گیان بەخت کردنی ھەرشەڕڤانێکی ئازادی لە مانگرتن لەبۆمبی ئەتۆم مەترسیدارترە بۆ تورکیە
Sunday, 28/10/2012, 12:00
بۆھەموو گەلی کورد ڕونە و لە گەلی کوردیش زیاتر بۆ دەوڵەتانی داگیر کەر بە تایبەت تورکیە ڕونترە کە بزاڤی ڕزگاری خوازی و ڕێبازی ئاپۆچیەتی حەرەکەت وخەتێکی جدی وشۆڕشگێرە.
ئەم بزاڤە شۆڕشگێڕیە کەلەنێو گەلی کورد سەری ھەڵدا بزاڤێکی بە تەواوی جیاواز لە حەرەکەتەکانی پاش خۆی وپێش خۆیشیە کە لە کوردستان و بگرە جیھانیش سەریان ھەڵدابوو، بزاڤێکی بەتەواو جدی و ساحێب خەتیکی دیار و بە پرینسیپ، بزاڤێک کە تێڕامان و ھێزی فکری خۆی لە بەرێز عەبدوڵا ئۆجەلان (سەرۆک ئاپۆ* وەر دەگرێت کە زۆربەی مرۆڤە خاوەن بیرەکان ومرۆڤە بە ھەڵوێست وسیاسیەکان بە ئیبراھیمی سەردەم ناوی دەبەن.
ئەم بزاڤە شۆڕشگێڕیە ھەر لە دەست پێکی خەباتی خۆی، پەروەردە و فێربوون و فێرکردنی کردە خوراکی ڕۆژانەی خۆی و بەدروست کردنی کەسایەتی سیاسی وبەھێز توانی لە ھەمبەر زلھێزترین ھێزەکان ڕاوەستێت و بە جەسارەتەوە روبەرویان ببێتەوە.
ئەو تەڤگەرە ، تەڤگەری قارەمان خولقێنەرو دروست کەری مرۆڤی بە ئیرادەیە کەلە سەر بەردێک بتوانن ژیان بئافڕێنن و لەنێو ئەشکەوتیشدا بتوانن پێشەنگی گەلێک بکەن و خۆیان و گەلیش بپارێزن، وەک وتەیەک ھەیە دەڵێن پەکەکە بە دەرزی ئەشکەوت کون دەکات، ئەم وتەیە پێمان دەڵێت کە ئەم بزاڤە چەندە بە سەبر و بەئیرادەو چەندەش کۆڵنەدەرە ، پێمانیش دەڵێت چەندە خۆراگر و ڕەنجدەرو بە ھەڵوێستە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی.
تەڤگەری شۆڕشگێری و ئاپۆچیەکان تەڤگەرێکی خاوەن ئەخلاق و بە پرینسیپ و خاوەن ژیان و سیستمی تایبەتی خۆیانن و لە دەرەوەی ھەموو ئەو سیستەم و سیاسەتانەی کە تا ئێستە ھاتوەتە گۆڕێ دەفکرن، ھەر بۆیە ئەندامانی ئەم تەڤگەرە ئەندامگەلێکی بە ڕێکخستنی و ئەقڵانین ، ڕاوەستە بوونێکی تەواویان ھەیە لەسەر ئەرکەکانیان و بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیشیان چ نرخێک پێویست بێت بۆی دەدەن.
ئەو حەرەکەتە کە بە حەرەکەتی ئاپۆچیەتی ناسراوەو ھەیە، حەرەکەتیکی وایە دەتوانێت بە پەروەردە فکر و زکرو پراکتیکی مرۆڤەکان بکات بە یەک و ڕاستیان بکات وبیان کات بە خاوەن حەقیقەتی کەسایەتی خۆیان، واتە ئەو کەسایەتیە لکێنراوەی کە دوژمنان و داگیرکەران پێیانی بەخشیون و مێشکی خۆیان لە نێو مێشکی ئەوان کۆپی کردوە وەدەر نین و ببنەوە خۆیان. تەڤگەری ئاپۆچیەتی سەرکەوتن و پێشوەچون وەک کلتورێکی خەباتی رۆژانەی دەزانێت و بن کەوتن و پاش وەچون لە ژیانی تێکۆشانیدا وەدەر ناوە. یەکێک لە تایبەتمەندی وە سیاسەتی ئیستراتیژی ئەو بزاڤە ئەوەیە ساحێب ھەڵوێستی پراکتیکیە و ھیچ ناڕەوای و زوڵم و کرداری دوژمن بێ وڵام ناھێڵێتەوە، بۆ نمونە ئەگەر ھێرش بکرێتە سەری وە یا ئاستەنگی بۆ خەباتی دروست بکرێت ئەوە بە جدی ھێرش دەکات و ھەموو بەر بەستەکانیش دەشکێنێت بە ھەرشێوە وە یا ڕێبازێک بێت، وە یا ئەگەریش لەلایەن دەوڵتەوە ژیانی ھاوڵاتی بخرێتە خەتەریەوە ئەوە سیستمی دەوڵەتی دەخاتە مەترسیەوە و زەربەی لێ دەدات
لە ھەر زەربە خواردنێکیش کە لە لایەن داگیر کەرانەوە لێی دەدرێت خۆی مەزن دەکات و وەک حەقدانێک بەو زەربانەی کە لێیدراوە خۆی نوێدەکاتەوە، نمونە کاتێک کە ئەو بزاڤە لە چەند کەس دروستدەکرێت و خەباتیان بەشیوەی گروپی و تاک و کۆبوونەوەو دانیشتنەکانیشیان ھەر رۆژەو لە بندارێک و لە گوندو شارێک دەبێت یەکێک لەو خەباتکارانە حەقی قەرار دەبێت کە لەلایەن دەڵەتی تورکیەوە ھێرش دەکرێتە سەری و شەھید دەکرێت ، پاش شەھیدبونی حقی قەرار ئەو گروپە لە کۆبونەوەی خۆیاندا بۆ رێز گرتن و خاوەن ھەڵوێست بونَێک کە شایەن و وەفاداری بەو شەھیدە مەزنە بێت بڕیاری پارتی بونیان دا و خۆیان بەرەسمی بەگەڵ ناساند و بە ئاشکرا خەباتی خۆیان دەستپیکرد و لە خەباتی گروپی دەرباز بون و خۆیان کردە پارتێکی رێکخستنی، ھەروەھا کاتێک چەند کادرێکی پەکەکە وەک عەلی چیچەک و خەیری دورمش و کەمال پیر لە زیندان دەبن و لەنیو زینداندا بەرخۆدان دەکەن و دژی زوڵم و زۆرداری رادەوەستن و لە زیندان بڕیاری مانگرتن دەدەن و دوای زیاتر لە شەست رۆژ بەرخودان شەھید دەبن ئەو تەڤگەرە پاش شەھیدبونی ئەو ھەڤاڵانە خۆی کردە خاوەن ئەرتەش و لە کەسایەتی و بەرخودانی ئەو ھەڤاڵانەیان تا ئەمرۆش بەرخودان بەردەوامەو ھێزی پاراستنی گەلیش چەکی دەستیان ساردنەبۆتەوە. شەھید مەزڵوم دۆغانیش یەکیکی دیکە لەو کادیرانەی ڕەوتی ئاپۆچی بوو کە لە زیندان لە ھاتنی جەژنی نەورۆز بۆ پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆز جەستەی خۆی خەڵاتی نەورۆز کرد و بە گڕی جەستەی خۆی جەستەی داگیرکەری سوتاندو تاریکی ئاسمانی کوردانیشی رۆشنکردەوە، ئەو گڕی جەستەی مەزڵوم دۆغانە ئێستاش نەکوژاوەتەوەو ساڵانە بە ملیۆن مرۆڤی کورد پێشوازی لەو رۆژە دەکەن و ھەزاران لاوی کوردیش نیوی مەزلوم دۆغانیان لە خۆیان ناوەو رێگەی مەزلوم دۆغان درێژە دەدەن، ھەربۆیە ئەگەر لەبەرخۆدان و مانگرتنی زیندانیانی دۆزی پەکەکە لە ساڵی ١٩٨٢ داو بەگیان بەخت کردنی ئەو هەڤاڵانە پەکەکە و بزاڤی ئاپۆچێتی ریشەدارتربوو وە بوە خاوەن ئەرتەش و رێکخستن و بە ھەزاران گەنج تەڤلی ئەو خەباتە بون، ئەوە لەم مانگرتنەی ساڵی ٢٠١٢ زیندانیانی دۆزی پەکەکە لە تورکیە شەھید بدرێت تورکیە دەبێتە قیامەت و گەل دەخرۆشێت و لافاو ئاسا دەھەڕەکێت، بۆیە شەھیدبونی ھەر ھەڤاڵێک لە زیندانی تورکیە لە بۆمبی ئەتۆم خەتارناکترە و دەبێتە هۆی هەستانی لافاوی خوێن و گەل وگەریلاش ئەوە قەبوڵ ناکەن وچاوەڕوانی شەڕێکی خوێناوی لەناوچەکە دەکرێت . تورکیە بە قەبوڵ نەکردنی داوای زیندانیان دۆخەکە ئالۆزتر دەکات و لەسەر زوڵم و زۆری سەر کوردان ئیسرار دەکات،هەر بۆیە کوردانیش دروشمی ئیدی بەسە یان ئازادی یان ئازادیان سەر داوەو دیارە تا دوای و دەست خستنی داواکانیان بەرخۆدان بەردەوام دەکەن. زیندانیانی دۆزی پەکەکە ئەوە ٤٧ ڕۆژە مانیان لە خواردن گرتوەو تا ئێستاش دەوڵەتی تورکیە وڵامی داخوازیەکانیانی نەداونەتەوە ، بە پێی ئەو هەواڵانەی کە هەیە چەن کەس لە مانگرتوان بینای خۆیان لە دەست داوەو بە داخەوە لەوانەیە هەندێک روداوی نەخوازراو وە دڵ تەزێن ڕو بدەن، بەڵام بە وڵام نەدانەوە دوەڵەتی تورکیە ناتوانێت گەلی کورد لە داخوازیەکانی پاش گەز بکاتەوەو بەرخۆدانڤانانیش لە مەرگ ناترسن و مەرگی ئەوان قەبوڵ کردنی کۆیلەیەتی و زۆرداریە،ئەوەی زەرەر دەکات دەوڵەتی تورکەو ئەوەیش شکست بخوات هەر دەوڵەتی تورکە چون هیچ هێزێک نیە ئیرادەی گەلێک بتوانێت بشکێنێت کە بۆ ژیانیکی ئازاد سات بە سات جەستەی خۆیان دەتاوێننەوە.... ئەگەر بەگیان بەخت کردنی ھەڤاڵان دوێنی لە تورکیە شۆڕش سەریھەڵدا ئەوە بە گیان بەخت کردنی ھەڤاڵانیش ئەمڕۆ لە تورکیە شۆڕش سەردەکەوێت. سەری ڕێز بۆ خەباتتان دادەنوێنم ئەی حەواریەکانی ئازادی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست