌گونجێ حەبیبوڵڵا لەتیفی چاڵاک وانی مافی مرۆڤ مهحهکوم به مه‌رگ بکرێ، به‌ڵام حه‌سه‌ن پوورکه‌ریم دژی نیزام له ێداو سیمای مه‌هابادێ چالاکی سیاسی بکاو دواتریش ئیزنی دامه‌زراندنی بنکه‌ی فه‌رهه‌نگی سۆمای له شاری بانه‌ی پێ به‌درێ.
کەماڵ یان حەسەنی پوورکەریم، کامیان ڕاستی ژیانی پوورکەریمەن؟
ئایا حەسەن(کەماڵ) پوورکەریم کارمەندی رەسمی ڕادیۆوتەفزیۆنی مەهابادێ بووە؟
یاخۆد ڕاستە، حەسەنی پورکەریم بناغەی بنکەی فەرهەنگی سۆمای لە شاری بانە دامه‌زراندوه؟
پوختە و کورتەیەک لە قسەکانی کەماڵ(حەسه‌ن) پوور کەریم لە دیمانەیهک له گه‌ڵ به‌رێز ره‌حیم ره‌شیدی.
لە رێکەوتی 29/12/2010 به‌رێز ره‌حیم ره‌شیدی گفتوگۆیەکی لە گەل کەسێک بناوی کەماڵ پورکریم کردوەو ئەو کەسە پێداگری چاڵاکی سیاسی لە ناوخۆی ئێرانه و ده‌ڵی:
بۆ ماوەێ حه‌وت ساڵ کارمەندی ڕادیۆو تەلەفزیۆنى مهاباد بووه و پاشان بە هۆی چالاکی سیاسی دژی به رژیمی جه‌مهۆری ئیسلامی ئێران لە سەر کار دەرکراوەو لە ساڵی ٢٠٠٤ دەستی بەکاری فەرهەنگی کردووە و کۆمەڵی فەرهەنگی سۆما بۆ فێرکردنی زمانی کوردی لە شاری بانە دامەزراندوە و لە ماوەی دووسال نیزیک به سێ هەزارکەسی فێری خوێندن و نوسین بە زمانی کوردی کردوە.
دوای ئەوەی سەردانی مەڵپەڕی به‌رێز ره‌حیم رهشیدیم کرد و چاوم بە دیمانەی که‌سێک بەناوی کەمەڵ پورکەریم کەوت و وێنەی (کەماڵ)حەسەنی پورکەرێم دیت، لە ساتەکانی یەکەم لێم روون و ئاشکرا بوو کە ئه‌و وێنه‌یه حەسەن (کەماڵ) پوورکهریمه نه جه‌ماڵ پوور که‌ریم و واوهتنهکهی هیچ ئەساسیکی نیە و لەخۆرا قسان دەکا، چون من (کەماڵ) حەسەنی پوور کەریم لە نیزیکەوە له خۆی باشتر دەناسم.
من دەمزانی کە قسەکانی حەسەن پورکەریم هه‌ر هه‌موویان درۆن وله‌سه‌ر بناغه‌ی فروفێل دارژاون و تەنانەت بۆ فڕیودانی داموودەزگای راگەیاندن و بازارگەرمی و شێوێنەونی رابردووی حەسەن پورکەریمه و هیچ شتێکی تری تێیدا نیە.
من وەک ئاگادار و نیزیک له رابرووی حەسەن (کەماڵ) پورکه‌ریم به پێویستم زانی چەند ڕاستیەیەک لە ژیانی کەماڵ یان حه‌سنی پۆرکه‌ریم ئاشکرابکم.
که‌ماڵ ناوی حەسەنە ونازناوی پوورکەریمە. حەسەن پۆرکەریم قەت لە ڕادیۆو تەلەویزیۆنی مەهابادێ کارمەندی رەسمی نەبووەو حه‌وت ساڵانێش لەوەی کاری بەردەوام و رەسمی نەکردوەو هیچ بەرپرسیاریه‌تییه‌کی پێ نەبووە.
حەسەن پۆرکەریم چەند جارێک بەناوی بازیگەر و بە نرخی ساعاتی ٢٠٠٠٠ تمن لە ڕادیۆو تەلەفزیۆنی مەهابادێ کاری کردووەو ئەو بەرنامانەی لە لایەن نیزامی درۆزن و فێڵەبازی شیعەی ئیسلامی ساز کراون و لە چوار چێوەی سیاسەتەکانی جه‌مهۆری ئیسلامی ئێران دابوون لە لایەن حەسەنی پورکەریمەوە ئیجراکراون و بۆ ئه‌وه‌ش حەسەن پورکەریم ساعاتی ٢٠٠٠٠ تمنی لە نیزامی پێگەیشتوە.
حەسەن پوور کەریم بەکڕی گیراویەکی ڕۆژمزد بووە وقەتیش مسئولی ڕاستەوخۆی بەرنامەیەکی ڕادئۆوتەلەفزیۆنی مەهابادی پێی نەبووە و حەسەنی پورکەریم هەر بۆ خۆی ئاوا دەڵێ.
حەسەن پورکەریم نەک هیچ شوێن و تەئسیرێکی لە دارەژتنی بەرنامەکانی رادئۆوتهلهفزیۆنی مه‌هابادێ نه‌بووه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئیجراکهری به‌رنامه‌کانی کۆماری درۆزن و فێڵەبازی ئیسلامی ئیران دان بووە،.
حه‌سه‌ن پوورکه‌ریم مۆرهیەکی بێدەسەڵات و بەکڕی گێراو و گۆی لە مەستانی دوژمنانی خەڵکی کورد و کۆماری سیداره‌ی نیزامی ئیسلامی ئێرانه و ئه‌و ئیدهعانهی که ده‌یانکا بێ ئه‌ساسه‌ن.
بەڵێ ئەو بەشە لەقسەکانی حەسەن پورکەریم ڕاستە کە بۆ بەرژەوەندییەکان و پەرەپێدانی ئامانجەکانی فەرهەنگی شیعە هەوڵێ داوە. دەنا حەسەن پورکەریم هەر قەت کارمەندی رەسمی و دایمی رژیم نەبووە تا دەربکرێت.
ئەو کارگەرێکی ساعات کار بووەو مه‌زه‌نده‌ی ههرساعاتی ٢٠٠٠٠ تمن بووەو لە چوار چێوە و بە حەزو ئارەزووی کاربەدەستانی نیزامی شیعە ئیسلامی تەبلیغاتی فەرهەنگی مه‌زهه‌بی شیعەی له کوردستان کردووە.
حەسەن(کەماڵ) پورکەریم مودەعییە کە دوای ئەوەی بەهۆی چاڵاکی سیاسی دژ بە رژیم لە ڕادیۆو تەلەفزیۆنی مەهابادێ دەردەکرێت، ئەوە هەر درۆیە له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئەو قەت کارمەندی رەسمی نەبوو کە دەربکرێت و ئه‌وه‌ش که گۆیا بنکەی فەرهەنگی سۆمای لە شاری بانە دامەزراندوه هه‌ر ئه‌ساسی نیه.
حه‌سه‌ن پورکەریم وهتارهکهی لەسەر بناغەی درۆ و فڕوفێل دارژاوە، تەنانەت عەقلێکی ناسالەمیش کە ساتێک لە کۆماری شیعەی ئیسلامی ژیانی کردبێ دەزانێ ئەو واوهتنهی حەسەن پورکەریم درۆێکی دارژاو و خیاڵ پڵاوه. ئه‌و کارمه‌ند نه‌بووه که ده‌ربکرێت، تازهر مەگەر دەگۆنجی کابرا لە ڕادیۆو تەلەفزیۆنی جەمهۆری ئیسلامی ئێران کاربکا و هاوکاتیش چاڵاکی سیاسی دژ بە نیزام بکا و ده‌وڵه‌تی جه‌مهۆری ئیسلامی هیچ نه‌ڵێ؟
سهێرتر له‌وه‌ی ئه‌وه‌یه که کۆماری ئیسلامی به پێی وتاره‌که‌ی حه‌سه‌ن پوورکه‌ریم ئه‌وه‌نده پیاو چاکه که دوای ده‌رکردنی به تۆمه‌تی چالاکی دژ به نیزام ئیزنی حه‌سه‌نی پوور که‌ریم داوه بنکه‌ی سۆمای له شاری بانه دابهمهزرینێ!!!!!.
مه‌گه‌ر ده‌گونجێ حەبیبوڵڵا لەتیفی چاڵاک وانی مافی مرۆڤ مهحهکوم به مه‌رگ بکرێ، به‌ڵام حه‌سه‌ن پوورکه‌ریم دژی نیزام له ێداو سیمای مه‌هابادێ چالاکی سیاسی بکاو دواتریش ئیزنی دامه‌زراندنی بنکه‌ی فه‌رهه‌نگی سۆمای له شاری بانه‌ی پێ به‌درێ.
سهێرتر له هه‌مووی ئه‌وانه ئه‌وه‌یه دوای ئه‌وه‌ێ ئیتلاعات پێی زانیوه حه‌سه‌ن پۆرکه‌ریم چالاکوانی سیاسییه و بۆ ئامانجه‌کانی کوردستان هه‌وڵ ده‌دا دەرکرێت بێ هیچ کێشەیەک ئیزن و ئیجازەی دامەزراندنی بنکەی فەرهەنگی سۆما فێرکردنی زمانی کوردی لە شاری بانە پێی بەدەرێ.
ئایا ئه‌و واوهتنهی حه‌سه‌ن پۆرکه‌ریم له گه‌ڵ مه‌نته‌ق و سیاسه‌تی کۆماری ئیسلامی دێخوێنێته‌وه؟
نەکا شاری بانە به‌شێک له ناوچه‌ی هەرێمی باشووری کوردستانه وئێمە ئاگاداری ئەو مەسەلەیە نین؟
حەسه‌ن پۆرکەریم هیج رۆڵێکی لە دامەزراندنی بنکەی فەرهەنگی سۆمادا له شاری بانه نەبووە، سۆما بنکەیەکی رەسمی حکومەتییە وسەر بە کۆماری شیعەی ئێرانە و ئیمتیازی ئەو رێکخراوەش دراوەتە دووکەس بناوی نادر خۆشناو و حەسەنی فکری.
حەسەن پورکەریم قەت ئاگاداری دامەزارندی ئەو بنکەیە نەبووەو هەر بۆخی ئاوا دەڵێ و واوهتنهکانیشی بی بناغه‌یه. نادر خۆشناو و حه‌سنی فکری زیندون و ده‌توانن ڕاست و ناڕاست بوونی ئه‌و واوهتنهی حه‌سه‌ن پۆرکه‌ریم په‌شت ڕاست که‌نه‌وه.
حەسەن پۆرکەریم قەت کاری سیاسی نکردوە کە لە مەترسی دا بووبێ و له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه زیندانی کرابێ، ئەو هیچ پەروەندیەکی سیاسی لە ئیتلاعاتی سپای پاسداران و ئیدارەی ئیتلاعاتی نیە کە لە مەترسی دا بووبێ.
حەسەنی پۆرکەریم قەت زیندانی سیاسی نەبوو و هیجگا لە ژێر گۆشاری دەزگای جاسووسی ئیران دا نەبووەتا ئێران بەجێی بەهڵێێ.
ئەو واوهتنانەی حەسەن پورکەریم بۆ بازارگەرمی و داپۆشینی رابردوو و کارکردنی لە گەڵ نیزامی جەمهۆری ئیسلامی ئێزانە.
ئەگەر حەسەنی(کەماڵ) پورکەریم فەعال و چاڵاکی سیاسی دژی نیزامی ئیسلامی ئێران کردبێ کە نێ کردووە، قەت نێدەتوانی لە چنگی دامووده‌زگای سیخوری ئێران خۆی دەرباز بکا و بێتە باشووری کوردستان و لە داموودەزگای ڕاگەیاندنی باشوور ی کوردستان کار بکا.
حەسەن پورکەریم لە لایەن نیزامەوە ناردراوەتە دەرێ بۆ درووست کردن کێشه و دووبه‌ره‌کی و ئاژاوەنانەوەی نێوان چالاکانی سیاسی دژی بە رژیم و به‌س.
بنکەی فەرهەنگی سۆما هیچ گیروگەرفتێکی کارکردن و دەرس دانەوە بە زمانی کورد نیە. بە پێچەوانەوەی ئیدەعاکانی حەسەنی پۆرکەریم، سۆما لە ژیر ڕه‌کێفی حکومەتی شیعەی ئیسلامی ئیران چالاکی و دەرس دانەوەی زمانی کوردی لە چەند شاری کوردنیشینی ڕژۆهەڵاتی کوردستانی ده‌ستپێی کردوە، و بە رەسمی و ئازادانە کاری فێرکردنی زمانی کوردی لە چوار چێوە سیاسەته‌کانی نیزامی وەئەستۆگرتوە، کە وابوو قسەکانی حەسەنی پۆرکەریم له‌و ڕابهتهدا هیچ ئەساسێکیان نیە و لەسەر بناغەی درۆ دارەژاون.
کۆماری ئیسلامی ئێران هەنوکە بە بکارگرتنی ئەفرادێک وەک قانعی فەرد و پێشمەرگەیەکی بێ‌ناو حەسەن(کەماڵ) پورکەریم خەریکی نانەوەی ئاژاوە وسازازدانی دوژمنایەتی لە نێوان خەڵکی کوردن و لەو ڕێگایەوە دوژمنانی کورد‌و بە تایبەت کۆماری سیدارەی ئێران دەێانههوێ ئاژاوە لە نێوان خه‌لک و چالاک وانانی سیاسی و نوسه‌رانی کورد بەنێتەوە.
بەداخەوە فەزای هەنوکەی باشووری کوردستان ئەو دەرفەتەی بۆ دوژمنای کورد بە تایبەت کۆماری درۆزنی شیعەی ئیسلامی خۆڵقادوە ئه‌و بارودۆخه به ئارەزووی خۆیان بۆ به جێ هێنانی پلانه‌کانی پیس و پۆخهکی خۆیان بکار به هێنن.
بەکڕی گیراوانی نیزامی درۆزن و سێدارەی ئیسلامی شیعەی ئێران، دوێنی بەناوی پێشمەریەکی بێ‌ناو لە نهێنی دا و قانعی فەرد بە ئاشکراو بەناوی توێژه‌ر و نووسێنهوه مێژووی خەباتی جووڵانەوەی کورد و هه‌نوکه حەسەن(کەماڵ) پورکەریم بە ناوی رۆژنامەوانی نارازی ئه‌و هه‌له‌یان بۆ خۆڵقاوه له دۆخی باشووری کوردستان و ده‌ره‌وه و حزبە کوردیه‌کان و داموودەزگای ڕاگەیاندن له ڕێگه‌ی سازدانی درۆ و فرۆفێل سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران جێ به جێ بکن.
رێکەوەتی سی مانگی دیسه‌مبه‌ری 2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست