کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


په‌یامه‌که‌ی بارزانی له‌ خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کورد بوو یان له‌ خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی سیسته‌می ده‌وڵه‌تی تورک

Tuesday, 02/10/2012, 12:00







 
                           
 رۆژی 30.9.2012  کۆنگره‌ی نائاسای ئاک پارتی واته ‌پارتی ئاکه‌په،‌که‌ئه‌ردۆغان سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات له‌ئانکارا چواره‌مین کۆنگره‌ی خۆی به‌ڕێوه‌برد،. له‌کۆنگره‌که‌به‌ده‌یان سه‌رۆکی حیزب وسه‌رۆکی وڵاتان بانگهێشت کرابون ،‌یه‌کێک له‌وانه‌به‌رێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بوو که‌له‌وێش وتاری پێشکه‌ش کۆنگره‌کرد.
 چه‌ن رۆژبه‌ر له‌ده‌ست پێکردنی کۆنگره‌ی حیزبی ده‌سته‌ڵات له‌تورکیه، ‌راگه‌یه‌ندنه‌کان ئه‌وه‌یان ئاشکرا کرد که‌مه‌سعود بارزانی بانگهێشت کراوه ‌بۆبه‌شداری له‌وکۆنگره‌یه، ‌به‌ڵام چاوه‌روانی ئه‌وه‌ده‌کرا که‌مه‌سعود با‌رزانی به‌شداری نه‌کات و به‌وشێوه‌یه ناره‌زایه‌تی خۆی له‌هه‌مبه‌رئه‌وزوڵم وناعه‌داڵه‌تیه‌ی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغانه‌وه‌له‌گه‌لی کورد ده‌کرێت ده‌رببڕێت، له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ‌به‌هۆی به‌رخۆدانی گه‌ریلاکانی په‌که‌که ‌ و پێش وه‌چونیان و ده‌ست گرتنه‌سه‌رسه‌دان کیلۆمترخاکی کوردان و وه‌ده‌رنانی له‌شکری داگیرکه‌ر وهه‌روه‌ها ئازاد بونی زۆربه‌ی ناوچه‌کانی کوردستان له‌رۆژئاوا و نزیک بونی یه‌ک گرتن ویه‌ک بوونی کوردان وباس کردنی یه‌ک ڕیزی وهاوکاری کوردان له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانیه‌وه‌،  به‌ڵام چاوه‌ڕوانیه‌کانی گه‌لی کورد پێچه‌وانه‌ده‌رچو وه‌دورله‌قسه‌کانی خۆی وه‌ک هه‌میشه‌ڕێگایه‌کی گرته‌پێش که‌ڕێگای به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌رو نزم کردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردی له‌که‌سایه‌تی خۆی گرته‌پێش.
 
 له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌زۆر به‌داخه‌وه‌کاتی ناساندنی میوانه‌کان وبه‌خێرهاتنیان له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه‌کاک مه‌سعود بارزانی وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێمی عێراق ناوبرد وبه‌هیچ شێوه‌یه‌کیش حازربه‌وه‌نه‌بوکه‌نێوی کوردستان بهێنێت.  دان نه‌نان به‌کوردستان وباوه‌ر نه‌بون به‌وه‌ی کوردستانێک بونی نیه‌وبانگهێشت کردنی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان چ واتایه‌کی هه‌یه‌؟ ئایا له‌که‌سایه‌تی مه‌سعود با‌رزانی گه‌لی کورد بچوک دیتن نیه‌، ئایه‌ته‌نیا وه‌ک که‌ره‌سته‌به‌کارهێنانی به‌رێزیان نیه‌که‌ئیعتراف به‌بونی کورد ناکه‌ن وبانگهێشتی سه‌رۆکی به‌شێکی کوردیش ده‌که‌ن.
 له‌کاتی پێشکه‌شکردنی په‌یامه‌که‌ی به‌رێز با‌رزانی زۆرکه‌س پێیان وابوو که‌با‌رزانی به‌زانابونه‌وه‌به‌شداری کۆنگره‌ی کردوه‌و به‌فورسه‌تی زانیوه‌که‌له‌به‌رانبه‌ر ده‌سته‌ڵاتدارانی ده‌وڵه‌تی تورکیه‌دا به‌ڕاشکاوی پشتیوانی له‌هاونیشتیمانیانی ده‌ر ببڕێت وداوای کۆتای هێنان به‌زه‌خت وگوشارله‌سه‌رکوردان بهێنێت ،به‌ڵام دیسان ئه‌و چاوه‌ڕوانیه‌ش چه‌که‌ره‌ی نه‌کرد و با‌رزانی به‌شاخ وباڵی ده‌وڵتی تورکیه‌وئه‌ردۆغان هات وله‌ قسه‌کانی ئاوه‌ها ده‌ستی پێ کرد...
 سیاسه‌تی ئێوه‌و پارتی ئیوه‌سیاسه‌تێکی راست وکراوه‌یه‌بۆ هه‌مووکێشه‌کان، هه‌ربۆیه‌من سوپاسی به‌رێزئه‌ردۆغان ده‌که‌م که‌بۆئه‌و جورئه‌ته‌له‌دیاربه‌کر رایگه‌یاند و گوتی کێشه‌ی کورد ده‌بێت چاره‌سه‌ربکرێت.
 به‌رێز بارزانی له‌م گوته‌یه‌ی هه‌موو ئه‌و قه‌تڵوعامانه‌ی که‌ له‌سه‌رگه‌لی کورد‌هاتوه‌ته‌‌ئه‌نجام دان ڕه‌وایه تی پێ به‌خشیو گوتی سیاسه‌تی ئێوه سیاسه‌تێکی راسته‌، ‌واته ‌کوشتن و بڕینی ئێوه‌سیاسه‌تێکی راسته‌ومنیش پشتیوانی ده‌که‌م، به‌رێز بارزانی ده‌ڵێت سوپاسی ئه‌ردۆغان ده‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی له‌دیار به‌کر به‌جورئه‌ته‌وه‌گوتی من کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌رده‌که‌م، به‌ڵام نازانم به‌رێزبارزانی بۆ گوته‌خراب وقرێشه‌کانی ئه‌ردۆغانی له‌بیرنه‌ماوه ‌که‌ده‌یگوت، ئه‌گه‌ر کوردێک له‌ئه‌فریقاش بێت ئێمه‌دژی شه‌ڕده‌که‌ین له‌ناوی ده‌به‌ین، نازانم بۆ له‌بیری چو که‌ئه‌ردۆغان هاواری ده‌کرد وده‌یگوت ...ته‌ک میله‌ت ته‌ک دوڵه‌ت وته‌ک به‌یره‌ق ئه‌مه‌یه‌کراوه‌بونی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی تورک به‌رێز بارزانی که‌تۆسوپاسی ده‌که‌ی؟ به‌رێز بارزانی درێژه‌به‌په‌یامه‌که‌ی ده‌دات وده‌فه‌رموێت....من ده‌یکه‌مه ‌فه‌رز  له‌سه‌رکوردان وده‌ڵێم پشتیوانی له‌سیاسه‌ته‌کانی به‌رێز ئه‌ردۆغان بکه‌ن ولازمه‌هه‌موو هێزێکی کوردیش خۆ دوربگرن له‌توند وتیژی چون هیچ نه‌تیجه‌یه‌کی تێدا نیه‌،
 لێره‌دا بارزانی وه‌ک فه‌رز کردن له‌سه‌رکوردان قسه‌ده‌کات واته ‌ئه‌وه‌ی من ده‌یڵێم ئیجباری وفه‌رزه ‌یانی نه‌قشی بارزانی لێره‌زیاتر وه‌ک پێشه‌وایه‌کی دینی مرۆڤ ده‌بینێت تا ئه‌وه‌ی ڕێبه‌ری حیزب یا هه‌رێمی کوردستان بێت، مه‌به‌ستیشی له‌ده‌ست هه‌ڵگرن له‌توند و تیژی پارتی کرێکارانی کوردستان په‌که‌که‌یه‌، واته‌ده‌ڵێت، په‌که‌که‌توند وتیژه‌و هه‌ڵه‌یه ‌ده‌بێت ده‌ست هه‌ڵبگرێت له‌م سیاسه‌ته‌ی، له‌هه‌مانکاتیشدا ده‌ڵێت من پشتیوانی له‌سیاسه‌ته‌کانی به‌رێزئه‌ردۆغان ده‌که‌م واته ‌دژی سیاسه‌تی په‌که‌که‌ین وسیاسهتی ئه‌ردۆغان به‌راست ده‌بینین، هه‌روه‌ها داوا له‌کوردان ده‌کات پشتی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌ردۆغان بگرن، ئه‌م په‌یامه‌ی راست ئه‌وه‌یه‌به‌کورد ده‌ڵێت ئاکه‌په ‌کراوه‌یه‌و په‌که‌که‌توند وتێژه ‌و ڕیزی خۆتان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورک یه‌ک خه‌ن نه‌ک رێزی په‌که‌که‌.
 راستیه‌ک هه‌یه‌ئه‌وه‌ی پشت بکاته ‌راستیه‌کان و ڕو له‌ناراستیه‌کان بکات ناتوانێت که‌سایه‌تیه‌ک بێت که‌جێگای باوه‌ری مرۆڤه‌سیاسیه‌کان وهاونیشتیمانیانی خۆیشی بێت وه‌مێژویش نیشانی داوه‌ئه‌وانه‌ی که‌حه‌قی گه‌لی خۆیان له‌به‌ر چاو ده‌رباز ده‌که‌ن بۆنه‌یارانی گه‌له‌که‌یان وپشت ده‌که‌نه‌به‌شێک له‌دانیشتوانی نیشتیمانه‌که‌یان له‌لایه‌ن داگیرکه‌رانیشه‌وه‌به‌سوک وبێ مایه‌چاوی لێ ده‌کرێت وبۆ ماوه‌یه‌کی کاتی یانی تا ئه‌و کاته‌ی کاریان لایه‌تی رێزی ده‌پارێزرێت 
 من پێم وابێت فه‌رزکردنی بڕیارێک ئه‌ویش پشت کردن له‌برا و هاونیشتیمانی وه‌یا ڕێخراوه‌یه‌کی شۆڕش گێڕی وه‌ک په‌که‌که ‌له‌لایه‌ن به‌رێز بارزانی بڕیارێکی نادیموکراتێک ودورله‌موڕاڵی کوردایه‌تیه‌، ئه‌م فرزکردنانه ‌بێجگه‌له‌تۆمارکردنی میژوی ڕه‌ش شتێکی دیکه‌ی بهدوا نایه‌ت. من ده‌پرسم له به‌ڕێز بارزانی حیزبی ئه‌ردۆغان وده‌وڵه‌تی تورکیه‌توندوتیژه‌یا په‌که‌که‌؟ خۆکفنی زیاترله‌سی مرۆڤی کوردی بێ تاوان هێشتا زه‌رد نه‌بوه له‌ رۆبۆسکی، ‌کێ توندو تیژه‌؟ خۆ تابلۆی پێکه‌ناویه‌که‌ی سۆلاڤی شه‌ش مانگان و دایکی بێ تاوانی هێشتا له‌خه‌یال نهسراونه‌ته‌وه که‌ له‌ قه‌ندیل‌که وتنه‌‌به‌ر هێرشی ‌ته‌یاره‌شه‌ڕ کرره‌کانی ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان و شه‌هید کران که‌به‌رێزتان به‌سیاسه‌تێکی دروست ناوی ده‌به‌ن وپشتیوانی ده‌که‌ن. . به‌رێز بارزانی به‌کارهێنانی چه‌کی قه‌ده‌غه‌کراو توند وتێژیه ‌که ‌به‌کۆمه‌ڵ گه‌ل وگه‌ریلا ده‌کاته‌ئامانج یا راگه‌یاندنی چه‌ندین جار ڕاوه‌ستانی شه‌ڕ یه‌ک لایه‌نه ‌له‌لایه‌ن په‌که‌که‌وه‌؟ توند و تیژی ئه‌وه‌یه‌که‌گه‌ریلای شه‌هید جه‌نازه‌کانیان بشێوێنن وبێ حورمه‌تی پێ ده‌کرێت ومنداڵی کوردله‌ پێش چاوی کامێراده‌ست ده‌شکێنن یا ئه‌وه‌ی جندرمه‌تورکه‌کان له‌شه‌ڕدا به‌دیل ده‌گیرێن و به‌و په‌ڕی حورمه‌ته‌وه ده‌یانپارێزن وته‌حویلی بنه‌ماڵه‌کانیان ده‌دڕێته‌وه‌؟ پێویسته‌مرۆڤ به‌ویژدانه‌وه‌قسه‌بکات ئه‌گه‌ریش موڕاڵی نیشتیمانی نه‌بێت.
 به‌رێز بارزانی هه‌م دیسان له‌په‌یامه‌که‌ی دا ده‌ڵێت...هێزی حیزب وه‌یا ده‌وڵه‌ت له‌چه‌ن چه‌ک وچه‌ن چه‌کدارنیه‌به‌ڵکوو له‌وه‌ده‌ر ده‌که‌وێت چی کردوه‌بۆمیله‌ته‌که‌ی وچ به‌رنامه‌یه‌کیشی هه‌یه‌، ئاکه‌په ‌و به‌رێز ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌ی هه‌م له‌به‌رنامه‌وسیاسه‌تی کراوه‌یدا ئیسپات کردوه‌. مه‌به‌ستی به‌رێز با‌رزانی لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌که ‌په‌که‌که ‌به‌چه‌ند گه‌ریلا که‌ئه‌و نێوی هێناوه‌چه‌کدار که‌مه‌عنی راسته‌که‌ی چه‌کداربه‌واتای چه‌ته‌بوون وبێ ڕێبازیه‌، لێره‌دا تێروانینه‌کانی بارزانی راست وه‌ک ده‌وڵه‌تی تورکه‌ سه‌باره‌ت به‌ ناو هێنانی گه‌ریلا شۆرشگێره‌کانی کورد به‌ چه‌ته‌ وچه‌کدار. ‌با‌رزانی به‌ رونی ده‌ڵێت په‌که‌که ‌هیچی نه‌کردوه ‌بۆ میله‌ته‌که‌ی و هیچ به‌رنامه‌یه‌کیشی نیه‌به‌ڵام ئاکه‌په‌وئه‌ردۆغان هه‌م له‌به‌رنامه ‌وههه‌میش له‌سیاسه‌تدا ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه یانی‌ئه‌وه‌یان له‌کرداردا پێک هێناوه‌.
 
 من پێم وابیت وه‌ به‌رێز بارزانیش له‌ هه‌رکه‌س زیاتر ده‌زانێت که‌ له‌باکوری کوردستان نه‌ کلتور نه‌ زمان وه‌ نه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کیش بونی خۆی ده‌سه‌لماند و‌ نه‌ ده‌وڵتی تورکیش دانی به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌نا به‌ نێوی کورد... به‌ڵام به‌ سه‌رهه‌ڵدانی په‌که‌که‌ گه‌لی کورد له‌و به‌شه‌ی کوردستان رۆژ به‌دوای رۆژ به‌ره‌و پێش وه‌چونی سیاسی و کلتوری هه‌نگاوی ناو نه‌ک ئه‌وه‌ی ئیسراری له‌ سه‌ر نه‌ته‌وه‌بونی خۆی کرد و دایه‌ ئیسپات کردنیش به‌ڵکوو دوژمنیشی ته‌سلیمی ئه‌و واقعه‌ کرد و مه‌جبور به‌ دان پێدانانیان کردن.
 به‌رنامه‌کانی په‌که‌که‌ رون و ئاشکرایه‌ ته‌سلیم بوون قوبوڵ ناکات و له‌به‌رانبه‌ر ته‌سلیمیه‌ت شه‌ر ده‌کات. ئه‌وه‌ی که‌ په‌که‌که‌ کردویه‌تی ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌زاران مرۆڤی ئازادی ئافراندوه‌و هیچ هێزێک ناتوانێت له‌ سه‌ریان سیاسه‌ت بکات و له‌ به‌رانبه‌ر گه‌لی خۆیان بیانداته‌ شه‌ر کردن به‌ڵکو له‌ سه‌نگه‌ری ئازادیدان بۆ ده‌ست خستنی مافه‌ ره‌واکانیان.
 ئه‌وه‌ی که‌ په‌که‌که‌ کردویه‌تی ده‌بینین که‌ ڕێخراوه‌ی ژنان و گه‌نجان و خوێندکاران و ده‌یان سازی و ئه‌نجومه‌نی دیکه‌ی ئاوا کردوه‌و خۆیان خۆیان به‌ ڕێوه‌ ده‌به‌ن .
 ئه‌و چه‌ن چه‌کداره‌ی که‌ به‌ڕێز بارزانی ده‌ڵێت نابنه‌ هێز ئه‌وه‌ته‌ ده‌بینرێت که‌ تا ئێستا سه‌دان باره‌گای ئه‌رته‌شی تورکیان ده‌ست خستوه‌و به‌ سه‌دان کیلۆ متر پێشره‌ویان کردوه‌ته‌ خاکی داگیرکراوی کوردستان وهه‌ر ئێستا له‌ ده‌ست گه‌ریلاکانی کورده‌، ئه‌مڕۆ ئاڵای هێزی پاراستنی گه‌لی  کورد له‌ سه‌ره‌وه‌ی شاری شه‌‌مزینان داکوتیاوه‌و له‌ سه‌ر جاده‌کان بازره‌سی و کۆنترۆڵ هه‌یه‌ له‌ لایه‌ن گه‌ریلاکانی کورده‌وه‌. هه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ گه‌لی کورد له‌ باکوری کوردستان بێ ناسنامه‌ی قه‌بوڵ ناکه‌ن و له‌ مه‌یدانه‌کاندان و  ژیانی بێ ئه‌خلاقی و ته‌سلیم بوون قه‌بوڵ ناکه‌ن مه‌زنترین ده‌سکه‌وته‌ ، هه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ هێزی پاراستنی گه‌ل له‌ نێو جه‌رگه‌ی دوژمن چالاکی ده‌که‌ن و له‌ به‌رانبه‌ر داگیرکه‌ردا ڕاوه‌ستاون و له‌ داخوازیه‌کانیان کۆلیان نه‌داوه‌و ده‌ستکه‌وتیش به‌رهه‌م هاتوه‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ ده‌رده‌که‌وێت که‌ په‌که‌که‌ چی کردوه‌و چه‌نده‌ش خاوه‌ن هێزه‌.
 به‌ڵام کامه‌یه‌ سیاسه‌تی کراوه‌ی ده‌وڵه‌تی تورک و به‌رێز ئه‌ردۆغان که‌ به‌رێز بارزانی ناوی ده‌بات؟
 زیاترله‌ نۆ هه‌زار سیاسه‌تمه‌داری کورد و چوار هه‌زار سیاسه‌تمه‌داری چه‌پی تورک و حه‌وت هه‌زارمنداڵی ژێر هه‌ژده‌ ساڵی کورد له‌ گرتوخانه‌کانی تورکیه‌دان و زۆربه‌ی منداڵه‌ گیراوه‌کانیش له‌ زینداندا ته‌جاوزیان پێ ده‌کرێت ئایه‌ ئه‌مه‌یه‌ سیاسه‌تی کراوه‌ که‌ به‌رێز بارزانی ناوی ده‌بات.
 هه‌رله‌ ساڵی رابردو تا ئێستاچه‌ندین ڕۆژنامه‌ له‌ تورکیه‌ قه‌ده‌غه‌ کراون نمونه‌یان رۆژنامه‌ی ئازادی وڵات بوو که‌ چه‌‌ندین جاردایان خست و رێگای بڵاو بوونه‌وه‌یان گرت وه‌ رۆژنامه‌ی گو‌نده‌م که‌ بۆ هه‌میشه‌ داخریاو ڕێگای چالاکی بۆ هه‌میشه‌ لێ قده‌غه‌ کرا، به‌ سه‌دان خوێندکاریش ده‌ست به‌سه‌ر وڕوانه‌ی گرتوخانه‌کان کران ئایا ئه‌مه‌یه‌ ئه‌و سیاسه‌ته‌ کراوه‌یه‌ی که‌ به‌ریز بارزانی ناوی ده‌بات؟  په‌رله‌مانتارانی کورد ئاسته‌نگیان بۆ دروست ده‌کرێت و بێ ڕێزیان پێ ده‌کرێت له‌ کا‌تێکدا به‌ ئیرادی گه‌ل هه‌ڵبژیردراون و حه‌قی سیاسه‌تکردنیان هه‌یه‌ له‌ چواچێوه‌ی یاساکانی تورکیه‌ دا به‌ڵام ئه‌وه‌ته‌ ده‌بینین که‌ ڕۆژانه‌ چۆن ڕێگریان لێ ده‌کرێت و ئاسته‌نگیان بۆ دروست ده‌کریت بۆ پێشوه‌چونی خه‌باتیان، ئایه‌ ئه‌مه‌یه‌ سیاسه‌تی کراوه‌ که‌ به‌رێز بارزانی ناوی ده‌بات و ده‌ڵێت ئه‌ردۆگان و پارته‌که‌ی ئه‌مه‌یان ئیسپات کردوه‌؟
 له‌ کۆتای قسه‌کانی دا به‌ریز بارزانی له‌په‌یامه‌که‌یدا ده‌ڵێت: بۆ کۆتای هێنان به‌ خوێن ڕشتن ئیمه‌ حازرین به‌ هه‌موو هێزێکمانه‌وه‌ پشتیوانی له‌ سیاسه‌ته‌کانی به‌رێز ئه‌ردۆغان بکه‌ین ، 
 سه‌رۆکی هه‌رێم کاک مه‌سعود راست لێره‌ ده‌ڵێت، که‌ ئه‌وه‌ په‌که‌که‌یه‌ خوێن ده‌ڕژێنیت و تا په‌که‌که‌یش هه‌بێت خوین ده‌ڕژێت، واته‌ بۆ کۆتای هێنان به‌ خوێن ڕشتن ده‌بێت کۆتای به‌ په‌که‌که‌ بێت ، بۆ کۆتایهێنان به‌ په‌که‌که‌یش به‌رێز بارزانی ده‌ڵێت، ئێمه‌ حازرین به‌ هه‌موو هێزێکمانه‌وه‌ پشتیوانی له‌سیاسه‌ته‌کانی به‌ڕێز ئه‌ردۆغان بکه‌ین، بێ گومان سیاسه‌تی ئه‌ردۆغانیش پاکتاو کردن و بن بڕ کردنی په‌که‌که‌یه‌ ، واته‌ لێره‌دا به‌رێز بارزانی په‌یامی ئه‌وه‌یدا به‌ ئه‌ردۆغان که‌ بۆ پاکتاو کردنی په‌که‌که‌ ئێمه‌ به‌ ته‌واوی هێز له‌ گه‌ڵتانین و سیاسه‌تی تۆش به‌ ڕاست ده‌بینین هه‌ر بۆیه‌ش بوو ئه‌ردۆغانیه‌کان و ئه‌ندامانی ئاکه په‌‌ هاواریان ده‌کرد له‌ ساڵۆنی کۆنگره‌که‌ کاتی قسه‌کردنی بارزانی ده‌یانگوت تورکیه‌ به‌ تۆ سه‌ربه‌رزه‌ بارزانی..
  منیش له‌ کۆتای نوسراوه‌که‌م ده‌ڵێم ئه‌وه‌ی خوێنی ڕشت ئه‌ردۆغان و پارته‌که‌ی ئه‌ردۆغان بوو هه‌ر بۆیه‌ پشتیوانی کردن له‌و سیاسه‌ته‌ ی
 ئه‌ردۆغان به‌ مانای ده‌ست بوونه‌  له‌ خوێنی هه‌زاران کوردی بێ تاوان 
 پشتیوانی کردن له‌ سیاسه‌تی ئه‌ردۆغان پشتیوانی کردن له‌ پاکتاو کردنی گه‌لی کورده‌. من ده‌ڵێم ئه‌م په‌یامه‌ی با‌رزانی خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گه‌لی کورد ناکات و زیاتر گه‌لی کورد له‌ دروست بونی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی و هاوپه‌یمانه‌ نیشتیمانیه‌کان دور ده‌خاته‌وه‌ که‌ بێ گومان گه‌لی کوردیش ئه‌مه‌ قه‌بوڵ ناکات وچاوه‌روانی یه‌ک گرتن و یه‌ک بوونی کوردان ده‌خوازێت.
 به‌ کورتیش ده‌ڵێم له‌کوردستان کام سیاسه‌ت خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کان بکات و هه‌وڵی یه‌ک ڕیزی کوردان بدات وگه‌لی کورد بپارێزێت ئه‌و پارته‌ ده‌توانێت ساحیب هیز بێت و گه‌لی کوردیش پشتی سیاسه‌تی یه‌کگرتو ده‌گرێت. ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانین دوژمن هه‌موو هه‌وڵی ئه‌وه‌یه‌ کوردان له‌ به‌رانبه‌ر یه‌کتر راوه‌ستێنێت چون خۆی هێزی تێک شکانی کوردانی نیه‌، پێشم وایشه‌ هه‌رگیز گه‌لی کورد ئیدی به‌رانبه‌ر هه‌ڤدو راناوستن و شه‌ری برا کوژیان به‌ نه‌عله‌ت کردوه‌ و له‌ هیچ هێزێکیش قه‌بوڵ ناکه‌ن بیه‌وێت ئاگری ماڵوێرانی دروست بکات. ده‌باته‌وه‌.
 
 
 
 
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە