كردەوەكانی ئاسایشی قەزای سۆران بەعس ئاسان
Sunday, 27/03/2011, 12:00
گۆڕانكاری هەرێمەكە كەبە شێوەیەكی زۆر خێرا بەڕێوەدەچن و رۆژدوای رۆژیش گوێبیستی هەواڵی تازەتردەبین و هەموو كوردێكی ئازادیخوازیش كەیف خۆش دەكات، لەبەرامبەریشدا هەموو دەسەڵاتداران بەكردەوەكانی خۆیاندا دەچنەوەو بانگی ریفۆرم و چاكسازی دەكەن، بۆیە خەڵك بەو جموجۆڵەی دەستیپێكردوە ئومێد بەخشە.
حكومەتی پارتی كە بەهیچ شێوەیەك نایەوێت نە بەخۆی و نەخەڵكەكەشی گۆڕانكاری بكات، بۆیە داموودەزگا ئەمنیەكانی بەرداوەتە گیانی هاوڵاتیان، بەهەموو شێوەێك بێڕێزی بەهاوڵاتیان و خەڵكی سیاسی دەكات، ئەگەر لە هەولێر ئەو كارانە هەندێك بەشاراوەی بكەن ئەوا لە شوێنێكی وەكو قەزای سۆران بەعس ئاسا كەوتوونەتە گیانی كادیران و ئەندامان و هەڤاڵانی ئێمە، لەماوەی ئەو دوو مانگەی رابردوو زیاتر لەپێنج شەش جار هەڤاڵانیان گرتووین، بێ رێزیان پێ كردون، لێیانداون، قسەی ناشایستەیان پێ گووتوون، هەمووشی لەبەر ئەوەی بۆچی لەسۆران كاروخەباتی سیاسی دەكەن.
ئەمڕۆ كاتژمێر"4,30"ی پاش نیوەڕۆ لەكاتێكدا هەردوو هەڤاڵامان ژین مستەفا عومەر و كەلسوم ساڵح عومەر سەرقاڵی كاروخەباتی ئاسای خۆیانن، لەگەڕەكی مەعمەل قیر مەفرەزێكی ئاسایش راستیان دێت و داوایان لێ دەكات سواری سەیارەكەیان بن، بەڵام هەڤاڵانمان رتیدەكەنەوە، پێیان دەڵێن ئێمە هیچ ئیشێكمان بەئێوە نییە، ئێوەش بەبێ مۆڵەت ناتوانن ئێمە سواری سەیارە بكەن، لەسەر ئەوە ئاسایشەكان كە ژمارەیان زیاتر لە20 ئاسایش زیاتردەبێت، دەكەونە گیانی ئەو دوو هەڤاڵەمان و بەقژ راكێشان بەدوای خۆیان رایاندەكێشن و سووكایەتیان پێدەكەن، دواتریش دیپۆرتی سنوری بناری قەندیلیان دەكەنەوە، هەر ئەمڕۆكە لەشارۆچكەی چۆمانیش ئاسایش هەڤاڵامان رێكان محمد حسن دەستگیردەكەن و تا ئێستا بێسەروو شوێنە.
وەكو دەزانرێت هەردوو ئاسایشی ناوبراو لەحەفتەی رابردوو هەڤاڵانی ئێمەیان دیسان بێ رێزیان پێكردن و لەبەر چاوی خەڵك دەستی چەپەڵیان درێژكردە گیانی هەڤاڵانمان، ئێمە كەتا ئێستا بەگیانی برایانەو پێكەوە ژیانی دیموكراتیانەو لەچوارچێوەی یاساكانی هەرێم جموجۆڵمان كردوە، بۆیە ئەگەر ئاسایشی قەزای سۆران بەتایبەتی لەم زمانە ناگات ئەوا ئێمەش زمانەكەی تر باش دەزانین بەكاری بێنین، ئەگەر دەست لەو كردەوە بەعس ئاسانە هەڵنەگرن، ئەوكات مافی خۆمانە بەهەر شێوەیەك بەرگری لەخۆمان بكەین. بۆیە ئێمە لەكاتێكدا بەرپرسانی پارتی ئاگاداردەكەینەوە كە ئەگەر ئەو ئاسایشانەی كەوەك سەگ بەریانداونەتە گیانی هەڤاڵانمان سزایان نەدەن، ئەوا ئێمە دەتوانیان سزایان بدەین و ناوەكانیشیان لەلامان تۆماركراوە. هەروەها بەبەڕێوەبەرو ئەندامانی ئاسایشی سۆرانیش دەڵێین ئەگەر دەتانەوێت كردەوەكانی بەعس بەسەر ئێمەدا دووبارەبكەنەوە ئەوا خەیاڵتان خاوە، چونكە ئێمە گەلین و لە كوڕو كچە پاكەكانی ئەو گەلە ستەمدیدەین كەدەمانەوێت بێ بەرامبەر خزمەتی بكەین، چونكە دەزانین ئێوە لەدەرەوەی گەندەڵی و بەفیڕۆدانی سەروەت و سامانی گەل چیتر ناكەن. لەبەر ئەوە ئەگەر بڕیاری دوژمنایەتیتان لەبەرامبەر ئێمەداوە تاكو بزانین، ناش ئەگەر دەتانەوێت سووكاتیمان پێبكەن و بمانخەنە ناوە سەیارە قێزەوەنەكانتانەوە، ببورن ئێمە یاری دەستی ئێوەنیین. ئێمە وا پەروەردەكراوین كە سەرلەبەركەس نزم نەكەین و بەسەر بلندی دەژین و بەسەر بلندیش دەمرین، بەگەورەی كەسایەتی خۆشمان جێگای خۆمان لەناو خەڵكدا كردۆتەوە.
جەماوەری بەشەرەفی سۆران و چۆمانیش ئاگاداردەكەینەوە كەلەپێناو ئەو زوڵمەی ئاسایشە بەعس ئاساكان دەیكەن، هاوكارمانبن لەپێناو گۆڕانكاری وەرچەرخان، چونكە سۆران و چۆمان سەربازگەنیین لەدەرەوەی پارتی و ئاسایشەكەیان كەس بۆی نەبێت جموجۆڵ سیاسی تیابكات. هەموو كارێك دەكەین لەپێناو ئەوەی یەكریزی گەلەكەمان بپارێزین و كۆمەڵگایەكی ئازاد و دیموكرات ئاوابكەین.
بەڕێوەبەرایەتی بناری قەندیل
پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان
27/3/2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست