کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


حیزبی شیوعی‌ كوردستان له‌گه‌رمیان له‌ دژی‌ پارتی‌ گردبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌دات‌

Tuesday, 07/05/2013, 12:00


حیزبی شیوعی‌ كوردستان له‌گه‌رمیان گردبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌دات‌له‌ دژی‌ پارتی‌ دیموكراتی كوردستان و ده‌ڵێت،"كورسی پاڵێوراوێكیان دراوه‌ به‌ پارتی سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ 800 ده‌نگیشی‌ له‌ پاڵێوراوه‌كه‌ی‌ پارتی زیاتر بووه‌."


كاوه‌ گه‌رمیانی‌، ئاوێنه‌ نیوز: له‌وباره‌یه‌وه‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی‌ محه‌لی‌ گه‌رمیانی حیزبی شیوعی كوردستان، عه‌دنان قوربانی، تایبه‌ت به‌ ئاوێنه‌نیوزی راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك گه‌نجی حیزبی شیوعیدا بڕیاریانداوه‌ له‌ رۆژانی داهاتوودا گردبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ن له‌ دژی‌ پارتی دیموكراتی كوردستان به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ "پاڵیوراوی‌ پارتی‌ له‌ پارێزگای‌ دیاله‌ خراوه‌ته‌ شوێنی‌ پاڵێوراوێكی حیزبی شیوعی‌، ئه‌گه‌رچی‌ 800 ده‌نگ كه‌متریشی‌ هه‌بووه‌."

عه‌دنان وتیشی‌، یاداشتنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی‌ مه‌كته‌بی سیاسی حیزبه‌كه‌ی‌ خۆیان ده‌كه‌ن‌و تیایدا داوای‌ پیاچونه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌ن.

وتیشی هه‌ر له‌و یاداشته‌دا "داوا ده‌كه‌ین جارێكی‌ تر له‌ ئاستی‌ كوردستان‌و عێراق حزبی شیوعی به‌ته‌نها به‌شداری‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات."

بۆ زانیاری‌ زیاتر ئاوێنه‌نیوز په‌یوه‌ندیكرد به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ نوسینگه‌ی‌ دیاله‌ی‌ كۆمیسیۆنی باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یوه‌ندیه‌كانی نه‌دایه‌وه‌.



"داوا ده‌كه‌ین جارێكی‌ تر له‌ ئاستی‌ كوردستان‌و عێراق حزبی شیوعی به‌ته‌نها به‌شداری‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات."

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە