وێنەکانی سەرۆک ئاپۆهەزاران مرۆڤی ترساند هەزارانی گریاند و هەزارانیشی هەستاند
Sunday, 22/12/2013, 12:00
لەچەند رۆژی ڕابردودا چەند وێنەی ڕێبەر ئاپۆ لە میدیاکانەوە بڵاو بویەوەو بو بە مانشێتی ڕۆژنامە هەرە گەورەکانی دونیاو بە دەیان نوسەر و شاعرو سیاسەتمەدار لە سەر ئەو وێنانە هەستو دیدو تێڕوانینیان هێنایە بەرباس.
ئەم وێنانەی سەرۆک لە کاتێکدا بڵاو بویەوە کە گەلی کورد بەتاسەوە تامەزرۆی ڕەوشی تەندروستی و ئاگەداربوونی ڕەوشی سەرۆکی مەزنی خۆیان دەکرد. زیاتر لە چواردە ساڵە ڕێبەر ئاپۆ لە زیندان دایەو ڕێگانەدراوە لە چەند وێنە زیاتر ئەویش لە ژوری داخراو نەبێت دەستی میدیاکان بکەوێت. بڵاو بونەوەی ئەم وێنانە پەیامێکی هەرە دڵخۆشکەری بە گەلی کورد داو موڕاڵی گەلی زیاتر و زیاتر بەهێزترکرد.
چەند مانگ لەمەوبەر بووکە ڕۆژنامەیەکی تورکی بڵاوی کردبویەوە کە گوایە ڕێبەر ئاپۆ لە زینداندا لەبواری جەستەیەوە لاواز بوەو مویەکی درێژو ڕیشێکی لینین ئاسای هێشتوەتەوە، بەڵام ئەم وێنانە هەموو ئەو دەنگۆیانەی سەراوژێر کردو بە درۆی خستنەوە. بڵاو بونەوەی ئەم وێنانە هەزاران کەسی ترساند و لەرزاند ئەویش ئەو کەسانەی کە دژی ڕێبازی ئاپۆچین وئاواتی لەناو بردن و لەناوچونی ئەو تەڤگەرەدەکەن ، دوژمنانی گەلی کورد و ئاپۆچی کاتێک ئەو وێنانەیان بینی کە سەرۆک ئاپۆ بە ڕیشی تاشراو ئاستینی بەرەوسەرەوە جدی ڕاوەستاوەو گوێ دەگرێت لە نوێنەرانی بەدەپەو نەزەراتی خۆیشی بەو پەڕی هیمنی و ئاسای بەیان دەکات بۆیان زانیان کە ئاپۆ لە هەڵکشانەو زیندان توانای داشکانی ئەو مرۆڤەی نیە بۆیە زۆرینەی ئەو هیوایانە کە هەیانبو کە زیندانی کردنی سەرۆک ئاپۆ دەبێتە هۆی مردنی تەڤگەرەکەی واڵا دەرکەوت و ترس و دڵە ڕاوکێی لەنێو نژادپەرەستە کورد نەویستەکاندا دروست کرد.
بە ملیۆنان مرۆڤی کورد بە دیتنی ئەم وێنەیە هەستانە سەرپێو هەستیان بە مەزن بوونی خۆیان دەکردو لە جاران زیاتر موڕاڵو هێزیان وەرگرت. گەلی کورد کاتێک بینی سەرۆکەکەی بە رەخساری سورو بە ئامادەگیەکی تەواو بە هێز دانیشتوەو لە جاران زیاتر جەستەی توند و تۆڵترە زانیان کە گەلی کورد سەر دەکەوێت و لە سەرکەوتنە چون دوای چواردەساڵ زیندانی سەرۆکیان ئەویش لە حەبس و زیندان کەچی بەرخۆدان و تێکۆشانی لە لوتکەیەو بێوێنەیە بۆیە هەستیان کرد و بەو ڕاستیەگەیشتن کە گەلی کورد مەحکومی ئازادیەو سەردەکەوێت. گەلی کورد لە کەسایەتی سەرۆکدا غروری ئینسانی و شۆڕشگێڕی بەرزتر بویەوەو دیسانیش خۆی نوێکردەوە.
ئەم وێنانە هەزاران کەسی گریاندو فرمێسکی لە چاوانی هەزاران مرۆڤ هێنایە خوارەوە، ئەو مرۆڤانەی کە وێنەی ڕێبەر ئاپۆیان دیتو فرمێسکیان ڕشت ئەو کەسانە بوون هەستیان بەوە دەکرد قەرزداری خەبات و تێکۆشانی سەرۆکن و لەهەمبەر ئەو هەموە تێکۆشانەی کە سەرۆک دەیکات بۆ گەلی کورد خۆیان لە تێکۆشان کەم دەدیت وپێیان وابو ئەرکی نیشتیمانیو وڵاتپارێزیان بە جێنەهێناوە، هەندێک لەو مرۆڤانە دەیانگوت سەرۆک ئاپۆ هەموو ژیانی خۆی کردوەتە قوربانی گەل و وڵات و لە زینداندا سەر و ڕیش و جوانی تەمەنی خۆی تێپەڕ کرد بۆ گەلەکەی و خۆی لە هەموو خۆشیەکانی دونیا بێبەری کرد بۆ ئەوەی گەل و مرۆڤایەتی بە خۆشی بگات هەر بۆیە لەم بوارەوە مەزنبوونی سەرۆک و حەقیقەتی ئەو مرۆڤەیان بۆ دەردەکەوت و دڵیان پڕدەبو،
هەزاران گەنج بە دیتنی ئەم وێنەیە سۆزی خۆیان بۆ ڕێبازی ئاپۆچی بوون نوێ کردەوەو بڕیاری خەبات و تێکۆشانی بەرفراوانتریان دا، بە کورتی و لە کۆتایدا ئەوە دەڵێم ئەم وێنانە پەیامێک بوو هەم بۆ دوژمن هەم بۆ دۆست کە سەرۆک ئاپۆ تا دوای لە تێکۆشاندایەو بێئیرادەی و تەسلیم بوونی لە ناخی خۆیدا کوشتوەو زیندوە، زیندو بون بە واتای بەرخۆدان و تا گەیشتن بە ئازادی یەکجاری تێکۆشان. وێنەکانی سەرۆک ئەوەمان پێدەڵێت کە من وەک خۆممولە جاران زیاتریش هەم بیر دەکەمەوە هەم بەرخۆدان بەگورتر دەکەم، ئەم وێنانە بە نەیار و دوژمن دەڵێت خەیاڵتان خاوەو ئاپۆ سەرکەوتن ودەستکەوتن نەبێت هیچ لای بیرو زیهنی وەرناگرێت و جێگای نابێتەوەو قەبوڵی ناکات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست