یادی خومینی لەساڵۆنی پێشەواقازی موحەمەدبەواتای سزادانی رۆحی گەلی کوردە و بێ ئیرادەی ئەحزابی کلاسیکی رۆژهەڵاتی کوردستانە
Sunday, 05/06/2011, 12:00
پێشەوا قازی موحەمەد ئەومرۆڤە خۆنەویست وە گەل ویستەی کە نزیک بە سەدەیەک لەمەوپێش رێبەری وەپێشەنگایەتی حەرەکەتێکی کوردی دەکردکە ئەوحەرەکەتەی بەئاستی جمهوریەت گەیاند وئاڵاوقانونی بۆ گەل پێک هێنا. ئەورێبەرەی کە ئازادانە وە ئازایانە خەتی جەوهەری شۆرشگێری پاراست ورێگای راکردن وە خۆشاردنەوەی هەڵنەبژارد وسەربەرزانە پەتی گیان کێشانی بە دەستی خۆی وە بە چاوی کراوە لە مل کردوبە شەهید بونێکی بەرومەت توێی بەرخۆدانی لە نێوگەلدا چەقاند. ئەورێگایەی قازی موحەمەد هەڵی بژارد بە هەزاران گەنج ئەورێگایانەیان درێژەدا وە تا ئاستی شەهید بونیش بۆگەیشتن بە لوتکەی سەرکەوتن لە تێکۆشاندا بوون. قازی موحمەد رێبەری ئەوگەلە بووکە حوکمی جیهادی لە سەر درالە لایەن خومەینی جەلادەوە، رێبەری ئەوگەلە بووکە بە دەستوری خومەینی کیمیاویان بە سەردا دەپاشاندن، ئەورێبەرە بووکە مولاموستەفا فەرماندەی ئەرتەشی بوو. بەڵام بە داخەوە ئێستا لە لایەن حکومەتی ئێرانی وە عراقی وئامریکای بە نێویش کوردستانی چەن ساڵە رۆژی مردنی ئەوجەلادە لە ساڵۆنی ئەورێبەرە مەزنەی کورد دەکرێتەوە، بێ گومان ئەمە لە خۆیدا رێزنەگرتنە لەوزاتە وبێ حورمەتی کردنە بەپێشەوای نەمر.
دەستەڵاتی کوردی لەم بارەوە دەری دەخەن کەچەن داماون لە سیاسەت کردن کە ئاوەها خۆیان هەرزان فرۆش دەکەن وکەسایەتی نەتەوەکەی ومێژوی سیاسی ئەو گەلە چۆن پایەماڵ دەکەن وبە ئاسانی ئیمتیازدەدەن بە داگیرکەران، لە لایەکی دیکەشەوە ماهیەت وە ئەرزشی دەستەڵاتی خۆیان پیشان دەدەن کە چەن سوکانە بۆ بەرژەوەندی و پاراستنی چوارپایەکانیان حازرن رێبەر وە شەهیدەکانیشیان سوک پیشان بدەن ولە پێش چاوداگیرکەران قورسایان نەبێت. ئەمە گەورەترین بێ رێزیە بە گەلی کورد بە گشتی وە خەباتی هەمووئەوقارەمانانە کە لە پێناوی سەروەری وە پاراستن وکەرامەتی ئەوگەلە لە تێکۆشاندابوون.
حیزبەئەژنوشکاوەکان چی دەکەن وە ئەرکیان چییەبەراستی لە کەمپ دا.
زۆربەداخەوە ئێستاش هەندێک حیزب هەیە لە کەمپی داخراووە کۆنە زیندانی بەعس دا ئیدعای ئەوەدەکەن کە درێژەدەری رێبازی قازی موحەمەدن کەچی چەن ساڵە بێ رێزی بەو رێبەرە دەکرێت نەیانتوانیوە ساحێب لێی دەرکەون ودەنگێک لە حاست ئەوبێ حورمەتیە بەرز کەنەوە. ئێوەیەکی کۆیلە ودەستەمۆی پارتە دوژمن دۆستەکان تا کەی خەتی تێکۆشانی راستەقینە ناگرنەبەروتاکەی مێژوی رەش وشەرم کۆتای پێ ناهێنن، پێشەوابەدەستی خۆی گیانی خۆی کێشابۆ ئەوەی گەلەکەی سەربەست وە سەرفراز بێت ئێوەی سەربەرەوخوارودەست بەسراوبەم ئەسیریەتان لە شکۆی قازی موحەمەدکەم دەکەنەوە ئەگەربێتونەوەی ئەو بن بەڵام هەرگیزئێوەنەوەی ئەو نین وەهیچ شتێکیشتان نیە لەوزاتە بکات بەڵکووئێوە گرویەکی دۆراوکە وێڵن بەدوای مەسڵەحەتی خۆتانا بەڵام پێشەوا هەمووی کردە فیدای گەلەکەی.
وێنەی خومەینی جەلاد لەوشوێنەی کە وێنەی رێبەرپێشەوای لێیە شایەن نیە وەئەمە واتای سزای رۆحی گەلە وناساندنی خومەینی وەک هاوشانی پێشەوایە.
لێرەدائەوەندەی دیکە بێ هێزی ونەبونی هیچ جۆرە حەسابێک بۆئەحزابی رۆژهەڵاتی دەردەکەوێت . لە شوێنێک داکە حیزبێک دژی کۆماری ئیسلامی خەبات بکات وەئەوکۆمارە بەهەزاران رۆڵەی لەوگەلەشەهیدکردبێت،خاکی داگیر کردبێت،ئێشتاش بێت یادی رێبەرەکەی لەهۆلی رێبەرەکەت بکاتەوە تۆش هیچ وڵامێکت نەبێت وە دەستەوئەژنۆ دانیشی چ واتایەک دەدات بەرای من مردوی چون مرۆڤی مردوناتوانێت لە حەقی خۆی بەرانبەربە زیندوراوەستەبکات، ئەم مێژوانە تۆماردەبن ولەتابوتی جەنازەتان دەخرێن بۆ ئەوەی نسڵەکانی دیکەش بزانن ئێوەی خۆویست وگەل نەویست ودۆراوچۆن بوون، بێ گومانم لەوەی سبەیش کۆماری ئیسلامی لە قڵاسەیدە وکەمپی بەقەول باشوری ئێرانیەکان کەپێشترلەقەبی ئازادی لێ بووحوسەینیەدادەنێت لەبەربەرژەوەندیەکانی حکومەتی پارتی ویەکێتی هیچ ناڵێن لەوانەشەلەبەرخاتری ئەوانیش سینەش لێدەن.
ئەم جۆرەهەڵسوکەوتەورێگەدانەلەلەیەن دەستەڵاتی کوردیەوە غەدرێکی گەورەیەلەپێشەواوسۆزداران بە پێشەوا هیوادەکەم هیچ کەس ولایەنێکی شۆرشگێرئەمەقەبوڵ نەکات وئەم کردەوەیە شەرمەزاربکەن.
بژی پێشەوای نەمرقازی موحەمەد، بژی سەربەرزی وبمرێت سەرشۆری.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست