باخاوەن لەهاونیشتیمانیانی خۆمان لەکەمپی ولیدی سەرسنوری ئۆردون دەرکەوین
Friday, 06/05/2011, 12:00
بۆهەمووکەس ڕونە کەلەئەوەلی هاتنە سەرکاری حکومەتی کۆماری ئیسلامی وراکردنی شای پەهلەوی لەئێران بەهەزاران بنەماڵە لەرۆژهەڵاتی کوردستان کۆچیان بەرەوباشوری کوردستان کرد ولەوێ نێشتە جێ بوون وەلەوێشەوە بە زۆرە ملی رەوانەی کەمپی ئەلتاش کران وبەساڵان لەوێ ژیانیان بەسەردەبرد. زۆربەی هەرە زۆری ئەم ماڵباتانا ئەندام یالایەنگری یەکێک لە ئەحزابی سیاسی کورد بەرهەڵەسکاری کۆماری ئیسلامی ئێران بوون وبەدەیان شەهیدیشیان پێشکەش بە بارەگای ئازادی گەلی کوردستان کردوە . ئەم ماڵباتانە خۆراگرانە بۆ کەس شاراوە نیە کە ساحێبی ئیرادە وخۆراگرێەکی بەهێز بوون وهەردەم لە تێکۆشان بوون بۆ ئەوەی بتوانن لەشەری ژان وژیان دەستوپەنجە نەرم کەن. ئەم ئاوارانە هەمان کەسانن کە لە دژوارترین کاتەکاندا کە مەسەلەی نان ومردن بووخۆنەدۆڕێنن وملیان کچ نەکرد ببن بە کۆیلەی داگیرکەروە لەو هەمووە بێ ئمکاناتی ودەست تەنگیە توانیویانا بە دەیان کەس پەروەردە بکەن کە جێگای هیوای گەلیان بێت ،ئەم ئاوارانە چەندین جارئەم سنور بۆ ئەو سنوریان کردوە تەنها بۆ ئەوەی ئەوانیش هەروەک هەمووئەم مرۆڤانەی کە بە ئاسایش وە ئەمنیەت ژیان دەکەن بژین ولەو ئازارانە رزگاریان بێت. ئەم ئاوارانە بە دەیان کەسیان لە لایەن عەرەبەکانی عراقیەوە کوژراوە بە دەیانیش بێ سەروشوێنن . ئێستاش بە سەدان بنەماڵە بەهۆی بێ ئەمنیەتی وەشوێنی ژیان ئاوارەی کەمپی وەلید لەسنوری ئۆردون بوون وهیچ ڕوناکیەک بۆ سەقامگیری بون وروناک بوونی ژیانیان نابینرێت،
ئەمە لە حاڵێدایە کەرێکخراوی یوئن چەندین جار بەڵێنی بەم ئاوارانە داوە کەلەو ژیانە رزگاریان کات ورەوانەیی وڵاتی سێیەمیان بکات ، بەڵام بەداخەوە ئەوبەڵینیانەی کە دابویان نەک بە جێیان نەهێناوە بەڵکوفشاریشیان بۆ هێناون کە لەو کەمپە دەریان کەن ورەوانەی ئەلتاشیان بکەنەوە کە بێ گومان چارەنوسیان لە کەمپی ئەشرەف باشتر نابێت لەم حاڵەتەدا، ئەم هەڵوێستانە دورە لە پرینسیپەکانی جارنامەی مافی مرۆڤ ورێزنەگرتنە لەگیانی ئەو هاونیشتیمانیانە .
هەرئێستابەدەیان منداڵ وگەنج وپیرلەوکەمپە توشی نەخۆشی گیانی وە دەرونی هاتون کەسیش لێیان بەرپرسیار نابێت. بۆیە چاوەروان دەکرێت لەهەمووکوردانی دەرەوەی وڵات وە بەتایبەت ئەوکوردانەی کە خۆیان پێشترلەو کەمپە ژیانیان کردوە وە ئازارەکانی ژیان کردن لەو کەمپەیان چەشتوە دەکرێت کەخاون لەو هاونیشتیمانیانە دەرکەون وبە رێپێوان ومان گرتن لە بەر دەرکی نوێنەرایەتی یوئن وفشار هێنان بۆ نوێنەری ئەووڵاتەی لێ دەژین بۆ ئەوەی بتوانین ئەو ئاوارە خۆشی نەدیوانە رزگار بکەین.
ئێمە ئەگەر نەتوانین ئەم کۆمەڵە هاونیشتیمانیە رزگار بکەین
بائیترئیدیعای رزگاری وڵاتیش بە ئەستۆ نەگرین وە خۆمان لە شوعاردورکەین.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست