هه‌باسه له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چ باسه ؟؟
Friday, 05/10/2012, 12:00
ماوه‌یه‌كه ده‌نگ و باسه‌كانی شاری سلێمانی بووه به باسی نه‌خۆشی كۆلێرا . سه‌ره‌تا لێپرسراوانی شار و به تایبه‌تیش وه‌زیری ته‌ندروستی بێ باكانه باسیان لێ كرد و خۆیان هۆكاری بڵاو بوونه‌وه‌و ته‌شه‌نه كردنی نه‌خۆشییه‌كه بوون به‌و ووتانه‌یان كه هیچ هۆشدارییه‌كیان نه‌دایه میلله‌ته داماوه‌كه و به‌و اهمالییه باسیان لێوه كرد . ئه‌وه بوو له چه‌ند چاڵه‌تێكی كه‌مه‌وه له ماوه‌ی ته‌نا 3 رۆَژدا نه‌خۆشییه‌كه ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند و له‌و كاته‌شدا هه‌موو مشكیله‌ی جه‌نابی وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌و بڕه پاره‌یه بوو كه بۆ روو به‌روو بوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه ته‌رخان ده‌كرێت ، ئاخۆ موافه‌قه‌تی چه‌ندی بۆ ده‌كه‌ن و ؟ چه‌ندی به نسیبی خۆی بێت ؟
پاشان تازه به تازه رێنمایی ده‌ده‌نه هاولاتیان و حكومه‌ت دێننه سلێمانی و له هه‌ولێره‌وه كارمه‌ند دێنن و له كه‌ناله‌كانه‌وه بانگه‌واز ده‌كه‌ن و هۆشیاری ده‌ده‌نه هاولاتیان .
ئه‌مه زۆر روون و ئاشكرایه كه په‌یدا بوونی نه‌خۆشی كۆلێرا له سلێمانی ده‌ستی راسته‌وخۆی وه‌زیری ته‌ندروستی تێدایه ئه‌ویش به چه‌ند مه‌به‌ستێك له‌وانه :
1- وه‌كو وه‌عدی داوه كه نه‌هێلێت شاری سلێمانی به ئاسووده‌یی بژین ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و وه‌عدانه‌ی و بردیشیه سه‌ر .
2- لێدانی ئیداره‌كه‌ی دكتۆر میران و تۆڵه سه‌ندنه‌وه لێ‌ی له حه‌قی ئه‌وه‌ی كه گه‌نده‌لییه‌كانی ئاشكرا كرد .
3- شاردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌لییه‌ی كه له‌م ماوه‌ی پێشوودا رووی دا و په‌رله‌مان به نیاز بوو بانگهێشتی بكه‌ن بۆ لێپێچینه‌وه .
4- شاردنه‌وه‌ی ئه‌و ئیفلاسه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تێ ی كه‌وتبوو به‌هۆی كاره نه‌شیاوه‌كانی وه‌زیر و به‌هۆی نیمچه ئه‌هلییه‌كان و به‌فیرۆدانی هه‌موو داهاتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به ئاره‌زووی خودی وه‌زیری ته‌ندروستی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست