شۆرشگێرمەرگ لە پێش خۆی دەنێت نەک ترس لە پەراوێزی وتەکانی بەرێزعەبدوڵاحەسەن زادە
Tuesday, 07/12/2010, 12:00
ماوەیەکە بەهۆی هەندێک کێشەی شەخسیەوەسەرقاڵم وبەداخەوە کاتی زۆرم لەبەردەست دا نەبوە وتۆزێک لەخوێندنەوەونوسین بەدوربوم ئەم ماوەیە. لەرێگای هاورێیەکمەوە ئاگەدارکرام کەبەرێزعەبدوڵا حەسەن زادەسکرتێری پێشوی حزبی دیموکرات وپێشمەرگەی سادەی ئێستا لەکەمپی کۆیە لەگەڵ بەرێز زریان جەوهەری رۆژنامەوان موقابلەیەکی کردوە پێشنیاری کرد کە بیخوێنمەوە باش دەبێت. ئەمنیش چاوێکم بە بۆچونەکانی مامۆستا لەمەڕ پرسیارەکان خشاند، بەداخەوەدیسان وەک جاران بۆچونەکانی بە جوانی دیاربووکەزۆربەیان لە پارادۆکسدابون لەگەڵ یەک کەوتبونەشەڕ. هەندێک وەڵامیش هەبووکەوەک کەسێک تەورێک لەدەستی بێت قاچێ خۆی پێ ببڕێت وابو هەرچەن لە زهنی خۆی کارێکی باش دەکات وئاقڵانە بۆ مەسەلەکان هەنگاودەنێت! هەربۆیە بۆ رونکردنەوە بێت یا بەحوکمی ئەوەی کەمامۆستالەدڵمداجێگای هەیەو خۆشم دەوێت فەرزەلە سەرم هەڵەکانی بۆدەست نیشان بکەم بۆئەوەی ئەرکی خۆشەویستی خۆمم بۆ بە جێ هێنابیت.
ئەوەڵین پرسیارێک روبەروی مامۆستا دەبێتەوە ئەوەیەکە کێ خاوەنی خەباتی حزبی دیموکراتە ؟ ئەوپێی وایە بەخاس وە خرابەوە بەپاشکەوتن وپێش کەوتنەوە شەریکن هەردوبەشەکە وەک نمونەهێنانەوەش باسی ئەوە دەکات کە گەرچواربرا لە ماڵێک بن کاتێک جیا دەبنەوە دەکرێت یەکێکیان بڵێت من ساحێبی مێژوی باب وە باپیرانم بەڵام ناکرێت ئەوانی دیش بێ بەش بکات.
حەز دەکەم بەمامۆستا ئەوە بڵێم ئایا ئاوچواربرا خوشکیان نەبو؟ ئایا ئەو چوار برا هەتیو بوون یانی باوک وە دایکیان لە دەست دابوکە ئاوا خۆیان بریاردەربون جیا ببنەوە؟ لەکوردەواریدا تا ئێستا نەبوەو نایش بێت کە چوار برا لە ماڵێک دا جیا ببنەوە نمونە هێنانەوەی لەم جۆرە دورە لە فەرهەنگی ئێمەی کورد ئەم جۆرە نمونانە روی جوانی فەرهەنگی ژیان کردن لە بنەماڵەی کوردی ناشیرین دەکات. لە کوردەواریدا کاتێک کوڕێک ژیانی هاوسەری پێک دەهێنێت لە ماڵی باوک ودایکی دەمێنێتەوە تا کاتێکیش لە ماڵی باوک ودایکی بێت خۆی ماڵدار وساحێبی ماڵە، بەڵام کاتێک خۆی بریاری دا بروات و لە ماڵی باوک ودایکی نەمێنێت ئێدی هیچی بەو ماڵەوە نیە، وە خۆی دەبێت ماڵێکی دیکە بۆ خۆی چاک بکات،چون ئەو ماڵەی کە پێشتر تێیدا بووە یا بە دڵی نەبوە، یا تەنگ بووە، یا ئەوەی جێگای نەبوەتەوە تێیدا بۆیە بریاری رۆشتن دەدات بە رای من بە قەولی خۆت لەتەکەی ئێوە گەر ئەو لەتەکەی دیکەی قەبوڵ نەبووە ئیدی بۆچی هەوڵ دەدەی هەر ئەو بیت برۆ خۆت بە. پرسیارێکی دیکە کە لە مامۆستا دەکرێت ئەوەیە کە هەڵوێستی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە مەڕ جیابونەوەتان چۆن بوو؟ بەرێزیان دەفەرموون من نێوی لێ نانێم جیا بونەوە بەڵکو حیزبی دیموکرات لەت بوو، ئێمە کەلەوکاتەدا لەت بوینە لە هەموو لایەکەوە کەوتینە بەر شاڵاوی ڕخنەو تانەو لۆمەو سەرزەنشی کوردەکانی رۆژهەڵات ئەوەش کارێکی بەجێیە، چونکو هەرکەس پێی وابوو لە لەتبون قازانجی کردوە ئەوەش لە هەڵەدابوو.
باشە مامۆستا مرۆڤ گەر لەت بێت ژیانی کۆتای پێدێت، داریش دو کەرت بێت وشک دەبێت، میوەش بکرێت بە دوکتەوە بە زوی زەرد دەبێت و کرم لە ناوی دەبات، پێت وانیە حزبی لەتیش وەک ماشینێکە موتورەکەی سوتابێت واتە جسمێکی بێ گیان و بێ حەرەکەت؟
دیموکرات لەت بێت دەبێتە لەتە دیموکرات واتە ئێستا ئێوە لەتێکیش لە دیموکراسیتان لایە وە ناتوانن بگەنە ئاستێک کە دەم لە دیموکراسی بدەن چون لەتن واتە ناقزن.
مامۆستا دەڵێت ئێمە لەت بوین واتە مەقەر لەت،چەک لەت، ماشین لەت، شانازی لەت، پێشمەرگە لەت، شەهیدان لەت، پیرلاشێز لەت، نەمر قازی موحەمەدیش بکەن بە دولەتەوە رۆژهەڵاتیش لەت لەت بکەن لە ئاکامیشدا بڵێن هەر خۆمانین دڵسۆزی گەل ونیشتمان، ئاخ بۆ دڵسۆزی وە دەرون پاکیتان چەندە بۆی خۆشە! مامۆستا بە زاری خۆی دەڵێت ئیمە کەوتوینەتە بەر شاڵاوی تانەو لۆمەوسەر زەنشی کوردەکانی رۆژهەڵات وحەقیشیانە، باشەبەراست خەباتی ئێوە بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان نیە؟ کاتێک گەل لۆمەتان دەکات، تانەتان لێ دەدەن، بەو واتەیە نیە کە گەل لە ئێوە پێشکەوتوترن؟ ئەوان لە ئێوە زاناودڵسۆزترن؟ باشە پێت وانیە داوای لێبوردن لەگەلی کوردو بەجێهێڵانی ئەو کەمپەوژیانی شەخسی زیاتر دەست پێکردن خۆی خزمەت نیە بەو گەلە تا ئەم حاڵەتان وە ئەم فکرەتان؟
مەگەرخۆتان نافەرموون ئەوەی پێی وایە لەم لەت بوونە قازانجی کردوە هەڵەیە، ئیدی گەر زانیت زەرەرە بۆ لەو گەلە هەژارە زەرەرتان دا؟ بۆرۆحمتان نەکرد؟ ئایە زەرەردان لە گەل کاری کێیە؟ دوژمنان یا ئێوە؟ یا هەرکەس زەرەربدات لە گەل دوژمنە؟
رۆژنامەوان پرسیارێکی دیکە دەکات وە دەڵێت ئێمە پێویستیمان بە یەک دەنگی ویەک ریزی هەیەلەم کاتەدا پێت وانیەبەرژەوەندی حیزبی پێشی بە بەرژەوەندی نەتەوەی گرتوە. جالێرەداسرنج بدەنە سەر وڵامی بەرێزیان کەچەندە دژی یەکن وە یەک رەنگ نین وە وەک دو بۆچون لەبەرانبەر یەک راوەستاون. لەپرسیاری سەرەوە دەڵێت گەلی کورد لە رۆژهەڵات لۆمەمانیان کرد، سەرزەنشتمانیان کرد، رخنەیان لێ گرتین وەحەقیشیانەو بەجێیە چون هەرکەس پێی وابێت لە لەت بوون قازانجی کردوە لە هەڵەدایە، بەڵام لە لەیەکی دیکەش دەڵێت ناکرێت بڵێن لەت بوون بەرژەوەندی نەتەوەی لە پێش چاو نەگرتوە! بەتایبەت ئەگەربەخاتری ملەت نەبێت حیزبی کوردستانی رۆژهەڵات ئەم قوڕ شێلیە بۆدەکات. بە رای من مەیکەن چون ئەمەی دەیکەن دەهۆلی گەنیو کوتانەوبەس، ئەگینا سازتان وە نەیتان ئەوەندە ناشازە گەل لە بیستنی هەراسان بووە.
سەبارەت بە وەی ئایا لە رێگای خەباتی مەدەنیەوە دزە کردنە ناوپەرلەمان ولەنێوپەرلەمان ئۆپزسیۆن دەروست کردن باشتر نیە لەم جۆرە خەباتەی ئێرە. مامۆستا بە شعرێکی مامۆستا هێمن وڵام دەداتەوە ودەڵێت
کوابەخۆشی خۆم جێی دێڵم وڵاتی خۆشەویستم
من لەترسی گولەوباتوم وشەق هەڵاتوم
لەهەمانکاتدا بەرێزیان دەڵێن، کۆماری ئیسلامی شەری بەسەرماندا سەپاندوە، وە نیزامێکە رێگا بە هیچ کەس نادات چونکە لەسەر ولایەتی فەقهی دامەزراوە نەک بە ئێمە بەڵکوبە حیزبەسیاسیانەش کە کۆماری ئیسلامیان قەبوڵە وەک کەروبی وموسەوی.
لێرەدا مامۆستا هەستی تاکێک واتە شاعرێکی دڵ ناسک لە گەل هەستی شۆرش گێروخەباتکارتەشبی دەکات، شاعر وەک خۆی وهەستی خۆی دەردە دڵێکی کردوە ، وەیا لە ترسی شەق وباتوم هەڵاتبێت ، بەس شۆرشگێر و خەباتکارلە ترسی هیچکام لەوانە رای نەکردوە، لە گولە باکی نیە تا بە باتوم بگات، ئەرکی شۆرشگێر بەرخۆدانە نەک ترس وڕاکردن، شۆرشگێرهەمیشە مەرگی لە پێش خۆی خستوە نەک ترس لە بەرخۆنان، بۆیە بەرێزتان لێرەدا هەم مەعنی خۆیتان بەم شعرەنەداوە هەمیش بێرێزیتان بە کەسایەتی شۆرشگێر کردوە. لەلایەکی دیکەشەوە چونکە نیزامی کۆماری ئیسلامی لەسەر ولایەتی فەقهی دامەزراوە ئیدی دەبێت ئەژنۆ راواستان راوەستین چون دەڵێت ڕێگا بەهیچ کەس نادات واتە هیچ کەس خۆی ماندونەکات. باسی موسەوی وە کەروبیشت کرد گوتت ئەوان کۆماری ئیسلامیان قەبوڵە رێگا نادرێن
بەڵام خۆئێوە تەپلی خۆشیتان بۆسەرکەوتنی کەروبی وە موسەوی لێدەدا، واتە ئەوان کۆماری ئیسلامیان قەبوڵ بوو ئێوەش ئەوانتان قەبوڵ بوو، باشە گەردەزانن رێگاتان پێنادەن وە هیچ ئومیدێکیش نیە بۆچی بڵنگۆتان دەرهێنابو بانگەشەی دەنگدانتان دەکرد بۆ موسەوی و کەروبی ، ئەم کارەتان لەخۆیدا زیاد کردنی دەنگ دەران نەبو بە کۆماری ئیسلامی یا روخسار جوان کردنی کۆماری ئیسلامی نەبو بە هۆی زیاد بونی دەنگدەرانەوە؟ مامۆستا دەڵێت زیاترلە پەنجا ساڵە داوای خودموختاریمان کرد ئێستاش داوای فیدرالیزم دەکەین. من پێم وابێت فیدرالیزم بەمانای حاشا کردن لە ویستەکانی گەلە، فیدرالیزم یانی خۆ وێڵ کردن وخەڵک پاراستن، فیدرالیزم یانی دۆڕان ولە ژێرچەتری مەرکەزی جوڵانەوە ، فیدرالیزم بەمانای سامانی گەل بەخشین بە دەستەڵاتی سەردەست، لە سەرچەندوچۆنیەکەی نارۆم هەڵیدەگرین بۆمژاری خۆی وکاتی خۆی بەڵام داخۆ بۆ خودموختاری زیاترلە پەنجاه ساڵ تەمەنتان خەرج کرد نەگەشتنە هیچ کوێ بڵێیت بۆ فیدرالیزم زیاترلە چەن ساڵ تول بکێشێت تا بەری داری نەبو بێتە بەر. درێژەی دەبێت.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست