کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تکایه‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گه‌ل مه‌که‌ن به‌قوربانی کورسی ده‌سه‌ڵاتتان

Tuesday, 25/05/2010, 12:00


گه‌لی کوردبه‌درێژای مێژوچه‌وساوه‌ بوه‌وپۆستاڵی دوژمنانیش هه‌رده‌م له‌نێوخاکی پیرۆزی داچه‌قێندراوبووه‌. به‌درێژای مێژوگه‌له‌که‌مان زوڵمی لێ ده‌چێت ورۆڵه‌کانی شه‌هید ده‌کرێت وبێ رێزی پێ ده‌کرێت. له‌مێژودانه‌بوه‌ به‌قه‌د کورد چاره‌ره‌ش بێت ونه‌بوه‌به‌قه‌د کورد ماڵ وێران بێت، هۆکاری
هه‌مووئه‌مانه‌ش نه‌بونی یه‌ک ده‌نگی وکۆده‌نگی له‌نێوبزوتنه‌وه‌و حیزب وسازمانه‌کوردیه‌کان وبه‌تایبه‌ت رێبه‌رانیان بووه‌. به‌سه‌ چی دیکه‌گه‌ل مه‌که‌ن به‌قوربانی کورسی ئاغایه‌تی وده‌سته‌ڵاتی بێ ده‌سته‌ڵاتی خۆتان ورویه‌کیش له‌ دایکی شه‌هیدان بکه‌ن وچاوێک له‌رۆڵه‌بێ باوکه‌ بێنازه‌کان بکه‌ن چۆن زه‌ردهه‌ڵگه‌راون ، به‌سه‌چاوێک له‌کوردستانه‌غه‌مباره‌که‌تان بکه‌ن چۆن به‌هاره‌که‌شی پێ ناکه‌نێت وپایزی زه‌ردیشی به‌خوێنی رۆڵه‌کانی ئه‌ودیاره‌سورپۆش بووه‌. مێژوشاهێدی ئه‌وه‌ده‌دات که‌نه‌بوه‌به‌قه‌د گه‌لی کوردفیداکاربێت شۆرشگێروخاوه‌ن هه‌ڵوێست بێت، به‌ڵام هه‌مووئه‌م ده‌ردوره‌نجه‌ هه‌مووئه‌م دواکه‌وتویه‌ له‌ئامانجه‌کان وهه‌مووئه‌م له‌یه‌ک پرژان وهه‌مووئه‌م من منو تۆتۆ رقه‌به‌رایه‌تیه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستان وسه‌رۆک حیزبه‌کانن که‌بۆدژایه‌تی یه‌کدی وگه‌یشتن به‌ئامانجه‌چڵکنه‌کانیان نه‌شه‌هید ونه‌منداڵه‌برسی وپێ په‌تی ونه‌دایکی ره‌ش پۆش وره‌نج کێش وه‌نه‌باوکی پیروپشت چه‌ماوده‌بینن وهه‌موویان کردوه‌به‌ قوربانی دژایه‌تیه‌بێکه‌ڵکه‌کانی خۆیان.

گه‌لی ئێمه‌چی له‌توانایدابوه‌کردوێتی وئه‌رکیشی چی بووه‌به‌جێی گه‌یاندوه‌ ئه‌وه‌سه‌رۆک حیزبه‌کانن نه‌یانتوانیوه‌خۆیان رێک خه‌ن له‌ گه‌ڵ ئامانجی گه‌له‌که‌مان ونه‌یان توانیوه‌له‌ئه‌قڵیه‌تی خۆپه‌ره‌ستی خۆیان ده‌ربازبکه‌ن وه‌بۆهه‌ژارانی گه‌له‌که‌یان ببن به‌پێشه‌نگ. گه‌ل چی بوه‌ونه‌یکات
رۆڵه‌ی خۆی بووپێشکه‌شیان به‌شۆرش کرد،شه‌هیدیان پێشکه‌ش به‌باره‌گای رزگاری کرد، یارمه‌تی ماڵیومه عنه‌ویان به‌شۆرش کرد، کوروکچی خۆیان نارده‌نێوخه‌بات له‌مه‌زیاترچ بکه‌ن.
گه‌ل هاوارده‌کات وده‌ڵێت یه‌کگرن ویه‌کبن ده‌ڵێت ئه‌گه‌ریه‌ک بن ئێمه‌ش وڵامتان ده‌ده‌ینه‌وه‌ به‌کرده‌وه‌ش ئه‌مه‌ی پیشان داوپه‌یامیشی به‌هه‌مووحیزبه‌کان گه‌یاند. له‌رۆژی له‌سێداره‌دانی چوارهه‌ڤاڵی ئاپۆچی کاتێک ده‌نگی زۆربه‌ی حیزبه‌کان یه‌ک بووگه‌لیش به‌یه‌کگرتوی له‌رۆژی 9مانگه‌وه‌ تا15 مانگ مانگرتن وبه‌رخۆدانی سه‌رتاسه‌ریان ده‌ست پێکردوهه‌رله‌ئیلاماوه‌تاجوانرۆ سنه‌ ومهاباده‌وه‌ بگره‌ تا دیاربکروئامه‌د ووڵاتانی ئوروپای وئامریکای وئه‌فغانستانیشی گرته‌وه‌ ئه‌مه‌ به‌سه‌ بۆئه‌وه‌ی سه‌رۆک حیزبه‌کان له‌نیه‌تی گه‌له‌که‌یان تێبگه‌ن.
هه‌مووحیزبه‌کان په‌یامی گه‌لیان پێگه‌یشت وبێگومانیش لێی تێگه‌یشتن که‌گه‌ل چی ده‌وێت. بۆیه‌له‌راستی داهه‌رکام له‌حیزبه‌کان ئیراده‌ی گه‌ل به‌ئه‌ساس نه‌گرن وپشت که‌نه‌ویسته‌کانی گه‌ل له‌به‌ره‌ی خه‌بات نایه‌نه‌ ناسین ودژی یه‌کگرتن وپێشکه‌وتن دێنه‌بینین.

هه‌رحیزبێک بانگه‌وازی گه‌له‌که‌مان بنگه‌هی نه‌گرێت وهه‌نگاوی جدی بۆگه‌یشتن به‌ویسته‌کانی کۆماڵگانه‌نێت راستی شۆرشگێری خۆی ده‌خاته‌ژێرپرسیار. ئه‌وه‌ده‌بێت باش بزانن هه‌وڵی دوژمنانمان ئه‌وه‌یه‌ لێکترازان له‌نێوماندا دروست بکات وکاری ئه‌وه‌یه‌ناکۆکی ودژایه‌تی له‌نێوحیزبه‌کوردیه‌کان پێک بهێنێت ،ئه‌گه‌ربێت وبه‌رپرچی ئه‌وسیاسه‌ته‌ی دوژمن نه‌ده‌نه‌وه‌وخۆنه‌که‌ن به‌یه‌ک ویه‌کگرتونه‌بن له‌هه‌ڵوێسته‌نه‌ته‌وه‌یه‌کانا وپێکه‌وه‌نه‌بن به‌یه‌ک مست بۆروخساری دوژمنانتان بێگومان هاریکاری دوژمن ده‌که‌ین بۆسه‌رکه‌وتنی پرۆژه‌کانی وبێ ئه‌وه‌ش هه‌ستی پێبکه‌ن له‌خه‌تی دوژمن ده‌جوڵێنه‌وه‌.

گه‌لی کوردگوناحه‌له‌مه‌زیاترره‌نجی بده‌ن سه‌یرکه‌ن هه‌رماڵێک شه‌هیدێکی تێدایه‌ هه‌رماڵێک ژنێکی بێ مێردی تێدایه‌وهه‌رماڵێک چه‌ن منداڵی به‌سته‌زمانی لێیه‌که‌له‌خوێندنیش بێ به‌شن وئه‌گه‌ریش بخوێنن له‌لایه‌ن داگیرکه‌رانه‌وه‌به‌ به‌هانه‌ی جۆراوجۆرده‌رده‌کرێن له‌خوێندنگاوه‌یاله‌گوزینش دا ره‌د ده‌کرێنه‌وه‌ ته‌نهاشانازیه‌ک که‌بۆیان ماوه‌ته‌وه‌ئه‌وه‌یه‌ که‌باوکیان یابرایان وه‌یارۆڵه‌کانیان له‌رێگای راستی واته‌ رێگای ئازادی گه‌ل ورزگاری مرۆڤایه‌تی شه‌هیدبووه‌ که‌ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین سه‌روه‌ریه‌ بائه‌م هیوایه‌وئه‌م سه‌روه‌ریه‌ به‌یه‌کگرتنتان زیاترریشه‌داکوتێت وببێته‌ هه‌وێنی سه‌رکه‌وتنتان.
ته‌نها رێگای سه‌رکه‌وتنی گه‌لی کوردیه‌کگرتنه‌ وله‌یه‌ک نزیک بوونه‌ به‌سه‌ جیابوون ودوربوون جیابوون هاریکاری داگیرکه‌ران ده‌کات بۆزیاتر رژاندنی خوێنی رۆڵه‌کانمان ونه‌گه‌شتن به‌ئازادی گه‌له‌که‌مان.
بانگه‌وازی سه‌رۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان به‌رێزحاجی ئه‌حمه‌دی بۆیه‌ک گرتن ویه‌ک رێزی به‌هه‌ڵوێستێکی شۆرشگێری دێته‌تێگه‌یشتن وهیوادارم لایه‌نه‌کانی دیکه‌ به‌پیرئه‌م بانگه‌وازه‌وه‌بچن وئه‌رکی شۆرشگێری خۆیان به‌جێ بگه‌یه‌نن.

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە