کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کپ کردنی دەنگی رۆژتیڤی بەواتای قەبوڵ نەکردنی بوونی نەتەوەیەکە بەنێوی کورد

Monday, 23/01/2012, 12:00



 
دەنگ وڕەنگی رۆژتیڤی وەک یەکەمین تیڤی کوردان لەکوردستانی مەزن دەناسرێت و ئەم تێڤێ یە لەئەوەڵی دەست بەکاربوونیەوە تاکووئێستا هەوڵی داوە لەبوارە جیاجیاکانەوە کاربکات بۆزیندوکردنی کلتوری کوردی وزانیاری راستەقینە پێدان بەونەتەوە بن دەستەو هۆشیارکردنەوەیان بۆئەوەی گەلی کورد مافەڕەواکانی خۆی بناسێت وخاوەن لەومافانە دەربکەوێت ونەکەوێتە ژێرباندۆری سیستمی وکلتوری داگیرکەران وبێگانە، هەربۆیەش هەمیشە لەلایەن هێزی داگیرکاریوئەوانەی چاویان بەپێشکەوتنی ئەونەتەوەیەهەڵنایەت وئەیانەوێت سیستمی خۆیان لەودەڤەرە ئاوابکەن کەوتووەتە ژێرتەنگاسیوکێشەیان بۆخولقاندوە .
دەوڵەتی داگیرکەری تورکیە زۆرلەمێژە هەوڵی داخستن وڕاگرتنی رۆژتیڤی دەدات جارێک لەرێگای پارازیت خستنەسەرئەودەنگ وڕەنگە وبەوەش رازی نەبووئەمجار لەڕێگای پۆلیسی ئەڵمان وبلژیک وفەرانسەوبەبەشداری میتی تورکیش هێرشیان کردە نێوساختمانی رۆژتیڤی وبەشکان وبردنی چەندین دەستگای ئەوراگەیاندنە خەسارێکی زۆریان لەوتێڤێ یەدا بەڵام بە خۆشحاڵیەوە بەوحاڵەش خەباتکارانی رۆژتێڤێ نەیان هێشت ئەودەنگە کپ بێت وئاواتی دەوڵەتی تورک بە جێ بێت و بە شێوەی سەیار ولەنێوئۆتۆمۆبیل ئەودەنگەیان درێژەدا، ماوەیەکی زۆریش نیە کە بڕیاری کەیسی داخستنی رۆژتیڤی لەلایەن دادگای باڵای دانیمارکەوە کۆتای پێ هاتورایگەیاند ئەم تیڤی یە هیچ کارێکی نایاسای نەکردوەودەتوانێت بەردەوام بێت ودەوڵەتی تورکیە لەم مەحکەمەیە دۆراندی و رۆژیش بەردەوامی خەباتی درێژەپێ دا، بۆیە ئەم کارە بووە هۆی تورەبونی دەوڵەتی تورک وئەوەتە دەبینین لەڕێگای هاوپەیمانەکانی وخەرجکردنی سەرمایەیەکی زۆرکۆمپانیای هۆتێل ساتیان کری وبەپشتیوانی وڵاتی فەرانسە بەبریارێکی لەناکاوداخستنی رۆژتێڤی یان راگەیاند.


بەداخەوە لەکاتێکدا کەجوڵانەوەی گەلی کورد بەگشتی وباکوری کوردستان بەتایبەت لەهەرکات ناسکترە وگەلی ئێمەش پێویستی بەدەنگێکی راستەقینەی وەک رۆژتیڤی هەیە بۆڕاماڵی ڕوداوەکان ئەم دەنگەمان لێ ڕادەگرن. لەکاتێکدا دەوڵەتی فاشیستی تورکیە چەکی قەدەغەکراوبەکاردێنێت وبەفرۆکە گیانی کاسبکارانی بێ گوناحی کورد بەکۆمەڵ دەکێشێت وقەتڵوعامیان دەکات ، لەکاتێکدا پەرلەمانتارانی کورد بێ رێزی پێ دەکرێت وهەوڵی بێ دەنگ کردنیان دەدرێت لەرێگای زەخت وزۆرەوە ،لەکاتێکدا بەهەزاران منداڵی کورد ڕەوانەی زیندانەکان دەکرێن وهیچ میدیایەکی جیهانیش حازربەگوازتنەوەیان نیە وچاوپۆشی لێ دەکرێت وتاکە تێڤیەکیش کەهەیە ئەوڕاستیانە دەردەخات وپیشانی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی دەدات بە بەهانەی بێ بنەما ودورلەڕاستی جۆراوجۆر وەک ئەوەی ئەوتیڤیە هاوکاری بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی گەلی کورد پەکەکە دەکات کە لە ڕوانگەی ئەوانەوە بە گروی چەکداری تروریستی دەناسرێت ! هەوڵی ڕاگرتن وبڕیاری داخستنی دەدرێت. بۆیە ئەم بڕیارە سەدلە سەد سیاسیەوپیلان بۆداڕێژراویشە وهەوڵی ئەوە دەدەن کورد بێ دەنگ بکەن ورۆژیان لێ تاریک بکەن بەم کارەیان دەیانەوێت کورد لە روداوە حەقیقیەکان بێ ئاگابکەن وبێ هێزی بکەن، کپ کردنی دەنگی رۆژبە واتای نەناسینی میلەتێکە بەزمانی کوردی لەلایەن تورکیەوهاوپەیمانیەکانیەوە،
ڕاگرتنی دەنگی رۆژتیڤی زەنگێکی هۆشیارکەرەوەی زیاترە بۆگەلی کورد ودەبێت باش هەڵی سەنگێنێت وشی بکاتەوە، لە ڕێگای پارازیت لە ڕێگای هێرش کردنە سەرساختمانی تێڤی لە ڕێگای قانونی بۆ داخستن هیچ سەرکەوتنێکیان بە دەست نەخست ئێستا لە ڕێشە واتە لە جێگای بڵاوبوونەوەی ئەوکاناڵە ئامانجەکانیان سەردەخەن ئەمەیش لە خۆی دا پیلانێکی داڕێژراو وە سیاسیە بۆیە فەرانسەیش بەشداری ئەوپیلانە دەکات . گەلی کورد دەبێت لەهەرکات زیاترخۆی بە ڕێکخستن بکات وباوەری بە خۆی وە هێزی جەوهەری خۆی هەبێت چون هیچ وڵاتێک ئەمرۆ راست لەگەڵیاناکات وهەروڵاتێک ئەیەوێت لەگۆرخۆی ئەودیارە لەجن بکات وتەسلیمی بکات، نقابی دەوڵەتانی بەناومرۆڤ دۆست وهاوپشتی گەلان شکاودەرکەوت کەئەوانیش بەشێکن لەم پیلانگێڕیانە وتێکڕا لەیەک شوێن بڕیاروەردەگرن بۆبێ کاریگرکردن وبێ دەنگی کوردان. هیچ بەهانەیەک بۆداخستنی ئەودەنگ وڕەنگە نیە تەنها پێش گیریە بۆپێش کەوتنی کوردان وڕێگانەدان بەگەیشتنی دەنگی کوردان بەکوردستانیان وکۆمەڵگای مرۆڤایەتیە، رۆژتێڤی پارچەکانی کوردستانی لەدەوری خۆی کۆکردبووە وشۆرشێکی نەتەوەی دیموکراتیکی پێش خستبو بۆیە ئەمەش ترسێکی دیکەیە لەنەیاران ودەیانەوێت کورد هەرلەپارچە بووندا بهێڵنەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە