چۆن وبۆچی پیلانیان دژی بەڕێزئۆجەلان داڕشت؟
Saturday, 16/02/2013, 12:00
ساڵی ١٩٩٨ ئەو ساڵەی کە خەبات و شوڕشی گەلی کورد لە باکوری کوردستان لە کاتگەلێکی هەستیارتێپەڕدەبوو وە هەموو وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوین و رۆژئاواش لە بەربەرەکانی دەستکەوتگەلی سیاسی وە ئابوری بوون بۆدەستخستنیان لە لایەن یەکترەوە.
دەوڵەتی تورکیە بە هاوکاری ئامریکاوئاڵمان دو وڵاتی هاوپەیمان وهاودەست توانی فشاربخاتە سەرسوریە بۆ ئەوەی بزوتنەوەی شۆڕشگێڕی پەکەکە وە ڕێبەرئاپۆلەو وڵاتە وەدەربنێت وبەشکو لەو ڕێگایەوە بتوانێت زەربەیەک لەوبزوتنەوەیە بدات وسپرزەی بکات، هەربۆیە سوریەش بە هۆی هەندێک موعامەلات ودان وستانێکی سیاسی لە گەڵ تورکیە کردی داوای کرد لەوبزوتنەوەیە کە خاکی ئەو وڵاتە تەرک بکەن لەوێ نەمێنن.
شۆڕشگێڕان وشەڕوانانی پەکەکە ئەوەی کە لەو وڵاتە بوون ئەوێیان تەرک کردو چونە نێو ڕیزی هەڤاڵان وشەڕوانانی دیکەیان لە شاخەکانی کوردستان وئیدی هەمووهێزی پەکەکە لە قوڵای خاکی کوردستان وکێوەکانی جێگیربون وبەردەوامیان دا بە خەباتیان. ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجەلانیش بۆئەوەی بە دونیا ئیسپات بکات کە گەلی کورد وبزوتنەوەی پەکەکە بە دوای چارەسەری کێشەی کوردەوەیەو دەیەوێت لە ڕێگای ئاشتیانە ئەوکێشانە چارەسەر بکات ڕێگای ئوروپای گرتە پێش وبێ ترس و دڵە ڕاوکێ ئامادەی خۆی بۆدیالۆگ وباس وگفتوگۆڕاگەیاند وبەو مەبەستەش بە کرداری هەنگاوی هەڵ هێنا.
سەرۆک ئاپۆ پێش ئەوەی سەفەر بکات بۆ هەروڵاتێک سۆزی ئەو وڵاتەی وەر دەگرت وقەبوڵیان دەکرد کە بڕوات وتەنانەت ئەمنیەتیشی بپارێزن ئەودەم سەفەری دەکرد ، سەرەتای دەستپێکی سەفەرەکەی لە تاریخی ٩.١٠.١٩٩٨ لە سوریە بەرەو یونانەوە دەست پێ کرد بەڵام هەرکە گەیشت هەردو وڵاتی یونان و تورکیە کەوتنە موعاملەو ڕێگای مانەوەیان نەدا بۆیە ناچارلەوێوە بۆ روسیەو لەوێشەوە بۆئیتالیا برڕێکەوت.
سەرۆک ئاپۆهەربە گەیشتنی بە ئیتالیا داوای کۆنفرانسی نێونەتەوەی بۆچارەسەری کێشەی گەلی کورد لەڕێگای ئاشتیەوە کرد، بەڵام بە داخەوە هەموو دەوڵەتە هاوپەیمانەکانی تورکیە بە تایبەت ئامریکاو ئاڵمان لە دژی ئەم داواکاریە ئینسانیە ڕاوەستانەوەودژایەتیان کرد وڕێگای مانەوەشیان لە ئیتالیا پێ نەدا و ئیدی کەوتنە پیلان بۆدەست بەسەرکردن وبێکاریگەرکردنی سەرۆک ئاپۆ.
پیلانەکە لێرەوە دەستی پێ کرد، ناچاریان کرد سەرۆک دیسان بەرەو ڕوسیە بەڕێ بکەوێت ولەوێشەوە بەرەوتاجیکستان ویونان وکینیای ئەفریقیاوئیدی لە کینیا پیلان گێڕان لە رۆژی ١٥.٢.١٩٩٩ توانیان لە پیلانە گڵاوەکەیان سەربکەون وبەو پەڕی بێ شەرمی ونامەردی بە نیوە بێ هۆشی ڕێبەری کوردان بە پێش چاوی هەموودونیاوە ڕادەستی دەوڵەتی فاشیستی تورکیە بدەنەوە.
پیلانگێری سەرسەرۆک ئاپۆ سیاسەت وپیلان وموعامەلەی وڵاتانی دەرخست وزانرا کە ئەم پیلانە گەلۆکۆمەیەکی نێونەتەوەی بوەو ڕاستەوخۆ دەستی سی ئای ئەی ئامریکاو موسادی ئیسرائیل ومیتی تورکی تێدا بوەو زۆر وڵاتیشیان بۆ ئەم پیلانە بە کار هێناوە.
لە کاتێکدا پەرلەمانی روسیە بە ٩٩ دەنگی بەڵی ویەک دەنگی نەخێربڕیاری قەبوڵ کردنی سەرۆک ئاپۆی دابووکەچی دیسان نەیتوانی لەو وڵاتە بمێنێتەوە هەربۆیە ئەمەمان بۆ دەر دەکەوێت کە بۆ نەمانی سەرۆک ئاپۆلەم وڵاتە باجی زۆر دراوە بە روسیە یان ئەوەی روسیە هیچ ئیرادەیەکی لە دەست خۆی نیە یانیش هاودەستی پیلانگێران بوەوهەموو ئەو بریارانەی لە پەرلەمان دران بۆ مانەوەی سەرۆک ئاپۆ سیناریۆ بوون.
ئاشکرا بووکە دەوڵەتی تورکیە بە نهێنی پەیمانێکی لە گەڵ یوناندا بۆگرتنی سەرۆک ئاپۆ بەستبوبەو مەرجەی دەوڵەتی یونان و وڵاتانی یەکێتی ئوروپا ئۆجەلان ڕادەستی تورکیە بکەنەوە ئەوە تورکیەش حازرە نیوەی دورگەی قبرس بداتەوە بە یونان وئەو کاتەش یەکێتی ئوروپا تورکیە وەک ئەندامی خۆی قەبوڵ دەکات.
هەرچەن ئەو بەڵێنیانە لە لایەن دەوڵەتی یونان وهەندێک دەوڵەتی ئوروپی هاتە جێ بە جێ کردن بەڵام بە هۆی ئەوەی تێکۆشانی گەلی کورد بە چۆکدا نەهات ولە جاران زیاترگڕی تێکۆشان بڵێسەدارتربوو تورکیە لە سۆزەکانی خۆی پاشگەز بوەوبەڵێنیەکانی تا ئێستاش پێک نەهێناوە.
بۆ پیلانی گەلۆکۆمەیان لە سەرسەرۆک ئاپۆ دارژت؟
سەرۆک ئاپۆ وەک زهنیەت وبیرو باوەڕێک کە هەیەتی ودەیبەخشێت بە گەلی خۆی ومرۆڤایەتی ئەو زهنیەت وباوەڕانەیە کە دەرەوەی هەموو ئەو زهنیەتە کلاسیک وباوانەیە کە کۆیلە بوونی مرۆڤەکان ئەساس دەگرن وهێزی تاک وکۆمەڵ کەلەبچە دەکەن.
سەرۆک ئاپۆیان ئاپۆچی بوون بە واتای مرۆڤێکی ئازاد وبیرێکی ئازاد وباوەڕبە خۆبوونە ،
ئاپۆچی بون یانی فەکرو زکر و عەمەل
ئاپۆچی بوون یانی ئەخلاق وبەرخۆدان
ئاپۆچی بوون یانی چارەسەری یانی تێکۆشان، ئاپۆچی بون بە واتای هونەرمەند بوونە بە واتای سیاسەت وشەڕڤانیە. ئاپۆچی بوون بۆ خۆی ژیانە واتە ژیانێکی بە قەدرو بە قیمەت ژیانێکی بە موڕاڵ وبە هەیبەت. ئاپۆچی بوون جوانیە ، نیشتیمان پەروەریە ،ڕێزگرتن وخاکی بوونە. ئاپۆچی بوون یانی جدی بوون و خاوەن هەڵوێست. ئاپۆچی بوون یانی گەڕانەوە بۆ لای سروشت ودەستلەملانی ژیانی دایکایەتی ژیانی گوندایەتی ژیانی خودسەری وخۆبەڕێوەبردن دەرەوەی سیستمە داگیرکەرەکانی وەک دەوڵەت وحیزب وئاغا. ئاپۆچی بوون یانی سەروەری گەل، بڕیاردەرهەرگەل و خاوەن وڵاتیش هەرگەل .
لە نێو حەرەکەتی ئاپۆچی بوندا شتێک بە نێوی بەرپرسیار و بڕیاردەر نیە تەنها خزمەتکارنەبێت واتە پێوانە خزمەت کردن ومتەوازیبونە.
ئەمانەی کە باسم کردن وبگرە سەدان لاپەرەی دیکەش کە پێویست ناکات بیان نوسم کافی نین وکەمن بۆ ئەو هەمووە جوانیەی لەم ڕێبازی ژیان وتێکۆشانەدا هەیە.
دەوڵەتانی ئوروپای وسەرکردەی هەمووشیان ئامریکا دژایەتی و حەساسیەتی هەیە لە گەڵ هەر هەموو ئەمانەی کە سەرۆک دەیەوێت بیکاتە کلتورو بە پەروەردە مرۆڤەکان فێری ئەم ئەخلاق وجۆری ژیان کردنە بکات.
کاپیتالیزمی ئامرکیا و وڵاتانی لیبراڵی ئوروپای پیلان وسیاسەتیان ئەوەیە کۆمەڵگایەکی بە مێگەل کراودروست بکەن وخۆیانیش ببن بە شوانیان و تا کاتیک شیرو گۆشتیان بۆ سەرمایەیان قازانج بەخشە نانی دەدەن وهەر کاتیش ئیشیان پێیان نەما دەیکوژن وچاڵی دەکەن. ئەو کەسایەتیەی کاپیتالیزم دەیەوێت کەسایەتیەکی لاواز وبێ هێزە کەسایەتی گەلێک کە بە شانازیەوە کۆیلە بوون قەبوڵ بکەن. سیستەمی سەرمایەوقازانج سیستەمی دەرەوەی شعوری ئینسانیەو بۆ دژایەتی ئینسانیەتیش پێک هاتوە. پەروەردەی کاپیتالیزم پەروەردەی بە گیل کردن وساویلکە کردنی مرۆڤەکانە. مرۆڤی قارەمان لەم سیستەمە ئەوانەن کە زۆرترین کاتەکانیان لە دیوێک دانیشتون ولە پشت داتاکانیان خۆیان سەرگەرم کردوە بێ ئەوەی هیچ ئامانجێکیان لە ژیان هەبێت واتە مرۆڤی بێ ئامانج و فکر، مرۆڤگەلێک قارەمانن وڕێزدارن کە تەنها تێربوونی زگ و سێکسیان ئەساس بگرن ودەرەوەی ئەوە توانای فکرکردنەوەیان نەبێت.
مرۆڤێک تەنها دەبێت بۆ خۆی بفکرێت وهەوڵدانەکانیشی تەنها بۆ خۆی بێت واتە ڕاست وەک هەندێک حەیوانی دڕندە کە ئەخلاق وتایبەدمەندیان بۆ خۆ ژیان کردن وخۆ تێر کردنە.
بۆیە سەرۆک ئاپۆ٢٤کاتژمێر وەک کەمی کات دەزانێت لە تێکۆشان بۆ گەلەکەی بۆ ئەوەیە ڕێگا نەدات ئەم جۆرە کلتور و پەروەردەیە بکەوێتی نێو خوێن ودەماری گەلی کورد و شەڕی ئەوە دەکات کە گەلی کورد وەک ئینسان بهێڵێتەوەو سەری بخات بە سەرزهنیەتە ساختەکان کە مرۆڤایەتی بەرەو پەرتگا ڕێنوێنی دەکات.
لێگەڕێنی سەرۆک ئاپۆ ئەوەیە کە گەلی کورد بگەڕێنێتەوە بۆ ژیان وکلتوری زاگرۆسی هەمان کلتورکە دەست پێکی ژیانی مرۆڤایەتی لەوێوە سەرچاوەی گرتو لەوێشەوە ئەخلاق و ژیان رەنگی دایەوەو هەر لەوێشەوە شارستانیەت خۆی گوازتەوە بۆ هەمووجیهان.
شەڕی سەرۆک ئاپۆ شەڕی چەسپاندنی مێژوی ڕاستیە وخاوەن بوون بە مافی سروشتی مرۆڤەکان. سەرۆک ئاپۆ دەیەوێت هەمووگەلان وەک نەتەوە وەک دین وەک ڕەنگ هیچ جیاوازیەکیان نەبێت وئینسانیەت وئەخلاق سەروەر بێت وهەمووپێکەوە خۆزای وەک بنەماڵەیەک پێکەوە بژین واتە گەلان سەروەر بن مرۆڤایەتی سەروەربێت نەک دەوڵەت وحیزب و دەستەڵات.
زهنیەت وفەلسەفەی سەرۆک ئاپۆ ژەهرێکی کوشەندەیە بۆ سیستەمی کاپیتالیزم و بێ هێزی دەکات وچەندە پێش بکەوێت ئەوەندەش ئەو سیستەمە لەق وبێ کاریگەر دەبێت. چەندە زهنیەت وفەلسەفەی سەرۆک ئاپۆبگاتە گەلان وتێگەیشتن پێش بخات ئەوەندەش سیستەمی دەوڵەت نەتەوە لاواز دەبێت وکەم نرخ دەبێت ،هەر بۆیە دەوڵەتە لیبراڵ وفاشیستەکان لە گەڵ سیستمی کاپیتالیزمی جیهانی ئامریکا هەستیان بە مەترسی کردو ترسنۆکانە ئەوپیلانگێڕیەیان دارژت وبێ شەرمانە پێکیانهێنا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست