کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حیزبی دیموکراتی ئێران وهەنگاونانی زیاتربەرەو خەتی خیانەت

Monday, 26/08/2013, 12:00


هەروەک بۆ هەمووکەس ڕونوئاشکرایە زیاتر لە بیست ساڵە حیزبی دیموکراتی ئێران واتە حیزبە ڕەسەنەکە لە ڕێڕەوی خەباتی چەکداری و سیاسی لایداوە یان ئاوای بڵێن کۆڵی داوەو وەک تەسلیم بوونێک لە کەمپەکانی باشوری کوردستان واتە کۆیە و بەحرەکەو دێگەڵە لە باشوری کوردستان ژیانی شەخسی و سەرگەرموخەریکی بە خێو کردنی منداڵداری و کاسبیین ، لە ماوەی تەرککردنی خەباتیان تا ئێستا بەهۆی نەبوونی جوڵەو تەحەروکی سیاسیەوە دەیان جارتوشی شەڕە چەقۆو لەتبوون و خۆکوشتن و یەکترکوشتن بوون ئەمەش بە پێی قسەی دەرونناسێک کە دەیگوت مرۆڤی کەمپ نشین ناتوانرێت وەک مرۆڤێکی نۆرماڵچاوی لێبکرێت تائەوەی بگات بەوەی حیسابی شۆڕشگێڕی بۆبکەی ، بە داخەوە ئەم حیزبە سەقەت و نەخۆشە بەجێگای ئەوەی هەوڵی ڕزگاربوون لە نەخۆشیەکەی بدات کەچی ئەوەندە لوت بەرزە خۆی بە دکتۆر دەزانێت بێخەبەرلەوەی هەرکەس دەزانێت کە ئەمە دوکتورێکی توشبوو بە سەرەتانە و هەردەمیش لەئاژاوەدایە بۆ ئەوەی چواردەوری خۆی بەو نەخۆشیە ئالودەبکات و شێرپەنجە لەکۆمەڵگادا بڵاوبکاتەوە.
بە خۆشیەوە گەلی کورد یان نەسڵی نوێ کە دەبێتە گەنجانی سەردەموخوێندەواروتێگەیشتو لەخەتی کلاسیک دەرباز بوون و بۆ خەبات و تێکۆشان پێناسەیان هەیەو بێلێکۆڵینەوە کوێرکوێرانە چەکی بێفیشەک لەدەست ناگرن و خۆیان توشی ئیفلجی سیاسی ناکەن، هەر بۆیە بەڵگەشم بۆ قسەکانم ئەوەیە سەیرێکی کەمپەکانی کۆیە بکەن ئەوکات دەزانن کە ئەو حیزبە چەندە داماوە لە سیاسەت و ژیانی سیاسی ، زۆربەی هەرەزۆری ئەندامانیان سەرەوەی ٤٠ ساڵ دەبن و لەسەدا هەشتای ژنومنداڵدارەو رۆژانەش پێشمەرگەکانیان خەریکی کرێکارین و بەرپرسانیشیان بزنسدەکەن وهەوڵی مەزنکردنی باری ئابوریانن بۆیە بە دەگمەن یان هەر نابینرێن گەنجانێک کە خاوەنی بیری سیاسی بێت یان ئەوەی بە باوەڕیەوە خۆی گەیاندبێتە ئەو حیزبەو لە ڕێخستنیان جێگیربووبێت، هەر بۆیە ئەوەی کە گەنجانی کورد خۆیان تێکەڵ بەم هێزانەناکەن و گەلی کوردیش لە رۆژهەڵات سارد بوونەتەوە لێیانو ئیدی پشتبەم سازمانە نادەن هۆکارەکەشی دیارە کە ئەم حیزبە هێزی کلاسیکەو لە سەرسەرکەوتن وپێشوەچون داماوەو توانای خۆ دەربازکردنیشی لەم قەیرانە نیە،
گەلی کورد زۆر فورسەتی بەم پارتانەدا کە بەشکو خۆیان لە کلاسیکبون و تەمبەڵخانە نەجات بدەن و چاوێک بە سیاسەتەکانیان دا بخشێننەوە بەڵام موخابن نەک هەر دەربازی قۆناغی نوێ نەبوون و توانای خۆ نوێکردنەوەیان نەبوو بەڵکوو پاشوەهاتنێکی هەرە گەورەشیان کردو لە خۆ خۆری و شەڕەکورسی نێو خۆی خۆیان ئێستا گەیشتوەتە ئاستێک شەڕی دەرەوەی خۆیان بکەنو لە گەڵ هێزە بەهێزەکانی کوردستان و پارتە شۆڕشگێرە لە مەیدان بوەکاندا خەریکی ئاژاوەن و دەیانەوێت بەو شێوازە هەندێک لایەن بخەنە نێو شەڕی نەزانیەوە کە خۆیان نزیک لە نیو سەدەیە توی بوون ، کار گەیشتوەتە ئەوەی خەباتی لایەنە شۆڕشگێرەکان بە خیانەت و شەهید بوونی ڕۆڵەکانی گەلی کوردیش کە لە پێناو گەیشتن بە ئازادی گەلەکەیان لە سەنگەردان بە قاچاخچی پێناسە بکات.
وەک هونەرمەندی گەورەی گەلەکەمان کاک ناسری ڕەزازی دەڵێت بمانەوێت و نەمانەوێت ئەمرۆ پەژاک لە ساحەکەیەو مەیدانداری سیاسەتە بۆیە بە جێگای ئەوەی دژایەتی بکەین باشتروایە پشتی بگرین یان ئەوەی لەو هێزە فێری بەرخۆدان بین، بەڵام بە داخەوە حیزبی دیموکرات دەتوانم بڵێم وەک حیزبێکی حەسود و بیر نزم بە هۆی ئەوەی پەکیکەوتوەو لە لایەن گەلی کوردەوە باوڕی خۆی لەدەستداوەو توانای خۆدەربازکردنیشی لەم زەڵکاوە نیە چەکی ئاژاوەنانەوەو پڕوپاگەندەی دوژمن ئاسای هەڵگرتوەو بە زمانوئەدەبیاتێک دەدوێت ڕاست لە داگیرکەرانی کوردستان کۆپی کردوەو وتەکانی دوژمن بە زاری خۆی بەکار دێنێت بۆ هێزە شۆڕشگێەکانی گەلی کورد.
دەڵێن کاتێک مرۆڤ سەرمەست دەبێتو بە مادە ئەڵکوڵەکانەوە بە قوڵی تێدەکەوێت جێگای باوەڕینیەو لەوانەشە تەجاوز لە ماڵبات واتە بنەماڵەی خۆیشی بکات. بەڵام ئەمرۆ دەبینین حیزبی دیموکرات بە هۆی بێهۆشبوون و سەرمەست بوون لە سیاسەتدا ئەوەندە لە نیشتیمانپەروەریەتی دورکەوتوەتەوەو ئەوەندە ڕادەی سەرمەستیەکەی بەرزە لە نەبوونی هۆشدا شەهیدانی گەلی کورد بە قاچاخچی ناوزەد دەکات و تێکۆشانوخەباتوماندوبوونی ڕۆڵەکانی گەلیش بە فرۆشتنی مادە هۆشبەرەکان ناو دەبات، یان نە ئەوەندە لە هێڵی نەتەوەی و خەباتی نیشتیمانی فاسڵەی گرتوەوبۆ دەستخستنی دەستەڵات و کورسی کەوتوەتە خەتی خەیانەتو بە ئاگاهیەوە هەنگاو دەنێت. ئەمەیە توشبون بە بێئەخلاقی ئەویش بێئەخلاقی سیاسی و نیشتیمانی کە قوڵترین بێئەخلاقیە.
تاریق تاوگۆزی
ئەم بابەتە درێژەی دەبێت و هەموو ئەو کردەوەو جوڵانەوە قیزەونانە دەکرێتە مژاربە شرۆڤەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە