لەپرسگەى سەنتەرى ئاڵا بۆ ڕاوێشكارى بەرهەم ئەحمەدساڵح
Thursday, 15/07/2010, 12:00
لەم كاتەى باوكە داماوەكەم ژیانى ئێمەى تێكەڵ بەژیانى خیانەت وبراكووژى لەپێناوپاراستن وبەهێزكردنى دەسەڵاتى زیاترى بنەماڵەكەى بارزانى كرد و لەلانەى خۆمان ڕاپێچیكردین بۆ ژیانى ئاوارەبوون و دەربەدەرى ئێمەى بردەئەم شوێنەى كەبەئێمەنامۆبوو ئێمەش بەئەونامۆ نازانم بۆچى بینینى ئەم شارەئەوەنەبێتاقەتى ئەكردم لەوانەیە بوونى زۆرترین جەلادوپیاوكوژ ولۆتى شیرازەى شارەكەى گۆڕیبێت،لەئێستانامەوێ بچوكترین دێریش لەسەرمەوقیفى باوكم بنووسم،چونكە لەژیاننەماوەوبۆهەتایی بەجێیهێشتم ئەگەرناهەرگیزنەئەبائێمەتێكەڵ بەمێژووى ئەم شارەبكە شارێك خەڵكەكەى تەواوكۆیلەن بەدەستى بنەماڵەى بارزانی وڕەنجبەرى مەسعودبارزانى وكوڕەكانى وبراكانین،لەم شارە سەنتەریكى یەكێتى قوتابیانى كوردستان هەبوو بەناوى سەنتەرى ئاڵا،لەپرسگەى ئەم سەنتەرە كوڕێكی زۆربڵێ دائەنیشت بە ناوى(فازڵ عومەر)ە،ئەم فازڵە بەزۆربڵێیەكەى خۆیی سەرى ئێمەمانانیی ئەیەشاند وایی ئەكرد ڕاكەین لەدەستى بەردەوام باسى ئەم كەسانەى ئەكرد ونمونەى پێئەهێنانەوە كە لەگەورەییا ولەفەلسەفەدا لەلوتكەبوون نازانم بۆچى ئەم كات ئەم هەمووقسەیەبێمانایانەى ئەكرد،دواى ماوەیەك فازڵى فازڵان خۆی ئەكردبەژوورى بەرپرسان وزۆربڵێیەكەى دەست پێئەكرد تاواى كردبیكەن بەكارمەندى پەرتوكخانە لەم سەنتەرە،فازڵ سیفات ووەفایی لەهەمووشت ئەچێت بەتەنها مرۆڤ نەبێت،ئەوەتا وەفایی بۆ(شادمحمد)نەبوو دوای دەرچوونى لەڕێكخراوەكەى شاد قسەوبوختانى بۆشادوتەرزەى خێزانى هەڵدەبەستى،لەبەختى ئەم كوردە خێرلەخۆنەدیوە ئێستا لەلاى بەرهەمى بێ بەرهەم كراوە بەڕاوێژكارى گەنجان وكۆمەڵگەى مەدەنى،دەبێت ئەم كوردە چ ستەمێكى كردبێت تا بكەونەژێردەستى فازیل عومەر،دۆستێكم لەئەنجومەنەكەى وەزیران ووتى فازڵ چەندین جار باسى لەوەكردووە مەكتەب سیاسی پارتى ڕایان سپاردووە بۆئەوەى هەڵەى مێژووى بەبەرهەم بكات و بەهەڵەكان گەنجان ولاوان وڕێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنى بكات بەدوژمنى بەرهەم ویەكێتى لەمقابلى ئەمەش پارتى پاڵپشتى ئەبێت بۆ وەرگرتنى پۆستى سەرۆكى كۆمیسیۆنى كۆمەڵگاى مەدەنى كەسەربەپەرلەمان دەبێت وەك فازڵ ووتەنى پلەكەشى وەزیردەبێت،لێرەوەدەردەكەوێت یەكێتى وپارتى دژى كورد و دامەزراوەكانیانن ئەگەرنا فازڵ چۆن دەتوانێت هەڵەى واگەورەبە بەرهەم بكات وشێوازى كاركردنى ڕێكخراوەكان بگۆڕێت گوایە زەڕبەلەیەكێتى وخودى بەرهەم دەدات لەئەنجامیش تەواوى ڕق وكینى ڕێكخراوەكان بخاتە ئەستۆى بەرهەم ئەحمەدساڵح.
/هۆڵەندا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست