کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بزوتنەوەی مەسئول ئەرکی پاراستن و رێزە لەھەمو ئاین و کولتورە ناوچەیەکانی کۆمەڵگاکەی

Saturday, 10/12/2011, 12:00


گەلی کورد خاوەنی دەیان زاراوەو دەیان ئاینە و بەدەیان کولتوری ناوچەی جیاجیایە و ھەموو ئەم زاراوانەو ئاینانەش یەک ناسنامەی نەتەوەیان ھەیە بەنێوی کورد و وڵاتێک بەنێوی کوردستان.
کوردستانیش بەفرە زاراوەی و فرە ئاینیەوە جوانەو پاراستنی ھەمو ئەوانەیش ئەرکێکی ئەخلاقی و جڤاکیە , بۆیە ھەرکوردێکی بەشەرەف و تێکۆشەر و دیموکرات دەبێت رێز لەئاین و زاراوەو بیرو باوەری ھەرھەمو ئەمانە بگرێت و خەباتیش بۆجوانیەکانی ئەوان بە ئەرکی ویژدانی بزانێت.
مادام کوردستان خاکی کوردانە و کوردانیش چەندین ئاینی جیاو کولتوری ناوچەی جیاجیان ,پێویستە خەبات کاران و تێکۆشەرانی راستەقینەی ئەم گەلەیش بۆپارساتنی کولتور و بەرێزبونی ئەو ئاینانە خەبات بکەن و ئەوەی گەلەکەیان دەیەوێت ئەساسی بگرن و بۆی تێبکۆشن.
ئازادی کوردستان لەئازادی ژیانی کوردانەو رێگەدانە بەھەربیرو باوەرێک و رێزگرتنە لەھەربیرێک کە دژایەتی نەبێت لەگەل کۆمەلگاو پێکەوە ژیانی ھەموان .
بەداخەوە ماوەیەکە ھەندێک تاریک بینی جەوھەررێژ نەزانانەو بێ بیرکردنەوە کەوتونەتە سەرھێلێک کەخودی داگیرکەران ئەیان ویست ئەو پرۆژەیە دارێژن , بەس مەخابن ھەندێک کەسی قین لەدڵ پێش ئەوان کەوتن و چەند کاغەزێکیان ڕەش و بێھودەکرد , ئەویش ئەو سیاسیەتە جەوھەریەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) بوو کەلەڕۆژی عاشورادا ڕایان گەیاند کە سەرھەڵدانی (ئیمام حسێن) دژی تاغوت و ستەمکاری بوە واتە بەشێک لە گەلی ئێمەی کوردیش لەرۆژھەڵاتی کوردستان کەئاینی شیعەن دەبێت ئەو پەیامە وەربگرن کە گەرشوێن کەتی ئێمامی حەقیقی خۆتانن دەبێت سەرھەڵدان بکەن دژی تاغوت و زاڵمی ستەمکارکەخودی رژێمی کۆنەپەرستی ئێرانە .
بەژاک بۆبەدەستھێانی ھەمو مافەڕەواکانی گەلەکەی ھەوڵ دەدات و ئەیەوێـت رێز لەئیرادەو باوەری گەلەکەی بگرێت ناوچەی (کرمانشان , ئیلام , خۆڕم ئاباد , ئابدانان , سەرپێلی زەھاو , خۆراسان , پێل دوختەر) و دەیان شاری دێکە باوەریان بەوئاینە ھەیەو حەشیمەتی ئەوانیش بەملێونانن .
باشە پرسیارئەوەیە چۆن و بەچی ھەقێک رێز نەگیرێت لەئیرادەی ئەو ملێونانە کوردە ؟ بۆنابێت ئەوانەی گیانی خوێان بۆگەلی خۆیان حازرن بکەن بەقوربانی ئەمڕۆھاودەرد وە یان ھاوشادی ئەوبەشەی گەلەکەیان نەبن ؟.
بەژاک ھەموو ئەوسیاسەتە پوچو قڕێشانەی دوێنَیی لەزبڵدانی مێژوو ھاویشتوە کە کوردستان لەناوچەیەکی دیاری کراو تەنگ پێناسە بکات و ئاینێک بەسەر ئاینەکانی دیکەیشدا فەرزبکات.
رژێمی ئێران باش دەزانێت لەماوەی ئەم چەند ساڵەی ڕِابردودا لە رۆژھەڵاتی کوردستان پێگەی لاواز بوەو بیری نەتەوەی و فەلسەفەی رێبەر( ئاپۆ) لەئاستێکی بەرزدا لە نێو کۆمەڵگا جێکەوتوە ,نمونەیش ئەوەبو بینیمان کەلەشەری قەندیلیش توشی شکستێکی بێوێنەبوو پەنای بردە بەرچەند پارتێکی کوردی و بەفەرمی داوای ڕاگرتنی شەڕی کرد.
کۆماری ئیسلامی کەدەزانێت ھوشیاری گەل لەئاستێک دایە ناتوانێت سیاسەتی خۆی بداتە قبوڵکردن وە گەلی کورد خاوەنی لەفەلسەفەی خۆیانن , واتە رێبەر ئاپۆدەردەکەون و توانای شەریشی نیە لەگەڵ گەریلاکانی پەژاک ئەیەوێت لەرێگەی کێشە دروستکردنی ئاینیەوە گەلەکەمان بەگژی یەکدابدات بۆیە پەژاک وەک پارتێکی ساحێب ھەڵوێست و حەرەکەتێکی پێشەنگ و مەسئول دەبێت ئەوپرۆژەیەی کۆماری ئیسلامی پوچەڵبکاتەوەو بڵێت کەخامنەئیی یان سیستەمی کۆماری ئیسلامی شوێن کەوتوی عاشورا نین بەڵکو عاشورایان کردو وەتە سەنگەرێک بۆدرێژەدان بەتەمەنی ستەمکاری خۆیان .
کوردی (سونی , شیعە , یەھودی , مەسیحی , یارسانی " ھەموو زادەی ووڵاتێکن دەبێت ئەو ئەسڵەیش بپارێزن ئەگینا نەخۆشی دروستدەبێت و ئامانجی دوژمنیش پێش دەکەوێت .
دوژمون ھەمو ھەوڵ دانێکی خۆی دەکات بۆلەھەمبەر ڕاوەستانی کوردان لەیەک و ئاژاوەدروستکردن لەبوارە جیاجیاکانی (پارچە چێتی , زاراوەچێتی , ئاین چێتی , ناوچەچێتی) بۆیە دوژمن لەوە گەیشتوە کە کورد ئێستا لەھەستاندایەو شۆرشێکی زھنی نەتەوەی لەجێگیربوندایە .
کوردستان کاتێک کوردستانە ھەمو زاراوەکان , ھەمو ئاینەکان , ھەموو ناوچەکان , کلتوری محەلیو ئاینی خۆیان بپارێزن و شانازیشی پێوەبکەن و وەک یەک گەلیش خۆبدەنە ناسین ھەمویش پێکەوە تێکەڵبن بۆخەباتی نەتەوەی و پارێزگاری لەووڵات کە ھی ھەموانە .
پەژاک نەحەرەکەتێکی ئاینیە نە دژی ھیچ ئاینێکیشە بەڵکو زھنیەتی پەژاک پاراستنی ھەمو ئاینەکان و بێباوەڕَانی ئاینیشە , واتە ئیرادەیکی ئازاد ناسنمامەیەکی ئازاد ژیانێکی ئازادە بۆکۆمەڵگایەکی ئازاد .
پەژاک ئیرادەی گەلەکەی ئەساس دەگرێت نەک باوەرێکی چەوت و کۆپی ووڵاتان بھێنێت و لەنێو کۆمەڵگای خۆیدا بڵاوی بکاتەوە , گرنگ ئازادی گەلە بەھەمو ڕِویەکەوە مادام گەل ئازاد بێت و باوەڕیان ئەسیربکرێت ئەمە دەسەڵاتداری و ئیقتدار کە پژاک خۆی شەڕ دەکات بۆنەمانی ئەم سیستەمە .

[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە