کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەلەگۆڕنانی سیاسەتی کلاسیک خۆرلە ڕۆژئاوای کوردستان ھەڵھات

Thursday, 02/08/2012, 12:00








زۆرلەمێژەگەلی گەلی کورد خاک و نیشتمانی داگیر کراوەو گەل و دانیشتوانەکەیشی وەک کۆیلە چاوی لێدەکرێت و بەکاردەھێنرێت بۆبەرژەوەندی دەسەڵاتدارن و داگیرکەران .
زۆرلەمێژیشە ھەر ئەو گەلەکە بۆرزگاربون لەئەسیری و دژی زوڵم و زۆری چەکی خۆپارستنی ڕەوای ھەڵگرتوەو بۆسەندنەوەی مافە خۆزایەکانی لەشەڕدایە بەڵام بۆچی وەبۆتائێستاش ڕزگارنەبوەو زۆرجاریش بەرو دواوە ھاتوە نەک ئەوەی پێشکەوتن بەدەستبھێنێت .
گومان لەوەدانیەو کەسیش ناتوانیت حاشالەوەبکات کە بۆبەدی ھێنانی مافی گەلی کورد بەھەزار گەنج خۆیان فێدای ڕزگاری نیشتمان کردوەو بەدەیان سەرۆکی پێشەنگیش تا دواین رێگا شۆرشیان بەردەوام کردوەو لەو رێگایەشدا گیانیان بەخت کردوە , ھەرچەندە لەنێو سەرکردەو پێشەنگەکانی شۆرشی کوردی وەیان بڵێن پارتایەتی ھەندێک دەرکەوتون کە لەدەسپێکداشۆڕشیان بەئیرادەو ھێز دەستپێکردو لەنێو گەلی کوردیشدا جێگای رێزو شایەن پێشەنگ بون , بەڵام لەدوایدا کەوتنە نێو تەنگاسی فیکری و ڕێگای ڕاستی خەباتیان لارکردو خەباتی کوردیان توشی ھەڵدیران کرد و ھەندێک لەوانەیش بەھۆی سادەبیری سیاسی و خۆش باوەڕییەوە
کەوتونەتە ژێر تەڵەی داگیرکەران و بەئاسانی شەھیدیان کردون .
لێرئەمەوێ تیشک بخەمە سەرئەوەی بۆدەبێت ئەو ھەمووە گەنجە کەبەنێتی پاک و خاوێن تەڤلی خەبات بون و شەھیدکران و ئەو گیان بازیەی گەلەکەمان کردی ئەوەی لەتوانایدا بو پێشکەشی کرد بەشۆرشەکان ئەدی بۆھەر ڕزگارنابین ؟ ئەدی بۆھەرپێشناکەوین و لەسەر لینگی خۆمان ڕاناوەستین ؟ یان ئەوەی ئەگەر رزگاریش بین بۆخۆمان نین ؟ بیگومان ھیچ کەس ناتوانتێت ڕوی ڕەخنەی لەگەل بکات چون چفاکی کوردی ئەوەی پێویست و ئەرکی بوو بەجێی ھێناو تا دوایش بەردەوام بوو.
بەڵام ئەوەی ڕەخنەی لەسەرە و پێویستە خۆی رَاست بکاتەوە پارت و لایەنە سیاسییە کلاسیکەکانی کوردستانن کەنەیان توانیوە پێشەنگایەتی خۆیان بەباشی بکەن نەیان توانیەوە لە گۆڕ پێویستی زانابن ھەربۆیەشە ئەو گەلە بەگەورەتریت خەسارەوە کەمترین دەسکەوتی دەستخستوە .
گەلی کورد پێویستی بەئازادی کوردیە , پێویسی بەکلتوری کوردیە , پێویستی بەوەیە منداڵەکانی بە زمانی کوردی لە قوتابخانەی کوردیدا دەرس بخوێنن .
تاکی کورد پێویستی بەزانستی کوردیە , ھەربۆئەوەیشە ئەو گەلە چەکیان ھەڵگرتوەو شەھیدیان بۆداوە.
گەلی کورد شەر بۆگەرانەوە بۆ کلتوری زاگرۆسی دەکات , شەری پێکەوە ژیان دەکات , شەڕبۆژیانێکی بەئەلاق دەکات , ئێمەی گەلی کورد تەنھا بەسیاسەتی کوردی و ھێزی کوردی خۆمان دەتوانین کوردستانی بونی خۆمان ئیسپات بکەین و بەباوەربون بەخومان و خود سەری خۆمان بون و ھەبونی خۆمان مسۆگەر دەکەین .
ئەو پارت یان ئەو سەرۆکەی لەمەکتەبی کاپیتالیزمدا پەروەردەی دیتبێت دەتوانێت کادیرێکی باش بێت بۆئەوسیستەمە نەک ئەوەی ناتوانێت قازانجی بۆگەلی ئێمە ھەبێت بەڵکو گەلی کوردیش بەرو دورکەوتنەوە لە ھەقیقەتی خۆی ڕێنوی دەکات .
ئەوەی ئەمڕۆ پارتە کلاسیکە کوردیەکان سادەبیرن و یەکگرتوو نین ئەوەی کەتاکی کورد یەکتری قبوڵناکات و لەخەباتی گشتی جێناگرن و ھەستی نیشتمان پەروەری لاوازە ھەموو ئەمانە پیلان و سیاسەتی سیستەمە کە بەپارتە سادە بیرەکان تەزریق کراوە و ئەوانیش نەزانانە لەنێو گەلی ئێمەدا بەجێی دەگەیەنن و ئەوەش دەبێتە ھۆکارێک پێشکەوتنی جدی پێش نەکەوێت , ئێمەی گەلی کورد زیاتر لە پێنج ھەزار ساڵە دابڕاوین لەھەقیەتی خۆمان و نەمان توانیوە راستی کۆمەڵگاو کەسایەتی خۆمان تەمسیل بکەین , ھەربۆیەشە ھەناسەیەکیش کە دەیکێشین پێمان دراوەو جەستەمان بەکارھاتوە بۆکەسایەتی یەک کەلە دەروەی خۆمانەوە بوە .
سەرۆکی کورد یان پارتی کوردی بەسیاسەتی ئەورپی ناتوانێت گەلی کورد پێشبخات بەڵکو ئەوگەلە بە رەو ئاسمیلاسێون دەبات و ھەمان شەرکە رۆژئاوا دەیەوێت بیکات بۆ نەمانی ڕوخساری کوردی ئیدی سەرۆکی کلاسیکی و پارتەکەی بۆجێبەجێکردنی ھەنگاو ھەڵدێنێ ئەوەی کەئەمرۆ پارتە سادەبیرەکان حازرن لەگەڵ " عەرب و تورک و فارس " دانیشتن و بەرەیش پێکەوە دروستبکەن و ھاوکاری یەک بکەن و لەگەڵ ھێزە کوردیە کانیش پش لەیەکدی بکەن و ھەڤ دوو قبوڵ نەکەن و بەرھەمەی ئەو سیاسەتە کلاسیکە نائەقڵانییە کە سیستەم لەخوێنی کردون .
نمونە زەقیش " عەبدول باست سەیدا " یە کەخۆی بەڕەگەز کوردە بەڵام ئەقڵ و سیاسەت و پراکتیکی کراوە بەعەرە بو تورکی فاشیستی و لەھەمبەر میللەتی خۆی رایدەوەستێنن , ئەڵبەتە نمونە زۆرن لەوانەی وەک " سەیدا " شانازیان بە ناسنامەیەک کردوە کە دەرەوەی راستی خۆیان بون و تێکۆشانیشان لەگۆڕ بەرچەوەندی لایەنگەلێکی دیکە بوە .
کوردی زاگرۆسی و بەڕیشە ئەمڕۆشەڕی ئەوەدەکات تاکی کورد بەرەو " سەید " ە بردن نەبەن و ناسنامەی کوردی پارچە پارچە نەکرێت , ئیدی گەلی کورد ژیانی کلاسیک قبوڵ ناکات و دیەوێت و باوەڕی بەوە ھێناوە کە بەریشەی خۆی لەنێو نیشتمانی خۆی دەتوانێـت ھەست بەبونی ژیانی خۆی بکات .
تاکی کورد ئیدی بەزانستی کوردی و خۆناسین ڕێگانادەن ببنە کویلە و ھێزو ئیرادەیان بۆسیستەمێکی دیکەو دەسەڵاتداری دیکە خەرج بکەن , بەرێگاو رێبازی کوردی سیاسەتی ئەقڵانی کوردستانی خۆیان بەرێکخستن دەکەن و ھەربۆ خۆشیان ووڵاتی خۆیان بەڕێوەدەبەن و خزمەت بەگەل و نیشتمان دەکەن .
ئەوڕۆژەی لەگۆڕنا کورد خۆین ئەوبیدات و دەسەڵاتیش لەدەرەوەی خۆی بۆی دیاری بکرێت , ھەربۆیە کورد زیندوە کەلەچاو تروکانێکدا لە ڕۆژئاوای کوردستان خۆی بەڕێکخستن کردو زۆبەی شارەکانی کوردیان ڕزگار کردو مەجلیسی گەل یان ئاوا کردو ئێستاش خۆیان ووڵات بەرێوەدەبەن , ئەمەش نیشانەی بونی فیکرێکی ئەقڵانی و رێبازێکی مۆدێرنە لەپشت ئەم گەلە , کەدەسپێکی لەرۆژئاوای کوردستان رۆژی کوردان ھەڵ ھات .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە