حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و تۆمارکردنی پەڵەیەکی ڕەشوشەرمەزاری
Sunday, 01/09/2013, 12:00
رۆژی ٢٢.٨.٢٠١٣ گەریلاکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پەژاک لە روبەروبونەوەیەکدا لە گەڵ جاشەخۆفرۆشەکانی کۆماری ئیسلامی لە رۆژهەڵاتی کوردستان ناوچەی سەردەشت شەڕێکی دەستەو یەخە هاتەئاراوە کە لەو شەڕەدا گەریلاکانی گەلی کورد قارەمانانە دەستیان کردەوەو زەربەیەکی توندیان لە جاشەکانی کۆماری سێدارەی ئیسلامی داو لەو شەڕەدا زیاترلە ٧ بەکرێگیراوی ڕژیم و جاشی ڕەسمی کە زۆربەیان کۆنە جاشن و دەگوترێت دەستیان لە شەهید بوونی چەندین پێشمەرگەی دیموکرات هەبوە بەشدارو دەبینران هاتنەکوشتن، بە داخەوە لەو شەڕەدا دوگەریلای قارەمان و گیانفیداش بە نێوەکانی ڕەحمەت زودی کۆدی سازمانی چەکدارهەڵو وە سولەیمان زودی کۆدی سازمانی سیپان غەریب گیانیان بەخت کردو ڕۆحیان تێکەڵ بە ڕۆحی کاروانی نەمران وشۆرشگێرانی کوردستان کرد. ئەو دو شەهیدە هەردو لە یەکبنەماڵەبوون و هەردوکیشیان برای یەک و هاوسەنگەری یەکبوون کە هەردوکیشان پێکەوە گیانیان بەخت کردو چونە ڕیزی شەهیدانی کوردستانەوە،
خەڵکی ناوچەکە و هەندێک لە پێشمەرگەکانی دیموکراتیش شایەدی ئەوە دەدەنودەڵێن لە نێوجاشە کوژراوەکان قاتڵی شەهید حەمزە سارتکەی کە یەکێک لە فەرماندەکانی ئەم حیزبەیەو چەنساڵ لەوەوپێش هاتنە شەهید کردن دەبینرێت و زانرا کە ئەم دوبراگەریلا قارەمانە تۆڵەی ئەوشەهیدەو دەیان کەسی تریان کردوەتەوە کە بە دەستی ئەم خۆفرۆشە هاتبونە کوشتن.
بەڵام بە داخەوە میدیاکانی سەر بە حیزبی دیموکراتی ئێران و ماڵپەرەکانیان بەو پەڕی بێشەرمی ودورلە هەموو پرینسیپێکی سیاسی و ئەخلاقیونیشتیمانی وەک کلتوری هەمیشەی دەستیان دایە چەواشەکاری ئەویش چەواشەکاریەک کە هەموو سنورێکی بەزاندو ڕاشکاوانە تێکەڵبیرکردنەوەیەک بوون لە سەر گەریلاکانی کورد کە داگیرکەرانیش هەمان بیریان هەیە.
ئەو دو شەهیدە قارەمانە لە کاتێکدا کەلاکی ٧ خۆفرۆشی ڕژیمیان خستو چەندین بەکرێگیراوی دیکەیان بریندارکردوە وخۆیان گیانیان بەخت کردوە کەچی ماڵپەرە فەرمیەکانی حدکا ئەم چالاکیە مەزنە بە بزنسی مەوادی موخەدرناودەبات و شەهیدانی گەلی کوردیش بە قاچاخچی،
هەربۆیە زۆرزەحمەتە و مرۆڤ ناتوانێت ئەوە قەبوڵبکات کە حیزبێک خۆی بە بەرپرسیار بزانێت لە بەرانبەرئازادی گەلەکەی کەچی شەهیدانی هەمان گەل کە شۆڕشگێرانی ڕاستەقینەی وڵاتن بە قاچاخچی ناو ببات، لێرەدایە گوماندروست دەبێت و حیزبی دیموکراتیش بەم هەڵسوکەوتانەی راستیوحەقیقەتی خۆی دەردەخات و دەردەکەوێت کە زهنیەتی ئەم حیزبە زۆر دورە لە کوردایەتی و نیشتیمانی بوون و بگرە دژە خەبات ونەیاریش دەبێت پارتگەلێکی دیکە توانای ئەوەیان هەبێت گورز لە داگیرکەران بدەن و شۆرشی کوردستان پێشبخەن،
ئەم نرخاندنە بێبنەمایانەی کە حیزبی دیموکراتی ئیران بەرانبەربە شەهیدانی گەلی کورد کردی مەزنترین تۆمەتو تاوانە کە مێژوتۆماری دەکاتو وەک پەڵەیەکی ڕەش بە چاوانی دیموکراتەوە دەمێنێت، شەهیدانی گەلی کورد قارەمانانی راستەقینەو خاوەن وڵاتن و دەستدرێژکردن و بێحورمەتی کردن بە شەهیدان بێحورمەتی کردنە بە خاکو وڵاتمانو چێگای بەخشش نیە، شەهیدانی گەلی کورد گەلی کورد خاوەنیەتی و بێڕێزی کردنیش بەوان سوکنزیک بوونەوەیە لەو گەلەو بەچاوی سوک سەیرکردنی گەلەکەمانە، بۆیە حیزبی دیموکرات تاوانێکی مێژوی ئەنجام داوەو دەبێت لەبەردەم دادگای گەلدا حەسابی خۆی بدات. یاری کردن بە شەهیدانی گەلەکەمان یاری کردنە بە ئاگر و هەڵەیەکە بێدەنگبوونی نیە.
حیزبی دیموکراتی ئێران بە ناونانی قاچاخجی بە شەهیدانی گەلی کورد خۆی زیاتر لە جاران لە پێش چاوکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بچوک و سوک کردو بەم کارەی پێگەی خۆی بە تەواوی داڕمان، ئەم هەڵوێستەی دیموکراتی ئێران وای کرد کە تابلۆی بێناونیشانی راستەقینەی خۆی هەرکەس بیبینێت و هەرکەسیش ناسنامەی ئەم حیزبە دەرکبکات، شەهیدانی کورد ناسنامەی گەلنو خۆبەختکەرانی نیشتیمانن، ناوناتۆرەلێدانی بێبنەما خەیانەت و بێئەخلاقیەکی مێژویە کەهیچ کات لە دڵان دەرناچێت و هەردەموهەمیشەیش ڕسوای بەرهەمدێنێت بۆتان. گەلی کورد ئەم تاوانانە قەبوڵ ناکات و رۆژێک دەبێت وڵامی ئەم کردەوە قیزەونە کۆماریئیسلامی ئاسایانەتانە بدەنەوە.
تاریق تاوگۆزی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست