کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاگاداریه‌ک بۆ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان

Monday, 21/12/2009, 12:00


له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌که‌ی گه‌لی کوردیستانی باشوور له‌ ساڵی 1991 دا باری ئابووری گوزه‌رانی گه‌له‌که‌مان زۆر ناخۆش و دژوار بوو به‌هۆی ئه‌و جه‌نگه‌ ناوخۆیه‌ک له‌ دوایه‌کانه‌ و ئابڵوقه‌ی ئابووری که‌ به‌بێ ویستی خۆمان سه‌پێندرابوون به‌ سه‌رماندا.. ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی گه‌نجانی ووڵاته‌کامان به‌ لێشاو رووبکه‌نه‌ هانده‌ران و رێگای مان و نه‌مان و پڕ مه‌ینه‌تی هه‌ڵبژێرن.. له‌ پاش بڕینی چه‌نده‌ها رێگای ناخۆش و ماندوو بوونێکی زۆر توانیان بگه‌نه‌ ووڵاتانی ئه‌وروپا سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش ده‌ستیان کرد به‌ کار کردن و له‌ دوای شه‌ونخونیه‌کی زۆر توانیان یارمه‌تی بۆ که‌س و کاریان بنێرنه‌وه‌و هه‌ندێک له‌و باره‌ گرانه‌یان که‌م بکه‌نه‌وه‌و به‌مه‌ش باری ئابووری کوردیستان که‌مێک ڕوو له‌ به‌ره‌و باشی چوو وه‌ بازاڕه‌کان جووڵه‌ی تێکه‌وت .. به‌ڵام له‌ هه‌مان کات و سه‌رده‌مدا حیزبه‌ شۆڕشگێره‌کان خه‌می خه‌ڵکیان بیر نه‌مابوو وه‌ خه‌ریکی شه‌ڕی پاره‌و ده‌سته‌ڵات بوون.. ئێستاش دوای ڕووخانی ڕژێمی دیکتاتۆر بووجه‌یه‌کی زۆر بۆ هه‌رێمی کوردیستان دابینکراوا به‌ڵام خه‌ڵکه‌ هه‌ژاره‌که‌ی کئردیستان لێی بێبه‌شه‌.. ئێستا ئه‌مه‌وێت ئاماژه‌ به‌وه‌بکه‌م حوکومه‌تی هه‌رێم بۆچی هه‌وڵ ئه‌دات ئه‌و کوردانه‌ی هانده‌ران بگه‌ڕێنێته‌وه‌.!!!! وه‌ڵامه‌که‌ی زۆر ئاسانه‌ خاڵی یه‌که‌م ئه‌یه‌وێت هه‌مووکات له‌ژێر ده‌ستی ئه‌ودابین و به‌ ئاره‌زووی خۆیان به‌کارمان بێنن بۆ جانگه‌کانی خۆیان خاڵی دووهه‌م بۆ ئه‌وه‌ی سیاده‌تیان نه‌شکێت و ووڵاتانی ئه‌وروپا نه‌که‌ونه‌ گوومانه‌وه‌ لێیان بۆچی ئه‌م خه‌ڵکه‌ له‌ژێرده‌ستیان ڕا ئه‌کات خاڵی سێهه‌م بۆ ئه‌وه‌ی له‌ کوردیستان بتکه‌ن به‌ چه‌کدار یان موچه‌خۆر و دایم چاوت له‌ ده‌ستی ئه‌وانه‌وه‌ بێت و به‌ ئازادی قسه‌ نه‌که‌یت و زۆری تریش..... له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی کوردانی هانده‌ران له‌ مه‌به‌سته‌کانیان تێگه‌یشتووین .. بریارمان داوه‌ ئه‌گه‌ر حوکومه‌تی کوردی ئه‌گه‌ر واز له‌ هه‌وڵه‌کانی نه‌هێنێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌ناهانده‌ کورده‌کان..به‌ تایبه‌تی کوردانی نه‌رویج.. ئه‌وا ئێمه‌ش به‌ هه‌موو جۆرێک دژایاتیان ئه‌که‌ین و وه‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه‌ به‌ تایبه‌تی ئاله‌م کاته‌دا که‌ هه‌ڵبژاردنی عێراق به‌رێوه‌یه‌و نزیکه‌...ئێمه‌ به‌ڵگه‌مان زۆرن که‌ نێراوی هه‌رێم و وه‌فدی عێراقی که‌ چۆن له‌ مانگی 5 ئه‌مساڵدا له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ ووڵاتی نه‌رویج واژۆ کراوه‌ بۆ ناردنه‌وه‌ی په‌ناهاندانی کورد....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە