بە مێشکی پارچەپارچە کراودەوڵەتی سەربەخۆی گاڵتەجاریە
Tuesday, 15/07/2014, 12:00
سەربەخۆی سیاسی بێ سەربەخۆی زیهنی وسەربەخۆی بڕیاردان لە کامە واتادا جێگا دەگرێت؟
سەربەخۆی هەر نەتەوەیەک پێویستی بە سەربەخۆی فکری و گەیشتن بە ئاستێکە کە سەربەخۆی ژیان کردن و سەربەخۆ بوون لە بڕیاردان لە خوێن و دەماریاندا جێگا بگرێت و وەک باوەڕیەک لە گەڵی لە پراکتیکدا ژیانی لە گەڵدا بکرێت.
لە جێگایەک کە کورد بوون وەک عێراقی و ئێرانی دەبینرێت شۆخی ویاریەکی ناشازە باسی سەربەخۆی بکرێت.
لە سەر ئەو کورسیە سیاسیانەی کە سوێند دەخورێت خەبات بکەن بۆیەکپارچەی خاکی عێراق و ئێران باس کردن لە سەربەخۆی کوردستان یاری کردنە بە عەڵی کۆمەڵگاو موزایدەکردنی سیاسە.
کاتێک کە دەوڵەتە داگیرکەرەکانی کوردستان رازین بە سەربەخۆی ئەوە ئەودەمە کە دەبێت هۆشیاربین وبزانین کە پیلانێکی مەترسیدار لە ڕێوەیە بۆ داگیرکاریەکی هەرە مەزنترو نوێ لە سەر ناوی سەربەخۆی کوردستان.
کێشە ئەوەیە سیاسەکانی کورد دەرس لە مێژوی کورد وەر ناگرن هەربۆیە هەردەم کۆڵەوار دەبنونابنە خاوەنی دەستکەوت.
شۆڕشە یەک لە دوای یەکەکانی کوردستان هەر لە شێخ مەحمودەوە بگرە تا دەگاتە قازی موحەمەد ئەوەمان باش بۆ دەسەلمێنن کە هەردەم دەوڵەتان هاواری پشتگیریان بەرز کردوەتەوە ئەوە پیلان و مەرامیان هەبوەو دوای دەستپێڕاگەیشتنیان بە مەرامەکانیان پشتی کوردیان بەرداوەو هاوکاریش بوونە بۆ ئەوەی کوردستان سەر لە نوێ داگیربکرێتەوە.
لە لایەکەوە شەری ئەوەمانە وەزیرمان زۆر هەبێت لە عێراق ولە لایەکی دیکەشەوە بانگەوازی سەربەخۆی کوردستان دەکەین.
لە لایەکەوە شانازی بە ئێرانی بوونیانەوە دەکەن و لە پەنای بەنی سەدرو کوڕی شای قاتڵی پێشەوادا سوێندی پابەند بوون بە یەکپارچەی خاکی ئێرانی گەورە دەخۆن و لە لایەکی دیکەشەوە سەربەخۆی کوردستان وەک ئەمرێک دەبینن و پشتیوانی لێ دەکەن ، ئالێرەدایە سیاسەتی ناڕون ویەک بان و دوهەواکە باسی دەکرێت.
لەم زەمەنەدا فێڵی سیاسی ویژدانی ئینسانی ونەتەوەی داگیرکردوەو بە جێگای ئەوەی خەبات بۆ تینوشکانی گەل بێت کەچی بۆ گەیشتن بە دەستەڵاتی سیاسی و دەستەڵاتی ژیانی خوێنی گەل دەگیرێت ودەمژێت.
کاتێک ئەم سیاسیە کلاسیکانەی کوردە کە لە گەڵ بە قەولی خۆیان برا فارسەکانیان دادەنیشن خۆیان بە ئێرانی ناودەبەن و دەڵێن ئێمەش نەوەی کورشی کەبیرین وشانازی ئێمە ئەوەیە کە ئێرانین و بە چەپ و ڕاستدا هەڵگری ئاڵای شای گۆڕبەگۆڕن و لە سەر میزێکی مەشروب دادەنیشن ولە سەر حیسابی گەلی ڕەشو ڕوتی کورد قوزەڵقورت دەخۆن ئیدی نابێت قەبوڵ بکرێت و هەر ئینسانێکی شۆڕشگێرو خاوەن ویژدان دەبێت ڕاشکاوانەو نەترسانە پێیان بڵێت ئیدی بەسەو هەر کەس دەبێت بکەوێتە گڕبۆ ئەوەی گەل هۆشیار بکاتەوە فریوی ئەم مرۆڤە سیاسیە فریوخوراوانە نەخۆن.
ئەرکی لاوان و نیشتیمان دۆستانە لەو ڕاستایەدا هەوڵدانی خۆیان بەردەوام بکەن و گەل لە هەر ڕێگایەکی ناڕاست وکەجوکۆڵ هۆشیار بکەنەوەو بیان پارێزن.
ئەوانەی کە لە سیاسەت و دروشمدا خۆیان بە نەتەوەی سەردەست بەستوەتەوە ئەوانە هەمان کوردە تەسلیم بوەکانن کە وەک کوردی کلاسیک دەناسرێن ولە نێو بازنەی سیاسی بێناسنامەیدا خۆیان بە ساڵانە دەخولێننەوە بێ ئەوەی نە ئامانجیان دیار بێت و نە دەستکەوتیش.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست