کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌ست خستنی ئازادی ئاسان بوایه‌ ئه‌وهه‌مووه‌ شه‌هیده‌مان نه‌ده‌دا، بۆیه ‌به‌پاڵدانه‌وه‌نابێت به‌ڵکوبه‌گیان بازی ده‌بێت. وڵامێک

Friday, 18/06/2010, 12:00


به‌رێزحه‌سه‌ن زاده‌ له‌درێژه‌ی قسه‌کانیدا هیوای ئه‌وه‌ ده‌خوازێت که‌بتوانن به‌خه‌باتی مه‌ده‌نی گه‌له‌که‌یان نه‌جات بده‌ن وئازادی بکه‌ن ، به‌ڵام نازانم بۆله‌خۆیان ناپرسن باشه‌ ئه‌وخه‌باتی مه‌ده‌نیه‌ی که‌ئێستا باسی لێ ده‌کرێت وه‌ به‌مۆدێلێکی نوێ ناوی له‌ سه‌رده‌نێن بۆسه‌رکه‌وتنی گه‌ل خۆپازده‌ساڵ تابیست ساڵ له‌وه‌وپێش تاقی کرایه‌وه‌ وزۆریش له‌وانه‌ ئێستاش له‌ زیندانن به‌ڵام هه‌رئێوه‌ بون له‌ده‌نگی ‌رادیۆ کوردستاندا هاوارتان ده‌کرد وبانگه‌وازیتان ده‌کرد که‌ ئه‌وانه‌بکرێگیراون وده‌ست ساخته‌ی ئێرانن که‌س پشتیان نه‌گرێت، به‌هائه‌دین ئه‌ده‌به‌کان نمونه‌ی ئه‌وانه‌ بوون به‌جاشتان ده‌زانین به‌ڵام دوای مردنیشیان شینتان بۆ ده‌گێران، لێره‌دایه‌ پرسیارێک دێته‌پێش بۆمن ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ ئه‌رێ راستی ئه‌وان شۆرشگێربوون که‌ئه‌وه‌ڵ جارکاری مه‌ده‌نیان ده‌ست پێ کرد یائه‌وه‌ی ئه‌مان یائێوه‌ غه‌درتان کرد له‌وگه‌له‌ هه‌ژاره‌که‌ئێستابه‌ته‌مان ده‌ست پێ بکه‌ن، بۆیه‌ ئه‌وان له‌په‌رله‌ماندابوون زۆرزه‌حمه‌تیان ده‌دی نه‌ده‌گه‌شتنه‌ ئامانجه‌کانیان ئێسته‌ ئیوه‌له‌که‌مپێکدا گومانم نیه‌ نه‌ک به‌هیچ ناگه‌ن به‌وسیاسه‌ت وئه‌قڵیه‌ته‌ی که‌ هه‌تانه‌و به‌ومه‌نتقی کارکردنه‌ی که‌ ده‌تان بینم شه‌ست ساڵی دیکه‌ش رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دوا ده‌خه‌ن، بۆیه‌ پێم وابێت سیاسه‌ت کاری ئێوه‌ نیه‌ وازی لێ بێنن باشترا.


مامۆستا ده‌فه‌رمووی ده‌نگۆی ئه‌وه‌هه‌یه‌که‌خه‌باتی چه‌کداری به‌سه‌رچووه‌ ئه‌وشتانه‌ش جدی نین، ده‌وڵه‌ته‌کانیش ئه‌وه‌ده‌ڵێن به‌ڵام شه‌و وه‌ ‌رۆژخه‌ریکی خۆچه‌کدارکردنن.ئه‌مه‌ت زۆرراست بووناتوانم بڵێم وانیه‌ به‌س لێره‌دا ئه‌وه‌ ده‌رده‌که‌وێت که‌به‌رێزتان ده‌شزانی که‌هه‌موو وڵاتان خۆچه‌کدارده‌که‌ن وه‌ وره‌واشی هه‌یه‌ به‌ڵام نه‌ بۆپه‌ژاک خه‌تی سوره‌ ونابێت، مامۆستابه‌رێزتان به‌ئاگایه‌وه‌ ده‌زانی داگیرکه‌ران هیچ سنورێکی ئه‌خلاقیان نه‌پاراستوه‌ وه‌ ئه‌وه‌ی راوروت بێت کردیان ،ئه‌وه‌ی دوره‌ له‌پرینسیپه‌ مرۆیه‌کان به‌سه‌رگه‌لی ئێمه‌یان هێناوه‌،باش ده‌زانی که‌ماڵبات نیه‌ گه‌نجێکیان گیرۆده‌ی مه‌وادی موخه‌درنه‌کردبێت، مالبات نیه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌یان نه‌دابێت کچێکیان بکه‌ن به‌ خواهرزینب وکورکه‌شیان به‌ به‌سیجی ئیمام زه‌مان که‌چی به‌رێزت له‌دیوه‌خانی نورانیتدا خه‌باتی ره‌وای په‌ژاک به‌ تاریک ده‌بینیت، که‌ی ره‌وایه‌ هێرش بکه‌نه‌سه‌رت به‌ڵام حه‌قی خۆپاراستنت نه‌بێت،نابینیت داگیرکه‌ران هه‌موویان یه‌کیان گرت بۆقڕکردنی کوردان ،نابینیت شه‌ووه‌رۆژ تۆپبارانه‌،نابینی ته‌یاره‌کانی ئه‌تاتورک چۆن له‌سه‌رنیشتمانه‌که‌ت مانۆرده‌ده‌ن، نابینیت ته‌جاوزبه‌منداڵی ته‌مه‌ن سێزده‌ ساڵانت ده‌که‌ن،مامۆستای قوتابخانه‌ت له‌سێداره‌ده‌ده‌ن کوا ویژدانی شورشگێری، بۆخه‌وی نه‌زانی نازرێنن، تکایه‌ مه‌لای خه‌تیمان به‌س بوو، مامۆستا به‌ گیانت بۆمبی یه‌ک تۆنیان له‌گه‌ریلاکانی په‌ژاک وپه‌که‌که‌ دا، کیمیاویان به‌سه‌رگه‌ریلا پرژان، به‌سه‌دان ئۆپه‌ره‌سیۆنیان سازکرد که‌چی لای تۆی مه‌لا وه‌ تۆی عه‌بدی ئه‌لا خۆپاراستن به‌که‌ڵه‌شینکۆفێکه‌وه‌کفرده‌بینرێت،مامۆستارخنه‌گرتنی تۆله‌په‌ژاک زووه‌ وه‌ره‌ فێری ده‌رسی خه‌بات وپێشکه‌وتن بباله‌په‌ژاک،وه‌ره‌ باوه‌شێک ئیراده‌وموراڵ له‌په‌ژاک وه‌رگره‌بۆئه‌وله‌شه‌فه‌له‌ج وته‌مه‌ڵه‌ی که‌تێیدان، ئه‌وبیرۆکه‌وقسانه‌ی ده‌یکه‌ی ئیکسپایه‌ربووه‌به‌رێزگیان،سه‌یرکه‌ چۆن په‌ژاک وپه‌که‌که‌ هه‌مووزلهێزانی دونیابۆقرکردنیان هه‌وڵده‌ده‌ن چون ده‌زانن قرکردنی په‌ژاک وپه‌که‌که‌ قرکردنی گه‌لی کورد به‌ گشتیه‌ به‌ڵام هه‌مووشیانی به‌سه‌رشۆری و به‌ پۆرت شکاوی نارده وه‌ ‌. له‌به‌رئه‌وه‌ی پشتی هه‌م به‌هێزی گه‌ریلا‌‌ وهه‌میش به‌سیاسه‌تی حه‌ره‌که‌ته‌که‌ی وهه‌‌میش به‌ هاریکاری گه‌له‌که‌ی قایمه‌ جا حه‌ره‌که‌تێک ،بزوتنه‌وه‌یه‌ک ئه‌م سفه‌تانه‌ی هه‌بێت باکی نیه‌ چ ده‌بێت باببێت، ‌بێشک سه‌رکه‌وتنیشی مسۆگه‌ره‌. بۆیه‌ فتوای خراوله‌تۆ ناوه‌شێته‌وه‌ ئه‌وجۆره‌ فتوانه‌ی که‌مه‌لا‌کان له‌ رۆژی جومعه‌ له‌هه‌موومزگه‌وته‌کاندا که‌خه‌باتی په‌ژاکیان پێ ناره‌وا وباش نه‌بووبریاری شه‌خسی خامنه‌ی بووکه‌ده‌بێت به‌هه‌رشێوه‌یه‌ک بێت په‌ژاک به‌دنێوکه‌ن.

‌ده‌بوایه‌ مامۆستاراستگۆیانه‌ بڵی ئێمه‌شه‌ری چه‌کداریمان ره‌د نه‌کردوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام توانای شه‌ری چه‌کداریمان نیه‌ ،بتگوتایه‌ شه‌رهێزده‌یکات ئێمه‌نیمانه‌، بتگوتایه‌ ئێمه‌ قه‌راردادمان مۆرکردوه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌دژی داگیرکه‌ران تێکۆشان نه‌که‌ین. ئیدی بۆچیه‌تی ئه‌م هه‌مووه‌ شێروڕێویه‌. له‌پرسیارێکی دیکه‌داکه‌له‌به‌رێزی ده‌پرسن، په‌ژاک بۆچالاکی هه‌یه‌ وئێوه‌ نیتانه‌، به‌ریزیان ده‌ڵێن هه‌مووچالاکیه‌کانی په‌ژاک سه‌ریه‌کخه‌ی به‌ساڵی 1985.1995 ئێمه‌نه‌بووه‌.ده‌فه‌رمووێ توشی هه‌ندێک چالاکی ده‌بن ودوایش دێن له‌قه‌ندیل ده‌حه‌سێنه‌وه‌. مامۆستا گیان به‌دڵ پێم خۆش بووبتگوتایه‌ هه‌مووچالاکیه‌کانی په‌ژاک به‌قه‌د رۆژێکی ئێمه‌ نابێت به‌ڵام باسی ئه‌مرۆت بکردایه‌ نه‌ک 20ساڵ له‌وه‌وپێش تکایه‌ له‌سه‌رسفره‌ی ئه‌وشه‌هیدانه‌ی که‌به‌سه‌داقه‌ته‌وه‌ خه‌باتیان کرد وبه‌قاره‌مانیش‌شه‌هیدبوون نان مه‌خۆن چون ئه‌وان تا هه‌بوون خه‌باتیش هه‌بوو ده‌سکه‌وتیش هه‌بوو به‌ڵام به‌رۆشتنی خۆیان خه‌باتیشیان له‌گه‌ڵ خۆیان برد،ئێوه‌ نه‌تانتوانی سه‌نگه‌ره‌کانیان پربکه‌نه‌وه‌،ئێوه‌ نه‌تانتوانی رێگایان درێژه‌ پێ بده‌ن، ئێوه‌نه‌تانتوانی ئه‌ورێگایه‌ ئه‌وان وه‌پێشیان گرتبووبه‌ئامانجی بگه‌یه‌نن به‌ڵام بێ شک ئه‌وه‌ په‌ژاکه‌ سه‌نگه‌ره‌کانی پرکرده‌وه‌ ،رێگاکه‌شیانی درێژه‌پێداوه‌ وتاگه‌شتن به‌ئامانجه‌کانیشیان هه‌داناده‌ن. مامۆستا باس له‌هه‌بوونی به‌رێتان ده‌که‌ی پێت وانیه‌ئێسته‌ که‌نین تاوانه‌که‌ی ده‌که‌وێته‌ ئه‌ستۆی به‌رێزت وئه‌مساڵه‌هوم ،پێت وانیه‌ به‌م رۆژه‌که‌وتنه‌تان هه‌م غه‌درله‌بزوتنه‌وه‌که‌تان هه‌میش له‌گه‌لی کورد کرد. باوه‌ربکه‌ مامۆستا به‌دڵ وگیان حه‌زم ده‌کرد حزبه‌که‌ت له‌په‌ژاک زاناتربوایه‌،به‌هێزتربوایه‌،ئیراده‌ی زیاتربوایه‌ له‌نێوگه‌لدا هه‌م خۆشه‌ویستروه‌هه‌میش به‌نفوزتربوایه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ربیڵێم ته‌نها زمانه‌ ودورله‌راستیه‌‌، زمان فه‌قیره‌ چێت پێ خۆشه‌ده‌یڵێت زۆرجاریش گوێمان لێ بووه‌ فڵانه‌ حیزب یا رێبه‌ره‌که‌ی ده‌ڵێت ئێمه‌ تاقه‌ مه‌یدانداری رۆژهه‌ڵاتی کوردستانین به‌ڵام کاتێک دێیته‌ سه‌رواقع که‌چی راست به‌رعه‌کس ده‌بێته‌وه‌. مامۆستا گیان باوه‌ربکه‌ هه‌رشه‌رێکی په‌ژاک ناڵێم به‌قه‌دته‌مه‌نی حیزبه‌که‌ت به‌ڵام به‌قه‌دهه‌موو چالاکیه‌کانی حیزبه‌که‌ت په‌یامی داهه‌م به‌گه‌لکه‌ی هه‌میش به‌دوژمنه‌که‌ی، کاریگه‌ری شه‌رێکی په‌ژاک له‌سه‌رمزدوران وخۆفرۆشان به‌قه‌د دوشۆرشی ئێوه‌ بوو،ته‌مه‌نی حیزبه‌که‌ت به‌هه‌موویه‌وه‌ نه‌یتوانی گه‌ل یه‌کپارچه‌بکاته‌وه‌ په‌ژاک کردی، به‌هه‌مووته‌مه‌نی حیزبه‌که‌ت نه‌یتوانی بۆبینینیش بێت سه‌ردانی ناوچه‌کانی ئیلام،کرماشان، دهگولان،پۆلدوخته‌ر،ئابدانان، سه‌حنه‌،که‌نگاوه‌ربکات به‌ڵام په‌ژاک توانی به‌سه‌دان کچ وکوری ئه‌ومه‌ڵبه‌نده‌ ته‌ڤلی شۆرش بکات. ئه‌وناوچانه‌ی که‌به‌خه‌یاڵیش رێتان لێی نه‌ده‌که‌وت ئێستا پێشره‌وی خه‌باتن له‌رۆژهه‌ڵاتی کوردستان. گه‌ریلاکانی په‌ژاک هه‌رئێستا له‌کێوه‌کانی شاهۆ، داڵه‌هۆ، رۆنگاو ،چه‌ندین شوێنی دیکه‌ هه‌روه‌ک قه‌ندیل شوێنیان هه‌یه‌و
به‌هیچ شێوه‌یه‌کیش جێی ناهێڵن وله‌وێدا ده‌مێننه‌وه‌، نه‌ک به‌داخه‌وه‌ وه‌ک ئه‌وجۆره‌ژیانه‌ی که‌قه‌بوڵتان کردوه‌ له‌که‌مپێکی داخراو تۆزێ‌ک له‌زیندانی تاکه‌که‌سی گه‌وره‌تره‌ ژیان به‌رێ بکه‌ن. په‌ژاکێک رۆژنیه‌ تۆپ باران نه‌کرێت،رۆژنیه‌ فرۆکه‌لێی نه‌دات ئیدی بێجگه‌له‌موقاومه‌ت وتێکۆشان نه‌بێت حه‌سانه‌وه‌ی بۆنیه‌ ،شوێنێک جاده‌ی قیرتابه‌رده‌رگای رۆشتبێت، سه‌یاره‌ی مۆنیکاش له‌ژێرپێداقیژه‌ی بێت، به‌یانانیش نیگابانه‌کان نانی گه‌رمی بۆبهێنن، ته‌له‌فۆن وئینتێرنێتیش بۆئه‌وه‌ی وه‌ره‌زنه‌بیت له‌ به‌رده‌ستی دابێت، جارجاریش له‌ماڵه‌وه‌ به‌جلی خه‌وه‌وه‌ به‌ته‌له‌فۆن داخۆیانی بده‌ن وبڵێن په‌ژاک هه‌رنیه‌ ونه‌ش بوه‌ ، هه‌روه‌ک جاران ده‌تانگوت بروخێ رژیمی ئیمپریالیستی به‌تایبه‌ت ئه‌مریکا به‌ڵام ئێستا نه‌ک نه‌تان روخان به‌ڵکوبوون به‌ کۆیله‌شی به‌ڵام چ بکه‌ی له‌گه‌ل شوعاردا. نامه‌یه‌کی باراک ئۆباما دێت له‌رێگای ئلکترۆنیکه‌وا حه‌وتویه‌ک له‌ ته‌له‌فزیۆنه‌که‌تان له‌سه‌ری ده‌دوێن وبه‌سه‌رۆکیش ناوی ده‌به‌ن ئه‌مه‌یه‌ حه‌سانه‌وه‌و پاڵ دانه‌وه‌به‌رێزگیان. له‌مامۆستا ده‌پرسن ئه‌دی بۆئێوه‌ ناچن وه‌ک په‌ژاک له‌قه‌ندیل بمێننه‌وه‌ مامۆستاش له‌جوابدابێ ئه‌وه‌ی وڵامی پرسیاره‌کان بداته‌وه‌ دیسان شوعارده‌دات وده‌ڵێت. ئه‌وکاته‌ی ئێمه‌به‌ده‌یان سه‌ربازمان ده‌کوشت نه‌یده‌توانی زه‌ربه‌یه‌کی کاریگه‌ربێت بۆرژیم، ئێستا ئه‌گه‌ر بێت و په‌ژاک له‌ساڵێکداپێنج عه‌مه‌لیات بکات له‌هه‌مووشیاندا ‌پازده‌ سه‌ربازی رژیم بکوژێت چ ده‌بێت؟.
لێره‌دایه‌که‌به‌رێزت زۆرروکه‌شانه‌‌ وکلاسیک بیرده‌که‌یته‌وه وبه‌سه‌رمه‌سه‌له‌کاندا بازده‌ده‌ی بۆیه‌دیاره‌که‌ بۆجواب دانه‌وه‌فشاردێنیته‌سه‌رخۆت، لێره‌ش داخۆتان بۆ خۆتان ئیعترافتان کردوه‌ وده‌ڵێن که‌ ئێمه‌به‌وهه‌مووه‌ ساڵه‌ نه‌مانتوانیوه‌ زه‌ربه‌یه‌کی کاریگه‌رله‌داگیرکه‌ربده‌ین. واته‌ تا ئێستا نه‌توانن کارێکی واتان کردبێت که‌فشاربۆ ئیران بێنن وزه‌ربه‌یه‌کی کاریگه‌ریی لێده‌ن یه‌عنی هیچتان نه‌کردوه‌، نه‌دانی زه‌ربه‌ی کاریگه‌رله‌ دوژمن یانی کات کوشتن یانی خۆخه‌ڵه‌تاندن بۆیه‌ منیش هاورام که‌هیچتان نه‌کردوه‌ چون بێ گومان ئه‌وشه‌رانه‌ی که‌ ئێوه‌ ده‌تانکرد ته‌نها شه‌ربوو به‌س ئه‌گینا هیچ ئامانجێکی دیکه‌ی په‌روه‌رده‌ی وڕێکخستنی له‌پشت نه‌بوو. به‌ڵام په‌ژاک له‌چوارچێوه‌ی پاراستنی ره‌وادا دفاع له‌ خۆی وگه‌له‌که‌ی ده‌کات وخۆی ده‌پارێزێت، بۆیه‌هه‌رچالاکیه‌کی په‌ژاک په‌یامێکه‌ ئه‌وپه‌یامه‌ش هه‌مووده‌یبینین نه‌ک ئه‌وه‌ی زه‌ربه‌ی کاریگه‌ری له دوژمن دا به‌ڵکووشوێنیشی پێ ته‌نگ کردوه‌ نمونه‌که‌شی به‌رخۆدانی زیندانیانی سیاسیه‌، مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری، له‌به‌رانبه‌رکرده‌وه‌کانی رژیم و بێ به‌رسیڤ نه‌هێشتنه‌وه‌ی تاوانه‌کانی رژیم، ئێمه‌نابێت خه‌باتی زهنیه‌تی له‌گه‌ڵ خه‌باتی ئیحساسیدا تێکه‌ڵ بکه‌ین. ئه‌وئامارانه‌ش ده‌یده‌ی چه‌واشه‌یه‌ به‌رێزگیان فه‌قه‌ت به‌ هۆی له‌سێداره‌دانی چوارهه‌ڤه‌ڵمان له‌ئه‌وینی تاران له‌ چوارچێوه‌ی پاراستنی ره‌وادازیاترله‌ 70 جاش وپاسدارهاتنه‌ کوشتن ئه‌وچالاکیانه‌ش له‌مانگێک تێپه‌ری نه‌کرد. به‌شی سێهه‌م وکۆتای به‌ زوی دێته‌ به‌ردیدی خوێنه‌رانی ئازیز.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە