قه‌ت مه‌ڵێ بوومان، بێژه هه‌مانه! نان ئه‌و نانه‌یه ئه‌مرۆ له خوانه
Wednesday, 16/06/2010, 12:00
ماوه‌ی چه‌ن رۆژله‌مه‌وپێش له‌ماڵپه‌ری روباردیمانه‌یه‌کی به‌رێزئیبراهیم شێخ وه‌سانیم بینی که‌له‌گه‌ڵ به‌رێزمامۆستاعه‌بدوڵای حه‌سه‌ن زاده سکرتێری پێشوی حیزبی دیموکرات سازی کردبوو. له قسه کانی به‌رێزحه‌سه‌ن زاده دا ته‌نیاشتێک که‌هه‌ستم پێده‌کرد خۆی لێ دورده‌کاته‌وه وڵامی پرسیاره‌کانه وخۆی لێ ده‌ربازده‌کرد، وه له‌هه‌مانکاتیشدا هه‌ندێک وڵامی هه‌بووکه‌به‌راستی بێ ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به‌پژاکه‌وه‌هه‌بێت خۆی تێی هه‌ڵده‌قوڵاند بۆئه‌وه‌ی شتێک به‌پژاک بڵێت، ئیدی نازانم به‌رێزیان خۆی لێ گێل ده‌کردیائه‌وه‌ی جوابێکی پێ نه‌بوویاهه‌رده‌یه‌ویست شتێک به‌پژاک بڵێت. بۆیه زۆرشتی به‌رێزیانم پێ ناره‌واودورله‌راستی ده‌دیت هه‌ربۆیه‌مه‌جبوری کردم که به‌چه‌ند دێروڵامێکی کورت به به‌رێزیان بده‌م.
له‌پرسیاری یه‌که‌مداکه‌له‌به‌رێزیان ده‌پرسن هۆکاری ئه‌وه‌ی که‌به‌دوای روخانی رژیمی به‌عس داله‌به‌هاری2003 بێجگه له‌پژاک جموجۆڵ وچالاکیه‌کان له‌که‌میدایه به‌رێزحه‌سه‌ن زاده له‌وڵامداده‌ڵێت له‌بنه‌ره‌تداحزبه‌که‌مان پێی وابووه که‌خه‌باتی چه‌کداری شێوه‌یه‌کی داسه‌پاوبووه له خه‌بات وده‌ڵێت هه‌میشه‌ش گوتومه که‌دوژمن خه‌باتی چه‌کداری داده‌سه‌پێنێت به‌سه‌رماندا.
مامۆستای به‌رێزدیاره لێره‌دا خۆتان جوابی خۆتانتان داوه‌ته‌وه به‌ڵام ئاورتان لێ نه‌داوه‌ته‌وه، کاتێک خه‌باتی چه‌کداری به‌سه‌رتاندا ده‌سه‌پێنن ده‌بێت چ بکه‌ی راوه‌ستی بتکوژن یائه‌وه‌ی ده‌بێت ئه‌وخه‌باته واته چه‌کداری بیکه‌ی چون به سه‌رت داسه‌پاوه کاتێکیش سه‌پاوبێت به‌پێی هه‌مووبنه‌مامرۆیه‌کان تۆده‌توانیت له‌پاراستنی ره‌وادابیت ئه‌گه‌رنا یا له‌به‌ین ده‌چی یائه‌وه‌ی ئه‌سیروکه‌مپ نشین وبێ ئیراده‌ت ده‌که‌ن. به‌رێزتان هۆکاری دیکه‌ی پاسیڤ بونتان ده‌خه‌یته ئه‌ستۆی هه‌رێمی باشوری کوردستان وده‌ڵێیت یه‌کێک له‌وهۆکارانه‌ی که‌وای لێ کردین خه‌باتی چه‌کداری راگرین هه‌رێمی کوردستان بوه به‌ڵام نه‌ک بۆهه‌میشه ره‌دی بکه‌ینه‌وه به‌ڵام وازی لێ بهێنین. به‌رێزحه‌سه‌ن زاده لێره‌ش دا وڵامی پرسیاری سه‌ره‌وه‌تان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ی خواره‌وه له‌دژایه‌تی دایه ویه‌ک ناگرێت چون به‌رێزتان ئیشاره‌تان به‌وه کردکه‌له‌بنه‌ره‌تداباوه‌رتان به‌خه‌باتی چه‌کداری نه‌بوه که‌چی لێره‌ش ده‌ڵێن حکومه‌تی هه‌رێم بووه هۆکارێک که ئێمه رایگرین ونه‌یکه‌ین. بۆیه‌ده‌توانم ئه‌وه‌بڵێم ئه‌گه‌رحکومه‌تی هه‌رێم کارێکی واشی کردبێت بۆئه‌وه‌بوه که ئێوه‌له‌ئامانجه‌کانتان دورنه‌که‌ونه‌وه . کاتێک ئێوه‌له‌بنه‌ره‌تداخه‌باتی چه‌کداریتان قه‌بووڵ نیه واباشتریشه‌که‌نه‌یکه‌ن ئه‌گینا ئه‌مه‌ی ئێوه ده‌یکه‌ن تێ نه‌گه‌شتن هه‌م له‌ئامانجه‌کانی خۆتانه وه‌هه‌میش باڵغ نه‌بون له سیاسه‌ته وه‌به‌جۆرێکیش تێکه‌ڵ کردن ومانه‌وه‌له‌گێژاودایه.
مامۆستای به‌رێزهه‌رئه‌وه‌ی که حکومه‌تی هه‌رێم حزبه‌که‌ی به‌رێزتانی چک کرد وگوتی خه‌باتی چه‌کداری راگرن وئێوه‌ش قه‌بوڵتان کرد، به‌مانای ته‌سلیم کردنی ئیراده‌تان بوو، به‌مانای نه‌بونی هێز وتوانای خۆده‌ربازکردن له‌وقه‌یرانه بوو، به‌رێزگیان چه‌کی پارتیزان هه‌م شه‌ره‌ف وهه‌میش که‌رامه‌تیه‌تی کاتێک لێ ده‌ستێنن شه‌ره‌ف وکه‌رامه‌تیان لێ سه‌ندوه، چه‌ک ته‌نها وه‌سیله‌یه‌که بۆخۆپاراستن کاتێک لێت وه‌رده‌گرن یانی کۆتای هاتن به‌خه‌بات وقه‌بوڵ کردنی کۆیله‌یه‌تیه .
به‌رێزحه‌سه‌ن زاده ده‌فه‌رمووی حکومه‌تی هه‌رێم پێویستی به‌پێوه‌ندی دۆستانه‌هه‌یه له‌گه‌ڵ کۆماری سێداره‌ی ئیسلامی‌دا وئه‌وان فشاریان ده‌هێنابۆسه‌رحکومه‌تی هه‌رێم حکومه‌تی هه‌رێمیش خوداهه‌ڵناگری فشاریان نه‌ده‌خسته سه‌رمان به‌ڵکوزۆردۆستانه داوایان لێ کردوین که‌بارودۆخی ئه‌وان له‌پێش چاوبگرین. مامۆستاگیان پێت وانیه‌که‌هه‌رچۆن حکومه‌تی هه‌رێم پێویستی به‌پێوه‌ندی هاوکاری هه‌یه له‌گه‌ڵ کۆماری سێداره‌دا حزبه‌که‌ی به‌رێزیشت پێویستی به‌خه‌بات هه‌یه‌له‌رۆژهه‌ڵاتی کوردستان. به‌رێزگیان پێت وانیه کۆماری ئیسلامی له‌رێگای حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه چه‌که‌کانی به‌ئێوه داناوه قه‌بوڵکردنیشی له‌لایه‌ن حزبه‌که‌تانه‌وه به‌مانای سه‌رخستنی پرۆژه‌کانی کۆماری ئیسلامی بوو، وه‌پێت وانیه به‌ته‌سلیم بونتان به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌که‌تان له‌رۆژهه‌ڵات، وه‌زیاترله‌شه‌ش هه‌زارشه‌هید، وسه‌دان زیندانی سیاسیتان کرده‌قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ده‌سته‌ڵاتدارانی باشوروئێران ، پێت وانیه فڕێدانی چه‌که‌کانتان به‌مانای ته‌وبه‌کردن وپاشیمانیه له‌رابردوتان .
به‌رێزحه‌سه‌ن زاده له‌بیرێت نه‌چێت گیانی پێشمه‌رگه‌کانتان له‌باشورهه‌رزانترین قیمه‌ت بوو، به‌ده‌یان پێشمه‌رگه‌تان شه‌هید ده‌بووکه‌چی خۆفرۆشانی کورد ومزدوران له‌باتی چه‌ن کیسه ئاردیان وه‌رده‌گرت له‌به‌رامبه‌ریشدا توانای هیچ وڵامدانه‌وه‌یه‌کتان نه‌بوو. مامۆستای گوڵ هه‌موومان ئه‌وه ده‌زانین که له‌باشوردابریاریان دابووکه کاتێك روبه‌روده‌بن له‌گه‌ڵ تروریستانی ئێران‌دا تا ته‌قه‌تان لێ نه‌که‌ن ئێوه‌ناتوانن وڵام بده‌نه‌وه واته ده‌بێت تروریسته‌کانی ئێران ده‌ست پێشخه‌ربن کاتێکیش ئه‌وان ده‌ستی خۆیان دڕیه‌وه ئه‌وده‌م شه‌هیدبوون زیاترهیچ نسیبی ئێوه‌نابێت. ماوه‌یه‌کی زۆرکۆنیش نیه‌که‌به‌سه‌رئه‌وروداوانه‌دا تێ ده‌په‌ڕێت نازانم وه‌ک مامۆستایه‌ک چۆن ده‌ست له‌سه‌ردڵت دانانێی وبه‌ویژدانه‌وه‌روداوه‌کان وه‌ک خۆی باس ناکه‌ی.
مامۆستاگیان کاتێک به‌ده‌یان کادری حزبه‌که‌ت ده‌که‌وتنه به‌ربۆسه‌ی تروریستانی کۆماری ئیسلامی وه‌به‌ناهه‌ق وبه‌ئاشکراله‌شاری سوله‌یمانی،کۆیه،دوکان شه‌هید بوون به‌رێزمیرۆعه‌لیاریه‌کێک له‌به‌رپرسانی رێخستنه‌کانتان بوله‌ئوروپا له‌کۆبونه‌وه‌یه‌کدا که زۆربه‌ی حیزبه‌کوردستانیه‌کان وئوروپیش به‌شداربووله فه‌رانسه رایگه‌یاند وگوتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان باشوری کردوه به‌قه‌سابخانه له پێشمه‌رگه‌کانی ئێمه به‌ڵام ئه‌وه‌بووبینیمان که ناره‌زایه‌تی له‌لایه‌ن یه‌کیتیه‌وه ده‌ستی پێ کرد‌و له‌رۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ رایانگه‌یاندکه حزبی دیموکرات سیاسه‌تی یه‌ک بان ودوهه‌وابه‌رێوه ده‌بات له‌کوردستان دۆستایه‌تی ده‌که‌ن که‌چی له‌ئوروپاش رخنه‌مان لێ ده‌گرن وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌به‌ین حزبی دیموکرات ویه‌کێتی ته‌وافقێک هه‌بوبێت بۆقه‌بوڵ کردنی ئه‌وروداوانه. یه‌کێتی چه‌ندین جاریش ئه‌وه‌ی گوتوه به‌حیزبی دیموکرات که‌ئێمه تائێستاهه‌وڵمان داوه ئه‌منیه‌تتان بپارێزین به‌ڵام له‌مه‌وبه‌دوا ناتوانین ئه‌وئه‌منیه‌ته ته‌زمین بکه‌ین وپێویسته‌خۆتان بۆخۆتان رێگاچاره‌یه‌ک بدۆزنه‌وه. یه‌عنی پێ گوتن ئه‌گه‌رقه‌راره له‌باشوردانیشن ده‌بێت هه‌مووئه‌وبریارانه‌ی که ئیمه‌ده‌یده‌ین ده‌بێت قه‌بوڵی که‌ن ئه‌گه‌رنابرۆن.
ئێوه‌ش رۆشتن ودرێژه‌دانتان به خه‌بات قه‌بوڵ نه‌کرد وته‌سلیم بونی خۆتان راگه‌یاند ، به‌ڵێنیتان داکه‌له ژێرسیاسه‌تی ئێوه وه بۆبه‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئێوه وپاراستنی پێوه‌ندیه‌کانی ئێوه‌له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئیران هاوکاری بکه‌ین ، ئه‌وکه‌مپه‌ش که‌بۆتان دیاری کردوین وه‌ک هه‌مووئه‌ومرۆڤانه‌ی که‌له‌م هه‌رێمه‌ی ژیان ده‌که‌ن ئێمه‌ش ژیانی ئاسای خۆمان بکه‌ین به‌ڵام له‌ژێرنێوی حیزبایه‌تی.
به‌رێزگیان ده‌ڵێت ئاره‌زوی ئه‌ورۆژه‌ناکه‌ین که‌چه‌که‌که‌نمان هه‌ڵگرینه‌وه ، ئاره‌زوی ئه‌وه‌ده‌که‌ین که‌چه‌که‌کانمان وه‌لانێین، به‌خه‌باتی مه‌ده‌نی له‌وڵاتی خۆماندا داخوازه‌کانی خه‌ڵکی خۆمان بهێنینه دی.مامۆستای ئازیزبه‌دڵنیایه‌وه من قه‌ولت ده‌ده‌مێ که‌جارێکی دیکه‌چه‌که‌کانتان هه‌ڵ ناگرنه‌وه چونکه‌هه‌ڵگرتنی چه‌ک هێزی ده‌وێ، به‌ڵام هه‌موومان ده‌زانین به‌داخه‌وه‌ئێوه ئه‌وهێزه‌تان نیه وه‌قه‌تیش پێی ناگه‌ن. هه‌ڵگرتنی چه‌ک پێویستی به‌سیاسه‌تێکی باشیشه له‌پشتی راوه‌ستێت به‌داخه‌وه ئێوه ساحێبی ئه‌وسیاسه‌ته‌ش نین، چه‌ک هه‌ڵگرتن هاریکاری جه‌ماوه‌ری ده‌وێت جه‌ماوه‌ریش نه‌ک هاریکاریتان ناکه‌ن به‌ڵکوزۆریش لێتان بێزارن که ئه‌مه‌ش جێگای داخه. بۆیه ده‌توانم بڵێم که‌به‌وئاره‌زوته گه‌شتوی که‌چه‌ک هه‌ڵ نه‌گری . درێژه‌ی ده‌بێت.
tariq yusifi (
[email protected])
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست